کرێکارانی بەندەری لیڤەرپول لە مانگرتندان
Posted on Tuesday, September 20, 2022 in كوردی - Kurdi, ههواڵ و ڕاپۆرت
20/09/2022
سەدان کرێکار لە یەکێک لە گەورەترین بەندەرەکانی کۆنتێنەر[ بارکردن و داگرتنی بارەکان لە کەشتییەکان] لە بەریتانیا لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە مانگرتندان بەهۆی ناکۆکی لەسەر مووچە، ئەمەش هەنگاوێکە کە ڕەنگە زنجیرەکانی گەیشتن و ڕۆیشتنی کاڵاکان لە بەریتانیا زیاتر تێکبدات . ئەندامانی یونایت، نقابەی کرێکارەکان، لە بەندەری لیڤەرپوول چەند کاتژمێرێک دوای پرسەی ژنەشا دەستیان بە چالاکییە پیشەسازییەکان کرد، دوای ئەوەی پێشنیارێکی مووچەیان لەلایەن گروپی بەندەرەکانی پیلەوە ڕەتکردەوە کە خاوەنی شوێنەکەن.
دوای ئەمانیش کرێکاران لە فێلیکسستۆ، گەورەترین بەندەری کۆنتێنەر لە بەریتانیا، دەست بە مانگرتنێکی بۆ هەفتەیەك دەکەن، ئەم کرێکارانە پێسێتر بۆ دوو هەفتە مانیان گرت بەڵام دوای ٨ ڕۆژ بەهۆی مردنی ژنەشاوە مانگرتنەکەیان وەستان.
ئەندامانی یونایت ، نقابەکەیان، لە بەندەری سۆفۆلک کە نزیکەی نیوەی باری کۆنتێنەرەکان بەڕێوەدەبات کە دەچنە ناو بەریتانیا، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ وەستاندنی کارکردن لە ٢٧ی ئەیلولەوە، دوای ئەوەی گرێبەستێکی مووچەی ٧%یان ڕەتکردەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە بڕیاردرابو. مانگرتنێکی پێشووی هەشت ڕۆژە لە فێلیکسستۆ کە مامەڵە لەگەڵ کاڵاکان بۆ ١٧ هێڵی جیاوازی کەشتیوانی دەکات کە لە ٧٠٠ بەندەردا، بەڕێوە چوو.
سکرتێری گشتی یونایت، شارۆن گراهام، وتی: “کرێکاران لە سەرانسەری وڵات نەخۆشن و بێزارن ڕشانەوەیان دێت کە بەبەردەوامی پێیان دەوترێت کە ڕابێن و بیگوزەرێنن لەگەڵ ئەو ستاندەرەی ژیانیان کە هەیانە، لە کاتێکدا خاوەنکار لە دوای خاوەنکار تاوانبارە بە قازانجکردنی بەربڵاو.” وتی خاوەن بەندەرەکە پێویستە “ئۆفەرێکی گونجاو و بەڵێنەکانی پێشووی مووچە جێبەجێ بکەن”.
بەندەرەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا نزیکەی ٥٢٥ هەزار کۆنتێنەریان مامەڵە کردووە و کاڵاکانی ناو کۆنتێنەرەکان لە سەرانسەری جیهاندا دابەشکراون، بەرهەمەکان بریتین لە هاوردەکردن و هەناردەکردن، وەک شتومەکی تاکەکەسی و پیشەسازی.

Comments are closed for this entry.