بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان پشتیوانی له ده‌نگنه‌دان ده‌که‌ن و کاراییه‌کانی چین؟
(J.2.5) بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان پشتیوانی له ده‌نگنه‌دان ده‌که‌ن و کاراییه‌کانی چین؟
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
له بناغه‌دا پاڵپشتیکردنی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ ده‌نگنه‌دان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که کاری ده‌نگدان جێبه‌جێکردنی حه‌ز و ئاره‌زووی ئه‌وانه؛ واته سیاسه‌تمه‌دارانه. ئه‌وه‌ش دژی پرانسیپی ئه‌نارکیزمه.
Emma godman les anarchistes et électionvangurad111.jun jullet.135.p گه‌ر ئێوه هه‌ره‌می و پله‌یی حکومه‌ت ڕه‌ت بکه‌نه‌وه، ئاشکرایه که حکومه‌ت به‌شداریی سه‌ره‌کی و کاریگه‌ری سیستمه‌که‌یه، گه‌ر حکومه‌تتان هه‌ڵبژارد له سووکایه‌تیکردن و جنێودان به پرانسیپه‌کان زیاتر هیچی تر ناگه‌یه‌نێت..1936.p لویژی گالانی lugi galani وتویه‌تی که‌سێک له ڕووی ڕامیاریه‌وه له‌و ئاسته‌دا بێت که بتوانێت ڕابه‌ره‌که‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت، یا به‌پێچه‌وانه‌وه خۆی ببێته ڕابه‌ری ئه‌وان.la fin de anarchisme.p37 به واتایه‌کی تر له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نارکیزم هه‌موو بیروبۆچوونێکی سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتخوازی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، سه‌روه‌ری و ده‌ستبڵندیی سیاسه‌تمه‌داران، به‌وانه‌شه‌وه که گوایه خاوه‌ن به‌هره‌ی ڕزگارکردنی ئێمه‌شن. ئه‌مه ئه‌و حکومه‌ت و حکومه‌تانه‌ش ده‌گرێته‌وه که خۆیان به، هه‌ڵبژاردنی ئۆتۆنۆم و ئازاد، په‌رده‌پۆش کردووه. ئێمه ده‌نگدان ڕه‌فز ده‌که‌ین، ده‌نگدان سه‌روه‌ریی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌لمێنێت، ئێمه به پرۆسه و ڕه‌فتاری ئه‌نارکی هه‌موو ئه‌رکه سه‌پێنراوه‌کان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه. پرۆسه‌ی ئه‌نارکیزمیش ئه‌وه‌یه هه‌رچییه‌ک په‌یوه‌ندی به ئازادیمانه‌وه هه‌یه خۆمان بڕیاری ده‌ده‌ین و ڕێگه به هیچ که‌س و لایه‌نێک ناده‌ین بڕیار بۆ ئێمه بدات.
ئێوه، کاتێک ده‌نگ ده‌ده‌ن، ده‌بێت ئه‌وه بزانن که ده‌نگ بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ ناده‌ن، له‌بریی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ن گۆڕانکاریتان بۆ بکرێت. ئه‌نارکیزم پێشنیاری ئه‌وه‌یه خۆتان خۆتان بن. له ڕاستیشدا ئه‌وه‌یه کاکڵه‌ی مه‌سه‌له‌که کاتێک که خۆتان بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن نه‌چن بۆ ده‌نگدان، هه‌ر به‌وه‌ش ده‌بێت که ئێوه خۆتان خۆتان بن و خۆتان چاره‌سه‌ره‌نووسی خۆتان دیاری بکه‌ن. ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگنه‌دان لای ئه‌نارکیسته‌کان له هه‌ڵوێستی دژه ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
نه‌چوون بۆ ده‌نگدان بوارێکی باش ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌نارکیزم تا بیروبۆچوونه‌کانی بخاته ڕوو و بڵاویان بکاته‌وه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. جه‌ماوه‌ر گه‌ر گرنگی بده‌ن به هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه نییه ئه‌و گرنگیپێدانه لایان بۆته خوونه‌ریتێک، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌زعه‌که باشتر له‌باره بۆ تۆمارکردنی سکاڵا یاساییه‌کانیان و ده‌رخستنی له‌یه‌کنه‌چوونی به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌کان له کاری ده‌نگداندا.
به لای ئه‌نارکیزمه‌وه ئێوه کاتێک ده‌نگ ده‌ده‌ن ده‌توانن ڕابه‌ره‌کانتان به ئاره‌زووی خۆتان دیاری بکه‌ن. له‌بریی ئه‌وه‌ی هانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن ده‌نگ بده‌ن، ئێمه پێشنیارێکی ترمان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که توانای هه‌ڵبژاردنی ئارتیکڵێکی؛ ماده‌یه‌کی تر، هه‌یه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه خۆتان به ئازادی و ئاره‌زوومه‌ندانه ڕێک بخه‌ن له‌گه‌ڵ که‌سانی تر له شوێنی کاره‌کانتان، له کۆموینه‌کان، له هه‌موو دنیادا به یه‌کسانی.
باشتر و گرنگتره که جه‌ماوه‌ر گرنگی به سیاسه‌ت بدات له‌بریی ئه‌وه که ده‌نگدان لای ببێته خوونه‌ریت بۆ پارێزگاری کاپیتالیزم. جگه له‌وانه کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ ئه‌نارکیسته‌کان تا بتوانن ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی زیندوو بخه‌نه ڕوو به‌رامبه‌ر مه‌هزه‌له ڕامیارییه‌که‌ی سیاسه‌تمه‌داران
Document us the nation-en date 10 février1997
ئه‌و دۆکیومۆنته به باشی ڕێژه‌ی سه‌دی ئاماده‌بووان و کولتووری ده‌نگدان ده‌رده‌خات.
پیشاندانی کولتووری ده‌نگدانه‌کان ئیسته ئاشکرایه. له پاییزی ڕابوردوودا کۆی به‌شداربووان له 48% بووه، به قسه‌ی چاودێرانی هه‌ڵبژاردن له کۆی400 بیرۆ و پۆستی کارگه وکۆمپانیه‌کان له واشنتۆن ته‌نها له 38% دانه‌یان ده‌نگیان تیادا دراوه. هۆکه‌شی ڕامیارییه. خه‌ڵکی گرنگییه‌کی ئه‌وتۆ ناده‌ن به هیچ کام له پاڵیوراوه‌کان candidat له 16%ی بێزاره له سیستمی ڕامیاری، له 15%ی پاڵێوراوه‌کان هه‌ست به بوونی خۆیان ناکه‌ن لای ده‌نگده‌ران، به‌هایه‌کی ئه‌تۆیان نه‌ماوه و گرنگیان پێ‌نادرێت. لای له 17%ی ده‌نگده‌ران، که ده‌کاته 38 ملوێن که‌س، تاقه‌تیان له سیستمی ڕامیاری چووه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌کاته ئه‌و کۆی ژماره‌یه که‌ده‌نگیان داوه به bob dol زؤربه‌ی ئه‌و ده‌نگنه‌ده‌رانه له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی ته‌وژمی ئازادیخوازدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه.
ئێمه ئه‌نارکیسته‌کان وا بیر ده‌که‌ینه‌وه زۆریی ده‌نگنه‌ده‌ران جموجووڵێکی پۆزه‌تیڤه، کاردانه‌وه‌یه که دژی نێگه‌تیڤیبوونی سیستمێکی ناڕه‌وا. ئه‌و هه‌ڵوێسته ئه‌نارکییه به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شداریکردنێکی ڕامیاری گرنگه وه‌ک لویژی گالیانی lugi galeani نوسیویه‌تی که ئه‌نارکیستی بزر و ده‌نگنه‌ده‌ر له هه‌ڵبژاردندا دژی پرانسیپی کاری نوێنه‌رایه‌تییه که لای ئه‌نارکیست ڕه‌فزکراوه، خۆی له‌خۆیدا بڕوانه‌کردن ده‌سه‌لمێنێت. ده‌وڵه‌تێک که نوێنه‌ران به شێوازێکی قێزاوی دیاریکراون.
سۆسیالیستی زانستی، واته مارکسیزم، ده‌سته‌یه‌ک له ده‌وڵه‌ت فه‌رهودی خاوه‌ن ده‌ستووری ساخته و په‌رده‌پۆشکراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی که گوایه نوێنه‌ری نیشتمانن به‌ڕێوه‌به‌ران له‌و جۆره‌ی که له هه‌موو ڕیفۆرمێک تۆقیبوون ده‌تۆقن، ئه‌وانه هێزی جه‌ماوه‌ر دژیان نه‌ده‌کرا و ناکرێت شێوازی، کاری ڕسته‌وخۆ، نه‌بێت له خه‌باتی چینایه‌تیدا، که خۆی قه‌واره‌ی شۆڕشگێڕانه دیاری ده‌کات بۆ ئه‌و کاره واته کاری ڕاسته‌خۆ که ئه‌نارکیزم به باشترین و گونجاوترین ئامرازی ده‌زانێت بۆ ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی په‌نگخوارد له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه تاک و کۆمیونه‌کاندا.
ئه‌نارکیسته‌کان تا ئیسته‌ش بیروبۆچوونیان وایه که کارگه‌ران ده‌توانن به‌رژه‌وه‌ندییه ڕامیاری و کاروباری به‌ڕێوه‌بردنی خۆیان بگرنه ده‌ست. به واتایه‌کی تر توانا و وزه‌ی ئۆتۆڕێکخستن و به‌ڕێوه‌بردنیان پێیه.la fin de anarchisme pp 13.1
ئاماده‌نه‌بوون و ده‌نگنه‌دان گرنگی –ئۆتۆجموجووڵ– دواتریش –ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی– پیشان ده‌دات، ئه‌وه جگه له کاریگه‌ری له ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه. ده‌نگنه‌دان ئه‌وه‌ش پیشان ده‌دات که جه‌ماوه‌ر ده‌نگ نادات به ده‌وڵه‌ت چونکه لایه‌نگره و حكومه‌تی له ئامێز گرتووه و پارێزگاری ده‌کات، هه‌روه‌ها ده‌ریده‌خات که به‌شێک له خه‌ڵک گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه که هیچ گۆڕانێک ڕوو نادات له‌ژێر کاریگه‌ریی خواره‌وه‌دا نه‌بێت. به واتایه‌کی تر گه‌ر فشاری خواره‌وه نه‌بێت، گه‌ر کاریگه‌ریی کاری ڕاسته‌خۆ نه‌بێت، دژی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان. هه‌روه‌ها خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارن و ده‌نگدان ده‌خاته ژێر باس و لێکۆڵینه‌وه‌وه و به مه‌هزه‌له‌یه‌کی ڕامیاری داده‌نێت و ده‌ریشی ده‌خات که خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی سۆسیالیستییه و ئامرازێکی به‌کاره بۆ گه‌یشتن به –ئۆتۆزانیار– و پاشان گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیخوازیی ئه‌نارکی که ته‌واو هوشیار و هۆشمه‌نده. هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ شه‌رعیدانه به حکومه‌ت. ئێمه ئه‌وه‌مان یه‌کلا کردۆته‌وه که ده‌وڵه‌ت بێلایه‌ن نییه و به‌شێکی گونجاو و دانه‌بچڕاوه له‌و سیستمه‌ی که بۆته مایه‌ی هه‌ژاری، ناڕه‌وایی، ڕاسیزم، ئیمپریالیزم، سێکسیزم، وێرانکاریی ژینگه و جه‌نگه‌کان.
ناکرێت ئه‌و ئامێره که کۆڵه‌که‌ی ئه‌ستووری ئه‌و سیستمه‌یه که بۆته مایه‌ی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییانه چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته‌کان و که‌مێک گۆڕانکاری لێ بکرێت، هه‌ر چۆن له سه‌ره‌ک ده‌وڵه‌ته‌کانی هیچ وڵاتێک چاوه‌ڕێ ناکرێت.p kootkin reprséntant du gouvernment 7.1892
مالا‌تێستا Malatesta گرنگی به لایه‌نێکی تری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه داوه، که هه‌ندێک که‌س وتویانه ئه‌نارکیسته‌کان دژی هه‌ڵبژارد و ده‌نگدانن، ئه‌ی بۆچی له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نه‌رمونیان و ئارامن! مالاتیستا وتویه‌تی ئه‌نارکیسته‌کان دژی هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژین، هه‌روه‌ها وتویه‌تی توندوتیژی له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌بێته هانده‌ری ده‌نگده‌ران، ته‌نانه‌ت کاریکی وا ده‌کات ئه‌وانه‌ش که نایانه‌وێت ده‌نگ بده‌ن ڕوو ده‌که‌نه سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان، هه‌روا وتویه‌تی توندوتیژی بکوژی کارکردنی سه‌ربه‌خۆیه و بکوژی خۆڕێکخستنی ئازاد و ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و ده‌بێته مایه‌ی گۆڕینی ئاڕاسته‌که‌ی و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی. ئێمه ئه‌نارکیسته‌کان کاتێک هانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ین نه‌چن بۆ ده‌نگدان ته‌واو هۆشمه‌ند و هۆشیارین به‌وه که کاری هاندان و پێشڕه‌ویکردن کاری ڕێباز و مه‌زه‌بێکی تره نه‌ک هی ئێمه، لێره‌دا ڕوون و ئاشکرایه مه‌به‌ست له چ ڕێباز‌و مه‌زه‌بێکه؟
Be the first to comment.