RSS Feed

ئامادەکاری بۆ مانگرتنی گشتی لە هیندوستان بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی نرخەکان

Posted on Wednesday, May 19, 2010 in هه‌واڵ و ڕاپۆرت

ئامادکردنی: سیڤن ١٧ی ئایار ٢٠١٠

یەکێتییە سەرەکییەکانی هیندوستان بانگەوازیان بۆ مانگرتنی گشتی سەرتاسەری لە سێپمتەمبەردا کرد و خوازیاری کۆمەڵێك داواکاری بوون، لەوانە چارەسەری بەرزبوونەوەی باری گوزەران و چاککردنی تۆڕی بیمە کۆمەڵایەتییەکان.

“هیندو” رایگەیاند کە گشت یەکێتییە سەرتاسەرییەکان بانگەوازی مانگرتنی سەرتاسەرییان داوە دژی ڕامیارییە ناوەندییەکانی لەمەڕ بەربوونەوەی نرخەکان و پرسی تری کرێکاران لەوانە پێشێلکارییەکانی یاسای کار ، Gurudas Dasgupta سکرتێری گشتی کۆنگرەی یەکێتییە کرێکارییەکانی هیندوستان (AITUC ) ئەم چوارشەممەیە دانی بەوەدا نا.

„ ١٥ی جولای ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سەرتاسەر گشت یەکێتییە پیشەییە ناوەندییەکاندا بڕیار لەسەر کاتی دەستپێکردنی مانگرتنەکە دەدرێت، بەڵام ڕێکەوتی لەپێشچاوگیراوی مانگرتنەکە هەفتەی یەکەمی مانگی سێپتەمبەر دەبێت، بەرێز Dasgupta لە کۆنفرانسێکی ڕژنامەوانیدا ڕایگەیاند.

ئەمە یەکەمین جارە کە گشت یەکێتییە پیشەییەکان، لەوانە کۆنگرەی سەرتاسەری یەکێتییە کرێکارییەکانی هیندوستان (INTUC) و بهاراتیا مازدور سانغ (BMS)، پێکرا لەسەر راگەیاندنی مانگرتنی گشتی پێكهاتوون، بەپێی قسەکانی بەڕێز Dasgupta.

بڕیار لەسەر بانگوازی مانگرتنی گشتی لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی هەر ٨ یەکێتییە پیشەییە ناوەندییەکان بوو، کە INTUC سەرۆکایەتی دەکات، Dr. G. Sanjeeva Reddy ئەمەی بۆ زیادکرد.

هەروەها وتی: نیگەرانی لەمەر پرسگەللی وەك چوونەسەری نرخەکان، پێشێلی یاسای کار، بەفیڕۆدانی سەرمایەگوزاری لە بەشی گشتی (PSUs) و داواکردنی سندووقی نیشتمانی بۆ بیمە کۆمەڵایەتییەکان لە بەشی ناڕیکخراوی کۆمەڵگەدا، جێی قسەوباس بوون.

پرسی ئەوەی کە ئایا بالی یەکێتییە کرێکارییەکان INTUC لە مانگرتنەکەدا بەشدار دەبێت، کە خواستگەلەکانی چەند جار لەلایەن پارتی چەپەکانەوە پێشنیار کراون، بەڕێز Dasgupta ڕۆشنی کردەوە کە پرسی جۆراوجۆر لەوانە پێشێلی یاسای کار، لەدەستدانی کار و پێویستی بەردەوامی سەرمایەگوزاری لە بەشی ناریکخراودا داخوازی ئەندامانی یەکێتییە پیشەییەکان پێدەهێنن.

بەڕیز Dasgupta وتی، یەکێتییە پیشەییەکان ناچار بە هەڵگرتنی ئەم هەنگاوە بوون، پاش بێوەڵام مانەوەی چەند هەوڵەکانیان بۆ گەیاندنی نیگەرانییان بە سەرۆکشالیارانی هیندوستان مانمۆهان سینغ و شالیاری دارایی پراناب موخەرجی.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://libcom.org/news/general-strike-india-planned-over-price-rises-17052010

Be the first to comment.

Leave a Reply

You must be logged in to post a comment.