خه‌باتی سیاسی: ڕوانگه‌ی ئانارکۆسه‌ندیکالیستی

نووسینی: Rudolf Rocker

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

به‌شی حه‌وته‌م له‌ په‌رتووکی ئاناشیزم و ئانارکۆسه‌ندیکالیزم

یه‌کیک له‌ پاگه‌نده‌ باوه‌کانی دژ به‌ ئانارکۆسه‌ندیکالیزم و په‌یڕوانی ئه‌وه‌یه‌، که‌ ئه‌وان هیچ هۆگرییه‌کیان بو بیناکردنی سیاسییانه‌ی وڵاته‌کانیان نییه‌ و هه‌روا له‌ خه‌باتی ڕۆژانه‌ی سیاسیدا به‌شداری ناکه‌ن. ئه‌م پاگه‌نده‌یه‌ نادروسته‌، یا له‌ نائاگاییه‌وه‌، یا له‌چه‌واشه‌کردنی ئه‌نقه‌ستانه‌ی ڕاستییه‌کانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت. ئه‌وه‌ی که‌ بنچینه‌ و تاکتیکی یه‌کێتییه‌ شۆرشگێڕه‌کان له‌ پارته‌ هاوچه‌رخه‌ کارگه‌رییه‌کان جیاده‌کاته‌وه‌، خه‌باتی سیاسی نییه‌، که‌ خواست و شێوه‌یه‌کی خه‌باتییه‌تی. ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان هه‌ر ئه‌و شێوازانه‌ی که‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌هره‌کێشی ئابووریدا هه‌یانه‌، بۆ خه‌بات دژ به‌ ڕێگره‌ سیاسییه‌کانیش به‌کاریان ده‌هێنن. ئه‌وان به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتوون، که‌ هه‌ر سیسته‌مێکی به‌هره‌کێشی، ده‌زگه‌ی پارێزه‌ری سیاسی خۆی، ده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ و پێیانوایه‌ به‌ له‌نێوبردنی به‌هره‌کێسی، ده‌بێت ده‌وڵه‌تیش شوێنی خۆی بدات به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئازادانه‌ و هه‌ڵبژێردراوی پرسه‌ گشتییه‌کان، له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوڕایی گشتی، چیتر به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک چاوپۆشی له‌م ڕاست ناکه‌ن، که‌ هه‌وڵه‌ ڕێکخراوه ‌کارگه‌رییه‌کان، ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێکی ڕێگرانه‌‌ی سیاسیشدا به‌رهه‌ڵستی بکه‌ن و تێکۆشن له‌ هه‌ر شوێنێك که‌ گونجاوبێ، ئازادییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌سییه‌کان په‌ره‌ پێبده‌ن. له‌وانه‌یه‌ خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی CNT له‌ ئه‌سپانیا له‌دژی فاشیزم، باشترین به‌ڵگه‌ بۆ نابه‌جێ بوونی پاگه‌نده‌ی هه‌ڵنه‌سوڕاوی سیاسی ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان بێت.

به‌ڵام له‌ ڕوانگه‌ی ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کانه‌وه‌، مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی، نه‌ک له‌ ده‌زگه‌کانی یاساداندا به‌ڵکو له‌نێو جه‌ماوه‌ردایه‌.
مافی سیاسی له‌ پارله‌مانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ناگرێت؛ به‌ڵکو واوه‌تر له‌وه‌ی کۆڕ و کۆمه‌ڵێک‌ داهێنه‌ری ئه‌م مافه‌ بن، له‌ ده‌ره‌وه‌ ناچار به‌ ملدان پییان ده‌کرێن، به‌ڵکو له‌به‌ر پیشوازی لێکردن و ڕێسا بوونیان له‌نێو جه‌ماوه‌ردایه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌رته‌سكکردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستی فراوانی گشتیدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌. له‌ کاتێکدا ئه‌گه‌ر بارودۆخ ئاوا نه‌بێت، هیچ زۆرینه‌یه‌کی پارله‌مانی و هیچ هه‌وڵێکی ئه‌فلاتونی بۆ یاسادانان، که‌مترین سوودی نابیت. ته‌نیا که‌سێک ڕێزی که‌سانی‌تر به‌رزکاته‌وه‌، که‌ بزانێت چۆن وه‌ک مرۆڤێک له که‌سایه‌تی خۆی به‌رگری ده‌کات. ئه‌م بنچینه‌ ته‌نیا له‌مه‌ڕ ژیانی که‌سییه‌وه‌ نییه‌؛ له‌مه‌ڕ ژیانی سیاسییه‌وه‌ش هه‌میشه‌ ئه‌مه‌ ڕاست بووه‌.

خه‌ڵك ئازادی و مافێکی سیاسی که‌ هه‌یانه‌ له‌ پای نیازچاکی حکومه‌ته‌کانیانی نازانن، به‌ڵکو به‌ هێزی خۆیان به‌ده‌ستیان هێناون. حکومه‌ته‌کان هه‌رچیه‌کیان له‌ده‌ست هاتبێ ئه‌نجامیان داوه،‌ تاوه‌کو به‌ر به‌ ده‌ستڕاگه‌یشتنی خه‌ڵك به‌م مافانه‌ بگرن، یا به‌ هه‌ندێك ئاڵوگۆڕی ڕوخساره‌کی فریویان بده‌ن. بزووتنه‌وه‌ گه‌وره‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان و شۆڕشه‌کان بۆ سه‌ندنی ئه‌م مافانه‌ له‌ چینه‌ سه‌روه‌ره‌کان، که‌ هیچکات دڵخوازانه‌ ملیان پێناده‌ن، پێویست بوون‌.

سه‌راپای مێژووی سێ سه‌د ساڵه‌ی دوایی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م شته‌یه‌. گرنگ، بڕیاردانی حکومه‌ته‌کان نییه بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌م مافانه‌ی خه‌ڵك، به‌ڵکو چۆنیه‌تی سه‌پاندنییه‌تی به‌سه‌ریاندا. ئه‌گه‌ر که‌سێك پشتبه‌ستنی قسه‌ گوماناوییه‌کانی لینین وه‌ربگرێ و ئازادی به‌ته‌واوی به‌ « به‌رته‌ری (امتیاز) بۆرژوازیانه‌» بزانێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ چیتر له‌ ڕوانگه‌یه‌وه‌ ئازادی سیاسی بۆ کارگه‌ران بێکه‌ڵك ده‌بێت. به‌ڵام له‌و باره‌دا، سه‌راپای خه‌باتی ڕابوردوو، هه‌موو شۆڕشه‌کان و ڕاپه‌ڕینه‌کان که‌ ئه‌م مافه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردووین، ئه‌وانه‌ش بێکه‌ڵك و بێنرخ ده‌بن. ئه‌گه‌ر به‌و ڕاده بێ ئاوه‌زی (بێ عه‌قلی) بکه‌ین، ته‌نانه‌ت ڕوخانی تزاریزم‌یش به‌و ڕاده‌ پێویست نه‌بوو، ته‌نانه‌ت سانسورگه‌ری نیکۆلای دووه‌میش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ «به‌رته‌ر‌ی بۆرژوازیانه‌» ناوهێنانی ئازادی ناکۆك نه‌بوو.

ئه‌گه‌ر ئانارکۆسه‌ندیکالیزم سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ به‌شداریکردن له‌ پارله‌مانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌وڕۆکه‌ ناکۆکه‌، له‌به‌ر هاوڕانه‌بوونی له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی نییه‌، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌، که‌ په‌یڕه‌وانی پییانوایه‌ ئه‌م شێوه‌ چالاکییه‌ لاوازترین و که‌مکاراترین شێوه‌ی خه‌باتی سیاسی کارگه‌رییه‌. چالاکی پارله‌مانی، بۆ چێنه‌کانی سه‌ره‌وه‌، به‌ته‌واوی ئامرازێکی گونجاوه‌ بۆ کپکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ی که‌ له‌ ڕووداندان، چونکه‌ ئه‌وان هه‌موویان به‌قه‌د یه‌ک ئاره‌زوومه‌ندی پاراستنی سیسته‌مێکی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تین که‌ هه‌یه‌. کاتێك که‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌ ئارادابێ، پێکهاتنی دوولایه‌نه‌ و چه‌ند لایه‌نه‌ له‌ توانادا هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن گشت پارته‌کانه‌وه‌ سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. به‌ڵام بارودۆخی کارگه‌ران فره‌ جیاوازه‌. له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌، سیسته‌مێکی ئابووری که‌ هه‌یه‌ سه‌رچاوه‌ی به‌هره‌کێشی و کۆیله‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌. ته‌نانه‌ت ئازادانه‌ترین ڕاپرسیش ناتوانێت ئه‌م جیاوازییه‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی نێوان چینه‌کانی خواره‌وه‌ و سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ له‌نێوبه‌رێت و ته‌نیا کارکردی دانی مۆری ڕه‌وایه‌تی جه‌ماوه‌رییه‌ له‌م سیسته‌مه‌ی به‌هره‌کێشی.

ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌، که‌ ته‌نانه‌ت پارته‌ سۆشیالیسته‌کانیش، هه‌رکات ویستبێتیان ڕیفۆرمی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌ مه‌یدانی سیاسیدا جێبه‌جێ بکه‌ن، نه‌یان ‌توانیوه‌ له‌به‌ر‌ به‌رژه‌وه‌ندی چالاکییه‌ پارله‌مانیه‌کانیان به‌ره‌وپێشیان به‌رن، به‌ڵکو ناچاربوون پشت به‌هێزی خه‌باتی ئابووری کارگه‌ران ببه‌ستن. مانگرتنه‌ گشتییه‌ سیاسییه‌کانی به‌لژیکا و سوئێد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی دانگدانی گشتی، گه‌واهیده‌ری ئه‌م بنچینه‌یه‌ن. هه‌روه‌ها له‌ ڕوسیه‌ش، له‌ ساڵی 1905دا، ئه‌وه‌ مانگرتنی گه‌وره‌ بوو، که‌ تزاری ناچار به‌ ئیمزای یاسای بنه‌ڕه‌تی تازه‌ کرد. تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته‌یه‌، که‌ پاڵ به‌ ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کانه‌وه‌ ده‌نێت، په‌روه‌رده‌کردنی سۆشیالیستانه‌ی جه‌ماوه‌ر و به‌کاربردنی توانای ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییان له‌ناوه‌ندی چالاکییه‌کانی خۆیاندا دانێن. شێوازی ئه‌وان کاری ڕاسته‌وخۆیه‌ له‌ مه‌یدانه‌کانی خه‌باتی سیاسی و ئابووریدا. مه‌به‌ستمان له‌ کاری ڕاسته‌وخۆ، هه‌ر شێوازێکی ده‌ستبه‌جێی خه‌باتی کارگه‌رانه‌ له‌ دژی شێوه‌ جیاوازه‌کانی چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووری و سیاسی. له‌نیوان ئه‌و شێوازانه‌دا، ده‌توانرێت په‌نجه‌ بۆ هه‌موو جۆره‌کانی مانگرتن، له‌ مانگرتنی ساده‌وه‌ بۆ کرێ بگره‌ تا ده‌گاته‌ مانگرتنه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌کان، به‌شدارینه‌کردن(بایکۆت)ی ڕێکخراو و زۆرێك له‌ ئامرازه‌کانی‌تر، که‌ کارگه‌ران وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌ستیان پێیان ڕاده‌گات، ڕاکیشرێت.

یه‌کیک له‌ کاراترین شێوه‌کانی کاری‌ ڕاسته‌وخۆ، مانگرتنی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌، که‌ تاوه‌کو هه‌نووکه‌ فره‌تر له‌ ئه‌سپانیا و تاڕاده‌یه‌ك له‌ فه‌ره‌نسه‌ به‌کاربراوه‌ و گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌رپرسیارێتی کارگه‌ران به‌رامبه‌ر به‌ کۆمه‌ڵگه‌ وه‌ک یه‌ک گشت نیشانده‌دات. ئه‌م مانگرتنه‌، پێش ئه‌وه‌ی به‌لای داخوازییه‌ ده‌ستبه‌جێکانی کارگه‌راندا بشکێت، پارێزگاری له‌ کۆمه‌ڵگه‌ له‌دژی زیاده‌ڕه‌وییه‌ مه‌ترسیداره‌کانی سیسته‌مه‌که‌ی له‌به‌رچاو گرتووه‌. مانگرتنی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌پێناو په‌روه‌رده‌کردنی کارگه‌رانه‌ به‌ لێپرسراوه‌تی به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌. یه‌کێك له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی مانگرتنه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، پارێزگاریکردنه‌ له‌ مافی به‌کارهێنه‌ران(مصرف کنندگان)، که‌ به‌ نۆره‌ی خۆی، کارگه‌ران زۆرینه‌یان پێکده‌هێنن. له‌ هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌ییدا، ڕۆژانه‌ کارگه‌ران به‌ هه‌زاران شێوازی جۆراوجۆر سوکایه‌تییان پێده‌کرێت و ته‌نیا ئامانجی ئه‌م سوکایه‌تییانه‌، زیانگه‌یاندنه‌ به‌ کۆمه‌ڵگه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نکاره‌کان.

کارگه‌ران له‌ پرسی به‌رهه‌مهێناندا ناچارن سوود له‌ ئامرازگه‌لی نه‌گونجاو و ته‌نانه‌ت هه‌نێکجار مه‌ترسیدار وه‌رگرن، له‌ ماڵی په‌ست و نه‌شیاودا بژین، به‌ خواردنی نه‌ گونجاو و خراپ ڕازی بن و مل به‌ ئه‌نجامدانی زۆر کار بده‌ن، که‌ به‌ ئامانجی فێڵکردن له‌ به‌کارهێنه‌ر (مصرف کننده‌) ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌ر پێشکه‌وتنێك له‌م بواره‌دا‌، هاوکات هه‌م ڕێوشوێنی کارگه‌ران له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا باشتر ده‌کات، هه‌م له‌ ئاستێکی فراوانتردا، هوشیارییان پێده‌به‌خشێت.

به‌هێزترین جۆری کاری ڕاسته‌وخۆی کارگه‌ران، مانگرتنی گشتییه‌، که‌ به‌ ڕاگرتنی کار له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌شه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌مه‌ به‌هێزترین چه‌کێکه‌، که‌ کارگه‌ران شکی ده‌به‌ن و کاراترین شێوه‌ی ده‌ربڕینی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ وه‌ك هۆکارێکی به‌ره‌وپێشبه‌ری کۆمه‌ڵگه‌. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌ ڕوونه‌، که‌ مانگرتنی گشتی شتێك نییه‌ که‌ دڵخوازانه ‌بتوانی بۆ هه‌ر شتێك به‌کاری بهێنیت. ده‌بێت‌ کۆمه‌لگه‌ به‌ راده‌یه‌ك له‌ توانای مۆراڵی و هوشیاری پێویست گه‌یشتبێت و پرسه‌که‌ گرنگییه‌کی ته‌واوی هه‌بێت، تاوه‌کو مانگرتنی گشتی بتوانێت وه‌ک داخوازی گشتی خه‌ڵک پێشنیار بکرێت. یه‌کێك له‌ گاڵته‌جارترین شته‌کان، که‌ ده‌یده‌نه‌ پاڵ یه‌کێتیگه‌رانی شۆڕشگێڕ، ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌، که‌ ته‌نیا کارایی ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی گشتی، کاتێکه‌، که‌ خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی سۆشیالیزم له‌ چه‌ند ڕۆژدا بین؛ هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ ته‌نیا دروستکراوی هۆشی گاڵته‌که‌رانه‌ی نه‌یاره‌ نه‌زانه‌کانی یه‌کیتیگه‌راییه‌. مانگرتنی گشتی ده‌توانێت ئامانجی جۆراوجۆری هه‌بیت. ده‌توانیت دواهه‌مین قۆناخی مانگرتنێکی ئاسایی بێت، بۆ نموونه‌، له‌ به‌رشه‌لۆنه‌، ساڵی 1902 و له‌ بیبائۆ ساڵی1903، مانگرتنی بۆ یارمه‌تی به‌ کارگه‌رانی کانه‌کان (معدن‌چیان)، ئه‌و توانایه‌ی به‌وان به‌خشی، که‌ له‌ مووچه‌یه‌کی باشتر به‌هره‌مه‌ند بن و خاوه‌نکاره‌کانیان ناچار به‌ دابینکردنی توانایی ته‌ندرستی له‌ کانه‌کاندا بکه‌ن. مانگرتنی گشتی، هه‌روا، ده‌توانێت ئامرازێك بێت بۆ کارگه‌رانی ڕێکخراو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ داخوازییه‌ گشتییه‌کان پێشنیار بکه‌ن، هه‌روا بۆ نموونه‌، هه‌وڵیك که‌ له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا له‌ ساڵی 1886دا، بۆ ناچارکردنی خاوه‌نکاره‌کان به‌ ڕازیبوونیان به‌ لانی زۆری هه‌شت کاتژمێر ( واته‌ له‌ 8 کاتژمێر تێنه‌په‌ڕێ) کار له‌ پیشه‌گه‌لی سه‌خت دا، ڕوویدا، بووه‌ هۆی پێشنیارکردنی گشتی ئه‌م خواسته‌. مانگرتنی گه‌وره‌ی سه‌رتاسه‌ری کارگه‌ران له‌ ساڵی 1926دا له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خاوه‌نکاره‌کان بوو، بۆ هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئاستی ژیانی کارگه‌ران له‌ ڕێگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌قده‌سته‌کانه‌وه‌.

به‌ڵام مانگرتنی گشتی ده‌توانێت، ئامانجی سیاسیشی هه‌بێت. بۆ نموونه‌، خه‌باتی کارگه‌رانی ئه‌سپانی له‌ ساڵی 1904دا بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی، یا مانگرتنی گشتی له‌ کاتالۆنیا له‌ جولای 1909دا بۆ ناچارکردنی ده‌وڵه‌ت به‌ کۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕی تاوانبارانه‌ی له‌ مه‌راکیش‌. هه‌روا مانگرتنی گشتی کارگه‌ران ئاڵمان‌ێش له‌ ساڵی 1920دا، که‌ پاش پیلانی کاپ ڕوویدا و کۆتایی به‌ ده‌وڵه‌تی کوده‌تاچیانی سه‌ربازی هێنا، له‌م جۆره‌ بوو. له‌ وه‌ها بارودۆخگه‌لێکی قه‌یراناویدا، مانگرتنی گشتی جێی خه‌باتی سیاسی ئاسایی ڕابوردوو ده‌گرێته‌وه‌. مانگرتنی گشتی، بۆ کارگه‌ران، به‌رهه‌می لۆژیکیانه‌ی سیسته‌می پیشه‌سازی تازه‌یه‌، که‌ ئه‌وان ئه‌ورۆکه‌ ده‌بنه‌ قوربانی وی، به‌ڵام هاوکاتیش وه‌ك به‌‌هێزترین چه‌کی خه‌بات بۆ ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌به‌رده‌ستیاندایه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، ته‌نیا پێویسته‌ هێزی خۆ و شێوه‌ی گونجاوی سوودوه‌رگرتن لێی، فێربن.

سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو http:khushe.ir:

ئه‌رشیڤی ڕودۆڵف ڕۆکه‌ر :  http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/bright/rocker/rockerworks.html

سۆشیالیزم و ئانارکۆسه‌ندیکالیزم له‌ فه‌رەنسە

نووسینی : Rudolf Rocker

و. له‌ فارسییه‌وه‌:هه‌ژێن

به‌شی چواره‌م له‌ په‌رتووکی ئانارشیزم و ئانارکۆسه‌ندیکالیزم

ئانارکۆسه‌ندیکالیزمی هاوچه‌رخ درێژه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و بۆچوونه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ بوو، که‌ له‌ باوه‌شی ئینته‌رناسیونالی یه‌که‌مدا سه‌ریانهه‌ڵدا، باشتر له‌ هه‌ر شوێنێکی‌ دیکه‌، له‌ باڵی‌ ئازادیخوازی ویدا یه‌کێتی گه‌وره‌ی کارگه‌ران په‌یان پیبردن و پارێزران. پێگه‌یینی وی کاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر به‌ چه‌مک و شێوازه‌کانی سۆشیالیزمی سیاسی بوو؛ ئه‌م کاردانه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌هه‌کانی پێش شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م، به‌ به‌ره‌ولوتکه‌کشانی بزووتنه‌وه‌ی ئانارکۆسه‌ندیکالیستی له‌ فه‌ره‌نسه‌، ئیتالیا و به‌ تایبه‌ت ئه‌سپانیا، خۆی به‌ باشی‌ نێسان دا. ئه‌مانه‌ ناوچه‌گه‌لێکن، که‌ زۆربه‌ی کارگه‌رانی ڕێکخراو به‌رده‌وام پابه‌ندی بنچینه‌کانی باڵی ئازادیخوازی ئینته‌رناسیونال مابوونه‌وه‌.

له‌ فه‌ره‌نسه‌دا بوو، که‌ سه‌رپێچی له‌گه‌ڵ بیر و شێوازه‌کانی پارته‌ هاوچه‌رخه‌ کارگه‌رییه‌کان له‌ ڕوانگه‌ و تاکتیکه‌کانی سه‌ندیکالیزمی شۆڕشگێڕانه‌دا به‌رجه‌سته‌ کرا. به‌ڵگه‌ی خێرایی پێگه‌یینی ئه‌م ئاراسته‌ تازانه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی کارگه‌ری فه‌ره‌نسه‌دا، که‌لێنی به‌رده‌وام و بێکۆتایی پارته‌ سۆشیالیسته‌کان له‌و وڵاته‌دا بوو. گشت پارته‌کان، بێجگه‌ له‌ ئالمانیسته‌کان(آلمانیست‌ها*)، که‌ دواتر چالاکی پارله‌مانی خۆیان سه‌راپا ڕاگرت، یه‌کێتییه‌ کارگه‌رییه‌کانیان به‌ته‌واوی به‌ فێرگه‌ی داخوازییه‌ سیاسییه‌کانی خۆیان ده‌زانی و هیچ تێگه‌یشتنێکیان له‌ کارکردی واقیعییان‌ نه‌بوو.

ناکۆکی هه‌میشه‌یی نێوان فراکسیۆنه‌ جیاوازه‌ سۆشیالیسته‌کان خۆبه‌خۆ کێشرایه‌ نێو یه‌کێتییه‌ کارگه‌رییه‌کان، هه‌روا زۆرجار وا ده‌هاته‌ پێش، که‌ یه‌کێتییه‌کانی سه‌ربه‌ فراکسیۆنێک مانگرتنیان ده‌کرد، یه‌کیتییه‌کانی فراکسیۆنێکی‌تر له‌وان جیاده‌بوونه‌وه‌ و مانگرتنه‌که‌یان تێکده‌شکاند. ئه‌م باره‌ ناله‌باره‌ چاوی کارگه‌رانی کرده‌وه‌. کۆنگره‌ی یه‌کێتییه‌ پیشه‌ییه‌کان له‌ نانت (1894) کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌تی کرده‌ به‌رپرسی هه‌ڵهێنجانی شێوازگه‌لیك بۆ له‌یه‌كتێگه‌یشتنی گشت یه‌کێتییه‌کان. ئه‌م کاره‌ ساڵێك دواتر له‌ کۆنفرانسی گشتی زه‌حمه‌تکێشان، له‌ کۆنگره‌ی لیموگس دا و به‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له‌ گشت پارته‌کان، ئه‌نجامی دابه‌ده‌سته‌وه‌. له‌و کاته‌وه‌، ته‌نیا دوو گروپی گه‌وره‌ له‌ یه‌کێتییه‌کان له‌ فه‌ره‌نسه‌دا مانه‌وه‌،CGT و فیدراسیۆنی نرخدانانی زه‌حمه‌تکێشان، ساڵی 1902، له‌ کۆنگره‌ی مۆنۆلیه ‌دا، دووه‌میش به‌ CGT وه‌ په‌یوه‌ست بوو.

هه‌ندێکجار که‌سانیك له‌گه‌ڵ ئه‌م هۆشمه‌ندییه‌ فراوانه‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڤێرنه‌ر سومبارت ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌، که‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ندیکالیزمی شۆڕشگێڕانه‌ی فه‌ره‌نسه‌، بۆ ڕۆشنبیرانی وه‌ک جی. سورلG. Surel، ئه‌ی. بێرتA. Bert ، ئێچ. لاگاردل H. Lagardel ، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، که‌ له‌ بڵاوکراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی دا، دامه‌زراو له‌ 1899دا، به‌ شێوازی ڕۆشنبیرانه‌ی خۆیان، بزووتنه‌وه‌یه‌کی نوێیان داڕێژا. ئه‌م هۆشمه‌ندییه‌ ته‌واو نادروسته‌. هیچ یه‌ك له‌م که‌سانه‌ نه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ بزووتنه‌وه‌که‌وه‌ هه‌بوو، نه‌ کاراییه‌کی به‌رچاوییان له‌سه‌ر پێگه‌یینی ناوه‌کی بزووتنه‌وه‌که‌ داناوه‌. هه‌ڵبه‌ته‌ CGT، ته‌نیا له‌ سه‌ندیکا شۆڕشگێڕه‌کان پێك نه‌هاتبوو، زیاتر له‌ نێوه‌ی ئه‌ندامانی ئاراسته‌یه‌کی ڕیفۆرمیستانه‌یان هه‌بوو و به‌ CGT وه‌ په‌یوه‌ست بووبوون، چونکه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش تێگه‌یشتبوون، که‌ پشتبه‌ستنی یه‌کێتییه‌ پێشه‌ییه‌کان به‌ پارته‌ سیاسییه‌کان هۆی لاوازبوونی بزووتنه‌وه‌که‌یه‌. به‌ڵام باڵی شۆڕشگێڕانه‌ی، که‌ به‌ وره‌ترین و چالاکترین ئه‌ندامانی کارگه‌ری و هه‌روا ئاماده‌ترین هێزه‌ هزرییه‌کانی له‌ خۆ گرتبوو، مۆری تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆی له‌ CGT دا و ئه‌وه‌ ئه‌وان بوون، که‌ بۆچوونه‌کانی سه‌ندیکالیزمی شۆڕشگێڕانه‌یان پێگه‌یاند. زۆرێک له‌وان له‌ نێوان ئالمانیسته‌کان*ه‌وه ‌سه‌ریان هه‌ڵدابوو، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی ته‌نانه‌ت فره‌تر، وه‌ک فێرناند پلوتیه‌، سکرتێری زۆر هۆشمه‌ندی فیدراسیۆنی ئاڵووێری (مبادلات) کارگه‌ری، ئه‌میل پوژه‌، ڕێکخه‌ری ئۆرگانی فه‌رمی CGT ، ئیوتوت و زۆرێکی‌تر، پێش ئه‌وه‌ش‌ ئانارشیست بوون. به‌زۆری له‌ ژیر کارایی باڵی ڕادیکاڵی CGT دا بوو، که‌ بزوتنه‌وه‌ی نوێ پیکهات و له‌ به‌رجه‌سته‌بوونه‌ ئارامه‌‌کانی ( 1906)دا، که‌ بنچینه‌ و شێوازه‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌ی جێگیر کردبوو، ده‌رکه‌وت.

بزووتنه‌وه‌ی‌ فه‌ره‌نسه‌ کاردانه‌وه‌ی به‌رچاوی له‌سه‌ر‌ کارگه‌رانی وڵاتانی لاتاین دانا و له‌ وڵاتانی‌تریشدا په‌ره‌ی سه‌ند‌. قه‌یرانی ناوخۆیی، که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا نزیکه‌ی هه‌موو پارته‌ سۆشیالیسته‌کانی ئه‌وروپای گرتبووه‌وه‌، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بووه‌ هۆی به‌هێزبوونی کارایی سه‌ندیکلیزمی فه‌ره‌نسه‌ له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کارگه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی. ململانێی نێوان به‌ناو لاده‌ره‌کان و مارکسیسته‌ توندڕه‌وه‌کان، زۆرێک له‌ که‌سانی ئه‌ندێشمه‌ندی کیشایه‌ پای ڕامانی په‌یگیره‌وه‌. ئه‌وانه‌ بۆیان ده‌رکه‌وت، که‌ به‌شداری له‌ سیاسه‌تبازی ده‌وڵه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا، تاڵه‌ موویه‌ک بزووتنه‌وه‌که‌ی له‌ سۆشیالیزم نزیک نه‌کردۆته‌وه‌، به‌ڵکو له‌بری ئه‌وه‌ لێدانێکی توندی له‌ باوه‌ڕی کارگه‌ران به‌ پێداویستی چالاکی سۆشیالیستانه‌ی چاره‌نووسساز داوه‌ و له‌وه‌ش خراپتر، به‌ سه‌پاندنی ئه‌م خۆشباوه‌ڕییه‌ وێرانگه‌ره‌ به‌سه‌ر هۆشی جه‌ماوه‌ردا، که‌ هه‌میشه‌ ڕزگاری له‌ سه‌ره‌وه‌ دێت ( نه‌ک له‌نێو خۆیانه‌وه‌)، گشت ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی جه‌ماوه‌ری له‌نێو بردووه‌.

له‌ژێر کارایی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بوو، سۆشیالیزم ڕۆڵی ئامانجدارانه‌ و فه‌رهه‌نگی خۆی، که‌ بڕیاربوو کارگه‌ران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئاماده‌ بکات، له‌ده‌ست ده‌دا و چیتر نه‌یده‌توانی خۆی له ‌سنووری‌ ده‌ستکردی ده‌وڵه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌ربازبکات. تێگه‌یشتنی ڕابه‌رانی پارته‌ کارگه‌رییه‌ هاوچه‌رخه‌کان له‌ داخوازییه‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌، به‌رده‌وام زیاتر و زیاتر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌کاندا ئامێته‌ ده‌بوو، تا گه‌یشته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، که‌ دواجار نه‌ده‌کرا هیچ سنوورێک له‌نێوانیاندا بکێشرێت. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی زۆرێك وێنای ده‌که‌ن، که‌ ئه‌م ڕوخسار گۆڕینه‌، ‌به‌ دژه‌خونی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕابه‌ران دانانی، هه‌ڵه‌یه‌. له‌ ڕاستیدا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ کشانی به‌ره‌به‌ره‌یی به‌ره‌و شێواز و ئه‌ندێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ ڕووبه‌ڕووین، که‌ به‌پێی پێداویستی له‌سه‌ر ئاراسته‌ی هزری ڕابه‌رانی جۆراوجۆری پارته‌ کارگه‌رییه‌کان له‌ وڵاتانی جۆراو جۆردا، کارایی دانا. ئه‌و پارتانه‌ی ، که‌ ڕۆژگارێک ئامانجی خۆیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ ئاڵای سۆشیالیزمه‌وه‌ دانابوو، خۆیان له‌ لۆژیکی پۆلایینی هه‌لومه‌رجدا گیریان خوارد و به‌ به‌قوربانیکردنی که‌م که‌مه‌ی باوه‌ڕه‌ سۆشیالیستییه‌کانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ده‌وڵه‌تدا ناچاربوون. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که‌ ده‌یانویست به‌ده‌ستی بێنن، سۆشیالیزمه‌که‌یانی تێکشکاند، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ شتێک بێجگه‌ له‌ناوه‌که‌یان نه‌مابووه‌وه‌.

* آلمانیست‌ها، له‌م وشه‌یه‌ دڵنیا نیم و زۆرگه‌رام بۆ سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌، به‌داخه‌وه‌ له‌به‌ر نه‌کرانه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی خوشه‌، نه‌متوانی ده‌ستم پیی ڕابگات.

سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو : http://khushe.ir/maghale/rocker4.shtml

ئه‌رشیڤی نووسه‌ر : http://www.marxists.org/reference/archive/rocker-rudolf

خه‌بات له‌ ئاڵمانیا و ئه‌سپانیا

نووسینیRudolf Rocker:

به‌شی شه‌شه‌م له‌ په‌رتووکی ئانارشیزم و ئانارکۆسه‌ندیکالیزم

له‌ ئاڵمانیا، که باڵه‌ میانڕه‌وه‌ سۆشیالیسته‌کان به‌هێز بوون، سۆشیالیزم له‌ ماوه‌ی سالانێکی دوورودرێژ، فریوخواردنی به‌ چالاکی ڕۆژانه‌ی پارله‌مانی وه‌ها جێکه‌وته‌ بووبوو، که‌ چیتر نه‌یده‌توانی هیچ جۆره‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک نیشان بدات. ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌یه‌کی بۆرژوازی وه‌ک فرانکفۆرته‌ر تسایتونگ – Frankforter Zeitung خۆی به‌ ناچار ده‌بینێ دان به‌وه‌دا بنێ، که‌ «مێژووی گه‌لانی ئه‌وروپا، پێشتر هیچکات شۆڕشێکی وه‌ها هه‌ژار له‌ بۆچوونی داهێنه‌رانه‌ و لاواز له‌ وزه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌رهه‌م نه‌هێناوه‌». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ پارتێک به‌ ژماره‌یه‌کی فره‌تر ئه‌ندام له‌ هه‌ر پارتێکی وه‌ک خۆی له‌ دونیادا، که‌ ساڵانێک به‌هێزترین ڕێکخراوی سیاسی ئاڵمان بوو، وه‌ها ئاسان و بێ هیچ به‌رگرییه‌ک مه‌یدانی بۆ هیتله‌ر و داروده‌سته‌که‌ی چۆڵکرد، نیشانه‌یه‌کی فره‌ ئاشکرای لاوازی و بێتوانایی ئه‌م پارته‌یه‌.

به‌راوردی بارودۆخی ئاڵمانیای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی یه‌کێتییه‌ پیشه‌ییه‌ ئاناکۆسه‌ندیکالیسته‌کان له‌ ئه‌سپانیا و به‌تایبه‌ت فره‌ جه‌ماوه‌رییان له‌ کاتالۆنیا، جیاوازی نێوان بزووتنه‌وه‌ کارگه‌رییه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته‌ به‌باشی ده‌خاته‌ڕوو. کاتێک که‌ له‌ جونی 1936دا، پیلانی فه‌رمانده‌ فاشیسته‌کانی سوپا جێبه‌جێکرا، ته‌نیا به‌رهه‌ڵستی قاره‌مانانه‌ی CNT (فیدراسیۆنی میلی کارگه‌ران) و FAI (فیدراسیۆنی ئانارشیسته‌کانی ئیریا) بوو، که‌ ئاژاوه‌ی فاشیسته‌کانی له‌ کاتالۆنیادا ته‌نیا له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا کپکرده‌وه‌، به‌شێکی فره‌ گرنگی له‌ ئه‌سپانیای له‌ چنگی دوژمن ڕزگارکرد و پیلانگێڕانی ته‌واو سه‌رسام کرد، به‌ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی یه‌که‌مییان له‌ گرتنی به‌رشه‌لۆنه‌ ‌دا. پاش ئه‌مه‌، کارگه‌ران نه‌یانده‌توانی له‌ نیوه‌ی ڕێدا بووه‌ستن، ئیتر سۆشیالیزه‌کردنی زه‌وییه‌کان (به‌هه‌ره‌وه‌زیکردنی کێڵگه‌کان) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارخانه‌کانیان له‌لایه‌ن سه‌ندیکا کارگه‌رییه‌کان و وه‌رزێرانه‌وه‌، جێبه‌جێکرد. ئه‌م بزووتنه‌وه‌، که‌ بڕیاری ده‌ستپێشخه‌رانه‌ی ئه‌ندامانی CNT و FAI بوو، به‌ هێزێکی به‌ر پێنه‌گیراوه‌وه‌ خرایه‌گه‌ر‌، ئاراگۆن، لیوان و هه‌ندێ ناوچه‌ی‌تری وڵاتی گرته‌وه و ژماره‌یه‌کی زۆری له‌ یه‌کێتییه‌کانی پارتی سۆشیالیست UGT ( یه‌کێتی گشتی کارگه‌ران)ی له‌گه‌ڵ خۆی ڕاکێشکرد. ئه‌م ڕووداوه‌ نیشانی دا، که‌ کارگه‌رانی ئانارکۆسه‌ندیکالیستی ئه‌سپانیا، نه‌ک ته‌نیا ده‌زانن چۆن بچنه‌پای شه‌ڕ، به‌لکو لێواولێویشن له‌ بۆچوونی بنیاتنه‌رانه‌ی پێویست بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌ واقیعیه‌کاندا. ئه‌وه‌ لێهاتوویی سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ بوو ‌له‌ ئه‌سپانیا، که‌ له‌ ده‌می ئینته‌رناسیونالی یه‌که‌مه‌وه‌، کارگه‌رانی به‌ وه‌ها گیانێکه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ کردبوو، که‌ ئازادی له‌ هه‌ر شتێکی که‌ به‌نرختر بگرن و سه‌ربه‌خۆیی هزری به‌ بنچینه‌ی بوونی بزووتنه‌وه‌ی خۆیان بزانن. ئه‌وه‌ بێتوانایی و شه‌رمه‌زاری کارگه‌رانی ڕێکخراو له‌ وڵاتانی دیکه‌ بوو، که‌ ملیان به‌ سیاسه‌تی دووره‌په‌رێزانه‌ی حکومه‌ته‌کانیان دا؛ هه‌ر ئه‌مه‌ش که‌ بووه‌ هۆی شکستی کارگه‌ران و وه‌رزێڕانی ئه‌سپانیا پاش دوو ساڵه‌ونیو له‌ خه‌باتێکی قاره‌مانانه‌ و که‌م وێنه‌.


سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو: www.khushe.ir


سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی:http://khushe.ir/maghale/rocker6.shtml

هاوسه‌ری و ئه‌وین

و. له‌ فارسییه‌وه‌: 03.06.2005

ئایا هیچ په‌یوه‌ندی یا هاوئاهه‌نگییه‌ک له‌ نێوان ئه‌وین و هاوسه‌ری‌دا هه‌یه‌ ؟

تێڕوانینی زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌مه‌ڕ هاوسه‌ری و ئه‌وین به‌مجۆره‌یه‌ که ته‌وکه‌ری یه‌ک و هاومانان و له‌ هه‌مان هۆکارهوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن و وه‌ڵامی هه‌مان خواسته‌ مرۆڤییه‌کان ده‌ده‌نه‌وه‌. وه‌ک گشت بۆچوونه‌ گه‌لییه‌کانی دی ئه‌م بۆچوونه‌ش به‌ (خورافه‌) و ناڕۆسنی پشت ئه‌ستوره‌ نه‌ک به‌ واقیعیه‌ت و ڕاستی.

ئه‌وین و هاوسه‌ری هیچ شتێکی هاوبه‌شیان نییه‌، دووری ئه‌م دوو چه‌مکه‌ له‌یه‌که‌وه‌ وه‌ک ماوه‌ی نێوان جه‌مسه‌ری باکوور و باشووره‌، له‌ ڕاستیدا ئه‌م دوانه‌ له‌ بۆ یه‌کتر ناکۆک و له‌ناوبه‌ری یه‌کن. هه‌ڵبه‌ته‌ بێ شك هه‌ندێک له‌ هاوسه‌رییه‌کان سه‌ره‌نجامی ئه‌وین بوون، گه‌ر چی، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وین بوونی ته‌نیا له‌ هاوسه‌ریدا ده‌توانرێت بسه‌لمێنێت، به‌ڵکو فره‌تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ که‌سانێکی که‌م ده‌توانن واز له‌ داب و نه‌ریت بێن. ئه‌وڕۆکه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ژنان و پیاوان هه‌ن که‌ هاوسه‌ری بۆیان بێ که‌ڵک و خه‌نده‌ئاوه‌ره‌ به‌ڵام له‌به‌ر بیروڕای گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چنه‌ ژێرباری. به‌ هه‌رحاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ندێک له‌ هاوسه‌رییه‌کان له‌سه‌ر پایه‌ی ئه‌وین پێکهاتوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک جار سه‌ه‌نجامی ئه‌وین هاوسه‌ری ده‌بێت، من ده‌ڵێم ئه‌م شته‌ به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌ری سه‌رده‌گرێ نه‌ک به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌.

له‌ لایه‌کی‌تره‌وه ئه‌م بیرکردنه‌وه‌ به‌ته‌واوی هه‌ڵه‌یه،‌ که‌ پێیوایه‌ ئه‌وین سه‌ره‌نجامی هاوسه‌رییه‌. له‌ هه‌ندێ باری هه‌ڵاوێرده‌دا ده‌بیستین، که‌ له‌ نمونه‌یه‌کی سه‌سوڕهێنه‌ر (موعجیزه‌) ئاسای هاوسه‌رییه‌کدا، هاوسه‌ره‌کان پاش هاوسه‌ریکردن ده‌بنه‌ ئه‌وینداری یه‌ک، به‌ڵام به‌ دیتنی ئه‌م شته‌ ‌له‌ نزیکه‌وه‌،‌ ده‌رده‌که‌وێ، که‌ ئه‌م شته‌ په‌ڕوپینه‌کردنێکی ئاشکرایه‌ له‌مه‌ڕ پرسگه‌لێکی ناچاری و زۆره‌کی. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ڕه‌وتی گه‌شه‌ی سود لێوه‌رگیراو له‌ به‌رامبه‌ر یه‌کتردا فره‌ له‌ خۆڕسکی، چڕی و جوانی ئه‌وینه‌وه‌ دووره‌ و‌ به‌بێ ئه‌وانه‌ گه‌رموگوڕی هاوسه‌ری ده‌بێ په‌ستبوون بۆ‌ هه‌ردوو ژنه‌ و مێرده‌که‌ بسه‌لمێنێ.

هاوسه‌ری له‌ باری سه‌ره‌تاییدا ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی ئابورییه‌، ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی بیمه‌یی. ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌ له‌گه‌ڵ ڕێکه‌وتنی بیمه‌ی ژیانی رۆژانه‌دا ته‌نیا جیاوازی له‌وه‌دایه‌ که‌ پابه‌ندگه‌رتره، ئابڵۆقه‌ده‌رتر، وردترو ته‌واوتره‌. تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر شیاوی به‌راوردکردنن له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌گوزارییه‌ بچوکه‌کان. له‌ ڕێکخستن و به‌ستنی ڕێکه‌وتننامه‌ی بیمه‌یی‌دا، که‌سه‌که‌ نرخه‌که‌ به‌ دۆلار و سه‌نت ده‌دات و هه‌میشه‌ هه‌ڵبژێره‌ر و ئازاده که‌ درێژه‌ به‌ پاره‌دانه‌که‌ نه‌دات. له‌به‌رامبه‌ردا گه‌رچی قازانج و پاداشتی ژن هاوسه‌رێکه، به‌ڵام وی به‌ به‌ناوناوبانگ، ژیانی تایبه‌ت، ڕێزی که‌سایه‌تی و ژیانی خۆی به‌ته‌واوی، هه‌زێنه‌که‌ی ” تا سه‌ره‌مه‌رگ” ده‌دات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌، بیمه‌ی هاوسه‌ری ناچار به‌ وابه‌سته‌ییه‌کی هه‌میشه‌یی، ژیانێکی مشه‌خۆرانه‌، بێسوودی ته‌واو و وابه‌سته‌ به‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌کات. پیاویش گه‌رچی باج و زیانه‌کانی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ سنووری وی کراوه‌تره‌، هاوسه‌ری، ژیانی وی به‌ ئه‌ندازه‌ی ژنێک به‌رته‌سک ناکاته‌وه‌. پیاو کۆت و به‌رته‌سکییه‌کانی فره‌تر له‌ چوارجێوه‌یه‌کی ئابوریدا هه‌ست پێده‌کات.

به‌مجۆره‌ دروشمه‌که‌ی دانته‌ له‌ “دۆزه‌خ”دا به‌ته‌واوی‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریدا ده‌گونجێ‌ : ” ئه‌نگۆ که‌ دێنه‌ ئێره‌ ده‌ست له‌ هه‌موو شتێک بشۆنه‌وه‌.”

ئه‌وه‌ی که‌ هاوسه‌ری شکستێکه‌ هیچکه‌س بێجگه‌ له‌ که‌سانی فره‌ گه‌مژه‌، نکۆڵی لێناکات. چاوگێرانێکی گشتی به‌ ئاماری جیابوونه‌وه‌دا به‌سه‌ تاوه‌کو ده‌رکه‌وێ، که‌ تاڵی هاوسه‌رییه‌کی سه‌رنه‌که‌وتوو به‌ چ ڕاده‌یه‌که‌. هیچکام له‌ ده‌ربڕینه‌ کڵێشه‌ییه‌کان وه‌ک لاوازی یاسای هاوسه‌ری و په‌ره‌سه‌ندنی بێ به‌ندوباری و هه‌رزه‌کاری له‌ ژنان دا ئه‌م راستییه‌ ده‌رنابڕێ، که‌ یه‌که‌م، له‌ هه‌ر دوازده‌ هاوسه‌رییه‌ک یه‌کدانه‌ به‌ لێکجیابوونه‌وه‌ کۆتایی دێت؛ دووه‌م، له‌ ساڵی 1870وه‌ لێکجیابوونه‌وه‌کان له‌ 28 بۆ 73 بۆ هه‌ر سه‌د هه‌زار که‌س له‌ دانیشتوان زیادیکردووه‌؛ سێیه‌م، (زینا) تێکه‌ڵاوی سێکسی لابه‌لایی له‌ ساڵی 1867 له‌به‌ر جیابوونه‌وه‌ له‌ 270.8% زیادیکردووه‌ و چواره‌م، ئاماری هه‌ڵاتن له‌ خێزان 269.8% زیادیکردوه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئاماره‌ به‌رچاوه‌، زۆرێک له‌ که‌سایه‌تییه‌ هه‌ڵکه‌وته‌ و ئه‌ده‌بیه‌کان، فره‌تر ئه‌م بابه‌ته‌یان ڕونکردۆته‌وه‌. [ رۆبێرت هێریک هۆنه‌ری بریتانی Robert Herrick 1571 -1674 ] له‌ به‌رهه‌مێکیدا به‌ناوی ” له‌گه‌ڵ یه‌کدی” ، [ پینێرۆ 1855 – 1934 Arthur Wing Pinero [شانۆنوس و ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی کۆتایی سه‌رده‌می ڤیکتۆریایی له‌ بریتانیا له‌ ” گوزه‌رگه‌ی نێوه‌ڕاست”دا، [ یوگنه‌ والتێر Ugene Walter] له‌ ” ته‌واو دراو‌” و ژماره‌یه‌کی زۆری‌تر له‌ نووسه‌ران، قسه‌یان له‌ باره‌ی بی به‌رهه‌می، ماندوکه‌ری ، ئازاراوی و کورتهێنانی هاوسه‌ری وه‌ک هۆکارێکی هاوئاهه‌نگی و تێگه‌یشتن ده‌ده‌نه‌ به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه‌.
لێکۆڵه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بیریار، هه‌رگیز بڕوا به‌ خۆی ناهێنێ له‌به‌رامبه‌ر پاساوه‌ ڕوکه‌شه‌ ناسراوه گه‌لییه‌کاندا. وی ده‌بێت له‌ چۆنیه‌تی ژیانی خۆیی ڕه‌گه‌زه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی قوڵتر سه‌رنجی بداتێ، تاوه‌کو بۆی ده‌رکه‌وێ که‌ بۆچی هاوسه‌ری فره‌ کاره‌ساتباری خۆی نیشانده‌دات.

[ئێدوارد کارپێنته‌ر 1844- 1929 نوسه‌ری سۆشیالیستی بریتانی، له‌ ده‌ستپێکه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئانارکۆسه‌ندیکالیزم و پشتیوانی له‌ هاوڕه‌گه‌زبازان ] پێیوایه‌ که‌ له‌ پشت هه‌ر هاوسه‌رییه‌که‌وه‌ ژینگه‌یه‌کی هه‌تایی دوو ڕه‌گه‌ز هه‌یه‌. ژینگه‌یه‌کی فره‌جیاواز له‌یه‌ک، که‌ ژن و پیاو ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی نامۆ به‌یه‌ک تیایدا بمێننه‌وه‌، لێکدابڕاو به‌هۆی خورافه‌وه‌‌، خو و ڕێساوه‌. هاوسه‌ری هێز و توانای گه‌شه‌ی زانیاری و ڕێزی به‌رامبه‌ر بۆ هه‌ردوولا، که‌ به‌بێ ئه‌وانه‌ هه‌ر ده‌زگه‌یه‌ک چاره‌نووسی‌ شکسته،‌ نییه‌.

[ هێنریک ئیبسن 1828 – 1906 شانۆنوسی به‌ناوبانگی نه‌رویژی، نوسه‌ری ” یانه‌ی بووکه‌شوشه‌” ]، که‌ دژی گشت درۆ‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌ ، بۆی هه‌یه‌ یه‌که‌م که‌س بووبێت، که‌ ده‌رکی ئه‌م ئه‌م ڕاستییه‌ی کردبێ. نورا [یه‌کێ له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی شانۆیی یانه‌ی بووکه‌شوشه‌] هاوسه‌ره‌که‌ی به‌جێدێڵێ، به‌ڵام نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ده‌ست ئه‌رکه‌کانی هیلاک بوو بوو یا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ستی به‌ پێداویستبوونی مافی ژنان ده‌کرد ( به‌وجۆره‌ی که‌ بۆی هه‌یه‌ ڕه‌خنه‌گرێکی هاکه‌زایی گومان بکات)، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و بۆی ده‌رکه‌وتبوو که‌ بۆماوه‌ی 8 ساڵ له‌گه‌ڵ که‌سێکی نامۆدا ژیابوو و چووبووه ژێرباری ‌مناله‌کانی. ئایا به‌م پێیه‌ هیچ شتێک له‌ ته‌مه‌نێکی هاوبه‌شی نێوان دوو نامۆ پێکه‌نیناوی و په‌ست‌تر هه‌یه‌ ؟ گویا‌ هیچ پێداویستیه‌ک له‌لایه‌ن ژنه‌وه‌ بۆ ناسینی پیاو له‌ ئارادا نییه‌، ته‌نیا شتێک که‌ له‌ ڕوانگه‌ وییه‌وه‌ گرنگی هه‌یه‌ پاشه‌که‌وتی داهاته‌کانی پیاوه‌. به‌م پێیه‌ تا ئه‌وه‌نده‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر پیاو چ شتێک بۆ ناسین هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی لێده‌رکه‌ی که‌ ژن ڕواڵه‌تێکی جوانکیله‌ و ڕوو له‌ده‌ری هه‌بێت؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ هێشتاکه‌ ئه‌م باوه‌ڕه‌ مه‌زهه‌بیه‌مان نه‌ خستۆته‌ڕوو، که‌ پێیوایه‌ ژن خاوه‌نی گیان نییه‌[!] ، ئه‌وه‌ی که‌ وی ته‌نیا ئافه‌رێندراێکی ڕووته‌ بۆ پیاو، که‌ له‌ په‌راسوی پیاو دروستکراوه‌ و ته‌نیا بۆ ئاسوده‌یی و ئارامی ئه‌و پیاوه‌ گه‌وره‌ و به‌هێزه‌ که‌ له‌ سێبه‌ری خۆشی ده‌ترسێ هاتۆته‌ بوون‌.

له‌وانه‌یه‌ چۆنایه‌تی که‌می که‌ره‌سته‌ی ئه‌و جێیه‌ی، که‌ ژنی لێ به‌رهه‌مهێنراوه‌ لێپرسراوی په‌ستی و ی خواری وی بێ‌! له‌ هه‌ر بارێکدا، ‌گه‌ر ژن خاوه‌نی گیان نییه‌، ئیتر چ شتێک له‌مه‌ڕ وی بۆ زانین هه‌یه‌؟ بێجگه‌ له‌وه‌ی، هه‌رچی ژنێک گیان و ده‌رونی بچوکتری هه‌بێ، داراییه‌کانی وی وه‌ک هاوسه‌رێک زیاتر ده‌بن و ئاسانتر و خێراتر ده‌توانێت خۆی له‌ هاوسه‌ره‌که‌یدا بتوێنێته‌وه‌. ئه‌وه‌ ملدانی کۆیلانه‌یه‌ به‌ به‌ بانتربوونی پیاو که‌ پێکهاته‌ی هاوسه‌ری له‌م ماوه‌ دورودرێژه‌دا ده‌ست لێنه‌دراو هێشتۆته‌وه‌. هه‌نوکه‌ له‌وێوه‌ که‌ ژن ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ شوێنی خۆی، په‌یکه‌ره‌ی پیرۆز و پارێزراوی هاوسه‌ری به‌ره‌به‌ره‌ لاواز ده‌بێ و هیچ جۆره‌ دڵدانه‌وه‌ و ئاخهه‌ڵکێسانێکی سۆزاوی ناتوانێت به‌ری پێبگرێ.

هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌، به‌ کچ ده‌وترێت، که‌ هاوسه‌ری دوا ئامانجی ئه‌و ده‌بێت‌، به‌مجۆره‌ په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنانی وی، ده‌بێت به‌ره‌و ئه‌م ئامانجه‌ ئاراسته‌ بکرێ. وی، وه‌ک به‌رخی‌ پاییز‌ بۆ سه‌ربڕین، بۆ وه‌ها کارێک ئاماده‌یه‌. له‌م باره‌دا، به‌ ده‌سه‌پاچه‌یی ته‌واوه‌، وی که‌متر له‌ پیشه‌وه‌رێک له‌مه‌ڕ کاره‌که‌ی، مافی زانینی له‌مه‌ڕ ڕۆڵی وه‌ک هاوسه‌ر و دایک هه‌یه‌. ئه‌م شته‌ بۆ کچێکی به‌ڕێز، بێشه‌رمانه‌ و ناشیرینه،‌ که‌ شتێک له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ژن و میردییه‌وه‌ بزانێ! به‌ڵی، له‌به‌ر ناکۆکبوونی له‌گه‌ڵ ئابڕومه‌ندی، پێویسته‌ که‌ به‌ڵێن و په‌یمانی هاوسه‌ری شتێکی قێزه‌ون بگۆڕێ به‌ پاکترین و پیرۆزترین پێکهاته،‌ به‌ جۆرێک که‌ به‌هیج جۆرێک بوێری پرسیار و ڕه‌خنه‌ی تێدا نه‌بێ. له‌م باره‌دا ئه‌مه مامه‌ڵه‌ و تێڕوانینی پارێزه‌رانی هاوسه‌رییه‌. به‌مجۆره‌ وی پێده‌نێته‌ په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌تایی له‌گه‌ل پیاوێک و خۆی گێج وسه‌رگه‌ردان، له‌خۆبێزار و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌ په‌یوه‌ند به‌ سروشتیترین و ته‌ندروسترین (غریزه‌) واته‌ سێکس له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر پیوه‌رێک خۆی ده‌بینێته‌وه‌. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانرێت بوترێت، که‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆری دڵته‌نگی، نائومێدی، به‌رته‌نگی و سکاڵا سروشتییه‌کان‌ له‌ هاوسه‌رییه‌وه‌ن به‌هۆی‌ ناهوشیاری له‌مه‌ڕ پرسگه‌لی په‌یوه‌ست به‌ سێکسه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن ( که‌ ئه‌م شته‌ وه‌ک به‌ڕێزی و ئابڕومه‌ندییه‌کی گه‌وره‌ ستایش ده‌کرێ!) ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک زیاده‌ڕه‌وی نیه،‌ ئه‌گه‌ر بڵێین که‌ شتێک فره‌تر له‌ دانیشتوانی وڵاتێک له‌به‌ر ئه‌م ڕاستییه‌ ئه‌فوساوییه‌ لێکهه‌لوه‌شاونه‌ته‌وه‌.

به‌م پێیه‌،‌ ئه‌گه‌ر ژن به‌ڕاده‌ی پێویست پێگه‌ییو و ئازاد بێ تاوه‌کو نهێنی و هێماکانی په‌یوه‌ندی سێکسی بێ دانپیانان و مۆڵه‌تی ده‌وڵه‌ت و کلیسا فێربێ، ئه‌وا وی وه‌ک هاوسه‌رێکی نه‌گونجاو بۆ پیاوێکی به‌ڕێز[!] سزاوار ده‌مێنێته‌وه‌ ( ڕێزێک که‌ که‌له‌پوتێک و گیرفانێک پاره‌ ده‌گرێته‌وه‌). ئایا هیچ‌ شتێک سوکایه‌تیکه‌رانه‌‌تر له‌م تێڕوانینه‌ هه‌یه‌ ، که‌ ژنێکی پێگه‌یو، ته‌ندروست و پڕ وزه‌ و ژیان و ئاره‌زوومه‌ندی، خواسته‌ سروشتییه‌کانی ڕه‌تکاته‌وه‌، ئاره‌زومه‌ندییه‌ فراوانه‌کانی ده‌سته‌مۆکات و له‌نێوبه‌رێت، زیان به‌ ته‌ندروستی خۆی بگه‌یێنێت و بیرکردنه‌وه‌ی خۆی به‌رته‌سک کاته‌وه‌، له‌ قوڵی‌ ئه‌زموونی سێکسی، خۆی دوور بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ پیاوێکی باش په‌یدا ببێت و وی وه‌ک هاوسه‌رێک په‌سه‌ند بکات ؟ ئه‌مه‌ به‌ ڕێکی مانای هاوسه‌ری ئه‌گه‌یێنێ. به‌مجۆره‌‌، دواجار بێجگه‌ له‌ شکسخواردن ئه‌نجامێکی که‌ی ده‌بێت؟ ئه‌مه‌ شتێکه،‌ ئه‌گه‌ر چی گرنگی که‌م نییه،‌ هۆکارێکه‌ که‌ هاوسه‌ری له‌ ئه‌وینداری جیاده‌کاته‌وه‌.

سه‌رده‌م، سه‌رده‌می واقیعیه‌ته‌کانه‌. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که‌ ڕۆمیۆ و ژولێت به‌گیانبه‌خشین له‌به‌رامبه‌ر نه‌فره‌ت و توڕه‌یی باوکانیان وه‌ستانه‌وه‌ یا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که‌ گرچن له‌پێناو ئه‌وینی خۆی خسته به‌ر تانه و ته‌شه‌ر‌ی هاوسێکانی به‌سه‌رچووه‌. گه‌ر له‌ هه‌ندێ هه‌لومه‌رجی که‌م وێنه‌دا، لاوان ڕێگه‌ به‌خۆیان بده‌ن تاوه‌کو له‌ ڕۆمانسییه‌تی ئه‌وینێک له‌ پیره‌کانه‌وه‌ سه‌رنجیانی ڕاکێشاوه‌ چێژی لێوه‌رگرن، سه‌رکوت و ئامۆژگاری ده‌کرێن تاوه‌کو په‌سه‌ند و مه‌نتیقی بن.

وانه‌یه‌کی مۆڕاڵی، که‌ به‌ کچان دراوه‌ ئه‌وه‌ نییه‌، که‌ ئایا پیاو کارایی له‌سه‌ر ئه‌وینی وی داناوه‌‌، به‌ چ ڕاده‌یه‌ک له‌ خۆیدا هه‌ست به‌م شته‌ ده‌کات‌؟ به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه،‌ که‌ ” تا چه‌نده‌”؟ ته‌نیا مه‌شخه‌ڵه‌ی‌ له‌ ژیانی واقیعی ئه‌مریکیه‌کان‌دا: ئایا پیاو ده‌توانێ ژیانێک پێکه‌وه‌ بنێ ؟ ده‌توانێت له‌ هاوسه‌ره‌که‌ی بپارێزێت؟ ئه‌مه‌ ته‌نیا پاساوده‌ری‌ هاوسه‌رییه‌ . به‌ره‌به‌ره‌ ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه‌ سه‌راپای هۆشی کچان پڕده‌کات. خه‌ونه‌کانی وی، مانگه‌شه‌و و ماچی ئه‌ویندارانه‌، فرمێسک و خه‌نده‌ نین. وی خه‌ون به‌ گه‌ڕان بۆ کڕین و چه‌نه‌دان له‌گه‌ڵ فرۆشیاردا ده‌بینێ. هه‌ژاری گیان‌ و ئاستنزمی هۆکارێکن که‌ له‌ دیارده‌ی هاوسه‌ریدا کراونه‌ته‌ بنچینه‌. ده‌وڵه‌ت و کلیسا هیچ بۆچونێکی‌تر په‌سه‌ند ناکه‌ن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، که‌ ئه‌مانه‌ هۆکارێکن که‌ ده‌وڵه‌ت پابه‌ند به‌ چاوه‌دێری ژن و پیاو ده‌که‌ن.

بێگومان که‌سانێک هه‌ن، که ‌ئه‌وین وه‌ک تێگه‌یشتنێکی فراوانتر له‌ دۆلار و ڕێساکان له‌به‌رچاو ده‌گرن. به‌تایبه‌ت ئه‌م شته‌ بۆ ئه‌و چینه‌ ڕاسته،‌ که‌ پابه‌ندییه‌ ئابورییه‌کان ئه‌وانی ناچارکردووه،‌ که‌ پشت به‌خۆیان ببه‌ستن. گۆڕانێکی گه‌وره‌ له‌ پێگه‌ی ژندا، که‌ به‌هۆی هۆکارێکی به‌هێزه‌وه‌ پێکهاتووه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ گه‌وره‌ و نائاساییه،‌ کاتێک که‌ ئێمه‌ سه‌رنج بده‌ین که‌ ئه‌م شته‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کوردتدا له‌ ژنانێکدا که‌ پێده‌نێنه‌ مه‌یدانی پیشيسازیه‌وه‌ ڕویداوه‌. شه‌ش ملیۆن ژنی موچه‌ وه‌رگر، شه‌ش ملیۆن ژن که‌ موچه‌ی یه‌کسانیان له‌گه‌ڵ پیاوان هه‌یه‌ تاوه‌کو به‌هره‌کێشی بکرێن، دزیان لێبکرێت، له‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن، به‌ڵێ ته‌نانه‌ت برسیه‌تیش بکێشن. شتێکی تر نییه‌ سه‌روه‌ری من ؟!!! به‌ڵێ شه‌ش ملیۆن هێزیکار له‌ پیشه‌ی جۆراوجۆردا له‌ به‌رزترین کاره‌ هۆشیه‌کانه‌وه‌ تا دژوارترین کاری جه‌سته‌یی له‌ کان و هێڵه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، ته‌نانه‌ت هه‌واڵده‌ره‌کان و پۆلیسه‌کان. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وان له‌ کۆت و به‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ری ته‌واو ڕزگاریان بووه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ژماره‌یه‌کی فره‌ که‌م له‌ له‌شکری‌ ژنانی موچه‌ وه‌رگر وه‌ک شتێکی هه‌میشه‌یی پرسی کارکردن له‌به‌رچاوده‌گرن. پیاوان، به‌بێ گوێدانه‌ ئه‌وه‌ی که‌ چه‌نده‌ په‌ککه‌وته‌ بووبن، وا ڕاهاتوون که‌ سه‌ربه‌خۆ و پشتبه‌ستوو به‌ خۆ بن. به‌ڵێ منیش ده‌زانم که‌ هیچکه‌س له‌ ئابوری پشت شکێنی ئێمه‌دا واقیعه‌ن سه‌ربه‌خۆ نییه‌. به‌ڵام هێشتاکه‌ داماو‌ترین جۆری پیاو نه‌فره‌تی له‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ مشه‌خۆربێت بێت، له‌هه‌ر بارێکدا، له‌وه‌ی که‌ ئاوا وێنا بکرێت.

ژن پێگه‌ی خۆی وه‌ک هێزی کاری کاتی داده‌نێت، که‌ له‌ یه‌که‌مین هه‌لدا ده‌خرێته‌ لاوه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه،‌ که‌ ڕێکخراوکردنی ژنان له‌ یه‌کێتیه‌ کارگه‌رییه‌کاندا زۆر دژواره‌. ” بۆچ ده‌بێت من به‌ یه‌کێتیه‌که‌وه‌ په‌یوه‌ست بم ؟ من به‌نیازم که‌ شو بکه‌م ، که‌ ببمه‌ خاوه‌ن کارخانه‌” ئایا هه‌ر له‌ مناڵییه‌وه‌ فێر نه‌کراوه،‌ که‌ ئه‌م پرسه‌ وه‌ک دوابانگه‌واز له‌به‌رچاو بگرێت؟ وی خێرا فێرده‌بێ، که‌ ماڵه‌که‌ی هه‌رچه‌نده‌ه‌ وه‌ک کارخانه‌ و زیندان زۆر گه‌وره‌ نییه‌، به‌لام خاوه‌ن و پارێزه‌ی فره‌ وه‌فاداری هه‌یه‌، که‌ هیچ شتێک ناتوانێت ئه‌و ڕزگار بکات. ئه‌گه‌رچی له‌ هه‌مووی ئازاراوی‌تر ئه‌وه‌یه‌ ،‌ که‌ ماڵ له چنگ کاری کرێگرته‌ ئازادی ناکات، به‌ڵکو ته‌نیا ئه‌رکه‌کانی زیاتر ده‌کات.

به‌پێی دواترین ئاماری ده‌رکراو له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی ” کار و موچه‌، زیادبوونی دانیشتوان” 10%ی کارگه‌رانی موچه‌ وه‌رگر له‌ نیویۆرک هاوسه‌رییان کردووه‌ و هێشتاکه‌ ده‌بێ وه‌ک کارگه‌رانێک به‌که‌مترین بڕی هه‌قده‌ست له‌ جیهاندا، دریژه‌ به‌ کاره‌که‌یان بده‌ن. به‌م لایه‌نه‌ ترسێنه‌ره‌، کاری سه‌ختی ماڵه‌وه‌ش زیاد ده‌بێ و به‌مجۆره‌ چ شتێک له‌ پارێزگاری و ڕاگرتنی‌ ماڵ ده‌مێنێته‌وه‌. له‌ ڕاستیدا، ته‌نانه‌ت کچێک له‌ چینی نێوه‌نجیش ناتوانێت باس‌ له‌ ماڵی خۆی بکات، له‌وێوه‌ که‌ ئه‌وه‌ پیاوه‌ که‌ سنووری هه‌ڵسورانی وی دیاری ده‌کات. گرنگیش نییه‌ که‌ مێرد، دڵبه‌ردێکی ئاژه‌ڵ ڕه‌فتار یا دڵدارێکی خۆشویستراو بێ. ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مه‌وێ نیشانی بده‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ ، به‌ڵێ‌، له‌ هاوسه‌ریدا، به‌ نیازچاکی پیاو، ژن ده‌بێته‌ خاوه‌ن ماڵ ( به‌ڵام چ ماڵێک ؟ ماڵه‌ مێردێک که‌ تێیدا ساڵیانی سال ژیان ده‌کات) تاوه‌کو ئه‌وه‌ی به‌ره‌ به‌ره‌، سه‌راپای جیهانبینی له‌مه‌ڕ ژیان و کاروباری مرۆیی به‌ ئاستێکی نزم و په‌ست و بێ نرخ و هیچی شوێنێک (مالێک) که‌ تێیدا ژیان ده‌کات داده‌بزێ! سه‌یر نییه‌ ئه‌م ژیانه‌ له‌ وی بوونه‌وه‌رێکی کورته‌بین، پرهه‌روهوریا و وه‌رسکه‌ر بسازێ و هه‌روه‌ها ، هه‌رگیز سه‌یر نییه‌ ئه‌گه‌ر بوونی وه‌ها ژنێک، پیاو له‌ماڵ وه‌ده‌رنێ! ژن له‌م ماڵه‌ (زیندانی بێگارکێشییه‌)دا ناچیته‌ هیچ جێییه‌ک، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، جێیه‌ک بۆ ڕۆیشتن شک نابات! له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، به‌سه‌ربردنی هه‌رچه‌نده‌ سه‌رده‌مێکی کورتی ژن و مێردایه‌تی به‌سه‌، تاوه‌کو هێزی ژن بۆ ژیانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان له‌نێو به‌رێت. به‌ره‌به‌ره‌ له‌ ڕوخسار و خۆده‌رخستندا بێ سه‌رنج ده‌بێ، قه‌ڵه‌و ماندوو ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ک، که‌ پیاو ڕووی لێوه‌ده‌گێڕێ وته‌نانه‌ت فره‌تر ڕقی لێده‌بێته‌وه. چه‌ بارێکی دڵته‌نگکه‌رانه‌ی شه‌ڕاوییه‌، نا؟!

به‌ڵام له‌باره‌ی مناڵه‌وه‌ چی؟ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نه‌بوایه‌، چۆن ده‌پارێزران؟ له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌ گرنگترین پرس نییه له‌ هاوسه‌ریدا؟ یان نه‌خێر؟ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازییه‌! به‌ هه‌بوونی پارێزگاری هاوسه‌ری له‌ مناڵان، هێشتاکه‌ هه‌زاران زارۆک، ده‌ستکۆتا و بێ خان و لانه‌ن. له‌گه‌ڵ بوونی هاوسه‌ریدا، یانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان و (دارتادیب) زیندانی مناڵان رۆژبه‌رۆژ فره‌تر ده‌بن. «دامه‌زراوه‌ی به‌رگرتن له‌ لێدانی مناڵان» ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌دان په‌روه‌نده‌ له‌مه‌ڕ خراپ جوڵانه‌وه‌ی دایکان و باوکانی «میهره‌بان» [!] ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌، به‌و هیوایه‌ی که‌ بۆ مناڵانی بێچاره‌، سه‌رپه‌نایه‌کی ئاسایش‌تر و میهره‌بانتر دابین بکات؛ کارێک که‌ ئه‌وڕۆکه‌، شانازییه‌که‌ی ده‌درێته‌ پاڵGerry Elbridge – 1744 – 1814 ] ] جێگری سه‌رۆککۆمار ‌ئه‌مریکا.

له‌وانه‌یه‌ که‌ هاوسه‌ری ئه‌و توانایه‌ی هه‌بێ، که‌ ئه‌سپێک به‌رێته‌ سه‌رکانی، به‌ڵام ئایا تێرئاوی ده‌کا؟ له‌وانه‌یه‌ یاسا، باوکێک که‌ خه‌رجی ماڵ و مناڵی نه‌کێشێ ده‌ستگیر بکات و به‌رگی تاوانباری بکاته‌به‌ر، به‌لام ئایا به‌م کاره‌ برسیه‌تی مناڵان له‌نێوده‌چێت؟ ئه‌گه‌ر باوکا کارێکی بۆ موچه‌ به‌ده‌ستهێنان نییه‌، ئه‌گه‌ر شوناس و ناونیشانی به‌ کردنه‌ سه‌رجاده‌ی مناڵه‌که‌ی ده‌شارێته‌وه‌، ئه‌ی ڕۆڵی هاوسه‌ری چییه‌؟ یاسا به‌کارده‌برێت تاوه‌کو پیاو بکێشنه‌ پای دادگه‌ی «دادوه‌ری» و دواتر له‌ پشت ده‌رگه‌ داخراوه‌کانه‌وه‌، دادوه‌رانه‌ بیشارنه‌وه‌؛ به‌ڵام دواجار، جێی خاڵی هێزی کاری باوک به‌ مناڵی بێسه‌رپه‌رشت ده‌درێت، نا، ئه‌مه‌ مافی هه‌رێمی دادگه‌ره‌. مناڵان له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ری نائومێدکه‌رانه‌ی باوکانێک که‌ به‌رگی خه‌ت خه‌تیان پۆشیوه، ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن‌.
هاوسه‌ری که به‌ پارێزه‌ری ژیانی ژن ده‌ژمێردرێت، بێجگه‌ له‌ کاره‌ساتی نه‌فره‌تاوی و شومه‌. ئه‌م پارێزه‌ره‌ قێزوه‌نه‌ و وه‌رسکه‌ره‌، به‌ خراپه‌ و سوکایه‌تی شاراوه‌، پله‌ و که‌سایه‌تی مرۆیی تێکده‌شکێنێ، ئه‌مه‌ پارێزگارییه‌که‌ که‌ له‌م ڕێسا میکرۆباوییه‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.

هاوسه‌ری هاوشێوه‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌ ( سیسته‌میک که‌ ئه‌ویش وه‌ک هاوسه‌ری باوکسالارانه‌یه‌). مافی ڕه‌وای مرۆڤ پێشێلده‌کات، به‌ر به‌ گه‌شه‌و پێگه‌یینی ده‌گرێت، جه‌سته‌ی ده‌شێوێنێ، له‌ نه‌زانی و لاوازی و وابه‌سته‌ییدا ڕایده‌گرێ. پاشان، دامه‌زراوه‌یه‌کی خێرخوازی داده‌مه‌زرێنێ تاوه‌کو دواهه‌مین سه‌رچاوه‌ی ده‌روون به‌رزی مرۆڤ گه‌شاوه‌کات.
هاوسه‌ری، ژن ده‌کاته‌ مشه‌خۆر، بارگرانی، نانه‌خۆر. له‌ ژیاندا توانایی ڕوبه‌وڕووبووونه‌وه‌ی لێده‌ستێنێته‌وه‌، هوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوده‌بات، تێڕوانین و خه‌یاڵی له‌ په‌لوپۆ ده‌خات و پاش ته‌واوبوونی ئه‌مانه‌، پارێزگاری لیکردنی سۆزاوی و لاوازی لاوێنه‌رانه‌ی ده‌سه‌پێنێت. داوێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌، ئاوه‌ژووکردنێکی ئاشکرا. گاڵته‌جارییه‌ک که‌( به‌ ملهوری بێپه‌رده‌) یاری به‌ که‌سایه‌تی مرۆڤ ده‌کات.

ئه‌گه‌ر دایک بوون، باڵایی سروشتی ژن بێ، ئه‌ی بۆچی باس له‌ ئه‌وین و ئازادی ده‌که‌ن؟ به‌ڵام هاوسه‌ری ئاوات و ئاره‌زووی ژن ده‌سوتێنێ و دوکه‌ڵه‌که‌ی به‌با ده‌دا‌. ئایا به‌ ژن ناڵێن، که‌ «ببه‌ به‌دایک تاوه‌کو گه‌شه‌ بکه‌ی» ؟ ئایا ئه‌مه‌ ڕێگر نییه‌ له‌ گه‌شه‌ی ژن؟ ئایا سه‌ربادان له‌ خۆفرۆشتن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی دایکایه‌تی به‌مایه‌ی شه‌رم و نه‌نگی نازانن؟ ئایا ئه‌وه‌ ته‌نیا هاوسه‌ری نییه‌، که‌ دان به‌ وه‌ها دایکایه‌تییه‌کی زۆره‌ملێ و قێزه‌وندا ده‌نێت؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له‌ دایکایه‌تی به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردنێکی ئازادانه‌، ئه‌وینێک، به‌رهه‌می خۆشی و سۆز بووایه‌، به‌هیچ جۆرێک ئاماده‌ نه‌ده‌بوون کارێکی وا بکه‌ن، که‌ که‌ کڵاوی تاوانباری بخرێته‌ سه‌ر ئافه‌ریده‌که‌ی و به‌ مۆری ترسناکی زۆڵی بانگی بکه‌ن. هاوسه‌ری بۆ بێناوه‌رۆککردنی ئه‌و شتانه‌ بووه‌ که‌ پاگه‌ندی بۆ ده‌کات، هاوسه‌ری به‌ تاوانگه‌لێک دژ به‌ دایکایه‌تی بۆ هه‌میشه‌ له‌ خۆشه‌ویستی بێبه‌شکراوه‌.

ئه‌وین به‌هێزترین و قوڵترین توخمی ژیانه‌، مژده‌ده‌ری هیوا، خۆشی و شادی؛ ئه‌وین سه‌رباده‌ر له‌ گشت یاساکان، گشت ڕێکه‌وتنه‌کان؛ ئه‌وین ئازادانه‌ترین و پڕمایه‌ترین ده‌ستمایه‌ی چاره‌نووش؛ چۆن ده‌توانرێت ئاوا هێزێکی کارا له‌گه‌ڵ ڕێسای په‌ستی ده‌وڵه‌تی- کلیسایی مناڵ خستنه‌وه به‌یه‌ک بچوێنرێت؟

ئه‌وینی ئازاد؟ مه‌گه‌ر ئه‌وین بێجگه‌ له‌ ئازادی ده‌توانێت شتێکی که‌ بێت؟ له‌وانه‌یه‌ بتوانرێت مێشک بکڕدرێت، به‌ڵام ئه‌وین هه‌رگیز. له‌وانه‌یه‌ بتوانرێت به‌سه‌ر جه‌سته‌دا زاڵبی‌، به‌لام به‌کاربردنی گشت هێزه‌کانی سه‌رزه‌مین ناتوانن به‌سه‌ر هێزی ئه‌ویندا سه‌رکه‌ون. ده‌توانرێت ده‌ست به‌سه‌ر وڵاتی زۆردا بگیرێت، به‌ڵام به‌سه‌ر ئه‌ویندا هه‌رگیز. ده‌توانرێت گیان کۆتوزنجیر بکرێت، به‌لام له‌به‌رده‌م ئه‌ویدا بێجگه‌ له‌ گرفتاربوونی ناتوانرێت هیج کارێک بکرێت. ده‌توانرێت وه‌ک پادشایه‌ک له‌سه‌ر ته‌خت دانیشیت و به‌ ده‌زگه‌ی پانوپۆڕی ملهورانه‌وه‌ فه‌رمان ده‌رکه‌یت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وین گشت ئه‌مانه‌ بێبایه‌خن. هه‌ژارانه‌ترین که‌لاوه‌ به‌ تیشکی ئه‌وین پڕژیان و گه‌رم و ڕازاوه‌ ده‌بێ. به‌ ئه‌وین لاوازترین هه‌ژار ده‌بێته‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پادشا. ئه‌رێ، ئه‌وین ئازاده‌؛ بێجگه‌ له‌ ئازادی له‌ هیچ شوێنێک نیشته‌جێ نابێ. ئه‌وین، له‌ ئازادیدا، له‌ خۆی پڕده‌بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وین له‌ شوێنێک ڕه‌گ داکوتێ، هیچ یاسا و ڕێسایه‌ک، هیچ دادگه‌یه‌ک ناتوانێت ڕیشه‌کێشی بکات. باشه‌ ئه‌گه‌ر زه‌وی نه‌یار(بایر) بێت، هاوسه‌ری چۆن ده‌یه‌وێ بێته‌ به‌ر؟ ئه‌م‌ شته‌، وه‌ک دوا په‌له‌قاژێی نائومێدانه‌ی ژیانه‌ به‌رامبه‌ر مه‌رگ.

ئه‌وین پێویستی به‌ پارێزگار نییه؛ جونکه‌ پاسه‌وانی خۆیه‌تی. تا سه‌رده‌مێک که‌ وه‌چه‌ و نه‌وه‌ی مرۆڤ ڕه‌گیان له‌ ئه‌ویندا بێ، هیچ مناڵێک بێ سه‌رپه‌نا و برسی نابێت و چیتر هه‌ست به‌نه‌بوونی سۆز ناکات. من باوه‌ڕم به‌مه‌ هه‌یه‌. من ژنانێک ده‌ناسم که‌ به‌ ئه‌وینداری به‌رامبه‌ر پیاوانێک که‌ له‌ڕستیدا خۆشیانویستن، له‌خۆیان دایکانێکی ئازادیان چێکرد. مناڵانی هاوسه‌ری، له‌تاو نه‌بوونی سه‌رپه‌رشتی، گرنگیپێدان و له‌خۆبردوویی ئازارده‌کێشن؛ له‌کاتێکدا که‌ دایکی ئازاد [مه‌به‌ست له‌ دایکایه‌تییه‌ به‌بێ هاوسه‌ری] توانای به‌خشینی گشت ئه‌م شتانه‌ی هه‌یه‌.

پارێزه‌رانی ڕابه‌رایه‌تی و سه‌روه‌ری، ترس و گومانیان له‌ سه‌رهه‌ڵدانی «دایکایه‌تی ئازاد» هه‌یه‌، نه‌کا ئه‌و ده‌ستکه‌وت (امتیاز)انه‌ی له‌جێکه‌وته‌یی هاوسه‌ریدا به‌ده‌ستیان هێناون، له‌ده‌ستیان بده‌ن. بێ هاوسه‌ری، کێ ده‌چێته‌ شه‌ڕ؟ کێ پاره‌ به‌ده‌ست دێنێ؟ ئه‌گه‌ر ژنان له‌مناڵ دروستکردنی بێ به‌ندومه‌رج خۆ لاده‌ن، ئیدی کێ ده‌بێته‌ پۆلیس و زیندانه‌وان؟! پادشا و سه‌رۆککۆمار وسه‌رمایه‌دار و که‌شیشه‌کان، هه‌مووان هات و هاواریانه “خه‌ڵکینه‌، خه‌ڵکینه‌”‌؛ خه‌ڵکانێک، که‌ ده‌بێت مانه‌وه‌ (خۆڕاگرتن)یان به‌ نرخی گۆڕینی ژن به‌ ئامێرێکی ڕووت (ته‌واو)، دابین بکرێت. له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌مانه‌وه‌ هاوسه‌ری، ده‌ریچه‌ی دڵنیاییه‌ بۆ پێشگرتن له‌ واقییعیه‌تی ترسناک و زیانبه‌خشی داچڵه‌کانی سێکسی ژن. به‌ڵام ته‌واوی ئه‌م هه‌وڵه‌ سڕکه‌رانه‌ بێ سه‌ره‌نجام ده‌مێننه‌وه‌. گشت فه‌رمانه‌ کلیساییه‌کان، زاڵی ڕێساکان و سه‌پاندنه‌ یاساییه‌کان بێسوود ده‌بن. ژنان نایانه‌وێ چیتر له‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌یه‌کی نه‌خۆش و لاواز و بێکه‌ڵک، که‌ بار و توانای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له چنگ نه‌بوونی و کۆیله‌تیدا نییه‌، هاوبه‌ش بن. له‌به‌رامبه‌ردا، مناڵانی باشتر و که‌متر ده‌خوازن، که‌ گشتیان به‌رهه‌می هه‌ڵبژرادنی ئازادانه‌ و هه‌مووان له‌ ژێر ساباتی ئه‌ویندا په‌روه‌رده‌ بووبن؛ نه‌ک ئه‌وه‌ی، که‌ له‌ ئه‌نجامی‌ زۆره‌ملێیی هاوسه‌ری له‌دایک بووبن. فه‌یله‌سوفه‌ مۆڕاڵیسته‌کانمان، هێشتاکه‌ فره‌شت ماوه‌ له‌باره‌ی هه‌ست به‌ لێپرسراوه‌تی کردن به‌رامبه‌ر مناڵان فێربن، ئه‌رک و په‌یامێک که‌ به‌ ئه‌وینی ئازاد له‌ سینه‌ی دایکدا‌ بۆ هه‌میشه‌ بێدار ده‌مێنێته‌وه‌. ژن، جوانی به‌دایکبوونی به‌ڕێزانه ناگۆڕێته‌وه‌ به‌ له‌دایکبوونی بوونه‌وه‌رێک، که‌ بڕیاره‌ له‌ که‌شێکی بۆگه‌ن و مه‌رگباردا له‌دایک بێت. ئه‌گه‌ر بڕیاربێ‌ ببێته‌ دایک، پێیخۆشه‌ باشترین و به‌نرخترینی ئه‌و شتانه‌ی که‌ هه‌یه‌تی، به‌ ئافه‌ریده‌که‌ی ببه‌خشێت. ژیان له‌گه‌ڵ مناڵ، ئامانجی وییه‌؛ وی ده‌زانێ، که‌ ته‌نیا به‌م ئامانجه‌ ده‌توانێت له‌ ئافه‌راندنی ژنان و پیاوانی شیاودا به‌شداربێت.

ئیبسن، هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ وێناکردنی ئالڤینگ دا ده‌رکێکی ڕۆشنی له‌ دایکێکی ئازاده‌ هه‌بووه. ئاڵڤینگ، ‌دایکێکی نموونه‌یی بوو، چونکه‌ له‌ هاوسه‌ری بوارد(پشتی کرده‌ هاوسه‌ری) تاوه‌کو فرینی گیانی ببینێ، تاوه‌کو بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر که‌سایه‌تی خۆی، تاوه‌کو گیانی بێته‌وه‌به‌ر و به‌توانا بێت. ئه‌فسوس که‌ نه‌یتوانی ئازیزی ژیانی، ئۆزڤاڵد ڕزگار بکات، به‌ڵام تێگه‌یشت که‌ ئه‌وینی ئازاد، تاکه‌ ڕوخساری جوانی ژیانه‌. که‌سانێک که‌ وه‌ک ئاڵڤینک، بۆ ڕاچه‌نینی گیانیان، خوێن و ئه‌شکیان ڕشت بۆ هوشیاربوونه‌وه‌یان، هاوسه‌ری به‌ بێمانا و گاڵته‌جاری و پوچ ده‌زانن و وازی لێدێنن. ئه‌وان ده‌زانن که‌ ئه‌وین که‌م ته‌مه‌ن بێ یا هه‌میشه‌ زیندوو، ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕۆشنه‌ بۆ ئافه‌راندنی نه‌وه‌یه‌کی چالاک و بنیاتنانی دونیایه‌کی نوێ.

له‌ باری په‌ستی هه‌نووکه‌یدا، ئه‌وین، بۆ زۆربه‌ شتێکی نامۆیه‌. دوورکه‌وتنه‌وه‌ لێی و خراپ تێگه‌یشتن لێی بۆته‌ باو(مۆد). تاڵه‌ ئاوریشمی و ناسکه‌کانی ئه‌وین، به‌رگه‌ی فشار و پێکداچوونه‌کانی ڕۆژانه‌ ناگرن. گیانی ئه‌وین دژوار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌راو هوریای قێزه‌ونانه‌ی کۆمه‌ڵگه نا‌گونجێت. ئه‌وین له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا که‌ خوازیاری وین، ده‌گریێ، ئازارده‌چێژێ و ئاخ هه‌ڵده‌کێشێ؛ چونکه‌ ناچاره بێسه‌ره‌نجامی هه‌ر ڕۆژه‌یان له‌هه‌وڵداندا بۆ گرتنی قه‌ڵای ئه‌وین، چاودێری بکا.

ڕۆژێگارێک، پیاوان و ژنانێک ڕاده‌بن که‌ توانای چوونه‌ ئه‌و قه‌ڵایه‌یان هه‌بێت. ئه‌وان خۆیان ده‌گه‌یێننه‌ ئه‌و قه‌ڵایه،‌ تاوه‌کو له‌ ڕوناکی و گه‌رمای ئه‌ویندا خاوێن ببنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر دونیا، وه‌چه‌خستنه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندی بنچینه‌یی دۆستانه‌، به‌ هاودڵی و لێک تێگه‌یشتن بسپێرێت؛ نه‌ک هاوسه‌ری، به‌ڵکو‌ ئه‌وین بکاته‌ چاودێری ئه‌م شته‌، چ خیالێک، چ وێناکردنێک، کامه‌ لێهاتوویی هۆنه‌رانه (شاعیرانه‌) ده‌توانێت به‌توانایی وه‌ها ژنان و پیاوانێک وێنا بکات.

سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو: * www.khushe.ir

* به‌داخه‌وه‌ له‌م ساته‌دا ماڵپه‌ڕی (خوشه‌) گرفت له‌ دۆمه‌ینه‌که‌یدا هه‌یه‌ و بۆ خوێنه‌ران ناکرێته‌وه‌، ده‌توانن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌قه‌که‌ی سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره‌ بکه‌ن: http://sunsite.berkeley.edu/Goldman/

بنچینه‌کانی یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌ (IWA)*

یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌، له‌ ڕه‌وتی خه‌باتی چینایه‌تیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه‌ ئامانجی یه‌كگرتنی ته‌واوی كارگه‌رانه‌ له‌ ڕێكخراوه‌ ئابورییه‌ خه‌باتكاره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌بات بۆ ڕزگاربوونی خۆیان له‌ سه‌ركوتی دوولایه‌نه‌ی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت، بكه‌ن. .


/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt;
mso-para-margin:0in;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:10.0pt;
font-family:”Times New Roman”;
mso-ansi-language:#0400;
mso-fareast-language:#0400;
mso-bidi-language:#0400;}

1– یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌، له‌ ڕه‌وتی خه‌باتی چینایه‌تیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه‌ ئامانجی یه‌كگرتنی ته‌واوی كارگه‌رانه‌ له‌ ڕێكخراوه‌ ئابورییه‌ خه‌باتكاره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌بات بۆ ڕزگاربوونی خۆیان له‌ سه‌ركوتی دوولایه‌نه‌ی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت، بكه‌ن. ئامانجی سه‌رله‌نوێ سازدانه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماكانی كۆمونیزمی ئازادیخوازانه‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵسوڕانی شۆڕشگێڕانه‌ی چینی كارگه‌ره‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ ته‌نیا ڕێكخراوه‌ ئابورییه‌كانی پرۆلیتاریا توانای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه‌یان هه‌یه‌. یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌ ئه‌وه‌ نیشانی كارگه‌ران ده‌دات، كه‌ وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر و داهێنه‌ری گشت سامانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چۆن په‌ی به‌ ڕێوشوێنی خۆیان ده‌به‌ن و ئه‌م ڕێوشوێنه‌ له‌ دژایه‌تیكردنی پارته‌ كارگه‌رییه‌ هاوچه‌رخه‌كان په‌ره‌ پێ بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ناكارایی به‌رنامه‌كانی ئه‌م پارتگه‌له‌ له‌ سه‌رله‌نوێ سازدانه‌وه‌ی ئابوری كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌.

2یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌، دوژمنی سه‌رسه‌ختی هه‌موو تاڵانگه‌ری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن (مۆنۆپۆڵكردن)ێكی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یانه، ئه‌مه‌ش‌‌ به‌هۆی پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌ ئابورییه‌كان و ئۆرگانه‌ به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانه‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن كارگه‌ران له‌ كێڵگه‌ و كارخانه‌كاندا به‌ڕێوه‌ ده‌برێن و‌ سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نه‌ ئازاده‌كان پێكده‌هێنن، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌ك و له‌ هیچ بارێكدا ناچنه‌ ژێر باری هیچ ده‌سه‌ڵاتێك یا ملكه‌چی هیچ پارتێكی ڕامیاریی نابن.

یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌، سه‌رله‌نوێ‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی ئابوری كۆمه‌ڵگه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنان وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی ڕامیارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پارته‌كان ده‌خاته ڕروو و به‌ڕێوه‌بردنی شته‌كان، شوێنی فه‌رمانڕه‌وایی مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌گرێته‌وه‌.

دواجار ئامانجی یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی رامیاری نییه‌، به‌ڵكو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌‌ له‌ ژیانی كۆمه‌لایه‌تیدا.

یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌ پێی وایه‌ به‌ نه‌هێشتنی مۆنۆپۆڵكردنی خاوه‌ندارێتی‌، ده‌بێت ‌له‌ناوبردنی مۆنۆپڵكردنی ده‌سه‌ڵات بێته‌دی، ئازادی مرۆڤ له‌ رێگه‌ی هیچ جۆرێك له‌ جۆره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ نایێته‌دی، له‌ ژێر هه‌ر ناوێكدا بن، به‌پێجه‌وانه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ بووه‌ و بۆ مۆنۆپڵكردنی نوێ و به‌رته‌ری پێدانی (امتیاز) نوێ، داهێنراوه‌.

3– یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌ دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌: پلاندانان له‌ خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌مه‌ڕۆژه‌دا له‌ پێناو گه‌شه‌پێدانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری چینی كارگه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووكه‌یی و فێركردنی جه‌ماوه‌ر چۆن بتوانێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كرده‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌ داهاتوودا و به‌شداریكردن له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ گشت توخمه‌كانی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی دێته‌ پێشه‌وه‌‌. یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌ به‌ هیچ سیسته‌مێكی فه‌رمانڕه‌وایی جێگره‌وه‌ رازی نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ ئامانجیه‌تی، به‌پێی بڕیاره‌كانی چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر و له‌ ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌ جۆراوجۆره‌كانییه‌وه‌ پێكدێت، كه‌ ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی كاری گشتی هه‌موو كارگه‌رانی ده‌ستكار و بیركار و له‌ گشت به‌شه‌ به‌ڕێوه‌براوه‌كانی پیشه‌سازی له‌ لایه‌ن كارگه‌رانه‌وه‌ جێگه‌ی گشت ده‌اموده‌زگه‌ فه‌رمانڕه‌واییه‌كان بگرنه‌وه‌، هه‌روه‌ها گشت كۆمه‌ڵێك یا كارگه‌یه‌ك یا به‌شێكی پیشه‌سازی ئه‌ندامێكی خودموختار ده‌بێت له‌ یه‌كێتییه‌كی ئابوری گه‌وره‌تردا و ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌كی ڕێكخراو به‌رهه‌مهێنان و كارگه‌لێك كه‌ پێوه‌ی په‌یوه‌ستن به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای ئامانجگه‌لێك كه‌ له‌سه‌ری پێكهاتوون و له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕینه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، به‌ڕێوه‌ده‌بات.

4– یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌ دژی ته‌واوی ڕێكخراوگه‌لێكه‌ كه‌ باوه‌ڕیان به‌ نێوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت و كلیسایه‌. چونكه‌ پێی وایه‌ ئه‌وانه‌ ته‌نیا ده‌توانن له‌ درێژه‌دان به‌ مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و كپكردنی سیستیماتیكیانه‌ی گیانی ده‌ستبه‌كاربوون و بیركردنه‌وه‌، به‌ كه‌ڵك بێن. نێوه‌ندگه‌رایی ڕێكخستنێكی‌‌ ساخته‌یه‌، چینه‌كانی ژێره‌وه‌ ملكه‌چی كه‌سانێك كه‌ پاگه‌نده‌ی باڵابوون ده‌كه‌ن، ده‌كات و نێوه‌ندگه‌رایی كاروباره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌داته‌ ده‌ست كه‌مایه‌تییه‌ك كه‌س، بۆ گۆڕینی تاك به‌ ڕۆبۆتێك كه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌روه‌ری و ئاراسته‌كردنه‌كانی ئه‌و كه‌مایه‌تییه‌ نێوه‌ندگه‌رایه‌ بجوڵێته‌وه. له‌ ڕێكخستنی‌ نێوه‌ندگه‌رادا، خێروبێری كۆمه‌ڵگه‌ ملكچی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مایه‌تی ده‌بێت، نموونه‌گه‌رایی شوێنی جۆراوجۆربوون، داسه‌پاندن شوێنی لێپرسراوه‌تی خودی ده‌گڕێته‌وه‌. یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌ ڕوانگه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكخستنێكی فیدراڵی به‌رفراوان ڕۆ ده‌نێت‌. به‌مه‌رجێك كه‌ له‌ خواره‌وه‌را بۆ سه‌ره‌وه‌ ڕێك بخرێن و له‌پێناو یه‌كخستنی گشت هێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ پاراستنی بیر و بۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا بن‌.

5 یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه ته‌واوی چالاكییه‌ پارله‌مانی و هه‌رجۆره‌ هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ بڕیارده‌ره‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وایه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ زۆربه‌ی ڕێكخراوه‌كانی‌ راپرسی ئازاددا، ناتوانرێت ناكۆكییه‌ به‌رچاوه‌كانی هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووكه‌یی بشاردرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می پارله‌مانی تاكه‌ ئامانجێكی هه‌یه‌، كه‌ ئه‌ویش ڕه‌واكردنی سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تییه‌.

6یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه گشت سنووره‌‌ ڕامیاری و نه‌ته‌وه‌ییه‌ جۆراوجۆره‌ داسه‌پێنراوه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یێنێ ئه‌وه‌ی كه‌ پێده‌ڵێن نه‌ته‌وه‌گه‌را‌یی بێجگه‌ ‌له‌ ئاینی ده‌وڵه‌تی نوێ، بۆ په‌رده‌پۆشكردنی به‌رژه‌وه‌ندی مادی چینه‌ موڵداره‌كان، به‌ولاوه‌ شتێكی تر نییه‌. یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه ته‌نیا دان به‌ جیاوازییه‌ ئابورییه‌كاندا ده‌نێت، ئیتر چ ناوچه‌یی بن یا نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وانه‌ن‌ ده‌بنه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی زنجیره‌ی پله‌وپایه‌ و نادادپه‌روه‌ری و هه‌ر جۆره‌ سته‌مێك ( له‌به‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌ك، ڕه‌گه‌ز و هه‌ر جیاوازییه‌كی راست یا هه‌له‌ی تری نێوان مرۆڤه‌كان)، هه‌روه‌ها یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌ به‌نێوی گیانی هاوپشتییه‌وه‌ بانگه‌وازی مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری (خودموختاری) بۆ گشت كۆمه‌ڵه‌ ئابورییه‌كان ده‌كات.

7– له‌به‌ر هۆگه‌لێكی ئاوا، یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه له‌ دژی شه‌ڕ و له‌شكرگه‌ری تێده‌كۆشێت. یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه پشتیوانی له‌ بانگه‌وازه‌كانی دژی شه‌ڕ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت سوپاكانه‌، له‌وێوه‌ كه‌ ته‌نیا به‌ ئامرازی دژه‌ شۆڕشیان ده‌زانێت بۆ‌ نۆكه‌ری سه‌رمایه‌داردان له‌ ڕێگه‌ی كارگه‌رانی به‌ سه‌ربازگیراوه‌وه‌، كه‌ له‌ ده‌می شۆڕش دا له‌لایه‌ن كارگه‌ران و یه‌كێتییه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، له‌وه‌ی كه‌ خوازیاری بایكۆت و ده‌ستكێشانه‌وه‌ ده‌بن له‌ گشت كه‌ره‌سته‌ سه‌ره‌تایی و به‌رهه‌مه‌ پێوسته‌كان بۆ شه‌ڕ بێجگه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كارگه‌ران تیایاندا سه‌رقاڵی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بده‌ن بۆ پشتیوانی له‌ شۆڕش، دواجار، یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه پشتیوانی له‌ مانگرتن گشتی خۆپارێزانه‌ وه‌ك ئامرازێكی كارا بۆ دژایه‌تی شه‌ڕ و له‌شكرگه‌ری، ده‌كات.

8یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه پێداویستی به‌رهه‌مێك كه‌ زیان به‌ ژینگه‌ ناگه‌یێنێت له‌به‌رچاو ده‌گرێت و هه‌وڵ ده‌دات به‌كارهێنانی توخمگه‌ڵیك كه‌ سه‌رله‌نوێ چی ناكرێنه‌وه‌ به‌لانی كه‌م بگه‌یێنێت و هه‌رچی زیاتر به‌ كاربردنی توخمگه‌لێك كه‌ له‌ توانادا هه‌یه‌ دوباره‌ تازه‌ بكرێنه‌وه‌. ڕێگه‌ به‌خۆی نادات هۆی سه‌ره‌كی قه‌یرانی هه‌نووكه‌یی ژینگه‌ پشتگوێ بخات كه‌ سه‌رچاوه‌ی بۆ چاوچنۆكی و سوود ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری هه‌میشه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوون (خه‌رجی به‌رهه‌مێنان)ه‌‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و درێژه‌دان به‌ مانه‌وه‌ی خۆی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه‌ وی توانای پاراستنی ژینگه‌ی نییه‌. زۆربه‌ی قه‌یرانی قه‌رزه‌ جیهانییه‌كان به‌هۆی ئاراسته‌ی كشتی به‌رهه‌مه‌ بازرگانییه‌كانه‌وه‌ كه‌ زیانی به‌ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه‌ سه‌ره‌كییه‌كان گه‌یاندووه‌، ئه‌م ڕاستییه‌ بووه‌ هۆی له‌ناوبردنی دارستانه‌ ستوونی و ئاسۆییه‌كان، برسیه‌تی و نه‌خۆشی. كه‌واته‌ پێویسته‌ خه‌بات بۆ پاراستنی گۆی زه‌وی و خه‌بات بۆ ڕوخاندنی سه‌رمایه‌داری، پێكه‌وه‌ گرێ بدرێن، یا ئه‌وه‌تا چاره‌نووسی هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ ته‌نیا هه‌ر تێكشكان ده‌بێت.

9یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه ڕایده‌گه‌یێنێت كه‌ پێ له‌سه‌ر‌ كاری ڕاسته‌وخۆ داده‌گرێت و یارمه‌تی و هانی خه‌باتگه‌لێك كه‌ دژ به‌ ئامانجه‌كه‌ی نین، ده‌دات. شێوازه‌كانی خه‌باتی بریتین له‌ مانگرتنه‌كان، بایكۆتكردنه‌كان و تێكدان و .. هیتر. كاری راسته‌وخۆ له‌ مانگرتنه گشتییه‌‌كاندا ئه‌زموونگه‌لێكی فراوان به‌ده‌ست دێنێت، كه‌ له‌ روانگه‌ی یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌وه‌ نێشانه‌ی ده‌ركه‌وتنی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن.

10– له‌ بارێكدا كه‌ یه‌كێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه دژی گشت توندوتیژییه‌كی ڕێكخراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر جۆره‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كه‌وه‌‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی ده‌بێت، چونكه‌ ململانێیه‌كی توندوتیژ به‌هۆی ململانێ چاره‌نووسییه‌كان له‌نێوان سه‌رمایه‌داری هه‌نووكه‌ی و كۆمۆنیزمی داهاتوودا. هه‌روه‌ها داننانی به‌ توندوتیژیدا له‌ جێی خۆیدا ده‌بێت،‌ كاتێك كه‌ ناچاره‌ وه‌ك ئامرازی به‌رگری دژی شێوازه‌ توندوتیژه‌ به‌كاربراوه‌كان له‌لایه‌ن چینه‌ فه‌رمانره‌واكانه‌وه‌ له‌ خه‌باتگه‌لێكدا كه‌ جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی و زار و ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌كاری به‌رێت، له‌ كاتێكدا ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌ ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ی خۆتێهه‌ڵقرتاندنی راسته‌وخۆی ڕێكخراوه‌ ئابورییه‌ شۆڕشگێڕه‌كانی كارگه‌رانه‌وه‌، ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌ده‌ست بێنێت، به‌م پێیه‌ پێویسته‌ پاڵپشتی شۆڕش ئه‌ركی ئه‌م ڕێكخراوه‌ ئابورییانه‌ بێت نه‌ك ده‌زگه‌ سه‌ربازی و شێوه‌ سه‌ربازییه‌ پێشكه‌وتووه‌كان، سه‌ربه‌خۆ و دابڕاو لێیان.

11– ته‌نیا له‌ ڕێكخراوه‌ ئابوری و شۆڕشگێڕییه‌كانی چینی كارگه‌ردا هێزێك كه‌ توانای ڕزگاركردنی وی و ‌ وزه‌ی داهێنه‌رانه‌ی پێویست بۆ سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمۆنیزمی ئازادیخوازانه‌، به‌دی ده‌كرێن.

نێوی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی

ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خه‌بات و هاوپشتی و ئه‌وه‌ی كه‌ گشت ڕێكخراوه‌ شۆڕشگێڕییه‌ یه‌كێتیگه‌راكانی جیهان یه‌كده‌خات به‌ نێوی ئه‌نجومه‌نی نیونه‌ته‌وه‌یی كارگه‌ران (IWA) ناسراوه‌.

ئامانجه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی كارگه‌ران:

A) ڕێكخستن و گه‌شه‌پێدانی تێكۆشانه‌ شۆڕشگێڕییه‌كان له‌ گشت وڵاتان، به‌ ئامانجی له‌نێوبردنی یه‌كجاره‌كی ته‌واوی ڕێكخراوه‌‌ ڕامیاری و ئابورییه‌ جێكه‌وته‌كان و جێگیركردنی كۆمۆنیزمی ئازادیخوازانه‌.

B) ڕێوشوێن به‌خشین به‌ ڕێكخراوه‌ یه‌كێتیگه‌راییه‌ شۆڕشگێڕه‌ ئابورییه‌كان له‌ سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و پیشه‌سازی، بنچینه‌ی به‌هێزكردنی ئه‌م جۆره‌ ڕێكخراوه‌ یه‌كگرتووانه‌یه‌ بۆ خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و ئاماده‌یی بۆ له‌نێوبردنی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت.

C) به‌رگرتن به‌ كنه‌كردنی هه‌ر پارتێكی ڕامیاری بۆ ناو ڕێكخراوه‌ یه‌كێتیگه‌را‌ ئابورییه‌كان و بڕیاردانی خه‌بات دژی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كۆنتۆڵكردنی یه‌كێتییه‌كان، له‌ لایه‌ن پارته‌ ڕامیارییه‌كانه‌وه‌.

D) به‌ستنی هاوپه‌یمانی مه‌رجدار له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌ شۆڕشگێڕییه‌كان و یه‌كێتییه‌ پرۆلیتارییه‌كانی تر به‌ ئامانجی پلاندانان و داڕێژانی كاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی كارگه‌ر كاتێك كه‌ بارودۆخه‌كه‌ ده‌یخوازێت و له‌گه‌ڵ خاڵه‌كانی (B, C)دا ناكۆك نه‌بێت و له‌ ڕێگه‌ی كاری هاوبه‌شه‌وه‌ بێت، له‌ توانادا هه‌یه ‌و به‌ڵام هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ك له‌گه‌ڵ پارته‌ ڕامیارییه‌كان و ڕێكخراوگه‌لێك كه‌ ده‌وڵه‌ت وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ ڕێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن، له‌ توانادا نییه‌.‌ یه‌كێتیگه‌رایی‌ شۆڕشگێڕانه‌ وه‌ها هاوكارییه‌کی چینایه‌تی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌، كه‌ تایبه‌ت بێت‌ به‌ به‌شداری له‌ لێژنه‌ ڕێكخراو و دارێژراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ( بۆ نموونه‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌ندیكاییه‌كان بۆ لێژنه‌ی پرۆژه‌كان) و وه‌رگرتنی پشتیوانی میری ته‌رخانكراو بۆ سه‌ندیكالیسته‌ فه‌رمییه‌كان و هیتر و هه‌ر كاركردێكی تر كه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی سه‌ندیكالیزمی دژه‌ ده‌سه‌ڵات ناكۆك بێت.

E) ڕسواكردن و دژایه‌تیكردنی توندوتیژی هه‌ره‌مه‌كی گشت میرییه‌كان كه‌ بۆ سه‌ركوتكردنی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی دژی شۆڕشگێڕان ته‌رخانكراوه‌.

F) توێژینه‌وه‌ی گرفتگه‌لێك كه‌ بۆ جیهانبینی پرۆلیتاریا له‌ پێناو به‌هێزكردن و گه‌شه‌پێدانی بزووتنه‌وه‌كانی گرنگن ، چ له‌ یه‌ك وڵات یا له‌ چه‌ند وڵاتدا بێت و كۆمه‌ك بۆ پشتیوانی له‌ مافه‌كانی چینی كارگه‌ر له‌ شۆڕش و خۆڕزگاركردنیدا.

G) ده‌ستبردن بۆ چالاكی یه‌كدی یارمه‌تیدان له‌ ململانێ ئابورییه‌ گرنگه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان، یا ده‌ستبردن بۆ ململانێ ڕه‌خنه‌ییه‌كان دژی دوژمنه‌ ئاشكرا یا شاراوه‌كانی چینی كارگه‌ر.

H) دابینكردنی كۆمه‌كی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ گشت بزووتنه‌وه‌كانی چینی كارگه‌ر، له‌ هه‌ر وڵاتێكدا كه‌ ڕابه‌ری خه‌بات له‌ ده‌ستی ڕێكخراوی سه‌رتاسه‌ری ئابوری پرۆلیتاریدایه‌. ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی كارگه‌ران ته‌نیا كاتێك خۆی له‌ كاروباری یه‌كێتییه‌كان له‌ وڵاتان تێهه‌ڵده‌قورتێنێت، كه‌ ڕێكخراوه‌ی په‌یوه‌ست له‌و وڵاته‌دا خوازیاری ئه‌مه‌ بێت یا كاتێك كه‌ ئه‌و به‌شه‌ بنه‌ما گشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی كارگه‌رانی پێشێل كردبێت.

The International Workers’ Association (IWA) *


/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt;
mso-para-margin:0in;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:10.0pt;
font-family:”Times New Roman”;
mso-ansi-language:#0400;
mso-fareast-language:#0400;
mso-bidi-language:#0400;}
و.
هه‌ژێن

http://cnt-ait.info
[email protected]

خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و ڕێکخراوبوون

هه‌ژێن

کۆمه‌ڵگه‌ یا نه‌ته‌وه‌ و دانیشتوانی وڵاتێک یه‌که‌یه‌کی هاوبه‌رژه‌وه‌ند نییه‌ وه‌ک چینی سه‌روه‌ر و پاوپه‌یوه‌نده‌کانی پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها هاوئاهه‌نگیش نییه‌ وه‌ک ده‌یانه‌وێ وه‌های نیشان بده‌ن. به‌ڵکو کۆمه‌ڵگه‌ ئاوسه‌ به‌ کێشه‌ و ململانێی نێوان به‌شه‌ به‌رژه‌وه‌ند جیاوازه‌کانی‌ و ئه‌و به‌شانه‌ چین و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا پێکدێنن و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێکانی نێوانیان به‌ واتای له‌دایکبوونی سه‌رده‌م، قۆناخ یا شێوازێکی‌تر له‌ به‌رهه‌مهێنان و گۆڕینی ڕیوشوێنیان و داڕشتنه‌وه‌ی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان دێ. ئه‌مه‌ش یه‌کێتی و هاوکاری ئه‌ندامانی ئه‌و چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ده‌خوازێ، که‌ خوازیاری گۆڕینی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌تی. به‌م پێیه‌ش هه‌رچی ململانێی نێوان چینه‌کان فره‌تر په‌ره‌بسێنێ، پێداویستی ڕێکخراوبوون وه‌ک یه‌کێتی ویست و توانا، فره‌تر خۆی به‌رجه‌سته‌ ده‌کات.

ئه‌گه‌ر سه‌رنجی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی بده‌ین، ده‌بینین به‌خۆی له‌سه‌ر جۆرێک له‌ ڕێکخستن، که‌ له‌ سیسته‌مێکی سته‌مکارانه‌دا په‌ستاندنیه‌تی، ڕێکخراوه‌ و خودی کۆمه‌ڵگه‌ش به‌سه‌ر چه‌ندین ڕێکخراوه‌ی ئابوری، سیاسی، جه‌ماوه‌ری، …تد دابه‌ش بووه‌. ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستی ئێمه‌یه‌، ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌؛ ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری واته‌ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی که‌ ئه‌ندامانی چینێک یان توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای خواست و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان کۆده‌کاته‌وه‌ و له‌ ڕێڕه‌وی خه‌باتی هاوئامانجیاندا شێوازێکی گونجاو له‌ ڕێکخرابوون به‌ بزوتنه‌وه‌که‌یان ده‌به‌خشێ، به‌ واتایه‌کی‌تر ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری واته‌ یه‌کێتی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی ئه‌ندامانی چین یا توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئامرازێکی گونجاو بۆ به‌ده‌ستهێنانی داخوازی و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان. ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌و مانایه‌ نا، که‌ ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ر به‌و توێژه‌ یان چینه‌بوون که‌ خۆی پێوه‌ پێناسه‌ ده‌کات، ئیتر ئه‌وه‌ ڕێکخراوه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ته‌واو عه‌یاره‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ ئامانج و به‌رنامه‌ی کار و شێوازی خه‌باته‌که‌ی و سه‌ربه‌خۆبوونیه‌تی له‌ ده‌زگه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چینایه‌تی و پاشکۆیه‌تی بۆ پارته‌ سیاسیه‌کان، جه‌ماوه‌ری بوونی ده‌سه‌لمێنێ، ئه‌گه‌ر نا، ده‌بوو ڕێکخراوه‌ زۆره‌ملێ و پاشکۆکانی پارتی به‌عس و حکومه‌ته‌که‌ی جه‌ماوه‌ریترین ڕێکخراو بوونایه‌. ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێ لێوه‌ی بدوێم خه‌باتی جه‌ماوه‌ری توێژه‌کانی پرۆلیتاریا و ڕۆشنایی خستنه‌سه‌ر شێوازه‌کانی ئه‌م ڕێکخرابوونه‌، وه‌ک پێداویستییه‌کی مێژوویی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ ڕه‌وتی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌م چینه‌.

ڕێکخراوه‌کان به‌گشتی‌و ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئامانجه‌کانیان، له‌ ڕه‌وتی به‌روپێشه‌وه‌چوونی کۆمه‌ڵگه‌ و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ململانێکانیدا، پێناسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ خۆ ده‌گرن و به‌م پێیه‌ش ده‌توانرێت بکرێن به‌دوو به‌شه‌وه‌ یا له‌ دوو ڕیزی دژ به‌یه‌کدا لیست بکرێن:

– ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که‌ خوازیاری پاراستنی باری هه‌نووکه‌یی کۆمه‌ڵگه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ جێکه‌وته‌کانی به‌رهه‌مهێنانن، ئه‌مانه‌ گشت ڕێکخراوه‌ ئابورییه‌کان، سیاسییه‌کان، ڕێکخراوه‌ زه‌رد و‌ ڕیفۆرمیسته‌کان ده‌گرێته‌وه‌، که‌ به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شیوه‌کان به‌رگری له‌ مانه‌وه‌ی سیسته‌می چینایه‌تی ده‌که‌ن. ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که‌ ده‌که‌ونه‌ ئه‌م به‌ره‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێکخستن و بڕیاردان له‌سه‌ره‌وه‌ دامه‌زراون، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی میکانیزمێکه‌ که‌ به‌رده‌وام بیروکراسی و پله‌به‌ندی ئه‌ندامانیان به‌رجه‌سته‌ ده‌کات. ئه‌مانه‌ کوپیکردنه‌وه‌ی یاسا و ڕێسا و په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن و ئامانجیان زیندوڕاگرتنی سیسته‌مه‌که‌یه‌‌، که‌ هه‌رده‌م خۆی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی دژه‌کانیدا ده‌بینێته‌وه‌.

– ئه‌وانه‌ی که‌ خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی ئێستا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ن، که‌ مرۆڤ به‌ کۆیله‌ی مرۆڤ ڕاده‌گرن، ڕێکخراوگه‌لێک له‌م ڕیزبه‌ندییه‌دا ده‌وه‌ستن، که‌ خه‌بات بۆ کۆتاییهێنان به‌ نادادوه‌ری و سه‌رکوت و سه‌روه‌ری چینایه‌تی ده‌بێته‌ پێناسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان. گه‌ر ئه‌مانه‌ی له‌م به‌ره‌دا وه‌ستاون، بیانه‌وێ له‌ دژایه‌تی به‌رامبه‌ره‌که‌یاندا سه‌رکه‌تووبن، ده‌بێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و چه‌که‌ بن، که‌ نه‌یاره‌که‌یان شه‌ڕی ئه‌مانی پێده‌کات، ئه‌مه‌ش به‌ واتای به‌کاربردنی میکانیزمێک له‌ ڕێکخستندا، که ڕێگره‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی بیروکراسی و پله‌به‌ندی و ده‌سته‌مۆکردنیان له‌ لایه‌ن ده‌زگه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چینایه‌تی و پارته‌ سیاسیه‌کانه‌وه‌، واته‌ هه‌ڵهێنجانی شێوازی نوێی ڕێکخستن و بڕیاردان له‌ بۆته‌ی خه‌باتی ڕۆژانه‌یدا و ده‌ستبه‌رداربوونی ڕێسا به‌سه‌رچووه‌کانی کارکردن.

وه‌ک وتمان مه‌به‌ست له‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری پرۆلیتاریا و ڕێکخراوبوونیه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین شێوازێک له‌ ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ری و شێوازی کارکرد و ئاستی هه‌ڵسوڕان و داخوازی، میکانیزمی بڕیاردان و جێبه‌جێکردن و فیلته‌ری پاڵاوتنی له‌و ئاراسته‌ نا پرۆلیتاریانه‌ی، که‌ ده‌خوازن ڕێکخراوه‌که‌ له‌ کاراکته‌ره‌ چینایه‌تییه‌که‌ی خاڵیکه‌نه‌وه‌ و بیکه‌نه‌ پاشکۆی سیاسه‌ته‌کانیان، به‌دیبێنین. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌کی خیرا به‌ شێوازه‌ جۆراو جۆره‌کانی ڕێکخراوبوونی پرۆلیتێری‌دا بخشێنینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه‌ شێوازی گۆنجاو بۆ هه‌ر توژێژێک یان به‌شێک له‌ چینه‌که‌ له‌ هه‌لومه‌رجی خۆیی و بابه‌تی ڕه‌خساو و بارودۆخی له‌باردا، بۆمان ده‌رکه‌وێ و بتوانین پشتبه‌ستوو به‌ میکانیزمێکی شۆڕشگێڕانه‌، ڕێگری له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی شکستی ئه‌زمونه‌کان بکه‌ین.

سه‌ندیکا، یه‌کێکه‌ له‌ سه‌ره‌تاییترین ڕێکخستنی خۆڕسکانه‌ی کارگه‌ری و له‌سه‌رده‌می ساوایی چینی کارگه‌ردا سه‌یهه‌ڵداوه‌ و به‌پێی که‌م ئه‌زمونی ئه‌وکات و بارودۆخێک که‌ بزوتنه‌وه‌که‌ی پێدا تێپه‌ڕبووه‌، تاڕاده‌یه‌کی زۆر جۆرێک له‌ لاسایی شێوازی پێکهاتن و کارکردنی ده‌زگه‌ و ناوه‌نده‌ بۆرژوازییه‌کان سودی وه‌رگرتووه‌ و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵسوڕان و ڕێکخستنی له‌سه‌ر بنمای پێشه‌یی و به‌شه‌کان بووه‌، بۆیه‌ هه‌ر زوو بۆته‌ مامانی له‌دایکبوونی ئۆرۆستۆکراسی و ته‌شه‌نه‌ی بیروکراسی و که‌وتۆته‌ سه‌نگه‌ری چاکسازی سیسته‌می چینایه‌تی. ئیتر لێره‌وه‌ ڕه‌وتی سه‌ندیکا له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی پارته‌ سیاسیه‌کان که‌ به‌ نیازی ڕیفۆرمکردنی سیسته‌می چیناته‌تی و باشترکردنی دونیای سه‌رمایه‌دارین، یه‌کانگیر بووه‌، باشترین نمونه‌ش پاشکۆیه‌تی سه‌ندیکاکانه‌ بۆ پارته‌ سۆشیال‌دیموکراته‌کان، که‌ تا هه‌نوکه‌ش به‌رده‌وامه‌ و ته‌نانه‌ت مێژوویان به‌ڕاده‌یه‌ک ئامێته‌ بووه‌و له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌، بوونه‌ته‌ پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نکاره‌کان و چه‌کوشی سه‌ری کارگه‌ران. به‌ڵام ئه‌مه‌ هیچکات به‌و مانایه‌ نییه‌، که‌ ئیتر سه‌ندیکا ناتوانێت ئامرازێکی گونجاو بێت بۆ ڕێکخستن، به‌ڵکو له‌ زۆر شوێن و بۆ هه‌ندێ توێژی چینه‌که‌ ده‌کرێ گونجاوترین بن. به‌ڵام به‌ ڕێکخستنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر شێوازی له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ و کردنی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی به‌ کۆڵه‌که‌ی زیندوو ڕاگرتن و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا وه‌ک میکانیزمی به‌رگرتن به‌ سه‌رهه‌ڵدانی ئۆرۆستۆکراسی و بیروکراسیه‌ت و پاشکۆبوونیان بۆ ده‌وڵه‌ت و پارته‌ سیاسیه‌کان چ فه‌رمانڕه‌وا و چ ئۆپۆزسیۆن. ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت که‌ سه‌ندیکا پێشتر، باشتر له‌ هه‌نووکه‌ بۆ گشت توێژ و به‌شه‌کان گونجاو ‌بووه‌، ئه‌وڕۆکه‌ش‌ ده‌کرێ بۆ هه‌ندێ توێژی وه‌ک بێکاران، کارگه‌رانی کشتوزار، کارگه‌رانی خزمه‌تگوزاریه‌کان گونجاوتر بێ، هه‌ڵبه‌ته‌ له‌بیرمان بێ، که‌ به‌ شێواز و میکانیزمی نوێ.

کۆمیته‌ی کارخانه‌کان، که‌ زیاتر له‌ سه‌رده‌مه‌ قه‌یراناوییه‌کاندا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، خۆڕسک* و شۆڕشگێر، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن کارگه‌رانه‌وه‌ ده‌ستیان بۆ ده‌برێ و گه‌رچی سه‌ره‌تا ئامانجیان فره‌تر ئابورییه‌، به‌ڵام له‌ڕه‌وتی گه‌شه‌و کارکردنیاندا ده‌بنه ئه‌لته‌رناتیڤی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و خۆبه‌خۆ خۆیان له‌به‌رده‌م به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارخانه‌ و کۆنترۆڵی به‌رهه‌مهێناندا ده‌بیننه‌وه‌. مێژووی خه‌باتی چینایه‌تی نمونه‌ی سه‌رکه‌وتووی له‌م هه‌وڵانه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ – له‌وانه‌ کۆمیته‌ی کارخانه‌کان له‌ ڕوسیه‌ پێش و پاشی ئۆکتۆبه‌ری 1917، کۆمه‌یته‌ی کارخانه‌کان له‌ ئیتالیا 1919 – 1920، کۆمیته‌ی کارخانه‌کان و کۆمه‌ڵه‌ جوتیارییه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی ئیسپانیا، که‌ له‌ هه‌سێ باره‌که‌دا ڕاسته‌وخۆ و ناڕسته‌وخۆ ، له‌سه‌ر ده‌ستی بۆلشه‌ڤیکه‌کان تێکشکێنران،‌ ئه‌وڕۆکه‌ش له‌ ئه‌رژه‌نتین زیندووترین ئه‌زمون به‌ڕیوه‌یه‌، که‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابوردوودا له‌لایه‌ن کارگه‌رانه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ری بۆ کراوه‌ و تا هه‌نوکه‌ش له‌ هه‌ندێک کارگه‌ و کارخانه‌دا ده‌ستی بۆ براوه‌، له‌وانه‌ کارخانه‌کانی زانۆن و بروکمان تا هه‌نوکه‌ش له‌لایه‌ن کارگه‌رانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌ و به‌ڕێوه‌ده‌برێن-، به‌مجۆره‌ بزوتنه‌وه‌که‌ پێ ده‌نێته‌ قۆناخیکی نوێ و بۆ ئاستێکی‌ باڵاتر سه‌رده‌کوێ و خۆی له‌به‌رده‌م دیاریکردنی چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگه‌ و ڕێکخستنه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌بردنیدا ده‌بینێته‌وه‌. لێره‌دا خۆی له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی دژه‌ شۆڕشدا بۆ گێڕانه‌وه‌ و ڕاگرتنی ڕه‌وتی ڕوداوه‌کاندا ده‌بینێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی که‌ بۆلشه‌ڤیکه‌کان له‌ پاش شۆڕش بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات گرتیانه‌به‌ر و به‌ نه‌خشه‌و پیلانی ناڕاسته‌وخۆ که‌وتنه‌ پاشه‌کشه‌پێکردن و تێشکانی کۆمیته‌کان. به‌کورتی کۆمیته‌کان، ئامرازی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌باتی کارگه‌رین و ده‌بێت هه‌ڵسوڕاوانی کارگه‌ری هه‌رده‌م له‌بیری ئه‌وه‌دا بن، که‌ له ‌بچوکترین هه‌ل و بارودۆخی له‌باردا، کۆمیته‌کان وه‌ک ئامرازی خه‌بات و به‌ڕیوه‌بردن بخه‌نه‌ڕوو. به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌، که‌ له‌باری ئاساییدا نابێت بیر له‌ پێکهێنانیان بکرێته‌وه‌، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر کۆمیته‌کان و کۆڕوکۆمه‌ڵ و تۆڕه‌ کارگه‌رییه‌کان، شانبه‌سانی ڕێکخستنه‌کانی‌تر له‌ ڕه‌وتی خه‌باتی ڕۆژانه‌دا کار بۆ پێکهێنانیان نه‌کرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ر له ‌شه‌و و ڕۆژی هه‌ڵچوون و قه‌یرانه‌کاندا دروستیش ببن، بێگومان لاواز و پایه‌ ئه‌ستور نابن و له‌ که‌م ئه‌زمونیدا، ده‌که‌ونه‌ به‌ر مه‌ترسی تێکشکان. هه‌ر بۆیه‌، ده‌کرێ کۆمیته‌کان هه‌روه‌ک کۆڕوکۆمه‌ڵ و تۆڕه‌ کارگه‌رییه‌کان، سه‌ره‌تا ناوکه‌یان له‌ هه‌ڵسوڕاوانی کارگه‌ری و سۆشیالیستی پێکبێنن و له‌ ساته‌وه‌ختی هه‌ڵچوون و قه‌یرانی وه‌ک ئه‌رژه‌نتین‌دا گه‌وره‌ترین هێز و پایه‌ و پشتیوانی کۆمه‌ڵگه‌ به‌ده‌ست بێنن، که‌ تاڕادیه‌کی باش توانیویانه‌ لایه‌نه‌ نیگه‌تیڤه‌کان بخه‌نه‌لاوه‌ و ده‌ست بۆ لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤه‌کان گه‌شه‌ پێبده‌ن. ئه‌مه‌ش به‌ ڕوونی به‌ بزوتنه‌وه‌که‌وه‌ دیاره‌ و سه‌رکه‌وتنی تا هه‌نووکه‌ی له‌ گره‌وی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی چینایه‌تییاندا بووه‌ ونه‌چوونه‌ته‌ ژێر فشاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ و هه‌ر ڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت و پارته‌ سیاسییه‌کان و نه‌بوونه‌ته‌ پاشکۆی هیچ لایه‌ک، تاوه‌کو خاوه‌ن کارخانه‌کان و ئاسا له‌دژیان به‌هه‌ل بیقۆزێته‌وه‌.

سۆڤیه‌ت ( شورا یا ئه‌نجومه‌ن **)، ده‌رکه‌وته‌ی سه‌رده‌مه‌ چاره‌نوسسازه‌کانی مێژووه‌، کۆمۆنه‌ی پاریس، شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، 1918 له‌ ئاڵمان، 1919- 1920 له‌ ئیتالیا، 1936 له‌ ئیسپانیا، 1979 له‌ ئێران و ئازاری 1991 له‌ کوردستان. سۆڤیه‌ته‌کان له‌ ڕوسیه‌ پێش ئه‌وه‌ی، که‌ وه‌ک ئامرازی به‌ڕێوه‌بردن ده‌رکه‌ون، ئامرازی به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی ڕۆژانه‌ بوون و له‌ قاڵبوونی بزوتنه‌وه‌که‌دا و له‌ هاوسه‌نگی هێز و ڕه‌خسانی بارودۆخدا، به‌ره‌و به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یا وه‌ک ئامرازی به‌ڕێوه‌بردن خۆیان سه‌لماند. سۆڤیه‌ته‌کانیش وه‌ک ڕێکخستنه‌ کارگه‌ری و جه‌ماوه‌رییه‌کانی‌تری پرۆلیتاریا، له‌ هه‌ناوی خه‌بات و قاڵبوونی هوشیاری چینایه‌تیدا، سه‌ریانهه‌ڵداوه‌، ڕێک به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێ پێمان بسه‌لمێنن، که‌ ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م پارت یا ئه‌و ئاراسته‌ی سیاسی بوون و هه‌ڵکه‌وتووه‌ سیاسیه‌کان ئه‌م ئاگاییه‌یان بردۆته‌ ناو کارگه‌رانه‌وه‌. به‌ڵام ڕاستی ڕوداوه‌کان، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ ده‌سه‌لمێنێ. بۆ نمونه‌ له‌ ڕوسیه‌ سۆڤیه‌ته‌کان پێکهاتبوون و له‌مه‌یدانی خه‌باتدا هه‌ڵده‌سوڕان، که‌چی بۆلشه‌ڤیکه‌کان له‌مه‌ نائاگا بوون، یا ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌ته‌کان به‌ دروشمی گشت ده‌سه‌ڵات بۆ سۆڤیه‌ته‌کان، خوازیاری به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌بوون ، که‌چی بۆلشه‌ڤیکه‌کان له‌ دۆما دا، خه‌ریکی سازش و برابه‌شی ده‌سه‌ڵات بوون له حکومه‌تی کاتیدا. که‌واته‌ سۆڤیه‌ته‌کان، هه‌م ئامرازی ڕێکخستن و به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی ڕۆژانه‌ن و هه‌م ئامرازی ڕێکخستن و به‌ڕیوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌، به‌ واتایه‌کی‌تر هه‌م ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌رین بۆ به‌ده‌ستهێنانی داخوازییه‌ ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ شوێنی کار و ژیاندا، هه‌م ئه‌ڵته‌رناتیڤی پارله‌مان و نوێنه‌رایه‌تی بۆرژازین.

سۆڤیه‌ته‌کان وه‌ک ئامرازی خه‌بات، سۆڤیه‌ته‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌کۆبونه‌وه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی نوێنه‌ران و بڕیاردان له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ پشتئه‌ستورن، هه‌میشه‌ خاوه‌نی میکانیزمی ڕاماڵینی بیروکراسی و ڕێگرین له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌بوونی ئۆرۆستۆکراسی‌دا. به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی پرۆلیتاریا، هه‌رده‌م سه‌روه‌رانی کۆمه‌ڵگه ‌و ئه‌وانه‌ی که‌ چاویان له‌ کورسی ده‌سه‌ڵای بڕیوه‌، هه‌وڵیان له‌پێناو ئه‌وه‌دا بووه‌، که‌ ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کان، بخه‌نه‌ ژێر سێبه‌ری شێوازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان. بۆیه‌ ‌مه‌رجێکی سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی سه‌روه‌ری چینایه‌تیدا، به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی شێوازی هه‌ڵسوڕانی ئاراسته و پارته‌ سیاسیه‌کانه‌ له‌خودی سۆڤیه‌ته‌کاندا، تاڕاده‌ی سفر و هێنانه‌خواره‌وه‌ی تا ئاستی ئازادی به‌شداری و هه‌ڵسوڕانی تاک و ئازادی له‌ په‌یڕوکردنی بیروڕای جیاواز له‌ چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی سۆڤیه‌ته‌کاندا، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی پوکانه‌وه‌ و ده‌سته‌مۆکردنی ڕێکخراوه‌کان له‌ لایه‌ن پارته‌ سیاسییه‌ ئۆپۆزسیۆن و فه‌رمانڕه‌واکانه‌وه‌، دوربخرێته‌وه‌. به‌واتایه‌کی‌تر ئه‌ندامبوونی ئه‌ندامانی توێژه‌ پرۆلیتیریه‌کان له‌ هه‌ر پارتێکی سیاسیدا و دارابوونی بیروباوه‌ڕی جیاوازیان نابێته‌ ڕێگر بۆ ئه‌ندامه‌تی له‌ سۆڤیه‌ته‌کاندا – ئه‌مه‌ بۆ ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی‌تر؛ کۆمیته‌ی کارخانه‌ و سه‌ندیکا‌ش هه‌ر دروسته‌- و ئه‌ندامان ده‌توانن بۆچونی پارته‌کانیان له‌مه‌ڕ هه‌ر پرسێکی ڕێکخراوه‌یی و کارکرده‌کانی بخاته‌ڕوو، به‌ڵام به‌ ده‌ربڕین و ڕونکردنه‌وه‌ی که‌سی خۆی، نه‌ک بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ و گۆڕینی ڕێکخراو به‌ بنکه‌ی پارت و بڵاوکراوه‌کانی ڕێکخراو به‌ بڵندگۆی پارت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ تائێستا له‌ سۆشیال‌دیموکراتی ڕاست و چه‌پ و پاشڕه‌وه‌کانیان بینیومانه‌و ده‌بینین و به‌ره‌نجامه‌کانی وه‌ک ئه‌زمونی مێژوویی له‌به‌رده‌ستدان. به‌کورتی ئه‌وه‌ (ناو)ی ڕێکخراو نییه‌، که‌ شۆڕشگێڕیه‌تی و جه‌ماوه‌ری بوون به‌ ڕێکخراوه‌کان ده‌به‌خشێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ شێواز و به‌رنامه‌ و ئامانجه‌کانن، ئه‌و ناسنامه‌یه‌ به‌ ڕێکخراوه‌کان ده‌به‌خشن. له‌مێژووی بزوتنه‌وه‌که‌دا زۆرجار هه‌وڵی نه‌زۆکی پارته‌ سیاسیه‌کانمان دیتووه‌، که‌ به‌ قوتکردنه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌ له‌سه‌ر ڕێسا (سونه‌ت)ی سه‌ندکایی و له‌ژێر نێوی سۆڤیه‌ت(شورا)یدا، ویستویانه سواری ملی بزوتنه‌وه‌که‌ ببن. ده‌کرێ له‌ ئه‌ورۆدا سه‌ندیکا له‌سه‌ر ڕێسای سۆڤیه‌تی ڕێکبخرێت و شۆڕشگێڕانه‌ پێشڕه‌وایه‌تی خه‌بات بکات، به‌ڵام ناکرێ و ناتوانرێ سۆڤیه‌تێک له‌سه‌ر ڕێسای سه‌ندکایی، به‌بێ ده‌سته‌مۆکردن و به‌لارێدابردنی بزوتنه‌وه‌که‌ سه‌رهه‌ڵبدات و ببێته‌ ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری. چونکه‌ وه‌ک دیتمان ئه‌وه‌ ڕێسای بڕیاردان و جێبه‌جێکردن له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌‌ی سۆڤیه‌ته‌کانه‌ که‌ به‌ر به‌ بیروکراسی و ئۆرستۆکراسی ده‌گرێ و ده‌یانکاته‌ ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ کوپیکردنه‌وه‌ی ڕێسا باوه‌کانی سیسته‌می چینایه‌تین – ڕێکخستن و بڕیاردان له‌سه‌ره‌وه‌ – ڕێکخراوه‌کان نه‌خۆش و دواجار له‌ کاراکته‌ری چینایه‌تیان خاڵی ده‌که‌ن و ده‌یانکه‌نه‌ پاشڕه‌وی ئامانجه‌کانی سه‌روه‌ران. بۆیه‌ سه‌رهه‌ڵدان و سه‌رکه‌وتنی سۆڤیه‌ته‌کان، له‌ گره‌وی ده‌ستکۆتاکردنی پارت و ده‌زگه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان و هوشیارکردنه‌وه‌ و هێنانه‌مه‌یدانی ئه‌ندامانییه‌تی به‌ خستنه‌ڕووی پیگه‌ی کۆیله‌وارانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و خواست و توانای یه‌کیتی چینایه‌تیه‌تی.

سۆڤیه‌ته‌کان وه‌ک ئامرازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، له‌سه‌ر ئه‌و بنمایه‌ی که‌ فراوانترین مه‌ودا بۆ هاتنه‌مه‌یدانی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ و به‌شداریکردنیان له‌ دیاریکردنی چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگه‌دا دابین ده‌کات، ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو که‌ واوه‌تر له‌ دیموکراسیترینی سیسته‌مه‌ دیموکراته‌کان، له‌ دابینکردنی ئازادی دا بۆ هه‌مووان تێپه‌ڕ ده‌کات. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ سیسته‌می سۆڤیه‌تیدا به‌ پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می پارله‌مانییه‌وه‌، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ ته‌نیا ده‌نگده‌ری بێ بڕیار نین، ئه‌وان ده‌نگ به‌ پارت یا که‌سانی هه‌ڵکه‌وته‌ ناده‌ن، به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ له‌ شوێنی کار و ژیانه‌وه هه‌م ده‌توانن خۆیان کاندید بکه‌ن و هه‌م هاوکاران و دڵسۆزانی خۆیان به‌نوێنه‌ر هه‌ڵدبژێرن، کاتێکیش که‌ ده‌نگپێدراو نه‌یتوانی نوێنه‌رایه‌تیه‌که‌ به‌جێ بگه‌یێنێ یا له‌ دووی خواستی که‌سی خۆیه‌وه‌ بوو، ئه‌وا پێویست ناکات چوارساڵ له‌ چاوه‌ڕانیدا بمێننه‌وه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێ کارایی و له‌ ناچاریدا ده‌نگ به‌ که‌سێکی‌تر بده‌نه‌وه‌. به‌ڵکو له‌ سیسته‌می سۆڤیه‌تیدا، ئه‌و که‌سه‌ چ نوێنه‌ری شوێنی کار یا ژیان بێ یا نوێنه‌ری شار و وڵات بێ، به‌بێ گرفتی یاسایی وه‌لانێن و نوێنه‌رێکی‌که‌ هه‌ڵبژێرنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که‌ بڕیاره‌ نوێنه‌ران ئه‌نجامیان بده‌ن، ده‌توانن چاودێری ڕاسته‌وخۆ بکرێن- به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌وڕۆکه‌دا که‌ ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندی ئه‌و شتانه‌ی چه‌ند ساڵێک له‌وه‌وبه‌ر به‌ خه‌یاڵ ده‌هاتنه‌به‌رچاو، له‌ چاوترکانێکدا ده‌سته‌به‌ریان ده‌که‌ن- بۆ نمونه بڕیاردان له‌سه‌ر پرسێک له‌سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌ک ، شاڕ، هه‌رێم، وڵات، که‌ له‌ سیسته‌می پارله‌مانتاریدا به‌بێ گوێدانه‌ ڕای گشتی، که‌سانی ده‌نگپێدراو، بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. له‌م باره‌وه‌ نمونه‌ زۆرن و هینده‌ به‌سه‌ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ بگۆڕینه‌ سه‌ر ده‌نگوباس یا لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کان هه‌ڵده‌ینه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ڕای سه‌ر شه‌قام‌ به‌راوردی بکه‌ین، بڕیاری ‌هێرشی هیزه‌ هاوپه‌یمانه‌کان بۆ سه‌ر عیراق و ناڕه‌زایه‌تی دانیشتوانه‌که‌یان و وڵاتانی‌ تری دونیا له‌به‌رچاو بگرن، ئه‌وسا ئازادی و ڕۆڵی تاک له‌ سیسته‌می پارله‌مانیدا ده‌رده‌کوێ. جیاوازی سیسته‌مه‌ دیکتاتۆرییه‌کان و پارله‌مانییه‌کان ته‌نیا له‌وه‌دایه‌، که له‌ یه‌که‌مدا بۆ شه‌ڕ یا هه‌ر شێکی‌تر، ڕای گشتی بۆی نییه‌ ده‌رببڕدرێت و له‌ دووه‌مدا بۆی هه‌یه‌ و به‌ڵام گوێی لێناگیرێ. به‌ڵام له‌ سیسته‌می سۆڤیه‌تیدا ئه‌وه‌ جه‌ماوه‌ر و ڕێکخراوه‌کانییه‌تی بڕیار له‌سه‌ر پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ ده‌ده‌ن، که‌ ده‌ڵێم سیسته‌می سۆڤیه‌تی مه‌به‌ستم له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌، که‌ سه‌روه‌ری چینایه‌تی بوونی نییه‌ و پارته‌ سیاسییه‌کان ناتوانن ڕاسته‌وخۆ به‌شداری له‌ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری کۆمه‌ڵگه‌دا بکه‌ن، چونکه‌ له‌ سیسته‌می سۆڤیه‌تیدا جه‌ماوه‌ر و هه‌ڵبژێر و جه‌ماوه‌ر بڕیارده‌ر و جه‌ماوه‌ر جێبه‌جێکه‌ره‌ و پێویستی به‌ ئامرازێک یا ده‌سته‌یه‌کی دیاریکراو نییه‌ تا نوێنه‌رایه‌تی بکه‌ن و ببنه‌ سه‌روه‌ری. چونکه‌ له‌ سیسته‌می سۆڤیه‌تیدا ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌ و پارتیش وه‌ک ئامرازی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، ڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، له‌بری ئه‌م هه‌مووه ده‌زگه‌ سه‌رو خه‌ڵکییه‌، ڕێکخستن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ کۆمه‌ڵگه‌ دێته‌ئاراوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ سۆشیالیزم و سیسته‌می سۆڤیه‌تی ناکرێ به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا بسه‌پینریت و ته‌نیا ده‌کرێ له‌سه‌ر ویست و توانا و ئاماده‌یی جه‌ماوه‌ر له‌ شار یا هه‌رێم یا وڵاتێکدا بینا‌ بکرێ، پێویسته‌ سیسته‌می سۆڤیه‌تی پشتئه‌ستور بێ به‌ فیدرالیزم و یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی دانیشتوانی دوو شار یا دوو هه‌رێم یا دوو وڵات…تد.

به‌ کورتی سیسته‌می سۆڤیه‌تی و سیسته‌می پارله‌مانی – له‌ دیموکراترین شێوه‌ی‌دا- دوو سیسته‌می دژ به‌یه‌ک و هیچ خاڵێکی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا نییه‌، نه‌ له‌ ڕابوردو و نه‌ له‌ ئێستا و نه له‌ داهاتووشدا. چونکه‌ ئه‌لته‌رناتیڤی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دوو چینی کۆمه‌ڵایه‌تی دژ به‌یه‌ک – پرۆلیتاریا و سه‌رمایه‌دار- ن بۆ ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌، یه‌که‌م؛ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ناچینایه‌تی بۆ ئازادکردنی مرۆڤ له‌ کۆیله‌تی خوا ده‌ستکرده‌کانی خۆی، به‌رهه‌مه‌ ده‌ستکرده‌کانی خۆی، ده‌وڵه‌ته‌ ده‌ستکرده‌کانی خۆی، به‌مه‌ش مرۆڤایه‌تی ڕزگار ده‌کاو ده‌گه‌یێنێته‌ قۆناخێک که‌ شیاویه‌تی، دووه‌م؛ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بۆ کۆیله‌ ڕاگرتنی مرۆڤ و سه‌پاندنی سه‌روه‌ری که‌مایه‌تییه‌کی مشه‌خۆر به‌سه‌ر زۆرینه‌یه‌کی به‌رهه‌مهینه‌ر و زه‌حمه‌تکێش، بۆ بێنرخکردنی مرۆڤ له‌ بازاری سودپه‌رستیاندا تا ئاستی که‌متر له‌ کاڵاکانی ده‌ستی خۆی، وه‌ک چۆن ڕۆژانه‌ هه‌موومان‌ له‌به‌رده‌م ده‌ستکرده‌کانی خۆامان – خودا ، ده‌وڵه‌ت ، یاسا -دا به‌چۆکدا دێین و له‌ ئێسکوپروسکی هاوچینه‌کانمان کۆشک بۆ چه‌وسێنه‌رانمان سازده‌که‌ین، به‌ بۆمبا و ته‌قه‌مه‌نی شه‌ڕگه‌کانیان بۆ گه‌رده‌که‌ین و به‌ هه‌راجکردنی ژیان و جه‌سته‌مان سفره‌ و حه‌ره‌مسه‌راکانیان بۆ ده‌ڕزێنینه‌وه‌. پردوسه‌ڵاتی نێوان ئه‌م دوو دونیایه‌، له‌سه‌ر نه‌زانی و گه‌مژه‌یی ئێمه‌ خۆی ڕاگرتووه‌ و سڕینه‌وه‌ی ئه‌م هه‌مووه‌ نادادوه‌رییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌، له‌ گره‌وی ئاماده‌یی ئێمه‌دایه‌ بۆ هۆشیاربوونه‌وه‌ و هاتنه‌ کۆڕی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی چینایه‌تیمان و پێکهێنانی ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانمان وه‌ک تاقانه‌ چه‌کی چینایه‌تیمان. مێژووی ململانێ و خه‌باتمان پێداویستی بێچه‌ندوچونی ئه‌م چه‌که‌ شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی خستۆته‌ڕوو .

په‌راوێز:

* خۆڕسک به‌و مانایه‌ی که‌ له‌ ڕه‌وتی خه‌باتی چینایه‌تیدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و هه‌ڵگری سروشتی کارگه‌رین، دوور له‌ خۆتێهه‌ڵقورتاندنی پارته‌ سیاسیه‌کان و ئولگوسازییان، له‌ هه‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی کارگه‌رییه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و هاورده‌ی ده‌ره‌کی هه‌ڵکه‌وتووه‌ سیاسییه‌کان نین..

** گونجاوترین ناو له‌ زمانی کوردیدا بۆ سۆڤیه‌ته‌کان، به‌ڕای من (ئه‌نجومه‌نه‌کان)ه‌، واته‌ ( سۆڤیه‌ت – ئه‌نجومه‌ن)، چونکه وشه‌ی شورا که‌ له‌ فارسیدا بۆ سۆڤیه‌ت به‌کاردێ، له‌ کوردیدا له‌ مانای شورای ئیسلامییه‌وه‌ نزیکه‌ و وه‌ک ده‌زانین، له‌ شورای ئیسلامیدا هه‌ر وه‌ک پارله‌مان، ڕۆڵی جه‌ماوه‌ر ته‌نیا له‌ ده‌نگدانی کات دیاریکراودا، به‌رته‌سککراوه‌ته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی سۆڤیه‌ته‌وه‌ که‌ جه‌ماوه‌ر ده‌نگده‌ر و بڕیارده‌ره‌ و هه‌رکات پێویست بێ، له‌ کۆبونه‌وه‌ی گشتیدا، نوێنه‌ران وه‌لا ده‌نرێن و بڕیاره‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه‌.

سێکس، چین* و شاژنی ئینگلاند

نووسینی : Aileen O’Carroll

لاڤینیا کیرویك Lavinia Kerwick، ئازایەتییەکی فراوانی لە خۆ نیشان دا، کاتێك کە دەری بڕی ئەتك کراوە، فێبریوەری رابوردوو هەزاران بۆ پاڵپشتی “X” ڕژانە سەر شەقامەکان. توندوتیژی و هەلاواردن دژی ژنان، هێشتاکە راستییەکی بەرچاون. بەلام بۆ جاری یەکەمە لەوەتەی هەشتاکانەوە هەژمارێکی زۆر لە ژنان بگەڕێنەوە کۆڕی خەبات. ئێلین ئۆکارۆڵ Aileen O’Carroll سەرنجی هەندێك کێشە دەدات، کە دەرکەوتوون. ئایا ژنانی سەر بە گشت چینەکان دەتوانن لە ئامانجێکی هاوبەشیان هه‌بێت؟ ئایا پێویستە ژنان بە دابڕاوی ڕێکخراوبن؟ ئایا پەیوەندی لە نێوان جەنگ دژی هه‌ڵاواردنی سێکسیستی –ژێندەری- و جەنگ دژی سەرمایەداریدا هەیە؟

هیچ کات وەك ئێستا نەبوو، تا له‌ شۆڕشی فەرەنسی 1798دا، بەرەبەرە بەوە رازی بوون کە هەموو پیاوان یەکسانن. تا ئەوکاتە یه‌کسانی چەمکێکی ڕەتکراوەی نائایینی و دژە یاسای سروشتی بوو. زۆر مۆڕاڵ و بنچینە و ماف، ئەوانەی کە کۆمەڵگە دانیان پێدا دەنێت، هێشتاکە جێکەوتە نەبووبوون. تەنیا لە چەند دوا دەهەیەی رابوردوودا، بیرۆکەی یەکسانی ژنانیشی گرتووەتەوە.

گەرچی هێشتاکە ژنان ڕێوشوێنی دەستە دوویان هەیە، بیرۆکەی هاوولاتی پلەدووی ژنان خەریکە بنەما لەدەست دەدات. هەڵوێستە گۆراوەکان لە خودی خۆیاندا نەبوونەتە هۆی ئازادکردنی ژنان ( لە راستیدا هەموو پیاوان لە کۆمەڵگەی ئەورۆکەیدا یەکسان نین، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆپۆزسیۆنێکی ئیدئۆلۆژی بەهێز بەرامبەر یەکسانی ژنان لە ئارادا نییە). سەرەڕای ئەوە، ئازادی ژنان لە کۆتوبەندی سێکسیزم بۆ خەبات لە پێناو ئازادی ژنان، هانمان دەدات.

سەرەڕای هەموو ئەمانە کە وتران، بۆچی ژنان لە رامیاری، لە کۆمەڵە کۆمیونیتییەکان، لە کەمپەینەکاندا چالاك نین؟ ئەوە چییە کە ئەوان لە هەستان بە چالاکی دەگێڕێتەوە؟ ئه‌نارکیستەکان پێیان وایە گرفتێکی سەرەکی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، کۆمەڵگەی چینایەتییە. هه‌ر ئه‌م کرۆکه چینایه‌تییه‌‌شه‌ که‌ بۆچوونه‌ ڕه‌گه‌زییه‌کان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. ئەم بیرکردنەوەیە برەو و پاساو بۆ ئاستنزمی ژنان دەهێنێتەوە. ئەمە چۆن ڕێکدەخرێت؟ چۆن ڕێکخراوە، تاوەکو به‌م کاره‌‌ هه‌ستێت؟

کەمکردنەوەی کارلێکی ئەو گونجاندنانە، ئەوڕۆکە ئاسانە. ئەو گونجاندنەی کە پێمان دەڵێت، کە لە ناوەندی یەکەمدا بۆخۆی، ئێمە مافی هیچ بەرابەرکێیەکمان لەسەر بنەمای یەکسانی نییە. بەڵگەی رودانی ئەمە لەبەر دەستدایە، بۆ نموونە ئەنجامی ئامارگیری لە نێوان منالانی فێرگە ناوەندییەکاندا، ئەوە نیشان دەدەن، کە کچان وێنایەکی خۆیی لاوازتریان لە چاو کوڕانی هاوتەمەنیان هەیە. توێژینەوەکانی ئەم دواییە لە پۆلەکانی خوێندنی ئەمریکادا ئەوەیان نیشان داوە، کاتێك کە کچان پرسیاریان لێ دەکرێت، لەوانەیە ناپەیوەست و ناڕێك وەلام بدەنەوە، کەچی کۆڕان بۆی هەیە بۆ زیرەکی و دەستپێشخەری بەشانوباڵیاندا هەڵبگوترێت. ئەوەی ئەمە نیشانی دەدات، چاوەروان نەکراو نییە، کە لە ڕیزی کچانی بالاتردا ئەگەر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پرسیاریان لێ نەکرێت، زۆرکەم قسە دەکەن، لە کاتێدا کوڕان زۆربەی کات قسە دەکەن و لەگەڵ مامۆستاکاندا لێدوان دەکەن.

لاقەکردن و تاوان

لێکۆڵەرەوان لە بواری لاقەکردن و هەراسانکردندا ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە، کە خەڵکی لە دەستنیشانکردنی هەلسوکەوتێكدا کە دەگاتە ڕادەی ڕفتاری هەراسانکەر، گرفتیان هەیە. ژنان خۆبەخۆ ، لەوەی کە مافەکانیان کامانەن ، گومانیان هەیە و دڵنیاش نین لەوەی کە چەند هەنگاو کۆمەڵگە ڕێیان پێدەدات. لە گفتوگۆیەکدا چاودێرێکی ناوەندی گرفتی لاقەکردن لە دەبلین پەنجەی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە بەپێی ئەزموونەکانی وی زۆربەی ژنان بە شێوەیەك لە شێوەکان هەست بە سوچباری دەکەن، کە کار گەیشتووەتە ئەوەی پیرەژنێکی خانەنشین لە مالەکەی خۆیدا لاقە بکرێت. لە راستیدا، ئەمە داچڵەکانێکی گەورە بوو، کە جۆرە ڕێپۆرتاژێك لەوەی دادگەیی هەوڵی لاقەکەریی کەنەدی لەم ساڵدا خستییە روو.

لە هەر سێ تاوانێك بەرامبەر بە ژنان یەکێکیان لە توندوتیژی نێومالەوە سەرچاوە دەگرێت. لە ئێستادا ئەم گرفتانە گرنگییەکی کەمتریان پێدراوە. ناوەندەکانی دژی لاقەکردن Rape Crisis Centres لەبەر گرفتی دارایی و کەمی پشتیوانی لەبەردەم هەرەشەی داخستندان. لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 1990دا، گاردای Gardai 1568 تەلەفۆنی بۆ کراوە کە داوای فریاگوزارییان کردووە بە هۆی توندوتیژی نێو ماڵەوە ( هەموو شارەزایان پێیان وایە، کە ژمارەیەکی کەم لەو دەستدرێژییانە تۆمار دەکرێن). ئامرازەکانی خۆپارێزی ژنان لە سەدا شازدەی بەهۆی خۆبه‌خشییەوە پێداویستییەکانیان دابین کردووە. کارگەرانی یانەکانی پارێزگاری دەبلین ڕایدەگەیێنن کە چوار تا حەوت خێزان بە رادەی مامناوەندی بە هۆی فشارەوە دەگەڕێنەوە، هاوکات نزیکەی شەست ژنی تر هەفتانە تەلەفۆن دەکەن و داوای ڕێنوێنی دەکەن. پێگەی نزممان لە کۆمەڵگەدا بە پێچەوانەوە تەنیا بەهۆی رادەی توندوتیژییەوە نییە دژمان، بەڵکو بە شێوەیەکی تر بەهۆی پشتگوێ خستن و کەم بایەخی میری و کۆمەڵگەیە بۆ گرفتەکانمان.

چ سڵەمینەوەیەك بەسەر ژناندا زاڵە

زۆربەی لاقەکردن لەلایەن کەسانێکەوە بەرامبەر ژنان دەکرێت، کە ناسروان ( لە سەدا نەوەدی قوربانییە ئێرلەندییەکانی لاقەکردن، لاقەکەرەکەیان دەناسن)، پاگەندەی پۆلیس هێشتاکە لە هەوڵی ترساندنی ژناندایە بۆ خۆلادان و نەهاتنە دەرەوەی شەوانە. سەرەرای ئەوەش ئامارەکان ئەگەری زیاتری مەترسیییەکان لە ماڵەوە نیشان ده‌ده‌ن! ئێمە بە بەرتسکردنەوەی چوونەدەر ناچار کراوین. ئێمە ئازادی گەڕانمان تەناتەت لەناو کۆمیونیتەکەماندا نییە. وامان لێدێت کە کۆنترۆڵمان بەسەر جەستەی خۆشماندا نه‌مێنێت. لە هەمووی خراپتر، پێمان دەوترێت کە چۆن بنواڕین و چۆن بجوڵێینەوە.

ژنان بە شێوەیەکی جێگیر ملەکچی نموونەگەلێکن. ئەم گونجانە نیشانەی ڕێوشوێنی ژنانە لە کۆمەڵگەدا، هۆکار نییە، بەلکو نیشانەیەكه‌ کە دەگەڕێتەوە بۆ کارایی تر لەسەری. ئێمە فێردەبین، نۆرمەکان کامانەن، کە لە جیهانی دەوربەرماندا پەسەنکراون. میدیاکان، لەوانە دەزگەی تەلەفزیۆن، کۆمپانیاکانی فیلم بەرهەمهێنان، یا پاپ موزیك کە جێگەیەکی گرنگ داگیر دەکەن. جاری داهاتوو سەیری ئێم‌تی‌ڤی بکە یا بڕۆ بۆ سینەما و بژمێرە بزانە چەندجار ژن دەبینی.

زۆربەی گۆڤارەکانی ژنان هێشتاکە گرنگی بە جوانکاری، ڕێکخستنی ناوماڵ و رازاندنەو دەدەن. بابەت لەمەڕ ژنانی کارگەر کە بە دەوری ناوداران و بەڕێوەبەراندا هەڵدەشاخێن. ڕاستییەك ناخەنە ڕوو کە زۆربەی ژنان لەگەڵی دەرگیرن. گۆڤاری کۆمپانی لە جونی 1991 دا دەپرسێت “ئایا تۆ لە سەرکەوتن دەسڵەمێیتەوە؟ سەرکەوتن لە پیشەدا بۆی هەیە جوانی کارایی فرەی هەبێت، لەگەڵ ئەوەی کە بۆی هەیە هاوکات لەگەڵ ترسی گەورەدا بەرەوڕووی بی. بابەتەکە پەنجە بۆ ئەوە رادەکێشێت، کە ئەگەر بەردەوام بین و نەگەڕێینەوە دواوە، بۆی هەیە بیکەینە سەرکەوتنێکی بێ وێنە لە جیهاندا. ڕاستییەکەی بۆ زۆربەمان، ئەوەیە کە مناڵ بەخێوکردن و کەمی هەلی کار، ڕێوشوێنمان وەك کارگەری هەرزان دیاری دەکەن، نەك باوەڕ بەخۆ نەبوونمان.

فۆروم ( المنتدى)ی جیهانی خۆپەرستان و بەڕێوەبەران

بۆ بەدبختی زۆرینەی بزاڤی ژنان هەر بەو شێوەیە کاردەکەن. لەم دوایانەدا دەبلین فۆرومی 1992ی ژنانی زیاد کرد. سەری (که‌سی) 180 پاوەند بۆ فۆرومێك، کورسییەکانی فۆورمەکە بە 180 پاوەند بۆ ڕابەرەکان ” visions of leadership” تەرخان کراون. ئەوانەی کە ئامادە بوو بوون “ڕامیاران، هونەرمەندان و پێشەنگانی زانستی یا نوێنەرایەتیکەرانی پێشڕاوانی نێونەتەوەی بزووتنەوەی ژنان” بوون. بەڵگەنامەیەك کە کۆنگرەکە رایگەیاند ئەوەبوو کە “سەرۆکی نیکاراگوا ژنە”.

ئاوا بوو! شاژنی ئینگلاند و مارگرێت تاچەر وان. من هیچ شتێك نابینم کە بۆ خوشکانمان لە سەروی دەریا یا لە نیکاراگوا باشتر بوبێت. هەڵبژاردنی مێری ڕۆبنسن (Mary Robinson) هیچ جیاوازییەکی وای بۆ خوشکانمان لە مالەوە بەدی نەهێنا.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، پەیامێك کە وان بۆ ژمارەیەکی کەم ناردیان، کارگەرانی نیوەکار و بێکاران ئەوەیە، کە چی پێویستە، نوێنەرایەتی لە سەدا چلی ژنانە لەسەر گشت ئاستەکان. بە شێوەیەکی گشتی، نامەکە بۆ ئێمە بۆ ئەوە بوو سواری بایسکیلەکانمان بین، هەلەکان بقۆزینەوە، ئەوەی کە تاقە شتێك، ئەوەی ڕای گرتووین، خۆمان بووین.

وەك ئەوەی کەلێنێك لەنێوان ئەوەی کە ژنان مەبەستیانە ببن و ئەوەی ژنان چین، لەنێوان ئەوەی پێویستە ئاراستەمان چی بووبێت و ئەوەی گەرەك بووە بکرێتە ئاراسەمان. شکست لە لایەنی خۆمانەوە لەبری گەرانەوە بۆ جۆری کۆمەڵگەیەك کە ئێمەی تێداین، بۆ پابەندبوونمان بە چەند ئایدیالێکەوە وەك کەموکری لە خۆماندا، دەگێرێتەوە. لەسەر بنەمای ئەم هۆیە، کە ژنان زۆرجار بە سەختری دەزانن لەناو خەڵکدا خۆیان دەرببڕن. زۆربەی کات ئێمە کەمتر متمانەمان بەخۆ هەیە لە وەستان لەسەر دژی ئەو گونجاندنەی کە پێمان دەڵێت پێویستە دانیشین.

ڕێکخراوبوون بە جیا

بەگشتی ژنان پێیان وایە، کە مافی ئەوەیان نییە رای خۆیان دەربڕن، هەڵسوراوی رامیاری بن. زۆرجار هەنگاوی یەکەم دژی ئەم دەستەمۆییە ڕێکخراوبوونی جیا لە پیاوانە. بەشێکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وا هەست دەکرێت کە پیاوان فرەتر باوەڕیان بە خۆ هەیە و فرەتر پشت بەخۆ به‌ستوون لە زاڵبوون بەسەر لێدوانەکاندا. یا زۆر بە ئاسانی هەندێك لە ژنان وا هەست دەکەن کاتێك پیاوان لە ئارادا بن فرەتر حەز دەکەن بێدەنگی هەڵبژێرن و مشتومڕەکە بۆ پیاوان بەجێ بهێڵن.
لەژێر ئەم هەلومەرجەدا ژنان، ئەوانە پێکەوە خۆیان ڕێدەخەن، ڕاهێنانێك بۆ دەسەلاتداری. ئەمە وەلامدانەوەیەکی پۆزەتیڤە بە دەستەمۆکارییەکانی کۆمەلگە. ئەمە ئەو ڕۆڵەیە دەبوو، ژنان لەگەڵ پیاوان لە کۆمەڵگەدا یەکسان بکات. دەبوو هەنگاوێکی کاتی بەڵام ناچاری بووایە، نەك کۆتاییەك لە خۆمانەوە.

لە هەر بارێکدا کاتێك درێژە بەمە بدرێت، گرفتەکان دەردەکەون یا کاتێك کە ژنان دابڕاوانە دەست بەکار دەبن. ئەمە پیاوان بە سەرچاوەی گرفتەکە دادەنێت، لە کاتێکدا کە وانییە. هەروەها پیاوان لە خەباتەکە دادەبڕێت، لە کاتێكدا ئەوە ڕۆشنە کە بۆ گۆڕینی کۆمەڵگە، دەبێت ئێمە لە تەنیشت ئەوانەوە کاربکەین.

لەناو زۆرێك لە یەکێتییەکان و پارتی کارگەرانی بریتانیادا، ژنان تەنیا لە کۆنگرەکاندا دەبینرێن. گرفتەکە لەوەدایە کە پرسەکانی ژنان بۆ ئەم کۆنگرانە دەهێڵرێنەوە و زۆربەی کات وەك ڕێگەیەك بۆ بەرگرتن بە پرسەکان و لەبیرکردنیان. ئەتککردن پرسی ژنانە، ڕەوانەی کۆنگرەی ژنان دەکرێت، بەرگرتن بە مناڵبوون پرسی ژنانە، ڕەوانەی کۆنگرەی ژنان دەکرێت، تد.

لە راستیدا پیاوان زۆر دەگمەن خۆیان بەم ئەرکانەوە خەریك دەکەن، دەبێت سەرقاڵ بن پێوەیان و قسەی لەسەر بکەن. لەبەر ئەوە کاتێك کە پشتیوانی لە مافی ژنان بۆ کۆبوونەوە لە ڕێکخراوی جیادا دەکەین، چالاکی و کارکردنی لە هەر ڕێکخراوێکی تردا، لە هەر هەڵمەتێکی تردا بیر دەخەینەوە، ژنان بە هەموو بوونیانەوە وەك گشتێك بەشدار بن. ئه‌مه‌ تاکه‌ تاکتیکی جەنگینه‌ بۆ ئازادبوونی ژنان بۆ ئازادی و بۆ گره‌و بردنەوە.

شتگەلێك بۆ ئەوڕۆکە بە کەڵکن. لابردنی ستەمی ڕێکخراو – جێکەوتە – لەوانە هاوسەری، مارەیی و یاساکانی خاوەندارێتی. جێگرتنەوەیان بە کرێ (موچه‌)ی یەکسان و بەشی یەکسان لە زۆر بواردا. سەرەڕای ئەوەی کە ڕەنگە ئەم شتانە لەسەر کاخەز گۆڕابن، ئێمە هێشتاکە لەگەڵ کۆمەڵگەی چینبەندیکراودا ڕووبەڕووین. تاوەکو ئەمە وا بمێنێتەوە زۆرێك لە ئێمە لە کرێ و هەلی یەکسان بەهرەمەند نابین. تا وەکو ئێمە لە ڕووی ئابورییەوە نایەکسان بین، کۆمەلگە لە مۆڕالکردنی ئەم شتانەدا بەردەوام دەبێت و یاسایی سروشتی بۆ پاساوی ئەمانە دەدۆزێتەوە و لەگەڵ مە مامەلەیان پێدەکات. بە چارەسەری سێکسیزم لە کۆمەڵگەدا ئێمە ڕێوشوێنێی باشترمان لە چارەسەری ڕیشەیی پرسەکە ده‌بێت. بە چارەسەرکردنی سەرمایەداری باشتر دەتوانین بۆ ئازادی ژنان بجەنگین.

* مەبەست لە چین، (china) نییە، بەڵکو مەبەست لە چینی کۆمەڵایەتییە. و. ك

سه‌رچاوه‌ی لێوه‌ وه‌رگیراو: http://struggle.ws/ws92/women36.html

ئه‌ورۆکه‌ مانگرتن له‌ خواردن له‌ زیندانه‌کانی ئاڵمانیا و هه‌ڵسورانی هاوپشتییانه‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێکرد

ڕێکه‌وتی: Sun, 03 Aug 2008 11:27:17 +0300

و. سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان

وه‌ك به‌ره‌نجامی ناله‌باری هه‌لومه‌رجی نێو زیندانه‌کان و به‌رده‌وامی ڕه‌فتاری توندوتیژ و سه‌رکوتگه‌رانه‌‌ی کارمه‌ندانی زیندان له‌ دژی یه‌کێك له‌ زیندانییه‌ ڕامیارییه‌کان له‌ زیندانی ژنان له‌ شاری بیلیفیلد (Bielefeld)، نزیکه‌ی 537 زیندانی له‌ 49 شاری ئاڵمانیا ئاخن (Aachen) ، ئامبێرگ (Amberg) ، ئانسباخ (Ansbach) ، ئاوگسبورگ (Augsburg) ، بێرلین (Berlin) ، مۆوابیت (Moabit) ، بیلیفیلد (Bielefeld) ، برێمن (Bremen) ، دێتمۆڵد (Detmold) ، دیتس(Dietz) ، دۆرتموند (Dortmund) ، دویسبورگ (Duisburg) ، ئێرباخ (Ebrach) ، ئێسن (Essen) ، فرانکفورت (Frankfurt) ، فوڵدا (Fulda) ، گێڵدێرن (Geldern) ، گێلسنکیرشن (Gelsenkirchen) ، گێرا (Gera) ، گیسن (Gießen) ، هاگن (Hagen) ، هاله‌ (Halle) ، هام (Hamm) ، هاینسبێرگ (Heinsberg) ، هۆف (Hof) ، هۆهنلۆیبن (Hohenleuben) ، ماگدیبورگ (Magdeburg) ، میولهایم (Mülheim) ، میونشین(München) ، میونسته‌ر (Münster) ، ناومبورگ (Naumburg) ، نۆیمیونسته‌ر(Neumünster) ، نۆینکیرشن (Neunkirchen) ، نیورنبێرگ (Nürnberg) ، ئۆڵدنبورگ (Oldenburg) ، پلاوێن(Plauen) ، ڕاینباخ (Rheinbach) ، ڕۆسدۆرف (Rosdorf) ، ساربریوکن (Saarbrücken) ، زێهنده‌(Sehnde) ، شتراوبینگ (Straubing) ، تۆنا (Tonna) ، تراونشتاین(Traunstein) ، تریر (Trier) ، فێشتا (Vechta) ، فۆیڵکینگێن (Völkingen) ، فۆڵکشتێد (Volkstedt) ، ڤیلیش (Willich) ، ڤوپێرتاڵ (Wupperta) ، ڤیورتسبورگ (Würzburg) دا نزیکه‌ی چه‌ند مانگێك له‌وه‌وبه‌ر بڕیاری ڕاگه‌یاندیان دا. مانگرتن له‌ خواردنه‌که‌ به‌ درێژایی هه‌فته‌یه‌ك درێژه‌ی ده‌بێت و هه‌روه‌ها 10 زیندانی تری ئه‌وروپی له‌ به‌لجیکا (Belgium)، سویسرا (Swiss)، سپانیا (Spain) به‌شداری تێدا ده‌که‌ن. کۆمه‌ککاری ئه‌نارکیستی ڕه‌ش – سوور و گروپه‌کانی تر و ڕێکخراوه‌کان بڕیاریان داوه‌ هاوپشتی زیندانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان له‌ شاره‌کانی وه‌ك بێرلین، هامبورگ وێڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌مه‌ڕ خه‌باتی زیندانیان، به‌ڕێ بخه‌ن.

ئامانجی مانگرتنه‌که‌ ڕاگه‌یاندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی نێو زیندانه‌کان و وه‌ستانه‌وه‌یه‌ دژ به‌ دابڕان و سه‌رکوت له‌ نێو زیندانه‌کاندا.

کاربه‌ده‌ستانی زیندان و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵی ترساندنی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هاوپشتی له‌ده‌ره‌وه‌ زۆر گرنگ و پێویسته!

به‌پێی‌ ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوی زیندانیان:

“ئامانج له‌ مانگرتن له‌ خواردن، په‌رده‌ماڵکردنی ڕه‌فتاری توندوتیژ، سه‌رکوت، سوکایه‌تی، تیرۆری ده‌روونی، ئه‌شکه‌نجه‌ و نه‌بوونی کۆمه‌ك له‌ زیندانه‌کانی ئاڵمانیا و گۆڕینی ئه‌مجۆره‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یه‌ له‌ نێوزیندانه‌کاندا”.

بۆ زانیاری زیاتر به‌ (زمانی ئاڵمانی) :

سه‌رچاوه‌ی لێوه‌ وه‌رگیراو: http://www.ainfos.ca/en/ainfos21210.html

Ewroke mangirtin lexiwardin le zîndanekanî allmanya û çalakî hawpiştîyane le derewe destî pêkird

Rêkewtî: Sun 03 Aug 2008 11:27:17 +0300

w. Sekoy Enarkîstanî Kurdistan

wek berencamî nalebarî helumercî nêw zîndanekan û berdewamî reftarî tundutîj û serkutgeraney karmendanî zîndan le dijî yekêk le zîndanîye rramyarîyekan le zîndanî jinan le şarî bîlîfîlid (Belefeld), nizîkey 537 zîndanî le 49 şarî allmanya (Aachen, Amberg, Ansbach, Augsburg, Berlin – Moabit, Bielefeld, Bremen, Detmold, Dietz, Duisburg, Dortmund, Ebrach, Essen, Frankfurt, Fulda, Geldern, Gelsenkirchen, Gera, Gießen, Hagen, Halle, Hamm, Heinsberg, Hof, Hohenleuben, Magdeburg, Mülheim, München, Münster, Naumburg, Neumünster, Neunkirchen, Nürnberg, Oldenburg, Plauen, Rheinbach, Rosdorf, Saarbrücken, Sehnde, Straubing, Tonna, Traunstein, Trier, Vechta, Völkingen,Volkstedt, Willich, Würzburg, Wuppertal)da nizîkey çend mangêk lewewber birryarî rageyandyan da. Mangirtin le xiwardineke be dirêjayî hefteyek dirêjey debêt û herweha 10 zîndanî tirî ewrupî le belcîka (Belgum), swîsra (Swiss), sipanya (Spain) beşdarî têda deken. Komekkarî enarkîstî reş – sûr û girupekanî tir û rêkxirawekan birryaryan dawe hawpiştî zîndanyan le derewey zîndan le şarekanî wek bêrlîn, hamburig wêrray billawkirdinewey zanyarî le merr xebatî zîndanyan, berrê bixen.

Amancî mangirtineke rrageyandin û billawkirdinewey helumercî nêw zîndanekan û westaneweye dij be dabirran û serkut lenêw zîndanekanda.

Karbedestanî zîndan û desellatdaran hewllî tirsandinî xellkî deden, leber ewe hawpiştî le derewey zîndan zor girng û pêwîst debêt!

Bepêy rrageyandinî rêkxirawî zîndanyan:

amanic le mangirtin le xiwardin, perdemallkirdinî reftarî tundutîj, serkut, sukayetî, tîrorî derûnî, eşkence û nebûnî komek le zîndanekanî allmanya û gorrînî emcore le jyanî rojaneye le nêw zîndanekanda“.

bo zanyarî zyatir be (zmanî allmanî) : http://www.abc-berlin.net/hungerstreik

http://www.political-prisoners.net/home.php?lang=de

serçawey lêwewergîraw: http://www.ainfos.ca/en/ainfos21210.html

ڕۆڵی یه‌کێتییه‌ کارگه‌رییه‌کان : ڕوانگه‌ی ئانارکۆسه‌ندیکالیستی

نووسینی : Rudolf Rocker


به‌شی پێنجه‌م له‌ په‌رتووکی ئانارشیزم و ئانارکۆسه‌ندیکالیزم

ئه‌ندێشه‌گه‌لێك بوونه‌ هۆی گه‌شه‌ی سه‌ندیکالیزمی شۆڕشگێڕانه‌، یا به‌وجۆره‌ی که‌ دواتر ناوهێنرا ئانارکۆسه‌ندیکالیزم، له‌ فه‌ره‌نسه‌ و وڵاتانی‌تر ده‌سته‌واژه‌ی «سه‌ندیکای کارگه‌ران» سه‌ره‌تا هه‌ر به‌مانای ڕێکخراوه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ران بۆ باشترکردنی ده‌ستبه‌جێی هه‌لومه‌رجی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییان به‌کارده‌برا.

به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ندیکالیزمی شۆڕشگێڕانه‌ مانای یه‌که‌می فراوانتر و قوڵترکرده‌وه‌. هه‌ر به‌وجۆره‌ی که‌ پارت، ڕێکخراوێکی یه‌کگرتووه‌ بۆ چالاکی سیاسی له سایه‌ی بڕیارنامه‌کانی ده‌وڵه‌تی دیموکراتی هاوچه‌رخدا، هه‌وڵده‌دا سیسته‌مێك که‌ له‌ ئارادایه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك بپارێزێت یا ئاڵوگۆڕی دیاریکراوی تێدا بکات. له‌ ڕوانگه‌ی یه‌کێتیگه‌راکانه‌وه‌، یه‌کێتییه‌ پیشه‌یی(صنفی)ه‌کانیش ڕێکخراوه‌ی یه‌کگرتووکردنی کارگه‌رانن، که‌ ئامانج له‌ پێکهاتنیان پارێزگاریکردنه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنه‌ران له‌ هه‌مان کۆمه‌ڵگه‌دا، ئاماده‌بوونیان بۆ سۆشیالیزم و سه‌رله‌نوێ سازدانه‌وه‌ی به‌ کرده‌وه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌و ئاراسته‌یه‌. به‌م پێیه‌، ئامانجی دوو لایه‌نه‌یان هه‌یه‌ :

1 هێنانه‌دی داخوازییه‌ ده‌ستبه‌جێکانی کارگه‌ران بۆ دابینکردن و پێشخستنی ستاندارته‌کانی ژیان،

2– ئاشناکردنی کارگه‌ران به‌ هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی به‌رهه‌مهێنان و پرسی ئابووری به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی و ئاماده‌کردنیان بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌زگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کان و پێکهێنانه‌وه‌یان له‌سه‌ر بنچینه‌ی شێوازه‌ سۆشیالیستییه‌کان.

ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن، که‌ پارته‌ سیاسییه‌کان توانای ئه‌نجامدانی هیچیه‌ك له‌م دوو کاره‌یان نییه‌. به‌پێی ڕوانگه‌ی وان، ده‌بێت یه‌کێتییه‌ پیشه‌ییه‌کان سه‌ره‌نێزه‌(نوکی ڕم)ی بزووتنه‌وه‌ی کارگه‌ری بن، به‌ چالاکی ڕۆژانه‌ به‌هێزبن و گیانی سۆشیالیستی په‌ره‌پێبده‌ن؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چالاکی ئه‌وان وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌رانێك که‌ ته‌واوی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان ڕاگرتووه‌ و مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ مسۆگه‌ر ده‌کات. کارگه‌ر ته‌نیا وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر و دروستکه‌ری سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌توانێت هێزی خۆی بناسێت. وی له‌ هاوپشتی سه‌ندیکاییدا له‌گه‌ڵ هاوکارانیدا یه‌که‌ گه‌وره‌کانی سوپای کارگه‌ری پێکدێنن، گیانی ئازادی مه‌شخه‌ڵداری ده‌کا و به‌ ئامانجی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یگێڕێته‌وه‌ نێو ژیان. به‌ تێڕوانینی ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان، سه‌ندیکای کارگه‌ری به‌به‌رهه‌مترین کۆرپه‌له‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، فێرگه‌ی سۆشیالیزمه‌. هه‌ر پێكهاته‌یه‌کی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ره‌تا په‌لوپۆی خۆی له‌ ده‌زگه (ئۆرگانیزم)‌ی پێشیندا دروستده‌کات؛ به‌بێ ئاماده‌کردنی زه‌مینه‌‌، وێناکردنی هیچ ئاڵوگۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌توانادا نییه‌. له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌.

په‌روه‌رده‌ی سۆشیالیستی، نه‌ک به‌مانای به‌شداریکردن له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌کاندا، به‌ڵکو هه‌وڵێکه‌ بۆ شیکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خۆیی بابه‌ته‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پرسه‌ هونه‌رییه‌کانی کار بۆ کارگه‌ران، په‌روه‌رده‌کردنی توانایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان، به‌ ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی ئاماده‌یی بۆ خۆگرتن له‌ شوێنی ڕاسته‌قینه‌یان وه‌ك ڕێکخه‌رانی نوێی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و دواجار، هێنانه‌دی باوه‌ڕبه‌خۆبوون له‌واندا بۆ ئه‌م کاره‌. بۆ ئه‌م شته‌، هیچ په‌یکه‌ره‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کاراتر له‌ ڕێکخستنی خه‌باتی ئابووری کارگه‌ری، نییه‌؛ ئه‌م ڕێکخسته‌ ئاراسته‌یه‌کی دیاریکراو به‌ چالاکییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌دات، به‌رهه‌ڵستی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌بات بۆ داخوازییه‌ ده‌ستبه‌جێ و پێویسته‌کانی ژیان و به‌رگری له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ ڕێکده‌خات. به‌ڵام له‌م نێوه‌دا، چه‌مکی مۆڕاڵی پێویست بۆ هه‌رجۆره‌ ئاڵوگۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تیش پێکده‌هێنێت: وابه‌سته‌یی چاره‌نووس به‌گشته‌وه‌ و به‌رپرسێتی مۆراڵی له‌ هه‌موو کاره‌کاندا.

ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان، له‌به‌ر ئاراسته‌گه‌ری کاری ڕاهێنه‌رانه‌یان به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئه‌ندێشه‌ و کاری سه‌ربه‌خۆ، نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ئاراسته‌ ناوه‌ندگه‌را(مرکزگرا)کانن، که‌ له‌ زۆربه‌ی پارته‌ کارگه‌رییه‌کانی ئه‌وڕۆکه‌دا ده‌بینرێن. ناوه‌ندگه‌رایی، به‌رنامه‌ڕێژی ده‌ستکردانه‌ که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ڕا‌ بۆ خواره‌وه ‌جێبه‌جێده‌کرێت و پرسه‌کانی بڕیاردان به‌ که‌مایه‌تیه‌کی که‌م ده‌سپێرن، باوه‌ڕی تاکه‌کان له‌نێو ده‌بات و داهێنانی که‌سییان به‌ پرنسیپ (انضباط) و بۆرۆکراسی بێچه‌ندوچوون ده‌کوژێت؛ هه‌رده‌م ئه‌نجامه‌که‌ی پێکهاته‌ی فه‌رمی و نه‌زۆك ده‌بێت. بۆ ده‌وڵه‌ت، ناوه‌ندگه‌رایی شێوه‌ ڕێکخستنێکی گونجاوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ پاراستینی هاوسه‌نگی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، خوازیاری فره‌ترین ڕاده‌ی یه‌کجۆری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌. به‌ڵام له‌ بزووتنه‌وه‌ی کارگه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا، که‌ بناخه‌ی بوونی وابه‌سته‌ی‌ کاری ده‌ستبه‌جێ له‌ کاتی گونجاو و ئه‌ندێشه‌ی سه‌ربه‌خۆی لایه‌نگرانییه‌تی، ناوه‌ندگه‌رایی به‌ڵایه‌که‌، که‌ ده‌سه‌ڵات بڕیاردانی لاوازده‌کات و به‌ شێوه‌یه‌کی سیسته‌می هه‌ر وروژان (بزاوت)ێكی سه‌ربه‌خۆ تێیدا سه‌رکوت ده‌کات.

ڕێکخستنی ئانارکۆسه‌ندیکالیستی به‌پێی بنچینه‌ی فیدرالیزم، له‌سه‌ر بناخه‌ی یه‌کێتی ئازادانه‌، له‌ خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، مافی بڕیاردانی هه‌ر یه‌کێتییه‌ك له‌مه‌ڕ هه‌ر شتێك خۆی به‌بانتر له‌ هه‌ر شتێکی‌تر داده‌نێت و ته‌نیا پێکهاته‌یه‌ک که‌ به‌ فه‌رمی ده‌یناسێت، په‌یوه‌ندییه‌که‌ له‌سه‌ر بناخه‌ی خواسته‌ هاوبه‌شه‌کان و پێکهاتنی هه‌ردوولا. به‌پێی ئه‌مه‌، ئه‌م ڕێکخسته‌ به‌م جۆره‌ سه‌رهه‌ڵده‌دا‌: کارگه‌رانی هه‌ر به‌شێك له‌ یه‌کێتییه‌ پیشه‌ییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ خۆیاندا کۆ ده‌بنه‌وه‌. یه‌کێتییه‌کانی هه‌ر شارێك یا ناوچه‌یه‌کی دێهاتی له‌ نووسینگه‌ کارگه‌رییه‌کاندا که‌ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ی مه‌حه‌لی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، کۆده‌بنه‌وه‌، کارگه‌ران وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ر پێکه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ده‌گرن تاوه‌کو به‌ر به‌ په‌ره‌سه‌ندنی هه‌رجۆره‌ ده‌سته‌گه‌رییه‌کی کورته‌بیرانه‌ بگیرێت. گشت یانه‌ کارگه‌رییه‌کان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ناوچه‌یان ده‌سته‌به‌ندی ده‌کرێن و (فیدراسیۆنی گه‌لی) یانه‌کارگه‌رییه‌کان پێکدێنن، که‌ په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان ڕێکخستنه‌ ناوچه‌ییه‌ جۆراوجۆره‌کان ده‌پارێزێت، هێزی به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌ جۆراوجۆره‌کان، به‌ شێوه‌یه‌کی ئازادانه‌ و له‌خۆوه‌ڕا (داوطلبانه‌)، ڕێکده‌خرێن، هه‌ر بڕیاردانێکی پێویست بۆ پرسی په‌روه‌رده‌ و پارێزگاری له‌ گروپه‌ مه‌حه‌لییه‌کان له‌ڕێگه‌ی ڕاوێژی گشتی و پێشنیاره‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت.

سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی‌، هه‌ر یه‌کێتییه‌کی پێشه‌یی، به‌ شێوه‌یه‌کی فیدراسیۆنانه‌ له‌گه‌ڵ گشت ڕێکخراوه‌کانی ئه‌و پیشه‌ تایبه‌ته‌ و کومه‌ڵیك لێیان به‌ نۆره‌ی خۆی له‌گه‌ڵ گشت پێشه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان، یه‌کده‌گرن و به‌مجۆره‌ یه‌کێتییه‌ پێشه‌سازی و کشتوکاڵییه‌ گشتییه‌کانیش پێکدێن. دابینکردنی پێداویستییه‌کانی خه‌باتی ڕۆژانه‌ی نێوان کارگه‌ر و سه‌رمایه‌دار، کۆکردنه‌وه‌ی گشت هێزه‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌ بۆ کارێکی تایبه‌ت، کاتێك که‌ پێویستی بێته‌ پێشه‌وه‌، کاری ئه‌م یه‌کێتییانه‌یه‌. به‌پێی ئه‌مه‌ فیدراسیۆنی یانه‌کارگه‌رییه‌کان و فیدراسیۆنی یه‌کێتییه‌ پیشه‌ییه‌کان، دوو جه‌مسه‌ری چالاکی سه‌ندیکای کارگه‌رانن.

وه‌ها ڕێکخراوه‌یه‌ك نه‌ک ته‌نیا هه‌لی هه‌رجۆره‌ خه‌باتێك بۆ باشترکردنی ڕێڕه‌وی ڕۆژانه‌ بۆ‌ کارگه‌ران ده‌ره‌خسێنیت، به‌ڵکو هه‌روه‌ها پێشه‌کی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تیشیان، به‌ده‌ستی خۆیان و به‌بێ خۆتێهه‌ڵقورتاندنی ده‌ره‌کی، فێرده‌کات. ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی که‌ ئابووری سۆشیالیستی ناتوانێت به‌ سه‌روه‌ری و فه‌رمانی حکومه‌ت بیته‌دی، به‌ڵکو ته‌نیا به‌ هاوکاری له‌خۆوه‌ڕا (داوطلبانه‌)ی کارگه‌ران، شاره‌زایان و وه‌رزێڕان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خودی خۆیان به‌سه‌ر کاروباری به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردندایه‌، ده‌سته‌به‌ری ده‌کات. له‌ وه‌ها بارودۆخێکدا، یانه‌کارگه‌رییه‌کان به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی سه‌رمایه‌یه‌ك که‌ هه‌یه‌ له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرن، پێداویستییه‌کانی دانیشتوانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌ستنیشان ددکه‌ن و خه‌رجی مه‌حه‌لییان ده‌ده‌ن. دیاریکردنی پێداویستییه‌ گشتییه‌کانی وڵات و ڕێکخستنی کاری به‌رهه‌مهێنان به‌ سه‌رنجدان لێی، له‌ ڕێگه‌ی به‌رپرسانی فیدراسیۆنی یانه‌کارگه‌رییه‌کانه‌وه‌ له‌ توانادا ده‌بێت. له‌لایه‌کی‌تره‌وه‌، کاری یه‌کێتییه‌ پیشه‌سازی و کشتوکاڵییه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، بارکردن و گواستنه‌وه‌ و دابینکردنی پێداویستییه‌کانی گروپه‌ جۆراوجۆره‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت. به‌کورتی :

1 ڕێکخستنی گشت به‌رهه‌مهێنانی وڵات له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی یه‌کێتییه‌ پیشه‌سازییه‌کان و ئاراسته‌دانی کار له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌ کارگه‌رییه‌کانی هه‌ڵبژێردراوی خودی کارگه‌ران.

2 ڕێکخستنی هاوکاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی یانه‌کارگه‌رییه‌کانه‌وه‌.

سه‌ره‌رای ئه‌مه‌، له‌م بواره‌دا ئه‌زموونه‌کان باشترین ڕێنوێنیان خستۆته‌ ڕوو. ئه‌زموونه‌کان نیشانیانداوه‌، که‌ زۆرێك له‌ گرفته‌کانی سه‌رله‌نوێ چێکردنه‌وه‌ی (بازسازی) سۆشیالیستی کۆمه‌ڵگه‌، ناتوانرێت به‌ده‌ستی هیچ حکومه‌تێك چاره‌سه‌ر بکرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته‌ دیکتاتۆری ئه‌فسوناوی پرۆلیتاریاش بێت. له‌ ڕوسیه‌، دیکتاتۆری بۆلشه‌ڤیکه‌کان بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو ساڵ، له‌به‌رامبه‌ر گرفته‌ ئابوورییه‌کاندا دۆشدامابوو و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو لاوازییه‌کانی خۆی له‌ پشت شه‌پۆلێك له‌ فه‌رمان و بڕیاردا که‌ به‌زۆری له‌ فه‌رمانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه‌ سه‌ریان ده‌ردێنا، بشارێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر به‌ فه‌رمان ده‌رکردن دونیا ئازاد ببووایه‌، پێشوه‌ختی ئه‌مه گشت گرفته‌کانی ڕوسیه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بوون. بۆلشه‌ڤیزم، به‌ده‌سه‌ڵاتخوازی شه‌یدایانه‌(حریصانه‌)ی‌، به‌ توندوتیژی به‌نرخترین بنچێنه‌کانی سیسته‌می سۆشیالیستی، به‌ تابووکردنی کۆبوونه‌وه‌ ئازاده‌کان، ده‌وڵه‌تیکردنی یه‌کێتییه‌ پێشه‌ییه‌کان و بێبه‌شکردنی سۆڤیه‌ته‌کان له‌ خۆموختاری (خۆبڕیاردان) له‌نێوبرد و ڕێگه‌ی نه‌ك بۆ سۆشیالیزم ، به‌ڵکو بۆ دواکه‌وتوو(بدوی)ترین شێوه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی و دیوانسالاری خۆشکرد، که‌ بووه‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ فه‌رمانڕه‌وای بێچه‌ندوچوون، که‌ ساڵانێك به‌ر له‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتاندا به‌ شۆڕشی بۆرژوازی له‌نێو برابوو. کرۆپۆتکین، له‌ په‌یامێکدا بۆ کارگه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوایی، ڕاستی وتبوو: «ڕوسیه‌ بۆی خستینه‌ڕوو، که‌ چۆن ناتوارێت سۆشیالیزم جێگیر بکرێت. هه‌ڵبه‌ته‌ خه‌ڵکی، له‌به‌ر نه‌فره‌تیان له‌ ڕژیمی پێشین، هیچ به‌رهه‌ڵستییه‌کی چالاکانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌کانی حکومه‌تی نوێدا نیشان ناده‌ن. بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سۆڤیه‌ته‌ کارگه‌رییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری سیاسی و ئابووری وڵات، بۆ خۆی، فره‌ گرنگ و پێویسته‌… به‌ڵام کاتێك که‌ وڵاتێك له‌لایه‌ن دیکتاتۆری پاته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ببرێت، سۆڤیه‌ته‌ کارگه‌ری و وه‌رزێڕییه‌کان، خۆبه‌خۆ گرنگی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و تووشی هه‌مان شه‌رمه‌زاری ده‌بن، که‌ نوێنه‌رانی هه‌رێمه‌کان له‌ سه‌رده‌می پاشایه‌تی بێچه‌ندوچووندا به‌سه‌ریان هات».

سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو:http://khushe.ir/maghale/rocker5.shtml

سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی: http://flag.blackened.net/rocker/aasind.htm#rol e