ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی به‌شێکی زانکۆی Middle Sex له‌لایه‌ن خوێندکارانه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی که بەڕێوەبەرایەتی به‌شی زانکۆ له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ، مانگی ئایاری 2010 ، ڕایانگه‌یاند که پێویسته ده‌ست له بڕێک پاره بگیرێته‌وه، چونکه میزانیه‌ی زانکۆ که‌مکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بەواتای ده‌رکردنی بڕێک له مامۆستایانی وانەبێژ و کارمه‌ندانی به‌شی فه‌لسه‌فه له‌گه‌ڵ بڕێک له پاسه‌وانان و کرێکارانی تر که کاری خاوێنکردنه‌وه یا له باڕه‌کان و یانەکانی ئه‌و به‌شه‌ی زانکۆ‌دا کار ده‌که‌ن ، به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر کار له مه‌ترسی دایه ، ئه‌مه‌ش بەواتای ده‌رکردنی هه‌ندێکیان و گۆڕینی هه‌لومه‌رجی کارکردنیش بۆ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر کار ده‌مێننه‌وه، که هه‌موو ئه‌مانه‌ش به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ کارایی خۆیان له‌سه‌ر خوێندکارانی ئه‌و به‌شه‌ی خوێندن ، داده‌نێن.
ئه‌م بڕیاره‌ی بەڕێوەبەرایەتی بووه هۆی ئه‌وه‌ی که بڕێک له خوێندکاران ده‌ست بە خەباتی ڕاسته‌وخۆ، به مانگرتن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی تەلارەکە و مانه‌وه تێیدا. ئه‌م کاره‌ی ئه‌مانیش پشتگیرییه‌کی باشی لێکراوه چ له‌لایه‌ن مامۆستاکان و کارمه‌ندانی خودی به‌شه‌که‌وه و خه‌ڵکانی تر چ له‌لایه‌ن گوروپه جیاجیاکانی نێو کۆمۆنێتیه‌کانه‌وه و هه‌ندێک له نەقابه‌کانیش. ماسمیدیاش بایه‌خێکی کەمی به‌م کاردانەوەیە داوه.
شایانی باسه ئه‌وه بڵێین، که یه‌کێتی خوێندکاران وه‌کو یه‌کێتییه‌که له‌تەك ئه‌م چالاکییه‌ی خوێنکاراندا نین و ده‌یانه‌وێت به زووترین کات خوێندکاران ده‌ستبه‌رداری کاری ڕاسته‌وخۆ ببن، چونکه ئه‌وان له‌تەك بەڕێوەبەرایەتی زانکۆ‌دا ڕێکه‌وتوون و واژۆی ئه‌و دۆکۆمێنتانه‌یان کردوه، که لەتەك ئه‌و جۆره چالاکیانه‌دا نه‌بن و پشتگیریان لێنه‌که‌ن. به‌ڵام تاکەکەسانێك که له ناوه‌ندی یه‌کێتیه‌که‌دان پشتگیری خۆیانیان وەك تاك نیشانداوه.
هەروەها پێویستە ئه‌وه‌ش بڵێین، که به‌شێکی زۆری خوێندکارانی ئه‌م به‌شه‌ش ئه‌و خوێندکارانه‌ن، که له ئه‌فه‌ریکا و فه‌له‌ستین و ئێران و سوریا و خوارووی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و ئه‌مه‌ریکای لاتینیه‌وه هاتوون یا به‌ڕەچەڵەك خەڵکی ئەوێن.
دوێنی, شه‌ممه، 15.05.2010 هاوڕێیه‌کی گروپی (Haringey Solidarity Group) پێی ڕاگه‌یاندین، که له‌ته‌ك چه‌ند هاوڕێیه‌کی تری گروپه‌که‌یاندا، سه‌ردانی خوێندکاره‌کانیان کردووه و له‌وێ تا دره‌نگانێک له‌لایان ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها وتی که وره‌ی خوێنکارانی مانگرتو زۆر به‌رزه و بڕیاریانداوه که مانگرتنه‌که‌یان نه‌شکێنن، تاکو بەڕێوەبەرایەتی به‌ڵێنیان ده‌داتێ که له بڕیاره‌که‌یان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتی قسه‌ی له‌ته‌ك خوێدکاره‌کان نه‌کردووه و بگره داوایان له پۆلیس و دادگه کردوه، که به زۆر خوێندکاران له ته‌لاره‌که به‌ده‌ر نێن. گیروگرفته‌که‌ش ئه‌وه‌یه که وه‌رزی خوێندن له ته‌واوبووندایه و بڕێک له خوێندکاره‌کان که‌مپه‌که‌یان به‌جێ هێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو خێزانه‌کانیان.
هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه رایده‌گه‌یێنێت ، که له هه‌مان کاتدا په‌یامی پشتیوانی گرپه‌که‌یانی پێڕاگه‌یاندون و خوێندکاره‌کان ده‌زانن، که ئه‌م کاره‌ی ئه‌وان زه‌حمه‌ته بەڕێوەبەرایەتی په‌شیمان کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م کاره ناڕه‌زایی ته‌واوی خوێنکاران ده‌رده‌بڕێت و مشتومڕێکی باشیشی دروست کردوه و کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌باته پێشه‌وه و سه‌رنجی خوێندکاران کرێکاران و بێکاران و خه‌ڵکانی تر بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشێت، که ئه‌مه ته‌نها ڕێگایه‌که، که بتوانین لێوه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌کانیان و پشت به چالاکییه ڕاسته‌وخۆیه‌کانی خۆیان ببه‌ستن، نه‌ک به پارت و نه‌قابه زه‌رده‌کان. قسه‌که‌ری فه‌رمی ئه‌و ڕۆژه (تارق عه‌لی) بوو، که که‌سێکی چالاکی چه‌پی مارکسیسته و ڕابوردوییه‌کی دوورودرێژی له خه‌باتکرنداهه‌یه و خاوه‌نی چه‌ند په‌رتووک و نووسینی به پێزه.
Be the first to comment.