چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١٦
هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی شازده‌هه‌م
ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت بریتیبێت له به‌گه‌ڕخستنی ئیراده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگاو مرۆڤێکی ئازادترو زاناترو کراوه‌تر، ل٤٣
من نازانم که نووسه‌ران به کامه پێوه‌ر ڕامیارییه‌ك، که خۆیان پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه خه‌ونی نه‌وه‌کان بۆ سبه‌ی، برتییه له به‌گه‌ڕخستنی ویستی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئاراسته‌کردنی (نه‌ك دروستکردنی) کۆمه‌ڵگه (نه‌ك کۆمه‌ڵگا) و مرۆڤی ئازادتر و زاناتر و کراوه‌تر؟ کامه میکانیزم له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا، کامه ئاسانکاری بۆ گه‌یشتن به هه‌لی یه‌کسان و بواری فراوانتر له بڕیاردانی تاك و پێگه‌یینی و چوونه‌سه‌ری شاره‌زایی و زانایی؟
ئه‌گه‌ر به بیره‌وه‌ری خۆمان و پیره‌کانماندا بچینه‌وه، ئه‌وا ژیان له کۆمه‌ڵگه‌کانمان (نشینگه‌کانمان)دا به‌ر له داهاتنی پارته ڕامیارییه‌کان و به‌ر له قوتکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێره به‌ره‌ته‌ره‌کان، ئاسانتر و ئاسووده‌تر و په‌یوه‌نده‌ی و خه‌مخۆری و ده‌ستگیرۆییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌هێزتر و بیرکردنه‌وه و تێڕوانین و خواست و ڕه‌فتاره‌کان مرۆیانه‌تر بوون. مرۆڤ که‌متر به کۆمه‌ڵگه و تاکه‌کانی و ژینگه و ئاژه‌ڵ و خواسته مرۆییه‌کان نامۆ بوو. ئه‌و کاته‌ی که ڕامیاریی و ده‌سته‌بژێره‌کان و پارته‌کان سایه‌یان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و خه‌ون و خه‌یاڵی تاکه‌کاندا نه‌کردبوو و هێشتاکه به‌ها مرۆییه‌کان و مۆڕاڵی کۆمه‌ڵایه‌تی له بازاری سه‌رمایه‌گوزاری ڕامیارییدا نه‌بووبوونه کاڵا و ده‌سه‌ڵاتخوازی و به‌رته‌ریخوازی و چاوچنۆکی بۆرجوازیی شوێنی ئارمانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ته‌بایی و پاراستنی په‌یوه‌ندییه سروشتییه مرۆییه‌کانیان نه‌گرتبووه‌وه. ئه‌و کاته‌ی که سه‌رۆك و که‌ڵه نووسه‌ر و مۆنیکا و کۆشك و مۆنۆپڵکردن، پێوه‌ری ناوداری نه‌بوون و به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌مخۆری و ده‌ستگیرۆیی و هاریکاری کۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ما و پێوه‌ری ئایدیالی پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بوون. ئه‌و کات که نووسه‌ری و هۆنه‌ری و ڕۆشنبیربوون، سه‌رمایه‌ی مۆڕاڵی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوون، نه‌ك ئامرازی داخوازی و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات!
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ڕوانگەی نووسەران ئەوەندە هیرارشیانە و سەروەرانەیە، کە پێیانوایە مرۆڤی ئازاد دروستدەکرێت و مرۆڤەکانیش (زۆرینەی نەخوێندەوار و “ناڕۆشنبیر”) مێگەلن و پێویستیان بە شوانەی ڕامیار هەیە و ڕامیارییش قامچی و کوتەکی دەستی شوانە خوێندەوار و ڕۆشنبیرەکانە!
ئه‌مڕۆ له کوردستاندا مرۆڤگه‌لێک دروستبوون، که له نێوان ملکه‌چی ته‌واوو ئانارشییهت (فه‌وزه‌ویه‌ت)ی ته‌واودا بازبازێندهکهن. ل٤٣
نووسه‌ران ئه‌و دیو په‌یامه‌که‌یان ده‌رده‌خه‌ن و تائێستا که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانیان سه‌راپا ملکه‌چ و که‌سایه‌تی وردکراو و ڕوخێنراو ده‌زانی و داده‌نا، له پڕ کۆمه‌ڵگه، زۆرینه‌ی بێده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر دوو ده‌سته‌ی: ملکه‌چی ته‌واو، ئەنارکیستی یا ئانارشیستی (نه‌ك ئاناشییهت) ته‌واودا دابه‌ش ده‌که‌ن. به ڕاست ئه‌گه‌ر مرۆڤ ڕاستگۆیی و ویژدان و تێگه‌یشتنی دروستی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان هه‌بێت، ئه‌وا ئەم دیمه‌نه وێناکراوانهی نووسه‌رانی به سه‌ختی بۆ په‌یدا ده‌بن. چونکه له کوردستاندا دوو ده‌سته ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتن؛ کۆنه خۆفرۆشان (خۆفرۆشانی ١٩٦٦– ٢٠٠٣) و کۆنه پێشمه‌رگه و پۆلیس و هێزه سیخوڕ و تایبه‌ته‌کان له‌لایه‌ك و نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ده‌رباری ده‌سه‌ڵات له لاکه‌ی دیکه‌ی، ئه‌گینا که‌سانێك که له‌سه‌ر کرێی کار و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ری و مامۆستایی و خانه‌نشینی مه‌مره‌ومه‌ژی ده‌ژین، ناچاری ملکه‌چی ته‌واو نین، به‌ڵکو ئه‌و که‌سانه ملکه‌چن، که مانه‌وه‌یان به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و مشه‌خۆرییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. ئه‌وانه لای خه‌ڵك ئاشکرا و ناسراون، به‌تایبه‌ت نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانێك، که پارچه زه‌وی و کرێی هاتووچۆ و موچه‌ی نووسه‌رانه وه‌ك پاداشت وه‌رده‌گرن و له به‌رامبه‌ردا خۆشباوه‌ڕی و ملکه‌چی بۆ سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات و یاساکه‌ی له که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان و له هۆڵه‌کانی کۆڕگێڕاندا به خه‌ڵك ده‌ڵێنه‌وه و به‌وه ناچارن، تاکو به‌رته‌ری و پاداشته‌کانیان نه‌بڕن!
تا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گڕێته‌وه سه‌ر ده‌سته‌ی دووه‌م، ئه‌نارکیستی ته‌واو، ده‌بێت بڵێم به‌داخه‌وه له کوردستاندا ئه‌نارکیزم بزووتنه‌وه‌یه‌کی ساوایه و به‌و جۆره ئه‌نارکیزمی ته‌واو بوونی نییه. ئه‌وه‌ی که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا نووسه‌رانی ده‌ربار (هه‌ر له ئیسلامییه‌وه تا ناسیونالیست و چه‌پ و پۆست‌مۆدێرن) لێره‌و له‌وێ واژه‌ی ئه‌نارکیزم بۆ ئاژاوه‌چییه‌تی و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ی به‌کار ده‌به‌ن، وه‌ك کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر وه‌رگێڕان و نووسینی چه‌ند ده‌قێك له‌مه‌ڕ هزری ئهناکیزم و ناساندنی، که خه‌وی له نووسه‌رانی مشه‌خۆری به‌ر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات زڕاندووه و به وه‌رگێرانی چه‌ند ده‌قێك ئاوا ده‌شێوێن و شه‌وانیش وڕێنه به واژه‌ی ئه‌نارکیزمه‌وه ده‌که‌ن. وه‌ی به حاڵیان، ئه‌و کاته‌ی که بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ئه‌م هزره دێنه‌مه‌یدان و شوێنکه‌وتن و پاشڕه‌وی بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌بژێر و ئایینه ئاسمانی و زه‌مینییه‌کان لای تاکی هوشیار ده‌بێته نه‌نگی و ئازادیخوازی هه‌موو درۆ پیرۆزه‌کانی ناسیونالیزم و دێمۆکراسی پارله‌مانی و به‌هه‌شته‌کانی ئاسمان پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه و ئەنارکیزمی تەواو پێدەگرێت، ئه‌و چی ده‌ڵێن؟!
ئه‌نارکیزمی ته‌واو واته بوون و سه‌رهه‌ڵدانی ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆ جه‌ماوه‌رییه‌کان؛ سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤه دژه سه‌روه‌ره‌کان؛ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ر و فه‌مانبه‌ر؛ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی به‌رته‌ر و پاشتهر؛ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕامیاریی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و گه‌مه‌ی پارله‌مانی؛ په‌رده‌لادان له‌سه‌ر هه‌موو له‌خشته‌بردن و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ڕامیاران له‌ژێر دێوجامەی نه‌ته‌وه و نیشتمان و ئایین و .. تددا.
نووسه‌ران درێژه به تیئۆریبافییه ناشیانهکهیان ده‌ده‌ن و ده‌گه‌نه ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌ی، بڕوایه‌ك که له‌لای تاکی تازه به ئاگاهاتووی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له ئه‌نجامی به‌رواورد و هه‌ڵسه‌نگاندنی درۆ و ده‌له‌سه‌ی ده‌سته‌بژێری ڕامیار و ڕۆشنبیر، به‌ده‌ستیهێناوه، به ترسناك بنرخێنن. به‌ڵام له ئه‌نجامی درێژدادڕی بێسهرهبهرهدا، نووسه‌ران “هێزی دووه‌م“یان له‌بیر ده‌چێت و ده‌که‌ونه هه‌وای خۆیان. به ڕاستی ئەمە به‌ره‌نجامی له‌خۆباییبوون و لهخۆگۆڕانه و لنگه‌وقوچ لێدوانه له بابه‌تگه‌لی وه‌ك کۆمه‌ڵناسی و سه‌روه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ئابووریی.
له ڕاستیدا ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ سیاسه‌ت دوو هیزی زۆر ترسناک‌و مشه‌خۆری بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی دروستکردووه، نوخبه‌یه‌کی سه‌رمایه‌دار که له سێبه‌ری ئه‌م نوخبه سیاسییه ئه‌رستۆکراتییه نوێیه‌دا ئیشده‌که‌ن که نه سه‌رچاوه‌ی سامانه زۆره‌که‌یان دیاره و نه شیوه‌ی په‌یداکردنی. ل٤٣
ئه‌وه‌ی نووسه‌ران له‌ژێر نێوی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆیان له بواری ئابووری داوه و ناشیانه‌وێت په‌نجه بخه‌نه سه‌ر ڕه‌گوڕیشه‌ی نایه‌کسانی ئابووری و پاشکۆیه‌تی و ته‌شه‌نه‌ی گه‌نده‌ڵی و قۆرخکردنی سه‌رچاوه‌کانی داهات و سامان، ئامانجدارانه‌یه. چونکه ڕه‌وتی تابهتیکردنهوه وه‌ك داخوازی سه‌ره‌کی ناوه‌نده جیهانییه‌کانی وه‌ك سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانکی جیهانی و کۆمپانییه جیهانلووشه‌کان و قۆرخکهرانی سه‌رچاوه‌کانی وزه له جیهاندا، هاوتا و هاوسه‌نگی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی پارته ڕامیارییه‌کان چ له کوردستانی ١٩٩٢دا و چ له عیراقی ٢٠٠٣دا وه‌ك سه‌ره‌نجامی ده‌ستگیرۆیی و له‌شکرکێشی ئه‌وان و هاوبه‌شی یه‌که‌م له ده‌ستکه‌وته‌کانی شه‌ڕه‌کانی کهنداودایە.
نووسه‌ران ڕسته ئاشکرا و به‌ناوبانگه‌که‌ی جۆرج بوشی کوڕ ” ئه‌وه‌ی به‌شداری و پشتیوانی له‌م شه‌ڕۊه نه‌کات، له ده‌ستکه‌وته‌کاندا به‌شدار نابێت” له‌بیر ده‌که‌ن. ئه‌وان ئامانجه‌کانی پشتپه‌رده‌ی له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر ئه‌فگانستان و عیراق په‌رده‌پۆش ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه له‌بیر ده‌که‌ن، په‌یڕه‌وپرۆگرامی ئه‌و ناوه‌نده جیهانییانه چ مه‌رج و داخوازییه‌کیان له به‌رامبه‌ر قه‌رز و هاریکارییهکانیاندا هه‌یه و چۆن وڵاتان ناچار به ئاوه‌ڵاکردنی هه‌موو ده‌رگه‌کان به‌ڕوویاندا ده‌که‌ن و تیرۆریستبوون و دێمۆکراتبوونی هه‌ر هێز و ولاتێکیش به‌پێوه‌ری ملدان و ملنه‌دان به مه‌رجه‌کانی ئه‌وان دیاری ده‌کرێت.
سه‌رمایه‌دارانی به‌ر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ملیاردلێره قارچکئاساکانی کوردستان و ڕۆژنامه ئه‌هلی و داموده‌زگه پانوپۆره به‌ناو سڤیلیه‌کان، هه‌موو به‌ره‌نجام و پێداویستی یه‌ك شتن؛ تایبه‌تکردنه‌وه و مۆنۆپۆڵی ئابووری و ده‌سه‌ڵات بۆ ناوه‌نده جیهانلوشه‌کان به نوێنه‌رایه‌تی پارته‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق. نووسه‌ران خۆیان له ناوهێنانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بوێرن، که پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ههراجگهری که‌رته ده‌وڵه‌تییه‌کانن و هه‌ر خۆشیان به‌نێوی جۆراوجۆر و خوازراوه‌وه ده‌بنه‌وه کڕیار و کۆمپانی و گردهوشهکهی لیستێكیش، که نووسه‌ران ئه‌م مانیفێسته پاگهندهییهیان بۆ فریودانی خه‌ڵك بۆی ئاماده‌کرد، به‌شێکن له‌و گه‌نده‌ڵی و بهشهتاڵانییهی، که به‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سته‌بژێرانی ڕامیار و ڕۆشنبیری کورد که‌وتوون!
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات خۆی ههراجگهر و خۆی کڕیاری که‌رته ده‌وڵه‌تییه‌کان و کارخانه و زه‌وی و کێلگهکانه، ئه‌وا ئۆپۆزسیۆنێك، که نووسه‌ران کردوویانه‌ته ئه‌ڵته‌رناتیڤی گه‌نده‌ڵی و ڕاوڕووت و تاڵانی، ئاشکراتر له فێڵی کۆمپانییه‌کانی کۆڕه‌ك و نۆکان له ههراجخانهکانی داگیرکاری عیراق و کوردستاندا به فێڵ و ته‌ڵه‌که به‌شه تاڵانییان نه‌کڕییه‌وه، به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ داوای بهشهتاڵانییان له باوان کرد و باوانی به‌خشنده‌ش (١٠) ملیۆن دۆلار و گردێك و کۆمه‌لێك پارچه زه‌وی و هه‌زاران دۆنم زه‌مینی به‌پیتی پێبه‌خشین، بێجگه له‌وه که لێپرسراوانی په‌یوه‌ست بوو به ئۆپۆزسیۆنی تاڵانخوازهوه، به‌خۆیان وه‌ك ئه‌ندام و تاڵانخۆر له باوانه‌وه بهشهتاڵانییان به‌رکه‌وتووه و ته‌نانه‌ت نووسه‌ره جادووگه‌ره‌کانیش پێشتر زه‌وی و موچه تایبه‌تیان هه‌بووه، ئه‌مه بێجگه له موچه‌ی شاراوه‌ی ده‌زگه‌کان و ئۆپۆزسیۆن که ته‌نیا خه‌رجی ڕۆژانه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یان ده‌توانێت خزمه‌تگوزاری شاری سلێمانی دابین بکات و سه‌رچاوه‌که‌ی دیار نییه!
به‌داخه‌وه ئه‌مه ته‌واوی نوخبه‌ی سیاسی کوردی خستۆته ژێر پرسیاری گه‌وره‌و له هه‌موو متمانه‌و بڕوایه‌ک بهتاڵیکردۆتهوه. ل٤٤
له شیوه‌نی مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌رییه‌وه، له که‌لێنی په‌ره‌گرافه‌کاندا به‌رده‌وام شیوه‌نی هه‌ریسه‌که سه‌ره‌تاتکێ ده‌کات و دیوی ڕاسته‌قینه‌ی پاگه‌نده بێبنه‌ماکانی ده‌سته‌بژێری ڕۆشنبیری کورد، له گرێخوارن و په‌یوه‌ستبوونی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌بژێری ڕامیارکار و ده‌سته‌بژێری ڕۆشنبیرانی ده‌سه‌ڵات خۆی نیشان ده‌دات. له‌وانه‌یه له ساڵانی ڕابوردوودا کۆمه‌لێك خوێندکاری ئاسۆلێڵ دوای ئه‌م ڕه‌وته که‌وتبێت و ڕه‌خنه‌ی ڕواڵه‌تی ئه‌م ده‌سته‌بژێره له پارت یا ده‌سه‌ڵاتێکی ناوچه‌یی توانیبێتی ئاو به که‌فوکوڵی ساتیانهی وهرسبوونیان بکات، به‌ڵام هه‌رگیز و هیچ کات ڕه‌خنه‌ی ئه‌م ده‌سته‌بژێره نه‌یتوانیوه سنووره پیرۆزکراوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری ببه‌زێنێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو هه‌رده‌م له هه‌وڵی پیرۆزکردن و ههردهمیکردنی ئه‌و سنوورانه‌دا بوون و ویستویانه ڕه‌هه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌نه‌وه.
ئه‌مه یه‌کێکه له پایه‌کانی سه‌رکه‌وتوویی ده‌سه‌ڵات له کۆمه‌ڵایه‌تیکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، چونکه مه‌ترسی هه‌ر ده‌زگه‌یه‌کی سته‌مکار و مشه‌خۆر له‌و کاته‌وه ڕیشهگیر ده‌بێت، که بتوانێت ئامێته‌ی بوونه کۆمه‌ڵایه‌تییه ببێت و سنووره‌کانی نێوان سته‌مکار و سته‌ملێکراوان په‌رده‌پۆش بکات، به واتایه‌کی دیکه کاتێك که هاوکار، هاوسێ، هاوه‌ڵ و ئه‌ندامی خێزان بکاته پۆلیس و سیخوڕ به‌سه‌ر هاوه‌ڵان و هاوسێیان و هاوپۆلان و ئه‌ندامانی خێزانه‌وه، ئیتر هه‌ر دیارده‌یه‌کی وه‌ك گه‌نده‌ڵی و ترس و ملکه‌چی و نائومیدی به ئاسانی ده‌توانن کۆمه‌لایه‌تی ببنه‌وه و له که‌ناڵه‌کانی ماسمیدیاوه وزه‌ی ته‌شه‌کردن و نوێبوونه‌وه وه‌رگرن.
ده‌سته‌بژێری ڕامیاری ده‌ست و ده‌م و داوێنپاك و خه‌مخۆری ژیری شته‌کان، که نووسه‌ران ده‌یانه‌وێت بیکه‌نه خه‌ونی سته‌ملێکراوانی ناهوشیار یا شوێنکه‌وتوو و فریوخواردووی خۆیان، مه‌گه‌ر له پارتیبازی چه‌پ و خه‌ونی خوایانی چاکه‌دا توانانی په‌یدابوونی هه‌بێت، ئه‌گینا له دونیای که‌تواریدا، هه‌ر خه‌ونێکی شکستخواردوو (نه‌ك تێكشکێنراو) ته‌نیا ده‌توانێت نائومێدی و نادهربهستبوونی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م–بهێنێت.
نوخبه‌یه‌ک پیشه‌یان وه‌ک پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نوسی ده‌رباری دیکتاتۆره‌کان ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر بلیمه‌تی سهرۆکانو موعجیزه‌کانی حیزب‌و ڕاستودروستی ڕه‌های بڕیاره‌کانی بنووسن. ئه‌م نوخبه‌یه وه‌ک له سیستمه تۆتالیتاره‌کاندا ده‌یبینین ده‌زگاکانی میدیایان گۆڕیوه بۆ ئامێری پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی به‌رده‌وام. له‌ڕاستیدا میدیاکان له ژێر هه‌ر به‌هانه‌یه‌کدا سهربهخۆییو بێلایه‌نی خۆیان دۆڕاند، واته له ده‌زگایه‌کی گه‌یاندنه‌وه بوون به ده‌زگای کۆنترۆڵکردن‌و هزرشتنو به‌هه‌ڵه‌دابردن. ل٤٥
نووسه‌ران ورده‌گیری له که‌سانێك ده‌که‌ن، ده‌رباری دیکتاتۆره‌کانن و له‌سه‌ر بلیمه‌تی سه‌رۆك و په‌رجووه‌کانی پارت ده‌نووسن، به‌ر له هه‌موو شتێك دیکتاتۆربوونی پارت و سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵات به بوون و نەبوونی ئاماده‌یی و کاردانه‌وه‌ی ژێرده‌ستانه‌وه په‌یوه‌سته، له‌وێنده‌رێ که خه‌ڵکی ناده‌سه‌ڵاتدار ئاماده‌ی پێداگرتن له‌سه‌ر داخوازییه‌کانی بێت، ده‌سه‌ڵات له پێناو مانه‌وه‌یدا ناچار به نه‌رمکردنه‌وه و کشاندنی بڕیاره‌کانی ده‌بێت، به‌ڵام له‌وێنده‌رێ که ژێرده‌ستان هێشتا به‌و ئاسته له هوشیاری نه‌گه‌یشتوون، که ده‌سه‌ڵات ئامرازی ده‌ستی چینێكه و بۆ سه‌پاندنی ویست و خواسته‌کانی ئه‌و چینه سه‌ریهه‌ڵداوه و کار ده‌کات، ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت به‌بێ سڵه‌مینه‌وه ڕووه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی (دیکتاتۆری) نیشان بدات.
ئیتر نازانم جیاوازی ئه‌وانه‌ی سه‌رۆك و پیرۆزییه‌کانی پارتێك هه‌رده‌می ده‌که‌ن، له‌ته‌ك ئه‌وانه‌ی سه‌روه‌ری وه‌ك مامانی هه‌موو سته‌مکارییه‌کان له سه‌رووی پارت و سه‌رۆكه‌وه نابینن له چیدایه؟ نووسین بۆ پارت و سه‌رۆك هه‌ر له سه‌رچه‌مه‌ی هه‌مان ئاوی لێڵه‌وه دێته‌ده‌ر، که له سه‌روه‌ری مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت. ئایا جیاوازی پێداهه‌ڵدانی پارت و سه‌رۆك له‌ته‌ك پیاهه‌ڵدانی سه‌روه‌ری و سیسته‌مه سته‌مکاره‌که‌ی له چیدایه؟ که‌سانێك که پارێزه‌ری سه‌روه‌ری چینایه‌تین و ده‌یانه‌وێت ڕه‌وایه‌تی به نایه‌کسانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری ببه‌خشن، گه‌وره برا و پێشرەوی که‌سانێکن، که گوێله‌مستی پارت و سه‌رۆك و دهستهبژڕن!
نووسه‌ران به ورده‌گیری له ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌مان لا وێنا بکه‌ن، که له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیسته‌مه سهرووخهڵکییهدا له گۆشه‌یه‌کی تری ئه‌م دونیایه‌دا ده‌زگه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن هه‌یه. ئه‌وان مه‌به‌ستیان له بێلایه‌ن، بێلایه‌نی پارتییه نه‌ك چینایه‌تی، له دونیای که‌تواریدا هیچ کات ده‌سه‌ڵات بێلایه‌ن نه‌بووه و نییه و ناشبێت، ئایا چاوه‌ڕوانیکردنی میدیای بێلایه‌ن له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، وڕێنهکرن نییه له دونیای ئه‌فسانه‌کاندا؟
سه‌ره‌تاکانی سیستمی دیموکراسی ئه‌وه‌یه که هێزێکی سیاسی نهبێتو نهیهوێتو نه‌توانێت پرۆسه‌ی دروستکردنی ڕای گشتی بۆ خۆی مۆنۆپۆڵبکاتو ته‌نیا په‌ڕاویزی بچوک بۆ ئه‌وانی تر جێبهێڵێت. ل٤٥
ئه‌گه‌ر به ڕاستی دێمۆکراسی بۆرجوازی ئه‌وه ئاراسته و ئامانجی بووایه، ده‌بوو له پیره دێمۆکراسییه‌که‌ی بریتانیا و ئه‌مه‌ریکادا بە پێچه‌وانه‌ی ئەوەی ئێستا لە ئارادایە، جۆرج بوشی باوك و کوڕ و تۆنی بلێر نەیانتوانییایە ڕای گشتی بۆ بەرپاکردنی جەنگی دووەمی عیراقدا چەواشە بکەن! ئایا گەمەی پ‌د‌ک لە بری کۆماری و ینک له بری دێمۆکرات و بەشکردنەوەی سەرۆککۆماری و سەرۆکایەتی هەرێم لە چەشنی گەمە و مۆنۆپۆڵکردن و کڕین و فرۆشتنی سەرۆککۆماری ئەمەریکا نییە، کە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆرج بوش‌دا ڕوویدا؟
له‌مانه هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، که نووسه‌ران به‌رده‌وام قسه دژی مۆنۆپۆلکردنی ده‌سه‌ڵات و داهات و ڕاگه‌یاندن ده‌که‌ن، که‌چی بۆ جارێکیش وشه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ داگیرکاری ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریکا و ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌کان له عیراق و ناوچه‌که‌دا ناکه‌ن، که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دیتکتاتۆری و ناسهربهخۆبوونێکه! ئایا ده‌کرێت شاگردانی وه‌ها داگیرگهرانێك پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌کانی ئه‌وان هه‌نگاو بنێن و دێمۆکراتییەکەشیان پێچەوانەی دێمۆکراتی خودی داگیرگەران بێت؟
ئه‌گه‌ر له وڵاتی نووسه‌راندا کورسییه‌کانی پارله‌مان ٥٠ به ٥٠ به‌سه‌ر زلپارتهکاندا دابه‌شده‌کرێن، ئه‌وا له بنهواندا (له ئه‌مه‌ریکا) مامه‌ڵه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆککۆماری ده‌کرێت و ده‌فرۆشرێت! له وڵاتانی سه‌رتۆپی دێمۆکراسی بۆرجوازیدا، کورسییه چۆڵه‌کانی ده‌نگنه‌ده‌ران به‌سه‌ر پارته براوه‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێن، واته ده‌نگی نه‌دراو، ده‌کرێته گیرفانی براوه‌کان، که ئه‌مه‌ش واته ڕاگرتنی بوجه‌ی پارته‌کان له‌سه‌ر داهاتی خه‌ڵك. ئیتر بۆ له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمێکی داگیرکراوی پاشکۆی عیراقی داگیرکراودا، که لاسایی داگیرگه‌ران ده‌کاته‌وه، ئاسایی نه‌بێت، کورسییه‌کان به‌سه‌ر براوه‌کاندا دابه‌ش بکرێن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه بانێکه و دوو هه‌وای ورده‌بۆرجوازی نییه، ئه‌دی چییه؟
دواجار نووسه‌ران په‌ی به په‌رجووی ئاخرزه‌مان ده‌به‌ن و ده‌گه‌نه ئه‌و بڕوایه دێمۆکراسی واته میدیای ناپارتی، له به‌رامبه‌ریدا میدیای میری و ده‌وڵه‌تی نیشانه‌ی دێمۆکراسییه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئهفسانهبافی نه‌بێت، ئیتر ده‌بێت چی نێو لێبنێین؟
بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی تر کلیکی ئێرە بکە

Be the first to comment.