ناڕه‌زایه‌تی له ناوه‌راستی (چین) هێزێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای تازه‌ی باج
(Xinhua) ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی چین، له 16ی مانی جوندا رایگه‌یاند که ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له باشووری خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی (Jiangxi)، ده‌سه‌ڵاتدارانیان ناچار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای تازه‌ی باج کردووه.
میریی شاری (Nankang) پلانیڕێژی کرد بوو بۆ زیادکردنی باج له‌سه‌ر که‌لوپه‌لی نێوماڵ له 15ی جونی دا. زۆرینه‌ی پیشه‌سازییه‌کان له (Nankang، فروشی که‌لوپه‌له‌کان قازانجێکی که‌می هه‌یه و به‌رزکردنه‌وه‌ی باج به پێی یاسای تازه، ده‌بێته هۆی داخستنی زۆرێك له فرۆشگه‌کان.
ڕۆژی 15ی جونی کاتژێر10 پێشنیوه‌رۆ، زیاتر له 10.000 که‌س له‌به‌رده‌م ته‌لاری شاره‌وانی Nankang و به‌رده‌م ناوه‌ندی بازرگانی که‌ره‌سته‌کانی ناوماڵ له‌سه‌ر شاڕێی 105 کۆبوونه‌وه. کاتێك که پۆلیس بۆ بلاوه‌پێکردنی خه‌ڵکی، نارازییان ملیان نه‌دا و 10 ئۆتۆمه‌بێلی پۆلیس قڵب کرانه‌وه. دواتر له دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژدا، خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی Nankang له‌سه‌ر شاڕێی Ganyua، کشان و هاتوچۆیان له ناوچه‌ی Nankang په‌کخست و چه‌ندین ئۆتۆمه‌بێلی پۆلیسیان هه‌ڵدێرا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/protests-central-china-force-repeal-new-tax-law-10072009
Be the first to comment.