خوێندنه‌وه و سه‌رنجاندنی نامیلکه‌ی “خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ”
خوێندنه‌وه و سه‌رنجاندنی نامیلکه‌ی “خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ”، نووسینی ئێمیل پۆژێ، وه‌رگیرانی هه‌ژێن.
زاهیر باهیر
14.01.2010
دوای ئه‌وه‌ی که نامیلکه‌ی وه‌رگێڕدراوی (خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ)م خوێنده‌وه، به‌پێویستم زانی که ڕا و تێبینیه‌کانی خۆم له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته گرنگ و سه‌رده‌میانه، که له ده‌قه بنچینه‌ییه‌که‌دا زۆر به‌که‌می باسییان لێوه‌کراوه، بخه‌مه‌ڕوو.
هه‌ڵبه‌ته من وه‌کو هه‌میشه به ئه‌رک و ماندوبوونی هاوڕێ (هه‌ژێن) ده‌زانم به‌تایبه‌تی له ئێستایدا که سه‌ر قاڵی ******، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وه‌ش ڕه‌چاو ده‌که‌م، که هاوڕێ هه‌ژێن توانایه‌کی نمونه‌یی هه‌یه هه‌م له نووسین و وه‌رگێڕان و زمانه‌وانی و لێکدانه‌وه‌ی هزری و شیکردنه‌وه‌ی باس و گیروگرفته‌کان تاده‌گاته کاروباری ته‌کنیکی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا جێه‌ای داخه که له وه‌رگێڕانی ئه‌و نامیلکه‌یه‌دا کاتی خۆی به فیڕۆ داوه، که هه‌م له‌به‌ر کۆنی و ناته‌واوی و گه‌لێک شتی تریش، باوی نه‌ماوه و به‌سه‌رچووه. بۆ زیاتری ڕوونکردنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌کانم ئه‌وا په‌نجه بۆ چه‌ند که‌موکوڕیه‌کی نامیلکه‌که ڕاده‌کێشم:
– ئه‌م نامیلکه‌یه که له‌وه ده‌کات خۆی بۆ تایتڵی نامیلکه‌که ته‌رخان کردبێت، به‌ڵام 17 لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می به هیچ شێوه‌یه‌ک باس له خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ ناکات. ئه‌وه‌ی که له دواتریش باسی کردوه زۆر به‌که‌می باسی له‌وه کرده‌وه که خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ چۆنه و چیه ، زیاتر باس له‌وه ده‌کات، گه‌ر تێبینیتان کردبێت “بۆ چییه“. ئێمه بۆچیمان پێویسته، به‌ڵام پێشه‌کی ده‌بێت بزانین خه‌باتی یا کاری ڕاسته‌وخۆ چییه‌وه چۆنه؟ چونکه ئێمه هه‌موومان ده‌زانین که ئێمه ئامانجمان چییه و له داهاتووشدا چیمان ده‌وێت.
به‌ڕای من، له بری وه‌رگێڕانی ئه‌م نامیلکه‌یه ده‌توانرا باس له خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ بکرێت و نمو‌ونه‌ی هه‌نووکه‌یی له‌و بواره‌دا بهێنرێته‌وه ، بۆ نموونه له ناوه‌ڕاستی ساڵی پاردا له به‌ریتانیادا چوار کاری ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام دران:
یه‌که‌م، دا‌گیرکردنی قوتابخانه‌یه‌ک بوو له شاری گلاسکۆی به‌ریتانیا.
دووهه‌م، کرێکارانی ڤستن له ئێنفیڵد له له‌نده‌ن.
سێهه‌م، کرێکارانی کۆمپانیای دروستکردنی پانکه‌کانی دانی هێز و وزه‌ی کاره‌بایی، ئه‌میش هه‌ر له به‌ریتانیادا بوو.
چوارهه‌م، دا‌گیرکردنی به‌شێک له کۆلیجی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به کورتهێنانی بوده‌جه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و کۆلیجه که ئه‌مه‌ش ده‌بووه هۆی ده‌رکردنی کرێکارانی کۆلیجه‌که. ئه‌م کاره‌ش له‌لایه‌ن قوتابیه‌کانی کۆلیجه‌که‌وه له سه‌پۆرتی ئه‌و کرێکارانه‌دا، ئه‌نجام درا.
ڕا‌سته ئه‌مانه هیچیان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستنه‌هێناو سیانیشییان به‌ته‌واوه‌تی تێشکان، به‌ڵام بایه‌خ و گرنگی خۆیان هه‌بوو، له‌وه‌ی که ڕێبازیکی تازه بوو، هه‌روه‌ها خه‌ڵکێکی زۆر پشتیوانی کردن و بزوتنه‌وه‌کانی بێ‌کاری وسه‌ندیکا و ژینگه‌پارێزی و چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌نارکستی یه‌کخست و میدیای به‌خۆیه‌وه خه‌ریکرد و ئێستا بووه‌ته شێوازێکی باو.
– ئه‌م بابه‌ت زۆر کۆنه گه‌رچی من بۆم ده‌رنه‌که‌وت که له که‌یدا و له لایه‌ن کێوه نووسرا‌وه ، به‌ڵام دواتر بۆم ده‌رکه‌وت، که نوسه‌ره‌که‌ی باس له 50 ساڵ له دوای 1848 ده‌کات، واته له‌پێش چه‌رخی بیسته‌مه‌وه نووسرا‌وه ، که چه‌رخی ڕابوردووش به به‌راورد به چه‌رخه‌کانی پێش خۆی ڕه‌نگه به‌چه‌ند چه‌رخێک ڕابورێت له به‌رامبه‌ر پێشکه‌وتنی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگاکه‌یدا. ئه‌مه‌ش واته ئه‌زموونی ئه‌م دواییانه و و گۆڕانکاریه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه و به‌سه‌رچوونی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و هاتنه‌وه‌مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌ی ڕامیاریی ئایینی گه‌لێک شتی گۆری له‌گه‌ڵ سه‌رئه‌نجامه‌کانیشیدا. بۆیه گه‌لێک له‌و شتانه‌ی که له‌و نامیلکه‌یه‌دا ها‌توون یا باویان نه‌ماوه یا گه‌ر هه‌لی بڵاو کردنه‌وه‌ی پێبده‌یت، ده‌بێت زۆررونکردنه‌وه‌ی بۆ زیاد بکریت.
– ئه‌و نامیلکه‌یه هه‌ر باس له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران ده‌کات ، که ڕه‌نگه ئه‌و سه‌رده‌مه بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران زۆر له بره‌ودا بوو بێت، به‌ڵام له ئیستادا به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌م و باسه‌یه. بزووتنه‌وه‌ی زۆر له ئارادان، له‌وانه خۆتان ده‌زانن ، که به‌ڕای من هه‌ر هه‌مووی به قۆناخ له پێش بزووتنه‌وه‌ی هه‌نووکه‌یی کرێکارانه‌وه‌ن. هه‌ر بۆیه هه‌تا جارێک کاری خه‌باتی ڕاسته‌ر‌خۆ له‌لایه‌ن به‌شێکی کرێکارانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرێت ده‌جار له به‌شه‌کانی تردا په‌یڕه‌و ده‌کرێت. بۆنموونه بڕواننه بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نتی کاپیتالیزم و گڵۆبه‌ڵایزه‌یشن، ژینگه، سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان، خانه‌نشێنکراوان و که‌مئه‌ندامان و ئافره‌تان ، دژی ڕایسیزیزم و نیئۆنازیزم، دژی قه‌یرانی ئابووری، بۆ کوژانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی وڵاتانێک که که‌وتونه‌ته ژێر قه‌رزێکی زۆره‌وه……گه‌لێک بزوتنه‌وه‌ی تر.
که‌واته خه‌باتی ڕاسته‌وه خۆ هه‌ر له کرێکاراندا به‌ند نابێت، به‌ڵکو کاری هه‌موو لا‌یه‌نه جیاوازه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌یه، که ئه‌م نامیلکه‌یه له‌مه بێبه‌شه.
به‌ڕای من یه‌کێک له هه‌ره تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌داری له ئێستادا که له چه‌رخه‌کانی پێشترا نه‌یده‌توانی بیکات، هه‌تا ساڵانی شه‌ست و هه‌فتاکانی چه‌رخی پێشووش، ئه‌وه‌یه که سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌م هێزێکی بێوێنه‌ی به کرێکاران و خه‌ڵک داوه، واته بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی کرد به بزووتنه‌وه‌ی سه‌ر‌جه‌می کۆمه‌ڵگه به‌ته‌واوی گرێیدا پێیانه‌وه. واته ئێستا له منداڵێکی ساواوه هه‌تا پیرێکی خانه‌نشینکراو ، که‌مئه‌ندامان، کێڵگه‌وان و کرێکاره‌کانیان…. ژینگه و سروشت، که‌ش و ئاووهه‌واو زۆری تریش به‌سه‌ختی به‌ده‌ست کار و ده‌رئه‌نجامه‌کانی کۆمپانیا و باقی ئۆرگانه‌کانی تری رمایه‌دارییه‌وه ده‌ناڵینن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که کردنی کاری ڕاسته‌وخۆ بووه‌ته به‌شێکی سه‌ره‌کی تێکۆشان و چالاکییه‌کانی هه‌موو خه‌ڵک له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا.
له بیرمه له نۆڤه‌مبه‌ری 2000 دا سایه‌قی لۆری و تراکتۆر و ڤان و ترێلییه‌کان له به‌ارمبه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی گازۆیلدا لێره دوای تێشکانیان له خه‌باتی کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا و لۆبی و شتی تردا، خه‌باتی ڕاسته‌و‌خۆیان به‌کار هێنا، ئه‌وه بوو هه‌موو هه‌مبار و پاڵاوتگه‌کانی نه‌وت و به‌نزینیان ده‌وره دا و ده‌و‌ڵه‌تیان به چۆکدا هێنا، که تا ئێستاش، 10 ساڵ دواتر، نرخی گازۆیل وه‌کو به‌نزین به‌رز نه‌بۆوه‌ته‌وه . بۆیه دیسانه‌وه ده‌یڵێمه‌وه ئه‌م نامیلکه‌یه زۆر بێپێزه و وشکهه‌ڵهاتووه
.
– له لاپه‌ڕه 50 ده‌ڵێت: “بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه بێجگه له ملدان به توندوتیژی هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی تری نییه” من نازانم ئه‌مه چه‌ندێک ڕا‌سته بووه له‌و سه‌رده‌مه‌ی که ئه‌مه‌ی تێدا نووسرا‌وه. به‌ڵام بۆ ئێستاکه ئه‌مه دژایه‌تی کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌کات. له راستیدا سروشتی چالآکی و کاری ڕاسته‌وخۆ خاڵییه له توندوتیژی ، بۆیه ده‌یبینی له‌و کارانه‌ی که ئه‌نجام دراون له‌وانه دا‌گیرکردنی فێرگه‌کان، کارگه‌کان یاخود داواکردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان و زۆر چالاکی تریش هه‌ر هه‌مووی به ئاشتیانه کراون، به‌ڵام بێگومان زۆربه‌یان له کۆتاییدا به شه‌ڕو توندوتیژی ته‌واو بوون. چونکه پۆلیس و دادگه به‌په‌له‌بوون له چۆڵکردنی شوێنه‌کان له خه‌ڵکی و گرتنه‌وه ده‌ستیان ئیدی شه‌قام بووبێت یا خود ئه‌و شوێنانه‌ی که پێشتر ناوم هێنان. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی له کۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخدا چاره‌ی شه‌ڕو توندوتیژیان ناوێت، به ئه‌زموون بۆمان ده‌رکه‌وتوه که هه‌ر خۆپێشاندانێک و پرۆتێستێک که توندوتیژی تێدا به‌کار هاتبێت، شکستی هێناوه و بووه‌ته مایه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی میدیا دژیان و له به‌رژه‌وه‌ندی سیسته‌مه‌که یه‌کلایی بۆته‌وه، له‌ولاشه‌وه پۆلیس به‌سه‌رکه‌وتوویی لێی هاتۆته ده‌ره‌وه و خه‌ڵکانیکیش که له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌شداریان کردووه، جارێکی تر یا خۆیان ته‌ریک گرتوه یا زۆر به مه‌ترسی و وریاییه‌وه به‌شداریان کردوه. با ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت که به‌کارهێنانی هه‌موو توندوتیژیه‌ک بیانویه‌ک ده‌داته ده‌ست ده‌سه‌ڵات، که بواره‌کانی سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌کانی تاک به‌رته‌سك . له‌به‌ر ئه‌مانه به‌ڕای من گرنگه که کاری ڕاسته‌وخۆ به کار یا چالاکییه‌کی ئاشتیخواز و بێوه‌ی به‌خه‌ڵکی بناسرێت.
جا هاوڕییان به‌ڕای من وه‌رگێرانی ئه‌و نامیلکه‌یه خزمه‌تێک به به‌بزووتنه‌وه‌ی کاری ڕاسته‌وخۆ ناکات، جگه له‌وه‌ی کاری خۆڕسکی نیشان داوه، که به‌ڕای من کاری خۆڕسکی زۆر جیاوازه له کاری ڕاسته‌وخۆ، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ئێستا ئێمه بانگهێشه‌ی بۆ ده‌که‌ین، جیاوازی سه‌ره‌کیان: هه‌رچی کاری خۆڕسکی ( عه‌فه‌وی) یه که‌فوکوڵیکه و زیاتر له ئه‌نجامی ڕوودانی شتێک سه‌رهه‌ڵده‌دات هه‌ر به‌زوویش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه داده‌مرکێنرێته‌وه یا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی که هه‌میشه توندوتیژی به‌خۆیه‌وه گرتوه و ده‌گرێت، به‌ڵام هه‌رچی کاری ڕاسته‌وخۆیه ، که‌فوکوڵی تیا نییه ، به ئامانجه‌وه ده‌کرێت، له بنه‌وه ده‌ست پێده‌کرێت ، خه‌ڵکه‌کانی به‌هۆشمه‌ندییه‌وه ده‌ستی پێده‌که‌ن و کارێکی به‌رده‌وام و درێژخایه‌نیشه.
Be the first to comment.