RSS Feed

هاوڕێیانی ئازادیخواز له‌ هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌ هه‌ن

Posted on Thursday, February 3, 2011 in نامه‌ و په‌یام

هاوڕێیانی ئازادیخواز له‌ هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌ هه‌ن

وه‌ك ئاگادارن هاوڕێییانی ئازادیخواز له‌ میسر و یه‌مه‌ن و ئوردون و جه‌زائیر و مه‌غریب که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هێرش، به‌تایبه‌ت دوابه‌دوای خرۆشانه‌ ملیۆنییه‌که‌ی دوێنێ 01ی فێبریوه‌ری له‌ مه‌یدانی ئازادی قاهیره‌، له‌لایه‌ن به‌کرێگیراوانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ له‌ پۆشاکی سڤیلیدا و وه‌ك به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران، هێڕش ده‌که‌نه‌ سه‌ر نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات.

ده‌وڵه‌تی میسر خاوه‌نی 1.4 ملیۆن هیزی پۆلیس و زیاتر له‌ ملیۆنێك سیخور و هێزی تایبه‌تییه‌ و ئه‌م ‌هێزانه‌ی وه‌ك لایه‌نگر له‌ ده‌وڵه‌ت به‌رداوه‌ته‌وه‌ گیانی ئازادیخوازانی ،میسر و گه‌رماوی خوێنی به‌ڕێخستووه‌.

با به‌هه‌ر جۆرێك بۆمان ده‌کرێت فشار بخه‌ینه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌ خۆجێییه‌کان و سه‌فاره‌ت و کونسلییه‌کانی میسر، یه‌مه‌ن، ئوردون، جزائیر، مه‌غریب و لیبیا و سوریه‌ و عه‌ره‌بستانی سعودی و ولاتانی تری هاوکاریان.

با شانبه‌شانی ئازایخوازانی باکووری ئه‌فریکا بۆ ئازادی بجه‌نگین، چونکه‌ تێكشکانی ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆره‌کانی ئه‌فریکا و ئاسیا، پایه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ زلهیزه‌ سه‌رمایه‌ارییه‌کان لاواز ده‌کات و به‌ره‌ی خه‌باتی جیهانی فراوان ده‌کات، سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕین و به‌ره‌ی ئازادیخواز له‌ گره‌وی هاوپشتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌ی قوربانیانی سه‌رکو‌تگه‌رییه‌ ئابووریی و سه‌ربازیی و ڕامیارییه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدایه‌ ..

سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی ئازادیخوازانی میسر

به‌هێز بێت هاوپشتی جهیانی ئازادیخوازان

آنارشیستهای ایران – صدای آنارشیسم

سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان

Hawrrêyanî azadîxwaz le her kwêyekî em cîhane hen

Wek agadarn hawrrêyyanî azadîxwaz le mîsr û yemen û urdun û cezaîr û mexrîb kewtûnete ber hêrş, betaybet dwabedway xroşane milyonîyekey dwênê 01î fêbrîwerî le meydanî azadî qahîre, lelayen bekrêgîrawanî dewlletewe le poşakî svîlîda û wek beşêk le xopîşanderan, hêrrş dekene ser neyaranî desellat.
Dewlletî mîsr xawenî 1.4 milyon hîzî polîs û zyatir le milyonêk sîxur û hêzî taybetîye û em hêzaney wek layengir le dewllet berdawetewe gyanî azadîxwazanî ,mîsr û germawî xwênî berrêxistuwe.
Ba beher corêk boman dekrêt fşar bxeyne ser dewllete xocêyyekan û sefaret û kunsilîyekanî mîsr, yemen, urdun, czaîr, mexrîb û lîbya û surye û ‘erebistanî s’udî û wlatanî trî hawkaryan.
Ba şanbeşanî azayixwazanî bakûrî efrîka bo azadî bcengîn, çunke têkişkanî desellate dîktatorekanî efrîka û asya, payey dewllete zilhîze sermayearîyekan lawaz dekat û berey xebatî cîhanî frawan dekat, serkewtinî raperrîn û berey azadîxwaz le grewî hawpiştî hemelayeney nêwneteweyî êmey qurbanyanî serkutgerîye abûrîy û serbazîy û ramyarîyekanî sîstemî  sermayedarîdaye ..

Serkewtû bêt xebatî azadîxwazanî mîsr
Behêz bêt hawpiştî cihyanî azadîxwazan

Anarchistani Iran: Dengi Anarchism

Sekoy Anarkistani Kurdistan

Be the first to comment.

Leave a Reply

You must be logged in to post a comment.