ماوه‌یه‌كی زۆره كه تایلاند له پشێوییه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ژی، به هۆی نه‌بوونی دیمۆكراتی و هه‌بوونی زوڵم و زۆره‌وه. تایلاند شانشینه و شاكه‌ی كه 83 ساڵ ته‌مه‌نێتی و 63 ساڵی ڕه‌به‌قه له‌سه‌ر ته‌خته. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا كه ئه‌و له سه‌ر ته‌خته 15 كوده‌تا كراون و 16 جار ده‌ستوور گۆڕاوه و 27 جاریش سه‌رۆكشالیاری گۆڕاوه.
Category Archives: هه‌واڵ و ڕاپۆرت
هه‌واڵ
مانگرتنی كرێكارانی هێڵی ئاسمانی بریتانی
كرێكارانی هێڵی ئاسمانی بریتانی له كۆتایی ساڵی ڕابوردوه‌وه له ناكۆكی و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌دان له‌ته‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێڵی ئاسمانی بریتانی، كه گه‌وره‌ترین هێڵی ئاسمانی بریتانییه. تائێستاش ئه‌م كێشه‌یه به‌رده‌وامه و به‌ره‌و ئاڵۆزی و خراپتربوون ڕۆیشتووه. سه‌ره‌تا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێكار و سه‌پاندنی هه‌لومه‌رجێكی نوێ به‌سه‌ر ئه‌وانتریشدا، كه ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش مووچه و كاتژێری كاركردن و پشوو و كاتێك، كه نوێنه‌رانی نه‌قابه بۆ كاری نقابی به‌كاری ده‌هێنن ده‌گرێته‌وه.
پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی 2010
پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی 2010
پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی 2010 له ڕۆژانی .0515-16.05ی 2010 له چێسو (Chessu ) له Biel/Bienne Platz ده‌کرێته‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر و په‌یوه‌ندی و کۆمه‌كکردن، په‌یوه‌ندی به‌م ناونیسانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
[email protected]
[email protected] .
Buchmesse 2010 c/o LABIU
Wydenauweg 38
CH – 2503 Biel-Bienne
Spendenkonto:
Verein für libertäre Kultur – VlK
8400 Winterthur
Postkonto 85-592036-2
Vermerk: Buchmesse 2010
IBAN CH66 0900 0000 8559 2036 2
BIC POFICHBEXXX
پۆلیسان ل جۆله‌مێرگێ ل زارۆکێ ١٣ سالی خستن
پۆلیسان ل جۆله‌مێرگێ ل زارۆکێ ١٣ سالی خستن
چارشامبا، ١٤ نسان ٢٠١٠
ل جۆله‌مێرگێ ب موداخاله‌یا پۆلیسان ئا ل دژی مه‌شا شه‌رمه‌زارکرنا ئێریشا ل دژی ئاهمه‌ت تورک، بوویه‌ر ده‌رکه‌تن. د بوویه‌ران ده پۆلیسان ل به‌ر کامه‌رایان ل هاتیپ کورت ئێ ١٣ سالی خستن.
ب هه‌زاران که‌سێن ل جۆله‌مێرگێ ئێریشا ل دژی هه‌ڤسه‌رۆکێ دتپعا هاته گرتن ئاهمه‌ت تورک، شه‌رمزار کر ڕستی موداخاله‌یا پۆلیسان هاتن. ب موداخاله‌یا پۆلیسان ڕ بوویه‌ر ده‌رکه‌تن. د ئه‌نجاما بوویه‌ران ده کورێ شاره‌دارێ جۆله‌مێگێ یێ به‌رێ کازم کورت ئێ ١٣ سالی هاتیپ کورت ژ ئالیێ پۆلیسان ڤه ل به‌ر که‌مه‌رایان ڕستی لێدانێ هات. هه‌ڤسه‌را کازم کورت گوڵ‌و کورت ژی ده‌ما کو خوه‌ست کورێ خوه یێ ڕستی لینچا پۆلیسان هات خه‌لاس بکه ڕست لێدانێ هات. گوڵ‌و کورت ئوو کورێ وێ هاتیپ کورت ب ئاوایه‌کی گرانی بریندار بوون ئوو ڕکرنه نه‌خوشخانه‌یا.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://www.internationala.org/index.php/languages/kurdi/550-polisan-li-colemerge-li-zaroke-13-sali-xistin.html
سه‌روه‌ری چینایه‌تی به‌خۆی سه‌رچاوه‌ی تیرۆره
سه‌روه‌ری چینایه‌تی به‌خۆی سه‌رچاوه‌ی تیرۆره
ڕووداو و کێشمه‌کێشه کۆمه‌ڵایتییه‌کان و توندوتیژبوونه‌وه‌یان، شانۆی ده‌رکه‌وتنی ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستی شاراوه‌ی ده‌سه‌لاته له‌پشت تیرۆره‌وه، ئه‌گه‌ر هێزێكیش به هانده‌ری شۆڕشگێڕییه‌وه په‌نای بۆ تیرۆر بردبێت، ئه‌وا ناراسته‌وخۆ له قازانجی ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌روه‌ری چینایه‌تی شکاوه‌ته‌وه.
Continue reading سه‌روه‌ری چینایه‌تی به‌خۆی سه‌رچاوه‌ی تیرۆره
نامه‌ی گیانبه‌ختکردوو فه‌رزادی که‌مانگه‌ر له زیندانه‌وه
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا که له ئه‌وروپا ڕۆژی دایك بوو و دایکان چاوه‌ڕێی چه‌پکه‌گوڵ و کارتی پڕ خۆشی و سۆزبوون، هه‌واڵێکی خنکێنه‌ر، هه‌واڵێکی پڕ تاسه و په‌ژاره له زیندانی (ئه‌و‌ین)ه‌وه بۆ دایکی فه‌رزاد، بۆ قوتابییه‌کانی فه‌رزاد، بۆ هاوڕێ و هاوه‌ڵ و هاوکاره‌کانی فه‌رزاد به‌ڕێ ده‌کرێ و په‌یامی مه‌رگی به‌رده‌وامی فه‌رزاده‌کان له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی خوا، خواکانی سه‌رزه‌وی به گوێی شار و گونده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌دا.
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=l64RcmwQG8E]
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=s6GIgim1YEs]
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=x7HkkpzBHSQ]
ئه‌گه‌ر دژی کوشتن و له‌سێداره‌دانی، ئه‌گه‌ر دژی زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی، ئه‌گه‌ر دژی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ و خوازیاری ئازادی، یه‌کسانی و دادپه‌وه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیت له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناچینایه‌تیدا، ده‌ی وه‌ره به ڕیزی نارازییانه‌وه په‌یوه‌ست به و ببزوێ تا شتیك له‌ته‌ك تۆدا بکه‌وته بزوان.
خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەرامبەر ڕفاندن و تیرۆری خوێندکار سەردەشت عوسمان
پاش ئەوەی کە ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ تیرۆستان خوێندکار سەردەشت عوسمان لەبەردەم زانکۆ و بەبەرچاوی پاسەوانانی زانکۆوە دەڕفێنن و پاش دوو ڕۆژ جەستەکەی لە شاری موسڵ دەدۆزێتەوە. ئەمە بۆخۆی گەواهی بوونی دەستی دەسەڵاتدارانی کوردستان و لێپرسراوانی شاری هەولیری پایتەختی هەرێمە لەپشت تیرۆری ئەو خوێندکارەوە.
ڕفاندن و تیرۆری خوێندکارێك بەڕۆژی نیوەڕۆ و لەبەردەم زانکۆ و بەبەرچاوی پاسەوانانی زانکۆوە، سەلمێنەری گومانی ئازادیخوازانە لەوەی کە لە ماوەی ١٩ ساڵی رابوردوودا دەسەڵاتدارانی کوردستان چ لە شیوەی بەرەی کوردستانی – کە هەزاران ژن – لە سایەیدا تیرۆرکران، چ دەسەڵاتی پارلەمانی بۆرژوا‌کانی کوردستان کە تیرۆری سەدان نەیاری رامیاریی و تیرۆری هەزاران ژن و کوشتوبڕی کەسانی بێلایەن لە شەری چەند ساڵەی ناوخۆدا، لە پشت تیرۆرەوە وەستاون و ڕێگەشیان بۆ میشلیشیا و دەستە تیرۆریستە فەندەمانتالیستەکان خۆشکردووە و لەم ناوچەدا تیرۆری دەوڵەتییان گەیاندووە لوتکە و ڕووی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئیران و کەمالیستەکانی تورکیە و بەعسییەکانی سوریە و عیراقیان سپی کردووەتەوە.
ئەگەر تیرۆری سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان، ڕاستەوخۆ دەستی دەسەڵاتدارانی کوردستانی لە پشتەوە نەبێت، ئەوا توندوتیژی و پێشێلگەری ئازادی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ڕێگەی بۆ دەستە تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و شۆڤێنسیتەکانی تورکیە و سوریە و عیراق و ناوچەکە خۆشکردووە، کە بەئاسانی و بە ڕۆژی نیوەڕۆ تیرۆر بکەنە دیاردەی هەر ڕۆژەی کۆمەڵگەی کوردستان و پاساوی جۆراوجۆری بۆ دروست بکەن.
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٠٨ی ئایاری ٢٠١٠ لەبەردەم زانکۆی سلێمانی سەدان خوێندکار و کەسانی ئازادیخواز بە بەرزکردنەوەی پلاکارتی جۆراوجۆر و بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتییان، خوازیاری بەدواداگەران و دادگایی‌کردنی تیرۆرستان و بەرگرتن بە تیرۆر بوون.
داستانی ئایاری 1886ی شیکاگۆ و خۆنیشاندانه‌کانی ئه‌م ساڵی یه‌کی ئایار
داستانی یه‌کی ئایار و کوشتوبڕی مانگرتنی کرێکارانی شیکاگۆ له 1886دا
به‌شی یه‌که‌م
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=_OQxncb2ihQ]
به‌شی دووه‌م
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=8w-z8ud_9QU]
به‌شی سێیه‌م
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=VKkEl9XzjFc]
تاریخچه‌ی اول ماه مه
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=SF-ADtNerPM]
یه‌کی ئایار له ئه‌سینا
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=cjOBlOTE1PY]
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=MaKLn7VQ6rA]
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=wESiZsTQOqA]
یه‌کی ئایار له به‌رلین
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=vTqjt_zQP_U]
یه‌کی ئایار له که‌نه‌دا ئیدمینتن
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=l_QV9yoZdaA]
یه‌کی ئایار له مه‌یامی ئه‌مه‌ریکا
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=dhs0McAznpE]
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=N6LAE9KFptI]
یه‌کی ئایار له ئیستانبول
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=rBcCue4YhOo]
یه‌کی ئایار له له‌نده‌ن
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=2V_F98Kk_iQ]
یه‌کی ئایار له ڕۆته‌ردام / هۆله‌ند
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=BIXyVlWeBak]
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=BCC69EIFxKg]
شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خو‌ێندکارانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڵچوونی به‌رده‌وامدایه
شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خو‌ێندکارانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڵچوونی به‌رده‌وامدایه
پاش ئه‌وه‌ی که خۆپیشاندانی خو‌ێندکارانی نارازی له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی درایه به‌ر ده‌ستڕێژ و کۆمه‌لیك خوێندکاری خۆپیشانده‌ر بریندار وزیندانی و تێهه‌ڵدان کران، ناڕه‌زایه‌تی خویندکاران به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ، که پێیانوابوو به سه‌رکوت کۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دێت، له شاررۆچکه‌کانی تریش ناره‌زایه‌تی کلپه ده‌سێنێت و له که‌لار خویندکاران خۆپیشاندان ده‌که‌ن و له هه‌ولێری پایته‌ختیش له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابوردوودا خو‌ێندکارانی دواناوه‌ندییه‌کان به‌رده‌وام خۆپیشاندان ده‌که‌ن و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری زیادکردنی 25 نمره بۆ خوێنکارانن، ئه‌وه‌ی که ته‌نیا خو‌ێندکارانی ده‌رچووی ساڵی یه‌که‌م و خولی یه‌که‌می پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی ده‌گرێته‌وه
دیاربه‌کر: مانگرتنی کت‌وپڕ به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی هات
دیاربه‌کر: مانگرتنی کت‌وپڕ به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی هات
ئاماده‌کردنی: mikail firtinaci
22ی ئه‌پڕیلی 2010
مانگرتنی کتوپڕی کرێکاران بۆ زیادکردنی کرێ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا…
کرێکاران له کارخانه‌کانی خشتسازی له دیاربه‌کر ( گه‌وره‌ترین شار له باشووری خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردنشین له تورکیا) ده‌ستیاندایه مانگرتنێکی خۆبه‌خۆیی بۆ زیادکردنی کڕێ..
کار له به‌رامبه‌ر کرێی نه‌گۆڕ له ماوه‌ی چوار ساڵدا ( نزیکه‌ی 350 یۆرۆ بۆ 16 کاتژێر کار له ڕۆژێکدا) به‌بێ زیاده‌کرێ، کرێکارانی 11 کارخانه‌ی خشتسازی له هه‌مان شاردا له 16ی ئه‌پڕیلدا ده‌ستیاندایه مانگرتنێکی کتوپری نایاسایی، که مانگرتنه‌که به خۆبه‌خۆ و به‌رفراوان ده‌رکه‌وت.
گفتوگۆ له‌نێوان نوێنه‌رانی کرێکاران و خاوه‌نکاران له‌ژێر چاودێری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژه‌ندرمه (جه‌ندرمه) کۆتایی پێهات، که خاوه‌نکاران پێشنیاری زیادکردنی کرێ به ڕێژه‌ی 7.5%. له‌به‌رامبه‌ردا کرێکاران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد، که ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کرێن، ئه‌وا له 19ی ئه‌پریلدا ڕێپێوانێکیان بۆ به‌رده‌م پارێزگاری شار به‌ڕێده‌خه‌ن. دواجار له 21ی ئه‌پڕیلدا به زیادکردنی کرێ به ڕێژه‌ی 28% کرێکاره‌کان گه‌رانه‌وه سه‌ر کار.
سه‌رچاوه: http://libcom.org/news/wildcat-strike-diyarbak%C4%B1r-ended-victory-22042010