ژنان بەرپرسەکانن، ئەوان ڕابەرن، پرۆتێستەکانی ئێران وێڕای بەردەوامی سەرکوتکردنەکان بەردەوامە.
02/10/2022
[ئەم نوسیە ی خوارەوە بەشی زۆری وتارێکی ڕۆژنامەی
The Observer ی بریتانییە سەبارەت بە ڕاپەڕینەکەی ئێران.
منیش بە باشم زانی کە وەریگێڕمە سەر زمانی کوردی.
زاهیر باهیر ]
خەڵک بڕیاریان داوە سەرپێچی لە توندوتیژییەکانی هێزە ئەمنییەکان و پچڕانی ئۆنلاین بکەن [ ئینتەرنێت] . بۆ ڕێکخستنی کاتی نائارامیی پەنا بۆ شێوازی مۆدێرن دەبەن.
ئەو پەیامانە کە لەسەر پارچە کاغەزەکان چاپکراون لە شەوێکدا، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە فڕێدراونەتە بەر دەرگاکان کە تێیدا بڕیاریانداوە سەرکوتکردنی ئۆنلاین بزووتنەوەکەیان ناوەستێنێت. پارچە کاغەزەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، “کۆماری ئیسلامی لە کەوتندایە. لەگەڵ خەڵکدا بن” یەکێکیان لە باکووری شاری ڕەشت دابەشکرا وتی:. لە باشووری ئەهواز ڕێکخەران وتار و کاتیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین تەرخان کرد و بانگەوازێکی فراوانتریان بۆ خەڵکی کرد و داوایان لێکرا : “ئەگەر ناتوانن بێن، پەیامەکە بڵاو بکەنەوە بۆ ئەوەی کەسانی دیکە بێن”.
دوای چەند کاتژمێرێک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ئەهوازەوە دەرکەوت کە ژنان لە شەقامەکەدا سەما دەکەن، قژیان دانەپۆشراوە، باڵاپۆشەکانیان لە هەوادا دەجووڵێنن، لە کاتێکدا خەڵکێک کە بە درێژایی لێواری شەقامەکە ڕیزیان گرتووە چەپڵەیان بۆ لێدەدەن. دوای دوو هەفتە لە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی دژ بە حکوومەت لە سەرانسەری ئێراندا، پێدەچێت دەسەڵاتدارانی تاران زیاتر لە قەبارە و ئیرادەی ڕاپەڕینی جەماوەری دژی دەسەڵاتەکەیان ترساوتر بن، بۆیە لە هەوڵەکانیان بۆ لەتکردن و دابەشکردنی دەسەڵاتەکەیان تا دێت بێبەزەییتر دەبن.
هێزە ئەمنییەکان تەقەمەنی زیندوو و هێزی دڕندانەیان بۆ سەر خۆپیشاندەران بەکارهێناوە، هەروەها ناوەڕاستی تارانیان بە پۆلیسی ئاژاوەگێڕ تەنیو. دەیان کەس کوژراون – ژمارەی کوژراوەکان لە لایەن گروپەکانی مافی مرۆڤ و میدیای دەوڵەتی ئێران لە نێوان ٤٠ بۆ ٨٣ کەس خەمڵێنراوە. بەپێی ئاسۆشێتد پرێس لانیکەم ١٥٠٠ کەس دەستگیرکراون. دەسەڵاتداران هەوڵیانداوە بە سەرکوتکردنی ئۆنلاین، قەدەغەکردنی ئەپەکانی سۆشیال میدیا، سنووردارکردنی ئینتەرنێت و هەوڵدان بۆ بێدەنگکردنی ئەو کەسایەتییە ناودارانەی کە پشتیوانی لە بزووتنەوەکە دەکەن، ڕێگری لە پلاندانان و ڕاپۆرتکردنی خۆپیشاندانەکان بکەن. یاریزانێکی تۆپی پێ دەستگیرکراوە؛ پەیکەری یەکێکی تر ڕوخێنراوە.
نێگار*، خۆپیشاندەرێکی خەڵکی تارانە کە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئۆبزێرڤەر کردووە، دەڵێت: “شتێک لەبارەی گردبوونەوەیەکەوە دەبینیت (ئۆنلاین) و دواتر دەچیتە ئەوێ، دڵنیا نیت کە بە زیندووی دەگەڕێیتەوە ماڵەوە یان نا”. ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆڕشێک زۆر پێش سەردەمی دیجیتاڵی دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێرانی هێنایە سەر دەسەڵات. ئاماژەی بەوەشکردووە، “خەڵک بڕیاریداوە کە دەبێت چی بکات. تەنها لەبیرت بێت لە ساڵی ١٩٧٩دا ئینتەرنێت نەبووە و خەڵک ئەوەی ویستیان کردیان”. بەشێك لە خۆپیشاندەران پێش ئەوەی بڵاوببنەوە، یاخود چەندین شوێنی ناڕەزایی ئاشنا و دیاریکراویان هەبێت، پلانی گردبوونەوەیەكی نوێ دادەنێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە شوێنی ڕووداوەکەدا بە یەکتر دەڵێین جارێکی تر لە کوێ و کەی کۆدەبینەوە. بەڵام زۆربەی کات دەزانین خەڵک لە کوێ کۆدەبوونەوە، پێویست ناکات هیچ شتێک ڕێکبخەیت” نۆشین*، دانیشتووی باکووری تاران وتی. هەندێکی تریش لە سەربانەکانەوە سروود دەڵێنەوە کە شەقامەکان هەست بە مەترسییەکی زۆر دەکەن، یان ڤی پی ئێن بەکاردەهێنن بۆ خۆدزینەوە لە کۆنتڕۆڵەکانی حکومەت لەسەر ڕۆیشتنی زانیارییە دیجیتاڵییەکان.
یەکێک لە وێنەکان کە بڵاوبووەتەوە، دەردەکەوێت کە ژنێکی گەنجە، لە تەنیشت گۆڕی دایکی وەستاوە، لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراوە. سەری تاشراوە و داینەپۆشیوە ، لە دەستیدا چەپکێک قژی بڕاوی گرتووە، کە لە ماتەمینی و دژایەتیدا بڕاوە. ژنان سەرکردایەتی خۆپیشاندانەکانیان کردووە، تەرمەکانیان لەسەر شەقامەکان و شوێنی نادیارەوە. نێگار، کە خاوەنی ئەزموون خەباتی کۆن و دێرینە لە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی دیکەدا کە تەمەنی لە چلەکاندایە، دەڵێت: “سەرەتا کەمێک ترسام بەڵام کاتێک بینیم کە زۆرێک لە ژنان لەسەر شەقامەکانن ئەوە بوێری پێبەخشیم بەردەوام بم”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “زۆربەی کات پیاوەکان تەنها سەیری دەکەن. ژنان هەموو شتێک ڕێکدەخەن و ئەنجامی دەدەن.. تەواو جیاوازە لە جارەکانی پێشوو، ژنان بەرپرسن، ئەوان پێشەنگن”. وەڵامی هێزە ئەمنییەکان بریتی بووە لە ڕووخاندنی پەیکەرێکی ئەفسانەی تۆپی پێی ئێران عەلی کەریمی دوای ئەوەی کە سۆشیال میدیای خۆی بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانەکان تەرخان کرد و ئامۆژگاری کرداریی سەبارەت بە خۆپاراستن لە کۆنترۆڵی ئینتەرنێت بڵاوکردەوە، خۆپیشاندەرانیش بۆ وەڵامیان بۆ ئەو نوسیینی ناوی و بۆیاخکرندی بوو لەسەر پەنجەرە بەتاڵەکە .
ڕۆژی شەممە خوێندکارانی زانکۆ سەرپێچی فەرمانەکانیان کرد بۆ گەڕانەوە بۆ پۆلەکانیان. لە زانکۆی تاران دروشمی “دادپەروەریی، ئازادیی، حیجابی ئیختیاریی”یان دەوتەوە، پێش ئەوەی هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕوویان بببەوە. لە زانکۆی ئەسفەهان گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە، وادیارە ژنێک باڵاپۆشەکەی ئاگری تێبەردابوو، لە مەشهەدیشدا جەماوەرێک دروشمی “خوێندکاران دەمرن بەڵام ئێمە زەلیلکردن قبوڵ ناکەین”. ناوەڕاستی تاران لە ژێر چاوەدێری ئامادەبوونی هێزێکی ئەمنی قورسدا بێدەنگ بوو، بەڵام لە شوێنەکانی دیکەی ئەو شارە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوون.
یەکێک لە دانیشتوانی تاران دەڵێت: “هەموو هێزەکان دەمامکیان لەسەرە و هەندێک جار کاتێک دەچمە دەرەوە هەست دەکەم لەناو یارییەکی ڤیدیۆیی جەنگدا دەڕۆم”. “ئەوان هەوڵ دەدەن خەڵک بترسێنن بۆ ئەوەی بۆ ناڕەزایەتی گرد نەبنەوە، بەڵام خەڵک گرنگی پێ نادات و بەردەوام کۆدەبنەوە”. ڕۆژێکی شەممەی ناڕەزایەتی لە دووری شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو. گروپەکە ئەوەندە لە نزیکەوە بوون کە ئەگەر ئەو هەنگاوێك بهاتایەتە دەرەوە، ڕەنگە بە سروودی ئەو ژنانەی کە بڕیاریان داوە بەرەنگاریی مەترسییە نزیکە مەحاڵەکان ببنەوە، گوێبیست بووایە. نۆشین وتی: “ئێمە بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەی هەر هەموومان دەکوژن” “شەوێك لەم شەوانەدا راستەوخۆ گازی فرمێسکڕێژیان لێداین، چاوەکانم دەسووتا، بە درێژایی شەو نەمتوانی بخەوم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شەوی دواتر هەر چوومە دەرەوە گەر چی فرمێسک و ئازار لە چاوەکانمدا هەبوو.”
*ناوەکان گۆڕراون لەبەر پاراستنی گیانیان.


Comments are closed for this entry.