شاری (کۆڵن)ی ئا‌ڵمانیا: مانگرتن له بواری په‌روه‌رده و فێرکاریدا
شاری (کۆڵن)ی ئا‌ڵمانیا: مانگرتن له بواری په‌روه‌رده و فێرکاریدا
جارێکی تریش له شاری کۆڵن چالاکی بزاڤی فێرکاریی ده‌ستپیده‌کاته‌وه. له‌پاڵ پلانڕێژی به‌رده‌وامی نێو فێرگه و خوێندنگه باڵاییه‌کاندا بۆ ڕۆژی 22ی ئه‌پڕیڵی ئه‌مساڵ چالاکییه‌کی هه‌رێمی به‌ڕێده‌خرێت.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌فته چالاکییه‌کانی هه‌رێمی (Nordrhein-Westfalen) له‌و ڕۆژه‌دا له شاری کۆڵن خۆپیشاندانێكی فێریاران (قوتابیان) و ڕاهێنراوان (به‌شی پیشه‌یی) و خوێندکاران (زانکۆ) ئاماده‌ده‌کرێت. خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی له شاری دویسیڵدۆرف له مانگی ئایاردا ده‌کرێت.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا بێجگه له ئۆتۆنۆمه‌کان (که‌سانی خۆگه‌ردانخواز) و چالاکانی بنکه‌یی زۆر نوێنه‌ری پارته چه‌په‌کان تێیدا به‌شدار ده‌بن و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه به هوشیارییه‌وه خراوه‌ته ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمیه‌کانی (NRW) واته 09ی ئایاری 2010. کێ هێشتاکه هیوای به نوێنه‌رانی پارله‌مانی هه‌یه، با داوایان لێ بکات:
– دێمۆکراتیزه‌کردنی سه‌راپای سیسته‌می په‌روه‌رده و فێربوون.
– خۆرایی بوونی خوێندن و فێربوون بۆ هه‌مووان- به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی شوێنی لێوه‌هاتن (که‌سانی نائاڵمانی)، ڕێوشوێنی کۆمه‌ڵایه‌تی، ژێنده‌ر و که‌مئه‌ندامی- هه‌روه‌ها لابردنی ده‌ستبه‌جێی خه‌رجی خوێندن به هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه.
– یه‌ك شێوه فێرگه‌یی بۆ هه‌مووان، ئه‌وه‌ی که وه‌لام به پێداویستییه تاكییه‌کانی خوێندکاران ده‌داته‌وه و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی دابین ده‌کات.
-بۆدجه‌ی زیاتر بۆ دابینکردنی پێداویستییه دادپه‌روه‌رییه گشتییه‌کانی سیسته‌می په‌روه‌رده و فێربوون.
-کۆتاییهێنان به کارایی ئابووریی تایبه‌تی و شالیاریی سه‌ربازیی له فێرگه و خوێندنگه بالاییه‌کاندا.
-فێربوونی خۆخواستانه له‌بری کاتی دیاریکراو، لابردنی فشاری ناچارکردن و فشاری کێبركێ و فۆرمه هه‌نووکه‌ییه‌کانی باچله‌ر/ ماسته‌ر (Bachelor/ Master).
– نه‌هێشتنی پله‌ی باڵا و خوێندنی ئاماده‌یی خێرا (Turbo-Abi).
– بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژماری توێژینه‌وه‌کان و خولی ڕاهێنان له شوێنی کاردا، به‌و جۆره‌ی که هه‌ر لاوێك ئاره‌زوومه‌ندانه پیشه‌ی هه‌لبژێرێت.
-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌لی کاری کاتیی، هه‌روه‌ها کاری کاتی و ئاراسته‌کراو و ده‌ستیبه‌ده‌ستی.
-پێچه‌وانکردنه‌وه “کێ فێرنه‌بێت، ده‌بێت ببژێرێت“ی کۆمه‌کی دارایی بۆ شوێنی راهێنان.
– وه‌رگرتنی هه‌میشه‌یی ته‌واو کاتیی (full time) راهێنراوان پاش ته‌واوکردنی خوله‌که‌یان له پیشه‌یه‌کدا که فێری بوون.
– مافی ده‌ستراگه‌ییشتن به خوێندنی بالا به بڕوانامه و خولی پیشه‌ییه‌وه بۆ هه‌مووان.
کێ فره‌تر پشت به‌خۆی ببه‌ستێت و بڕوای به هێزی خۆی هه‌یه، له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو (هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمیی 09ی ئاپڕیڵی 2010) بدات، باشتره له چوارچێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌رایه‌تی و خه‌باتی راسته‌وخۆ خۆی ئاماده بکات. واته ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و داخستن له داواکاردن و چاوه‌روانی له رامیارکاران کاراتره، له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی 2009دا ئه‌مه سه‌لمێندرا.
به‌ره‌و پێكهێنانی سه‌ندیکای خه‌باتکارانه‌ی خوێندنکاران
سه‌رچاوه‌ی لێوه‌وه‌رگیراو: Libertäre Zeitung 06. April 2010
Be the first to comment.