ئێران: له ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی 1979دا خه‌ڵکی نارازی و ئازادیخوازی ئێران له تاران و شاره‌کانی ناوه‌نددا راپه‌ڕین. به‌پێی هه‌واڵه‌کان له شاره‌کانی کوردستان (سه‌قز و مه‌هاباد خۆپیشاندان ڕوویداوه و له شاری سنه‌ش جۆرێك له مانگرتنی گشتی بووه و دوکان و بازاره‌کان نه‌کراونه‌ته‌وه.
به‌حره‌ین، ئه‌مڕۆش 23ی فێبریوه‌ری خه‌ڵکی نارازی به‌حره‌ین راپه‌ڕین و خرۆشانی سه‌دان هه‌زار که‌سییان له مه‌یدان و شه‌قامه‌کاندا به‌رپاکردووه و ڕۆژبه‌ڕۆژ خۆپیشاندان و راپه‌ڕین ڕادیکاڵ و گشتگیرتر ده‌بێته‌وه و داخوازی و دروشمه‌کان له زیادبووندان.
یه‌مه‌ن، سه‌نعاء، له درێزژه‌ی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌کانی چوار هه‌فته‌ی رابوردوودا، ڕۆژی 17ی فێبریوه‌ری دیسانه‌وه خه‌ڵکی نارازی و ئازادیخوازی یه‌مه‌ن خرۆشانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان و پۆلیس و هێزه‌کانی تری ده‌سه‌ڵات که‌وتنه‌وه گیانی خه‌ڵك و له ئه‌نجامی پێکداداندا 2 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سیش بریندار بوون.
لیبیا: ئه‌مڕۆ 23ی فێبریوه‌ری له درێژه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی نارازی و ئازاردیخوازی لیبیا، هه‌ندیك له شاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و وڵاته که‌وتوونه‌ته ژێر کۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ر و قه‌زافی دیکتاتۆر به‌رده‌وام که‌وتووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کاربردنی یزی سه‌ربازی و سه‌رکه‌وتگه‌ر، له به‌رامبه‌ردا زۆرێك له پایه‌دارانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته پشتیوانی له خه‌لك ده‌که‌ن. به‌ڵام هێزه گوێڕایه‌ڵه‌کانی ئه‌و وڵاته که‌وته گیانی خه‌ڵکی و هیزه‌کانی که‌وتنه داپڵۆسینی خه‌لکی و له ئه‌نجامدا ژماره‌ی کوژراوان له زیادبووندایه.
یۆنان: ئه‌مڕۆ 23ی فێبریوه‌ری له ئه‌سینا و شاره‌کانی دیکه مانگرتنی گشتی بوو و خۆپیشاندانه‌کان به‌ڕووی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تدا ته‌قینه‌وه.
]]>( ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م پێشکه‌شه به مه‌رگی هاوڕێم سۆرانی مامه حه‌مه و هاوڕێ
سه‌رده‌شت عوسمان که له پێناو خۆشبه‌ختی ئێمه‌دا گیانی خۆیان به‌خت کرد )
ده ده‌ی بن‌و هاوڕێم بن‌و
جه‌لاده‌کانی ئه‌م وڵاته
به قینن له هاواری تۆ،
ئه‌مشه‌و خه‌ونم پێوه بینیت
پێت ده‌وتم، به جه‌سته‌ی خوێناویته‌وه
له بۆ ژیان له‌م دونیا پڕ له ئازار و له سته‌مه
دیسانه‌وه ده‌گه‌ڕێیته‌وه؟!
هاوڕێم بن‌و .. ده بسره‌وه!
زوحاکه‌کانی ئه‌م وڵاته
له ڕوناکی چاوه‌کانت توڕه‌ده‌بن!.
لێره ساڵ دوازه‌ی مانگ شه‌وه،
داوێن برسی نێو کۆشکه‌کان
نایانه‌وێت ئێمه بیانناسینه‌وه
ئه‌و ساتانه‌ی بۆ له‌تێک نان
سینه و مه‌مکی خوشک و دایکمان ده‌لێسنه‌وه!
نا پاکه‌کان پێیان وتیت
نابێت هاوار بکه‌یت بۆ نان
پێیان وتیت که‌برسی بویت
وه‌کو توتێکانی خۆیان،
هه‌ر پارۆکه‌ی دوێنێت بجویت،
به‌ڵام لای تۆ نه‌کرده‌بو و له‌وان نه‌چویت،
بیرم ناچێت، ئه‌و ڕۆژانه‌ی له‌گه‌ڵ سوبحه
وه‌ک، خۆره‌تاو .. وه‌کو زه‌رده
خۆت و جانتا پڕ خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌که‌ت
ده‌سته ڕۆژنامه و کامێره‌که‌ت
ڕوخساره زۆر هێمن و
ڕۆیشتنه شپرزه‌که‌ت
که نازانم له یه‌ک کاتدا
چۆن هێنده جوان .. هه‌مویانت لێ ده‌گونجا؟!.
که ده‌شگه‌شتیه نێو په‌یمانگا،
هێن شپرزه‌ش جێت ده‌هێشتین
وه‌ک له خه‌می ئه‌وه‌دابیت
که ژیان ده‌رفه‌تت نه‌دات
ده‌ستت به سبه‌ینێ بگات،
ده ئارامبه .. ده‌بسره‌وه
که‌سم هاوڕێم ده‌بسره‌وه
لێره ساڵ دوانزه‌ی مانگ شه‌وه!،
گشت سه‌ر ساتێک
ساتی مه‌رگه،
ساتی خه‌مه،
ساتی ده‌رده .
ته‌ماشاکه تۆ ببینه
هه‌مو له‌شت جێ گوله‌یه
سه‌ر تا پای باڵات برینه،
ده ئارامبه‌و بڕوانه ئه‌سۆ
خه‌ونی زه‌رد و سور ببینه
دڵنیابه که ڕۆژێک دێت،
هه‌مو دونیا له نا ئاگاهی به ئاگا دێت،
ته‌ماشاکه، وا سه‌رده‌شتیش بۆلای تۆ دێت
نوکی قه‌ڵه‌می تیژ کردوه
له بنچینه‌ی ئه‌م دونیا پڕ له سته‌مه‌ی گیر کردوه
گه‌رچی جه‌سته‌ی هاوشێوه‌ی تۆ خوێناویه
به‌ڵام خۆش حاڵ ،
سه‌ری به‌رز و ده‌نگی زوڵاڵ، که‌وتوه‌ته باڵ
ده‌ڵێت ده‌چم له ته‌ک سۆران
خانۆچکه‌یه‌ک له‌بۆ ئازادی بونیاد ده‌نێین
له بۆ نه‌وه‌ی داهاتومان .. ده‌یکه‌ین به ماڵ ،
هاوڕێم بن‌و خه‌ون ببینه .. خه‌ون ببینه،
ئاسۆ ڕون و
زه‌مین سه‌وز و
ئاسمان شینه
له بیرت دێت دایکت وتی
خه‌ونه‌کانت زوو دێنه دی ؟
باکۆ جه‌لال
9/5/2010 ئه‌مریکا
]]>
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌سپی مه‌راقم بگاته جێ و داسراكێ
له‌پڕ ڕۆژێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه
چۆن له ناكاو به‌جێم هێشتییت، هه‌رواش له ناكاو دێمه‌وه
ئه‌ی شه‌كره ژن .. ئه‌ی ناسكه مێ
كه هاتمه‌وه، هه‌روه‌ك ئێستام شیعر بۆ باڵات ده‌نوسم
هه‌مو سات و هه‌موو كات و هه‌موو ده‌مێ
من شیعرێكی لێو ته‌ڕ و لێو ئاڵ له چه‌شنیی خۆت ده‌ده‌م به تۆ و
تۆیش ماچێكیی لێوتم به‌رێ
چۆن خۆشمه‌وێیت، خۆشت بوێم
له بیرتا بم وه‌ك له بیرمایت
هه‌موو سات و
هه‌موو كات و
هه‌موو ده‌مێ
ئه‌ی شه‌كره ژن .. ئه‌ی ناسكه مێ
بیرت نه‌چێت، كه من شیعرێكم به‌تۆ دا، تۆیش ماچێكی لێوتم به‌رێ.
باكۆ جه‌لال توركیا
20/5/2009
]]>