په‌یام بۆ هاوڕێیانی ئازادیخواز له تونس
په‌یام بۆ هاوڕێیانی ئازادیخواز له تونس
هاوڕێیان، ئێمه (ئه‌نارکیسته‌کان له عیراق و کوردستان و ئێران) وه‌ك ئازادیخوازانی جیهان چاومان بڕیبووه هه‌نگاوی شۆڕگێڕانهتان و ڕۆژانه به هه‌ر جۆرێك بۆمان لوابێت، هه‌واڵ چالاکییه‌کانی ئێوه‌مان له میدیا ئازاد و کۆمه‌لایه‌تییه‌کاندا به گۆشه‌کانی تری ئه‌م جیهانه گه‌یاندووه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك گونجابێت، پشتیوانی خۆمان ڕاگه‌یاندووه، به‌شداری خۆپیشاندانی کۆچکردووان و په‌نابه‌رانی (تونس)یمان کردووه. له‌وه دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه، که ئێوه ته‌نیا نین و ئازادیخوازانی جیهان به‌گشتی و ئازادیخوازانی جه‌زائیر و مه‌غریب و لیبیا و میسر و عیراق به‌تایبه‌تی چاوی هیوامان بڕیوه‌ته به‌رده‌وامی کڵپه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئێوه و ئێوه ته‌نیا دیکتاتۆره‌که‌ی تونس تا ڕاونهنا، به‌ڵکو دیکتاتۆره‌کانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشتان تووشی دڵه ڕاوکێ کردووه و که‌وتوونه‌ته به‌ڵێندان به جه‌ماوه‌ری نارازی، هه‌ر بۆیه سه‌رکوتی ئێوه به واتای سه‌رکوتی ئێمه‌ش دێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌توانێت هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی به ئاسانی و زوو ڕێك بخاته‌وه، پێویسته فره‌تر خه‌ریکی پته‌وکردنی کۆمیته و ئه‌نجوومه‌نه‌کانی گه‌ره‌ك و کارخانه‌کان و فێرگه‌کان و فه‌رمانگه‌کان بین و به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك بۆمان ده‌کرێت ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه سه‌ربه‌خۆ (ئازاد)ه‌کانی خۆمان پێکبهێنین و کاروباری ژیانی ڕۆژانه و ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له ڕێی ئه‌و ڕێکخراوانه‌وه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ته‌ریب به کابینه‌ی نوێ، به‌رێوه به‌رین. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ده‌ستی پارت و ده‌سته‌بژێره‌کان له کاروبار و ڕێکخراوه‌کانماندا کۆتا بکه‌ین و خۆمان له خواره‌وه‌ڕا ڕێکبخه‌ین و کۆتایی به ڕێکخستنی هیرارشی و پاشکۆیی بهێنین، پێویسته سوود له ئه‌زموونه کۆن و نوێیه‌کانی خه‌باتی ئازادیخوازان، له‌وانه ئه‌زموونی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه سه‌ربه‌خۆکان له شۆڕشی ئیسپانیا 1936 و بزاڤی خۆبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی کرێکاریی کارخانه‌کان له ئه‌رژه‌نتین 2001 و تۆڕی کۆمه‌لایه‌تیی خوێندکارانی بریتانیا له خۆپیشاندانه‌کانی 2010 وه‌ربگرین….
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری … به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه
نا بۆ سه‌روه‌ری چینایه‌تی، به‌ڵێ بۆ ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان
Be the first to comment.