پۆلیس کۆتایی به که‌مپه‌ینی درێژماوەی ناڕه‌زایانی دژەجه‌نگ هێنا
ڕۆژی 25.05.2010 پۆلیسی بریتانیا له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی شاره‌وانی له‌نده‌ن، بۆری جۆنه‌سه‌ن، هێڕشیان کرده سه‌ر که‌مپی ناڕه‌زاییانی دژەجه‌نگ و که‌مپه‌که‌یان تێكدا و خه‌ڵکه‌که‌شیان به زۆر له که‌مپه‌که ده‌رپه‌ڕاند و دوو که‌سی سه‌ره‌کی، که نزیکه‌ی 9 ساڵه دژی جه‌نگ که‌مپه‌ین ده‌که‌ن و به‌شێوازێکی ئاشتیخوازانه، له‌وێ چادریان هه‌ڵدابوو، ده‌ستگیر کران. که‌مپه‌ینی دژی جه‌نگی عێراق، که له‌لایه‌ن (Brian Haw)ەوە پێش ده‌ستپێکردنی جه‌نگه‌که‌ی عێراق به پشتگیری کەسانی چه‌پ و سوشیالیست و ئه‌نارکسته‌کانه‌وه له پارچه زه‌ویه‌کی چوارگۆشه‌دا که هه‌مووی چیمه‌نه و له به‌رامبه‌ر په‌ڕله‌مانی بریتانیادا، چادری خۆی لێ هه‌ڵدابوو، که‌مپه‌ینه‌که‌ی له‌و ڕۆژه‌وه بێوه‌ستان تاکو ڕۆژی 25.05.2010 ، به‌رده‌وام بوو. ئه‌م که‌مپه له سه‌ره‌تادا زۆر بچووك بوو، به‌ڵام دواتر کەسانی تری ئه‌نارکیست و لانه‌وزان ( بێسەرپەنایان) و هه‌ندێك کۆنه سه‌ربازی بریتانیا، که دژی جه‌نگی عێراق و ئه‌فگانستان بوون و دۆستانی ژینگه، به‌م که‌مپه‌ینەوه پەیوەستبوون و له‌وێدا نیشته‌جێبوون ژماره‌ی چادره‌کان له‌م دوایه‌دا گەیشتە 31 چادری بچووك.
ئه‌م که‌مپە ورده ورده گه‌وره‌تر بوو و به دروشمی دژه‌جه‌نگی و دژی سه‌رمایه‌داری ڕازا بووه‌وه، یه‌کێک له دروشمەکان ئه‌مه بوو : “ئێمه له سه‌ر گۆڕی سه‌رمایه‌اداری سەما ده‌که‌ین”. که‌مپه‌که وا گه‌وره بوو بوو، که به‌شی (ئای‌تی)شی لێ دامه‌زرا و کەسانی ناو که‌مپه‌که له‌وێدا بایاخیان بە ڕواندنی سه‌وزه و خواردنی ڕوه‌کی، ده‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌م که‌مپه بووه شوێنیکی سه‌رنجڕاکێش، که زۆربه‌ی زۆری گه‌شتیاران دیدەنیان ده‌کرد و وێنه‌یان له پاڵ که‌مپه‌که و ناڕه‌زاییانی دژی جه‌نگدا ده‌گرت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کرێکاران و کارمه‌ندانی ئۆفیسه‌کانی نزیکی ئه‌و شوێنه له کاتی پشوودانی نیوه‌ڕواندا سه‌ریان له که‌مپه‌که ده‌دا بۆ پشتگیری کردن و گوێگرتن له‌و قسه‌وباسانەی، که له‌لایه‌ن کەسانی ناو که‌مپه‌که و ده‌ره‌وی که‌مپه‌که له‌سه‌ر جه‌نگ و با‌به‌تی ئابووری و ڕامیاری ده‌گرت.
بوونی ئه‌م که‌مپه به‌و چالاکییه‌وە به‌رامبه‌ر به شوێنێکی هەستیاری وه‌ک په‌ڕله‌مانی بریتانیا و لێدانی موزیك و گرتنی کۆڕی قسه‌وباس و دروستکردنی ده‌نگه ده‌نگ و هەرایەکی زۆر، پشێوی و نائاسوودەیی بۆ دریه‌کان و ده‌سه‌ڵاتداران په‌یدا کردبوو ، بۆیه چه‌ند جارێک پۆلیس ویستی که‌مپه‌که ته‌فروتونا بکه‌ن، هه‌تا جارێکیان ده‌رێشیان کردن به‌ڵام به یارمه‌تی دادگە و لایه‌نگرانیان گه‌ڕانه‌وه بۆ که‌مپه‌که و دروستیان کرده‌وه.
ڕۆژی25.05.10 ڕۆژی کردنه‌وه‌ی خولی یه‌که‌می په‌ڕله‌مانی بریتانیا بوو, که ده‌بووایه له‌لایه‌ن شاژنی بریتانیاوه بکرایه‌ته‌وه و شاژن کاره‌کانی خولی ئه‌م په‌ڕله‌مانه و حکومه‌ته نوێیه‌که‌ی، که پارتی پاریزەران و پارتی لیبراڵن، بخوێنێته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدات. شایانی باسه که یه‌کێک له کاره‌کان و به‌نده‌کان له سه‌ر زیاتر فراوانکردنی مافی مرۆڤ و چه‌سپاندانی زیاتر و ڕێزلێگرتنی دیمۆکراسی بوو ، که‌چی هه‌نگاوی یه‌که‌می ئه‌و ئازادی مرۆڤ و چه‌سپاندنی دیۆکراسییه ، ته‌فروتوناکردنی که‌مپی ئاشتیخوازانه‌ی دژه‌جه‌نگ و به‌رشه‌قدانی ئه‌وانه بوو، که له که‌مپه‌که‌دا بوون، ئا ئه‌مه‌یه قه‌شه‌نگی دیمۆکراسی و مۆرکردنی ئازادیمان له‌لایه‌ن سه‌روه‌رانمانه‌وه.
هه‌ر له کاتی قسه‌کانی شاژن دا بۆ په‌ڕله‌مان ، ئافره‌تێکی ناو که‌مپه‌که به نێوی Tracey Chumley که ته‌مه‌نی 40 ساڵه، خۆی وه‌ك شاژن ده‌رهێنابوو، له چه‌شنی پۆساکی شاژنی پۆشیبوو، لاسایی شاژنی ده‌کردوه، گوایه قسه بۆ په‌ڕله‌مان ده‌کات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی شاژنه‌وه، ده‌ستی به وتاردانه‌که‌ی کرد و وتی: هه‌وڵده‌ده‌م که هێزی سه‌ربازیمان له ده‌ره‌وه بکێشمه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌م ڕایسیزم ڕاوه‌ستێنم، هه‌وڵده‌ده‌م یارمه‌تی لانه‌وازان ( بێلانه‌و ماڵ) بده‌م…….. هتد، له‌ولاشه‌وه کۆنه سه‌ربازێک به‌ناوی Sam Fryers ، که ته‌مه‌نی 25 ساڵه و سه‌رپه‌رشتیبه‌شی (ئای‌تی) که‌مپه‌که‌ی ده‌کرد و چادره‌که‌شی هه‌ر له به‌ر لوتی په‌یکه‌ره‌که‌ی (وینستن چێرچڵ)دا هه‌ڵدابوو، وتی “من له‌وه تێده‌گه‌م، که ڕه‌نگه ئێمه چاوی خه‌ڵک بکزێنینه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت بیر له په‌یامه‌که بکه‌یته‌وه … ئه‌مه سه‌باره‌ت به هێنانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانمانه له ئه‌فگانستانه‌وه.”
Be the first to comment.