چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١٥
هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی پازده‌هه‌م
سێهه‌م: گرنگی له‌دایکبوونی دیدێکی دیکه بۆ سیاسه‌ت‌و پێداویستی له‌دایکبوونی نوخبه‌یه‌کی سیاسی نوێ ل٣٨
کاتێك ئه‌م سه‌ردێڕه یا سه‌ربابه‌ته دەخوێنیته‌وه، بێ سێ و دوو ده‌گه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ناوه‌نده جهیانییه‌کانی بنکه له ئه‌مه‌ریکا، که ساڵانه چه‌ندین ملیارد دۆلار خه‌رجی ڕاکێشانی لاوان له وڵاتانی جیهاندا بۆ به‌شداری له ڕامیاریی باو و به‌شداری له ده‌نگدانه‌کان و هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌که‌ن. له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌گه‌ر سه‌رنجی به‌شداریکردنی خه‌ڵکی له ده‌نگدانه‌کان له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری دونیادا بده‌ین، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که له چه‌ند ساڵی ڕابوردوودا به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداری و هۆگری خه‌ڵك بۆ ده‌نگدانه‌کان گۆڕینی ئه‌م لیست به‌و لیست، ڕووی له که‌می و هاتنه‌خواره‌وه کردووه و هه‌ر ئه‌مه‌یه، که نووسه‌رانی ده‌سته‌بژێرخواز و به‌رته‌ریخوازی هه‌راسان کردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته که‌وتوونه‌ته خۆ و ده‌خوازن به گۆڕینی ده‌موچاوه‌کان، مژده‌ی داهاتوویه‌کی گه‌ش بده‌ن.
نووسه‌ران زۆر به وریاییه‌وه، خه‌ریکی مامه‌خه‌مه‌یی و هه‌وڵی ڕزگاکردنی ده‌سه‌ڵات له چوونه–ژێرپرسیارن، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتداران، بۆیه ده‌یانه‌وێت به تاوانبارکردنی فڵان لێپرسراو و ده‌سه‌ڵاتدار به نه‌خوێنده‌واری و نه‌زانی و نه‌شاره‌زایی، ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری وه‌ك سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و سته‌م و بێرێزی به مرۆڤ له ژێرپرسیار ڕزگار بکه‌ن و ده‌سته‌بژێرێکی دیکه، بکه‌نه هه‌توانی زامه‌کان.
له‌دایكبوونی ڕوانگه‌یه‌کی نوێی ڕامیاریی یا ڕوانگه‌یه‌کی خۆشباوه‌ڕانه به ڕامیاریی باو و باڵاده‌ست؟ ئه‌گه‌ر له‌مه بوگزه‌رێین، ئه‌وا ده‌بێت له خۆمان بپرسین، ئایا گرفت له کۆنبوونی ده‌سته‌بژێری ڕامیارییدایه یا له خودی هه‌بوونی ده‌سته‌بژێره‌کاندا؟ مه‌گه‌ر ده‌سته‌بژێرکردن و پله‌به‌ندی مرۆڤه‌کان و پێبه‌خشینی پله‌وپایه‌ی نابه‌رابه‌ر، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نادادوه‌رییه‌کی کۆمه‌لایه‌تی نین، ئیتر کارکردن بۆ قوتکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێرێکی دیکه له پای چییه و بێجگه له زیادکردنی نه‌هامه‌تی و نادادوه‌ری و گه‌نده‌ڵی و پشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی چی دیکه به‌رهه‌م ده‌هێنیت؟
١–دزێوی ماناکانی سیاسه‌ت له کوردستاندا ل٣٨
ئه‌وه‌ی له کوردستان خه‌ڵك ڕامیاری به درۆکردن و خه‌ڵه‌تاندن و په‌رده‌پۆشکردنی ڕاستییه‌کان تێده‌گات، به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته و تێگه‌ییشتن و ئه‌و ئامانجانه‌ی که نووسه‌ران له پێناویدا خؤڵ ده‌که‌نه چاوی خه‌ڵك، نیشانه‌ی تێگه‌ییشتنی دروست و که‌تواربینیی و هوشیاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵکه. چونکه ڕامیاری (یاری ڕامکردن) وه‌ك ئه‌زموونی خه‌ڵك له کۆمه‌ڵێك پارتی جۆراوجۆر له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ و ناسینی کۆمه‌ڵێك بزاڤی چه‌کداریی له ماوه‌ی زیاتر له نیوسه‌ده‌دا، هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتنی دیوی ڕاسته‌قینه‌ی دێوجامه‌ی ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌یی و پراکتیزه‌بوونی دیوی که‌تواریی به‌ڵێنه‌کانی شاخ و ئاشکرابوونی ده‌ستی سه‌رانی بۆرجوازی کورد، ده‌ریخست، که ڕامیاریی ده‌سته‌بژێره‌کان بێجگە لە فریودانی خەڵکی، هیچیتر نییە. ئه‌وه‌ی نووسه‌ران هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن به‌رگرتنی خۆره به بێژنگ. ئه‌زموونه‌کانی ئه‌وروپای خۆراوایی و وڵاتانی جیاوه‌بووی بلۆکی خۆرهه‌ڵاتی و ئه‌مه‌ریکای لاتین و ئه‌فریکا ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن، که ئه‌و جۆره هه‌وڵانه که ساڵانێکه ناوه‌نده جیهانییه په‌یوه‌ندیداره‌کان به هاندانی لاوان و خه‌ڵك به‌گشتی به‌نێوی “ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی” بۆ به‌شداری له گه‌مه داخراوه بێسه‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌کان و ده‌نگداندا، نه‌یتوانیوه ئه‌و کاراییه‌ی هه‌بێت، له به‌رامبه‌ردا ڕۆژ به ڕؤژ خه‌ڵك له بازنه‌ی داخراوی ئه‌و گه‌مه جادووییه‌دا ده‌رده‌چێت و خۆی ڕزگار ده‌کات و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه بۆ چاره‌سه‌ره‌کان ده‌گه‌رێت. ئه‌گه‌ر سه‌رنجی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوو ساڵی ڕابوردووی عیراق و کوردستان بده‌ین، ڕاستی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که خه‌ڵکی ده‌نگی له پارته جێکه‌وته‌کان سه‌نده‌وه و ده‌نگیان به لیستێکی تردا، به‌ڵام له ماوه‌یه‌کی که‌متر له ساڵیکدا ده‌نگده‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که سه‌رانی ئه‌و لیسته‌ش شاگردانی که‌سانێکن، که ده‌نگده‌ران لێیان ته‌کیونه‌ته‌وه.
بگره هه‌وڵدراوه ئه‌و قه‌ناعه‌ته لای خه‌ڵک بچه‌سپێنێت که ئه‌مه سروشتی راسته‌قینه سیاسه‌ته، به‌شێوه‌یه‌ک گه‌ر خه‌ڵکیی درۆ‌و فێڵی سیاسییه‌کان دۆزیه‌وه، به‌سروشتیی بزانن‌و وه‌ک یه‌کێک له‌رێساکانی سیاسه‌ت ته‌ماشای بکه‌ن که شایه‌نی راوه‌ستان‌و ره‌خنه‌کردن‌و ره‌دکردنه‌وه نیه. ل٣٨
پوخت و پاك ڕامیاریی بۆرجوازی هه‌ر ئه‌وه‌یه، که ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان پێیهه‌ڵده‌ستن و به به‌کاربردنی باشترین شێواز و کاراترین ئامراز بۆ فریوکاری خه‌ڵك کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له پێناو مانه‌وه‌یه له ده‌سه‌ڵاتدا و مسۆگه‌رکردنی مشه‌خۆرییه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و تاکه بێده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه، که به کورتی ده‌کاته به‌رده‌وامی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی به نرخی کۆیلایه‌تی زۆرینه‌یه‌کی فریودراو، که ئه‌مه‌ش پێویستی به ڕامکاری ده‌سته‌بژێری نوێ و لێزانتر هه‌یه.
به‌ڕای من، جارێکی دیکه فێڵکردنه‌وه له خه‌ڵك و خۆشباوه‌ڕکردنه‌وه‌یان به‌وه‌ی که ڕامیاریی بۆرجوازی ده‌توانێت شتێکیبێت، ئه‌وپه‌ڕی فریوکاری و درۆکردنه له‌ته‌ك که‌سانێك که هێشتا ڕاران و به‌ته‌واوی له‌وه هوشیار نه‌بوونه‌ته‌وه، که ده‌سه‌ڵاتداری جه‌نڕاڵێك بێت یا فیلۆسۆفێك، ته‌نیا ده‌توانێت له‌سه‌ر پایه‌ی چه‌وساندنه‌وه و کۆیله‌ڕاگرتنی تاك بۆ سه‌روه‌ری دارا‌کان و میرزاکانیان ڕاوه‌ستابێت و هیچ جیاواییه‌کیان نییه و مه‌رجی پایه‌داربوونیان کۆیله‌مانه‌وه‌ی تاکه بۆ سه‌روه‌رییان. ئه‌گه‌ر ڕامیاری ئه‌وه نییه، که خه‌ڵك به هه‌زاران قوربانی و به‌دبه‌ختی و ئاواره‌یی و برسیه‌تی و زیندان، ئه‌زموونی کردووه، ئه‌دی کامه‌یه؟ چ به‌ڵگه و سه‌لمێنداوێك هه‌یه، که پاڵپشتی مژده و پاگه‌نده بێبنه‌ماکانی نووسه‌ران بکات؟ چ به‌ڵگه و متمانه‌یه‌ك هه‌یه و ده‌توانێت پاڵپشتی ڕاستگۆیی و جیاوازی گه‌مه رامیارییه‌که‌ی ئه‌وان و ئه‌وانی دیکه‌ی به‌ر له خۆیان بکات؟ چۆن بڕوا بکه‌ین، که ده‌سته‌بژێری تازه، وه‌ك ده‌سته‌بژیری کۆن و مه‌دێل به‌سه‌رچوو که‌ڵبه‌ی نانێته‌وه جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه؟ ئه‌گه‌ر چی، ئه‌م پاگه‌ندانه، له گۆشه‌کانی دونیادا که‌م نین و سه‌دان جار تاقی کراونه‌ته‌وه و سه‌ریان له هه‌مان گه‌ندڵییه‌وه ده‌رچووه، ئایا نووسه‌ران له دونیادا نموونه‌یه‌ك له ده‌سته‌بژێری ناگه‌نده‌ڵ و ناسه‌رکوتگه‌ر و نادرۆزن و ناخه‌ڵکیی شك ده‌به‌ن، بیخه‌نه به‌رچاوی ئێمه‌ی خوێنه‌ر؟
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه ناڕاست‌و باوه‌ی سیاسه‌ته‌وه لای نوخبه‌ی سیاسی باڵاده‌ست له کوردستاندا ریفۆرمی سیاسی له کوردستاندا پێویستی به به‌رهه‌مهێنانی دیدێکی دیکه نۆ سیاسه‌ت هه‌یه، دیدێک سیاسه‌ت وه‌ک هونه‌ری به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئاستی ژیان‌و پێشخستنی کۆمه‌ڵگاو پاراستنی هاوسه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و گه‌شۊدان به دونیای مادی‌و نامادی ئینسانه‌کان وێناده‌کات. ل٣٩
نووسه‌ران ده‌که‌ونه‌وه پیاهه‌ڵدانی بێبنه‌ما و ڕیزکردنی واژه‌ی خۆشخه‌یاڵگه‌ر به سیسته‌می نادادوه‌ری چینایه‌تی، به‌ڵام له سه‌راپای به‌رنامه ناڕاسته‌وخۆ هانده‌ره‌که‌یاندا بۆ ده‌نگدان به (لیستی شاگردانی جه‌نه‌ڕاڵی تاوان)، تاکه نموونه‌یه‌ك له دونیای که‌تواریدا ناخه‌به ڕوو، که ڕامیاری پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵك تێیگه‌ییشتووه و ده‌رکی کردووه، ڕوویدابێت و ڕووبدات یا لایه‌نیکه‌م به‌و ئاراسته ڕێی کردبێت و بکات. له دونیای ده‌ره‌وه‌ی درۆ و فڕوفێڵی ڕامیاران و شاگرد– فیلۆسۆفه ڕاوێژکاره‌کانیاندا ئه‌وه‌ی ده‌توانین، بیبینین، هه‌ستی پێبکه‌ین، بیبیستین و وه‌بیری خۆمانی بهێننه‌وه و به‌راوردی بکه‌ین، ڕامیاری و کایه‌کانی پارله‌مان، گه‌مه‌یه‌کی سه‌رلێشێوێنه‌ری فریوکارانه‌یه، که به‌رده‌وام نه‌وه له دوای نه‌وه ده‌سه‌ڵاتخوازان و ڕاوێژکارانیان هه‌وڵده‌ده‌ن پێناسه و ڕوخسارێکی تری خۆشباوه‌ڕگه‌ری پێببه‌خشن. مێژوو بێجگه له‌م وانه هه‌زارباره بووه زیاتر، شتێکی ترمان ناخاته به‌رده‌ست!
ئه‌وه‌ی من له‌م ڕستانه‌دا ده‌یبینم، ده‌ربڕینی ئه‌و وته‌یه که خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵات و سته‌مدیده به”مێگه‌ل” ده‌زانێت، هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ها مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا کردووه و ده‌که‌ن. ئه‌م چوار نووسه‌ره هه‌مان مامه‌ڵه له‌ته‌ك ئاوه‌ز و هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵك ده‌که‌ن و پێیانوایه ده‌توانن، وا به ئاسانی تا سه‌ر خه‌ڵك له خه‌واڵوویی و فریودا ڕابگرن. ئه‌گه‌ر وا نییه، ئه‌م درۆ و ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌یه‌ی ڕامیاری( که واتای واژه‌که ده‌کاته یاری یا گه‌مه‌ی ڕامکردن، ڕامکردن، ده‌سته‌مۆکردن، له‌خشته‌بردن، بارهێنان به‌و جۆره‌ی که ده‌خوازی، فێڵ) له پای چییه و هانده‌ری وه‌ها هه‌وڵێکی فریوده‌رانه چییه؟ چ بەڵگە و پاساوێك هەیە، کە بۆ ئێمەی خوێنەر بسەلمێنێت، زۆرینه‌یه‌ك بە کردەوە بەو ده‌ره‌نجامه گەیشتووه، کە ڕامیاری، کایەیەکی درۆزنانەیە، خراپ و چەوت تێگەیشتووە و لە بەرامبەردا چوار ڕدێنسپی دەسەڵات و سەروەری چینایەتی دروست لەوە گەیشتوون، ئایا هیچ بەڵگەیەکیان بۆ سەلماندنی ئەوە هەیە؟
له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌شۊه‌وه، سیاسه‌ت مانای پاراستن‌و گه‌وره‌کردنی مانا ستراتیژییه‌کانی متمانه‌و ئاسایشی کۆمه‌لایه‌تییه، له ڕێگای دۆزینه‌وه‌ی هاوکێشه‌یه‌کی یاسایی‌و ئه‌خلاقی‌و ئه‌خلاقی گونجاوه‌وه له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و حوکمده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که حوکمیان به‌سه‌رداده‌کرێت. هه‌روه‌هاله‌نێوان ئه‌و هێزو لایه‌نه جیاوازانه‌دا که له ساته‌وه‌ختێکی مێژوویی دیاریکراودا وه‌ک گه‌مه‌که‌ری سیاسی به ئایدیلۆژیاو بیرکردنه‌وه جیاوازه‌وه ئاماده‌ن‌و کارده‌که‌ن. ل٣٩
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر به وردی ئه‌م ده‌سته‌واژانه بخوێنێته‌وه، بۆی ده‌رده‌که‌وێێت، ته‌نیا له به‌یاساییکردنی کۆیله‌تی و گه‌نده‌ڵکردنی مۆڕاڵی خه‌ڵك، ده‌سه‌ڵاتداران به‌و ئامانجه ده‌گه‌ن، که فه‌رمانده‌ر و فه‌رمانبه‌سه‌رداکراو له دوولای هاوکێشه‌یه‌کی یه‌کسان و هاوئاراسته‌دا یه‌کبگرنه‌وه. ڕێك ئه‌وه‌ی که به ڕامیاریی هه‌ڵپه و مۆنۆپۆلکردن له سایه‌ی به‌رنامه‌ی خاوه‌ن جیهانبینییه‌کاندا بۆ تایبه‌تیکردنه‌وه‌ی که‌رته گشتی و ده‌وڵه‌تییه‌کان، به‌شێك له خه‌ڵك به‌تێکه‌وتن و سوڕانه‌وه له بازنه‌ی گه‌نده‌ڵی و داواکاری به‌شی یه‌کسان له تاڵان و دزینی سامانی کۆمه‌ڵگه‌دا، بوونه‌ته به‌شێك له سیسته‌مه‌که و پارێزه‌ری، ئه‌مه ئه‌و ڕامیارییه‌یه، که نووسه‌ران به‌ته‌مان له هاوکێشه‌یه‌کی یه‌کساندا ڕایبگرن و پیاده‌ی بکه‌ن، ئیتر نازانم ڕه‌خنه‌یان له ده‌سه‌ڵاتداران بێجگه له داواکاردنی به‌شی زیاتر له‌و گه‌نده‌ڵییه، چییه؟
ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین، نووسەران بە شاردنەوەی مەبەستیان لە ژێر کۆمەڵێك دەستەواژەدا دەڵێن، ڕامیاری لە ڕێگه‌ی دۆزینه‌وەی هاوکێشەی یاسایی و مۆڕاڵی، واتای دابینکردنی متمانە و ئاساییشی کۆمەڵایەتییە! ئاساییشی کۆمەڵایەتی و هاوکێشەی متمانە لە نێوان دەسەلاتداران و دەسەڵاتبەسەرداکراوان چییە؟ مەگەر هەر ئەو درۆ و فریودانە نییە، کە خەڵکی بە ئەزموون و کردەوە پێیگەیشتووە؟ مەگەر ڕامکردنی خەڵك لە بازنەکانی دەسەڵات و بێدەنگکردنیان نییە، کە دەکاتە ئاساییشی سەرمایەداران و سەروەران؟ ئایا هیچ لۆجیکێك هه‌یه، پاڵپشتی وه‌ها گریمانه‌یه‌ك بکات، که ڕامیاری به پشتبه‌ستن به ڕاستگۆیی و ئاوه‌زگیریی، ده‌توانێت به‌شخورا و به‌شخۆر، سه‌رکوتکراو و سه‌رکوتگه‌ر، خزمه‌تگه‌ر و خزمه‌تدز، به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌رهه‌مدز، له هاوکێشه‌یه‌کی یه‌کسان و دادپه‌روه‌رانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا کۆبکاته‌وه و سه‌ربانی ئه‌و پێکهاته‌یه‌ش ئاساییشی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاگیراو بێت له‌سه‌ر چواردیواریی کیشمه‌کێشی ده‌سه‌ڵاتخوازی پارته‌کان و به‌رته‌ریخوازی ده‌سته‌بژێره‌کان؟؟؟؟؟
ده‌موچاوه سیاسییه‌کان بە خێراییه‌کی ڕێژه‌یی بگۆڕێن، وانه‌بێت سی ساڵ یا چل ساڵ یه‌ک که‌س‌و یه‌ک گروپ‌و یه‌ک نوخبه‌ی نه‌گۆڕ هه‌موو ئامرازه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان له‌به‌رده‌ستابێت‌و ئاسۆیه‌ک نه‌بێت بۆ بۆ جێگرتنه‌وه‌و گۆڕانیان. ل٤٠
نووسەران هیچ سڵ لەوە ناکەنەوە کە بڵێن بە گۆڕینی دەموچاوەکان زوو زوو خەڵك فریوبدەن. کاتێك که سه‌رنجی ئه‌م تێڕوانینه ڕواڵه‌تییه له سروشتی ده‌سه‌ڵات و ڕۆڵی ڕامیاری و پێداویستی ئۆپۆزسیۆنی به‌شخوازی ناوپارله‌مان ده‌ده‌ین، لنگه‌وقوچ تێگه‌یشتن له سه‌رچاوه و بنۆسی گرفت و کێشه‌کان به‌رچاو ده‌که‌وێت. نووسه‌ران ده‌خوازن به گۆڕینی ڕیژه‌یی چه‌ند ساڵ جارێكی ده‌موچاوه‌کان، گرفته‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئایا ئه‌مه ناکاته‌وه گه‌مه ڕێویانه‌که‌ی پێشووتر، که ڕاگرتنی خه‌ڵکه له چاوه‌ڕوانیدا، “ده‌ی با بزانین ئه‌مه‌یان چی ده‌ڵێت و چی پێیه“، “با ئه‌مه‌ش تاقی بکه‌ینه‌وه” …؟ ئایا ئه‌مه هه‌ر ئه‌و گه‌مه‌یه نییه، که سه‌روه‌ر و ده‌سته‌بژێره ئه‌مه‌ریکی و بریتانی و فه‌ره‌نسییه‌کان چه‌ند سه‌ده‌یه‌که تاقی ده‌که‌نه‌وه؛ له دێمۆکراته‌وه بۆ کۆماری و له کۆمارییه‌وه بۆ دێمۆکرات، ئه‌گه‌ر پێویستیشی کرد، به‌پێی بارودۆخ و شوێن، لیبڕاڵ و چه‌پیشی تێده‌که‌ن و به‌پێی ڕیژه‌ی خواستراوی زۆرینه بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی، هاوپه‌یمانی له گه‌وره و گچکه یا گه‌وره و گه‌وره دروست ده‌که‌ن؟
نووسه‌ران خۆیان له‌وه نائاگا ده‌که‌ن، ئه‌و دز و مشه‌خۆرانه‌ی که چه‌ند ساڵ جارێك ده‌گۆڕدرێن، پێشتر به‌پێی پرۆژه و ئامارگیری ناوه‌نده هانده‌ره‌کان بۆ به‌شداری له ده‌نگدان، کاندیده سه‌ره‌کییه‌کانی پارته گه‌وره‌کان له ماسمیدیادا به‌رجه‌سته ده‌کرێن و ده‌که‌ونه بزواندنی سۆزداری تاکه‌کان بۆ شتگه‌لی وه‌ك ئایینداری و نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌په‌رستی و زۆر خۆشباوه‌ڕیی بۆگه‌نتر. ئه‌مه بێجگه له بڕوانامه و ڕێوشوێنی کۆمه‌ڵایه‌تی خێزانیی کاندیده‌کان!!
له کوردستاندا په‌یوه‌ندی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ نوخبه‌ی سیاسی باڵاده‌ستدا له‌سه‌ر ترس، بێ‌بڕوایی، لێپرسینه‌وه، ملکه‌چی‌و درۆکردن دروستبووه. سیاسه‌ت له کوردستاندا هێشتا گه‌مه‌ی ڕیزبه‌ندکردنی مرۆڤه به‌پێی گه‌وره‌و بچوکی، هونه‌ری پۆڵینی مرۆڤه له به‌رزه‌وه بۆ نزم، له ڕێزداره‌وه بۆ بێڕێزو له گوێڕایه‌ڵه‌وه بۆ بیگوێ‌و ئاژاوه‌چی. ل٤١
نووسه‌ران ڕه‌خنه‌یان له ڕامیاری له کوردستان هه‌یه، که خه‌ڵك بۆ گه‌وره و بچووك، ناودار و بێ‌ناو پۆلێن ده‌کات، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌خنه‌یه په‌یگیر و ڕاستگۆیانه‌یه، ئیتر شیوه‌نی نووسه‌رانی خۆ به ده‌سته‌بژێرزان و فیلۆسۆفانی ئاخرزه‌مان له پای چییه، که ده‌خوازن ده‌سته‌بژێرێکی دیکه جێی ئه‌وانه‌ی ئێستا بگرێته‌وه، که له پله‌ی یه‌که‌مدا خۆیان یا که‌سانێك که به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان باشتر مسۆگه‌ر ده‌کات، له‌به‌رچاو ده‌گرن. مه‌گه‌ر ده‌سته‌بژێری و به‌رته‌ریدان به که‌سێك یا کۆمه‌لێك له‌به‌ر نووسه‌ربوون و هونه‌رمه‌ندبوون و کۆنه پیشمه‌رگه‌بوون، به زه‌وی وه‌رگرتن و موچه‌ی تایبه‌ت و خه‌رجی هاتوچۆی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه و زۆر شتی تر، به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و جیاوازکاری و فریودانه نییه، که ده‌سه‌ڵاتداران له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن؟ ئایا نووسه‌ران ڕه‌خنه‌یان له‌م لایه‌نه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌سته‌بژێرگه‌ری هه‌یه، یا هه‌ر مامری هاوسێکه‌یان پێی پیسه؟
ئەوە تەنیا ڕامیاری جێکەوتوو لە کوردستاندا نییە، کە مرۆڤەکان بە پۆزەتیڤ و نیگەتیڤ پۆلین دەکات، بەڵکو ئەوە ڕوانگەی سەروەری و دەستەبژێرییە، ئەوە ڕەوایەتیدان بە نایەکسانی ئابووریی و کۆمەڵایەتییە، کە مرۆڤەکان پۆلین دەکات. کاتێك کە پێتوابێت سەروەر و بندەست، هەژار و دەوڵەمەند، زانا و نەزان، ڕۆشنبیر و تاریکبیر، سروشتی و پێداویستی کۆمەڵگەن و ڕێژە و هاوکێشەیەکی نەگۆڕن و بۆ ئاشکردنەوەی یا ڕاگرتنی دوولای هاوکێشەکە پێویستمان بە میانجیگەری ڕامیاران و فیلۆسۆفان هەیە و پرسێکی نەگۆڕە، خود بە خود خەریکیت خەڵك بۆ ملکەچی و ملدان بەو پۆلێنە بانگەواز دەکەی و بەوە گۆشیان دەکەیت، کە بیر لە گۆڕین نەکەنەوە و ئەمە چارەنووسە و باشترە هەوڵی پارانەوە و ڕێزگرتن لە یاسای کۆیلەتیان بدەن، باشتره که‌سانێکی دیکه بکه‌نه شوانه‌ی خۆیان!
نوخبه‌ی سیاسی کوردی یه‌کێکه له نوخبه هه‌ره نه‌خوێنده‌واره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه، نوخبه‌یه‌که نه ڕۆشنبیریی سیاسی هه‌یه، نه ڕۆشنبیریی گشتیشی هه‌یه، نه ئه‌و هەسته عه‌مه‌لیه‌شی هه‌یه که پیشۊگه‌وره‌کانی دیکه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا هه‌یانه، هه‌ندێک له قسه‌که‌رانی ئه‌م نوخبه سیاسییه به چه‌شنێک بێزراوه‌و بێزمان‌و نائاگان، هه‌ندێکیان که بۆ میدیا بێگانه‌کان قسه ده‌که‌ن هه‌موو ئابڕووی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. ل٤٢
وته‌یه‌کی پێشینان هه‌یه، که ده‌لێت “کورد بدوێنه و خۆی باسی خۆی ده‌کات“، ئه‌وه‌تا نووسه‌ران له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی گێل و نه‌زانزابینینی خه‌ڵكی نەخوێندەوار، پێیانوایه ڕامیاریکردن ده‌توانێت ته‌نیا به‌هره‌ی خوێنده‌واران و ڕۆشنبیران بێت، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رچاوه‌ی به مێگه‌لزانینی خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار و بێبڕوانامه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م تێڕوانینه لوتبه‌رزانه‌یه‌ی نووسه‌رانی کورد به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌بژێرکراون و بوونه‌ته میرزای ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سه‌ڵاتخوازان هێنده شه‌رمئاوه‌ره و قێزه‌ونه، که مرۆڤی ئازادیخواز کاس ده‌کات. بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی پاگه‌نده‌ی فریوده‌رانه‌ی نووسه‌ران ده‌رکه‌وێت، هه‌ر هێنده به‌سه، مرۆڤ وشه ڕێزکراوه‌کانی وه‌ك مافی خه‌ڵك و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری له‌ته‌ك ڕوانگه‌ی هه‌ڵاواردندنی خه‌ڵك بۆ زانا و نه‌زان، شاره‌زا و نه‌شاره‌زا، ڕۆشنبیر و تاریکبیر، خوێنه‌دوار و نه‌خوێنده‌وار و له‌وێوه مافپێدانیان و دیاریکردنیان به فه‌رمانڕه‌وا و فه‌رمانبه‌ر، به‌راورد بکات. ئه‌م دووڕوویه ته‌مه‌نکورته، له کاری ئه‌و درۆزنانه ده‌چێت، که شاره‌زایی هونه‌ری درۆکردن نین و پاش ڕسته‌یه‌ك، ڕسته‌ی پێشووی خۆیان له‌بیر ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر به پێوه‌ره‌که‌ی نووسه‌ران، خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر بۆ ده‌سه‌ڵات و فه‌رماندان، نه‌خوێنده‌واریش بۆ ژێرده‌ستی و فه‌رمانبردن، هاوکێشه‌که شیته‌ڵ بکه‌م، ئه‌وا مافی مرۆڤی کورد یا ماف و دادپه‌روه‌ری بۆ تاکی کورد[ ئه‌گه‌ر له‌وه بگوزه‌رێین، که کوردستان ناکوردیشی تێدا ده‌ژین و شایسته‌ی هه‌مان ماف و دادپه‌روه‌رییەن]، ئه‌وا ده‌توانین ئه‌و مافه به ئاستی ئه‌و مافانه به‌راورد بکه‌ین، که تاکی ئه‌وروپی به ئاژه‌ڵه ماڵییه‌کان (ده‌سته‌مۆکان)ی خۆیان ڕەوا ده‌بینن، واته ده‌بێت مرۆڤ له ڕێوشوێنی به‌رزی خودسازی خۆیه‌وه، به‌زه‌یی به سه‌گ و پشیله‌کانیدا بێته‌وه، هه‌ر به‌و جۆره‌ش نووسه‌رانی خۆ به‌خواکردوو، له پایه‌به‌رزی خۆیانه‌وه هه‌لی کارکردن و مافی نیشته‌جێبوون و پۆشاکپۆشین و مسۆگه‌ری خواردن و خواردنه‌وه و ده‌رمان و هه‌توان بە خەڵکی نەخوێندەوار و فەرمانبەسەرداکراو ڕه‌وا ده‌بینن، به مه‌رجێك وه‌کو سه‌گ و پشیله‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وام ده‌ستوپێی به‌زه‌ییداران بلێسنه‌وه.
ئه‌گه‌ر نووسه‌ران چاوی خۆیان بکه‌نه‌وه، لایه‌نیکه‌م له هەندێك شوێنی کوردستاندا که به قۆناخی خێلایه‌تیدا تێنه‌په‌ڕیون و زوو نیشته‌جێ بوون، مرۆڤایه‌تی مرۆڤ و ڕێزی مرۆڤ و مافی مرۆڤ و یه‌کسانی و ئازادی و دادپەوه‌روه‌ری مرۆڤ به‌راورد به دێمۆکراترین وڵاتانێك که نووسه‌ران خه‌ونیان پێوه‌ده‌بینن، مرۆڤ ئاسووده‌تر و به‌ڕێزتر و به‌نرختر بووه و ژیاوه! لەناو خەڵکی نەخوێندەوار و ساکاری جاران ڕێز و خوشەویستی و پاکی به‌راورد له‌ته‌ك کۆڕوکۆمەڵی ئەوانەی بە ڕۆشنبیر و ڕامیار ناسراون، زیاتر و مرۆیانەتر و بەرچاوتر بووە. چونکە لەوێدا پێناوی خەڵەتاندنی خەڵك و فەرماندان بەسەر خەڵك و پۆلێن‌کردنی خەڵك کەمتر بووە. نەك لە کۆمەڵگەکانی جاران و پێش زاڵبوونی بۆرجوازی، تەنانەت ئەگەر لە ئێستاشدا بەراوردی مۆڕاڵی و مرۆیی و ڕاستگۆیی لە نێوان خوێندەوار و نەخوێندەوار، ڕامیار و ناڕامیار، “ڕۆشنبیر” و “ناڕۆشنبیر” و بە کورتی ئەوانەی کە خۆیان لە سەرووی خەڵکەوە دەبینن، بکەین، ئەوا تای تەرازوو بەلای ڕاستگۆیی و پاکی و مۆرالدروستی و مرۆڤایەتی نەخوێندەوار و ناڕامیارەکاندا دەشکیتەوە. نەك هەر شەرمە که‌سێك مرۆڤەکان بەوجۆرە؛ نەخوندەوار و ناڕامیار و ئەوەی پێیدەڵێن ”نا ڕۆشنبیر”، پۆڵین بکات، بەڵکو شەرمە مرۆڤ لە ئاستی وەها سوکایەتییەکدا بێدەنگە هەڵبژێرێت. به بۆچوونی من ده‌ستی قه‌ڵێشاوی جوتیارێكی نه‌خوێنده‌وار، که بێجگه له ژه‌مێك زکتێری و ئاساییش و سه‌رپه‌نایه‌کی گونجاو و په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دوور له درۆ، خه‌یاڵێکی دیکه‌ی نییه، له تاجی سه‌ری سه‌روه‌ران و دیگری ئه‌کادێمی “ڕۆشنبیران” و پلانی ده‌سه‌ڵاتخوازی و سه‌روه‌ری یاساکه‌یان و دێمۆکراسییه‌که‌یان و ئاڵاکه‌یان به‌ڕێز تر و پڕ شانازیتره!
من پێچەوانەوەی ئەوە دەبینم، دەسەلاتداران بریتین لە ساختەچییە ڕامیار و ڕۆشنبیر و خوێندەوارەکان. چونکە تا خوێندن (خوێندنی دەسەڵاتگەرایانە) لە کوردستاندا برەوی نەسەندبوو، ساختەچی وەك ڕامیاران و ڕۆشنبیرانی ئەمڕۆ کەمبوون یا هەر نەبوون! پێویستە نووسەران ئەوە بزانن، کە ساختەچییانی ئەمڕۆ پەروەردەی فێرگەکانی بۆرجوازین و لە پۆلەکانی ناسیونالیزم و دێمۆکراسی پارلەمانیدا پەروەردە بوون و هاوشان و هاوچینی دێمۆکراتێکی وەك (جۆرج بوشی کوڕن)!
به‌ڵام بوون به سیاسی له کوردستاندا وایلێهاتوه پێویستی به هیچ به‌هره‌و هونه‌رێک نییه ….ئه‌وه‌ی که‌سێک پێویستیه‌تی بۆ بۆئه‌وه‌ی ببێت به سیاسییه‌کی ناودار، ته‌نیا نزیکی یا دوورییه له‌م یان له‌و سه‌رکرده‌ی سیاسی، له‌م یا له‌و باڵی ناو حیزب، له‌م یا له‌و خێزان و بنه‌ماڵه. ل٤٢
نووسه‌ران ئه‌وه نادیده ده‌گرن، که ئامانج و هانده‌ری ڕامیاره‌کان یا ڕامیاریبوون له گه‌مه‌ی پارله‌مان و سه‌روه‌ریدا، گه‌ییشتنه بە ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداربوون و پاراستنی ڕێوشوێنی ده‌سه‌ڵات، پێویستی به تێکشکاندنی مۆڕاڵی مرۆیی خه‌ڵکه، به‌کوشتدانی خه‌ڵك و فریودانی خه‌ڵکه، هه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌یکه‌ن، به وردی و دروستی ڕامیارییه، ڕامیارییه‌ك که له ئه‌نجامی تێکشکانی به‌ره‌ی ئازادیخوازی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کان و به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی ڕۆشنبیره‌کان [نموونه تێكشکانی کۆمونه‌ی پاریس و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری چینایه‌تی بۆرجوازی] بۆ نێو ژیانی ئه‌مڕۆمان شۆڕبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه که نووسه‌ران ده‌خوازن به پیرۆزڕاگرتنی پاپۆڕه شه‌ق و شڕه‌که‌ی له کوردستان له نوقمبوون و ته‌کینه‌وه‌ی خه‌ڵکی ڕزگاری بکه‌ن و جێی خاڵی ئایینه به‌سه‌رچووه‌کانی له ژیانی خه‌ڵکدا پێ پڕ بکه‌نه‌وه!
ئه‌وه کامه هونه‌ره، بێجگه له کۆمه‌لێك به‌ڵێندانی پێش هه‌ڵبژاردن و کرده‌ییکردنی کۆمه‌ڵێك ڕیفۆرم له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داران و لێسه‌نده‌نه‌وه و دابه‌زاندنی ئاستی ژیانی زۆرینه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه، که ڕامیاران له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌مه‌یه‌ك، که نووسه‌ران خه‌ڵکی بۆ فروده‌ده‌ن، پێیهه‌ڵده‌ستن و هه‌یانه؟ کامه‌یه ئه‌و هونه‌ره، که نه‌خوێنده‌وارێك ناتوانێت پێیهه‌ستێت؟ ئایا هەموو کەسێك ناتوانێت وەك ڕامیارەکان و پارتە دێمۆکراتەکانی ئەوروپا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بە وروژاندنی هەستی نەژادپەرستی و دروۆدەلەسەی پارلەمانی خەڵکی فریو بدات و دەنگەکەی لێ بستێنێت و دوایش بە پێچەوانەی پاگەندەکانییەوە ڕەفتار بکات و به بیانووی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌مووانییه‌وه له قسه‌کانی پاشگه‌ز بێته‌وه؟
Be the first to comment.