له مانگرتنی گشتییه‌وه بۆ خۆڕێکخستن و ڕاپه‌ڕین
له مانگرتنی گشتییه‌وه بۆ خۆڕێکخستن و ڕاپه‌ڕین
“ ئازادی به‌بێ یه‌کسانی، به‌هره‌کێشییه, یه‌کسانیش به‌بێ ئازادی، کۆیله‌تی!“
مانگرتنی گشتی (سه‌رتاسه‌ری) خه‌ڵکی کوردستان ڕێکه‌وتی 13ی ئایاری 2010 له‌به‌رمبه‌ر کشتوبڕ و ڕاونان و سێداره‌ی هاوڕێیانمان، هاوکارانمان، هاوسێیانمان، هاوگه‌ره‌ك و هاوشاریانمان، هاوچینانمان، ههنگاوێکی گرنگ و پێداویستی سه‌ره‌کی قۆناخی ئه‌مڕۆی خه‌باتمانه بۆ خۆمائادهکردن، بۆ وه‌ستانه‌وه، بۆ کۆتاییهێنان به کوشت‌وبڕ، بۆ کۆتاییهێنان به‌سه‌روه‌ری و سته‌می چینایه‌تی سه‌رمایه‌داران، که ئه‌وڕۆکه له ئێران‌دا ئاخونده‌کان، نوێنه‌رانی خواکانی سه‌رمایه، به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
له سێداره‌دانی پۆلێك له ئازیزانمان چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر و ئاماده‌کردنی لیستێکی تر بۆ ڕۆژانی داهاتوو، په‌له‌قاژێی دیکتاتۆره‌کانی سه‌رمایه‌یه له ئاست خه‌باتی په‌ره‌سه‌ندووی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی ئیران، هه‌ولێکه بۆ چاوترسێنکردنی لایه‌ندگرانی مافی مناڵان، ئازادی و یه‌کسانی ژنان، سه‌ربه‌خۆیی که‌مینه‌کان، سه‌ندیکا و کۆمه‌ڵه کرێکاریی و جه‌ماوه‌رییه‌کان. هاوکات له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتگه‌ریی و ڕێگرییه‌کانی ڕژێم، مانگرتنی گشتی په‌سه‌ندترین و کاراترین و شۆڕشگێڕانه‌ترین چه‌کی ده‌ستی چه‌وساوانه چ له‌ژێر چه‌کمه‌ی ڕژێمه دیکتاتۆرییه‌کاندا چ له‌ژێر چه‌پۆکی ڕژێمه دێمۆکراتییه پارله‌مانییه‌کاندا؛ مانگرتنی گشتی نیشانه‌ی به‌ره‌و لوتکه هه‌ڵکشانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه و لێکهه‌ڵپێکانی ڕیزه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکانی چه‌وساوانه.
مانگرتنی گشتی ته‌نیا له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه هه‌وڵی سه‌رکوت و تێکشکاندنی نادرێت، به‌لکو له‌لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه دهسهڵاتخوازهکانیشهوه هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردن و کۆنترۆڵکردنی ده‌ردرێت، هه‌ر بۆیه ئه‌رکی ده‌سته‌به‌جێی سۆشیالیسته ئازادڕهوهکانه کار و چالاکی په‌یگیرانه بۆ ههلخڕان و پێکهێنانی هه‌سته سه‌ره‌تاییه‌کانی سه‌ندیکا شۆڕشگێڕه‌کان به‌ڕێبخه‌ن، ده‌ستی ناوه‌ندگه‌رایه‌تی و خۆسه‌پاندنی گروپه ڕامیارییه هه‌لپه‌رسته‌کان کۆتا بکه‌ن، پاگه‌نده بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕیزی یه‌کگرتووی جه‌ماوه‌ری و هه‌وڵی پێکهێنانی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان چ له شوێنی کار و خوێندن چ له گوند و گه‌ره‌ك و هه‌رێمه‌کاندا، له ئاستکی فراوان و سه‌رتاسه‌ریدا به‌ڕێبخه‌ن.
پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، له‌وه ده‌مانگێڕێته‌وه که وه‌ك ساڵی ڕابوردوو هه‌وڵه‌کانمان بچنه گیرفانی ده‌سه‌ڵاتخوازانێکی ڕیفۆرمیستخواز (لایه‌نگرانی موسه‌وی) یا ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌لاتخواز و ناوه‌ندگه‌را و سکتاریست (وه‌ك پارته رامیارییه‌کان)، که به درێژایی مێژوو کار و چالاکییان له‌یه‌ك دابڕانی ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ری نارازیی بووه به ده‌سته‌گه‌ریی و شه‌ری لابه‌لایی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆلی ئێمه‌ی چه‌وساوه به‌ناوی خودی خۆمانه‌وه، که ئه‌مه‌ش له‌ته‌ك ئامانجی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ناکۆکه و ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی خۆمان به‌ده‌ست ئه‌و هێزه ده‌سه‌لاتخوازانه یا ڕیفۆمیستانه بسپێرین، ئه‌وا جاره‌نووسمان له چاره‌نووسی هاوچینه‌کانمان له عیراق، ئه‌فگانستان وگیرگستان و باشووری ئه‌فه‌ریکا باشتر نابێت، به‌دڵنیاییه‌وه کۆمه‌لێك سه‌روه‌ر له سه‌رووی خۆمانه‌وه قوتدهکهینهوه و جارێکی تر سه‌رله‌نوێ ناچار ده‌بینه‌وه چاره‌که سه‌ده‌یه‌کی تر بۆ وه‌ڵانانی ئه‌وانیش ژیان و گیان و ئاره‌زووه‌کانمان قوربانی بکه‌ینه‌وه.
هاوڕێیان، هاوکاران، هاوسه‌نگه‌ران، هاودهردان، مانگرتنی گشتی سه‌نگه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وانه‌یه که دژه به سه‌روه‌ری چینایه‌تی و سته‌م به هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه له سه‌راپای کۆهمهڵگهکاندا تێده‌کۆشن، ئه‌وانه‌ی هێجیان نییه له‌ده‌ستی بده‌ن و ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری خۆیانن له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازادی ڕێکخراو له‌سه‌ر بنه‌ما فیدراڵییه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌ن و کۆموونه خۆدموختارهکانن.
زیندوو بێت یادی گیانبه‌ختکردووانی ڕێگه‌ی ئازادی و سۆشیالیزم و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
بڕۆخی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری چینایه‌تی به‌گشت شێوه‌کانییه‌وه
نا بۆ دیکتاتۆری به هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه
سه‌رکه‌وتوو بێت دێمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ
به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه
سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان KAF
12ی ئایاری 2010 / 22ی ئوردیبهشتی 1389
Be the first to comment.