(J .2.3) به‌شدارییه ڕامیارییه‌کان له ده‌نگداندا كامانه‌ن
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
له بنه‌ڕه‌تدا مافی ده‌نگدان گونجاوه له‌گه‌ڵ بار و سیستمی ئێستادا، سۆسیالیستی ئازادیخوازی libertaire سکۆتله‌ندی جه‌یمس کێلمان james kelman ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌رقاڵی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بووه و وتویه‌تی:
“ به‌پێی پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌ت، هۆی نه‌چوونی له 85%ی ده‌نگده‌ران له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ڕامیارییه، که خۆی له‌ڕاستیدا هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه که پرۆسه‌ی ده‌نگدان گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ماوه لای جه‌ماوه‌ر، خه‌ڵکی ئاره‌زوومه‌ندانه نایانه‌وێت ئه‌و زه‌حمه‌ته بکێشن و بچن بۆ ده‌نگدان، تۆمارنه‌کردنی ته‌نها ده‌نگێکیش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سیستمی ڕامیاری ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وڵه‌تیش به‌شێکه له مه‌سه‌له‌که و سیستمه‌که و ئه‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌یه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیشه له هه‌مان کاتدا. ده‌نگدان به که‌سێک یا به حزبێک، ده‌نگدانه به سیستمی ڕامیاری، هه‌رچۆنێک ڕاڤه بکرێت و شی بکرێته‌وه هه‌ر ده‌نگدانه به ئامێره‌که، واته په‌سه‌ندکردنیه‌تی. ئه‌و ئامێره لێره‌دا مه‌به‌ست له حکومه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ته، ده‌بێت به‌رده‌وام گۆڕانی تیا بکرێت، چونکه تاکه‌ڕێگه‌یه بۆ زامنکردنی ته‌مه‌ندرێژیی ده‌وڵه‌ت. خۆ گه‌ر بێت و به پێچه‌وانه‌وه بێت، ده‌بێت ئه‌و سیسته‌م و ئامێره ده‌موده‌ست هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. بوون و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ئامێره به‌ستراوه به گۆڕانکارییه‌کانه‌وه له سیستمی ڕامیاریدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ڕێگه به جه‌ماوه‌ر دراوه و ده‌درێت ئاماده‌ی گۆڕه‌پانه ڕامیارییه‌کان بن، خه‌ڵکی هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له خۆیندگهکان فێر ده‌کرێن ڕاده‌هێنرێن که ده‌نگدان مافه و ئه‌رکیشه له هه‌مان کاتدا، زۆرجار بۆ ڕاهێنان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێک یا ئه‌ندامانی فه‌رمانگه و ئه‌وه به‌شێکی گه‌وره و گرنگه له کاری په‌روه‌رده‌کردن بۆ داهاتوو له‌و بواره‌دا.
Continue reading به‌شدارییه ڕامیارییه‌کان له ده‌نگداندا كامانه‌ن