بریتانیا: خۆپیشاندانه‌کانی قوتابیان هه‌ر به‌رده‌وامه
بریتانیا: خۆپیشاندانه‌کانی قوتابیان هه‌ر به‌رده‌وامه
دوابه دوای خۆپیشاندانه‌که گه‌وره‌که‌ی رۆژی چوارشه‌ممه،١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٠ ، بۆ ڕۆژی دواتر واته پێنجشه‌ممه ، ١١ی نۆڤەمبەر، قوتابیان له شاری مانشسته‌ری بریتانی بە ئه‌نجامدانی کاری ڕاسته‌وخۆ تەلاری زانکۆکه‌یان داگیرکرد، که ژماره‌یه‌کی زۆریان بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٤ کاتژێر له‌وێدا مانه‌وه و داوای بینینی ئه‌و دۆکۆمێنتانه‌یان ده‌کرد، که وردەکاری ده‌ستگرتنه‌وه‌ی پاره له زانکۆکان و به‌رزکردنه‌وه‌ی خەرجی خۆێندنی تێدا داڕێژراوه.
هەر ئێستا قوتابیان خۆیان بۆ خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌تر ئاماده ده‌کەن، بۆ ڕۆژی ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٠ که له سه‌ر ئاستی بریتانیا بێت، کە بە چوونەدەر له زانکۆکانیان و هاتنه سه‌ر جاده‌کان، دەستپێبکات.
شایانی باسه ئه‌وه‌ش بڵێین، ئه‌و کاره ڕاسه‌وخۆیه‌ی که له ڕۆژی ١٠ی نۆڤەمبەردا که تێدا قوتابیان هەستان به داگیرکردنی بنکەی سه‌ره‌کی پارتی تۆری و بووە سروشدەر بۆ سه‌رجه‌می قوتابیان و توێژاڵه‌کانی تری کۆمه‌ڵگەش. ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له چالاکڤاڤانی قوتابیان بەیاننامەکیان بڵاوکرده‌وه، که ده‌ڵێت “میدیا و ڕامیاره‌کان وایان نیشانداوە، ئه‌و کاره‌ی که قوتابیان له ڕۆژی ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٠دا ئه‌نجامیاندا، کاری که‌مینەیەکی توندڕه‌وه و نوێنەرایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی قوتابیان و خۆپیشاندانه‌کەیان ناکات“، لە بەرامبەردا بەیاننامەکه ده‌ڵێت “به‌ڵام ئه‌مه وا نییه و ئێمه ده‌ستخۆشیگه‌ری له‌و قوتابیانه ده‌که‌ین، که ئه‌وه‌یان کرد و بۆ ئێمه جێگەی شانازین، ئەوه‌ش هه‌ڵوێستی هه‌زاران قوتابییه.“
ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بڵێن، که ئێستا یه‌کێتی خوێندکاران به‌ره‌و که‌رتبوون ده‌ڕوات، که سکرتێر و که‌مینەیەکیان تا ئێساش له‌تەك هێلی رامیاریی پارتەکانیاندا ده‌ڕۆن و نایانه‌وێت، قوتابیان کارێك ئه‌نجام بده‌ن و شتێکی گرنگ ئه‌نجام بده‌ن و سه‌رئه‌نجامێکیان هه‌بێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی چالاکڤانیان له‌تەك ئه‌مه‌دا نین و دژایه‌تی ئه‌و هێڵه پارتییه ده‌کەن، بۆیه داوای خۆپیشاندانی به‌رده‌وام ده‌کەن و خوازیاری ئه‌نجامدانی کاری ڕاسته‌وخۆن له چه‌شنی ئه‌وه‌ی که له فه‌ره‌نسا ئەنجامدەدرێت.
Be the first to comment.