ئه‌نارکیستێك له‌مه‌ڕ قه‌یرانی یۆنان ده‌دوێت “جامی خه‌ڵك پڕبووه”
٢٠ی ئایاری ٢٠١٠
و. لە ئینگلیزییەوە: ئـ. ف.
پاش ئه‌و چاوپیکه‌وتنه‌ی که له‌گه‌ڵ کۆنستانتینۆس ئه‌ڤرامیدیس (Constantinos Avramidis) ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی یۆنان، که که‌سایه‌تییه‌کی یۆنانییه و له ئیرله‌نده ده‌ژی و ئه‌ندامی بزاڤی هاوپشتی کرێکاران (Workers Solidarity Movement) و یه‌کێتی کرێکارانی پۆست (the Post Workers Union)ه.
anarkismo.net: ئایا ده‌کرێت پێشینه‌ی ئه‌م قیرانه ئابورییه‌ی (یۆنان)مان بۆ بخه‌یته ڕوو؟
Constantinos Avramidis: له پێش هه‌موویانه‌وه ، ده‌بێت له‌وه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین که حکومه‌تی پێشوو وه‌ڵامێکی به‌رپرسیارانه‌ی نه‌بوو ده‌رباره‌ی گشت پرسه‌کان، پاره‌یه‌کی زۆر له‌ناو برایان دزرا، سکانده‌ڵی دارایی ، پاره‌یه‌کی زۆری تر به‌بێ حساب خه‌رجکرا، وه ئه‌مه ته‌نها حکومه‌ت نه‌بووه په‌نای بۆ ئه‌م بۆ ئه‌م گه‌نده‌ڵییه دارایییه (کۆڕه‌پشن) بردبێت. له‌بیرمه حکومه‌تی سوشیالستی یۆنانی خسته ناوچه‌ی ئیرۆوه، واته یۆنانیان خزێنرایه ناوچه‌یه‌ك که یورۆ به‌کار بهێنێت، به‌خراپ حیسابکردنی ئابووری و ئه‌و بارودۆخه ڕاستینه‌ی که هه‌بوو. که‌سیش له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه نه تۆمه‌تبارکرا نه به دادگه درا، به‌ڵام پار ساڵ جه‌ند که‌سێک به‌و مه‌به‌سته هاتنه گرتن. پرسه سه‌ره‌کیییه‌که ئه‌وه بوو که دارستانێکی گه‌وره هاته سوتاندن، که به هۆی کاره‌ساتی سروشتییه‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو بۆ کردنی ئه‌و زه‌ویه زۆره بوو، تا بکرێته خانوو، که ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستێکی گه‌نده‌ڵی له دواوه بوو.
هه‌روها له‌و کاتانه‌شدا بوو ئه‌و گه‌نجه، که ناوی ئه‌لێکس(Alex) بوو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه کوژرا. هه‌ره‌سهێنانی بانکی جیهانی و کارایی خراپی له‌سه‌ر ئابووری یۆنان، هه‌موو ئه‌مانه بوونه هۆی ناره‌زای خه‌ڵك، به‌ڵام که‌س باسی ڕاستی ئابووری ناوخۆی نه‌کرد، ئه‌وه‌ی باسیان ده‌کرد، زۆر که‌متر بوو له‌وه‌ی که هه‌بوو.
پارێزان (Conservatives) و سۆسیالیسته‌کان وه‌کو یه‌ک خراپی بارودۆخه‌که‌یان ده‌زانی، پرسی هه‌ڵبژاردنیش له مانگی ئوکتۆبه‌ردا ده‌بووایه بکرابایه، سۆسیالسته‌کان که ئابووری زۆر خراپه به پله‌یه‌ک که نه‌یانده‌توانی موچه‌ی خه‌ڵکی و خانه‌نێشانێش بده‌ن. له ڕاستیدا ئه‌وه مایه‌پوچی حکومه‌ت بوو. بانکی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانکی جیهانی ده‌یانویست قه‌رز بده‌ن. حکومه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی سۆسیالستی به‌لێنی چه‌ندین چاکسازی (ڕێفۆرم)یان دابوو و هه‌روه‌ها پاره زیاتر بۆ خزمه‌تگوزاریه‌کان دابین بکه‌ن… هتد. به‌مه خه‌لکیان خسته ته‌ڵه‌که‌وه. بۆ جێبه‌جێکردنی به‌ڵێن و چاکسازییه‌کانیان 100 ڕۆژیان دیاریکرد، که به‌رنامه‌یان بۆ هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی که روویان دابوو، هه‌بێت. له‌وانه‌ش به‌رنامه بۆ به‌پێداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. هیچ یه‌ك له‌و به‌ڵێنانه‌ی که دابوویانن، نه‌چوونه پای جێبه‌جێبوونه‌وه. چونکه پاره نه‌بوو و حکومه‌ته‌که‌ش دانی به راستییه‌که‌دا نه‌ده‌نا، به‌ڵکو هه‌موو به‌ڵێنه‌کانیان پاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بوون. ئا له‌م کاته‌دا بۆ قه‌رز روویان له وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا(EU) نا، که بریتی بوون له ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا، به‌ڵام ئه‌وان وتیان داوا له له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بکه‌ن، ئه‌مانیش وتیان به‌هه‌ردولا بۆیان دابین بکه‌ن، ئه‌وه داوای یۆنان بوو، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌نجامی ئه‌و یه‌کێتییه بوو.
anarkismo.net: خراپی سەپاندنی مه‌رجەکانی قه‌رزپێدانه‌که چه‌ند بوو؟
Constantinos Avramidis: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی دای، مه‌رجه‌که‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی خزمه‌تگوزارییه‌کان بوو، پاشان که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نیشان بوو، ئینجا بڕینی به‌شێکی زۆری دەستکەوت و موچه بە ڕێژەی٣٠% و هەروەها کەمکردنەوەی ٣٠% موچەی خانه‌نشینی و ڕاگرتنی سولفه‌ی خانوو و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له‌و قه‌رزه ده‌ڕۆن.
هه‌روه‌ها موچه به‌رزه‌کانیش که تایبه‌تین، که‌مبکرێته‌وه، هەرچه‌نده له هه‌ندێک لایه‌نه‌کانی تریش توندکراوه‌ته‌وه. ئه‌م خۆپشاندانه گه‌وره‌یه له ماوه‌ی 36 ساڵدا ئەوە یه‌که‌م جاره به‌م جۆره‌کرابێت، ته‌نها له ئه‌سینا 300.000 که‌س هاتبوونه خۆپیشاندان و له چه‌ند مانگی داهاتوودا دوو مانگرتنی گشتی ده‌بن، که ئه‌م جۆره خۆپیشاندانه قه‌ت له‌وه‌و پێش ڕوویان نەداوە. ئه‌م جاره که ژنانی ناو ماڵێش به لێدانی مه‌نجه‌ڵه‌کانیانه‌وه بەشداربوون، هه‌روه‌ها ئه‌و کەسانه‌ش که ناتوانن ژیان دابیین بکه‌ن، ئه‌م جاره هه‌مووان بوون، نه‌ک ته‌نها چه‌پ. بەو هۆیەوە لێشاوێکی زۆری خه‌ڵکی په‌نابه‌رانیش بەرەو فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا کۆچیانکرد، که قه‌ت له‌وه‌وپێش شتی وا ڕووینەدابوو
anarkismo.net: به‌هێزی ئه‌و مانگرتنه‌که له چیدایه و چی لێ په‌یدا ده‌بێت؟
Constantinos Avramidis: مانگرتن و خۆپیشاندان ناتوانن زۆر ده‌سکه‌ت وه‌ده‌ست بخه‌ن. هه‌نووکه کاتی رێکخستنی گه‌وره‌ی کرێکارانه بۆ ڕاگرتنی کار یان داگیرکردنی شوێنه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، که ئه‌م کارانه حکومه‌ت ده‌هێنێته خستن. حکومه‌ت ده‌یه‌وێت ڕاپرسییه‌کی گه‌وره ده‌رباره‌ی یه‌کێتی ئه‌و له‌گه‌ڵ سندوقی نێودەوڵەتی بکات ، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی بەگه‌ڕخستنه‌وەی خزمه‌تگوزارییه‌کان و شه‌رکردنێکی ته‌واوی گه‌نده‌ڵی له هه‌موو ئاسته‌کانی حکومه‌تدا، که له لوتکه‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ته‌وه ده‌ست پێ‌بکات، چونکه گه‌نده‌ڵی له سه‌رانی هوکمه‌ته‌وه ده‌ست پێده‌کات، ئێستا مێردی وه‌زیری گه‌شتوگوزار که مۆزیكژه‌نێکه ئاشکرا بوو، که له‌و دوو رۆژی ڕابردوودا پینج ملیۆن نیو ئیرۆی بردووه بۆ حه‌واله‌کردن.
anarkismo.net: ئه‌و گۆڕانکارییه ڕامیاریی و کۆمه‌ڵاییه‌تییانه چین، کە له‌و شتانەی لێیانەوە دوایت، دێنه ئاراوه؟
Constantinos Avramidis: ئه‌وه ئاشکرا نییه، که چ گۆڕانکارییه‌ک به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن، خه‌ڵکی یۆنان هۆشیاری ڕامیاریی زیاتریان هه‌یه، وه‌ک له ئه‌وروپا، به‌ڵام تا ئێستا کارایی گۆڕانه‌کان له‌سه‌ر خه‌ڵک به‌ڕێژه‌یه‌کی دیار نییە. یه‌کێتی سه‌ندیکاکان که زوربه‌ی ئه‌ندامه‌کانیان، له پارته گه‌وره‌کاندا؛ پارێزەران یان سۆشیالستدا ئه‌ندامن، بێجگه له (PAME) ،که له پارتی کۆمونیستەوه نزیکن، هەروه‌ها گیروگرفتی ئه‌و پارتانه ئه‌وەیە، که 10%ی ئه‌و خه‌ڵکه بۆ هه‌ڵبژاردن پێکده‌هێنن، که ئه‌وانه‌ش بیروبۆچوونی تازه‌یان نییه. ئه‌و پارتانه‌ش باسه‌کانیان بۆ نه‌وه‌ی په‌نجاکانن و لەتەك ئه‌وه‌شدا ئه‌و پارتانه‌ش وایان لیهاتووه، که داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن، تا بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، چونکه چاره‌یان نییه، جگه له‌و داواکارییه نه‌بێت. سه‌رۆکایه‌تی پارته‌کانیش ده‌بێت، مل بە داخوازییه‌کانی خه‌ڵک بدات، سه‌رۆکی سه‌ندیکای به‌شی تایبه‌ت، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك لەوەوبەر ویستی ئه‌ندامه‌کانی ئارام بکاته‌وه، به‌ڵام گوێیان به داواکه‌ی نه‌دا و چوون بۆ خۆپیشاندان، ئیستا ئیتر بوار بۆ ده‌ربڕینی ئایدیای تر نه‌ماوه، جگه له هه‌ستی گشتی نه‌بێت، .
باقی چه‌په‌کان و ئه‌نارکیسته‌کان به بزوتنه‌وه‌که تێکه‌ڵ بوون، که ئه‌وه‌ش شتێکی باش بوو، چونکه ئه‌وه به‌ده‌ستهێنانێکی باشتره له کاری ڕامیاری، له کاری ڕامیاری له‌و سوێنه‌ی که خه‌ڵکی لێبێت، به‌ڵام ئه‌مه هێشتا به‌س نییه، چونکه ده‌بووایه ئه‌و کاره چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبەر بکرابایه.
ئه‌ناکیسته‌کان به‌شێوه‌یه‌کی دابڕاو کاریان ده‌کرد، تا راده‌یه‌ک وه‌ک پێشه‌وایه‌تییه‌ک، به‌لام وا ئێستا ده‌سیان به‌وه کردووه کە له‌تەك یه‌کێتییه‌کان و ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا کار بکەن و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی گه‌شه‌کردووی پۆزه‌تیڤانه‌یه.
anarkismo.net: هه‌ندێک که‌س له میدیاکانه‌وه وا باس ده‌که‌ن، که خۆپیشاندانه‌کان له ساته‌کانی کۆتایدان؟
Constantinos Avramidis: من زانیاریه‌کی جیاواز ده‌زانم و خۆپیشاندانه‌کانی داهاتوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، که خۆپیشاندانه‌کان زیاتر کڵپه ده‌ستێنێن، به‌ڵام له ئه‌نجامدا هه‌ناسه‌یه‌ک وه‌رده‌گرێ، چونکه هاوین دێت، هه‌نێك خه‌ڵک ده‌چن بۆ گه‌شت له‌ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، له‌وانه‌شه کەمێک پاره به خانه‌نشینەکان بده‌ن بۆ گه‌شته‌کانیان، به‌ڵام به‌گه‌رانه‌وه‌یان بەرتەرییەکان نامێنن و موچه‌ی خانه‌نشینه‌کان که‌م ده‌کات، هەروەها ده‌بێت حساب بۆ گه‌رمی مانگی سێپتەمبەر و ئۆکتۆبەر بکرێت، که مانگه گه‌رمه‌کانی یۆنانن، به‌لام ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه، که هه‌موو پرسه‌کان هیور ده‌بنه‌وه، سیسته‌می خوێندن له هه‌ره‌سهێنادایە، هه‌روه‌ها ئه‌م ساڵ، ساڵیكی تایبه‌تییه و له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردودا ئه‌مه یه‌که‌م جاره وڵات ئه‌م بارودۆخه به‌خۆوه ببێنێت.
anarkismo.net: تۆ ده‌رباره‌ی سیناریۆی چاوه‌روانکراو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه، چۆن بیر ده‌که‌یته‌وه؟
Constantinos Avramidis: ئه‌و سیناریۆیه‌ی که من ده‌یبینم، ئه‌وه‌یه که که یۆنان ئه‌و بارودۆخه جیهانییه وا ده‌بات، که چه‌ند ده‌سکه‌وتێک به‌ده‌ست بهێنێت، که له شوێنێ تر به‌ده‌ست نه‌هاتوون. من نامه‌وێت وڵاته‌که‌م به‌هۆی ئابڵوقه‌ی ئابورییەوە وه‌کو کوبا له سوچێکدا گۆشه‌گیر بێت. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌یه که یۆنان له‌و پاپەندییه ناچارییە، که له‌لایه‌ن( ناتۆ)وە بەسەریدا سه‌پێنراوە، بێته ده‌ره‌وه و هەرچی بنکەی سەربازی هه‌یه، بچێته ده‌ره‌وه و له پاپەندییه ناچارییه‌کانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەبێ ئه‌وه‌ی بخرێنه پیلانه‌کانیانه‌وه. من نامه‌وێت له هاوپه‌یمانییه‌تیکی بازاردا بم، که هاوکارییه‌کی ڕاستەقینەی هه‌موو ئاسته کۆمه‌لایه‌تییەکان نه‌بێت، ئه‌وه هاوپه‌یمانێتی خه‌ڵک نییه، که ئێمه ده‌بێت باجەکه‌ی بده‌ین، ئێمە وا چاوه‌روانمان ده‌کرد، له‌ژێر یه‌ک سەرپەنادا بیین، که‌چی ئێمەیان له ژێرخانیکدا کرده کرێچی! ئه‌مه په‌یوه‌ندی یه‌کسانی پێناڵێن. ئێمە پێوێستان به ریفراندۆم هه‌یه، که نابێت خه‌ڵک به‌رپرسی قه‌رزدانه‌وه‌یه‌ک بێت، که ئێمە لێی به‌رپرسیار نه‌بووبین، ئه‌وه بۆچوونی ڕامیاریاران وسەرمایەداره‌کان بوو.
قۆناخی دووه‌م ئه‌وه‌یه، که ده‌بێت ئه‌وان ئه‌و پاره‌یه بده‌نه‌وه، چونکه خه‌لکی هۆی قه‌رزابارکردنی یۆنان نه‌بووە. ئێمە پێوستمان به سه‌ندیکایه‌که‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه، که دیمکراتیه‌تی چینی کرێکار مسۆگه‌ر بکات، که ئه‌و سه‌ندیکایه کار و رۆشنبیری و ریکخستن و هه‌ژاندن به‌ده‌ست بخات. من باره‌رم وایه، که ئه‌و ڕیفراندۆمه ئه‌نجامیکی باشی ده‌بێت، هه‌روەکو هی ئایسله‌ندا که ریفراندۆمه‌که رێی له دانه‌وه‌ی قه‌رزی هۆله‌نداو به‌ریتانیا گرت، که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵکی لێی به‌رپرس نه‌بوو، خه‌ڵک قه‌یران دروست ناکات، ئه‌وه‌ی قه‌یران دروستدەکات، بانکه‌کانن. ئێمە نازانین بارودۆخه‌که به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات، ئێمه زۆر شتمان گه‌ره‌که تا به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونه‌کان برۆێن، بەڵام خراپترین سیناریۆ ئه‌وه‌یه، کە هێزی سەربازی جڵه‌وی بارودۆخه‌که بگرێته ده‌ست، ده‌شێت یۆنان له‌م کاته‌دا له یەکێتی ئەوروپا ده‌ربکرێت، که خراپترین گریمانه‌یه، ئه‌وسا سندوقی دراوی نیودەوڵەتی به‌هۆی دیکتاتۆرێکه‌وه ویسته‌کانی بسه‌پێنێت، هه‌ر وه‌ک ئه‌مه‌ریکا پیش ئه‌مه کردوویه‌تی، ئه‌مه‌یان خراپترین سیناریۆیه. من هه‌ست ناکه‌م سوپا بچێته ناوه‌وه، چونکه بڕیارێکی قورسه له‌م کاتەه‌دا، من نازانم سه‌رماداران چ ڕیفۆرمێک ده‌سه‌پێنن. به‌ڵام خه‌ڵک ماندووە.
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەکەی: http://www.anarkismo.net/article/16658
Be the first to comment.