بریتانیا/ له‌نده‌ن / پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی
<!– @page { margin: 2cm } P { margin-bottom: 0.21cm } –>
وه‌کو ساڵانی پێشوو ئه‌م ساڵیش ( پێشانگه‌ی په‌رتووك) له‌لایه‌ن گروپه ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه له ڕۆژی 23ی ئۆکتۆبه‌ری 2009 دا له کاتژێر 10ی سه‌ر له به‌یانییه‌وه هه‌تا 7ی ئێواره له (Queen Mary and Westfield College, Francis Bancroft Building ) له له‌نده‌ن کرایه‌وه.به‌م بۆنه‌وه ده‌یان گروپی ئه‌نارکیستی له شوێنه جیاجیاکانی به‌ریتانیاوه به خۆیان و دروشم و کۆمه‌ڵێک په‌رتووك و بڵاوکراوه‌کانیانه‌وه، خۆیان گه‌یانده هوڵه‌کان، که بۆ ئه‌م بۆنه‌یه ته‌رخان کرابوون.

پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی 2009ی له‌نده‌ن
شایانی باسه ئه‌وه بڵێین، که گروپه ئه‌نارکیسته‌کان له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌ک و شوێن و کۆمۆنێتییه‌کان دامه‌زراون و کار له سه‌ر ئه‌و کێشه گرنگانه ده‌که‌ن، که دانیشتوان یا کۆمۆنێتییه‌کان به ده‌ستیانه‌وه گیرۆده‌ن. له هه‌مان کاتیش‌دا بایه‌خێکی گه‌لێک گه‌وره به پرسه گه‌وره‌کانی تریش چ له‌سه‌ر ئاستی وڵات بن یا جیهانی ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش جۆرێک له په‌یوه‌ندی کارکردن له نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردان و به‌بێ ئامۆژگاریکردنی یه‌کتری.
ئه‌م بۆنه‌یه که هه‌موو ساڵێک دووباره ده‌بێته‌وه، بایه‌خێکی گه‌لێک گه‌وره‌ی هه‌یه و زۆربه‌ی ئامانجهکانیشیی ده‌پێکێت. ئه‌وه‌ی که گه‌لێک گرنگه ڕێکخستنی چه‌نده‌ها میتینگ بوو له‌سه‌ر باس و خواست و کێشه‌کانی له‌سه‌ر ئاستی وڵات و چیهان، هه‌روه‌ها نیشاندانی چه‌ندین فیلمی شؤڕشگێڕانه و ئه‌و ڕوداوانه‌ی که به ڕوی ئه‌م سیسته‌مه‌دا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه، خۆڕاگری خه‌ڵک دژی زۆر و سته‌می میرییه‌کان و کۆمپانیاکان. له‌م بۆنه‌یه‌ی ڕۆژی 23ی10 دا ئه‌وه یه‌کێک بوو له ئه‌رکه‌کانی ڕۆژی ( پێشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی)، هه‌ر بۆیه‌ش چه‌ندین فیلمی گرنگ و دۆکۆمێنته‌ری نیشان دران، له‌و فیلمانه‌ی که له سینه‌ماکاندا نیشان نادرێن. هه‌روه‌ها به ده‌یان کۆڕ و میتینگ له سه‌ر پرس و کێشه‌کانی ئێستا، گیران، له وانه: مانگرتنی ئێستای کرێکارانی پۆست، ئازادی و سه‌ربه‌ستی، پرسی ژینگه، قسه‌کردن له‌سه‌ر به‌رهه‌ڵستی و خۆڕێکخستن له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌که‌کان و کارکردن له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، قسه‌کردن له‌سه‌ر باری ئابووری و بێکاریی و گرانبوونی کاڵا و پێداویستییه‌کانی ژیانی ڕۆژانه، له‌سه‌ر خوێندن و په‌روه‌رده ، له‌سه‌ر ناساندنی کێشه خۆجێییه‌کان، مافی مرۆڤ، باس کردن له ئه‌زموونه‌کانی ڕابوردوو، له‌سه‌ر مانگرتنه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی کرێکاران ڕه‌چاوکردنی خاڵه لاوازه‌کان ، ئه‌و په‌رتووکانه‌ی که خوێندنه‌وه‌یان بایاخی خۆی هه‌یه، له‌سه‌ر سه‌ندیکا و ڕۆڵی … .. هتد
بایه‌خی تری ئه‌م چالاکییه، گفتوگۆی کتوپڕی و یه‌کترناسین و دروستکردنی په‌یوه‌ندی و ئاگاداربوونه‌وه له یه‌کتر و که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌زموونی یه‌کدی و هه‌ڵخڕاندنی که‌سانی تر که به پێی توانای خۆیان له گه‌ڕه‌که‌کانی خۆیاندا ڕۆڵ ببینن و خۆیان ڕێک بخه‌ن و کار له سه‌ر کێشه‌کان بکه‌ن. له‌مانه‌ش گرنگتر دانانی چه‌ند مێزێک بوو بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی له نێوانی که‌سه‌کاندا که ده‌یانویست کار بکه‌ن و نه‌یانده‌توانی که‌سانی تر بدۆزنه‌وه، تاکو په‌یوه‌ندیان له‌ته‌کدا بگرن. به‌م جۆره ئه‌و که‌سانه ئیمهیل ئه‌درێسی خۆیانیان به‌جێیده‌هێشت، تاکو په‌یوه‌ندیان بۆ دروست بکرێت.
شایانی باسه، که باس له‌وه‌ش بکه‌ین، بوونی ڤانێکی گه‌وره بوو له‌وێدا، که کاری دروستکرنی چایی و قاوه و خواردنی ڕووه‌کی و گیایی بوو، ئه‌مه‌ش له شێوه‌ی فرۆشتن نا، به‌ڵکو هه‌ر که‌س به پێی توانا و ئاره‌زوومه‌ندانه له به‌رامبه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌دا کۆمه‌کی ده‌به‌خشی.
به گشتی ده‌توانم بڵێم، که ئه‌م بۆنه‌یه گه‌لێک سوودبه‌خش و سه‌رکه‌وتوو بوو ، هه‌زاران که‌س له ژن و پیاو له ته‌مه‌نی 13 و 14 ساڵییه‌وه تا که‌سانێکی زۆر به ته‌مه‌ن ده‌هاتن و ده‌ڕۆیشتن، قسه و وت‌ووێژیان له سه‌ر بابه‌ته جیاجیاکان ده‌کرد، ده‌چوونه سه‌یری فیلمه‌کان، له کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شداریان ده‌کرد یا خه‌ریکی کڕینی کتێب و فانیله و بلوسی سیمبولدار بوون.
وه‌کو ساڵانی پێشوو ئه‌م ساڵیش ( پێشانگه‌ی په‌رتووك) له‌لایه‌ن گروپه ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه له ڕۆژی 23ی ئۆکتۆبه‌ری 2009 دا له کاتژێر 10ی سه‌ر له به‌یانییه‌وه هه‌تا 7ی ئێواره له (Queen Mary and Westfield College, Francis Bancroft Building ) له له‌نده‌ن کرایه‌وه.به‌م بۆنه‌وه ده‌یان گروپی ئه‌نارکیستی له شوێنه جیاجیاکانی به‌ریتانیاوه به خۆیان و دروشم و کۆمه‌ڵێک په‌رتووك و بڵاوکراوه‌کانیانه‌وه، خۆیان گه‌یانده هوڵه‌کان، که بۆ ئه‌م بۆنه‌یه ته‌رخان کرابوون.
شایانی باسه ئه‌وه بڵێین، که گروپه ئه‌نارکیسته‌کان له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌ک و شوێن و کۆمۆنێتییه‌کان دامه‌زراون و کار له سه‌ر ئه‌و کێشه گرنگانه ده‌که‌ن، که دانیشتوان یا کۆمۆنێتییه‌کان به ده‌ستیانه‌وه گیرۆده‌ن. له هه‌مان کاتیش‌دا بایه‌خێکی گه‌لێک گه‌وره به پرسه گه‌وره‌کانی تریش چ له‌سه‌ر ئاستی وڵات بن یا جیهانی ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش جۆرێک له په‌یوه‌ندی کارکردن له نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردان و به‌بێ ئامۆژگاریکردنی یه‌کتری.
Be the first to comment.