ئایا یۆنان له دووڕیانی داڕوخان و ژیانه‌وه‌دایه ؟
زاهیر باهیر له‌نده‌ن
8ی ئایاری .2010
سه‌رۆكشالیارانی یۆنان، جۆرج پاپه ئه‌ندرو، سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی كه ئێستا وڵاته‌كه‌ی پێیدا ده‌ڕوات، ڕۆژی یه‌كشه‌مه، 02.05.2010 له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن له كۆبونه‌وه‌یه‌ی كتوپڕی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا به ئه‌نجومه‌نی شالیارانی وت “ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كه كاره‌سات و ئازارێكی گه‌وره‌یه. بارودۆخی ئاڵۆزی ئابووریی ناچاری كردووین، كه بڕیارێكی گه‌لێك قورس بده‌ین….. . ئه‌مه‌ش ته‌نیا ڕێگه‌یه‌كه كه بتوانین ئیداره‌ی ئه‌و 300 ملیارد یۆرۆ (261 ملیارد پاوه‌ند) قه‌رزه‌ی كه له‌سه‌رمانه، بده‌ین. ئه‌م قوربانیدانه هه‌ناسه‌یه‌كمان پیاده‌هێنێته‌وه و پشویه‌كه بۆ كردنی چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره. ده‌مه‌وێت زۆر به ڕووڕاستییه‌وه به‌خه‌ڵكی یۆنان بڵێم، ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌داین……. خۆپاراستن له ما‌یه‌پوچی (ئیفلاسیه‌ت) هێڵی سوری نه‌ته‌وه‌ییه….. ده‌مه‌وێت به‌بێ پێچ‌وپه‌نا ئه‌مه به هه‌موووان بڵێم . هه‌مووو شتێكم كردوه و هه‌مووو شتێكیش ده‌كه‌م تاكو وڵات مایه‌پوچ نه‌بێت. له كۆتایی چوار ساڵی سه‌ركارمدا یۆنان مایه‌پوچ نه‌بێت، به‌ڵكو نوێ ببێته‌وه“
پاپه ئه‌ندرو ئه‌مه‌ی بۆیه ده‌وت، تاكو بتوانێت بۆ ئه‌و به‌رنامه ئابووردییه‌ی كه له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا و سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه بۆی دانراوه، قه‌ناعه‌ت گه‌ر به‌هه‌مووو ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانه‌كه‌ی نه‌كات، بتوانێت به زۆربه‌یان بكات، تاكو كوده‌تا ئابوورییه‌كه دژی نزیكه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی یۆنان به هێمنی و به ئاشتی به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌ڵام ئه‌م قه‌یرانه ئابووردییه‌ی كه ئێستا یۆنانی پیادا ده‌ڕوات و گه‌یشتۆته ڕاده‌ی وروژاندنی سه‌رتاپای دانیشتوانی وڵاته‌كه و ده‌سته‌ویه‌خه بوونه‌وه له‌ته‌ك كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگه‌ی پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه‌كان له ناوه‌وه‌ی وڵات و له ده‌ره‌وه‌ش له‌ته‌ك ناوداران و كۆمیسۆنی ئه‌وروپی و سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی، كار و قه‌یرانی ئه‌مڕۆ نییه. یۆنان ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌كو گه‌لێك تری وڵاتانی تری ئه‌وروپا و دونیا ئه‌م قه‌یرانه‌ی هه‌یه و له دوو ساڵی ڕابوردوودا ئه‌وێش وه‌ك گه‌لێك وڵاتی تر به‌هۆی ئه‌و بار دۆخه‌ئابوورییه سه‌خته‌ی كه سه‌رجه‌می جیهان پێیدا گوزه‌شتی كرد، ئه‌ویشی به قورسی گرته‌وه.
له 6 مانگی ڕابوردوه‌وه قسه‌وباسێكی زۆر له سه‌ر باری ئابورریی یۆنان هه‌بووه و كراوه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه باری ئه‌م وڵاته به‌و ڕاده‌یه ناهه‌موواره، كه ده‌بێت ده‌ستی بگیردرێت و له هه‌ره‌سی ئابورریی و نوشستی گه‌وره‌ی یۆرۆ له‌لایه‌ن ده‌سته چاك و فریا ڕه‌سه‌كانه‌وه ڕزگار بكرێت. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌سه‌ر ئاستی كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كانی وڵاتی یۆنان و ئه‌وروپا كراوون، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ باره ئابوورییه‌كه‌ی دابنرێت و ڕاده‌یه‌كیش بۆ هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌های یۆرۆ دابنرێت، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌کی تریشه‌وه تاكو ئه‌م قه‌یرانه به‌ره‌و وڵاتانی تری ئه‌وروپا، به تایبه‌تی ئیسپانیا و پورتوگال نه‌كشێت.
كێشه و گرفته ئابوورییه‌كانی یۆنان چین؟
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه ده‌یخه‌نه پێش چاومان ئه‌وه‌یه كه یۆنان نوقسانی(عه‌جز) میزانیه‌ی به ڕاده‌ی 300 ملیارد یۆرۆ هه‌یه و ئه‌مه‌ش ده‌کاته سه‌رجه‌می قه‌رزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی، به‌و واتایه‌ی كه ئه‌م وڵاته باری ئابورری زۆر ناهه‌موواره و ئیدی زۆر گرانه بتوانێت به‌رده‌وامی به ڕاده‌ی ئه‌و ژیانه‌ی كه ئێستا له‌وێ هه‌یه بدرێت. چونكه داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌نده نابێت، كه بتوانێت ژیان وه‌كو پێشتر به‌ڕێوه بڕاوات و ورده ورده قه‌رزه‌كانیش بدرێنه‌وه. ئه‌مه‌ش وایكردوه كه سه‌رجه‌می وڵاتانی ئه‌وروپی كه پاره‌ی یۆرۆ به‌كارده‌هێنن, هه‌تا به‌ریتانیاش كه به‌كاری نا‌هێنێت له پشێوی و نائارامیدان، له گرتنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره و درێژخایه‌ن به‌رده‌وامبن, تاكو چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزنه‌وه, پێش ئه‌وه‌ی كه كار له كار بترازێت و ئافاته‌كه (تاعونه‌كه) وڵاتانی تری ئه‌وروپیش بگرێته‌وه.
ئه‌ڵمانیا له هه‌مووان به‌په‌رۆشتر و شپرزه‌تره بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌ك به دانی قه‌رز و یارمه‌تیدانی یۆنان، به‌ڵام له ژێر هه‌لومه‌جێكی زۆر گراندا. ماوه‌یه‌كی زۆره كه (ئه‌نجێلا مێركڵ)ی سه‌رۆکشالیاری ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر ئه‌وه چ له‌ته‌ك كۆمیسۆنی ئه‌وروپا و سه‌رۆكانی تری وڵاتانی ئه‌وه‌روپی و سندوقی درواوی نێونه‌ته‌وه‌یی، قسه ده‌كات. مێركڵ له ڕۆژی05.05.2010 دا به په‌ڕله‌مانی ئه‌ڵمانی وت” ئه‌وروپا له دوو ڕیاندایه…. ئه‌مه به ته‌نیا په‌یوه‌ندی به داهاتوووی ئه‌وروپاوه نییه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیشی به داهاتوووی ئه‌ڵمانیاشه‌وه له ئه‌وروپادا هه‌یه” ئه‌میش ده‌یویست كه په‌ڕله‌مان ده‌نگ بۆ به‌رنامه‌یه‌ك بدات، كه یۆنانی پێ ڕزگار بكه‌ن. پێشتریش سه‌رۆكی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ بینینی مێركڵ و كه‌سانی تریش هاته ئه‌ورپا، له‌و لاشه‌وه چه‌ند نوێنه‌رێكی هه‌مان ڕیكخراو چوونه یۆنان و چه‌ند شه‌وێكیان به كۆبوونه‌وه له‌ته‌ك پاپه ئه‌ندرو شالیاری دارایی و ڕاوێژکاره ئابوورییه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وێ به‌سه‌ر برد، تاكو سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له نزیكه‌وه و به دورودرێژی له قه‌یرانه‌كه تێبگه‌ن و دواتریش بتوانن له‌ته‌ك ئه‌وروپا و كۆمیسۆنی ئه‌وروپادا بڕیار له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی قورتاركردنی یۆنان بده‌ن.
دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری دوورودرێژی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێشتر ناوم هێنان، دوای ته‌ته‌ڵه و بێژێكی تر، دوێنێ، ڕۆژی هه‌ینی07.05.2010 له دانیشتنێكی درێژخایه‌ندا به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هه‌ر 16 وڵاته‌كه‌ی ئه‌وروپا ( به‌خودی یۆنانیشه‌وه) كه مامه‌ڵه به یۆرۆ ده‌كه‌ن، له‌ته‌ك ڕاوێژ به سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی، بڕیاریان دا كه 110 ملیارد یۆرۆ یارمه‌تی یۆنان بده‌ن، ئا له‌م بڕه پاره‌یه یۆنان ئه‌مساڵ ده‌توانێت ده‌ستڕاگه‌یشتنی بۆ 45 ملیارد یۆرۆ هه‌بێت، كه بڕیاره پێش 19.05.2010 به‌ده‌ستی بگات. بڕیاره 15 ملیارد یۆرۆ له‌م پاره‌یه له لایه‌ن سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وییه‌وه دابین بكرێت، باقیه‌كه‌شی كه 30 ملیارده ئه‌و 15 وڵاته ئه‌و‌روپیه‌ی كه یۆرۆ به‌كار ده‌هێنن، دابینی بكه‌ن. له پاداشتی ئه‌مه‌شدا، ده‌بێت یۆنان له 3 ساڵی داهاتوودا 30 ملیارد یۆرۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نوقسانی میزانییه‌كه‌ی، واته دانه‌وه‌ی بڕێك له قه‌رزه‌كه‌ی، پاشه‌که‌وت بكات.
به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌مه، 09.05.2010، 16 وڵاتی ئه‌وروپی به ئاماده‌بوونی یۆنان خۆشی هه‌روه‌ها بریتانیاش، گه‌رچی ئه‌م له ناو بازنه یۆرۆییه‌که‌دا نییه و خاوه‌نی دراوی خۆیه‌تی كه پاوه‌نده، به‌شداری ده‌كات، بۆ جێبه‌چێكردن و خستنه گه‌ڕی ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی كه دوێنێ هه‌مووان له‌سه‌ری یه‌كیان گرتووه، تاكو ببێته یاسا و ڕوڵ و به‌سه‌ر حكومه‌تی یۆنان‌دا بسه‌پێنرێت. به‌و چه‌شنه‌ش حكومه‌تی یۆنان ده‌بێت په‌یڕه‌وی ئه‌و به‌ندومه‌رجه سه‌ختانه بكات، كه به سه‌ریدا سه‌پێنراون، بۆ ئه‌مه‌ش وڵاتی یۆنان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕامیاری دڕندانه‌ی لێگرتنه‌وه (ته‌قه‌شوف) ده‌بنه‌وه، كه یۆنان له ساڵی 1949وه، دوای جه‌نگه ناوخۆییه‌که‌ی كه له‌سه‌ر ڕامیاری تایبه‌تیكردنی كه‌رته ئابوورییه‌كان بوو، به‌خۆیه‌وه نه‌یبینیوه.
به‌شێك له به‌رنامه و پلانی ڕامیاری لێگرتنه‌وه‌که:
ئه‌وه‌ی ڕوونه سه‌رجه‌می به‌رنامه و پلانه‌كه به‌ته‌واوی له خه‌ڵكه ئاساییه‌كه ئاشكرا نییه و گه‌لێكی ئه‌م به‌رنامه‌ی لێگرتنه‌وه‌یه له‌به‌ر توڕه‌بوونی خه‌ڵك و ڕژانه سه‌رشۊقامی و هه‌ڵپژان و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی به ڕووی ده‌وڵه‌ت و پۆلیسدا، نه‌كه‌وتۆته به‌رده‌ست. ئه‌وه‌ی كه تائێستا ئاشكرایه من له چه‌ند خاڵێكدا ده‌یخه‌مه پێشچاوی خوێنه‌ری کورد:
-
ڕاگرتنی (سڕکردنی) چونه‌سه‌ری مووچه هه‌تا ساڵی 1914 .
-
لابرنی جه‌ژنانه‌ی سه‌ری ساڵ(Christmas bonus) و پشووی به‌هاری (Easter) و مۆڵه‌تی هاوینانه (holidays) بۆ ئه‌وانه‌ی كه موچه‌ی مانگانه‌یان له سه‌روو 3000 یۆرۆوه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌شی كه كه‌متر وه‌رده‌گرن ته‌نیا 1000 یۆرۆیان پێبدرێت.
- ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به كرێكارانی كه‌رتی ده‌وڵه‌تی ده‌درێت، وه‌كو جۆرێك له به‌خشیش كه باجی له‌سه‌ر نییه به ڕێژه‌ی 8% داده‌به‌زێنرێت.
-
ئه‌و باجه‌ی كه له سه‌ر نرخی كڕینی پێداویستییه‌كانی ژیانه‌وه دانراوه، به‌رز بۆ 23% ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌مه له مانگی ئازاردا19% بوو.
-
زیادكردنی باج له‌سه به‌نزین و گاز و خواردنه‌وه و جگه‌ره، كه به‌ڕێژه‌ی 10% ده‌چێته سه‌ره‌وه.
-
پێداچونه‌وه به‌و یاسایه‌ی كه له‌سه‌ر كۆمپانییه‌كان دانراوه و ناهێڵێت زیاتر 2% كرێكاره‌كانی له مانگێكدا ده‌ربكه‌ن. ئه‌مه‌ش واته واڵاكردنی ده‌ستی كۆمپانیا و خاوه‌نكاره‌كان له ده‌ركردنی كرێكاران هه‌رچه‌ندێكیان بووێت.
-
ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، كه ئێستا بۆ پیاوان 65 ساڵه و بۆ ژنان 60 ساڵه، به بڕی پێشبینیكردنی ته‌مه‌نی ژیانه‌وه، په‌یوه‌ست بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌واتایه‌یه که ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ئه‌م یاسایه به ئاسانی بگۆڕێت به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئێستا ته‌مه‌نی مرۆڤ له چاو پێشتر درێژتر بووه، بۆیه ده‌بێت ته‌مه‌نی خانه‌نشینكردنیش درێژتر بكرێته‌وه.
-
له ئێستادا خه‌ڵكی ده‌توانێت به‌ر ته‌مه‌نی 60 ساڵی خۆی خا‌نه‌نشین بكات. به‌ڵام به پێی یاسا و به‌رنامه نوێیه‌كه ئه‌مه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه له سه‌ره‌وه لیستم كرد، وه‌ك پێشتر وتم خاڵه ئاشكرابووه‌كانی به‌رنامه و ڕامیاری لێگرتنه‌وه‌یه، بێگومان شتی زۆری تریش هه‌یه، كه دواتر ورده ورده ده‌كه‌وێته ڕوو. حكومه‌تی یۆنان به هاندانی فشاری سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و كۆمیسۆنی ئه‌وروپا ملی بۆ هه‌مووو مه‌رجه‌كانیان نه‌وی كردووه، شایانی باسه ئه‌وه‌ش بڵیم، كه وا پێشبینی ده‌كرێت ، ڕێژه‌ی بێكاری له كۆتایی ئه‌م ساڵدا خۆی له ڕێژه‌ی18% بدات ، هه‌روه‌ها گومانیشی تێدا نییه، که به جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕامیارییه‌ی لێگرتنه تازه‌یه، ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر زیاتر ده‌چێته سه‌ره‌وه و سه‌ره‌نجامیش بارودۆخی ئابووریی له‌وێ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات تاكو باشتر.
ئایا ئه‌و جه‌نگه‌ی كه خه‌ڵكی له یۆنان‌دا ده‌یكات جه‌نگێكی ڕه‌وایه؟
گه‌ر چاوێك به ستانداردی ژیانی خه‌لكی یۆنان به به‌راورد له‌ته‌ك وڵاتانی ئه‌وروپی به‌گشتی و بریتانیا به تایبه‌تی بگێڕین، ئه‌وا ده‌بینین ژیان له‌وێ گه‌لێك باشتره. له‌وی له زۆر كه‌رتی كاركردندا كرێكارێك له یۆنان نزیكه‌ی كرێكارێك له ئه‌ڵمانیا یا هۆڵنده یا به‌ریاتانیا وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ژیان له‌وێ ئاسانتره و هه‌ندێك له‌و به‌رته‌رییانه‌ی كه هه‌یانن له زۆر وڵاتی ئه‌وروپادا نین. له‌وێ كرێكارانی به‌شی ده‌وڵه‌تی له ساڵێكدا 13 مووچه له هه‌نێك كه‌رتیشدا 14 مووچه وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها پاره‌ی مۆڵه‌تی سالانه و به‌خشیشی تر كه ده‌درێت، له هیچ له‌م وڵاتانه‌دا نادرێت.
ئه‌و جه‌نگه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی یۆنان‌دا سه‌پێنراوه، جه‌نگێكی ناڕه‌وایه، تێوه‌ئاڵانی جه‌نگێكه له‌ته‌ك ده‌سه‌ڵاتدارترین ده‌سگه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، كه سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وییه، كه ئه‌م ده‌زگه‌یه یا ڕێكخراوه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه دروست بووه، چنگی به خوێنی سه‌دان هه‌زار كه‌س له سه‌رجه‌می وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و ئه‌فریکا و ڕوسیه و سه‌رجه‌می وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵاتی، خوارووی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و ناوه‌ڕاستی ئاسیا و تا ده‌گاته وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتیش، سووره؛ به‌پشتگیریكردنی جه‌نگ، ملیۆنه‌های تریشی برسی كردووه و له نیشته‌جێی خۆیان هه‌ڵكه‌ندووه، وێرای ناچاركردنی حكومه‌ته‌كانیان به كردنی ڕیفۆرم، كه ته‌نیا به سوودی خۆی و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و بریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرائاوایی و كۆمپانییه‌كانیان ته‌واو بووه و ده‌بێت، له به‌ده‌سیتهێنانی پاره‌یه‌كی مشه له‌سه‌ر حسابی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكانی وڵاته‌كان.
جه‌نگی خه‌ڵكی له یۆنان‌دا جه‌نگێكی دوو سه‌ره‌یه، كه له لایه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری هێزه ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو سندوقی دراوی نێونه‌ته‌ویی و كۆمیسۆنی ئه‌وروپی و كه‌ڵه‌گایی ئه‌ڵمانیا، له‌لاكه‌ی تریشه‌وه دژی رژێمی سه‌رمایه‌دارانی یۆنانییه.
ئه‌م جه‌نگه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا له یۆنان سه‌پێنراوه، به ته‌نیا به‌سه‌ر ئه‌واندا نییه و تێشكانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش به ته‌نیا تێشكانی ئه‌وان نییه، به‌ڵكو تێشكانه بۆ سه‌رتاپای بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكانی كرێكار و زه‌حمه‌تکێش له هه‌موو جێیه‌كی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا. ئه‌م رامیارییه تازه‌یه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ده‌سه‌پێنریت، له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه خه‌ڵكی له‌وێنده‌رێ له پاش ساڵی 1949 وه به‌ده‌ستیهێناون، ئه‌وه ده‌هێنن، كه خه‌ڵكی نارازی و به‌رکه‌وتوو شه‌ڕی ئاوای بۆ بكات، كه خه‌ڵکی یۆنان بۆی ده‌کات، هه‌ر بۆیه‌ش زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی له که‌سانیسه‌ندیکایی و چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌ناركیست و ئازادیخوازان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و چنگاوشی ده‌وڵه‌ت و دارده‌سته‌کانی بوونه‌ته‌وه.
یۆنان مێژوییه‌كی سه‌ربه‌رزانه و پاڵه‌وانانه‌ی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكه‌كه‌یدا و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیرگه‌ران و زۆر و سته‌م و ناڕه‌وایه‌تیدا هه‌یه، ته‌نیا قسه‌ی كابرایه‌كی پیری خانه‌نشینكراو له‌م باره‌یه‌وه به‌سه، كه له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسێكی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانیدا وتی ” ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی له بیری نییه، ئه‌وه‌یه كه ئێمه‌ی یۆنانی چاره‌ی ه‌سه‌ڵاتمان ناوێت. ئێمه كه شتێك یا كارێكی ناڕه‌وامان دیتبێت، هه‌رده‌م له به‌ره‌نگاریدا بووین، له مه‌راسۆن شه‌ڕمان دژی فارسه‌كان كردوه، هه‌روه‌ها له جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا دژی ئه‌ڵمانه‌كان وه‌ستاوینه‌ته‌وه، ئێستاش جه‌نگ دژی سندوقی دراوی نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین، چونكه له ڕاستیدا ئێمه چیتر حكومه‌تمان نییه، ئه‌وه هیزه ده‌ره‌كییه‌كانن كه له ئێستادا فه‌رمانڕه‌واییمان ده‌كه‌ن” گاردیانی ڕۆژی پێجشه‌مه، 06.05.2010 .
ئه‌و فشاره‌ی كه له لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كیی و ناوخۆییه‌كانه‌وه خراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی له یۆنان‌دا، هه‌ر به‌ته‌نیا هۆی ئابورریی و داڕمانی ئابوورییه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو هۆیه‌كی گه‌وره‌ی ڕامیارییشه. داتاكانی ئه‌م هه‌فته‌یه نیشانی ده‌ده‌ن، كه ئه‌و نوقسانییه میزانییه‌ی كه یۆنان هه‌یه‌تی، جیاوازیه‌كی وای له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی كه له بریتانیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، نییه. له یۆنان نوقسانی میزانییه له 13.6%، له بریتانیا 11% و له ئه‌مه‌ریكا 12.3%یه . ئه‌وه‌ی كه له‌مه‌دا ده‌ر ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه هۆیه ڕامیارییه‌كه له سه‌پاندنی ئه‌م ڕامیارییه‌ی لێگرتنه‌وه‌یه (ته‌قه‌شوفه)دا ڕۆڵی گه‌وره‌تر ببیبێت، كه ئه‌وه‌ش به‌هێزی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكییه له یۆنان‌دا. سه‌ركوتكردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و لاوازكردنی سه‌ندیکاکان و چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌ناركسته‌كانه، دواتریش ده‌سته‌مۆكردنی ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه، كارێكی گرنگ و پێویسته بۆ ئه‌وان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێت، ئاستی ژیانی خه‌ڵكی له‌وێ بهێنه‌خواره‌وه. شایانی باسه، كه بڵێم ئه‌م لێدانی هێزی خه‌ڵكه له بریتانیادا، له‌سه‌ر ده‌ستی مارگرێت تاچه‌ری كۆنه سه‌رۆکشالیارانی بریتانی له ساڵانی هه‌شتاكاندا ئه‌نجامدرا، كه گه‌وره‌ترین هێڕش بوو بۆ سه‌ر خه‌ڵكانی كرێكار و زه‌حمه‌تکێش، كه تائێستاش کاراییه‌که‌ی هه‌ر ماوه و به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنین، ئه‌م هێڕشه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داران و خاوه‌نكار و گه‌لێك له حكومه‌ته‌كان به شۆڕش درواته قه‌ڵه‌م، كه له ڕاستیشدا شۆڕش بوو بۆ چینی سه‌روه‌ر و سیسته‌مه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها نكوڵی له‌وه‌ش ناكرێت، كه پاراستنی به‌های یۆرۆش هۆیه‌كی تره به‌تایبه‌ت كه ئیسپانیا و پورتوگالیش زۆر یا كه‌م له هه‌مان بارودۆخی یۆناندان و ده‌نگی ئه‌وه‌ش هه‌یه، كه ئیسپانیا ڕووی له سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ناوه، تاکو یارمه‌تی بدات، هێزه ده‌ره‌كییه‌كانیش نایانه‌وێت وره و په‌یام و فشاری خه‌ڵكی یۆنانی له ڕاپه‌ڕینیاندا بگاته خه‌ڵكی له ئیسپانیا و پورتوگال و وڵاتانی تری جیهان.
* بۆ نوسینی ئه‌م وتاره كه‌ڵك له چه‌ند ژماره‌یه‌كی ڕۆژنامه ی گاردیانی بریتانی وه‌رر گیراوه.
Be the first to comment.