چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١٣
هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی سیازده‌هه‌م
ته‌نها کۆمه‌ڵگایه‌کی دادپه‌روه‌ر ده‌توانێت هاوده‌نگیی دروستبکات له‌نێوان دیدو بۆچوون‌و ته‌ماحه جیاوازه‌کاندا، ده‌توانێت ڕیکه‌وتنێکی فره‌جه‌مسه‌ر دروستبکات له‌نێوان دیدگا‌و بۆچون‌و ویست‌و مه‌یله ناکۆکه‌کاندا، به‌بێئه‌وه‌ی هیچ یه‌کێك له‌و دیدگا‌و مه‌یل‌و ویستانه توشی بێده‌نگکردن‌و داپلۆسین‌و پێکدادانی توندوتیژببن له‌گه‌ڵ یه‌کدا. ل٣٠
نووسه‌ران ئاوێزانی پیاهه‌ڵدانی بێبنه‌ما ده‌بنه‌وه و ده‌که‌ونه‌وه شێواندنی وێنه ڕۊاسته‌قینه‌کانی دێمۆکراسی پارله‌مانی. هه‌ر به زۆری ئه‌و پیاهه‌ڵدانه بێبنه‌مایه ده‌یانه‌وێت چاوبه‌ستێكی وه‌ها له دادوه‌رییه‌که‌یان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، که سته‌مکار و سته‌ملێکراو، دز و دزیلێکراو، هه‌مان ماف و یه‌کسانیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ش به گشتی له سایه‌ی سیسته‌مێکدا، که خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری نادادوه‌ری و سه‌رکوت و نایه‌کسانییه!
ئه‌وان ڕۆشنی ناکه‌نه‌وه، له سایه‌ی سیسته‌مێکدا که ده‌سه‌ڵات نوێنه‌رایه‌تی چینێك ده‌کات و هه‌موو یاسا و ڕێساکانی داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و چینه ده‌که‌ن، چۆن ده‌توانرێت دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو چینه‌کان دابین بکرێت؟ کاتێك که چینی بنده‌ست و چه‌وساوه داوای یه‌کسانی بکات و ئه‌و یه‌کسانییه‌ش بۆ چینی سه‌روه‌ر به واتای کۆتایی سه‌روه‌رییه‌که‌ی بێت، ئایا له کۆمه‌ڵگه ناکه‌توارییه‌که‌ی نووسه‌راندا ده‌وڵه‌ت و هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌کانی بێلایه‌نانه هه‌وڵی به‌رگرتن به توندوتیژی ده‌ده‌ن یا وه‌ك شیکاگۆی 1886 و تاسڵوجه‌ی 2006 کرێکارانی ناڕازی ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌که ئاسایشپارێزه‌کانیان؟ ئایا خودی نووسه‌ران هه‌ر وه‌ك ئێستا دژایه‌تی توندوتیژی ده‌که‌ن یا له پێناو مانه‌وه‌ی ڕێوشوێنی ده‌سته‌بژێرانه‌ی خۆیان له سایه‌ی سه‌روه‌ری چینایه‌تی سه‌رمایه‌داراندا، خوازیاری هاتنه مه‌یدانی چه‌کمه ئاسنینه‌کان ده‌بن و داوای سه‌پاندن و سه‌روه‌ری یاسا ده‌که‌ن؟
هیچ دادوه‌رییه‌ک له خۆیه‌وه دروستنابێت‌و له‌هه‌مووشی گرنگتر له‌خۆیه‌وه ناپارێزریت، ئه‌گه‌ر ڕستێک ده‌زگای گرنگ نه‌بێت دروستیبکات‌و بیپارێزێت. ئیدی له ده‌زگاکانی چاودێریکردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه بیگره بۆ ده‌زگاکانی داوه‌ریکردنی نایه‌کسانییه‌کان و ده‌زگای لیپرسینه‌وه‌ی پێشێلکردنی مافه‌کان، تا ئه‌و ده‌زگایانه‌ی کاریان پیشاندان‌و ئاشکراکردنی بێمافی‌و نایه‌کسانیه‌کانه. ل٣١
ئەگەر لە دیوی شاراوەی “ڕستە دەزگەکان” وردبینەوە، ئەوا ڕوانگەیەکی دەسەڵاتخوازانە و دەسەڵاتگەرایانە خۆی نیشان دەدات. ڕوانگەیەك کە هەموو گۆڕانێك پابەندی بڕیاردانی زنجیرەی پلەوپایەکان (هیرارشی) دەکاتەوە و بۆ ئەوەش دەوڵەتی بۆرجوازی پشتبەستوو بە نوێنەرایەتی پارلەمانی و دەزگەکانی چاودێری، کە دیسانەوە لە سەرەوەرا دروست دەبن و لە دەستەبژێری ڕامیار و ڕۆشنبیر پێكدێن، دەکاتە پێداویستی، کە دیوەکەی تری ئەم ڕوانگەیە میگەلزانینی زۆرینەی دەرەوەی دەسەڵات و ئەو پلەوپایانەیە، کە نووسەران، شوانەیی کۆمەڵگەیان پێدەسپێرن. واتە زۆرینە هیچی لە باردا نییە و دەبێت چاوەڕێی ویژدان و ژیری و دادپەروەری کۆمەڵە ڕامیارێکی فریوده‌ر و مشه‌خۆر بکەن، کە نووسەران بەبێ بوونی ئەوانە کۆمەڵگەی مرۆیی دادپەروەر و یەکسان و ئازاد نابینن.
خه‌ونی ناسیونالیستانه‌ی نووسه‌ران بۆ ده‌سه‌ڵات، هێنده به‌هێزه، که هه‌موو به‌دیهاتنێك به په‌یدابوونی ئه‌و خه‌ونه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و هه‌موو شتێك له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ها خه‌ونێك (ده‌سه‌ڵات) ناژیرانی ده‌بینن. ئه‌وان باش ده‌زانن، که ئایینه نادونیاییه‌کان کاراییه‌کی وه‌هایان له به‌رگرتن به ڕه‌وتی هوشیاربوونه‌وه‌ی تاکدا نه‌ماوه و به‌و ڕاده‌ی تاك له ئایین دوور بکه‌وێته‌وه، به‌و ڕاده باوه‌ڕی به توانا ویستی خۆی زیاتر ده‌بێت و ده‌که‌وێته گۆڕین. هه‌ر بۆیه هه‌موو هه‌وڵێکیان خستووه‌ته پێناو به‌هێزکردنی ئایینه دونیاییه‌کان [ناسیونالیزم و دێمۆکراسی پارله‌مانی و یاسا.. تد]، چونکه به‌بێ ئه‌وانه پاراستن و به‌هێزڕاگرتنی پایه‌کانی سه‌روه‌ری سه‌رمایه‌داران و ملکه‌چی هه‌ژاران ئه‌سته‌مه!
نائاماده‌گی یه‌کسانی‌و ئازادیی له هه‌موو ئاستێک‌دا دیار‌و به‌رچاوه: له دابه‌شکردنی ئاو‌و کاره‌باوه بۆ دابه‌شکردنی سه‌رورت‌و سامان‌و سه‌رمایه، له دابه‌شکردنی موچه‌وه بۆ دابه‌شکردنی شه‌هاده‌و هه‌لی خوێندن‌و پێشکه‌وتن، له دابه‌شکردنی پله‌و پایه وه‌زیفییه گه‌وره‌کانه‌وه بۆ دابه‌شکردنی پله‌و پایه وه‌زیفییه ساده‌کان. بڕی ئازادی به‌شێکی هه‌ندێک که‌س‌و گروپ و تاقم، ده‌یانجار گه‌وره‌تره له بڕی ئازادی به‌شێکی زۆری ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای کوردستان. ل٣١
نووسه‌ران باس له نایه‌کسانی له دابه‌شکردنی شته‌کان ده‌که‌ن، ته‌نیا یه‌ك شت نه‌بێت، کە هیچ کات گله‌ییان لێی نییه، ئه‌ویش دابه‌شکردنی زه‌وییه، که خۆیان تێیدا به‌ریانکه‌وتووه!
کەس نییە نایه‌کسانی به‌هره‌مه‌ندبوون له ئاو و کاره‌با نەزانێت، بەڵام ئەوەی پێویستە هەموومان بیزانین، ئەوەیە کە نایەکسانی لە بڕی ئازادی زۆرینەی بێدەسەڵات و کەمینەی دەسەڵاتدار، تەنیا دیاردەی دەسەلاتی ینک و پ‌د‌ک نییە، بەڵکو دیاردەی سیستەمەکەیە، سیستەمێك کە نووسەران بە ڕیزکردنی کۆمەڵێك دەستەواژەی وەك دەسەڵاتی ژیرانی، دابەشکردنی ویژدانی، نیشتمان هەمووانی، … تد دەیانەوێت بۆ ماوەیەکی دیکه بۆ پایه‌داربوونی خەڵکی بە دێوجامه‌کانی لیبرالیزم و پارلەمانتاریزم خۆشباوەڕ بکەن. لێرەدا زۆر لەسەر ئەوە ناوەستم و خوێنەر بۆ خوێندنەوەی پەرەگرافەکانی دواتر بانگ دەکەم، با پێکەوە لە ناوەڕۆکی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەرییەکی نووسەران تێبگەین.
ڕاسته ناتوانین کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌سه‌ر زه‌ویدا بدۆزینه‌وه بێبه‌شبێت له نایه‌کسانی، له هه‌موو شوێنێکی دونیاشدا جۆرێک له جۆره‌کانی نایه‌کسانی هه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه پێی له‌سه‌ر داده‌گرین‌و به‌رگری لێده‌که‌ین بوونی به‌هاو یاسا‌و ده‌زگایه بۆ ڕیکخستن‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و به عه‌قلانیکردنی نایه‌کسانی. ل٣٢
نووسه‌ران ده‌گه‌نه کۆتایی په‌یامه‌که‌یان و له سه‌ره‌نجامی ڕیزکردن و پیاهه‌ڵدانی سیسته‌مه‌کدا ده‌گه‌نه خاڵێك، که خۆیان به‌ته‌مان جێبه‌جێی بکه‌ن، ئه‌ویش ژیرانیکردنی نایه‌کسانییه. شتێك که خودی سته‌مکاران نا‌وێرن وه‌ها به‌بێ په‌رده و ڕاسته‌وخۆ بیدرکێنن!
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ژیرانیکردن، هه‌ستان به‌کارێك بێت، که بۆ ئه‌نجامدانی ژیری بەکاربرابێت، واته پێشتر بیری لێکرابێته‌وه، ئه‌وسا بڕیاری له‌سه‌ر درابێت، ئه‌وا هه‌موو کارانه‌ی یا دیاردانه یا بوونه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که نووسه‌ران به ناژیرانی ده‌یانبینن، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و کارانه‌دا ڕیز ده‌بن، که ئه‌وان ژیرانیان ده‌زانن و به‌ته‌مان بیانکه‌ن. چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ته‌مان بیکه‌ن، ته‌واوکردنی کاری ده‌سه‌ڵاتدارانه. بۆرجواکان تائێستا نه‌یاتوانیوه نایه‌کسانی بە ئاشکرا و بە جاڕدان یاسایی بکه‌نه‌وه یا وه‌ك شتێکی ژیرانی پێی له‌سه‌ر دابگرن، به‌ڵام نووسه‌رانی ژیرانیکردنی نایه‌کسانی، به‌ته‌مان به نووشته‌ی یاسایی و ژیرانیییه‌وه ده‌رخوادمان بده‌ن. ئه‌مه ته‌نیا جیاوازی ده‌سه‌ڵاتداران و داواکارانی به‌شه ده‌سه‌ڵات و تالانییه!
ئەگەر بڕیار بێت، بۆ دروستی کارەکان، پەسەندی ژیریی پێوەرێك بێت، ئەوا پێویستە نایەکسانی وەك یەکێك لە ناژیرییەکان ڕەتبکرتەوە و ڕەخنەی ڕیشەیی ئاراستە بکرێت. چونکە مرۆڤی بەئاوەز (ئاوەزتەندروست، ژیر) پەسەندی ژیری ناداتە پاڵ نایەکسانی وەك بەرهەمی بوونێکی ناپەسەند و دژەمرۆیی (سەروەری) و ناکەوێتە هەوڵی یاساییکردنەوەی و مۆری ڕه‌وایی لێ نادات.
سەروەران لە هیچ سەردەمێکی قۆناخەکانی سەروەری چینایەتیدا [هەرچەندە لە هەموو سەردەمەکانی سەروەریدا نایەکسانی یاسایی بووە و یاسا هەردەم وەك کوتەکی سەپاندن و پاراستنی ئەو نایاسییە کاریکردووە] وا بە ئاشکرا و بەبێ سڵەمینەوە نەیانوێراوە، قسە لە نایەکسانی یاسایی بکەن. نۆزدە ساڵە لە هەرێمی کوردستاندا لە سایەی سەروەری یاسای بۆرجوازیدا نایەکسانی قوڵدەکرێتەوە، ئازادی سەرکوت دەکرێت، دادپەروەری کۆمەڵایەتی [کە بە جۆرێکی خۆرسك لە کۆمەڵکەی کوردستاندا بەو ڕادەیەی کە سەروەری نەیتوانیوە کۆمەلایەتی ببێتەوە، بەو ڕادەیە ئامادە بووە] و ئارەزوومەندی خەڵك بۆ دادوەری بە هۆی پیادەکردنی بەرنامە ئابووریی و ڕامیارییەکانی نئیۆلیبرالیزمەوە لە کوردستاندا خەفە دەکرێت و لە بیری خەڵکیدا بە خواستی بەشداری لە تاڵان و گەندەڵیدا و هەرچی زیاتر بەهرەمەندبوون لە تاڵان و ڕاوڕوت، دەشۆردرێتەوە!
نووسەران ئەوە باش دەزانن، کە نایەکسانی یاساییە، بەڵام ئامانجی ئەوان لە پێشنیارکردنی لە وەها مانیفیستێکدا، کردنییەتی بە پەرچەمی بزاڤی گۆرانخواز [لیستی گۆڕان نا] و خۆشباوەڕکردنی لاوازی کەمئەزموون و ناهوشیار بە کۆمەڵێك دروشمی هەڵخەڵەتینەر.
نایه‌کسانی نابێت ده‌ره‌نجامی په‌یوه‌ندیی هێزو توندوتیژی‌و فشاری سیاسی‌و هه‌ڵاواردن‌و گه‌نده‌ڵی‌و بێمافی و بێبه‌شکردنێکی یاساییبێت. واته نایه‌کسانییه‌ک بێت ڕه‌وایه‌تی هه‌بێت، له‌وه‌وه هاتبێت که که‌سانێک به‌ڕاستی به‌تواناترو چالاکترو زاناترو خۆماندوکه‌رترین له که‌سانێکی دیکه. ل٣٢
نووسه‌ران تیئۆرییه ئاخرزه‌مانییه‌که‌یان وردتر ده‌که‌نه‌وه و له نایه‌کسانییه‌ك ده‌دوێن، “نایه‌کسانی یاسایی“. لێره‌دا پرسیارێکی نایاسایی و ناژیرانه یه‌خه‌مان ده‌گرێت؛ ئایا نایه‌کسانی نایاسایی له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری ئه‌م جیهانه بووونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌یه، کامه‌یە و له کوێ؟ مه‌گه‌ر خودی یاسای سه‌روه‌ری نییه، که پاریزه‌ر و ئاراسته‌گه‌ری نایه‌کسانییه، مه‌گه‌ر خودی یاسا کوته‌کی سیسته‌مێك نییه، که نایه‌کسانی ده‌پارێزێت، ئیتر له کوێ و له کامه دوورگه‌ی (واق واق)دایه، که یاسا سه‌روه‌ر نییه، کە نایەکسانی یاسایی نییە و له‌لایه‌ن دیـمۆکراسی پارله‌مانییه‌وه ڕه‌وایه‌تی پێنه‌دراوه؟
به ڕاستی لێره‌دا وشه شك نابه‌م، که نووسه‌رانی پێ بناسێنم، جگه له‌وه‌ی بڵێم، ئه‌و که‌سانه‌ی که چ به ده‌ربڕین و چ به هێز و چ به جادووگه‌ری وێرابێتیان ئاوا به‌بێ په‌رده و ئاشکرا باس له ڕه‌وایه‌تی نایه‌کسانی بکه‌ن، له ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی خوێنڕه‌کانی دونیادا ڕاوه‌ستاون و چنگی خوێناوی ئه‌وان ده‌شۆن. که‌سانێكن، که یاساکانی ناچاری جه‌نگه‌ڵ به هوشیارییه‌وه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی‌دا ده‌سه‌پێنن و ڕه‌وایه‌تییان پێده‌ده‌ن!
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر سه‌رنجی دوادێڕی ئه‌و په‌ره‌گرافه‌یان بدات، به ڕوونی ئه‌وه ده‌بینێت، که نووسه‌ران ده‌ڵێن “نایه‌کسانییه‌ك که له‌نیوان کرێکار و بۆرجوا، جوتیار و ئاخا، کۆیله و کۆیله‌داردا هه‌یه و هه‌بووه، ڕه‌وایه و یاساییه و به‌رهه‌می توانا و زانایی و خۆماندووکردنه. ئیتر به چ پێوه‌رێك نایه‌کسانی سه‌رانی بۆرجوازی کورد له‌ته‌ك تاکی بنده‌ستی کورد ده‌پێون و له نایه‌کسانییه ڕه‌واکه‌ی خۆیان جیای ده‌که‌نه‌وه؟ ئه‌گه‌ر نایه‌کسانی له هه‌ر جێگه‌یه‌کی تری دونیا ڕه‌وا بێت [نه‌ك یاسایی، چونکه له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریدا له هه‌موو شوینیك نایه‌کسانی یاساییه]، ئه‌وا نایه‌کسانی “فیرعهونئاوا“ش له‌ته‌ك قه‌ره‌جئاوا، ڕه‌وایه و گله‌یی و پورتوبۆڵه‌ی چوار نووسه‌ر له ئاستیدا ڕه‌وایه‌تی خۆی له ده‌ستده‌دات و ده‌چێته خانه‌ی پێشێلکردنی مافی فیرعه‌ونه یاساییەکانی کوردستان! چونکه ئه‌گه‌ر نایه‌کسانی، ڕه‌وا بێت، ئه‌وا ده‌بێت بۆ هه‌موو که‌سێك ڕه‌وا بێت، نه‌ك بۆ خۆتان ڕه‌وا و بۆ که‌سانی دیکه ناڕه‌وا. هه‌روا نایه‌کسانی بۆ ئێمه‌ی بنده‌ست هه‌ر یه‌که، ئیتر ئه‌و نایه‌کسانییه له‌لایه‌ن کۆنه سه‌رتیپکه‌وه یاسایی بکرێت و ڕه‌وایه‌تی پێبدرێت یا له‌لایه‌ن تازه فیلۆسۆفێكه‌وه، هیچ له کرۆکی ناڕه‌وا و نامرۆیی نایه‌کسانی ناگۆڕێت و هیچ له ڕه‌وایی خواستی دێرینه‌ی مرۆڤ بۆ یه‌کسانی که‌م ناکاته‌وه!
ئه‌گه‌ر نووسه‌ران پێیانوایه سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای هه‌رێمی کوردستان زانا نین، به ڕاستی مۆری نه‌زانی له ناوچه‌وانی خۆیان ده‌ده‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر له زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه زاناتر و هوشیارتر و به تواناتر نه‌بوونایه، زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یان ڕه‌دووی خۆیان نه‌ده‌دا و نه‌یانده‌توانی بیانکه‌نه په‌یژه‌ی به‌ئامانجگه‌ییشتنی خۆیان! مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌رهه‌می زانایی و هوشیاری و تواناداری ئه‌وان و ناهوشیاری و له‌خۆنامۆبوونی زۆرینه نییه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌رێیه، ئه‌ی کێ ئه‌وانی گه‌یانده شکۆداری ئه‌وڕۆکه؟ ئه‌گه‌ر بڕیار بێت لێزانی و فیڵبازی و توانای فریودان، بنه‌مای ڕه‌واکردنی نایه‌سکانی و ژیرانیکردنی نایەکسانی بێت، ئه‌وا سه‌رانی بۆرجوازی کورد وەكو خاوه‌ندی خه‌زێنه‌یه‌ك له ئه‌زموونی هاوچینانی خۆیان، کە له سه‌رهه‌ڵدانی نایه‌کسانی هه‌ر له کۆمه‌ڵگه‌ی کۆیلایه‌تییه‌وه تا ئه‌مڕۆ بۆیان به میرات ماوه‌ته‌وه، به‌و پێیه زاناتر و هوشیارتر و لێوه‌شاوه‌ترن!
ئه‌گه‌ر له‌وانه هه‌موو بگوزه‌رێن، ده‌کرێت بزانین جیاوازی نایه‌کسانی له نێوان نووسه‌ران و تاکه‌کانی دیکه له‌ته‌ك نایه‌کسانی له نێوان ده‌سه‌لاتدارانی ئێستا و تاکه‌کان چییه؟ ده‌کرێت بزانین ئه‌و ڕه‌وایه‌تییه‌یان له کوێوه هێناوه، وا به ئاسانی ناویانه به‌کلکی نایه‌کسانییه‌وه؟
نووسه‌ران پاش ئه‌وه‌ی که پێپلیکانه‌کانی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌ییشتنی خۆیان یا ئه‌وانه‌ی که ڏخوازیاریانن، خۆشده‌که‌ن، ئینجا به‌زه‌ییان به قوربانییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری و نایه‌کسانیدا دێته‌وه و داوای لالێکردنه‌وه‌یان بۆ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه فریو و جادووگه‌ری نه‌بێت، ده‌بێت چ ناوێکی دیکه شیاوی بێت؟
به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌م دۆخانه‌شدا کۆمه‌ڵگا پێویسته زیاتر که‌سه لاوازه‌کان بپارێزێت‌و ده‌ستی نه‌دارانیش بگرێت. به مانایه‌کی تر هه‌موو نایه‌کسانییه‌ک ڕیسای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ل٣٢
بۆ که‌سانی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز و دادپه‌روه‌ر، به‌زه‌ییپێداهاتنه‌وه ده‌چێته خانه‌ی لووتبه‌رزی بۆرجواکان و ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سته‌بژێره گه‌نده‌خۆره‌کان به‌رامبه‌ر به چینه ژێرده‌ست و به‌شمه‌ینه‌ته‌کان. ئه‌وه‌ی نووسه‌ران ناتوانن ده‌رکی بکه‌ن، ئه‌وه‌یه که تا هه‌نووکه‌ش خه‌ونه ناسیونالیستییه‌کان به‌رچاوانی تاریکردوون. ئه‌گینا ئه‌و نایه‌کسانییه که ئه‌وان ده‌یخوازن هه‌ر هه‌بووه و هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وه پرسی نه‌ته‌وه‌یی بوو، که هه‌م ڕژێم به‌عس به‌نزینی پێداده‌کرد و هه‌م به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکار فووی لێده‌کرد، وای ده‌کرد به‌و ڕاده‌یه تاك پرسه بنچینه‌ییه‌کانی [ سه‌ربه‌ستی تاك، ئازادی وه‌ك ماکی سروشتی مرۆڤ و یه‌کسانی وه‌ك بنه‌ما و دادپه‌وه‌روه‌ری] خۆی نه‌بینێت!
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکاری بۆرجوازی عه‌ره‌بدا، کورده به‌کرێگیراوه‌کان [نەك جاش] له به‌رته‌ری و دزی و تاڵانی و ئه‌نفال، هه‌ر وه‌ك پارتییه‌کانی (حزبییه‌کانی) ئێستا به‌هره‌مه‌ند ده‌بوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که وا له نووسه‌ران ده‌کات، ئه‌و ڕاستییه نه‌بینن، ئه‌وه‌یه که ئه‌وان پێشمه‌رگه و خۆفرۆش، داگیرگه‌ر و ڕزگاریخواز ده‌بینن، واته به‌ره‌ی خراپه و به‌ره‌ی چاکه، هه‌ر ئه‌وه‌شه به‌و بڕیاره‌یان ده‌گه‌یێنێت، که دوێنێی مشه‌خۆرانی ئه‌وڕۆ، شۆڕشگێڕیی بووه. به‌و جۆره سرووته پیرۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی وایلێکردوون، جیاوازییه چینایه‌تییه‌کان نه‌بینن. ئه‌گینا هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌کی ساده‌ی “کۆڕه‌ك” هەستی به جیاوازییه‌کانی نێوان خۆی و لێپرسراوه‌که‌ی ده‌کرد. مشه‌خۆرانی ئه‌وڕۆکه، دوێنێش هه‌ر خۆشگوزران بوون و له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له پاشڕه‌وانیان خۆشگوزه‌رانتر بوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ی شوێنکه‌وتووی ئه‌فسانه‌ی یه‌کسانی و ئازادی و ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرجوازی کورد، به‌نگ و خۆشباوه‌ڕ ده‌کرد، ڕوخساری چه‌پێتی (مارکسیست–لێنینیست–مائۆئیست) بوونی به‌کرێگیراوان و خۆفرۆشانی پێرێ بوو. به‌داخه‌وه ئه‌وه یه‌کێکه له لاوازییه‌کانی هزری مارکسیستی، که ده‌توانرێت وه‌ك ئایدیۆلۆجیای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌ییشتن له‌لایه‌ن هه‌موو ده‌سته‌بژێرێکی ڕامیاریی و “ڕۆشنبیرییه‌وه” سوودی لێوه‌ربگیردرێت، له‌م باره‌وه هه‌موو هێزه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان توانیویانه له پۆشاکی (مارکسیست)بووندا نه‌وه ناڕازییه‌کانی پاش ئاشبه‌تاڵی باڵێکی بۆرجوازی کورد، له ده‌وری خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه و بیانکه‌ن به سووته‌مه‌نی هاژووشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌ده‌سه‌لاتگه‌ییشتنیان.
ئه‌وه‌ی که نووسه‌ران ده‌یانه‌وێت په‌رده‌پۆشی بکه‌ن، بنه‌مای نایه‌کسانییه، که هه‌موو نایه‌کسانییه‌کی ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و مافیی، بۆ نایه‌کسانی ئابووریی یا ڕێوشوێنی نایه‌کسانی تاکه‌کان له په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌بردن ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌بێ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و نایه‌کسانییه، قسه‌کردن له له‌ناوبردنی نایه‌کسانی ڕامیاریی و مافیی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چێته خانه‌ی وڕێنه‌کردن و هه‌وڵی که‌تواریکردنی ئه‌فسانه‌وه. هه‌ر که‌س پاگه‌نده‌ی له‌توانادابوونی وه‌ها گۆڕانێك بکات، ئه‌وا له‌و جادووگه‌ره به‌ولاوه‌تر نابێت، که پاگه‌نده‌ی ته‌ندروستکردنه‌وه‌ی نه‌خۆش به کۆمه‌ڵێك وێرد و نزانووسین ده‌کات!
هه‌روه‌ها نایه‌کسانی و هه‌ژارتربوونی به‌رده‌وامی کرێکارێك و ده‌وڵه‌مه‌ندتربوونی خاوه‌نکارگه‌یه‌ك له بێتوانایی کرێکاره‌که و تواناداری سه‌رمایه‌داره‌که‌دا نییه، به‌ڵکو له کۆیله‌کردنی کرێکاره‌که به سه‌روه‌ری یاسای سته‌مکارانه‌ی چینایه‌تی و ده‌ستئاوه‌ڵاکردنی سه‌رمایه‌داره‌که‌دایه له دزینی به‌ری ڕه‌نجی کرێکاره‌که. ئه‌مه ڕازی ئه‌و نایه‌کسانییه‌یه، که پیاوانی په‌رستگه‌کان بۆ دابه‌شکردنی خوداوه‌ندیانه‌ی ده‌گیڕنه‌وه و نووسه‌رانی بۆرجوازی بۆ زیره‌کی و لێهاتوویی و شاره‌زایی ده‌گێرنه‌وه!
ئه‌وه‌ی که له پڕێکدا فه‌رمانده ڕامیاریی و سه‌ربازییه‌کانی دوێنێ، که له لای نووسه‌ران به “شۆڕشگێڕ” ناسراون، ده‌بنه سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ، به‌رنامه‌یه‌کی له پشته‌وه‌یه و ڕێسای پێگه‌یینی بۆرجوازی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یڕه‌خسێنێت، که له سه‌نێرگه‌ی سه‌روه‌ری یاسا و ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازیدا ئه‌و سه‌رمایه‌داره یه‌کشه‌وانه سه‌رده‌رده‌که‌ن و به خێرایی کۆشك و ته‌لاریان، هه‌وران ده‌خورێنن!
نووسه‌ران خۆیان له‌وه نه‌بان ده‌که‌ن، که هه‌ڵپه‌ی ملیاردلێره یه‌كشه‌وه‌کانی کورد، هه‌زارباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونێکه، که هیچ گۆشه‌یه‌کی سه‌ر گۆی زه‌وی شك نابرێت، که تێپه‌ڕی نه‌کردبێت. ئه‌وه‌ی که چه‌ته‌کانی شاخ له پڕێك ده‌بنه ملیاردلێری بۆینباخله‌ملی شار، به‌رهه‌می فریوکاری زیاتری نیوسه‌ده زیاتری ناسیونالیزمی کورده. ئه‌وه‌یش که ئه‌وان به ئاسانی به مشه‌خۆری و تالانگه‌ری بوونه‌ته فیرعه‌ونه‌کانی هه‌زاره‌ی سێیه‌م، پێداویستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆرجوازییه‌یه که نووسه‌ران خه‌ونی پێوه ده‌بینن و هه‌روه‌ها وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه به له‌باربوونی زه‌مینه‌ی جێگیربوونی پێی سه‌رمایه‌گوزارانی ده‌ره‌کی وه‌ك ناوه‌نده جیهانلووشه‌کان و مۆنۆپۆلگه‌رانی وڵاتان ده‌یخوازن. با نووسه‌ران سه‌رنجی ڕه‌وتی تایبه‌تیکردنی که‌رته گشتییه‌کانی ئه‌فریکای باشووری و ئه‌مه‌ریکای لاتین و خۆرهه‌ڵات و باشووری ئاسیا و وڵاتانی ئه‌روپای خۆرهه‌ڵاتی بده‌ن و ببینن، که چۆن ئه‌ندامانی باڵای پارته‌کان و پارله‌مانه‌کان وه‌ك ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان بوونه‌ته فیرعه‌ون و چۆن ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌کانیان له سایه‌ی هه‌مان سیسته‌می جیهانیدا بوونه‌ته پێشه‌نگی ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانی کوردستان!
گەندەڵی و هەڵپەی دەوڵەتمەندبوون تەنیا تایبەتمەندی سەرانی پارتە ناسیونالیستەکانی کوردستان و چەکدارانی ئەو بزاڤە نییە، بەڵکو دیاردەیەکی جیهانییە و پێداویستی جێکەوتەبوونی بازارئازاد و دەسەڵاتی جیهانی نیئۆلیبرالیزم و پارێزراوبوونی لەلایەن ئەو پارتانەوە وەك پاسەوانانی ناوچەیی، ئەو هۆکارەن کە زەمینەی سەرمادارە یەکشەوەییەکان دەڕەخسێنێت. چونکە بەبێ گەندەڵی ینک و پ‌د‌ک، بازاری گەندەڵی نیئۆلیبرالیزم لە هەرێمی کوردستاندا کەتواریی نابێتەوە و جێگیر نابێت و ڕەهەندی کۆمەلایەتی پەیداناکات!
Be the first to comment.