شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی سالانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌نارکیستی مۆنتریال
شه‌شه‌ه‌مین فیستیڤاڵی سالانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌نارکیستی مۆنتریال
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌نارکیستی مۆنتریال (MIATF)، ته‌نیا فیستیڤاڵێکی شانۆییه له دونیادا که تایبه‌ته به نواندنی شانۆگه‌ری ئه‌نارکستی، که له ئێستادا خه‌ریکی ئاماده‌کارییه‌کانه، بۆ ئه‌وه‌ی که له ئایاری 2011دا پێشکه‌شی ده‌کات.
دیاریکردنی دواین ڕێکه‌وت بۆ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌نارکیستی مۆنتریال له 20 جێنیوه‌ری 2011دا ده‌بێت.
(MIATF) له دووی ڕۆڵ و مه‌نه‌لۆگی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی ده‌گه‌رێت، له 5 خوله‌که‌وه تا 30 خوله‌ك بخایێنێت، له‌مه‌ڕ بابه‌تی ئه‌نارکیزم یا هه‌ر بابه‌تێکی تری په‌یوه‌ست به ئه‌نارکیزم، له‌وانه دژی هه‌موو شێوه‌کانی ده‌سه‌ڵات به ده‌وڵه‌تیشه‌وه، سه‌رمایه‌داری، جه‌نگ، نامۆیی و ڕه‌خنه له هه‌قده‌سته‌کان، .. تد.
هه‌روه‌ها بینه‌ری پارچه‌شانۆی له‌مه‌ڕ ژینگه، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، ڕه‌چه‌ڵه‌ك، یه‌کسانی نێوان ڕه‌گه‌ز (جێنده‌ر)ه‌کان له ڕوانگه‌ی گشتی ئه‌نارکیستییه‌وه.
(MIATF) کۆبوونه‌وه‌ی گشتی خۆجێیی بۆ بیستنی پێشنیار و هه‌لڕه‌خساندن بۆ دیتنی چینی جیهانی، هه‌موو شێوه جیاوازه‌کانی شانۆی قاڵبووی کۆمه‌لایه‌تی، فه‌راهه‌م ده‌کات.
فیستیڤاڵه‌کانی پشووتر:
- له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، شانۆی زیندوو، شانۆی نان و وێوڵه، شانۆی زه‌وی ته‌خت
- له پاریس، نیکۆلاس مورێ Nicolas Mouret، مۆنیك سورێلMonique Surel (نووسه‌ری ڕۆژانی ئه‌نارکی، شانۆی بۆجه‌نگ) و Bouffartigue Maylis
- له کیبیک، نۆرمان نارۆکی Norman Nawrocki، جۆزێف شره‌یگ Joseph Shragge و برۆنۆ له‌نێوان ئه‌وانی تردا
(MIATF) به‌رهه‌می خۆبه‌خشانه‌ی هه‌مووانه. خواردن و سه‌رپه‌نا بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وه دێن، دابین ده‌کرێت
به‌شداران و هونه‌رمه‌ندانێك که خوازیارن به به‌رهه‌مه‌کانیان به‌شداری بکه‌ن، پیویسته ئه‌م فۆرمه‌ی خواره‌وه پڕ بکه‌نه‌وه:
بۆ داگرتنی فۆرمه‌که کلیکی ئێره بکه
به‌م ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه په‌یوه‌ندی بکه‌ن و فۆرمه‌که به‌رێ بکه‌نه‌وه: [email protected]
یا له‌ڕێگه‌ی پۆسته‌وه بۆ ئه‌م ئه‌دره‌سه‌ی به‌رێ بکه‌ن:
Montreal International Anarchist Theatre Festival
C.P. 266, Succ. ‘C’
Montreal, QC H2T 4K1
Canada
Be the first to comment.