ترسی دز له هاواری خاوه‌نماڵ
( ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م پێشکه‌شه به مه‌رگی هاوڕێم سۆرانی مامه حه‌مه و هاوڕێ
سه‌رده‌شت عوسمان که له پێناو خۆشبه‌ختی ئێمه‌دا گیانی خۆیان به‌خت کرد )
ده ده‌ی بن‌و هاوڕێم بن‌و
جه‌لاده‌کانی ئه‌م وڵاته
به قینن له هاواری تۆ،
ئه‌مشه‌و خه‌ونم پێوه بینیت
پێت ده‌وتم، به جه‌سته‌ی خوێناویته‌وه
له بۆ ژیان له‌م دونیا پڕ له ئازار و له سته‌مه
دیسانه‌وه ده‌گه‌ڕێیته‌وه؟!
هاوڕێم بن‌و .. ده بسره‌وه!
زوحاکه‌کانی ئه‌م وڵاته
له ڕوناکی چاوه‌کانت توڕه‌ده‌بن!.
لێره ساڵ دوازه‌ی مانگ شه‌وه،
داوێن برسی نێو کۆشکه‌کان
نایانه‌وێت ئێمه بیانناسینه‌وه
ئه‌و ساتانه‌ی بۆ له‌تێک نان
سینه و مه‌مکی خوشک و دایکمان ده‌لێسنه‌وه!
نا پاکه‌کان پێیان وتیت
نابێت هاوار بکه‌یت بۆ نان
پێیان وتیت که‌برسی بویت
وه‌کو توتێکانی خۆیان،
هه‌ر پارۆکه‌ی دوێنێت بجویت،
به‌ڵام لای تۆ نه‌کرده‌بو و له‌وان نه‌چویت،
بیرم ناچێت، ئه‌و ڕۆژانه‌ی له‌گه‌ڵ سوبحه
وه‌ک، خۆره‌تاو .. وه‌کو زه‌رده
خۆت و جانتا پڕ خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌که‌ت
ده‌سته ڕۆژنامه و کامێره‌که‌ت
ڕوخساره زۆر هێمن و
ڕۆیشتنه شپرزه‌که‌ت
که نازانم له یه‌ک کاتدا
چۆن هێنده جوان .. هه‌مویانت لێ ده‌گونجا؟!.
که ده‌شگه‌شتیه نێو په‌یمانگا،
هێن شپرزه‌ش جێت ده‌هێشتین
وه‌ک له خه‌می ئه‌وه‌دابیت
که ژیان ده‌رفه‌تت نه‌دات
ده‌ستت به سبه‌ینێ بگات،
ده ئارامبه .. ده‌بسره‌وه
که‌سم هاوڕێم ده‌بسره‌وه
لێره ساڵ دوانزه‌ی مانگ شه‌وه!،
گشت سه‌ر ساتێک
ساتی مه‌رگه،
ساتی خه‌مه،
ساتی ده‌رده .
ته‌ماشاکه تۆ ببینه
هه‌مو له‌شت جێ گوله‌یه
سه‌ر تا پای باڵات برینه،
ده ئارامبه‌و بڕوانه ئه‌سۆ
خه‌ونی زه‌رد و سور ببینه
دڵنیابه که ڕۆژێک دێت،
هه‌مو دونیا له نا ئاگاهی به ئاگا دێت،
ته‌ماشاکه، وا سه‌رده‌شتیش بۆلای تۆ دێت
نوکی قه‌ڵه‌می تیژ کردوه
له بنچینه‌ی ئه‌م دونیا پڕ له سته‌مه‌ی گیر کردوه
گه‌رچی جه‌سته‌ی هاوشێوه‌ی تۆ خوێناویه
به‌ڵام خۆش حاڵ ،
سه‌ری به‌رز و ده‌نگی زوڵاڵ، که‌وتوه‌ته باڵ
ده‌ڵێت ده‌چم له ته‌ک سۆران
خانۆچکه‌یه‌ک له‌بۆ ئازادی بونیاد ده‌نێین
له بۆ نه‌وه‌ی داهاتومان .. ده‌یکه‌ین به ماڵ ،
هاوڕێم بن‌و خه‌ون ببینه .. خه‌ون ببینه،
ئاسۆ ڕون و
زه‌مین سه‌وز و
ئاسمان شینه
له بیرت دێت دایکت وتی
خه‌ونه‌کانت زوو دێنه دی ؟
باکۆ جه‌لال
9/5/2010 ئه‌مریکا
Be the first to comment.