بۆچی به‌شداری ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ناکه‌ین؟
بۆچی به‌شداری ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ناکه‌ین؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان به خۆمان ده‌توانین شته‌کان بگۆڕین!
28.02.2010
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی خراپ له خراپتر و ده‌نگدانمان شتێکی بگۆڕیایه، ڕامیار‌کاران نه‌ك لێمان نه‌ده‌پاڕانه‌وه، به‌ڵکو ده‌نگدانیشیان قه‌ده‌خه ده‌کرد. هه‌رچه‌نده ده‌نگنه‌دان و هه‌ڵنه‌بژاردنی خراپ له خراپتر، له پاشڕه‌وی و خۆشباوه‌ڕیمان به‌م یا ئه‌و لیست و که‌سایه‌تی ڕیفۆرمخواز یا ده‌سه‌لاتخواز، زۆر باشتره، به‌ڵام تا کاتێك که خۆمان له ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکانی خۆماندا ڕێكنه‌خستبێت، ده‌نگنه‌دانیش شتێکی زۆر ناگۆرێت!
ناوچه‌گه‌رێتی و نه‌ته‌وه‌چییه‌تی ناتوانێت پاساوبێت بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه سه‌رتاسه‌رییه‌کاندا، چونکه گرفتی ناکارایی گۆرینی فلان به فیسار له هاتنه‌دی داخوازییه‌کانماندا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییبوون و نانه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییبوونی که‌سه‌کان و لیسته‌کانه‌وه نییه، به‌ڵکو بۆ سیسته‌می سه‌روه‌ری و ئامانجی مشه‌خۆرانه‌ی نوێنه‌ره‌کان و کارکردییان و چۆنیه‌تی بریاردان و جێبه‌جێکردنی کاروباره رامیاریی و ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر بۆیه، به هه‌مان هه‌ڵوێست و ئه‌ڵته‌رناتیڤی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمییه‌کانی کوردستان، پێویسته چوونه‌پای ڕه‌وایه‌تیدان به سیسته‌می پارله‌مانی و هه‌ڵبژاردنی خراپ له‌به‌رامبه‌ر خراپتر ڕه‌تبکه‌ینه‌وه و له کار و خه‌باتی ڕۆژانه‌دا چالاکانه‌تر بێینه مه‌یدان و هه‌وڵی خۆڕێکخستن و پێشنیارکردنی خۆبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاروباره‌کانمان له لایه‌ن خۆمانه‌وه بده‌ین و به رامیارکاران و ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه‌که‌یان بڵێین، که ئه‌وه ئه‌وان نین ئێمه به‌خێوده‌که‌ن و خزمه‌تمان ده‌که‌ن و کۆمه‌ڵگه بۆ پێشه‌وه ده‌به‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه خۆمانین، ئێمه؛ چین و توێژه بێده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمه‌ڵگه؛ کرێکاران، جوتیاران، فه‌رمانبه‌ران، مامۆستایان، ئه‌ندازیاران و پزیشکان و خوێندکاران و به‌گشتی ئێمه‌ی دایکان و باوکان و منالانی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگه، که کۆمه‌ڵگه بنیات ده‌نێین و پێداویستییه‌کانی ژیان دابین ده‌که‌ین و وڵات ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه، نه‌وه‌کان په‌روه‌ررده ده‌که‌ین، نه‌ك رامکاره ته‌وه‌زه‌له مشه‌خۆره‌کان و سه‌روه‌رانی و ده‌وله‌ته‌که‌یان.
تا کاتێك، ئه‌وان سه‌روه‌ر بن و ئه‌م سیسته‌مه کۆیلایه‌تییه سه‌روه‌ر بێت، برسییه‌تی و جه‌نگ و ئاواره‌یی و وێرانی ژینگه و له‌ناوچوونی ڕه‌گه‌زه‌کانی ژیان، به‌رده‌وام ده‌بن. به‌لام کاتێك که ئێمه بێینه مه‌یدان و خۆمان له خواره‌وه را بۆ سه‌ره‌وه ڕێك بخه‌ین و پێناوه‌کانی جه‌نگ و ئاواره‌یی و برسییه‌تی و تێکدانی ژینگه له‌ناوبه‌رین، ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه ده‌مێنێته‌وه، دابینکردنی پێداویستییه‌کانی ژیان و به‌هره‌مه‌ندبوون لێیان به‌پێی پێویست و مرۆڤدۆستی و ژینگه‌پارێزی و ئازادی و خۆشه‌ویستی و پاراستنی توخم و ڕه‌گه‌زه‌کانی ژیان و په‌روه‌رده‌کردنی مرۆییانه‌ی نه‌وه‌کانی داهاتووه….
ئێمه ده‌نگ به سه‌روه‌ران ناده‌ین، چونکه نامانه‌وێت کۆیله‌ی بین و سه‌روه‌ر و چه‌وسێنه‌ر بۆ خۆمان دیاری بکه‌ین، ئێمه ده‌نگ ناده‌ین، چونکه خوازیاری جه‌نگ و کوشتاره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئایینی و ڕه‌گه‌زییه‌کان نین، که نوێنه‌رانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له پارله‌مانه‌که‌یاندا به‌نێوی ئێمه‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. ئێمه ده‌نگ به‌که‌س ناده‌ین، چونکه ده‌مانه‌وێت به خۆمان بڕیار بده‌ین و هه‌رخۆشمان ئازادانه و به هه‌ستکردن به لیپرسراوه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تییمانه‌وه بریاره‌کانی خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌خۆمان به‌رهه‌م ده‌هێنن و به‌خۆسمان دابه‌شی ده‌که‌ین، هیچ پێویستمان به جادووگه‌ره ڕامکاره‌کان نییه، هیچ پێویستمان به یاسا و پۆلیس و ڕیفۆرمی ئه‌وان نییه، ئێمه‌وه وه‌ك ئازادیخواز، خوایاری کۆمه‌ڵگه‌ی ئازادین و یاساکانی ژیانیشمان له سایه‌ی ئازادی خۆماندا په‌ره‌ده‌سێنن و کۆمه‌ڵگه ئازاد و یه‌کگرتووه‌کانمان ڕێك ده‌خه‌ن.
نا بۆ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی و سه‌روه‌ری چینایه‌تی
بۆپێشه‌وه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه
Be the first to comment.