RSS Feed

چاوه‌ڕوانی سەندیکا مه‌که‌، چاوەڕوانی ڕامیارەکان مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ڕێپێوانی داهاتوو مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ مه‌که‌، به‌ڵکو خۆت ده‌ستپێشگه‌ری بکه‌ و بچۆره‌ سەر شەقامەکان و چالاکی خۆت بنوێنه‌

Posted on Sunday, December 5, 2010 in هه‌واڵ و ڕاپۆرت

چاوه‌ڕوانی سەندیکا مه‌که‌، چاوەڕوانی ڕامیارەکان مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ڕێپێوانی داهاتوو مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ مه‌که‌، به‌ڵکو خۆت ده‌ستپێشگه‌ری بکه‌ و بچۆره‌ سەر شەقامەکان و چالاکی خۆت بنوێنه‌

ئەمە دروشمی گه‌وره‌ترین چالاکی و خۆپیشاندان بوو لە شێوەی کاری ڕاسته‌وه‌خۆ (Direct Action)، کە ئەمڕۆ،04ی دێسەمبەری 2010، له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌ ناڕازی و چالاکه‌کانه‌وه‌، که‌ نزیکه‌ی سه‌رانسه‌ری بریتانیای گرته‌وه‌ و زیاتر له‌ 22 شاری گه‌وره‌ی به‌ریتانیدا ڕوی دا له‌وانه‌: له‌نده‌ن، بێرمینگه‌هام ، برایتن ، برستڵ، کامبریج، ئۆکسفۆرد ، ئێدنگبره‌، گلاسگۆ، لیدس، لێسته‌ر، لیڤه‌رپول، نۆتینگهام ، یوێرک، شه‌فیڵد و مانشسته‌ر و هی تریش.

ئه‌م ناڕەزایەتییه‌ له‌ ڕێگەی فه‌یسبووک و تویته‌ر و ئیمەیل و کورتە پەیام (SMS)ه‌وه‌ بانگه‌وازی بۆ کرابوو، لە سەرانسەری بریتانیادا به‌ هه‌زاران که‌سی چابووک ڕژانە سه‌ر شەقامەکان و چوونە ناو فرۆشگە گه‌وره‌کانه‌وه‌. ئه‌م ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌ هه‌موو توێژه‌ جیاجیاکانی ناو کۆمه‌ڵگەی بریتانی لەخۆ گرتبوو، که‌ دژی کۆمپانیا گه‌وره‌کانن، لەبەرئەەی که‌ کۆمپانییەکان بوونه‌ته‌ به‌شێکی قه‌یرانه‌ ئابورییه‌که‌ی ئێستا و ئاماده‌نین ته‌نانه‌ت به‌شه‌ باجه‌کەی خۆشیان بده‌ن و ده‌وڵه‌تیش چاوپۆشی ئه‌مه‌یان لێده‌کات و ئه‌و باجە ده‌خاته‌ سه‌ر ڕه‌شه‌ خه‌ڵکه‌که‌ و دەیەوێت بەوان قەرەبووی بکاتەوە و قه‌یرانه‌که‌ تۆزێک سوک بکات. بۆ نموونه‌ ده‌وڵه‌تی بریتانیا ده‌یه‌وه‌ێت له‌ 4 ساڵی داهاتوودا 82 ملیارد پاوه‌ند به‌ که‌مکردنه‌وەی خزمه‌تگوزارییه‌کان و بڕین و که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه‌کان و ده‌رکردنی کرێکاران و فەرمانبەران و زیادکردنی باج و خه‌راجه‌کان له‌سه‌ر خه‌ڵکه‌ ئاساییه‌که‌، پاشەکەوت بکات (گل بداته‌وه‌).

ناڕەزایەتی ئه‌مڕۆ دژی ڤۆدافۆن و هەمبار و فرۆشگەکانی (فلیپ گرین) بوو. ڤۆدافۆن 6.2 ملیارد پاوه‌ند باجی لەسەرە و نایدات، هه‌روه‌ها (فلیپ گرین)یش ساڵانه‌ 85 ملیۆن باجی لەسەرەو نایدات. پرۆتێسته‌که‌ی ئه‌مڕۆ زۆر کارایی هه‌بوو و له‌ کاتژێر11 پێشنیوەڕۆوە ده‌ستیپێکرد و زۆربه‌ی فرۆشگەکانی ئه‌و دوو کۆمپانیایه‌ داگیرکران و دواتر به‌ زه‌بری پۆلیس بە نارازییان چۆڵکرا. ئه‌م کاره‌ چالاکییە ڕاستەوخۆیه‌ ده‌نگێکی زۆری دایه‌وه‌ و له‌ کاناڵە ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆیی و له‌ ڕۆژنامه‌کانی بریتانیادا هه‌واڵی یه‌که‌م و سه‌ره‌کی بوو، بۆ نموونه‌ ڕۆژنامه‌ گاردیان 3 وتاری له‌سه‌ر ئه‌م ناڕەزایەتییە بڵاوکردوه‌، که‌ له‌لایه‌نhttp://www.ukuncut.org.uk/actions وە ئامادەکرابوون و ڕێکخرابوون، بانگه‌وازه‌که‌شی ئه‌مه‌ بوو” چاوه‌ڕوانی سەندیکا مه‌که‌، چاوەڕوانی ڕامیارەکان مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ڕێپێوانی داهاتوو مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ مه‌که‌، به‌ڵکو خۆت ده‌ستپێشگه‌ری بکه‌ و بچۆره‌ سەر شەقامەکان و چالاکی خۆت بنوێنه‌“.
شایانی باسه‌ ئه‌وه‌ش به‌یاد بهێنینه‌وه‌، که‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زانکۆکان له‌لایان خوێندکارانه‌وه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ندێکیشیان خوێندکاران ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شی ژمێریاریدا گرتوه‌وه‌ خۆیان وانه‌کان (محازەرەکان) ده‌ڵێنەوە و کاره‌کانی تریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌ولاشه‌وه‌ وا پێشنینی ده‌کرێت ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، 09ی دێسەمبەری2010 گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌رپا بکرێت، چونکه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ په‌ڕله‌مان لێدوان و مشتومڕ له‌سه‌ر کێشه‌ی خوێنکاران لەسه‌ر خەرجی زانکۆکان و ده‌کات، تاکو ده‌نگی بۆ بده‌ن.

شایان باسە، پارتی لیبراڵ دیمۆکرات، که‌ له‌تەك تۆریدا له‌ ده‌وڵه‌تدان ده‌بوایه‌ ڕۆژی 03ی دێسەمبەری 2010 کۆنفرانسیان له‌ له‌نده‌ندا بگرتایه‌، به‌ڵام له‌ ژێر فشاری خۆپیشاندانی خوێندکاراندا، که‌ ترسی ئه‌وه‌ ییان هه‌بوو پۆلیس نه‌توانێت کۆنفرانسه‌کەیان بپارێزێت و ببێته‌ مایه‌ی به‌کارهێنانی توندوتیژی له‌لایان هه‌ردوو لاوه‌ ؛ پۆلیس و خۆپیشانده‌رانه‌وه‌، بۆیە بڕیاریان دا، که‌ کۆنفرانسەکەیان بۆ مانگی فێبه‌روه‌ری ساڵی ئاینده‌ دوای بخه‌ن.

 

çawerrwanî sendîka meke, çawerrwanî ramyarekan meke, çawerrwanî rêpêwanî dahatû meke, çawerrwanî ême meke, bellku xot destpêşgerî bke û bçore ser şeqamekan û çalakî xot binwêne

eme druşmî gewretrîn çalakî û xopîşandan bû le şêwey karî rastewexo (Direct Action), ke emrro,04î dêsemberî 2010, lelayen xellke narrazî û çalakekanewe, ke nzîkey seranserî brîtanyay girtewe û zyatir le 22 şarî gewrey berîtanîda ruy da lewane: lenden, bêrmîngeham , braytin , bristill, kambrîc, okisford , êdingibre, glasgo, lîdis, lêster, lîverpul, notîngham , îwêrk, şefîlld û manşister û hî trîş.

em narrezayetîye le rêgey feyisbûk û tuyter û îmeyl û kurte peyam (SMiS)ewe bangewazî bo krabû, le seranserî brîtanyada be hezaran kesî çabûk rjane ser şeqamekan û çûne naw froşge gewrekanewe. em narrezayî derbrrîne hemû twêje cyacyakanî naw komellgey brîtanî lexo girtbû, ke djî kompanya gewrekanin, lebereey ke kompanîyekan bûnete beşêkî qeyrane aburîyekey êsta û amadenîn tenanet beşe bacekey xoşyan bden û dewlletîş çawpoşî emeyan lêdekat û ew bace dexate ser reşe xellkeke û deyewêt bewan qerebûy bkatewe û qeyraneke tozêk suk bkat. bo nmûne dewlletî brîtanya deyeweêt le 4 sallî dahatûda 82 milyard pawend be kemkirdnewey xizmetguzarîyekan û brrîn û kemkirdnewey bîmekan û derkirdnî krêkaran û fermanberan û zyadkirdnî bac û xeracekan leser xellke asayyeke, paşekewt bkat (gil bdatewe).

narrezayetî emrro djî vodafon û hembar û froşgekanî (flîp grîn) bû. vodafon 6.2 milyard pawend bacî lesere û naydat, herweha (flîp grîn)îş sallane 85 milyon bacî leserew naydat. protêstekey emrro zor karayî hebû û le katjêr11 pêşnîwerrowe destîpêkird û zorbey froşgekanî ew dû kompanyaye dagîrkran û dwatir be zebrî polîs be narazîyan çollkra. em kare çalakîye rastewxoye dengêkî zorî dayewe û le kanalle telefzyonî û radyoyî û le rojnamekanî brîtanyada hewallî yekem û serekî bû, bo nmûne rojname gardyan 3 wtarî leser em narrezayetîye bllawkirdwe, ke lelayenhittp://wwiw.ukuncut.org.uk/actionis we amadekrabûn û rêkixrabûn, bangewazekeşî eme bû” çawerrwanî sendîka meke, çawerrwanî ramyarekan meke, çawerrwanî rêpêwanî dahatû meke, çawerrwanî ême meke, bellku xot destpêşgerî bke û bçore ser şeqamekan û çalakî xot binwêne“.

şayanî base eweş beyad bhênînewe, ke destbeseragirtnî zankokan lelayan xwêndkaranewe her berdewame le hendêkîşyan xwêndkaran destyan beser beşî jmêryarîda girtwewe xoyan wanekan (mhazerekan) dellênewe û karekanî trîş encam deden, lewlaşewe wa pêşnînî dekrêt rojî pêncşemmey dahatû, 09î dêsemberî2010 gewretrîn xopîşandan û narrezayî berpa bikrêt, çunke ew roje perrleman lêdwan û miştumirr leser kêşey xwênkaran leser xercî zankokan û dekat, taku dengî bo bden.

şayan base, partî lîbrall dîmokrat, ke letek torîda le dewlletdan debwaye rojî 03î dêsemberî 2010 konifranisyan le lendenda bgirtaye, bellam le jêr fşarî xopîşandanî xwêndkaranda, ke tirsî ewe îyan hebû polîs netwanêt konifransekeyan bparêzêt û bbête mayey bekarhênanî tundutîjî lelayan herdû lawe ; polîs û xopîşanderanewe, boye birryaryan da, ke konifransekeyan bo mangî fêberwerî sallî ayinde dway bxen.

هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.

hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. [email protected]

Be the first to comment.

Leave a Reply

You must be logged in to post a comment.