RSS Feed

به‌یه‌کدادانی خه‌ڵك له‌ته‌ك هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ مه‌یدان ئازادی شاری سنه‌

Posted on Friday, January 7, 2011 in هه‌واڵ و ڕاپۆرت

به‌یه‌کدادانی خه‌ڵك له‌ته‌ك هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ مه‌یدان ئازادی شاری سنه‌

دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بۆ به‌رگرتن به‌ له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵائ له‌تیفی ڕۆژی شه‌ممه‌ 25ی دێسه‌مبه‌ری 2010 له‌ ساری سنه‌، که‌ به‌ کرده‌وه‌ ڕژێمی ئیسلامی ناچار به‌ پاشه‌کشێ کرد، له‌لایه‌که‌وه‌ که‌شێکی پڕ له‌ هاوپشتی و هه‌ڵچوون له‌ نێو خه‌ڵکیدا و له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ بارێکی سه‌ربازی ڕانه‌گه‌یێنراو له‌لایه‌ن ڕژێمی ئیسلامییه‌وه‌ له‌ شاری (سنه‌)دا زاڵه‌. ڕژێمی ئیسلامی به‌ ته‌واوی ئاماده‌یی هاوپشتی و توڕه‌یی خه‌ڵکی ده‌رکردووه‌ و له‌و ڕووه‌ زۆر ترساوه‌. بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ته‌ك ناڕه‌زایه‌تی چاوه‌ڕوانکراوی خه‌ڵك، ڕژێمی ئیسلامی هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی خۆی له‌نێو شاردا بلاوکردووه‌ته‌وه‌ و که‌وتوونه‌ته‌ ئازار و ته‌نگه‌تاوکردنی خه‌ڵك.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 05ی جێنیوه‌ری 2011 کاتژێر 13.15 خوله‌ك هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕژێمی ئیسلامی له‌ مه‌یدانی ئازادی ده‌یانویست لاوێکی ڕێبوار ده‌ستگیر بکه‌ن. لاوه‌که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرکردندا به‌رگری ده‌کا و به‌ ده‌نگی به‌رز به‌رامبه‌ر به‌ پیاوانی ڕژێم ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت. هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان لاوه‌که‌ ده‌ده‌نه‌ به‌ر کوته‌ك و لێدان و گاز به‌ چاویدا ده‌پژێنن. خه‌ڵکانێك که‌ له‌و ناوه‌دا بوون به‌ دیتنی ئه‌م دیمه‌نه‌ به‌ خێرایی ئابڵۆقه‌ی هێزه‌کانی ڕژێم ده‌ده‌ن و هه‌ل بۆ هه‌ڵهاتنی لاوه‌که‌ ده‌ڕه‌خسێنن و کوته‌که‌کان له‌ ده‌ست به‌کرێگیراوان ده‌رده‌هێنن ووه‌به‌ر کوته‌ککارییان ده‌ده‌ن. له‌ به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی ڕژێم ده‌ست به‌ ته‌قه‌کردن ده‌که‌ن و به‌و هۆیه‌وه‌ مناڵێکی 12 ساڵان ئه‌ژنۆی برندار ده‌بێت. ده‌ستبه‌جێ کۆمه‌ڵێك مناڵه‌ برینداره‌که‌ به‌ره‌و خه‌سته‌خانه‌ ده‌به‌ن و ئه‌وانی تر به‌کرێگیراوانی ڕژێم ده‌پشکنن و شوناسنامه‌ی به‌کرێگیراوێك که‌ مناڵه‌که‌ی برندارکردبوو، گلده‌ده‌نه‌وه‌. نیوی ئه‌و به‌کرێگیراوه‌ (پوریا فه‌قێ سڵێمان)، سه‌رده‌سته‌ (گروهبان)ی که‌ڵانته‌ری 11 له‌ کۆتایی (شارۆچکه‌ی سه‌عدی)یه‌. دوابه‌دوای ئه‌م ڕووداوه‌ گرنگه‌، شاری سنه‌ نائارام و شڵه‌ژاوه‌. ڕژێمی ئیسلامی له‌نێو شاردا باری نائاسایی راگه‌یاندووه‌ و له‌ ته‌واوی شه‌قامه‌کان و مه‌یدانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی شاردا هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی خۆی جێگیر کردوون.

beyekdadanî xellk letek hêze serkutgerekanî komarî îslamî le meydan azadî şarî sne

dwabedway kobûnewey narrezayetî xellk bo bergirtin be lesêdaredanî hebîbulllla letîfî rojî şemme 25î dêsemberî 2010 le sarî sne, ke be kirdewe rjêmî îslamî naçar be paşekşê kird, lelayekewe keşêkî pirr le hawpiştî û hellçûn le nêw xellkîda û lelayekî dîkewe barêkî serbazî ranegeyênraw lelayen rjêmî îslamîyewe le şarî (sne)da zalle. rjêmî îslamî be tewawî amadeyî hawpiştî û tureyî xellkî derkirduwe û lew ruwe zor tirsawe. bo rûberrûbûnewe letek narrezayetî çawerrwankrawî xellk, rjêmî îslamî hêze serkutgerekanî xoy lenêw şarda blawkirduwetewe û kewtûnete azar û tengetawkirdnî xellk.

emrro çwarşemme 05î cênîwerî 2011 katjêr 13.15 xulek hêze serkutgerekanî rjêmî îslamî le meydanî azadî deyanuyist lawêkî rêbwar destgîr bken. laweke le beramber destgîrkirdinda bergrî deka û be dengî berz beramber be pyawanî rjêm narrezayetî derdebrrêt. hêze serkutgerekan laweke dedene ber kutek û lêdan û gaz be çawîda depjênin. xellkanêk ke lew naweda bûn be dîtnî em dîmene be xêrayî ablloqey hêzekanî rjêm deden û hel bo hellhatnî laweke derrexsênin û kutekekan le dest bekrêgîrawan derdehênin wweber kutekkarîyan deden. le beramberda hêzekanî rjêm dest be teqekirdin deken û bew hoyewe mnallêkî 12 sallan ejnoy brindar debêt. destbecê komellêk mnalle brîndareke berew xestexane deben û ewanî tir bekrêgîrawanî rjêm depişknin û şunasnamey bekrêgîrawêk ke mnallekey brindarkirdbû, gildedenewe. nîwî ew bekrêgîrawe (purya feqê sllêman), serdeste (gruhban)î kellanterî 11 le kotayî (şaroçkey se’dî)ye. dwabedway em rûdawe gringe, şarî sne naaram û şllejawe. rjêmî îslamî lenêw şarda barî naasayî rageyanduwe û le tewawî şeqamekan û meydane serekîyekanî şarda hêze serkutgerekanî xoy cêgîr kirdûn.

Be the first to comment.

Leave a Reply

You must be logged in to post a comment.