کامه گۆڕان؛ سه‌ره‌تاکانی له کوێوه ده‌ستپێده‌که‌ن و ڕه‌هه‌نده‌کانی به‌ره‌و کوێ ملده‌نێن؟
هه‌ژێن
23. جولای 2009
هه‌ڵای ئه‌م ڕۆژانه‌ی نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی بۆرژوازی، هه‌ڵای ڕۆژانی پاش ئاشبه‌تاڵی ئیمپراتۆری ڕوسیه و ڕوخانی دیکتاتۆره‌کانی بلۆکی ئۆروپای خۆرهه‌ڵاتیمان بیر ده‌خاته‌وه. ئه‌وڕۆکه‌ش وه‌ك ئه‌وسا ئه‌م هه‌موو ژاوه‌ژاوه بۆ ئه‌وه‌یه، ڕوخساری مشه‌خۆرانی جێگره‌وه و دۆراوانی راسته‌قینه– ده‌نگده‌ران– مان له‌بیر به‌رنه‌وه، ئه‌مه ئه‌رکی بنه‌ڕه‌تی میدیای سه‌روه‌رپارێزه.
به درێژایی ڕۆژانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و به ته‌مه‌نی ئیمپراتۆری سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی ڕوسیه، هه‌زاران سۆشیالیستی ئازادیخواز و دژهسهروهر ژیان و بوون و نه‌بوونیان خسته پێناو ڕوخاندن و ئاشکراکردنی تاوانه‌کانی ئه‌و ئیمراتۆرییه هه‌ڵچنراوه له که‌له‌سه‌ری پڕۆلێتێره نارازییه‌کان، به‌ڵام کاتێك که له سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یه‌کی ژێرهکیدا له شه‌وڕۆژێکدا ئیمپراتۆرییه‌که کرایه ئه‌فسانه و ڕابوردوو، میدیای بۆرژوازی هه‌ڵایه‌کی به‌رپاکرد، که بۆ که‌سێكی کهمهوشیار ئه‌سته‌م بوو، به‌ئاسانی سه‌ره‌داوی راستییه‌کان له‌و جه‌نجاڵییه‌دا په‌یدا بکات. هه‌روا که ئه‌وڕۆ و پاش 18 ساڵ له هه‌ڵچوون و مانگرتن و خۆپیشاندان و بزاڤه ناو به‌ناوه‌کانی خه‌ڵکی دژی سه‌رکوت و نایه‌کسانی و نادادوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆرژوازی کورد، که هه‌موویان خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی جێگیر بوون، که‌چی میدیای بۆرژوازی له ده‌سه‌لاته‌وه تا ئه‌وانه‌ی که ده‌هه‌یه‌که خه‌ریکی خورده‌گیری و بهههشتکردنی کۆمه‌ڵگه ئۆروپییه‌کان و خۆشباوهرکردنی خه‌ڵکی کهمهوشیار به نه‌گۆڕی و هه‌میشه‌ییکردنی سه‌روه‌ری و بانگهێشتکردنیان بۆ کایه‌کانی پارانه‌وه و ئامۆژگاری و گۆڕینی ئه‌م مشه‌خۆر و گهمدهڵکار به‌وی تر بوون، هه‌موویان که‌وتنه هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و راستییه‌ی که گۆران له هه‌موو ساته‌کانی ژیانی مرۆڤدا ئاماده‌یی هه‌یه و مادام مرۆڤ بوونێکی زیندوو و بوونه‌وه‌رێکی بیرکه‌ره‌وه‌یه، نه کۆمه‌ڵگه و نه سیستم و نه خودی جه‌سته‌ی مرۆڤ و نه خودی گوی زه‌ویش له گۆڕان به‌ده‌ر نییه.
کاتێك که ئیمپراتۆری روسیه هه‌ره‌سی هێنا، ڕۆشنبیرانی بۆرژوازی وه‌ك هه‌نگوینیان له کونهدارا دۆزیبێته‌وه، که‌وتنه جاوینهوهی بنێشتی هه‌ڵبزرکاوی ده‌می سه‌روه‌ران و نوقڵانهلێدانی مه‌رگی خه‌ونه دێرینه‌کانی مرۆڤ (سۆشیالیزم؛ ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری) و له وه‌لام به بۆچییه‌تی گۆڕینی هه‌ڵوێستییان، ده‌سته‌واژه‌ی “دونیا گۆڕاوه” گوێی که‌ڕ ده‌کرد. ئه‌وسا که‌وتنه هه‌ڵاو ته‌نانه‌ت مه‌لا و فاڵچییه‌کان که تا ئه‌و کات پێیان له‌سه‌ر ته‌ختبوونی گۆی داده‌گرت، که‌وتنه هه‌را و هاوار بۆ گۆرانی دنیا، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێش داڕمانی ئیمپراتۆرییه کڕمۆڵهکهی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی، هیچ شتێك له گۆران‌دا نه‌بووبێت! ئه‌مانه نائاگا له‌وه‌ی که گۆران شتێكی یه‌ك شه‌وه نییه و هه‌میشه‌ش له هه‌موو بوونێکدا ئاماده‌یه! بۆ نموونه، ئه‌و ناسیونالیسته بیست و چوار کاراتانهی که پۆشینی پۆشاکی ئۆروپییان به نه‌نگی ده‌زانی و ئاماده‌بوون ده‌ست له خوێندن هه‌ڵگرن به‌ڵام شه‌ڕواڵی کوردی نه‌گۆڕن، که‌چی زنجیر و گواره‌یان ده‌کرده مل و لوت و گوێیان و ده‌یانگوت “کوره بابه بڕۆ دونیا گۆڕاوه و سه‌رده‌م سه‌رده‌می گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناسیونالیزم و نه‌گۆڕی سیستمی بۆرژوازی“!
هه‌رای ئه‌م ڕۆژانه‌ش، ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت له‌و ڕۆژه‌وه‌ی جه‌نراڵه‌کان پایه‌گاکانیان کردووه‌ته کۆمپانی، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ده‌ستی به گۆران کردووه و ئه‌وانه‌ش به ڕۆشنبیرانی کورد ناو ده‌برێن، ده‌یانه‌وێت به جێگۆڕکیی مشه‌خۆران، مژده‌ی بهههشتکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان‌مان پێ بده‌ن، گوایه له سایه‌ی نزا فیلۆسۆفییهکانی ئه‌واندا، گوڕگ و مه‌ڕه‌کانی کوردستان له شایی و کوردستانی پاشکۆی بازارئازاده‌که‌ی نیئۆلیبرالیزمدا، ده‌ست له‌ملانێ ده‌که‌ن!
گۆڕان، خه‌ونی گشت نه‌وه‌کان و خیاڵی گشت سه‌رده‌مه‌کان و ئومێدیكه بۆ زیندوومانه‌وه. له‌وه‌ته‌ی مرۆڤی چه‌وسێنه‌ر و چه‌وساوه هه‌یه، داخوازی گۆرانیش هه‌یه و ئاماده‌یی و پانتایی بیری مرۆی داگیر کرووه. هه‌روا که ئازادبوون و ڕزگاربوون و یه‌کسانبوون و پایه‌دارکردنی دادوه‌ری له کۆمه‌ڵگه‌دا گۆرانه، هه‌رواش کوده‌تا و گۆڕینی نوێنه‌ر و جه‌نه‌راڵ به بۆینباخ له‌ملی نێو پارله‌مانیش گۆرانه. گۆرانێك ئێمه ده‌مانه‌وێت و پێویستمانه و گۆرانیك ئه‌وان ده‌یانه‌وێت و پیویستیانه، دوو لێکدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ گۆران له ڕوانگه‌ی دوو جیهانبینی جیاوازه‌وه، ده‌خه‌نه‌ڕوو. ئێستا ئیتر به جوتیار و کرێکاره‌وه به فه‌رمانبه‌ر و خوێندکاره‌وه، به مامۆستا و به خانهنیشینهوه، به هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیره‌وه…تد، پێویسته گۆرانی خۆیان دیاری بکه‌ن، ئایا ئه‌وه‌ی که هه‌رای بۆ ده‌کرێت و وه‌ك کڵاو له‌سه‌ری بزاڤی گۆرانخوازی کۆمه‌ڵگه ده‌نرێت، ئه‌وه‌یه که 18 ساڵه ئازادیخوازان و دادخوازانی کوردستان له‌سه‌ری زیندانی ده‌کرێن و وڵاتبه‌ده‌ر ده‌کرێن و تیرۆر ده‌کرێن؟ ئایا ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی کوردستان نیوسه‌ده‌یه مژده‌ی پێ ده‌درێت و خه‌ونی پێوه ده‌بینێت؟
ئه‌ی ئه‌م هه‌موو گارهگارهی ڕۆشنبیرانی بۆرژوازی له پای چییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان و جه‌نراڵه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ – شه‌ڕی ناوخۆی 1963 تا 1998 – به‌ته‌ما نین، خه‌ونی له مێژینه‌ی تاکی کورد بۆ رزگاری و خه‌ونی 18 ساڵه‌ی بۆ گۆڕان، بکه‌نه نه‌خشی سه‌ر دێوجامه و بزاڤی گۆڕانخوازی پێ له خشته به‌رن؟ ئه‌گه‌ر تاکی گۆرانخوازی کورد به که‌وێکی شه‌یدا به به‌هار و دیلی ناو جاڕهپووشێك بچوێنین، ئه‌وا جه‌نراڵه‌کانی ڕیفۆرم ڕاوچیین و ڕۆشنبیرانی جه‌ماوه‌ر به مێگهلزانیش ڕۆڵی دێوجامه ده‌بین و که‌وی شه‌یدای گۆرینی جارهپووشی هاوین به مێرگه‌واری به‌هار، بۆ سه‌ر داوه ته‌نراوه‌کان بانگواز ده‌که‌ن!
ئه‌وڕۆ دروشمێکی پارتی سه‌وزی ئاڵمانیام، خوێنده‌وه، که ژنێکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك بیانی بوو، ده‌بێژیت “نۆ که‌س کار ده‌که‌ین و یه‌ك هه‌ژماری باجدانمان هه‌یه، که‌چی مافی ده‌نگدانم نییه!”. هه‌ر ئه‌م پارته سه‌وزه، دوو خول له ده‌سه‌ڵاتدا بوو، که‌چی ئه‌و هاوولاتییانهیان نه‌دیتووه یا ئه‌وه‌تا ئاوه‌زی به‌وه نه‌شکاوه و ئه‌مه‌ش جارێکی تر، له‌وه به‌ئاگامان ده‌هێنێته‌وه، که که‌س ناتوانێت پێشڕه‌وی که‌سی تر بێت! ئه‌م دروشمه خه‌یاڵی بردمه‌وه لای ئه‌و کوردانی خۆرهه‌لات و باکور و خۆراوای وه‌بیرهێنامه‌وه، که نه‌ك له وڵاتی خۆیاندا (کوردستان)، مافی داوای مافی ده‌نگدانیان نییه، به‌ڵکو 18 ساڵه تیرۆر کران و ده‌کرێن و ئاودیو کراونه‌ته‌وه و ده‌کرێنه‌وه و جه‌نراله‌کانی کوردایه‌تی له‌ته‌ك دانانی هه‌ر چه‌پکه گوڵیك له‌سه‌ر گۆڕی خومه‌نی و ئه‌تاتورك، ده‌یانیان به سۆقاتی بۆ جهنراله هاودهسهکانیان له ئێران و تورکییه ده‌برده‌وه! سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت، که کوردانی پارچه‌کانی تر خه‌ون به ڕزگاربوونی پارچه‌یه‌که‌وه له نیشتمانیان ده‌بینن و به خه‌یاڵی ئه‌وه‌وه ده‌ژیان، ڕۆژیك بچنه ئه‌وێنده‌رێ و وه‌ك هاووڵاتی پله‌یه‌ك ڕه‌فتار بکه‌ن و ڕه‌فتاریان له‌ته‌کدا بکڕێت! 18 ساڵه ئه‌م بارودۆخه وایه و 18 ساڵه ڕیفۆرمخوازانی ئه‌وڕۆکه چاو له‌و که‌تواره ده‌نووقێنن!
ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه ئاستی شه‌ڕه‌ده‌نووکی دهستهبرایانی دوێنێ و نه‌یارانی ئه‌وڕۆ له‌یه‌ك جیاده‌کاته‌وه، هه‌ڵا و درۆوده‌له‌سه‌ی هه‌ڵبژاردنه و هه‌ر جه‌نجاڵی ئه‌و بازارهشه ڕۆشنبیرانی ڕیفۆرمخوازی دوێنێی کردووه‌ته ده‌ڵاڵانی ساخکردنه‌وه‌ی کالاکانی جه‌نڕاڵی شه‌ڕه‌كان! 18 ساڵه خه‌ڵكی کوردستان دژی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و وه‌رگرتنی خوێنداکاران و دانی موچه و ئاودیوکردن و تیرۆرکردن و پێشله‌شکری و تالانی داهاتی کۆمه‌ڵگه و هه‌راجی سامانه‌کانی کوردستان به‌پێی رامیاری 50 به 50ن، 18 ساڵه خه‌ڵك دژی تایبه‌تیکردنی که‌رته ده‌وله‌تییه‌کان له‌لایه‌ن پارته‌کانه‌وه و فرۆشتنه‌وه‌یان به کۆمپانیاکانی پارتن، 18 ساڵه خه‌ڵکی دژی وێرانکردن و داگیرکردنی گونده‌کان و ده‌شت و کێو و دۆڵ و گرده‌کانی کوردستانن و ڕژیمی به‌عس به‌و داگیرکهرییهیی خۆی و به دڕنده‌یی خۆیه‌وه، هیچ گردێکی له‌سه‌ر هیچ یه‌ك له مردووه‌کانی یا جه‌نڕاله زیندووه‌کانی تاپۆ نه‌کرد، که‌چی ئه‌وڕۆکه داگیرکه‌رانی زه‌وییه‌کانی بازییان و گرده‌کانی ناوشار،پاگه‌نده‌ی گۆران ده‌که‌ن، ئه‌مه رابوردوویه‌کی زۆر نزیکه و ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕینیش ده‌یزانێت!
ڕۆسنبیر، درۆیه‌کی پیرۆز، مرۆڤێکی جادووگه‌ر و ده‌مامکدار. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ڕۆشنبیر، که‌سانێك بن، که ئه‌وڕۆکه خه‌ریکی شانازی‌کردن به شاره‌وه‌ن و مرۆڤه نه‌خوێنده‌واره‌کان له‌ته‌ك مێگه‌ل پۆڵێن ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵای چه‌نده ساڵه‌یان بۆ دیموکراتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی جهنڕالهکان، بۆ لۆکالیزهکردنهوهی ده‌سه‌ڵاتی پارت و عه‌قلانیکردنی ده‌سه‌ڵات بوو، ئه‌وانه‌ی خه‌ریکبوون، خه‌ڵك به عه‌قلانیکردنی ده‌سه‌ڵات خۆشباوه‌ڕ بکه‌ن، هه‌نووکه بوونه‌ته سکێچگهر و ڕیکلامهگهری گۆڕانی جهنڕالهکانی شه‌ڕی ناوخۆ، ئه‌وانه‌ی هیشتاکه شانازی به رابوردووی تیرۆرستیی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن و قوربانییه‌کانیان به تاوانبار هه‌ژمار ده‌که‌ن! ئه‌م ڕۆژه هه‌ر ده‌بوو بێته پیشه‌وه و ده‌بێت مایه‌ی دلخۆشی و گه‌شبینیمان بێت، که گورگانی نێو که‌وڵی مه‌ڕ، که‌ڵبه‌کانیان نیشانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن!
گۆران، خه‌ونی باڵای ئێمه و دێوجامه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازان بۆ راوکردنی خۆشباوه‌ڕی ئێمه، بۆ کهمهوشیار هێشتنه‌وه‌ی ئێمه له زه‌لکاوی خۆشباوه‌ڕی ناسیونالیستیدا. من له شوێنی تردا بۆچوونی خۆم له‌مه‌ڕ سیستمی پارله‌مانی و ناکاریی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان له گۆڕینی بارودۆخه سه‌پێنراوه‌کاندا، ده‌ربڕیوه. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت وه‌ك بوچوونێك له‌مه‌ڕ گۆڕان بیخه‌مه ڕوو، ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر من بڕیاری گۆران بده‌م، له خۆمه‌وه ده‌ست پێده‌که‌م و گۆڕان له ناخی تاکه‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگه ده‌ست پێده‌کات، گۆران به‌ره‌نجامی سه‌نگینی تای ته‌رازووی هێز و ویستی تاکه بۆ گۆڕان له‌به‌رامبه‌ر بارودۆخی جێگیر –ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری-. کاتێك که من دژی تاڵانی و دژی گه‌نده‌ڵی خه‌بات ده‌که‌م، پێویسته و له خۆمه‌وه ده‌ست پێ بکه‌م و هه‌نگاوی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و تاڵانی داهاتی کۆمه‌ڵگه له ناخی خۆمدا بهاوێژم، نه‌ك تاڵانی و گه‌نده‌ڵی بۆ خۆم ڕه‌وا بێ و بۆ ئه‌وانی تر ناڕه‌وا. ئه‌وڕۆکه کۆمپانیای وشه و ڕۆشنبیره‌کانی، له کاتێكدا پاگه‌نده‌ی گۆرانخوازی ده‌که‌ن، که خۆیان تا بینه‌قاقا له گه‌نده‌ڵی و تالانخۆری کۆمه‌ڵگه‌دا نووقمن. ئه‌وان ڕه‌خنه له پارته ده‌سه‌لاتداره‌کان ده‌گرن و داهاتیان به تاڵانی داهاتی کۆمه‌ڵگه داده‌نێن، که‌چی خۆیان داوای به‌ش له‌و تاڵانییه ده‌که‌ن و کۆمپانیا و وشه‌کانیشیان پێکهاته‌یه‌کن له گه‌نده‌ڵی! ئه‌وان ڕه‌خنه له پارتییکردنی ژێرخانی ئابووریی کۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی نۆکان و کۆڕه‌ك و چی و چییه‌وه ده‌که‌ن، که‌چی خۆیان هه‌ر به‌و به‌خشیشی ئه‌و تاڵانییه کۆمپانیا و کارگه و کارخانه‌ی تایبه‌تی ده‌که‌نه‌وه! ئه‌وان ڕه‌خنه له چراخانی گرده‌که‌ی ئیبرایم ئه‌حمه‌د ده‌گرن و به‌خۆیان گرد داگیر ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه گۆڕستانێك بۆ وشه‌کانی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری و گۆرانی کۆمه‌ڵایه‌تی! ئه‌وان ڕه‌خنه له داگیرکردنی دۆڵ و ده‌شت و کێوه‌کانی کوردستان ده‌گرن، که‌چی به خۆیان هه‌زاران دۆنم له زه‌ویوزاری به‌راوی کوردستان وه‌ك به‌شه دزی له میرایه‌تی ینک و پ‌د‌ک وه‌رده‌گرن!
به بڕوای من هه‌ر که‌سێك؛ چ کرێکارێك و چ ڕوشنبیرێك و چ ڕامیارکارێك، کاتێك پاگهنهی شتێك ده‌کات، پێویسته له خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات و هه‌ر شتیکی له تاڵانی و گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌ر که‌وتبێت، پێویسته بۆ کۆمه‌ڵگه –خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی– بگێڕێته‌وه و له‌وێوه ده‌ست به پاگه‌نده بکات. ئاخر ناکرێت دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات بکه‌یت و پاسه‌وانی به‌ر زیندانێکش بیت! ناکرێت پاگه‌نده‌ی دادوهریخوازی بکه‌یت و هه‌ڵپه‌ی به‌شه تاڵانی و دزی بکه‌یت! ناکرێت پاگه‌نده‌ی ئازادیخوازی ڕۆشنبیرییهکهت بکه‌یت و له‌ولاوه زوڕناژه‌نی لیستی دهسهلاتخوازێك بیت! من پێم وانییه، که ده‌بێت که‌سه‌کان له‌سه‌ر رابوردوویان سزاوار بکرێن، به‌ڵام کاتێك که ئه‌و که‌سانه پێداگری له‌سه‌ر تاوانه‌کانیان له ڕابوردوودا ده‌که‌ن و پاکانه و پاساو بۆ تاوانه‌کانیان به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی ده‌هێننه‌وه، ئیتر بێجگه له کردنه قه‌فه‌زی دادگه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆ هیچ ئومێدیك بۆ گۆرانیان نییه و نابێت!
Be the first to comment.