چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراژیدیایەك بۆ سبەی /٦
هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی شەشەم
پاراستنی ئه‌و وێنه ئه‌خلاقییه‌یه کوردوه‌ک میله‌تێکی خه‌باتکه‌ر بۆ ئازادیی‌و دادپه‌روه‌ریی‌و مافی یه‌کسان‌و دیموکراسیه‌ت نیشانده‌دات ل.١٣
نووسه‌ران به ئه‌نقه‌ست وێنه‌کان تێکه‌ڵ ده‌کەن، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌کیکردنی ناسیونالیزم وه‌ك ئایدیۆلۆجیای ده‌وڵه‌تی سه‌راپاگیری بۆرجوازی و خواستی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له داگیرگه‌ر و ئیمپریالیزمە. ئه‌مه په‌له‌قاژێیه وه‌ك به‌ره‌نجامی کاڵبوونه‌وه‌ی وێنه دۆرینه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و هاوبه‌شی چین و توێژه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه له سایه‌ی سه‌روه‌ری بۆرجوازیدا.
ئێستاش تاکی بێده‌سه‌ڵاتی کورد، ئاڵمانی، ئه‌مه‌ریکی، عه‌ره‌ب و … تد خه‌ون به ئازادی و دادپه‌روه‌ری و مافی یه‌کسان و دێمۆکراسی ڕاسته‌وخۆوه ده‌بینێت، به‌ڵام له هیچ سه‌رده‌مێکدا ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ڵگری ئه‌م خواست و ئامانجانه نه‌بوون و ناشبن، ئیتر ئه‌و ده‌سه‌لاتدارانه چ کۆمه‌ڵێك چه‌ته و ڕێگر بن یا کۆمه‌ڵێك فیلۆسۆف و زانا و نووسه‌ر!
له‌ده‌ستدانی ئه‌م وێنه‌یه یه‌کێکه له کۆڵه‌که ستراتیژییه‌کانی پاراستنی بوون‌و مانه‌وه‌ی میلله‌تی ئێمه ل١٣- ١٤
ئه‌و وێنه تێکه‌ڵکراوه‌ی خه‌ون و خه‌باتی خه‌ڵکی کورد له‌ته‌ك خه‌ون و هه‌لپه‌رستی ده‌سه‌ڵاتخوازانی بزاڤی ناسیونالیستی کورد، هیچ کات یه‌کێك نییه له کۆڵه‌که ستراتیژییه‌کانی پاراستنی بوون و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه. ئه‌مه داهێنراوی فیلۆسۆفاندنی پاگه‌نده پارتی (حزبی)یه‌کانه. سەدان که‌مه‌نه‌ته‌وه هه‌ن، که هیچ کات چانسی ده‌وڵه‌تبوونیان بۆ هه‌ڵنه‌که‌وتووه، که‌چی ماونه‌ته‌وه و ده‌شمێننه‌وه؛ له‌وانه بلوجه‌کان، تامیلەکان، که وه‌ك کورد به‌سه‌ر ولاتانی ده‌وروبه‌ردا دابه‌شێنراون و هه‌موو شتێکیشیان یاساخه و ئه‌و چانسه کولتوورییانه‌ی که کورد هه‌یبوون، ئه‌وان نه‌یانبوون و له ئێستاشدا ئه‌و چانسه‌یان نییه. ئیتر نازانم ئه‌م تیئۆریستانه‌ی ئاخرزه‌مان، ئایدیای ئه‌م تێڕوانینه‌یان له‌کوێوه هێناوه؟ ئه‌مه بێجگه له ختووکه‌دانی ناهوشیاری تاکی گێرۆده‌ی ده‌مارگیریی ناسیونالیستی، هیچی دیکە نییه.
میلله‌تی ئێمه ناتوانێت سیسته‌مه سیاسییه‌که‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و سیستمانه دروستبکات که له ناوچه‌که‌دا هه‌ن، ل١٤
دیسانه‌وه نووسه‌ران ده‌که‌ونه‌وه بینینی فیله‌خه‌ون به فڕینه‌وه، ئه‌وان ئه‌وه پەردەپۆش دەکەن، ئه‌گه‌ر ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب، تورك، فارس له بارودۆخێکی جیاواز له‌وه‌ی ئێستا ئه‌و چانسه‌یان بۆ هاتبێته پێش، تا ده‌وڵه‌تێکی یا سه‌روه‌ری ڕامیاریی تاڕاده‌یه‌ك پشتئه‌ستوور به ئابووری نیمچه سه‌ربه‌خۆی پێكبهێنن، ئه‌وا له ئه‌ورۆدا پاش ٨٠ ساڵ ئه‌وانیش وه‌ك سه‌روه‌ری پاشاکانی هه‌رێمی کوردستان، ناچارن به‌پێی به‌نده‌کانی پڕۆگرامی سندوقی دروای نێوده‌وڵه‌تی و بانکی جیهانی و سه‌رله‌شکریی ئه‌مه‌ریکا و پۆلیسی (ی‌و ئێن) ده‌رگه‌ی حه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو نه‌ته‌وه‌ییان بۆ چه‌کمه ئاسنینه‌کانی بازارئازادی نیئۆلیبرالیزم بخه‌نه سه‌ر پشت. سه‌یره چاوه‌ڕوانیت له تاقمێکی دروستکراوی ده‌ستی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌بێت، بێن و پێچه‌وانه‌ی ڕەۊشه‌بای سیسته‌مه جیهانییه‌که له ده‌ریالووشی گه‌نده‌ڵیدا سه‌وڵ لێده‌ن و شۆڕشی ئاخرزه‌مان به‌رپا بکه‌ن و ببنه پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌کانی ئه‌م چوار نووسه‌ره. با ئاوای دابنێین، که ئه‌وان له‌به‌ر خاتری خوێنی ئاریاییان و خزمایه‌تییان له‌ته‌ك سه‌روه‌ره جیهانییه چاوشینه‌کان بواریان ده‌درێتێ، ئابووری سه‌ربه‌خۆ و مۆدێلی تایبه‌ت و سیسته‌می کارگێڕیی داڕیژراوی ئه‌م نووسه‌رانه، که له باشترین باردا له‌وه‌ی هۆڵه‌نده و دانیمارك و ئاڵمان له پێشتر نابێت، که ئه‌م نووسه‌رانه خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن، دابمەزرێنن. ئه‌ی چی له لیستی گه‌نده‌ڵی و کارخانه‌کانی چه‌کسازی و ده‌ستتێوه‌ردان له سه‌ربه‌خۆی وڵاتانی‌ده‌که‌ن، که ده‌سه‌لاتی دێمۆکراتیی ئه‌و وڵاته خه‌ونییانه‌ی نووسه‌ران، ئه‌نجامییان ده‌ده‌ن؟ ده‌کرێت پێمان بڵێن، چۆن مافی مرۆڤ و مامه‌ڵه‌ی چه‌کفرۆشتنه‌کان ته‌با ده‌که‌ن؟ تۆ بڵێیت لاقپه‌ڕین به مین و تێرۆر به چه‌که ئۆتوماتیکه‌کان و بۆمباران به ڕۆکێته ژیره‌کان، پێشکه‌وتن بن له مافی مرۆڤدا؟ ده‌کرێت پێمان بڵێن، جیاوازبوون له سیسته‌مه‌کانی ده‌وروبه‌ر، چۆن ده‌کرێت و چۆن ده‌بێت و له‌سه‌ر چ زه‌مینه‌یه‌کی که‌تواری مه‌یسه‌ر ده‌بێت و خۆی ڕاده‌گرێت؟
من ناتوانم ئه‌مانه به خه‌یاڵیش بچوێنم، چونکه خه‌یاڵ ده‌توانێت مامانی که‌توار بێت، به‌ڵام ده‌توانم له ڕیزی خه‌ونبینین و ئه‌فسانه‌دا ڕیزییان بکه‌م!
هه‌موو کۆپیکردن‌و لاساییکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌و سیستمانه، ئه‌و ژێرخانه ئه‌خلاقی‌وویژدانی‌و مه‌عنه‌وییه وێرانده‌کات که مافی بوونی سیاسی سه‌ربه‌خۆ به میلله‌تی ئێمه ده‌به‌خشێت ل١٤
نووسه‌ران لاق له ئه‌فسانه‌وێژی ڕاده‌کیشن و مۆڕاڵ و ویژدان و شته مه‌عنه‌وییەکان ده‌که‌نه ژێرخانی سه‌ربه‌خۆیی ڕامیاری نه‌ته‌وه‌یه‌ك. ئا ئه‌مه‌یه تێکه‌ڵکردنی ته‌پاڵه و تیئۆری! ئاخر له کوێی مێژوودا له کوێی دونیادا و له کامه سیسته‌مدا چ دیکتاتۆری، چ پاشایه‌تی، چ کۆماری و چ پارله‌مانی و چ لە سۆشیالیزمه‌که‌ی لێنین و ماوتسی تۆنگ و (چاوشیسکۆ)شدا ڕوویداوه، که مۆڕاڵ و ویژدان و شته مه‌عنه‌وییه‌کان ژێرخانی سه‌ربه‌خۆیی ڕامیاری نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن؟ ئه‌وه کامه ئاوه‌ز په‌سه‌ندی ده‌کات؟ له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا له هه‌ر (پ.م)ێکی به‌دبه‌ختتی (کۆڕه‌ك) بپرسیایه؛ سه‌ربه‌خۆیی ڕامیاری پابه‌ندی چییه، ده‌موده‌ست ده‌یوت “ئابووری کۆڵه‌که‌ی شۆڕش و سه‌ربه‌خۆییه”. من چیتر به نووسه‌رانی نیئۆلیبڕالیزمی کورد بێژم؟
له کوێدا سیاسه‌تکردن له کوردستان له سیاسه‌تکردن له‌به‌شه‌کانی تری ناوچه‌که چوو، له‌وێدامه‌ترسی ته‌نیاکه‌وتنی سیاسی‌و نه‌مانی دۆستی راسته‌قینه‌و نه‌مانی متمانه‌ی دونیا‌و میلله‌تی کورد خۆشی به سیاسییه‌کانی دێته‌کایه‌وه. ل١٤
من ئاوا له‌م ده‌سته‌واژانه تێده‌گه‌م، هیوادارم ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا چووبم، خوێنه‌رانی هێژا بۆم ڕاست بکه‌نه‌وه؛ ” له‌کوێدا به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌ته‌ك کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕژێمی پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیستی، یه‌کانگیربوو، ئه‌وا له‌وێدا درز ده‌که‌وێته نێوان سه‌رانی کورد و دۆسته ڕاسته‌قینه‌کانیان، واته ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا”!
ئه‌وه‌ی که هیچ یه‌ك له‌و دوو به‌ره‌یه دۆستی نه‌ك ته‌نیا کورد، به‌ڵکو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش نین، که به‌نێویانه‌وه سه‌روه‌ری ده‌که‌ن، هیچ گومانم نییه، هه‌رواش هیچ گومانم له‌وه نییه، که ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریکا دۆستی برا گه‌وره‌ی بۆرجوازی کورده و کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕژێمی سوریه و تورکیه و ئه‌گه‌ر سه‌دام و به‌عسییه‌کانیش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ته‌ختی سه‌روه‌ری، به هه‌مان ڕاده دۆستی بۆرجوازی کوردن، هەروەكو بوون. ئه‌گه‌ر سه‌رنجی هاوبه‌رژه‌وه‌ندیی بزاڤی ناسیونالیستی وه‌ك پێشه‌نگانی ده‌سه‌لاتداری بۆرجوازی کورد له ڕابوردوودا له‌ته‌ك ڕژێمه‌کانی ئێران و تورکیه و سوریه و عیراق و چاوپۆشی ئه‌وڕۆکه‌یان له تۆپباران و کوشتوبڕی هه‌ر ڕۆژه‌ی خه‌ڵکی سنوورنشینانی کوردستان له‌لایه‌ن تۆپخانه و فرۆکه‌کانی ڕژێمی ئێران و تورکیه‌وه بده‌ین، هاونه‌ته‌وه‌یی و دۆستایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی بۆرجوازیمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. مێژووش ئه‌وه‌ی نیشاندا و لەئامیزگرتن و ماچه‌کانی سه‌رانی بۆرجوازی کورد له گۆنای سه‌دامی پاش ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، پێکه شه‌رابه‌که‌ی ئیمام خومه‌ینی پاش جەنگی ٨ ساڵه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاو و ئاگربەستی ناپلیۆنی سێیەم و پروسەکان بۆ سەرکوتی کۆمونە نموونه‌ی زیندوون له مێژوودا، که له ده‌می دروستبوونی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به‌ڵگه‌ی هاوبه‌رژه‌وه‌ندییه‌تی گشتی بۆرجوازی وه‌ك چینێکی جیهانی بێنه‌ته‌وه، ده‌خه‌نه به‌رده‌ستمان.
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر سه‌رنجی ڕسته‌کانی دواتری نووسه‌ران بدات، ده‌بینێت و سه‌د جاره ده‌بنه‌وه، که نووسه‌ران لارییان له چه‌وساندنه‌وه و کۆیلەبوونی تاکی کورد بۆ سه‌روه‌ری بۆرجوازی له‌ژیر په‌رده‌ی به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و گشتیدا نییه و ته‌نیا خه‌مێك که هه‌یانه، ئه‌وه‌یه نه‌کا مه‌سرور و قوباد وه‌ك کوڕه‌کانی حافیز ئه‌سه‌د سوریە و حوسه‌ین پاشای ئوردن، جێگه‌ی باوانیان بگرنه‌وه! با وای دابنێین له‌بری تاڵه‌بانی و بارزانی یا هه‌ر پله‌دارێکی تری میری، ئه‌م چوار نووسه‌ره بن و به نۆره‌ی گاڵته‌جارییه‌کی دێمۆکراتی نوێنه‌رایه‌تی چوار ساڵ جارێك بگۆڕدرێن، ده‌کرێت بزانین ئه‌مه چی له کۆیله‌تی تاکی کورد ده‌گۆڕێت یا چی له ناوه‌ڕۆکی چه‌وسێنه‌رانه و دژه‌مرۆییانه‌ی سه‌روه‌ری ده‌گۆڕێت؟
وێنه‌کانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له یاداوه‌ری خه‌ڵک‌و دونیادا خه‌ریکه به‌ته‌واوی کورتده‌بێته‌وه بۆ وێنه‌ی قه‌واره‌یه‌ک تێیدا سیاسه‌ت‌و ئابووری به چه‌شنێکی مافیایی تێکه‌ڵ یه‌کدی بوون. ڕێگای بۆ پێشێلکردنێکی به‌رفراوانی ماف‌و یاسا کردۆته‌وه. ل١٤
نووسه‌ران خۆیان له ده‌رکی ئه‌و ڕاستییه لاده‌ده‌ن، یا ده‌رکی ناکه‌ن، که کۆتایی هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێك له‌ژێر ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیستیدا، سه‌ری له ده‌سه‌ڵاتێکی مافیاییه‌وه ده‌رده‌چێت، ڕووداوه‌کانی دوو سه‌ده‌ی ڕابوردوو ئه‌وه‌مان نیشانده‌ده‌ن و له باشترین باردا قه‌سابخانه‌کانی ستالین و هیتله‌ر و پۆلپۆت و سه‌دام و .. تد به دیاری ده‌هێنن. هه‌رچه‌نده من گومانم له ئه‌گه‌ری یه‌که‌م هه‌یه!
یاسا، جادوویه‌ك که به‌رده‌وام سه‌روه‌ران و ئیدئۆلۆگه‌کانیان تاکی به‌دبه‌خت و ناهوشیاری پێ خۆشباوه‌ڕ ده‌که‌ن و وەهای لێده‌که‌ن، کە تاك له دونیای ئه‌فسانه‌کاندا بۆی بگه‌ڕێت. لێره‌دا جێی خۆیه‌تی له نووسه‌ران بپرسین؛ ئه‌و یاسایه، که پێیانوایه له کوردستاندا پێشێڵده‌کرێت، کامه‌یه؟ مه‌گه‌ر هه‌ر به‌پێی ئه‌و یاسایه نییه، که ده‌می نووسه‌ران ده‌دوورن و ڕۆژنامه‌نووسان تێرۆر ده‌که‌ن و بڕیاری ئەشکەنجە و لەسێداره‌دانی دەیان که‌س ده‌ده‌ن؟ ئیتر کامه به‌ند و کامه په‌ره‌گراف و کامه ڕوونکردنه‌وه‌ی پێشێڵکراوه؟ با له‌به‌ر خاتری نووسه‌ران وەهای دابنێین، که له کوردستان یاسا سه‌روه‌ر نییه، خۆ له بریتانیا سه‌روه‌ره، ده‌کرێت پێمان بڵێن، بۆ تاکێکی بێده‌سه‌ڵات به‌پێی یاسا له‌سه‌ر نه‌بڕینی تیکت یا فڕاندنی خوارده‌مه‌نییه‌ك یا دزینی شووشه‌یه‌ك مه‌ی ده‌رگه‌ی زیندانه‌کانی بۆ ده‌خرێنه سه‌رپشت و هه‌ر له سایه‌ی هەمان یاسادا کۆمه‌ڵێك شالیار و سه‌رۆککۆمار له‌سه‌ر دزینی ملیۆن ملیۆن پاوەند له گوڵ کاڵتریان پێنەوترا؟ مه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌و یاسایه نییه، که ده‌تانه‌وێت لێمان بکه‌ن به دوائامانج و مه‌رجی به‌خته‌وه‌ری مرۆڤایه‌تی؟ نووسەران و زۆرێکی دیکە پێویستە ئەوە بۆ خوێنەر یەکلایی بکەنەوە، لە کوردستان یاسا نییە یا هەیە و پێشێل دەکرێت؟
ئەگەر دەڵێن نییە، دەی با بفەرموون و بەبێ مۆڵەت و پرسی دەسەڵات و لەبەرچاوگرتنی بڕیارەکانی چالاکییەکی هونەری، ڕۆشنبیریی، ڕامیاریی، کۆمەلایەتی ئەنجام بدەن، ئایا دەتوانن؟ بێگومان نا و نەخێر. کەواتە هەیە و سەروەریشە! ئەگەر دەڵێن هەیە و پێشێل دەکرێت، کەواتە دان بە بوون و سەروەربوونی یاسایەکدا دەنێن، کە هیچ ڕەخنەیان لێی نییە و تەنیا گلەییان لە پێشێلکردنی هەیە. لەم بارەدا دەتوانن تاقە خاڵ و بەندێك لەو یاسایەی کە لە کوردستان سەروەرە، بهێننەوە، کە لەتەك ماف و خواست و ویست و خەونی مرۆڤی ئازادیوازدا تەبابێت و پێشێلکرابێت؟
له‌ڕاستیدا سیستمی سیاسی له کوردستاندا تاقه سیستمێکه له‌ناوچه‌که‌دا که به‌بێ ئۆپۆزسیۆن ده‌ژی. ته‌نانه‌ت ئه‌زموونه سیاسییه تۆتالیتاری‌و نیمچه تۆتالیتارییه‌کانی ناوچه‌که ئۆپۆزسیۆنیان هه‌یه، لایه‌نی که‌م ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاونراو بۆده‌ره‌وه‌ی ولاته‌کانیان، که‌چی ئه‌زموونی کوردیی ئه‌زموونێکی بێئۆپۆزسیۆنه. ل١٤- ١٥
نووسه‌ران پرسیار و نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان له‌سه‌ر نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌که‌ن و داده‌نێن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وان مه‌به‌ستییان له ئۆپۆزسیۆنی خه‌ڵکفریوده‌ری نێوپارله‌مانه، ئەگینا دەسەڵاتی بۆرجوازی کورد پێش ئەوەی دەستەچەکدارەکانی لەو دیو سنوورەکانەوە ئاودیو بنەوە، لە لایەن کەسانی سۆشیالیست و ئازادیخوازەوە دژایەتییان کراوە. وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار و سه‌رسوڕمانه نابەجێیە، که له‌لای ئه‌وان بووه‌ته مه‌ته‌ڵ، گه‌لێك ئاسانه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که به‌پێی نه‌ڕه‌وینه‌وه‌ی خه‌رمانه‌کانی پیرۆزی خه‌ونه درۆینە نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ته‌مه‌نکورتی ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی کورد، هێشتاکه باوی خه‌ڵك به‌نۆکه‌رکردن و سیخورناساندن ماوه و هێشتا له‌نێو خه‌ڵکی ناهوشیاردا کڕیاری ئه‌و کاڵا ڕزیوانه‌ی ده‌سه‌ڵات په‌یدا ده‌بن. هه‌روه‌ها له ئه‌شکه‌نجه‌ده‌رێکی ناو زیندانه‌کانه‌وه بگره تا ئه‌ندامپارله‌مان و نووسه‌ره فریادڕه‌سه‌کانیان، ده‌سته‌واژه‌کانیان به واژه‌گه‌لی وه‌ك ئازادی، ڕزگاری و سه‌ربه‌ستی کۆتایی پێده‌هێنن و خۆیان فه‌رمانڕه‌وا و خۆیان ئۆپۆزسیۆنن، خۆیان پۆلیس و خۆیان دز، خۆیان مافپێشێلگه‌ر و هه‌ر به‌خۆشیان مافپه‌روه‌ر، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵکو واتای واژه‌کانیش شێوێنراوه و ڕاوێژکارانی ده‌سه‌ڵاتدارانیش ئه‌و چه‌مکانه‌یان شێواندووه.
له‌ولاشه‌وه بوونی ئۆپۆزسیۆنی پارله‌مانی، له کاتێکدا ده‌بێته پێویستی که بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان شه‌قامه‌کان ده‌که‌نه مه‌یدانی به‌رزکردنه‌وه و سه‌پاندنی داخوازییه‌کان. ئا لێره‌وه‌یه، که بوونی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌بێته پێداویستییه‌کی ژیانی و خۆی ناچار به دروستکردنی ده‌بێت، تاوه‌کو کۆڕی سه‌رشه‌قامه‌کان چۆڵ بکات و بیانکاته ده‌نگده‌ر و پاشڕه‌وی مانیفێسته خه‌ڵه‌تینه‌ره‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی. ئه‌مه ئه‌و یارییه‌یه، که ده‌یان ساڵە بگره له سه‌د ساڵیش زیاتره له ئه‌مه‌ریکا و ئەوروپادا بازاری گاڵته‌جارییه‌کانی پارله‌مانی پێ گه‌رم ڕاده‌گیرێت و هه‌ر چوار ساڵ جارێك کڵاوی جادووگه‌رانه‌ی پارتێکی ڕامکار ده‌نرێته سه‌ر ده‌نگده‌ران. به‌وجۆره ده‌نگده‌ران له چاوه‌ڕوانی و خۆشباوه‌ڕی و ناده‌ربه‌ستیدا ڕاده‌گرن و ئۆپۆزسیۆنیش به‌پێی هه‌ڵچوون و داچوونی شه‌قامه‌کان ڕێژه‌ی کورسییه‌کانی زیاد و که‌م ده‌که‌ن، هه‌ر به‌و ڕیژه‌یه‌ش سه‌روه‌ری چینایه‌تی له مه‌ترسی و فه‌وتان قوتار دەکەن. ئه‌وه هه‌ر ئه‌و پێداویستییه‌یه، که جه‌لادان و گه‌نده‌ڵکارانی دوێنێ ده‌کاته ئۆپۆزسیۆنی ئه‌مڕۆ و هه‌ر ئه‌و پێداویستییه‌یه، که نووسه‌ران ده‌کاته نووسه‌ره‌وه‌ی مانیفێستی وه‌ها ئۆپۆزسیۆنێك، تا سواری شه‌پۆله‌کانی ناڕه‌زایه‌تی ١٨ ساڵه‌ی تاکی بنده‌ست و چه‌وساوه‌ی کورد له ده‌ست سه‌روه‌ری بۆرجوازی، به‌جۆرێکی و له ده‌رگه‌یه‌کی تره‌وه بکاته ده‌نگی سه‌ر کارتێکی ده‌نگدان و سه‌رۆککۆماریی تاله‌بانی پێ مسۆگه‌ر بکرێته‌وه! هه‌روه‌ك چۆن له ئێران‌دا ئایه‌توڵڵا بوونه ئۆپۆزسیۆنی ئایه‌توڵڵا، هه‌روا له کوردستانیشدا جه‌لالی بووه ئۆپۆزسیۆنی جه‌لالی و نووسه‌رانیش بوونه تیئۆرسیۆنی ئاخرزه‌مانی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه فریوده‌رانه‌یه!
نه‌یتوانیوه وا‌بکات گروپه ئه‌تنی‌و دینییه‌کانی ناو ناوه‌چه دابڕواوه‌کان له کوردستان به‌ویستی خۆیان داوابکه‌ن بیانخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، ل١٥
ئه‌ز له نووسه‌ران ده‌پرسم؛ گروپه ئه‌تنی و ئایینییه‌کانی ناوچه دابڕاوه‌کان، چۆن به خواستی خۆیان داوای شتی وا ده‌که‌ن، تا بیانخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، که تیئۆریسیۆنه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی تەنیا قسه له داکۆکیکردن له مافه مرۆییه‌کانی مرۆڤی کورد بکه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی که کوردستان ته‌نیا کوردی تێدا بژیت، یا ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ناکورده‌وه فه‌رمانڕه‌وایی بکرێت! یا ئه‌وه‌تا ئه‌وانی تری ناکورد شایانی یه‌کسانی له‌و مافه مرۆییه‌دا نیین، که نووسه‌ران ته‌نیا بۆ کوردانی ده‌خوازن؟
ئەگەر بڕیار بێت تاکی ئەو کەمەنەتەوە و ئایینیانە لە پلەدووی دەسەڵاتی ناوەندیی بۆرجوازییەوە ببنە پلەدووی دەسەڵاتی بۆرجوازی هەرێمی، ئایا ئەو شوێنگۆڕکێ ملکەچانەیە هیچ لە ماف و ڕێوشوێنی ئابووریی و ڕامیاریی و کۆمەڵایەتییان دەگۆڕێت؟
بە بروای من تەنیا یەك شت دەتوانێت وا لەو کەمەنەتەوە و کەمایەتییە ئایینیانە بکات بە خواستی خۆیان داوای چوونە سنووری هەرێمی کوردستان بکەن، ئەگەر بێتوو لە هەرێمی کوردستاندا مافی خۆبەڕێوەبەرایەتی و پاراستنی کەڵچەر و خوێندن بە زمانی دایکیان بۆ دەستەبەر کرابێت! ئەم پێشمەرجەش نەك لە ئارادا نییە، بەڵکو تەنانەت ئاخێوەرانی دیالێکتەکانی تری کوردی و کەمینە ئایینیەکانی تری ناو کورد و هەرێمی کوردستان مافی خوێندنی زمانی دایك و پەیڕەوی ئایین و کەلچەری خۆیان دابین نەکراوە و دەستەبژێری ڕۆشنبیرانی کورد لەو هەرێمەدا داوای سەپاندنی دیالێکتێك بەسەر دیالێکتەکانی دی و دەسەڵاتیش ئایینی ئیسلامی بەسەر ئایینەکانی دی‌دا سەپاندووە و هەڵگرانی ئایینەکانی دی لەوانە کاکەییەکان، کەڵچەرییان دەشوێونرێت و سووکایەتی پێدەکرێت!
نووسەران نەك باوەڕیان بە مافی ئەو کەمینانە نییە و ئامادەش نین کار بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان بکەن، تەنانەت لەو ڕستانەشدا کە بۆ فریودانیان ڕیزکراون، وەك کەمینەی نەتەوەیی و ئایینی نایانناسن، بەڵکو بە گروپ ناویان دەبەن، لە کاتێکدا کە ئاشکرایە (گروپ) بۆ دەستە یا کەسانێکی ڕێکخراوی ڕامیاریی و ئابووریی و هونەری و … تد بەکار دەبرێت و لە بەرامبەردا پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیە گچکەکان بە کەمە یا کەمینەی نەتەوەیی و ئایینی نێودەبرێن.
سیاسه‌تی به حیزبیکردنێکی په‌ڕگیری هه‌موو جیهازی ئیداری‌و هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی تری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و سیاسی له‌و ناوچانه‌دا، هه‌موو ئه‌و گروپ‌و لایه‌نانه‌ی تۆقاندوه که وه‌ك که‌مه‌نه‌ته‌وه‌و گروپی ئه‌تنی‌و دینی ته‌ماشای ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌که‌ن. ل١٥
چۆن کەمینەکان سڵ نه‌که‌نه‌وه، که میدیای کوردی به‌تایبه‌ت به‌شه به‌نێو سه‌ربه‌خۆ (ننه‌ك ئازاد[٣])که‌ی پڕه له له هاندانی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر عه‌ره‌به ئاواره‌کان؟ ئایا به‌ڕێزانی تیئۆرسیۆنی مافی مرۆف و ئازادی تاکی کورد، ئاماده‌ن ئاوا له به‌رامبه‌ر نووسینه‌کانی( شوان ئه‌حمه‌د)دا مانیان له نووسین بۆ ئه‌و ڕۆژنامانه گرت، هه‌رواش له به‌رامبه‌ر وته و هه‌واڵ و بابه‌تی ڕۆژنامه ستوونده‌ره‌کانیان، مان له نووسین وه‌ك به‌رگرتن له‌و سووکایه‌تییه‌ی که به عه‌ره‌به هانابردووه‌کانی سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیری و دژایه‌تی بیری نیئۆنازیزم له کوردستاندا بکه‌ن؟
پاشان من له‌م ده‌سته‌واژه‌یه تێناگه‌م “هه‌موو ئه‌و گروپ‌و لایه‌نانه‌ی تۆقاندوه که وه‌ك که‌مه‌نه‌ته‌وه‌و گروپی ئه‌تنی‌و دینی ته‌ماشای ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌که‌ن”کێ گروپی ئه‌تنی و ئایینییه و کێ به‌و جۆره ته‌ماشای کێ ده‌کات؟
ببێته ململانێ له‌نێوان دوو مۆدێلی جیاوازی حوکمرانیدا. یه‌کێکیان کراوه‌و دیموکرات‌و شه‌فاف‌و ناگه‌نده‌ڵ‌و ڕێزگر له ئینسان‌و له ئیراده‌و سودو قازانجی گشتیی، ئه‌ویتریان پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه. ل١٦
دیسانه‌وه نووسەران هانا بۆ خه‌وبینین به فڕینه‌وه دەبەن و دیسانه‌وه دەست بە ئه‌فسانه‌وێژی و جوینه‌وه دەکەن. ئاخر چۆن هه‌رێمی کوردستان وه‌ك به‌شێك له سیسته‌مێکی سه‌پێنراوی ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ر عیراقی داگیرکراودا، ده‌توانێت پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ند و سیسته‌می دایك هه‌نگاو بهاوێت؟ ئه‌مه ده‌ستکاریکردنی جینه‌کانی بۆرجوازییه به‌پێی ئابووریناسیی نووسه‌ران، ئه‌مه شێواندنی ئاوه‌ز و بیری خه‌ڵکه، چونکه نه‌ك ته‌نیا هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی عیراق بجووڵێته‌وه، به‌ڵکو ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عیراقیش ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌کانی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانکی جیهانی و کومپانییه سه‌روونه‌ته‌وه‌کان، هیچ هه‌نگاوێکی ئابووریی و ڕامیاریی بهاوێت، ئه‌مه یاسای پاژنه ئاسنینه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه و کوردستان تێیدا ته‌نیا کان و بیرێکی که‌ره‌سته‌ی خاوه و به‌س، ئیتر نازانم ئه‌م تیئۆسییانه‌ی ئاخر زه‌مان به‌کامه لۆجیك، داوا له پاسه‌وانانی ئه‌و کان و بیرانه ده‌که‌ن، تا سه‌رپێچی له یاسایه‌ك بکه‌ن، کە ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی نێوم هێنان، هه‌زاران ملیارد دۆلارییان بۆ سه‌پاندنی به‌سه‌ر عیراقییه‌کاندا خه‌رج کردووه و ده‌یان هه‌زار سه‌رباز و سه‌دان تۆڕ و ده‌یان ده‌زگه‌ی به‌ناو چاکه‌خوازی سیخوڕییان ناردووه‌ته ناوچه‌که‌وه تا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان دابین بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش بگوزه‌رێین، ده‌کرێت نووسه‌ران وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لاسارانه‌ی ئێمه‌ی “مێگه‌ل” بده‌نه‌وه؛ وه‌ها سیسته‌مێکی کراوه و دێمۆکرات و ڕوون و ناگه‌نده‌ڵ و ڕێزگر له مافی مرۆڤ، له ویست و سوودی گشتی، که نووسه‌ران پاگه‌نده‌ی بوونی له سایه‌ی سیسته‌می میلیتاریستیانه‌ی نیئۆلیبرالیزمی سه‌رمایه‌داریدا ده‌که‌ن، له کام دوورگه‌ی (واق واق) هه‌یه، تاکو بۆرجوازی تینوو به سوود و خوێنی کورد لاسایی بکاته‌وه و له ناوچه‌که‌دا نوێنه‌رایه‌تی بکات؟!
چونکه به‌بێ به‌رزکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد بۆ ئه‌و ئاسته ئه‌خڵاقی‌و ویژدانییه، ئه‌گه‌ری ته‌نهاکه‌وتنی میلله‌تی ئێمە ئەگەرێکی زیندووەو مێژووی سەدەی بیستەمیش نیشانیداین تەنیاکەوتنی میللەت‌و گروپه ئه‌تنییه بێده‌سه‌ڵات‌و لاوازه‌کان‌و جینۆساید چه‌ند له‌یه‌کترییه‌وه نزیکن ل١٦
نووسه‌ران له ڕێگه‌ی تێکه‌ڵکردنی خواستی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی له‌ته‌ك خواستی بۆرجوازی بۆ ده‌وڵه‌ت، وێنه و ده‌مامك تێکه‌ڵ ده‌که‌ن، له‌و دونیایه‌دا، که نووسه‌ران خه‌ونی پێوه ده‌بینن، ناوه‌ند و کۆمپانیا جیهانلووشه‌کان له پشت ده‌مامکه نه‌ته‌وه‌یی و دێمۆکراسی و پارله‌مانییه‌کاندا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن!
بێگومان ئەگەر گوندێك، شارێك، چینێك، نەتەوەیەك و وڵاتێك چارەنووسی خۆی بداتە دەست پارت و دەوڵەت، هیچ کات مەترسی جەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و قڕکردنی ژێردەستان دوور نابێت. بۆ ئەمەش ئەزموونەکانی مێژوو نێشانیانداوین، کە بێجگە لە ئامادەیی و یەکگرتنی ئەو قەوارانە، هیچ لەمپەرێك ناتوانێت بەر بە چاوچنۆکی و شەڕەنگێزی و دژەمرۆیی پارت و دەوڵەتەکان بگرێت، هەر بۆیە لە دۆشدامان و دەستەمۆیی ئەو قەوارانەدا بۆ پارتەکان و دەوڵەت، جینۆساید دەبێتە وێستگەی داهاتووی ڕووداوەکان!
بەو ئاراستەی کە نووسەران کاری لەسەر دەکەن، نەك مەترسی و ئەگەری کوشت‌وبڕ و جەنگەکان دوور ناکەوێتەوە، بەڵکو پاش ئەو پێگەیشتنەش، هەر دەمێنێت. بۆ نموونە دەوڵەتی تورکیە، کە پێشینەیەکی ئیمپراتۆریشی هەیە و نەوەد ساڵیشە هەیە، کەچی هەردەم ئەگەری شەڕی لەتەك یۆنان هەیە و بەخۆیشی بەردەوام پاساو بۆ جینۆسایدەکانی دەهێنێتەوە و کاریان لەسەر دەکات. نەك تەنیا دەسەلاتی ڕامیاریی پارتەکان و دەوڵەتی نەتەوەیی هیچ کات لەمپەری جەنگ و کوشتار نین، بەڵکو بوونیشیان بۆ خۆی هۆکاری جەنگ و کوشتارەکانە و هەموو شەڕەکانیش بە درێژایی مێژووی کۆمەڵگەی چینایەتی هەر لە پێناو سەپاندن یا مانەوەی دەسەڵاتی چینایەتیدا بوون و تاوەکو ئەو سەروەرییەش بمێنێت، ئەگەری کوشت‌وبڕ و جینۆساید و سەرکوت بەردەوام سێبەر بەسەر بەختەوەری مرۆڤدا دەکات.
بەڵکو بەوەدەبێت لەناوەوە کار بۆ گۆڕانی ئەو سیستمە بکرێت‌و ئەو شوێنانەی ڕەخنەکراون دابڕێژرێنەوەو چاکبکرێنەوەو بگۆڕدرێن. ل١٧
به‌دبه‌ختی نووسه‌ران و ناجێگیری هزر و ئایدیایان ئه‌وه‌یان له بیر ده‌باته‌وه، که ئه‌وان پێشتر داوای پشکداربوونی مرۆڤپاکانی وه‌ك خۆیان و دواتریش ئۆپۆزسیۆن بۆ گۆرانکاری ده‌که‌ن، که‌چی له کۆتایی هه‌مان به‌شدا، ئامۆژگاری ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ن، تا له بری له‌شکری سیخور و به‌کرێگیراو و ده‌زگه‌ی پان‌وپۆڕی درۆده‌له‌سه، له ناوه‌وه په‌ڕوپینه‌ی سیسته‌مه‌که بکه‌ن و ئه‌رکه‌که به‌خۆیان (واته به گه‌نده‌ڵکاران) ده‌سپێرنه‌وه. ده‌ی خوێنه‌رانی هێژا وه‌رن، با ئێمه‌ش داوا له به‌عسییه‌کان و ئاخونده‌کان و که‌مالیسته‌کان و برا به‌عسییه‌کانی سوریه (تاڵه‌بانی وته‌نی) بکه‌ین، گونده‌کان ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه، ئه‌نفاله‌کان بگێڕنه‌وه و هه‌ڵه‌بجه و هۆرامان و بالیسان و سه‌رده‌شت لە کیمیایی پاکژ بکه‌نه‌وه، چونکه به پێوه‌ری نووسه‌ران، باشترین وه‌ستا و ئه‌ندازیار هه‌ر خودی تاوانباران و گەندەڵکارانن!
بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی تر کلیکی ئێرە بکە
په‌راوێز:
[٣] پاشکۆکردنی واژه‌ی” ئازاد” بۆ میدیایه‌ك، که گوایه پاشکۆی ده‌سه‌ڵات و پارته‌کان نییه، هه‌وڵێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌یه، چونکه میدیای ئازاد به واتای مێدیای بێسانسوور و ده‌رگه ئاوه‌ڵا بۆ هه‌مووان. به‌ڵام ده‌کرێت واژه‌ی (سه‌ربه‌خۆ) به‌کار ببرێت، هه‌رچه‌نده هیچ کام لەو میدیایانە سەربەخۆ نین!
Be the first to comment.