بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان وه‌ک ئامرازێکی گۆڕان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه
J.2.2 بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان وه‌ک ئامرازێکی گۆڕان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامه‌کانیان ئیفلیج و بێفه‌ڕ و نه‌زۆکن.
له مێژوودا له‌و نموونانه زۆرن که چۆن ڕادیکاله‌کان هه‌ڵبژێراون بۆ بیرۆکان و جێگه‌ی کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کانیان گرتۆته‌وه، هێنده‌ی نه‌بردووه کوتومت وه‌ک ئه‌وانیان لێهاتووه. باسی ئه‌وه‌مان کردووه، بڕوانه section relatives b.2 که چۆن هه‌موو حکومه‌تێک له‌ژێر فشاری دوو هێزدایه، له لایه‌ک فشاری بیرۆکراتیه‌تی ده‌وڵه‌ت و له لایه‌کی تره‌وه فشاری کارگه و کۆمپانیا گه‌وره‌کان. ئه‌و فشارانه‌ش توانای گۆڕانکاری ده‌خه‌نه خانه‌ی گومانه‌وه له j.2.6 زیاتر باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌ین. لێره‌دا ده‌مانه‌وێت زیاتر تیشک بخه‌ینه سه‌ر گرووپه خاوه‌ن په‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و باش ده‌زانین که ئه‌وان خزمه‌تکاری حکومه‌ته دیموکراتییه‌کانن، ئه‌مه به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر وایه و ڕاستیشه واته حکومه‌ته دیموکراتییه‌کانیش له خزمه‌تی ئه‌واندان. له section b.2 باسی سروشتی ده‌وڵه‌ت و ڕۆڵی ئه‌ومان کرد به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگه و پاراستنی ئابووریی باو و توێژی به‌ڕێوه‌به‌ر وه‌ک لویژی گالیان lugi gallean وتویه‌تی هه‌موو جارێک کاریگه‌ریی ده‌نگدان بۆ وه‌دیهێنانی گۆڕانکاری. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و گۆڕانکارییانه‌یه که ده‌کرێن بۆ پاراستنی ئابووری باو و ئه‌و چاکسازییانه‌ی که تیایاندا ده‌کرێن، پێویسته باسی ئه‌وه بکه‌ین چۆن؟ و بۆچی؟ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت کۆنترۆڵی کاری ڕامیاری ده‌کات و تۆماری ده‌کات؟ ئه‌و باسه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئاستێکی تری باسه‌که‌مان له section j.2.6 باسی ده‌که‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشک بخه‌ینه سه‌ر گرووپه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان، تا بزانین چۆن له خزمه‌تی حکومه‌ته دیموکراتییه‌کاندان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا کاپیتال وه‌رده‌گرین، گریمان حکومه‌تێکی ڕیفۆرمخواز حکومڕانی ده‌کات، ناوبه‌ناو یاساکان ده‌رده‌کات، گه‌ر بێت و له‌و یاسایانه‌دا یاسایه‌ک یا زیاتر هه‌بن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کاپیتال و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه‌وه دوور بێت و یا باشتر بڵێن لێی سوودمه‌ند نه‌بن، ئه‌وا ئه‌وان، سه‌رمایه‌دارانی که‌رتی تایبه‌تی، ده‌ست ده‌که‌ن به هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌و حکومه‌ته ڕیفۆرمخوازه. سه‌ره‌تا به‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن که به‌ری سه‌رمایه‌گوزای ته‌سک ده‌که‌نه‌وه و سه‌رمایه‌گوزاریی زیاتر ناکه‌ن، هه‌ندێکیان ده‌که‌ونه هه‌ڕه‌شه‌کردن که وڵات جێده‌هێڵن و ده‌ڕۆن له جێگه‌ی تر و له وڵاتانی تر سه‌رمایه‌گوزاری ده‌که‌ن. له حاڵه‌تێکی وه‌هادا حکومه‌ت ناچار یا ده‌بێت یاسایه‌ک ده‌ربکات ببێته ڕێگری ئه‌و کۆچکردنه ئه‌و دزه‌کردنه‌ی کاپیتال یا ده‌بێت ئه‌و یاسایانه لابه‌رێت که بۆ ڕیفۆرم ده‌ریکردوون و له به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌تمه‌ندان نین، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا ئابووری و که‌شوهه‌وای نه‌شونمای ئابووری ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئابووری ڕووه‌و داته‌پین مل ده‌نێت داکشانی ئابووریش گیروگرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زیاتر ده‌کات و زیاتر قووڵیان ده‌کاته‌وه و ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی هه‌ڵچوون و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری، ده‌بێته فشار له‌سه‌ر حکومه‌ت، ئه‌و کاته حکومه‌ت په‌نا ده‌باته به‌ر لێدان و ته‌مێکردن. له‌و بواره‌دا نموونه زۆرن بخرێنه ڕوو، بۆ نموونه ساڵی 1974 حکومه‌تی حزبی کرێکارانی به‌ریتانیایی له لایه‌ک له‌ژێر فشاری شلۆقبوونی باری ئابووریدا بوو، خاڵه‌کانی بۆرسه‌ی له‌نده‌ن له500 خاڵه‌وه دابه‌زیبوو بۆ150 خاڵ، ناچار حکومه‌ت ڕۆژانه100 ملیۆن دۆلاری خه‌رج ده‌کرد تا ده‌ست بگرێت به نرخی (لیڤری ئیسته‌رلین)یه‌وه تا نرخه‌که‌ی دانه‌به‌زێت. the london times10/06/76 a louvre ئه‌و حاڵه‌ته سه‌پاندی که حکومه‌ت له ده‌رگای سه‌ندوقی پاره‌ی نێوده‌وڵه‌تی Fmi بدات و قه‌رز بکات و ملکه‌چی هه‌موو مه‌رجه‌کانیشیان بێت تا ئه‌و ڕاده‌یه که بۆ هه‌موو کارێک بڵێت به‌سه‌ر چاوان ئێوه چی ده‌فه‌رمون ئێمه وا ده‌که‌ین. ئه‌مه له لایه‌که‌وه و له لایه‌کی تره‌وه فشاری مانگرتنه‌کانی کرێکارانی کانه‌کان له‌ئارادابوو، حکومه‌ت ده‌ستی نه‌پاراست له لێدانی کرێکاره مانگرتووه‌کان، باروزروفه‌که وایلێهات که حزبی کرێکاران له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا نا‌ئومێد بێت و له هه‌ڵبژاردندا بیدۆڕێنێت، پاشان ڕاستڕه‌وێکی ئه‌وپه‌رگرتوو هات و درێژه‌ی دا به‌و کار و پرۆگرامه که ئه‌وان ده‌ستیان پێ‌کردبوو.
قه‌رزدان و قه‌رزکردن، خۆی له خۆیدا، فه‌رزکردنی مه‌رجێک یا چه‌ند مه‌رجێکه که ئه‌و مه‌رجانه‌ش مه‌رجی ڕامیارین به تایبه‌تی که بکه‌وێته نێوان پاره‌داران و ده‌سه‌ڵاته‌وه یا بکه‌وێته نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کان خۆیانه‌وه. ساڵی 1992 ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیایی سه‌رقاڵی ئه‌وه بوو ده‌ست بگرێت به (لیڤری ئه‌سته‌رلینی)ه‌وه له میکانیزمی ئاڵوگۆڕی ئه‌وروپادا، ده‌وڵه‌تمه‌ندی ئه‌مریکیایی جۆرچ سۆرۆسGeorge soros به ته‌نها خۆی توانی گره‌و له حکومه‌تی به‌ریتانیایی بباته‌وه و نه‌هێڵێت بۆ خاتری یه‌کێتیی ئه‌وروپا ده‌ستبه‌رداری کۆمه‌کی جیهانی ببێت، توانی فه‌رزی بکات به‌سه‌ر بانکی ئینگلته‌ره‌دا ده‌ست به (لیڤری ئیسته‌رلینی)ه‌وه بگرێت و ڕزگاری بکات و نه‌که‌وێته داوی میکانیزمی ئاڵوگۆڕی ئه‌وروپاییه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایکرد یه‌کێتیی ئه‌وروپا سیستمێکی تری پاره‌وپول دابهێنێت، ئه‌ویش واته ئه‌و ده‌وڵه‌تمه‌نده له‌و فشارخستنه‌سه‌ر و که‌ینوبه‌ینه‌دا توانی به بڕی ملیارێک سوودمه‌ند بێت و ئه‌وه فه‌رز بکات ئینگلته‌ره له کۆمه‌که جیهانییه‌که‌دا بمێنێته‌وه.
جێگه‌یه‌ک، وڵاتێک، که سه‌رمایه‌داران سه‌رمایه‌گوزاری تیادا ناکات جێگه‌یه‌که ڕه‌زامه‌ندیی خۆی نه‌بێت، سه‌رمایه‌گوزاریش کراوه‌ته چه‌کی فشارخستنه‌سه‌ر حکومه‌ته دیموکراته‌کان، سه‌رمایه‌گوزاری له 30 ساڵی کۆتاییی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به جۆرێک چاکسازی تیادا کراوه تا بگونجێت له‌گه‌ڵ گلۆبالیزمدا، ئه‌و چاکسازییه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که کارگه واکۆمپانیا مه‌زنه‌کان که‌وتوونه‌ته ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌کان، گۆڕان و پێشخستنی شێوازه‌کانی فشارخستنه‌ر، به تایبه‌تی شێوازی دزه‌کردن و هه‌ڵهاتن، ده‌رسێکی ترمان ده‌داتێ. بڕوانه: c8.1 C8.2 C8.3.+D.5.3
له‌م باسه‌دا باسی نهێنییه‌کانی ده‌وڵه‌ت هاتووه، مه‌به‌ست له نهێنییه‌کانی ده‌وڵه‌ت ئه‌مانه‌ن/
* سێرڤزه‌کانی FBI-M16ی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان.
* کابینه پله به‌رزه‌کان، ئه‌وانه‌یان که کاری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کۆمنلویسی له ده‌ستدایه.
* هێزه سه‌ربازییه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و پیشه‌سازیی ئه‌تۆمی.
* کاروباری ئه‌ستێره ده‌ستکرده‌کان که به ناوی سکرتاریه‌تی به‌رده‌وامه‌وه کار ده‌کات.
* نوێنه‌ره هه‌ڵبژێراوه‌کان به ڕاستڕه‌وه‌کانیشه‌وه، ئه‌وانه نه‌ک هه‌ر کاریگه‌ریان له‌سه‌ر میدیا هه‌یه کاریگه‌ریان له‌سه‌ر پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش هه‌یه، جگه له کاریگه‌ریان له‌سه‌ر باری ئاسایش بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر گرووپه‌کان.setephen dorril et robin ramsay wilson et le secret d.etat p.x
ئه‌و ئۆرگانانه وان له ده‌ست و چاودێریی حکومه‌تی هه‌ڵبژێراودا، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه که کاری سه‌ربه‌خۆ و زۆرجار به دزییه‌وه ئه‌نجام ناده‌ن ئه‌و سه‌ربه‌خۆی و سه‌رچڵییه‌ی ئه‌وان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ده‌وڵه‌ت بێلایه‌نه و له سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه‌وه کار ده‌کات.
ده‌رباره‌ی نهێنیی ده‌وڵه‌ت نموونه زۆره، بۆ نموونه کارکردن دژی سه‌ره‌کوه‌زیرانی حزبی کرێکارانی به‌ریتانیا hrold wilson گه‌رموگوڕ نه‌بوو له وازهێنانه‌که‌ی tony been ملکه‌چی ڕێنماییه‌کانیwhit hall بوو سه‌ره‌تای 1985 میدیاکان به یارمه‌تیی نهێنیی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان کرد به هێرشکردنه سه‌ر been ناچار سکرتێره‌که ئه‌ویش مانگی جه‌نیوه‌ری جاڕی شه‌ڕی دا مانگی دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد دژی سیاسه‌تمه‌داره گه‌وره‌کانی به‌ریتانیا. ئه‌و حاڵه‌ته‌ش وای پیشان ده‌دات که په‌یوه‌ندییه‌ک هه‌بێت له‌نێوان ده‌ستکێشانه‌وه‌ی سه‌ره‌کوه‌زیران و whit hallدا به واته‌یه‌کی تر بوونی کاری هاوبه‌ش بۆ کارکردنه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامه‌کانی، ئه‌مه جگه له ڕۆڵی نهێنییه‌کانی ده‌وڵه‌ت له ترساندنی ڕیفۆرمیسته‌کان و ڕادیکاله‌کان. نموونه‌کانی تر له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان زیاتر ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خه‌ن haward zinn 1975 نموونه‌یه‌کی تر –باسه‌که هه‌ر له‌سه‌ر نهێنیی ده‌وڵه‌ته– کۆنگرسی ئه‌مریکایی له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا له‌سه‌ر fbi ;cia ده‌ریخست که ئه‌وان ته‌نها کاریان ئه‌وه نه‌بووه زانیاری کۆ بکه‌نه‌وه، به‌ڵکو له‌وه فراوانتر بووه. لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ریخست که‌وا CIA و کۆمیته‌یه‌ک به ڕابه‌ریی هینری کیسنجر کاریان کردوه بۆ شێواندنی وه‌زع له شیلی و جێگه‌له‌قکردنی حکومه‌تی چه‌پڕه‌و که ئه‌و کاته دیموکراتانه هه‌ڵبژێرابوو. له هه‌مان لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌رکه‌وت که چۆن FBI كاریکردوه بۆ تێکدانی گرووپه ڕادیکال و چه‌پڕه‌وه‌کان به ناردنی چه‌نده‌ها نامه‌ی ساخته ده‌رباره‌ی دزیکردن و دانانی پلانی کوشتن و بڕین له لایه‌ن blak panther-fred hapton لێکۆڵینه‌وه ده‌ریخست که ئه‌وانه هه‌موویان ساخته و درۆ و پیلانی هه‌ڵبه‌ستراوه دژی ئه‌و دوو بزووتنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌ر ده‌ستی ciaتا پیشان بدرێت چ ئامرازێک به‌کارهێنراوه بۆ له ناوبردنی ئه‌و دوو بزووتنه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه که باسمانکردن.apeople history of the united states
ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که cia به سه‌دان زانکۆ به کار ده‌هێنێت بۆ کتێب و بابه‌ت نووسین و به‌کارهێنانیان له شه‌ڕ و شۆردنی ئه‌قڵدا. له زۆر وڵاتانی دنیادا ڕێکخراو و دامه‌زراوه‌ی تر هه‌ن که هه‌مان ڕۆڵی cia fbi ده‌بینن، که‌چی وا ده‌رده‌خرێن که بێلایه‌نن. کوده‌تاکه‌ی شیلی ئه‌نجامی کاری سێقۆڵی cia و حکومه‌تی ئه‌مریکیایی و کۆمپانیا شیلییه‌کان بوو، ئه‌و کارگه و کۆمپانیا شیلییانه که له ئه‌مه‌ریکا نیشته‌جێ بوون و کاریان ده‌کرد، ئه‌و کاره چه‌په‌ڵه‌یان ئه‌نجام دا و ناوی ده‌ستی یارمه‌تیان لێنابوو، ئه‌نجامه‌که‌ی کوشتنی ئه‌له‌ندی و ده‌یان هه‌زار که‌س بوو، جگه له سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌شکه‌نجه و ڕاونان و تۆقاندن، ئه‌وه‌ش نموونه‌یه‌کی تر بوو بۆ ئه‌و که‌سه ساده و ساکارانه که بڕوایان وابوو ده‌وڵه‌ت بێلایه‌نه و بڕوای ته‌واویان هه‌یه به بوونی ئازادی و تا ئه‌مڕۆش بڕوایان وایه ده‌توانرێت ده‌وڵه‌تێک دابمه‌زرێنرێت بێلایه‌ن بێت، ئه‌و کاره‌ش به ئه‌رکی حزبه چه‌پڕه‌وه‌کان ده‌زانن، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هیچ چاوه‌ڕێ ناکه‌ین له‌و گرووپ و سیاسه‌تمه‌دارانه تا بتوانن به جۆرێک له جۆره‌کان کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر باری ئابووری و ده‌ستوری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان. حزبه چه‌پڕه‌وه‌کان پێشنیاری حزبه ڕیفۆرمیسته‌کان ده‌که‌ن ئه‌وانیش پێشنیاری ڕاستڕه‌وه‌کانی سه‌ر به کاپیتالیزم ده‌هێننه مه‌یدانه‌وه. بۆ نموونه، تاتچه‌رییه‌کان له به‌ریتانیا، ڕیگانییه‌کان له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان.civil ponting/exbritish servan
کارکردن و به‌ڕێوه‌چوونی سیستمی ڕامیاری و ده‌سه‌ڵاته‌کان له هه‌موو وڵاتانی دنیادا له‌گه‌ڵ پێکهاته ئابوورییه‌که پابه‌ندی یه‌کترن، گۆڕان و چاکسازی ڕادیکال تیایاندائه‌سته‌مه‌ه، سیاسه‌تمه‌دارانی دنیا ئاسووده و دڵنیان له به‌ڕێوه‌چون و سیستمی پاره‌وپول و پێکهاته‌ی بازرگانی و کارکردنی کارگه و کۆمپانیا مه‌زنه فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان، لای سیاسه‌تمه‌داران باشترین سه‌رکه‌وتن قازانجکردنی زیاتره، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ڵپه زۆرکراوه و ده‌کرێت و له‌و هه‌ڵپه‌کردنه‌شدا ڕوودانی هه‌ندێک گۆڕانکاری خۆی فه‌رز کردووه به‌سه‌ر کاپیتالدا، ناچار ئه‌و گۆڕانکارییانه ئه‌نجام دراون. ئینکار ناکرێت که کارگه‌رانیش تا ڕاده‌یه‌ک سوودمه‌ند بوون له‌و گۆڕانکارییانه‌دا. cité dans l a alternative n ;5 p.10 بێگومان ئه‌مه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ملیاره‌کانی ده‌وڵه‌تدا. ئه‌مه‌ش گه‌ر شتێک بگه‌یه‌نێت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هیچ كاتێک گۆڕان نه‌کراوه گه‌ر ده‌وڵه‌ت تیایدا سوودمه‌ند و سه‌لامه‌ت نه‌بووبێت. هه‌ر به‌و لۆجیکه‌شه که پێمان ده‌ڵێن گۆڕان لای ده‌وڵه‌ته‌وه دێت و هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت دابینی بکات، پێمان ده‌ڵێن ئێوه توانای ڕیفۆرمتان نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌شه داواکانتان نابه‌جێ و ناماقوڵن، هه‌ر به لۆجیکه‌که‌ی خۆیان که گۆڕان هه‌ر لای ده‌وڵه‌ته‌وه دێت، که‌واته گۆڕانکارییه‌کان ته‌نها بۆ خزمه‌تی سیسته‌م و مانه‌وه‌یه‌تی، له‌و حاڵه‌ته‌شدا هه‌رچی پێده‌وترێت ڕیفۆرم ڕیفۆرم نییه. بڕواکردنیش به‌وه که ڕیفۆرم لای ده‌وڵه‌ته‌وه دێت و ده‌وڵه‌ت سه‌نعه‌تکاریه‌تی، بڕواکردنێکی ساده و ساکاری بێ بناغه و گه‌لحۆیانه‌یه و تاقیکردنه‌وه مێژوییه‌کان به‌تاڵی ده‌کاته‌وه. ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ی له به‌ریتانیا و ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان که ڕویان دا ساڵانی1930-1940 له‌ژێر فشاری خواره‌وه‌دا ڕوویان دا و له‌به‌ر شه‌پۆلی مانگرتنه‌کانی sit downی 1930دا ڕوویان دا و دابینکردنی یاسای دامه‌زراندنی سه‌ندیکان بووه ئامرازێک به ده‌ست کرێکارانه‌وه تا بتوانن خۆیان ڕێک بخه‌ن و ببنه به‌ربه‌ست له شوێنی کاره‌کانیان. هه‌ر میانه‌ی ئه‌و مانگرتن و گۆڕانکارییانه‌دا بوو هه‌ڵبژێردراو کۆنسه‌رڤاتیڤ quintin hogg بڵێت گه‌ر ئێوه ڕیفۆرمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێشکه‌ش به جه‌ماوه‌ر نه‌که‌ن، ئه‌وان شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ده‌ن به ته‌نگه‌تاندا، ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که گۆڕانکاری له خواره‌وه دێت. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گری تره به ده‌ست ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه که ئه‌وان هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتکردنیانه‌وه دانانێن.
به‌داخه‌وه یاسای سه‌ندیکاکان وایکرد که سه‌ندیکاکان ببنه هاوبه‌ش له ڕێکخستی کاپیتال و ده‌وڵه‌ت و سوود و قازانجه‌کاندا، هه‌روا به‌شداری بکه‌ن له ڕێکخستنی له 20%ی ئابووری به‌ریتانیا و به‌شداریکردن له كاری به‌ناسێۆنالیزیکردندا، ده‌بێت ئه‌وه له یاد نه‌که‌ین که هه‌موو کاتێک کارگه‌ران هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون. گریمان سه‌رکه‌وتین و توانیمان نوێنه‌رێک یا ده یا په‌نجا نوێنه‌ر بنێرین بۆ هه‌مان په‌رله‌مان، گومان له‌وه‌دا نییه له‌وێ پاش ماوه‌یه‌ک نازدار و بێهێز ده‌کرێن به جۆرێک که هیچیان پێ نه‌کرێت. جگه له‌وه ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که sénat ئه‌نجوومه‌نی پیران پێکهاتووه له سه‌رۆکی هێزی چه‌کدار و سه‌رۆکی دادپه‌روه‌ران، سه‌رۆکی پۆلیس و ئه‌وانه هه‌موو ده‌بنه کۆسپ له به‌رده‌م هه‌موو پڕۆژه یاسایه‌کدا که پێشکه‌ش ده‌کرێت بۆ مه‌به‌ستی گۆڕانکاری، گه‌ر بێت و یاسایه‌کیش تێپه‌ر ببێت و به حه‌زی ئه‌وان نه‌بێت ئه‌وه لای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن کلک و گوێ ده‌کرێت ته‌گه‌ره‌ی تێده‌خرێت و جێبه‌جێ ناکرێت. له‌مه‌وبه‌ر له‌و حاڵه‌ته زۆر ڕوویداوه و بینراوه. بۆ نموونه 8 سه‌عاتی کارکردنی ڕۆژانه له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ساڵی1870 به ڕه‌سمی بڕیاردرابوو، که‌چی کارگه‌ران له ساڵی 1886 هه‌ر سه‌رقاڵی مانگرتن بوون له پێناویدا، چونکه له زۆر شوێن جێبه‌جێ نه‌ده‌کرا. ئه‌مه له‌کاتێکدا که کاپیتالیسته‌کان زه‌ره‌رێکی ئه‌وتۆیان نه‌ده‌کرد له جێبه‌جێکردنیدا.s merlino cité l.galleani ;la fin de anarchisme سه‌رباری ئه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ دژبه‌یه‌کن و پێکه‌وه نایانکرێت، له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که‌سانی تر بوونه‌ته نوێنه‌ری ئێوه و جێگه‌ی خۆیان خۆش کردووه، هه‌ڵبژاردنه‌کان وا له جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن بڕوایان به توانا و کاریگه‌ریی خۆیان نه‌بێت چاویان له‌دوی پێشڕه‌و بێت پێشڕه‌و بۆ خۆیان دروست بکه‌ن له وێنه‌ی مارتینmartin ، ئه‌و مارتینه که‌سایه‌تییه‌کی خه‌یاڵییه که گوایه ڕزگارکه‌ر و کوڕی ته‌نگانه‌یه، ئه‌و که‌سایه‌تییه زیاتر له حه‌زره‌تی غه‌وسه‌که‌ی یا ئیمامی مه‌هدییه‌که‌ی لای خۆمان ده‌چێت.
جێبه‌جێنه‌کردنی یا جێبه‌جێکردنی لانی که‌می یاساکان بۆ گۆڕانکاری نه‌ک هه‌ر ده‌بێته هۆی مایه‌پووچیی حزبه ڕامیارییه‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له شانۆی ڕامیاری، به‌ڵکو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ش که حزبه ڕادیکاله‌کانیش ببنه کۆسپ و به‌رگر له به‌رده‌م ئه‌و گۆڕانکارییانه‌دا که فشاری جه‌ماوه‌ر فه‌رزی ده‌کات.la démocratie sans réniventer
ئه‌و حاڵه‌ته، که‌مبوونه‌وه‌ی ڕۆڵی حزبه‌کان له‌سه‌ر شانۆی ڕامیاری و که‌مبوونه‌وه‌ی کاریگه‌رییان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر و هه‌روه‌ها بوونیان به کۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م گۆڕانکاریدا ئاسانتر و ڕوونتر له مێژوی حزبه چه‌پڕه‌وه‌کاندا ده‌بینرێت.
ڕاڵف میلیبان Ralf miliban باسی ئه‌و دیارده‌یه‌ی کردووه وتویه‌تی که حزبه سۆسیالیسته هه‌ڵبژێراوه‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که له کاته نائاسایی و شلۆقه‌کاندا هه‌ڵبژێراون هه‌موویان بۆ ده‌ستبژێره به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان کاریان کردووه و له‌سه‌ر حسابی جه‌ماوه‌ر بوونه‌ته پاشکۆیان، به مه‌رجێک ده‌توانرا ئه‌و وزه و توانایه به کار بهێنرایه بۆ هێرشکردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کاپیتالیستétat dans la socité capitalist weiddenfeld and nicolson1969 بۆ نموونه –پڕۆژه‌ی کارگه‌ران–ی به‌ره‌ی میللی که ساڵی 1936 له فه‌ره‌نسه هه‌ڵبژێرابون، ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌ره‌ی میللی بۆ خه‌فه‌کردنی مانگرتنه‌کان و داگیرکردنی کارگه و کۆمپانیاکان له لایه‌ن کارگه‌رانه‌وه به‌کاریهێنا تا بتوانرێت گه‌رموگوڕیی خه‌باتی کارگه‌ران سارد بکرێته‌وه، ئه‌و گه‌رموگوڕی خه‌باته‌ی که کاتی خۆی بووه هه‌وێنی سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی میللی. له به‌ریتانیای گه‌وره U.K حزبی کرێکاران ساڵی 1945 هه‌ڵبژێردرا و ده‌یتوانی به چه‌ند گۆڕانێک به باشی کار بکاته سه‌ر خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه، که‌چی حه‌وته‌یه‌کی دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتوه‌رگرتن هێزێکی سه‌ربازی نارد بۆ لێدانی کرێکارانی مانگرتوو له dokers به‌و جۆره حزبی کرێکاران درێژه‌ی دا به ڕێبازی کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کان. ئه‌و خاڵانه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ناکرێت ده‌سه‌ڵات بێلایه‌ن بێت هه‌روا له هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا. به‌و لۆجیکه‌ی که ده‌سه‌ڵات له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بێلایه‌ن نییه، بوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان نه فه‌رزه‌ن نه پێویستن، چونکه هه‌ڵبژێردراوه‌کان چی‌یان مه‌به‌ست بێت ئه‌وه ده‌که‌نه یاساکان و ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن، له‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵات لایه‌نگیریانه، ئیتر هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه که داویانن به جه‌ماوه‌ر هه‌موویان پووچه‌ڵن و ده‌سه‌ڵاتیش هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کی له‌خۆنه‌گرتووه له‌و بواره‌دا. جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ده‌نگدان مافی هه‌مووانه به تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌دا که دیموکراتیه‌ت تیا یاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت، که‌چی تا دێت به‌ره‌ی ده‌نگنه‌ده‌ران به‌رفراوانتر ده‌بێت، خه‌ڵکی زۆر گرنگی پێناده‌ن و به جدی وه‌ریاننه‌گرتووه. له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی تری به‌ناو دیموکراتی به باشی دیاره که به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆر که‌مه و خه‌ڵکی گه‌رموگوڕ نین.
لێره‌دا پێویسته ئه‌وه بخه‌ینه ڕوو که زۆر ئه‌نارکیست هه‌ن بڕوایان وایه که جیاوازییه‌کی گه‌وره هه‌یه له نێوان ده‌نگدان بۆ حکومه‌تێک و ڕیفراندۆمدا هه‌یه. لێره‌دا مه‌به‌ستی ئێمه زیاتر قسه‌وباسه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه باوه‌کان وه‌ک ئامرازێک بۆ گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی. ڕیفراندۆمه‌کان زیاتر نزیکه له فکری ئه‌نارکیزم و خه‌باتی ڕاسته‌وخۆوه، بێگومان ئه‌وه‌ش بێ تڵپه و پۆخڵه‌وات نییه، به‌ڵام گه‌لێک چاکتره له هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌تمه‌دارێک بۆ ده‌سه‌ڵات که هه‌موو چوار ساڵ جارێک تازه ده‌کرێته‌وه.
مه‌رج نییه ئه‌نارکیسته‌کان دژی هه‌موو به‌شداریکردنێک بن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، باکۆنین وا بیری کردۆته‌وه که ده‌شێ هه‌ندێک جار به‌شداریکردن سوودمه‌ند بێت، به تایبه‌تی له ناوچه بچووکه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کاندا بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌کاندا، تا بتوانرێت به‌وه ئه‌رکێکی زیاتر بخرێته سه‌ر ئه‌رکه‌کانی تر écologistes sociaux به هه‌ل ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌یان قۆسته‌وه به‌و جۆره‌یmurry bookchin پیاده‌ی کرد. پێویسته ئه‌نارکیسته‌کان به‌شی خۆیان هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌کاندا و ئه‌و تاکتیکه به کار بهێنرێت بۆ دروستکردنی ئه‌نجومه‌نه ئۆتۆنۆمه‌کان، هه‌روا پێویسته ئه‌نارکیسته‌کان پاڵپشتی ئه‌و جۆره کارکردنه بن له شار و ناوچه‌کاندا، هه‌روا له‌سه‌ر ئاستی ناسیۆنالیش.
دیموکراته‌کان به جۆرێکی خراپ په‌خشانی دیموکراتییه‌تیان شێواندووه، که هه‌ندێ جار دیموکراتیه‌ت به مانای (پڕوپاگه‌نده‌ی گشت)یش دێت.
ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێ خۆش ده‌کرێت بریتییه له گه‌نده‌ڵیی کاندیداکان و ده‌ستبازیکردنه به زانیارییه‌کانه‌وه که حزبه ڕامیارییه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، خۆشکردنی زه‌مینه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی زۆری ده‌وێت، ئه‌و پڕوپاگه‌نده گشتییه‌ش وه‌کو وتمان به مانای دیموکراتیش دێت. پڕوپاگه‌نده‌ی گشتی هێنده‌ی گرنگی ده‌دات به ده‌رخستن و گه‌وره‌کردنی که‌سایه‌تیی کاندیداکان هێنده گرنگی نادات به پرۆسه‌که خۆی، ئه‌مه‌ش گه‌ر شتێک بگه‌یه‌نێت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هه‌ڵبژاردنه‌کان له پرۆسه‌یه‌کی ڕامیارییه‌وه کراوه به جوانکردن و هه‌ڵبژاردنی که‌سایه‌تییه‌کان. بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته هه‌روا به زه‌قی ده‌رنه‌که‌وێت حکومه‌ت پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر خه‌رج ده‌کات بۆ په‌رده‌پۆشکردنی. بڕوانه: section D.3ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا بۆته هۆیه‌کی تر بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان لای ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه و هه‌ڵبژاردنی خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ بۆ گۆڕانکاری و دروستکردنی ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی تر.
له بناغه‌دا مافی ده‌نگدان گونجاوه له‌گه‌ڵ بار و سیستمی ئێسته‌دا، سۆسیالیستی ئازادیخوازی libértaire سکۆتله‌ندی جه‌یمس کێلمان james kelma ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌رقاڵی ئه‌وه بووه و وتویه‌تی به قسه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌چوونی 85%ی ده‌نگده‌ران هۆکه‌ی هۆیه‌کی ڕامیارییه، که له‌ڕاستیدا وا نییه، له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌یه که پرۆسه‌ی ده‌نگدان گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ماوه لای خه‌ڵکی و خه‌ڵکی ئاره‌زوومه‌ندانه ڕۆژی ده‌نگدان نایه‌وێت ئه‌و زه‌حمه‌ته بکێشێت و بچێت بۆ ده‌نگدان. تۆمارنه‌کردنی ته‌نها ده‌نگێکیش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سیسته‌م ده‌گه‌یه‌نێت، ڕه‌فزکردنی ده‌وڵه‌تیش ده‌گه‌یه‌نێت، چونکه ده‌وڵه‌ت به‌شێکی توندوتۆڵی سیستمه‌که‌یه.
ده‌نگنه‌دان به که‌سێک یا به‌حزبێک یا لایه‌نێک ده‌نگنه‌دانه به ئامێره‌که، مه‌به‌ست له ئامێره‌که ده‌سه‌ڵاته بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ته. بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌ت، پێویسته حکومه‌ت گۆڕانی تیادا بکرێت و ئاڵوگۆڕ بکرێت. به واتایه‌کی تر ده‌ستاوده‌ستی پێ بکرێت. خۆ گه‌ر بێت و به پێچه‌وانه‌وه بێت ئه‌وا پاساوێک نییه بۆ بوونی حکومه‌ت، ده‌بێت بێ یه‌ک و دوو لێکردن هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
بوون و به‌رده‌وامی ئه‌و ئامێره –حکومه‌ت– به‌نده به گۆڕانه ڕامیارییه‌کانه‌وه، هه‌ربۆیه ڕێگه ده‌درێت به جه‌ماوه‌ر ئاماده‌ی گۆڕه‌پانی ڕامیاری بن، له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان خه‌ڵکی هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه فێر ده‌کرێن که ده‌نگدان مافه و ئه‌رکیشه له هه‌مان کاتدا، زۆرجار بۆ ڕاهێنان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێک یا هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی فه‌رمانگه و ئه‌وه کراوه‌ته به‌شێکی گه‌وره له کاری په‌روه‌رده بۆ داهاتوو. له‌و بواره‌دا واته بواری هه‌ڵبژاردن برین مارتینbrin martin ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتویه‌تی/ هه‌ڵبژاردنه‌کان له پراکتیکدا بۆ خزمه‌تکردنی خاوه‌نێتیی تایبه‌تی و کاری سه‌ربازی و سه‌پاندنی سه‌روه‌ریی نێره‌کانه، هه‌ڵبژاردنه‌کان هیچ کاتێک نه‌بوونه‌ته مه‌ترسی و ناشبنه مه‌ترسی له‌سه‌ر هیچکام له‌مانه: خاوه‌نێتیی تایبه‌تی، کاری سه‌ربازی و ده‌سه‌ڵاتی سوڵتانی ڕه‌گه‌زی نێر. بێنیامین گینسبێرگ benjamin ginsberg له گۆشه‌یه‌کی تره‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌کان خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن، به‌ر له هه‌موو شتێک مافی ده‌نگدان بۆ شه‌رعیدانه به ده‌سه‌ڵات، کاتێک پله‌ی گرنگیدان به هه‌ڵبژاردنه‌کان داده‌به‌زێت ده‌سه‌ڵات گرنگی زیاتر به‌و بواره ده‌دات و میدیای بۆ ده‌خاته گه‌ڕ به جۆرێک که مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن له بیر خه‌ڵک نه‌چێته‌وه. له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕۆڵی جه‌ماوه‌ر یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له کاته هه‌ستیاره‌کاندا، بۆ نموونه کاتی جه‌نگ و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌کان، حکومه‌ت خۆی ده‌بێته چاو‌دێر و ڕێکخه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کان. ئه‌وه‌ش ده‌کرێته باشترین فۆرمی شه‌رعیی هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌شداریکردن، حاڵه‌تی چاودێریکردن و ڕێکخستنی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه حاڵه‌تێکه، ده‌شێ ببێته هۆی دروستبوونی کارکردنی نهێنیی چه‌ند گرووپێک که کاری نهێنی ئه‌نجام بده‌ن دژی حکومه‌ت و هه‌ڵبژاردنه‌کانی. کارکردنی نهێنیی ئه‌و گرووپانه لای زوربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ر ناشه‌رعی وقێزه‌ونن، دروستبوونی گرووپه‌کان و پیاده‌کردنی کاری نهێنیش ده‌بێته مایه‌ی دابڕان له بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که و مه‌ترسی ئه‌وه دروست ده‌کات ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه لا بدات و به لا ڕێدا بڕوات و ڕادیکالتر نه‌بێت. ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌کانی حکومه‌ت، که ئێمه ملکه‌چ و پابه‌ندی سیستمی هه‌ره‌می بین بێهێز و ده‌سته‌وه‌ستان بین و مه‌سه‌له گرنگه‌کانمان واز لێ بهێنین بۆ پسپۆڕه به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان، واته بۆ ده‌سه‌ڵات.
ئه‌نارکیسته‌کان ڕه‌خنه له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌گرن و دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه، چونکه هاووڵاتیان ده‌خه‌نه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه که وا بزانن حکومه‌ت به‌سووده و ده‌توانێت خزمه‌تکاری خه‌ڵک بێت. مارتین martin باسی ئه‌وه‌ی کردووه و وتویه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌ره‌و ڕووی به‌رگرییه‌کی به‌هێز بووه‌وه، خه‌ڵکی دژی ئه‌وه بوون باج بده‌ن، بکرێن به سه‌رباز، ملکه‌چی ئه‌و یاسایانه بن که حکومه‌ته نیشتمانییه‌کان ده‌ریانده‌کردن، هه‌روه‌ها دژی هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی ده‌نگدان و به‌رفراوانکردنی بوون که تا ده‌هات ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕه‌گی داده‌کوتی تا ئه‌و ڕاده‌یه خه‌ڵک بڕوا به ده‌وڵه‌ت بکات و ده‌توانێت به کاری بهێنێت بۆ خزمه‌تی خۆی، جگه له‌وه به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بووه هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی دژایه‌تیکردنی باجه‌کان و خزمه‌تی سه‌ربازی و هه‌موو یاساکان که حکومه‌ته‌کان ده‌ریانده‌کردن. op ;cit ;126 به‌و جۆره له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌نگدان شه‌رعیه‌تی به‌خشی به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌یه به‌شداریکردن هه‌لومه‌رجه‌کانی پاراستن و پێشکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی خوڵقاند. گینسبێرگ ginsberg ده‌ڵێت فکری به‌شداریکردن به جۆرێک بۆته ئامرازی کۆنترۆڵکردن له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، خه‌ڵکی ناتوانن فکری به‌شداریکردن هه‌روا به ئاسانی له بیر خۆی بباته‌وه یا بیخاته خانه‌ی گومانه‌وه.les conséquences de constent op ;cit ;241 لای ده‌وڵه‌ت به‌شداریکردنی ڕامیاری گرنگییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک هه‌ڵخه‌ڵتێنێت ماهیه‌ت و ناسنامه‌ی خۆی به ده‌وڵه‌ت پێوه‌ر بکات و تیایدا بتوێته‌وه، تا ده‌وڵه‌ت بتوانێت بیکاته پاساوی باروزروفی باو، هه‌روا ده‌توانرێت بکرێته چه‌کێک بۆ پیشاندانی ئه‌وه که ده‌وڵه‌ت بێلایه‌نه. هه‌روه‌ها ده‌کرێته پیشاندانی حزبه‌کان و نوێنه‌ره‌کانی ناو بیرۆکان، مه‌کته‌به‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، که حه‌ز و ئاره‌زووی خه‌ڵک خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش ده‌که‌نه ده‌لاله‌تی ئه‌وه که خه‌ڵکی خۆی ژیانی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات و کۆنترۆڵی ده‌کات. هه‌ڵبژاردنه‌کان خه‌ڵکی له یه‌کتر ده‌پچڕێنێت و ئاژاوه دروست ده‌کات، خه‌ڵکی ده‌دات به گژی یه‌کدا، هه‌لومه‌رجێکی وا دروست ده‌کات تا وا پیشان بدرێت که به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌ڕێوه‌براوان ته‌با و هاوڕێگه و هاومه‌به‌ستن، سه‌رباری ئه‌وانه هه‌موو ده‌نگده‌ران له به‌شداربووانی کارامه و کاریگه‌ره‌وه ده‌کاته ته‌ماشاکه‌ران، واته جه‌ماوه‌ر تا ئه‌و کاته به‌شداره و حسابی بۆ ده‌کرێت که ده‌نگه‌کانیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌و بیروبۆچوونانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نن که دیکتاتۆریه‌ت یا ترووسکه‌ی مه‌لیکی باشترن. ئه‌نارکیسته‌کان له‌گه‌ڵ باکۆنین یه‌ک ده‌گرنه‌وه که وتویه‌تی خراپترین کۆمار هه‌زاره‌ها جار باشتره له ڕازاوه‌ترین مه‌لیکی cité guerin anarchism، ئه‌و بۆچوونه‌ی باکۆنینیش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان ڕه‌ت ناکه‌نه‌وه، ئه‌مه له کاتێکدا که ته‌واو به‌وه هۆشمه‌ندن که ئامرازی کاریگه‌رتر هه‌یه بۆ خه‌باتکردن.
سه‌رچاوه‌ی ده‌قه فه‌ره‌سییه‌که‌ی: http://faqanar.free.fr/faqanar/secJ2.html#secj22
سه‌رچاوه‌ی ده‌قه ئینگلیزییه‌که‌ی: http://anarchism.ws/faq/secJ2.html#secj22
Be the first to comment.