المطالب العامة للانتفاضة الشعبیة فی مصر

اعتصام ملیونی فی ساحة التحریر

المصدر: http://www.anarkismo.net/article/18612
صور ميدان التحرير – ٢و٣ فبراير شباط ٢٠١١ تصوير أميرة الطحاوي
صور ميدان التحرير – ٢و٣ فبراير شباط ٢٠١١ تصوير أميرة الطحاوي
وثيقة الداخلیة الاجهزة المخابرات المصرية لتخريب المظاهرات
به‌ڵگه‌نامه‌ی نێوخۆیی ده‌زگه سیخورییه‌کانی ڕژێمی میسر بۆ تێکدانی ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ر و تێکشکاندنی راپه‌ڕین


خۆپیشاندانه‌کانی یه‌مه‌ن؛ خۆپیشاندانی ژنان بۆ ئازادی ته‌وه‌کول کارمان
کارمان ژنه ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازادیخواز، که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، له خۆپیشاندانه‌کانی یه‌مه‌ندا به‌شداری چالاکانی کرد. ڕۆژی دووشه‌ممه ژنانی ئازادیخوازی یه‌مه‌ن، له خۆپیشاندانێکی هه‌زاران که‌سیدا له‌ژێر ئه‌م دروشمه‌دا “یا عصابة الاشرار، الشعب الیمنی الاحرار” به‌ره‌و به‌رده‌رگه‌ی زیندان به‌ڕێکه‌وتن و خوازیاری ئازادی کارمان بوون.
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=eGXj6cWpUhQ]
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=xKiQr7ERnzM]
[http://www.reuters.com/resources_v2/flash/video_embed.swf?videoId=180067831]
ئه‌گه‌ر ڤیدیۆکه نیشان نه‌درا، بۆ بینینی ڤیدیۆکه کلیکی ئه‌م لینکه بکه
http://www.reuters.com/resources_v2/flash/video_embed.swf?videoId=180067831
دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له نێو ڕیزی خۆپیشانده‌ران، پیلانی لاوازکردنی به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر
دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له نێو ڕیزی خۆپیشانده‌ران، پیلانی لاوازکردنی به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر
ده‌سه‌لاتداران پاش ئه‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه و بڕینی هیڵی مۆبایل و ئنته‌رنێت و داخستنی پێگه کۆمه‌ڵایه‌تییکانی وه‌ك فه‌یسبووك دادی نه‌دان، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر تاکتیکه کۆنه‌کان و به دووبه‌ره‌کی دروستکردن، توانییان جه‌نگی جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و داگیرکردنی پارله‌مان و هێناخواره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، بگۆڕن به جه‌نگی به‌شێکی خه‌ڵک دژی به‌شه خۆشباوه‌ڕ و پارێزه‌که‌ی دیکه‌ی که تا دوێنێ بوو، دیاری نه‌بوو و به درێژایی خۆپیشاندانه‌کان ده‌نگێکی پڕۆ موباره‌ك ئاماده نه‌بوو، که‌چی ئه‌مڕۆ به‌یانی پاش خۆپیشاندانی ملیۆنی دوێنێ و سووکایه‌تی موباره‌ك به خه‌ڵک و دانی به‌لێنی ساردگه‌رانه‌وه و که‌مگرتنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، له سووچێکی مه‌یدانی ئازادی‌دا کۆمه‌ڵێك به دروشمی لایه‌نگری له موباره‌ك خۆیان نیشان دا و ئه‌مه بووه هۆی توڕه‌یی و ته‌قینه‌وه‌ی نارازییان و به‌یه‌کدا هه‌ڵشاخانی هه‌ردوولا و له دوانیوه‌ڕۆیی ئه‌مڕۆوه ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌کان گۆرا و بوو به شه‌ڕه به‌رد و په‌لاماری یه‌کتری و ده‌وڵه‌ت و هاوبه‌رژه‌وه‌نده‌ییه‌کانی و هێزه‌کانی سوپا و ئاساییش، بوونه بینه‌ری به‌رهه‌مهاتنی پیلانه‌یه‌کان .

به‌پێی هه‌واله‌کان له ناوخۆوه، ئه‌وانه‌ی که وه‌ك پشتیوانی له موباره‌ك له پێکدا قوتبوونه‌وه، پیاوانی پۆلیس و ده‌زگه سیخوڕییه‌کان و به‌کرێگیراوانن و له پۆشاکی سڤیلیستدا خۆیان نشانداوه و سووکایه‌تی به نارازاییان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌ستی پێکردووه و به‌و جۆره ئاراسته‌ی جه‌نگه‌که‌یان گۆرێوه. ئه‌م باره تازه‌یه ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی به‌رده‌هاویشتنه‌کان به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌سه‌ڵات نه‌گۆڕدرێت، ئه‌وا دوور نییه، ببێته هۆی شکشتی ڕاپه‌ڕین.




په‌لاماری هێزه‌کانی پۆلیس بۆ سه‌ر بنکه‌ی ئۆتۆنۆمه‌کان (سه‌ربه‌خۆکان- خودموختاره‌کان) شاری به‌رکین له لیبیگ شتراسه
په‌لاماری هێزه‌کانی پۆلیس بۆ سه‌ر بنکه‌ی ئۆتۆنۆمه‌کان (سه‌ربه‌خۆکان– خودموختاره‌کان) شاری به‌رکین له لیبی شتراسه

باڵاخانه‌یه‌ك، که له شه‌قامی لیبیگ بنکه‌ی ئه‌تۆنۆمه‌کانی تێدایه و له ساڵی 2008 ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و کراوه‌ته‌وه، له دوێنێ ئێواره‌وه 01.02.2011 که‌وتووه‌ته به‌ر هێڕش. هاوکاتی داخستنی گشت ده‌رگه و گرتنی قادرمه و په‌نجه‌ره‌کان، له ده‌ره‌وه‌ی بالاخانه‌که‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر خۆپیشانده‌ر بۆ پشتیوانی له‌و 29 چالاکه ئۆتۆنۆمه‌ی ناو باڵاخانه‌که، که بڕیاری چؤڵنه‌کردن و مانه‌وه و به‌رگرییان داوه، ده‌که‌ن.

پێگه‌ی ئینته‌رنێتی بنکه‌ی ئۆتۆنۆمی لیبیگه‌ر شتراسه 14 http://l14soli.blogsport.de/
خۆپیشاندانه‌کانی ئوردون، وێرای ناچارکردنی پاشا عه‌بدوڵڵا به ده‌رکردنی شالیاری ناوخۆ، شانبه‌شانی خۆیشاندانه‌کانی میسر، به‌ردوامن
خۆپیشاندانه‌کانی ئوردون، وێرای ناچارکردنی پاشا عه‌بدوڵڵا به ده‌رکردنی شالیاری ناوخۆ، شانبه‌شانی خۆیشاندانه‌کانی میسر، به‌ردوامن
دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که و ده‌وڵه‌ته دێمۆکراته‌کانی ئه‌وروپا و ڕێکخستنه‌وه‌ی دژه‌شۆرش
دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که و ده‌وڵه‌ته دێمۆکراته‌کانی ئه‌وروپا و ڕێکخستنه‌وه‌ی دژه‌شۆرش
پاش ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی پۆلیس ناچاربوون خۆیان بکێشنه‌وه، سوپا به تاکتیکی راگه‌یاندنی فریودانی خه‌ڵك، توانییان جۆرێك له ئارامی و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی داخوازییه‌کانی ناڕازییان به ته‌نیا وازهێنانی موباره‌ك و چاوه‌ڕوانی، زه‌مینه‌ی گاڵته‌جاری مانه‌وه‌ی موباره‌ك تا مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوویا ڕه‌خساند و هاوکات تێکه‌ڵکردنی به‌کرێگیراوی خۆراوا ئێلبارادا، جۆرێك له خۆشباوه‌ڕیی به به‌شێك له نارازییان ببه‌خشن و به‌و جۆره لایه‌نگرانی موباره‌ك و به‌کرێگیراوانی خۆراوا، ئه‌م به‌یانییه به پاراستن و پشتیوانی سوپا ڕژانه سووجێکی مه‌یدانی ئازادی و له به‌رامبه‌ردا سوپا داوا له خه‌ڵك ده‌کات بچنه‌وه ماڵ و واز له خۆپیشاندان بهێنن.
هه‌رچه‌نده وه‌ك ده‌زانین له سیسته‌مه دیکتاتۆرییه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووریی ئه‌فریکادا ده‌وڵه‌ت به ناچارکردنی له‌شکری فه‌رمانبه‌ران و کرێکاران و خوێندکاران و به‌شه‌کانی تری موچه‌خۆر، خه‌ڵك ده‌کێشێته پای پشتیوانی له مانه‌وه‌ی خۆی. به‌ڵام له‌م باره‌ی میسردا، پیلانی ده‌ره‌کی بۆ ڕزگارکردنی که‌شتی نووقمبووی ده‌سه‌لات ڕۆڵی گه‌وره ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ پاراستنی دۆسته سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا له ناوچه‌که‌دا نییه، به‌ڵکو بۆ پاراستنی دیکتاتۆره‌کانی دیکه‌ی وه‌ك ئه‌سه‌د و قه‌زافی و عه‌لی عه‌بدوڵڵا و پاشای ئوردون و سعودیه و ده‌سه‌ڵاتی سه‌پینراوی خۆراوایه له عیراقدا.
ئه‌گه‌ر بێت‌و دروشمی “بڕۆ موباره‌ك” نه‌گۆڕدرێت به دروشمی “دادگایی ده‌ستبه‌جێی موباره‌ك و ده‌سته‌پێوه‌نده‌کانی” و روخانی میری و هه‌نگاو بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوه‌نده‌کانی کار و فه‌رمانگه و خوێندگه‌کان نه‌نرێت و ڕاپه‌ڕین بۆ ئاڵوگؤری ڕامیاریی نه‌گۆڕدرێت به راپه‌ڕین له‌پێناو ئاڵوگۆڕی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تی له خواره‌وه‌را و ڕێکخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆ، شانبه‌شانی مانگرتنی گشتی و سه‌رتاسه‌ری و خۆپیشاندانی هێرشبه‌رانه نه‌کرێت، ئه‌وا به زوویی دژه‌شۆڕش خۆی ڕێکده‌خاته‌وه و نارازییان ده‌ئاخنرێنه‌وه زیندانه‌کان و موباره‌ك و میرایه‌تییه‌که‌ی له سه‌روه‌ری کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌مێننه‌وه و زیاتر له پێشتر به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانییه ئه‌وروپییه‌کان و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا مسۆگه‌ر ده‌که‌ن.
تا کاتێك که ڕاپه‌ڕین نه‌بێته هۆی په‌کخستنی کاروباره ئابوورییه‌کانی خۆراوا و په‌کخستنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ته‌نگه‌به‌ری سویس، ئه‌وا ده‌وڵه‌ته دێمۆکراته‌کان ده‌ستبه‌رداری پشتیوانی ڕژێمی دیکتاتۆری میسر و هاوخوانه‌کانی نابن.
میری میسر و پارتی فه‌رمانڕه‌وا له ترسی خۆپیشاندانی ملیۆنی جه‌ماوه‌ر، شپڕه‌بوون و دوا ساته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارییان ده‌ژمیرن
میری میسر و پارتی فه‌رمانڕه‌وا له ترسی خۆپیشاندانی ملیۆنی جه‌ماوه‌ر، شپڕه‌بوون و دوا ساته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارییان ده‌ژمیرن
ده‌وڵه‌ته دێمۆکرات و سێکیولاریسته‌کانی ئه‌وروپا پشتیوانی له دیکتاتۆره‌کانی ئه‌فه‌ریکا و خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌که‌ن و به چرنووکی خوێناویان ڕایانگرتوون، له به‌رامبه‌ردا ئازادیخوازانی ئه‌وروپا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی ئازادیخوازانه‌ی وڵاتانی باکووری ئه‌فریکا ده‌که‌ن.
ئۆپۆزسیۆنی دروستکراوی خۆراوا و هێزه ئیسلامییه‌کان، له‌لایه‌ن نارازییانه‌وه که‌ناره‌گیر و پشتگوێ ده‌خرێن.
پارته ڕامیارییه‌کان و سه‌ندیکا زه‌رده‌کان به‌دوای راپه‌ڕینه‌وه خه‌ریکی خاوکردنه‌وه و سازشدانی ڕاپه‌ڕینن له‌ته‌ك ئۆپۆزسیۆنی دروستکرا و میری و ڕیفۆرمکردنی دیکتاتۆره‌کان.
ڕاپه‌ڕینی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری، جارێکی دیکه ئه‌فسانه‌ی پارتی پێشڕه‌وی پوچه‌ڵ کرده‌وه. جارێکی تر راپه‌ڕین ویست (اراده) و کارایی هێزی یه‌کگرتووی جه‌ماوه‌ری گێرایه‌وه هۆشی تاکی چه‌وساوه.
نارازییانی ئوردون و یه‌مه‌ن و لیبیا و سوریه چاوی هیوادارییان بڕیوه‌ته هه‌نگاوی شۆرشگێرانه‌ی ڕاپه‌ریوان و له خرۆشاندان، دیکتاتۆره‌کانی ئه‌و وڵاتانه له ساته‌کانی ماڵئاوایی له ده‌سه‌لات نزیکده‌بنه‌وه.
دێموجامه دیمـۆکراته‌کانی عیراق ترسییان لێنیشتووه. ئۆپۆزسیۆنی ڕیفۆرمیستی کوردستان خه‌ریکی به‌کاربردنی هه‌ڕه‌شه‌ی راپه‌ڕینه وه‌ك کارتی فشار بۆ به‌دستهێنانی ده‌ستکه‌وتی گروهی زیاتر و چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵك.
کۆمونیزمی کرێکاری جارێکی دیکه له هه‌وڵه لاساییکه‌ره‌وه‌که‌یدا به‌نێوی (هاواری خه‌ڵك) شکست ده‌خوات و له‌ژێر په‌رده‌ی خۆجیاکردنه‌وه له بانگه‌وازه‌که‌ی لیستی گۆران، بیانوو بۆ پاشۊکشێ و ناجه‌ماوه‌ریبوونی ده‌هێنێته‌وه.
جه‌ماوه‌ری کوردستانیش وه‌ك وڵاتانی تری تینووی ئازادی، چاوی هیوا و چاوه‌ڕوانییان بڕیوه‌ته مشتی گرمۆڵه‌ی کچان و کورانی میسر.
جارێکی دیکه ئه‌زموونی ڕاپه‌ڕینه‌کان سه‌لماندیانه‌وه، دیواری نێوان دێمۆکراتی بۆرجوازی و دیکتاتۆری تا‌کپارتی، تاڵێك مووه و بیده‌نگی و ناهوشیاری جه‌ماوه‌ر رایگرتووه، به‌لام هه‌ر که جه‌ماوه‌ر به ئاگاهات و ڕاپه‌ڕی، یه‌کگرتوویی ده‌سته دێمۆکرات و دیکتاتۆره‌کان ئاشکرا ده‌بێت، پارته‌کان و ڕۆشنبیره ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان ده‌که‌ونه پاساو هێنانه‌وه بۆ ناله‌باری کاتی کاتی ڕاپه‌ڕین و ڕوخاندن..
سه‌رکه‌وتوو بێت بزاڤی ئازادیخوازانه و سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری
بڕۆخی دیکتاتۆر، بروخێ ده‌وڵه‌ت، برۆخێ سه‌رمایه‌اری
ڕسوایی بۆ ده‌ستبژێره ڕۆشنبیر و ڕامیاره ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان
سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و خۆبه‌خۆی جه‌ماوه‌ری
به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه‌ی ناده‌وڵه‌تی
به‌رده‌وامی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری میسر و شله‌ژانی میری میسر و دڵه‌ڕاوکێی دیکتاتۆره‌کانی ده‌وروبه‌ر و خه‌ملنیشتنی پارته خۆبه‌پێشڕه‌وزانه‌کان و که‌نارکوتنی هێزه ئیسلامییه‌کان
به‌رده‌وامی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری میسر و شله‌ژانی میری میسر و دڵه‌ڕاوکێی دیکتاتۆره‌کانی ده‌وروبه‌ر و خه‌ملنیشتنی پارته خۆبه‌پێشڕه‌وزانه‌کان و که‌نارکوتنی هێزه ئیسلامییه‌کان
– خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وام په‌ره‌ده‌ستێنن و ڕادیکاڵ ده‌بنه‌وه …
– دیکتاتۆره‌کانی ده‌وروبه‌ر شڵه‌ژاون و که‌وتوونه‌ته ریاگوزاری خۆیان …
– ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستییان به باڵی میری موباره‌که‌وه گرتووه…
– سه‌رۆکشالیارانی ئاڵمان له‌ته‌ك سه‌رۆکشالیارانی ئیسرائیل کۆده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندی به حوسنی موباره‌که‌وه ده‌که‌ن …
-سه‌رۆککۆمار و سه‌رۆکشالیارانی ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا و ئیتالیا و فه‌ره‌نسه یه‌ك له دوای یه‌ك په‌یام و ڕێنوێنی بۆ موباره‌ك و ئۆپۆزسیۆنه دروستکراوه‌که‌ی ده‌نێرن …
– ماسمیدیای خۆراوا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت وێنه‌کان بشێوێنت و ترسی ده‌سه‌ڵاتگرتنی هێزه ئیسلامییه‌کان زاڵ ده‌که‌ن…
– پارته خۆبه‌پیشڕه‌وزانه‌کان که‌تواری مه‌رگی ئه‌فسانه‌ی ڕابه‌ری و پێویستییان ده‌بینن …
– سه‌ندیکا زه‌رده‌کان که‌وتوونه‌ته دژایه‌تی راپه‌ڕین …
– ده‌زگه سه‌رکوتگه‌ره‌کان تووشی راڕایی و ناجێگیری به‌ره‌یان بوون …
– ئۆپۆزسیۆنی ده‌سکه‌ڵای ئه‌مه‌ریکا و خۆراوا توانای ده‌سته‌مۆکردنی نارازییانی نییه…
– ڕاپه‌ڕین سنووری شار و هه‌رێم و وڵاتانی بڕیوه و چه‌وساوابی یه‌مه‌ن و ئوردون و جه‌زائیر و مه‌غریب له جۆشخواردندان و خرۆساندان …
– ڕاپه‌ڕین ته‌نیا ڕه‌تگه‌ره‌وه‌ی سیسته‌می دیکتاتۆری جه‌نه‌ڕاڵ و پاشا و پارته‌کان نییه، هاوکات ڕه‌تگه‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤی ولاتانی خۆراواشه…
به‌پێی تا ئه‌مڕۆ زیاتر 100 که‌س کوژراون، سه‌دان که‌س بریندار و سه‌دانی دیکه‌ش له زیندانه‌کان ئاخێنراون. وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 1ی فێبریوه‌ری 2011 له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا مانگرتنی گشتی بێت و له پایته‌ختدا خۆپیساندانی ملیۆنی به‌رپا بکرێت… جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌ی میسر و یه‌مه‌ن و ئوردن، چاوه‌ڕێی پشتیوانی و هاوخه‌باتی ئێمه‌ن، ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ك و پشتیوانییه‌کانمان بچووکیش بن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه له به‌رزڕاگرتنی وره‌ی راپه‌ڕیواندا ڕۆڵیکی گه‌وره ده‌بین.. با هه‌ر که‌سه‌مان له شوێنی خۆمانه‌وه په‌رده له ڕووی هه‌ڵوێست و ڕامیارییه چه‌واشه‌کارییه‌کان هه‌ڵماڵین.. ڕیزی ده‌زگه‌کانی ده‌وڵه‌ت و پارته رامیارییه‌کان و سه‌ندیکا زه‌رده‌کان به‌جێ بهێڵین.. به خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانانی ڕاپه‌ڕیوانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و ئوردون په‌یوه‌ست بین و کار بۆ ته‌شه‌کردنی ڕاپه‌ڕین و خۆپیساندانه‌کان به‌ره‌و لیبیا و سوریه و عیراق و وڵاتانی که‌نداو بکه‌ین…
بۆ هه‌واڵ و زانیاری زیاتر له‌مه‌ڕ ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کان، سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌رانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن
شقیق: http://she2i2.blogspot.com/
تضامن: http://tadamonmasr.wordpress.com/
عمال مصر: http://egyworkers.blogspot.com/
[youtube=http://www.youtube.com/watch?v=YtTUsqra-MU]

















































