بریتانیا/ بێرمینگهایم: ناڕه‌زایه‌تی دژی کۆنفرانسی پارتی کۆنه‌پارێزان (Tory)
بریتانیا/ بێرمینگهایم: ناڕه‌زایه‌تی دژی کۆنفرانسی پارتی کۆنه‌پارێزان (Tory)
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابوردوو 03ی ئۆکتۆبه‌ری 2010 ڕێپێوانێکی ناڕه‌زایه‌تی دژی کۆنفرانسی پارتی کۆنه‌پارێزان (Tory) له شاری بێرمینگهایم، که له‌لایه‌ن که‌مپه‌ینی مافی کارکردن (Right to Work Campaign) ڕێکخرا. نزیکه‌ی 7.000 که‌س له سه‌رتاسه‌ری بریتانیاوه به‌شدارییان تێدا کرد. چه‌ندین که‌مپه‌ینی گروپه‌کان تێدا به‌شدارییانکرد، له‌وانه گروپی کاری که‌مئه‌ندامان له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌کانیان، ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌لێك سه‌ندیکا به لافیته‌ی خۆیانه‌وه، نوێنه‌رایه‌تی به کۆمه‌ڵی کرێکارانی پۆست و ئه‌ندامانی (PCS) که فره به‌رچاو بوون و گروپێك له بارنێت (Barnet) به تیشێرته پرته‌قاڵییه‌کانیانه‌وه، زۆر به‌رچاوبوون. هه‌روه‌ها گروپێکی فراوانی خوێندکاران زۆر چالاکانه ئاماده‌بوون. هه‌مووان پێکه‌وه وه‌ك ڕێژنه‌ی باران له‌وێدا کۆبوونه‌وه!
ڕێپێوانی ئه‌م جاره ته‌نیا ڕێپێوانێکی ئاسایی نه‌بوو، له ڕاستیدا نیشانه‌ی به‌ره‌وپێشچوون و کڵپه‌سه‌ندنی خه‌باتی به‌جێهشێت.
Be the first to comment.