مانگرتنی ١٧٠٠ کەس لە کرێکارانی کۆمپانیای دیلم و تعدیل لە پارس جنوبی

 

پێنجشەممە ٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٠

مانگرتنی ١٧٠٠ کرێکاری کۆمپانیای دیلم و تعدیل پارێزگەی بوشهر و داخستنی ڕێگەوبان

لە بەرامبەر نەدانی موچیەی ٨ مانگ لە لایەن خاوەنکارانی کۆمپانی جهان فارس لە ناوچەی نەوتاوی باشوور لە شارۆچکەی دیلم سەر بە پارێزگەی بوشەهر ڕۆژی ڕابوردوو ١٧٠٠ کرێکاری ئەو کۆمۆانییە کە بە زۆری خەڵکی سارۆچکەی دیلم و گوندەکانی دەوروبەرین، دەست بە مانگرتنێکی فراوان کرد و ئاراستەکانی چوارڕیانی (دیلم)، (سێڕیانی گناوە)، چوارڕیانی (بی بی حەکیمە) و چوارڕیانی (سیاە مکان)یان بە ڕووی گشت ترۆمبێلەکانی کۆمپانیا و هیتردا داخستن.

سەرچاوەی هەواڵ: http://www.ofros.com/

mangirtnî 1700 kes le krêkaranî kompanyay dîlm û t’dîl le pars cnubî

pêncşemme 28î novemberî 2010

mangirtnî 1700 krêkarî kompanyay dîlm û t’dîl parêzgey buşhir û daxistnî rêgewban

le beramber nedanî muçyey 8 mang le layen xawenkaranî kompanî chan fars le nawçey newtawî başûr le şaroçkey dîlm ser be parêzgey buşehir rojî raburdû 1700 krêkarî ew komoanîye ke be zorî xellkî saroçkey dîlm û gundekanî dewruberîn, dest be mangirtnêkî frawan kird û arastekanî çwarrryanî (dîlm), (sêrryanî gnawe), çwarrryanî (bî bî hekîme) û çwarrryanî (syae mkan)yan be rûy gişt trombêlekanî kompanya û hîtirda daxistin. Continue reading مانگرتنی ١٧٠٠ کەس لە کرێکارانی کۆمپانیای دیلم و تعدیل لە پارس جنوبی

بریتانیا: خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی فێریاران و خوێندکاران به‌رده‌ومه‌ و سه‌رۆکی پۆلیسیش هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات

بریتانیا: خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی فێریاران و خوێندکاران به‌رده‌ومه‌ و سه‌رۆکی پۆلیسیش هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات

پێش ده‌ستپێکردن و پاش ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌ گه‌وره‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، 24ی نۆڤەمبەری2010، که‌ زیاتر له‌ 130 هه‌زار فێریار و بەشەکانی تری خه‌ڵك به‌شداریان تێدا کرد، پۆلیس له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی که‌سانی چالاکی هه‌ڵسوڕێنه‌ری خۆپیشاندانه‌کە و ده‌ستکه‌وتنی پلانی خۆپیشاندانه‌که‌ بوو. ئێستا پۆلیس گه‌یشۆته‌ دوو سه‌ره‌نجام، یه‌که‌میان گۆڕانی شێوه‌ی خۆپیشاندانه‌کانه‌، کە به‌ قسه‌ی ئه‌وان گه‌مه‌که‌ گۆڕاوه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێت تاکتیکه‌کانی ئه‌وانیش بگۆڕدرێن، دووه‌میشیان پۆلیس باوه‌ڕی به‌ وه‌رگرتنی دەنگوباس و هه‌واڵی پلانی خۆپیشانده‌ران و ورده‌کارییه‌کانی، که‌ له‌ ده‌سگەی سیخوڕیی بریتانییه‌وه‌ وه‌ریده‌گرێت، نه‌ماوه‌، بۆ ئەوه‌ش ئێستا ڕۆژنامه‌نووسه‌ بێئابڕوو و خۆفرۆشه‌کان ده‌خاته‌ ناو ڕیزی خۆپیشانده‌ره‌کانه‌وه‌، تاکو سه‌ره‌داوێکیان ده‌ستکه‌وێت. هەر بۆیه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ئه‌وەیانکرد و به‌ ئاشکراش باسیانکرد، که‌ نه‌یانتوانیوه‌ نه‌ ڕێکخه‌ر و نه‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری خۆپیشاندانه‌که‌ بدۆزنه‌وه‌. ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ش هه‌ڵهێنانی ئاسانه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆپیشاندانه‌که‌ بێجگە له‌ لێدوان، نە پلانی داڕێژراوی هه‌بووه‌، نه‌ سه‌رکرده‌ و کۆنتۆڵگه‌ری هه‌بووه‌. هه‌موو ئه‌م چالاکیانه‌ له‌ ڕیگەی مەسینجەر (Facebook , Twiter) و کورتە پەیام (SMS)ەوە ڕێکخراون و هه‌موو که‌سێکیش هاوکات خۆی بڕیاردەر و خۆی جێبەجێگەر بووه‌.

ئه‌مه‌ زیاتر پۆلیس و ڕامیارەکانی نائارام و په‌شێو کردووه‌، له‌وه‌ش خراپتر بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌، که‌ شێوه‌ی خۆپیشاندانه‌کان گۆڕاوه‌ و که‌وتوته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌موشیان بە شێوازی کار و گرتنه‌به‌ری چالاکی ڕاسته‌وخۆن. پۆلیس ئه‌مجاره‌ ئه‌مه‌ی بۆ ده‌رکه‌وت، پاش ئه‌وه‌ی که‌ توانیان 5.000 هه‌زار که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران, که‌ به‌ره‌و تراڤه‌ڵگه‌ر سکوێر وایت هۆڵو شوێنه‌ هەستیاره‌کان ده‌که‌وتنه‌ ڕێ، له‌ کاتژمێری 12.15 نیوه‌ه‌ڕۆدا، چواردەورە دا و هه‌تا سه‌عات 8 شه‌و نه‌یانهێڵا که‌س لەو شوێنە ده‌رباز بێت. به‌ڵام له‌ تەك ئه‌وه‌شدا زۆرێك توانیان ئه‌و ته‌وقه‌ بشکێنن و له‌تەك خه‌ڵکانی تردا له‌ شه‌قامه‌کانی تر به‌رده‌وامی به‌ خۆپیشاندانه‌کە بدەن و چالاکیه‌کانیان بکەن.

شایانی باسه‌، فێریاره‌کان له‌ هەستان بە چالاکی ڕاسته‌و خۆدا یه‌کدەنگ و بۆچوون ده‌ستبه‌کار دەبن، بۆیه‌ هه‌تا دوێنێ شه‌ویش 25ی نۆڤەمبەر زیاتر له‌ (16) زانکۆ له‌ لایه‌ن فێریارانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو، که‌ (6) له‌وانه‌ لە شاری مانشسته‌ر، نیوکاستڵ، لیدس، پلیمث، ئێدنبرگه‌ و له‌نده‌ن دا بوون. تا ئێستاش زیاتر له‌ (32) کەس لە خوێندکاران بریندار بوون و (109) که‌سیش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دەستبەسەرکراون، به‌ڵام خوێندکاران له‌سه‌ چالاکی و ناوڕەزایی خۆیان به‌رده‌وامن و بڕیاره‌ سێ‌شه‌ممه‌ی داهاتوو، ڕێکەوتی 30ی نۆڤەمبەری2010، جارێکی تر خۆپیشاندان بکرێته‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتووشدا خۆپیشادانێکی گه‌وره‌ به‌ده‌سته‌وه‌یە، که‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ 11.000 هه‌زار فێریار به‌ڵێنیان داوه‌، که‌ له‌و خۆپیشاندانه‌دا ڕۆڵیان هه‌بێت.

له‌ولاشه‌وه‌ هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا (24ی نۆڤەمبەری2010) به‌ هه‌زاران فێریار له‌ ئیتالیا چوونه‌ سه‌ر شەقامەکان و ده‌ستیان به‌ چالاکی ڕاسته‌وخۆ دژی بڕینی خه‌رجی زانکۆکان و ئیشوکار کرد. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ زیاتر له‌ 50 شاردا، له‌وانه‌ : ڕۆم، په‌دۆڤه، پێرجوا‌ ، پیزه‌ ، بییانه‌، فلۆره‌نس ، تیرن، ناپلوس ، په‌ڤییا، په‌لێرمۆ و سه‌لێرمۆ، بەرپاکرابووو له‌ بڕی (66) زانکۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر (44) زانکۆی ده‌وڵه‌تیداگرت. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك تەلاری میریی و‌ وێستگەکانی شه‌مه‌نه‌فه‌ردا گرت، که‌ زۆربه‌ی ئه‌م داگیرکردنانه‌ هه‌تا شه‌و دره‌نگانێک به‌رده‌وام درێژەیان خایاند.

 

brîtanya: xopîşandan û narrezayî fêryaran û xwêndkaran berdewme û serokî polîsîş herreşe dekat

pêş destpêkirdin û paş destpêkirdnî xopîşandane gewrekey rojî çwarşemme, 24î novemberî2010, ke zyatir le 130 hezar fêryar û beşekanî trî xellk beşdaryan têda kird, polîs le hewllî dozînewey kesanî çalakî hellsurênerî xopîşandaneke û destkewtnî planî xopîşandaneke bû. êsta polîs geyşote dû serencam, yekemyan gorranî şêwey xopîşandanekane, ke be qsey ewan ” gemeke gorrawe , boye debêt taktîkekanî ewanîş bgorrdrên”, duwemîşyan polîs bawerrî be wergirtnî dengubas û hewallî planî xopîşanderan û wirdekarîyekanî, ke le desgey sîxurîy brîtanîyewe werîdegrêt, nemawe, bo eweş êsta rojnamenûse bêabrrû û xofroşekan dexate naw rîzî xopîşanderekanewe, taku seredawêkyan destkewêt. her boye le xopîşandanekey rojî çwarşemmeda eweyankird û be aşkraş basyankird, ke neyantwanîwe ne rêkxer û ne hellsurênerî xopîşandaneke bdoznewe. em metelleş hellhênanî asane, ewîş eweye ke xopîşandaneke bêcge le lêdwan, ne planî darrêjrawî hebuwe, ne serkirde û kontollgerî hebuwe. hemû em çalakyane le rîgey mesîncer (Facebook , Twiter) û kurte peyam (SMiS)ewe rêkixrawn û hemû kesêkîş hawkat xoy birryarder û xoy cêbecêger buwe.

eme zyatir polîs û ramyarekanî naaram û peşêw kirduwe, leweş xraptir bo ewan eweye, ke şêwey xopîşandanekan gorrawe û kewtute ser şeqamekan û hemuşyan be şêwazî kar û girtneberî çalakî rastewxon. polîs emcare emey bo derkewt, paş ewey ke twanyan 5.000 hezar kes le xopîşanderan, ke berew travellger sikwêr wayt hollu şwêne hestyarekan dekewtne rê, le katijmêrî 12.15 nîweerroda, çwardewre da û heta se’at 8 şew neyanhêlla kes lew şwêne derbaz bêt. bellam le tek eweşda zorêk twanyan ew tewqe bişkênin û letek xellkanî tirda le şeqamekanî tir berdewamî be xopîşandaneke bden û çalakyekanyan bken.

şayanî base, fêryarekan le hestan be çalakî rastew xoda yekdeng û boçûn destbekar debin, boye heta dwênê şewîş 25î november zyatir le (16) zanko le layen fêryaranewe destyan beserda gîrabû, ke (6) lewane le şarî manşister, nîwkastill, lîdis, plîmp, êdinbirge û lenden da bûn. ta êstaş zyatir le (32) kes le xwêndkaran brîndar bûn û (109) kesîş lelayen polîsewe destbeserkrawn, bellam xwêndkaran lese çalakî û nawrezayî xoyan berdewamin û birryare sêşemmey dahatû, rêkewtî 30î novemberî2010, carêkî tir xopîşandan bikrêtewe û le seretay mangî dahatûşda xopîşadanêkî gewre bedesteweye, ke her le êstawe 11.000 hezar fêryar bellênyan dawe, ke lew xopîşandaneda rollyan hebêt.

lewlaşewe her lew rojeda (24î novemberî2010) be hezaran fêryar le îtalya çûne ser şeqamekan û destyan be çalakî rastewxo djî brrînî xercî zankokan û îşukar kird. em xopîşandane le zyatir le 50 şarda, lewane : rom, pedove, pêrcwa , pîze , bîyane, florenis , tîrn, naplus , pevîya, pelêrmo û selêrmo, berpakrabûu le brrî (66) zanko destyan beser (44) zankoy dewlletîdagirt. eme cge lewey ke destyan beser hendêk telarî mîrîy û wêstgekanî şemeneferda girt, ke zorbey em dagîrkirdnane heta şew drenganêk berdewam drêjeyan xayand.

ئەندامێکی تری سەندیکای کۆمپانی واحد تاران و دەوروبەری دەستگیر کرا

ئەندامێکی تری سەندیکای کۆمپانی واحد تاران و دەوروبەری دەستگیر کرا

چوارشەممە ٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٠

هەواڵنێری هراناڕۆژی سێ‌شيممە یەککی تر لە ئەندامانی سەندیکای کۆمپانی واحد تاران و دەوروبەری دەستگیر کرا.

بەپێی ڕاگەیاندنی ڕادیۆ فەردا، مرتضی کمساری، ئەندامی ئەو سەندیکایە، کە بۆ وەڵامدانەوە بە چەند پرسیارێك چووبووە دادگەیەکی تاران، لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

لە ئێستا بێجگە لە بەڕێز کمساری، چوار کەسی تر لە ئەندامانی سەندیکای کۆمپانی واحد تاران و دەوروبەری بە تۆمەتی وەك هەستان بە دژی ئاساییشی نەتەوەیی لە زینداندا بەندکراون.

ئەمەریکا، پۆرتلاند، پیشانگەی پەرتووکی ئەنارکستی ٢٠١٠

 

Endamêkî trî Sendîkay Kompanî Wahd Taran û dewruberî destgîr kra

çwarşemme 23î novemberî 2010

hewallnêrî hrana- rojî sêşîmme yekkî tir le endamanî sendîkay kompanî wahd taran û dewruberî destgîr kra.

bepêy rageyandnî radyo ferda, Mirtçî Kimsarî, endamî ew sendîkaye, ke bo wellamdanewe be çend pirsyarêk çûbuwe dadgeyekî taran, le layen polîsewe destgîr kra.

le êsta bêcge le berrêz Kimsarî, çwar kesî tir le endamanî sendîkay kompanî wahd taran û dewruberî be tometî wek hestan be djî asayîşî neteweyî le zîndanda bendikrawn.

 

emerîka, portland, pîşangey pertûkî enarkistî 2010

خۆپیشاندانی فێریاران و خوێندکاران له‌ بریتانیا به‌رده‌امه‌

خۆپیشاندانی فێریاران و خوێندکاران له‌ بریتانیا به‌رده‌امه‌

ئه‌مڕۆ زیاتر له‌‌ 100.000 هه‌زار خوێندکاری زانکۆ و فێریاران (قوتابیان)ی ئاماده‌یی لەتەك ژمارەیەك له‌ مامۆستایان و کەسانی پشتیوانیگەر له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی بریتانیادا دژی بڕینی یارمه‌تی گه‌نجان بۆ خوێندن و به‌رزکردنه‌وه‌ی خه‌رجی زانکۆ بۆ 9.000 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانیان بەرپاکرد و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.

خۆپیشاندانه‌کان له‌ زۆربه‌ی زۆری شاره‌کانی بریتانیادا، له‌وانه‌: له‌نده‌ن، بەرمینگه‌هام، مانشسته‌ر، برستڵ، ساوز هه‌مپتن، لیڤه‌رپول، لیدس کاردیف، ده‌ستی پێکرد، ته‌نانه‌ت له‌ شاره‌کانی سکۆتله‌نده‌ش گڵاسکۆ، ئێدنگبره‌ به‌ هه‌زاران فێریار و خوێندکار تەنیا وەك هاوپشتی لە فێریاران و خوێندکاران لە شارەکانی تری بریتانیا ڕژانە سه‌ر شەقامەکان. چونکه‌ ئه‌م یاسا تازه‌ی ده‌وڵه‌ت فێریارانی سکۆتله‌نده‌ ناگرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سکۆتله‌نده‌ خاوه‌نی په‌ڕله‌مانی خۆیان و بودجه‌ی خۆیانن، که‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی جیایه‌.

خۆپیشاندانه‌کان به‌ که‌ڕنه‌ڤاڵی ناڕه‌زایی و هەستان بە چالاکی ڕاسته‌وخۆ به‌ دانیشتن له‌سه‌ر شەقامه‌کان و داگیرکردنی هه‌ندێک هؤڵ و به‌شی زانکۆکان و چواردەورەدانی کۆمەلێك فەرمانگە و تەلاری ده‌وڵه‌تیان دا و له‌ولاشه‌وه‌ ڕێپێوانێکی گه‌وره‌ به‌ره‌و وایت هۆڵ و په‌ڕله‌مان درێژەی کێشا.
له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی (له‌نده‌ن)دا تا ئامادەکردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، که‌ کاتژێر 8 ی شه‌وه‌، خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌یان نه‌کردووه‌ و لەتەك پۆلیسدا چنگاوش بوون و له‌و نێوەدا 2 پۆلیس به‌ سه‌ختی بریندار بوون و 11 که‌سیش له‌ خۆپیشانده‌ران بریندار بوون و ڤانی پۆلیس تێیدا سه‌ر به‌ره‌و ژێر کرا.

شایانی باسه‌، که‌ خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌یان دووباره‌ کرده‌وه‌ و پێداگرییان لەسەر کردەوە، که‌ دانانیشن و ئاماده‌نین کۆتایی به‌ناڕه‌زاییه‌کانیان بهێنن. ئه‌مه‌ هه‌ر له‌ به‌رده‌وام بووندا ده‌بێت، له‌و لاشه‌وه‌ له‌ هه‌ندێک شاری تر هه‌ندێک فێریار له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌وه‌ ، 22ی نۆڤەمبەری2010 له‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی چه‌ندبه‌شێکی زانکۆکاندا به‌رده‌وام دەبن.


Xopîşandanî Fêryaran û Xwêndkaran le Brîtanya berdeame

emrro zyatir le 100.000 hezar xwêndkarî zanko û fêryaran (qutabyan)î amadeyî letek jmareyek le mamostayan û kesanî piştîwanîger le zorbey şarekanî brîtanyada djî brrînî yarmetî gencan bo xwêndin û berizkirdnewey xercî zanko bo 9.000 hezar pawendî berîtanî, gewretrîn xopîşandanyan berpakird û narrezayyan derbrrî.

xopîşandanekan le zorbey zorî şarekanî brîtanyada, lewane: lenden, bermîngeham, manşister, bristill, sawz hemptin, lîverpul, lîdis kardîf, destî pêkird, tenanet le şarekanî skotlendeş gllasko, êdingibre be hezaran fêryar û xwêndkar tenya wek hawpiştî le fêryaran û xwêndkaran le şarekanî trî brîtanya rjane ser şeqamekan. çunke em yasa tazey dewllet fêryaranî skotlende nagrêtewe, leberewey skotlende xawenî perrlemanî xoyan û budcey xoyanin, ke le desellatî nawendî cyaye.

xopîşandanekan be kerrnevallî narrezayî û hestan be çalakî rastewxo be danîştin leser şeqamekan û dagîrkirdnî hendêk holl û beşî zankokan û çwardewredanî komelêk fermange û telarî dewlletyan da û lewlaşewe rêpêwanêkî gewre berew wayt holl û perrleman drêjey kêşa.

le xopîşandanekey (lenden)da ta amadekirdnî em hewalle, ke katjêr 8 î şewe, xopîşanderan bllaweyan nekirduwe û letek polîsda çingawş bûn û lew nêweda 2 polîs be sextî brîndar bûn û 11 kesîş le xopîşanderan brîndar bûn û vanî polîs têyda ser berew jêr kra.

şayanî base, ke xopîşanderan eweyan dûbare kirdewe û pêdagrîyan leser kirdewe, ke dananîşn û amadenîn kotayî benarrezayyekanyan bhênin. eme her le berdewam bûnda debêt, lew laşewe le hendêk şarî tir hendêk fêryar le rojî dûşemewe , 22î novemberî2010 le dest beseragirtnî çendbeşêkî zankokanda berdewam debin.

خۆپیشاندان و مانگرتن له‌ ئیرله‌نده‌

خۆپیشاندان و مانگرتن له‌ ئیرله‌نده‌

خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌لایه‌ن کرێکاران و فێریاران (قوتابیان) و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگەی ئیرله‌ندیه‌وه‌ به‌رداوامه‌. پاش ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ندێك لە مه‌رجه‌کانی سندوقی دراوی نیودەوڵەتی و یه‌کێتی ئه‌وروپی بۆ خه‌ڵکی ڕوون بوونه‌وه‌، له‌وانه‌ که‌مکردنه‌وه‌ی لانی کەمی کرێ بۆ یه‌ك یۆرۆ له‌ کاتژێرێکدا، که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه‌کان به‌ ڕێژه‌ی 5% بۆ له‌ 10% ، به‌رز کردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر خواردن و که‌لوپه‌ل و شتی تر له‌ 21% بۆ 22%، دانانی باچ له‌سه‌ر خانوبه‌ره‌ و ده‌رکردنی 1000 کرێکار له‌ که‌رتی ده‌وڵه‌تی و گه‌لێك ڕیفۆرمی تر. تاکو ده‌وڵه‌ت بتوانێت له‌ ماوەی4 ساڵدا 15 ملیارد له‌و قه‌رزه‌ی پێی دراوه‌ بداته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ باج له‌سه‌ر کۆمپانی گه‌وره‌کان که‌ 12.5% هه‌ر وه‌کو خۆی دەمێنێتەوە و زیاد ناکرێت، که‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش نزمترین ڕێژه‌یه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وه‌روپادا.


Xopîşandan û Mangirtin le Îrlende

xopîşandan û narrezayî derbrrîn lelayen krêkaran û fêryaran (qutabyan) û twêjekanî trî komellgey îrlendyewe berdawame. paş ewey ke hendêk le mercekanî sinduqî drawî nîwdewlletî û yekêtî ewrupî bo xellkî rûn bûnewe, lewane kemkirdnewey lanî kemî krê bo yek yoro le katjêrêkda, kemkirdnewey bîmekan be rêjey 5% bo le 10% , berz kirdnewey bac leser xwardin û kelupel û ştî tir le 21% bo 22%, dananî baç leser xanubere û derkirdnî 1000 krêkar le kertî dewlletî û gelêk rîformî tir. taku dewllet bitwanêt le mawey4 sallda 15 milyard lew qerzey pêy drawe bdatewe. eme le katêkda ke bac leser kompanî gewrekan ke 12.5% her weku xoy demênêtewe û zyad nakrêt, ke ew rêjeyeş nzimtrîn rêjeye le hemû ewerupada.

مانگرتنی گشتی لە پۆرتوگال

مانگرتنی گشتی لە پۆرتوگال

ئەمڕۆ 24ی نۆڤەمبەری2011 له‌ پۆرتوگال مانگرتنی گشتی ده‌ستیپێکرد، که‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ماوه‌ی 22 ساڵی ڕابوردوودا ئه‌مه‌ یه‌کەم جاره‌ مانگرتنی وا به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت، له‌وه‌ش ده‌کات به‌مه‌ کۆتایی نه‌یێت، چونکه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌کرێت، که‌ (پۆرتگال)یش به‌ده‌رده‌که‌ی ئیرله‌ده‌ بچێت. خۆ ئەگه‌ر ئه‌وه‌ش ڕووبدات، ئەوا ده‌بێته‌ سه‌رتایه‌ك بۆ هه‌ره‌سهێنای یۆرۆ.


Mangirtnî giştî le Portugal

emrro 24î novemberî2011 le portugal mangirtnî giştî destîpêkird, ke ew wllate le mawey 22 sallî raburdûda eme yekem care mangirtnî wa bexoyewe bbînêt, leweş dekat beme kotayî neyêt, çunke pêşbînî ewe dekrêt, ke (portgal)îş bederdekey îrlede bçêt. xo eger eweş rûbdat, ewa debête sertayek bo hereshênay yoro.

یەکێتی بێکاران، ئاوڕدانەوەیەك لە ئەزموونەکانی چەند ساڵ خەباتی جه‌ماوه‌ری

یەکێتی بێکاران، ئاوڕدانەوەیەك لە ئەزموونەکانی چەند ساڵ خەباتی جه‌ماوه‌ری و

پرۆژەی کۆکردنەوە و نووسینەوەی مێژووی ڕێکراوی یەکێتی بێکاران لە کورستان

ئەگەر پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئەزموونەکانی دوێنێ نەبنە بەردی بناخەی هەنگاوەکانی ئەمڕۆ، ئەوا بە دووبارەکردنەوەی تراجیدیاکان، دەبینە ئەکتەری خۆبەخشانەی گاڵتەجارییەكانی ئەمڕۆ!

بەسەرکردنەوە و دەستبردن بۆ پڕۆژەیەکی هەمەلایەنی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن و نووسینەوەی مێژووی بزاڤی بێکاری لە کوردستان و یەکێتی بێکاران لە کوردستان وەك ڕێکخراوی ئەو بزاڤە، لە ئەمڕۆدا و پاش ١٨ ساڵ، بۆ خۆی وروژێنەری دەیان پرسیار و سەرەکیترینیان لەوانەیە بۆ هەر یەکەمان یا خوێنەران، ئەمانە بن؛ بۆچ لە ئەمڕۆدا، ئامانج لەم هەنگاوە چییە، ئەی ئەو هەوڵانەی کە پێشتر دراون چی؟

ئەم هەوڵەی ئێستا ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی پێشووتر نییە، بەڵکو هەروەك پێمانوایە هەوڵەکانی پێشووتر نەیانتوانیوە مێژووی ئەو ڕێکخراوە لە هەموو شار و شارۆچکەیەك بخه‌نە سەر کاخەز و نەیانتوانیوە هەمەلایەنە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەیان لەسەر بکەن، بە دڵنایییەوە ئەم هەوڵەش ناتوانێت و ناشکرێت کۆتایی کار و ئه‌رکه‌کان بێت، چونکە نە مێژوو دەوەستێت و نە کەسمان دەتوانین راستی تەواومان لە لابێت، بەڵام بە هاریکاری و خەمخۆری گشتمان، بەدڵنیاییەوە دەتوانین، هەنگاوێکی کاراتر و ورتر بنێین و بوار و هەل بۆ کەسانێك بڕەخسێنین، کە تاوەکو ئەوڕۆکە لەبەر هەر هۆیەك بووە، بۆیاننەلواوە، لەم پێناوەدا بە ئەرکی سەرشانیانی خۆیان هەستن و کەموکوڕی کارەکانی پێشوو پڕ بکەنەوە. Continue reading یەکێتی بێکاران، ئاوڕدانەوەیەك لە ئەزموونەکانی چەند ساڵ خەباتی جه‌ماوه‌ری

یەکێتی بێکاران، ئاوڕدانەوەیەك لە ئەزموونەکانی چەند ساڵ خەباتی جه‌ماوه‌ری

یەکێتی بێکاران، ئاوڕدانەوەیەك لە ئەزموونەکانی چەند ساڵ خەباتی جه‌ماوه‌ری و

پرۆژەی کۆکردنەوە و نووسینەوەی مێژووی ڕێکراوی یەکێتی بێکاران لە کورستان

ئەگەر پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئەزموونەکانی دوێنێ نەبنە بەردی بناخەی هەنگاوەکانی ئەمڕۆ، ئەوا بە دووبارەکردنەوەی تراجیدیاکان، دەبینە ئەکتەری خۆبەخشانەی گاڵتەجارییەكانی ئەمڕۆ!

بەسەرکردنەوە و دەستبردن بۆ پڕۆژەیەکی هەمەلایەنی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن و نووسینەوەی مێژووی بزاڤی بێکاری لە کوردستان و یەکێتی بێکاران لە کوردستان وەك ڕێکخراوی ئەو بزاڤە، لە ئەمڕۆدا و پاش ١٨ ساڵ، بۆ خۆی وروژێنەری دەیان پرسیار و سەرەکیترینیان لەوانەیە بۆ هەر یەکەمان یا خوێنەران، ئەمانە بن؛ بۆچ لە ئەمڕۆدا، ئامانج لەم هەنگاوە چییە، ئەی ئەو هەوڵانەی کە پێشتر دراون چی؟

ئەم هەوڵەی ئێستا ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی پێشووتر نییە، بەڵکو هەروەك پێمانوایە هەوڵەکانی پێشووتر نەیانتوانیوە مێژووی ئەو ڕێکخراوە لە هەموو شار و شارۆچکەیەك بخه‌نە سەر کاخەز و نەیانتوانیوە هەمەلایەنە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەیان لەسەر بکەن، بە دڵنایییەوە ئەم هەوڵەش ناتوانێت و ناشکرێت کۆتایی کار و ئه‌رکه‌کان بێت، چونکە نە مێژوو دەوەستێت و نە کەسمان دەتوانین راستی تەواومان لە لابێت، بەڵام بە هاریکاری و خەمخۆری گشتمان، بەدڵنیاییەوە دەتوانین، هەنگاوێکی کاراتر و ورتر بنێین و بوار و هەل بۆ کەسانێك بڕەخسێنین، کە تاوەکو ئەوڕۆکە لەبەر هەر هۆیەك بووە، بۆیاننەلواوە، لەم پێناوەدا بە ئەرکی سەرشانیانی خۆیان هەستن و کەموکوڕی کارەکانی پێشوو پڕ بکەنەوە. Continue reading یەکێتی بێکاران، ئاوڕدانەوەیەك لە ئەزموونەکانی چەند ساڵ خەباتی جه‌ماوه‌ری

ئێرلەندە: قه‌یرانی ئابووری و شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ئەو وڵاتە ئەوروپییەشی گرته‌وه‌

کاتێك کە له‌ ساڵی 2008 دا قه‌یرانی ئابووری ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا و که‌نه‌دا و هه‌موو ئه‌ورپا و شوێنه‌کانی تریشی گرته‌وه‌، ئیرله‌نده‌ یەکێك بوو لەو وڵاتانەی کە زۆرتر وەبەر کەوت، بۆیه‌ ده‌وڵه‌تی ئەو وڵاتە بێجگه‌ له‌ دەوڵەتیکردنی سێ بانکی سه‌ره‌کی ئیرله‌ندهllied Irish Bank‌, Anglo Irish Bank, bank of Irland چاری نه‌ما. ئه‌وه‌ ماوەیه‌کیشه‌ قیرانه‌که‌ به‌ ته‌واوی قوڵ بووەته‌وه‌ و ئێستا میری ئه‌و وڵاتە و بانكه‌کانی له‌و قه‌یرانه‌دا ده‌ژین و سه‌ره‌نجام ده‌وڵه‌ت به‌وه‌ ڕازی بوو، که‌ یارمه‌تی له‌ سندوقی دراوی نێودەولەتی و یه‌کێتی ئه‌وروپا و بانكی ناوەندی ئه‌وروپا وه‌رگرێت. ئه‌م یارمه‌تییه‌ش به‌ 90 ملیارد یۆرۆ خەملێنراوە، که‌ بریتانیا به‌ تەنیا 10 ملیارد ده‌دات، ئەمە لە کاتێکدا کە خۆی له‌ قەیرانێکی قوڵدا ده‌ژی و شه‌پۆلی ناڕه‌زایەتییه‌کان له‌ فراوانبوونەوە و پەرەسه‌ندادان. بێگومان یارمه‌تیدانی ئەو ناوەند و وڵاتانە بۆ ئێرله‌نده‌ له‌به‌ر به‌ژه‌وەندی تایبه‌تی خۆیانه‌ و بەس، بۆ نموونه‌ بریتانیا کە دراوسێیه‌تی و بەینەوبەرەیەکی ئابووریی گه‌وره‌ش له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ و بانكه‌کانی بریتانیا ده‌ستیان له‌ژێر باری ئێرله‌نده‌دایه‌، به‌وه‌ی که‌ 149 ملیارد یۆورۆیان لای ئیرله‌نده‌یه‌، هه‌رچی وڵاتانی ئه‌و‌روپیەکانی ترن، بۆ به‌رگریکردن له‌ هه‌ره‌سی یۆرۆ ده‌یانه‌وێت ئێرلەندە نه‌ڕوخێت. سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش سوود و قازانجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و له‌ پاڵیدا مه‌رجه‌کانی خۆی به‌سه‌ر ئێرله‌نده‌دا ده‌سه‌پێنێت.

شایانی باسه‌، ئەگه‌ر ئێرله‌نده‌ مل بەو قه‌رزه‌ بدات، ئەوا ده‌بێت خه‌ڵکه‌که‌ی قەرزەکە بداته‌وه‌ و به‌ ده‌رکردنی کرێکاران و داخستنی به‌شه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ و بڕینی بیمه‌کان و زیادکردنی باج و خه‌راج و شتی تر، باجەکەی دەدات. هه‌ر بۆیه‌ له‌ دوێنێوه‌ 22ی نۆڤەمبەری2010 شه‌پۆلێکی گه‌وره‌ی خۆپیشاندان که‌ به‌شی هەرە زۆری له‌ شێوەی چالاکی ڕاسته‌وخۆدایە، ده‌ستی پێکردوه‌وه‌ و به‌یه‌کدادانێکی گه‌وره‌ له‌ نێوان پۆلیس و خه‌ڵکانی ناڕه‌زایدا هه‌یه‌. هه‌رچی باڵاخانە و تەلاری ده‌وڵه‌تی و بانكه‌کان هه‌ن له‌ ژێر پاسەوانێکردن و چاودێریه‌کی فراوانی پۆلیسیدان، نه‌کاله‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ دا‌گیر بکرێن. خه‌ڵکی خوازیارە میری ده‌ست له‌ کار بکێشێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی تازه‌ بکرێت، گه‌رچی تا دوێنێ شه‌و 22ی نۆڤەمبەری2010 سه‌رۆکشالیاران بایەخی به‌مه‌ نه‌داوە، به‌ڵام ئێستا له‌ ژێر فشاری خه‌ڵکدا و ده‌ستکێشانه‌وه‌ی پارتی سه‌وز که‌ به‌شێک بوون له‌ ده‌سه‌ڵات، سه‌رۆکشالیاران بەوە ڕازی بووە، که‌ له‌ کۆتایی مانگی جێنیوەری یا سه‌ره‌تای مانگی فێبریوەری 2011 دا هه‌ڵبژاردنی نوێ بکرێت.

ترسی گه‌وره‌تری وڵاتانی ئه‌وروپی لە ڕوخانی یۆرۆیە، ترسیان لە ڕوخانی پۆرتوگال و ئیسپانیایه‌، که‌ باری ئابووریان زۆر نالەبارە و ته‌نانه‌ت له‌ ئیسپانیادا ڕێژه‌ی بێکاری گەیشتووەتە 20% له‌ولاشه‌وه‌ وا چاوه‌ڕون ده‌کرێت له‌ پۆتوگال پێش مانگی جێنیوه‌ری 2011 یۆرۆ و میری سو‌شیالیشتەکانیش هه‌ره‌س بهێنن. ده‌وڵه‌ت بەو بیانووەوە له‌وێش ده‌ستیکردوه‌ به‌ که‌مکردنه‌وه‌ و بڕینیی بیمه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کان و ده‌رکردنی کرێکاران، بۆیە بڕیاره‌ به‌یانی ڕۆژی24ی نۆڤەمبەری 2011 له‌لایه‌ن خەڵك و سەندیکاکانەوە مانگرتنی گشتی بەرپابکرێت.

 

êrlende: qeyranî abûrî û şepolî narrezayî ew wllate ewrupîyeşî girtewe


katêk ke le sallî 2008 da qeyranî abûrî emerîka û brîtanya û keneda û hemû ewirpa û şwênekanî trîşî girtewe, îrlende yekêk bû lew wllataney ke zortir weber kewt, boye dewlletî ew wllate bêcge le dewlletîkirdnî sê bankî serekî îrlendellied Irish Bank, Anglo Irish Bank, bank of Irland çarî nema. ewe maweyekîşe qîraneke be tewawî qull buwetewe û êsta mîrî ew wllate û bankekanî lew qeyraneda dejîn û serencam dewllet bewe razî bû, ke yarmetî le sinduqî drawî nêwdewletî û yekêtî ewrupa û bankî nawendî ewrupa wergrêt. em yarmetîyeş be 90 milyard yoro xemlênrawe, ke brîtanya be tenya 10 milyard dedat, eme le katêkda ke xoy le qeyranêkî qullda dejî û şepolî narrezayetîyekan le frawanbûnewe û peresendadan. bêguman yarmetîdanî ew nawend û wllatane bo êrlende leber bejewendî taybetî xoyane û bes, bo nmûne brîtanya ke drawsêyetî û beynewbereyekî abûrîy gewreş le nêwanyanda heye û bankekanî brîtanya destyan lejêr barî êrlendedaye, bewey ke 149 milyard yowroyan lay îrlendeye, herçî wllatanî ewrupyekanî trin, bo bergrîkirdin le heresî yoro deyanewêt êrlende nerruxêt. sinduqî drawî nêwdewlletîş sûd û qazancî taybetî xoy heye û le pallîda mercekanî xoy beser êrlendeda desepênêt.

şayanî base, eger êrlende mil bew qerze bdat, ewa debêt xellkekey qerzeke bdatewe û be derkirdnî krêkaran û daxistnî beşe xizmetguzarîyekan û kemkirdnewe û brrînî bîmekan û zyadkirdnî bac û xerac û ştî tir, bacekey dedat. her boye le dwênêwe 22î novemberî2010 şepolêkî gewrey xopîşandan ke beşî here zorî le şêwey çalakî rastewxodaye, destî pêkirdwewe û beyekdadanêkî gewre le nêwan polîs û xellkanî narrezayda heye. herçî ballaxane û telarî dewlletî û bankekan hen le jêr pasewanêkirdin û çawdêryekî frawanî polîsîdan, nekalelayen xellkewe dagîr bikrên. xellkî xwazyare mîrî dest le kar bkêşêtewe û hellbjardnî taze bikrêt, gerçî ta dwênê şew 22î novemberî2010 serokşalyaran bayexî beme nedawe, bellam êsta le jêr fşarî xellkda û destkêşanewey partî sewz ke beşêk bûn le desellat, serokşalyaran bewe razî buwe, ke le kotayî mangî cênîwerî ya seretay mangî fêbrîwerî 2011 da hellbjardnî nwê bikrêt.

tirsî gewretrî wllatanî ewrupî le ruxanî yoroye, tirsyan le ruxanî portugal û îspanyaye, ke barî abûryan zor nalebare û tenanet le îspanyada rêjey bêkarî geyiştuwete 20% lewlaşewe wa çawerrun dekrêt le potugal pêş mangî cênîwerî 2011 yoro û mîrî suşyalîştekanîş heres bhênin. dewllet bew byanuwewe lewêş destîkirdwe be kemkirdnewe û brrînîy bîmekan û kemkirdnewey xizmetguzarîyekan û derkirdnî krêkaran, boye birryare beyanî rojî24î novemberî 2011 lelayen xellk û sendîkakanewe mangirtnî giştî berpabkrêt.
Continue reading ئێرلەندە: قه‌یرانی ئابووری و شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ئەو وڵاتە ئەوروپییەشی گرته‌وه‌

ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی

هەژێن

بەشی پێنجەم و کۆتایی

ئانارکیزمی ئه‌مڕۆ له‌ به‌رامبه‌ر گه‌لێک مه‌سه‌له‌ی دیکه‌ی خه‌باتی سیاسیدا هه‌ڵوێستی ره‌فزی ئێجگاره‌کی هه‌یه‌ ، له‌وانه‌ : ره‌تکردنه‌وه‌ی کاری سیاسی توخمه‌ پێشڕه‌وه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له‌ دامه‌زراوه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی بۆرژوازیداو دژایه‌تیکردنی کۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌کان و سه‌ندیکا کرێکارییه‌کانی ژێر سایه‌ی ئه‌م سیستمه‌و داواکردنی دامه‌زراوه‌ی کرێکاریی (پاک و بێگه‌رد) ی کۆمۆنیستانه‌ ! که‌چی له‌ هه‌مان کاتدا حزبی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تی پڕۆلیتاریا ره‌فز ده‌که‌ن و وه‌ک ده‌سه‌ڵات و ئامرازی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی پڕۆلیتاریا وه‌سفی ده‌که‌ن ، یان بانگه‌شه‌ی حزبی کۆمۆنیستی پڕۆلیتاریی جیهانی ده‌که‌ن که‌ واقیعی خه‌باتی چینایه‌تی پڕۆلیتاریا ئیمکانی بوونی حزبێکی ئاوه‌های نییه‌ . ئه‌م حزبه‌ جیهانییه‌یان به‌ به‌دیلی ئینته‌رناسیۆنالیزمێکی کۆمۆنیستی نوێ داده‌نێن .

نووسەر لەو پەڕی دڵنیاییدا دیسانەوە بەپێی بۆچوونی گروپێکی هاوئایدیلۆجیای خۆی، ئەنارکییەکان تۆمەتبار دەکات. ئەوەی کە ئەنارکییەکان سەراپای کۆمەڵگەی چینایەتی بە دەوڵەت و پەیوەندی و ڕێوشوێنی مرۆڤەکانەوە ڕەتدەکەنەوە و هەوڵی تێكشکاندنی هەر دەزگەیەکی قوچکەیی (هرمی،herarchy) دەدەن، گومانی تێدا نییە و داکۆکی لەسەر دەکەم. بەڵام دیسانەوە تێنەگەیشتن لە هزر و نەناسینی ئەنارکییەکانە، کە بە دژایەتی کۆمەڵە هەرەوەزییەکان و سەندیکا کرێکارییەکان تۆمەتبارییان بکەیت[9]. چونکە هەر لە سەردەمی (پرۆدۆن)ەوە ئایدیای کۆمەڵە هەرەوەزی (الجمعیات التعاونیة) لەتەك نێوی ئەنارکییەکان گرێخواردووە و هەرەوەزییە جوتیارییەکانی ئۆکرانیا کە دژی بۆلشەڤیکەکان بوون و هەرەوەزییە جوتیاری و کرێکارییەکانی ئیسپانیا کە دژی فرانکۆ و ستالینیستەکان بوون، باشترین و زیندووترین نموونەن و ئەنارکۆ-سەندیکالیزمیش کە نووسەر کەمێك بە پۆزەتیڤ هەلدەسەنگێنێت، شێوەی ڕێکخستن و شێوازی خەباتی ئەنارکییە لە بواری ڕێکخستن و خەباتی جەماوەریدا. ئەنارکییەکان بەپێچەوانەی مارکسیستەکانەوە, کە پێیانوایە سەندیکاکان تەنیا ئامرازی بەدەستهێانی چەند پاروویەك نانن، لای ئەنارکییەکان ئامرازی بەدەستهێنانی نان و فێرگەی پەروەردەکردنی خەباتکاران و سەنگەری کەتواری شۆڕش و یەکەی ڕێکخستنی کۆمەلگەی داهاتووشن، ئەوەی کە لە ژێر کارایی ئایدیای ئەنارکییەکان و سۆشیالیستە شۆڕگێرەکاندا لە شۆڕشی ١٩١٧دا کرێکاران لە ڕێی سۆڤیەتەکان و کۆمیتەکانی کارخانەوە هەم دەستییان بەسەر کارخانەکاندا گرت و هەم لە کرۆنشتات و ئۆکرانیا ویستیان دەسەڵاتی سەپاوی بۆلشەڤیکەکان وەلا بنێن و خۆبەڕێوەبەرایەتی (الإدارة الذاتية ) خۆجێی کرێکاران و جوتیارانەوە دوور لە دیکتاتۆری پارتی بۆلشەڤیك، کۆمەڵگە بەڕێوەبەرن و ڕۆڵی (cnt-ait) لە ئیسپانیای ١٩٣٦-١٩٣٩ کە بە ئایدیاکانی ئەنارکۆ-سەندیکالیزم پشتئەستوور بوو، باشترین ڕەتگەرەوەی تۆمەتە نابەجێکانی نووسەرن. ئایا مێژوو و قوربانییەکانی باشترین بەڵگە نین بۆ سەلماندنی بۆچوونەکان، لە بەرامبەردا من تەنیا داوای یەك تاکە ڕستە دەکەم، کە ئەنارکییەکان تێیدا کۆمەڵە هەرەوەزییەکان و سەندیکا شۆرشگیرەکان ڕەت بکەنەوە! ئایا ڕەتکردنەوەی سەندیکا و یەکێتییە زەردەکانی پاشکۆی دەسەڵاتی بۆرجوازی، لای کۆمونیستەکان دەچێتە خانەی دژایەتی خەباتی جەماوەرییەوە؟ من دەزانم کە ئەو گروپە نووسەر باسی دەکات، دژایەتی خەباتی جەماوەری دەکات، بەڵام وەك وتم ئەوان نە ئەنارکیستن و نە دەتوانن دەستبەرداری دەسەڵاتخوازی و دەستەبژێری و ئایدیالیزیمە مارکسیستییەکەیان بن! Continue reading ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی