ئیسرائیل/ فه‌له‌ستین: خۆپیشانده‌رانی هێبرۆن به زنجیره‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کانه‌وه په‌یوه‌ستبوون
هه‌رچه‌نده ماسمیدیا میدیا به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه ئه‌و که‌تواره بشارێته‌وه، که له ئیسرائیل بزاڤێكی فراوانی دژه‌دیوار، دژه جه‌نگ، دژه سه‌رکوت، دژه داگیرکردن هه‌یه و له چه‌نده ساڵی ڕابوردوودا به‌رده‌وام خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر شێوازی خه‌باتی ڕاسته‌خۆ له شار و گونده سنوورییه‌کانی ئیسرائیل/ فه‌له‌ستین ئاماده‌بوون. ئه‌م بزاڤه نه‌وه‌ستاوه و له چه‌ند هه‌فته‌ی رابوردوودا وێرای ده‌ستگیرکردنی چه‌ند چالاکڤانی ئازادیخواز، به‌رده‌وام شانبه‌شانی ڕاپه‌ڕین و خۆپیشانه‌دانه‌کانی ناوچه‌که له‌سه‌ر سنووره‌کان هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی سنوور و هه‌ڵپێچانی سنووره دڕکاوییه‌کان دراوه.
وه‌ك په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و خه‌باته راسته‌وخۆیه له شاری هێبرۆن جه‌ماوه‌ر خرۆشانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خوازیاری کردنه‌وه‌ی سنووره‌کان بوون به‌ڕووی فه‌له‌ستینییه‌کاندا. شایانی باسه ماوه‌یه‌ك پێش ڕاپه‌ڕینی تونس لاوانی غه‌ززه مانیفێستێکی ئازادیخوازانه‌یان بڵاوکرده‌وه، که تێیدا نه‌فره‌ت له حه‌ماس و له ده‌وله‌تی ئیسرائیل و له ئه‌مه‌ریکا و له یوئێن و له داروبه‌ری ده‌سه‌لاتداران ده‌که‌ن، که ده‌کرێت ئه‌م بانگه‌وازه‌ی لاوانی غه‌ززه کاراییه‌کی فره‌ی له‌سه‌ر بۆچوون و ده‌نگی شه‌قامی عه‌ره‌بی له ڕێگه‌ی فه‌یسبووکه‌وه دانابێت.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ و دیتنی کورته فیلمی چالاکییه‌کانی بزاڤی دژه‌دیوار، کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن: http://www.awalls.org/arabic
تونس، ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان دژی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامن
تونس: خۆپیشاندان دژی میری کاتی یا میری تازه، ئه‌مڕۆ له پایته‌ختی تونس خه‌ڵکی نارازی ئه‌وانه‌ی که دیکتاتۆری پێشوویان ڕاو نا و ڕێگه‌یان بۆ به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی که‌سانێکی تر خۆشکرد، وه‌ك ڕۆژانی پێشوو ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داخوازییه‌کانیان به‌رزکردنه‌وه و خوازیاری هاتنه‌دی داخوازییه‌کانیان بوون.
شایانی باسه ده‌ستبه‌جێ به دوای هه‌ڵهااتنی دیکتاتۆر بن عه‌لی، سه‌رۆککۆماری ئه‌و وڵاته بۆ باوه‌شی ڕژێمی دیکتاتۆری سعودیه، وه‌ك به‌ره‌نجامی ناجۆری هه‌ڵوێستی سه‌رانی یه‌کێتی سه‌ندیکای گشتی کرێکارانی ئه‌و ولاته، که به‌جۆرێك ته‌با له‌ته‌ك سیسته‌می دیکتاتۆری ئه‌و وڵاته‌دا گونجا بوو و له‌ته‌ك ناڕه‌زایه‌تی کرێکاراندا که‌وتبووه ناکۆکی، هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتنی ده‌ستی کابینه‌ی کاتی یا جێگره‌وانی دیکتاتۆر و کابینه‌که‌ی، به‌گشتی هوشیاری جه‌ماوه‌ری په‌ره‌ی سه‌ند و کرێکارانی هوشیار که‌وتنه خۆڕێکخستن و خۆجیاکردنه‌وه یا هه‌وڵدان بۆ ته‌ریککردنه‌وه‌ی توێژاڵی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی سه‌روووی سه‌ندیکا، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانه‌کان به‌ره‌و به‌یه‌کدادان و په‌لامار له‌نێوان پۆلیس و نارازییان په‌ره‌ی سه‌ند و له ئه‌نجامدا سێ خۆپیشاانده‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌کانی دێمۆکراتی پارله‌مانییه‌وه کوژران و ده‌یان که‌سیش بریندار و ده‌ستگیر کران.
له‌م په‌یوه‌نده‌دا، دایکی یه‌کێك له کوژراوان له وه‌ڵامی په‌یامنێریكدا ده‌لیت “هیچ شتێك نه‌گۆراوه، پۆلیس وه‌ك جاران به گوله وه‌ڵامی داخوازییه‌کان ده‌داته‌وه. هه‌روه‌ها بێکارێك ده‌لێت “ ئه‌م میرییه (ده‌سه‌ڵاته) توانای چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی ئێمه‌ی نییه و نیشانی داوه که نایه‌وێت به‌و ئاراسته هه‌نگاو بنێت. یه‌کێکی دیکه له‌و لاوه ده‌ڵێت “ ته‌نیا ده‌موو چاوه‌کان گۆراون، سیسته‌م هه‌مان سیسته‌می جارانه و ده‌یانه‌وێت بیپارێزن”…
بریتانیا: چالاکییه‌کی بزووتنه‌وه‌ی دژه‌لێگرتنه‌وه (UK uncat )

1. ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كه‌مپه‌ینی دژه‌لێگرتنه‌وه وه‌كو هه‌فته‌ی پێشوو، که بۆ ماوه‌ی 2 کاتژێر ده‌ست به‌سه‌ر 40 لكی بانكی ڕۆیه‌ل، بانكی سكۆتله‌ند ، Royal Bank of Scotland ( RBS گیرا و هه‌روه‌ها هه‌ر وه‌كو چۆن هه‌فته‌ی پێشوو ، ڕۆژی شه‌ممه، 19.02.2011 ، ده‌ست به سه‌ر باركه‌لی بانكدا گیرا و خه‌ڵكی كردیان به شوێنی بێسه‌رپه‌نایان و لانه‌وازان، دایه‌نگه و باخچه‌ی منداڵان، پۆلی ده‌رس وتنه‌وه ، شوێنی ڕێنوێنی و باسكردنی گیروگرفته‌کانی ژیان و شوێنی كۆبونه‌وه و ئه‌و بوارانه‌ی تر كه ده‌وڵه‌تی بریتانیا ده‌یه‌وێت دایانبخات، به‌و بیانووه‌ی که پاره‌ی نییه.
ئه‌م كه‌مپه‌ینه له سه‌رانسه‌ری بریتانیایادا یه و خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر لایه‌نگری ده‌كات و ئاماده‌ی داگیركردنی ئه‌و شوێنانه. ڕکوکینه‌ی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر بانکه‌كان و كۆمپانییه گه‌وره‌كان تابێت زیاتر ده‌بێت، كه بوونه‌ته هۆی ڕودانی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئیستا و كه خۆشیان وه‌كو به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچوون و خه‌ڵكه ئاساییه‌كه باجه‌كه‌ی ده‌دات.
بۆ نمونه له ساڵی 2009 دا بانكی باركه‌لی 11.6 ملیارد پاوه‌ندی قازانج كردوه، كه‌چی له‌مه ته‌نها 113 ملیۆن پاوه‌ند باجی داوه، كه به ڕێژه‌ی سه‌دی ده‌كاته ته‌نها له سه‌دا یه‌ك ، له‌کاتێکدا که باج له‌سه‌ر بانکه‌كان و كۆمپانییه‌كان له سه‌د 28 . بۆ ئه‌مه بڕاوننه ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه.
2. وه‌كو پێشتریش چه‌ندجارێك له هه‌واڵه‌کاندا هاتووه، میری بریتانیای پلانی بڕینی ئیشوكار و ده‌ركردنی كریكار و فه‌رمانبه‌رێكی زۆری داڕشتووه، كه 2.5 ملیۆن كه‌سن و هه‌روه‌ها داخستنی هه‌ندێك له خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی باقیه‌كه‌ی تریشی بڕینی بیمه‌كان . هه‌ر بۆیه بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره دژی ئه‌مه، هاتووه‌ته مه‌یدان. له دوو هه‌فته‌ی ڕابوردووه‌وه تاكو كۆتای مانگی مارچی ئه‌مساڵ ده‌بێت شاره‌وانییه‌كان پلانی ده‌ركردنی كرێكاران و داخستن و كه‌مكردنه‌ه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان داڕێژن. ئیدی هه‌ر شه‌وه و له یه‌كێك له شاره‌وانییه‌كان ده‌بێت. ڕۆژی پێنج شه‌ممه 24.02.2011 له شاره‌وانی هارینگه‌ی كه ده‌كه‌وه‌ێته باكووری له‌نده‌ن، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی شاره‌وانی دانیشتنیان كردووه تا بڕیاری ده‌ركردنی كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و كه‌مكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان بده‌ن ، هاوكاتتیش گروپێكی گه‌وره‌ی لۆکالی به ناوی Haringey Allience for Public Sevices HAPS له‌ته‌ك هه‌ندێك سه‌ندیکادا خۆپیشاندانیان ڕێكخست، كه ژماره‌ایه‌كی زۆر له دانیشتووان به‌شداریان تێداكرد و سه‌رئه‌نجام زیاتر له 200 كه‌س ته‌وق و ڕیزی پۆلیسیان شكاند و دایان به‌سه‌ر به ئه‌ندامانی شاره‌وانیه‌که‌دا و ده‌ستیان به‌سه‌ر هۆڵه‌كه‌دا گرت و ئه‌نجومه‌نی خۆیان لێ دروستكرد، ئیدی ئه‌ندامانی شاره‌وانی به‌په‌له ڕۆیشتن و به یارمه‌تی پۆلیس و پارێزگاریی ئه‌وان دوریانخستنه‌وه و دواتر به پۆلیسی لۆکا‌ڵی نه‌یانتوانی خۆپیشانده‌ران له هۆڵه‌كه بكه‌نه ده‌ره‌وه، بۆیه داوای یارمه‌تیان له گرپێكی شڕه‌ت و شه‌ڕه‌نگێزی دیکه‌ی پۆلیس كرد، که ژماره‌یان له سه‌راپای بریتانیایادا ته‌نها 720 كه‌سه و به (TSG
Terrtotial Support Group) ناسراون. سه‌ر ئه‌نجام پاش پاڵنان و زۆركردنی پۆلیس خه‌ڵكه‌كه هۆڵه‌یكه‌یان به‌جێهێشت، به‌ڵام پۆلیس 2 كه‌سی له چالاکڤانان گرت و خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به خۆپیشاندان به‌ره‌و بنکه‌ی پۆلیس ڕۆیشتتن و پاش 2 شه‌و ڕاگرتنیان له زینداندا، له ژێر فشاری خه‌ڵکدا ئازادبوون کران.
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=ucKw4mtRi-A]
-

http://i.dailymail.co.uk/i/pix/2011/02/26/article-0-0D5E8383000005DC-698_634x354.jpg
ئه‌م كه‌مپه‌ینه له سه‌رانسه‌ری بریتانیایادا یه و خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر لایه‌نگری ده‌كات و ئاماده‌ی داگیركردنی ئه‌و شوێنانه. ڕکوکینه‌ی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر بانکه‌كان و كۆمپانییه گه‌وره‌كان تابێت زیاتر ده‌بێت، كه بوونه‌ته هۆی ڕودانی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئیستا و كه خۆشیان وه‌كو به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچوون و خه‌ڵكه ئاساییه‌كه باجه‌كه‌ی ده‌دات.
http://i.dailymail.co.uk/i/pix/2011/02/26/article-0-0D5ED1F2000005DC-605_634x521.jpg

هه‌رێمی کوردستان/ هه‌ڵه‌بجه
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا که کۆمه‌لێك لاوی له شاری هه‌له‌بجه خه‌ریکی خۆئاماده‌کردن بوون بۆ خۆپیشاندان، هیزه‌کانی ده‌سه‌ڵات کوتایانه سه‌ر خه‌ڵکه‌که و سێ ڕۆژنامه‌وانیان ده‌ستگیر کردن.
هه‌رێمی کوردستان, سلێمانی، کوژرانی که‌سێك و برینداربوونی 11 که‌سی دیکه
هه‌رێمی کوردستان: ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات به ئاشکرا کارتی تابووری پێنجه‌می ڕاکێشا و نۆکه‌رانی خۆی خسته‌کار و بۆمبایه‌کی ده‌نگییان خسته ناو ناڕازیانی کۆوه‌بوو له مه‌یدان ئازادی (به‌رده‌رکی سه‌را)ی سلێمانی و سه‌ره‌نجام 11 که‌س بریندار بوون. هه‌ر ئه‌مڕۆ له لای مزگه‌وتی گه‌وره که‌سێك، که شێلمفرۆش بووه، ته‌قه‌ی لێکراوه و کوژراوه.
فیدرالییه‌ت یا شەپڵاخە
سه‌لام عارف
هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانین که دوای پرۆسه‌ی داگیرکردنی عێراق، به‌زمی فیدریالییه‌ت کرایه گه‌مه‌یه‌کی سیاسیی باو، سه‌روه‌ره سیاسییه‌کانی کورد و عه‌ره‌ب به چاودێریی که‌له‌پاچکه‌رانی گه‌لانی دنیا (ئه‌مریکا–ئینگلتەرا)، بە دزیی گه‌لانی عێراقه‌وه، له هۆڵه داخراوه‌کاندا که‌وتنه مشتومڕی دامه‌زراندنی حوکمڕانییه‌کی فیدریالی!! به واته‌یه‌کی تر، دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و سامانه کۆمه‌ڵایه‌تی و سروشتییه‌کان. دواتر بۆ به‌یاساکردنی ئەو فیدرالییەتە هه‌ندێ لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شکراوه‌ی دژه‌چاره‌نووسیی ناقۆڵایان خسته به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێکی کوێره‌خوێنه‌وار تا به ئازادی!!! ده‌نگی پێبده‌ن. کاتی ده‌نگدان به‌و شه‌پڵاخه‌یه، له سه‌دا هه‌شتای ده‌نگده‌ران نه ده‌یانزانی فیدرالییه‌ت مانای چییە! نه له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی خۆیاندا هه‌ستیان به بوونی ئه‌و ده‌عبایه ده‌کرد! گه‌لانی عێراق به درێژایی چه‌نده‌ها سه‌ده‌ی پێکه‌وه‌ژیانیان ئه‌وه له‌ناویاندا ڕووی نه‌دابوو، که هه‌ر هیچ نه‌بێت چه‌ند سه‌د هه‌زارێك جووتبوونی ڕه‌گه‌زی –ئایینی–کولتوری– له‌ناویاندا دروست ببێت، له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ند سه‌د هه‌زارێك به‌چه‌ی جووتڕه‌گه‌ز و جووتمه‌زه‌ب و جووتکولتوور نه‌ده‌بینرا، تا ئه‌مڕۆش ئه‌و حاڵه‌ته وه‌هایه و له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆش وه‌ك دوێنێ و پێرێ بڤه و شه‌رمه‌زاری بێت. ئه‌وه له بواری به‌شێك له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا. له به‌شێکی گرنگ و هه‌ستیاری تری‌دا که که‌رته ئابوورییه‌که‌یه، نه‌ك دوێنی و پێرێ بگره ئه‌مڕۆی دوای شه‌پڵاخه‌که‌ش له هیچ بوارێکی ئابووریی به‌رهه‌مهێنانێکدا –کارگه، کێڵگه، دوکان و بازاڕ– نیمچهههرهوهزییهك نابینرێت. ئه‌ی که‌وایه، ئه‌و فیدرالییەتە له‌سه‌ر چ سه‌کۆ و ژێرخانێك دروست کراوه؟ ژێرخانی فیدرالییه‌ته سه‌پێنراوه‌که‌ی ئه‌وان! فیدرالییه‌ت، یا باشتر بڵێین یه‌کگرتنی سه‌روه‌ر و ئاغا بیرۆکراته سیاسییه ده‌رامه‌تده‌ره‌کان، فیدرالییەتێکی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وەی (فیدرالیزمی ده‌وڵه‌تی)ی فه‌رزکراوه و هیچ بناغه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕه‌وشتی و وره‌ی ئازادیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری پێوه دیار نییه. واته له‌سه‌ر به‌رمیلێك بارووت چیچکه‌ی کردووه، هاکا وێنه‌ی فیدرالییه‌ته‌که‌ی یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت و به‌لجیکا هه‌ره‌سی هێنا. هه‌ر یه‌ککه‌وتنێك له خواره‌وه بۆ سه‌رەوه(له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی کۆمیونیتی و شار و ناوچه و هه‌رێمه‌کان.. تد) نه‌بێت، بناغه‌ی په‌ڕپووته و مایه‌پووچبوونی ئاسان.
پارادۆکسێکی تری ئه‌و فیدرالییه‌ته‌ی ئه‌وانی سه‌روه‌ر، ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیاندووری، هه‌ر ئه‌وانه‌ن که له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو به دواوه جه‌ماوه‌ریان به ڕقوکینه‌ی دووبه‌رەکی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی گۆش ده‌کرد، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌ره کوردییەکه هه‌ر ئه‌وانه نین که دروشمی: “ئێمه کوردین کوردمان ده‌وێ، عه‌ره‌ب حیزه و نامانه‌وێ.”، و ئه‌وانه‌ی به‌ره عه‌ره‌بزمانه‌کانیش هەر ئه‌وانه نین که ده‌یانگوت: “کورده‌کان کێوی و غه‌یره‌دین و کافر و زه‌رده‌شتین و کوشتاریان فه‌توای نه‌گه‌ره‌که، ئه‌وه‌ی بیانکوژێت ده‌ستی سه‌وز ده‌بێت.”! به‌پێی ئه‌و پرانسیپه‌یان پشتگیریی جه‌نه‌راڵه سه‌ربازییه‌کانی حکوومه‌تی ناوه‌ندیان ده‌کرد هه‌ر له سه‌رده‌می جه‌نه‌راڵی مرۆکوژ؛ قاسمه‌وه تا سه‌دام.
که‌سێك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره بڵێت: “نەفرەت له فیدرالییه‌ته‌که‌ی ئه‌وان، یه‌کێتیی ڕاووڕووتکه‌رانی بیرۆکراته سه‌روه‌ره ته‌قه‌که‌ره‌کان!”
ئه‌مه‌ریکا: ڕاپه‌ڕینی شاری مێدیسن (Medison )

هه‌ژماری دانیشتوانی شاری مێدیسن، که 230.000 که‌سه، نزیکه‌ی 100.000 خۆپیشانده‌ر، که زۆربه‌یان سه‌ر به سه‌ندیکاکان بوون، ده‌ستیان به‌سه‌ر شاردا گرتووه و ته‌نانه‌ت پۆلیسی ئه‌م شاره چالاکانه له خۆپیشاندانه‌کاندا به‌شدارییان کردووه. ماوه‌ی 4 ڕۆژه پارله‌مان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه داگیرکراوه و زۆربه‌ی نوێنه‌ره‌کان هه‌ڵهاتوون. شایانی باسه هه‌ژماری خۆپیشانده‌ران ڕۆژبه‌ڕۆژ له زیادبووندایه و پزیشکه‌کان ده‌چنه ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه و مۆڵه‌تی نه‌خۆشییان بۆ ده‌نووسن.
له‌م باره‌وه هه‌واڵده‌ری فوکس و هاوکارانیان قسه له کوده‌تای کۆمونیستی ده‌که‌ن. پارتی (Teapartybewegung) که پارتێکی نیئۆلیبراله، هه‌وڵده‌دات ئه‌ندامه‌کانی بنێرێته ناو خه‌ڵکه‌که‌وه تاوه‌کو سه‌رنجی لاوان به‌لای خۆیدا بکیشێت. هۆکارگه‌لێك که بوونه هۆی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه؛ یه‌که‌میان که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دووه‌میان به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی کار و چالاکی سه‌ندیکاکان بوو.
هه‌رێمه‌کانی تری ئه‌مه‌ریکا، به‌نیازن له‌م ڕۆوه واته 21ی فێبریوه‌ری 2011 ده‌ست به خۆپیشاندان بکه‌ن و له‌و نێوه‌دا 21 هه‌رێم رایانگه‌یاندووه، که خۆپیساندان ده‌که‌ن و هانده‌ری ئه‌وانیش هه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌یه و ئه‌م خۆپیشاندانانه له‌لایه‌ن تۆڕه کۆمه‌لایه‌تییه‌کانه‌وه پێكدێن و پشتیوانی ده‌کرێن.
دواجار نه وتراو نه‌مێنێت، یه‌کێك له دروشم و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشانده‌ران له ده‌سه‌ڵاتی دێمۆکراته نیئۆلیبراله‌کان ئه‌وه‌یه، که ده‌ڵێن “ئێمه‌ش چاو له میسرییه‌کان ده‌که‌ین”
لیبیا
لیبیا: ده‌سه‌ڵات له ته‌رابولسی پایته‌ختدا مۆلێ خواردووه و که‌وتووه‌ته کوشتوبڕی خه‌ڵکی نارازی و هاوکات کاره‌با و ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی له شاره ئازادکراوه‌کان بڕیوه. به‌پێی هه‌واڵه‌کان و په‌یامی هاورییانی ئازادیخوازی لیبی، دیکتاتۆر و ڕژێمه‌که‌ی له ژێر فشارێکی زۆری جه‌ماوه‌ری و شکستخواردنی یزه داپلۆسێنه‌ره‌کانیدا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه و چاودێرانی ناوخۆی لیبیا، باس له ناچاربوونی هه‌ڵهاتنی دیکتاتۆر و داروده‌سته‌که‌ی به‌ره‌و ئیتالیا بۆ لای به‌لسکۆنی هاوچین و هاوده‌ستیان، ده‌که‌ن. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌لات خه‌ریکه دواکارته‌کانی [پاگه‌نده‌ی ده‌ستهه‌بوونی قاعیده و باندی مافیایی و ده‌ستی ده‌ره‌کی و دژی نه‌ته‌وه‌یی] به‌کار ده‌بات و خه‌ڵکی ئازادتیخوازی لیبیای پێ ده‌شکێنێت، به‌ڵام خه‌ڵکی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان په‌یامی په‌یگیری و لێبڕواییان له‌سه‌ر ڕوخاندن و وه‌ده‌رنان و دادگایی دیکتاتۆر و چلکاوخۆره‌کانی، بۆ ئازادیخوازانی جیهان ده‌نێرن.
ئه‌مڕۆ له زۆر شاری دونیادا هاوپشتی له ئازادیخوازانی لیبیا به‌رپا کرا و له شاره‌کانی ئا‌ڵمانیا له‌وانه شاری کۆڵن له‌لایه‌ن (یانه‌ی دۆستانی سروشت)ه‌وه میتینگێکی جه‌ماوه‌ری به‌رپاکرا.
به‌حره‌ین
به‌حره‌ین: وێرای دڕنده‌یی و پیلانه جیاوازیگه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات به هۆی جۆشدانی کینه‌ی مه‌زهه‌بیی ،خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وامن..
تونس
تونس: پاش راونانی دیکتاتۆر له‌و ولاته، خه‌باتی رامیاریی تێکه‌ڵ به خه‌باتی کۆمه‌لایه‌تی بووه و جه‌ماوه‌ر به به‌رده‌وامی له‌ته‌ك جێگره‌وه‌کانی دیکتاتۆردا ده‌ستوپه‌نجه نه‌رم ده‌که‌ن، هاوکات هوشیاری ڕیکخراوه‌یی کریكاران و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه بنده‌سته‌کان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ناکۆکی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندانمانی خواره‌وه‌ی رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان له‌ته‌ك ده‌سته‌ی سه‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه‌کان ئاشکراتر ده‌بێت.