خۆپیشاندانەکانی دوێنێی بریتانیا:
زاهیر باهیر
02/10/2022
لەپاڵ خۆپیشاندانە گەورەکەی دوێنێ ، شەمە، 01/10 کەمپەینی دژ بە نەدانی پارەی وزە و دژ بە سیاسەتی تەقەشوف : بەسە ئیتر بەسە ، هاوکات هەندێك خۆپیشاندانی دیکەش کران و ئەوانەی لەندەن دواتر هەموویان بە خۆپیشاندانە گەورەکەوە پەیوەستبوونەوە.
یەکێك لەو خۆپیشاندانانە پاراسستن و بەرگریی لە ژینگە بوو کە بە ژمارەیەکی زۆر لەسە شەقامەکان بوون. قسەی هەندێك لە خۆپیشاندەران تۆمار کران کە یەکێکیان مامۆستایەکی ژنی 32 ساڵ بوو وتی ” “لە ئێستادا کە تەماشای دەکەیت کەمێک ترسناکە لەوەی کە ورد تر تەماششای دەکەییت ….. شتەکان بە خێرایی پەرەدەسەنن … ئێمە تەنها داهاتوویەکی باشترمان دەوێت بۆ نەوەی نوێ”.
لە گلاسکۆ هەزاران کەس لە دەوری یەکێك لە گەلەرییەکانی کۆبووبوونەوە و ئەم دروشمەیان دەوتەوە : “ تۆری، تۆری، تۆری [ ئاماژە بۆ حیزبی موحافیزنی حاکم ] بۆ دەرەوە، دەرەوە، دەرەوە و “کرێکاران یەکگرن، هەرگیز بەزین نابینن .” هەروەها لە نێوان چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی و سەندیکادا هەماهەنگی کرا بۆ ئەوەی زۆرترین کاریگەرییان هەبێت، خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە لە سەرو بەری گەورەترین مانگرتنی شەمەندەفەر لە بەریتانیا بەڕێوەچوو.
نزیکەی کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ، دەیان چالاکوان لەسەر شەقامەکە دانیشتن و میوزیکیان لێدەدا و ڕێگای هاتووچۆیان لە سەیارە بڕی ئەمە لە کاتێکدا کەسانی دیکە دروشمیان لەبارەی قەیرانی کەش وهەوا دەگوتەوە.
سروشتی گەورەی گردبوونەوەکە پێناسەی ئەوانەی کە ئامادەبوون نەدەسڕییەوە بۆیە هەر لایەنێك لەوانەی بەشدار بوون بە باشی دیاربوون . لەوانە گروپی تەنها نەوت بوەستێنە، یاخیبوونی لەناوچوون (XR) و گروپی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ (RCG) لە نێو ئەو گروپانەی کە کۆبوونەوە دیاربوون. هەندێکیان لافیتەیان بەدەستەوە بوو کە نوسرا بوو “سەرمایەداریی دوژمنی زەوی دایکە”یان ئیدانە دەکرد، هەندێکی دیکەش ناڕەزایەتیان دەربڕی دژ بە نیوە-بودجەی ئەم دواییەی حکومەت.
لە خۆپیشاندانەکەدا ئاگر لە ڕاپۆرتەکەی حکومەت کە لەسەر زیادکردنی نرخی وزە بوو بەردرا، هەروەها و پارە چپکراوەکاغەزییەکانیش. ئەوەش ئاماژە بوو بۆ درووشمی : پارەی وزە مەدە Don’t Pay ، .
ئەم خۆپیشاندانەی دوێنێ لە کاتێکدا بوو کە 200 هەزار کرێکاری نقابەی جیاواز لەوەنە نقابەی شەمەنەفەرەکان ، نقابەی کرێکارانی بەرید و کۆمینیکەیشن ، نقابەی بەشێکی کرێکارانی قیتارەکانی ژێرزمین لە مانگرتندا بوون.
گروپی : بیوەستێنە ، نەوت بوەستێنە ، یاخود نەوت ڕاگرە بە هەزاران کەس لە لایەنگرانی ئەو رێکخراوی “جەست ستۆپ ئۆیل” ، چوار پردیان لە سەر ڕووباری تەیمز داخست. خۆپیشاندەران دوای ئەوەی لە 25 خاڵەوە لە دەوری سێنتەری شاری لەندەن رێپێوانیان کرد، بە خۆپیشاندان لەسەر پردی واتەرلۆو پردی وێستمینستەر و پردی لامبێس و پردی ڤۆکسهۆڵیان دانیشتن و دایانخست.
لەنێو ئەو کەسانەی لەسەر پردی وێستمینستەر دانیشتبوون، کەسێکی تەمەن 26 ساڵ خەڵکی لەندەن بوو، ئەو وتی “پێموایە ئێستا لە خاڵی وەرچەرخانێکی ڕاستەقینەداین کە نایەکسانی کۆمەڵگاکەمان ئەوەندە دیارە. ئەمڕۆ ڕۆژی بەجێهێنانی یاساکانی وزەیە [بەرزبوونەوەی نرخەکان] و بۆیە گروپە جیاوازەکان و بزووتنەوە بنەڕەتییەکان بە باشی تێدەگەن لەوەی کە دەبێت گردببینەوە و یەکبگرین بۆ داوای گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و چاککردنی کەش وهەوا.”
“ئەگەر سەیری ئەوە بکەیت کە چی ڕوودەدات لەگەڵ قەیرانی تێچووی ژیان و قەیرانی کەش وهەوا، هەموو شتێک یەكدەگرێت و دەبینرێت. ئێمە حکومەتێکمان هەیە کە رەتیدەکاتەوە ئەو رێوشوێنە بگرێتەبەر کە پێویستە، لەبری ئەوە دۆخەکە خراپتر دەکات“.
ئەم گروپە رۆژی شەممەی رابردوو لە شارەکانی بیرمینگهام، بریستۆڵ، کاردیف، گلاسکۆ، لیڤەرپوول، مانشستەر و نۆرویچ گردبوونەوە و چالاکییان ئەنجام دا
بەشێکی دیکەی هاوپەیمانییەکان و هاوپشتی گروپەکان لەوانە بەرگریی لە ئاژەڵان، و پڕۆژەی ئاشتی و دادپەروەری جێرمی کۆربین، داواکارییەکانیان کۆتاییهێنان بوو بە سیاسەتی دەستگرتنەوە و گرانیی، دانانی باجی زیاتر لەسەر دەوڵەمەندەکان بوو هاوکاتتیش دژ بە پرۆژە نوێیەکەی زیادکردنی نرخی وزەیە.دەیڤد وەرد، سکرتێری گشتی CWUنقابەی وتی هەڵمەتەکە فشار دەخاتە سەر پارتی کرێکاران ” بەرەو بیرکردنەوەیەکی گونجاویان دەبات بۆ ئەوەی لە پێناو خەڵکی کرێکاردا بوەستنەوە”. ” درێژەی بە قسەکانی دا و وتی “کاری هەموو کەسێکە کە گرنگی بە خەڵکی ئەم وڵاتە دەدات بۆ ئەوەی گرێبەستێکی دادپەروەرانەمان هەبێت بۆ هەموو شتێک، ئێمە دەبێت بەکۆمەڵگەرایی بنیاتی بنێین……. با لە کرتبوون دەربچین: با ناڕەزایەتی دەرببڕین، با گردبوونەوە بکەین. ئێمە بڕیارە گۆڕانکاری بکەین”.





بۆ بینینی زیاتری وێنەکانی خۆپیشاندانەکان ، گەر دەخوازیت ، تکایە کرتە لەسەر ئەم لینکەی خوارەو بکە:
Comments are closed for this entry.