ئه‌و کاراییانه چین، که ڕادیکاڵه‌کان به‌کاریان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌هێنن؟
(j.2.6 ) ئه‌و کاراییانه چین، که ڕادیکاڵه‌کان به‌کاریان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌هێنن؟
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
هه‌ندێک له ڕادیکاله‌کان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ شیکردنه‌وه‌کانی ئێمه‌دا ده‌رباره‌ی سنووری هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگدان جووت و هاوڕا بن، به‌و مه‌رجه ئێمه –خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ– بگونجێنین له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارنه‌کاندا.
ئه‌وان له‌و بواره‌دا بوونه‌ته خاوه‌نی داهێنانێکی تر، لایان وایه به‌زاندنی سنووری هه‌ڵبژاردنه‌کان –ئۆتۆجموجووڵ– به‌هێز ده‌کات، لای ئه‌وان به‌هێزبوونی ئۆتۆجموجووڵیش هۆیه‌که له هۆیه‌کانی به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ت و وازلێهێنانیه‌تی، واته ده‌وڵه‌ت که هه‌ر له ده‌ستی دوژمنانی کارگه‌راندا بمێنێته‌وه ئه‌وه‌ش به بیروبۆچونی ئه‌وان ناماقوڵه و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی پیاوێکی ڕاستڕه‌و سڵی لێ ناکاته‌وه ده‌رکردنی بڕیارێکه دژی کارگه‌ران، به‌ڵام گه‌ر له جێگه‌ی ئه‌و ڕاستڕه‌وه ڕادیکالێک بێت سڵ ده‌کاته‌وه و بڕیار ده‌رناکات دژی کارگه‌ران و دژی ئه‌و جۆره بڕیار و فه‌رمانانه ده‌وه‌ستێته‌وه، به واتایه‌کی تر ئه‌وان به ئێمه ده‌ڵێن نابێت دووره‌په‌رێز بین له ده‌وڵه‌ت و واز له ئامێره‌کانی بهێنین تا هه‌ر به ده‌ست دوژمنانی کارگه‌رانه‌وه بن و به ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێنیان تێدا بکه‌ن و به کاریان بهێنن، ئه‌و بیروبۆچوونه ئه‌نته‌رناسێۆنالی دووه‌م کاوتسکی، لینین پیاده‌یان کرد و هاوسه‌نگه‌ری بوون له کۆنفرانسی190 ساڵی 1899بوو که ئه‌لکسانده‌ر میله‌راند alexander milerandی سۆسیالیست چووه کابینه‌ی حکومه‌تی فه‌ره‌نسیه‌وه گوایه بۆ پاڵپشتیکردنی کرێکارانی مانگرتوو هه‌وڵی دا و داوای له حکومه‌ت کرد به هانایانه‌وه بچێت، که‌چی سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌و داواکردنه کرێکاران و خۆشی ئه‌لێکسه‌ندر نا‌ئومێد بوون و حکومه‌ت نه‌ک هه‌ر یارمه‌تیی کرێکارانی نه‌دا، به‌ڵکو په‌یتا په‌یتا هێزی پۆلیس و سه‌ربازی ته‌مێکه‌ری ده‌نارده سه‌ریان.peter neatrns syndicalisme révolutionair et du travail français p10 en1910
سه‌ره‌کوه‌زیرانی سۆسیالیست بریاند briand خۆی داوای شکاندنی مانگرتنی کرێکارانی شه‌مه‌ندنه‌فه‌ری فه‌ره‌نسی کرد، له‌و ماوه‌یه‌دا سۆسیالیسته‌کان به پڕوپاگه‌نده‌کانیان دژی ئه‌نارکیسته شۆڕشگێڕه‌کان گه‌رم و سه‌رسه‌خت بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان خه‌باتیان ده‌کرد تا کرێکاره‌کان ببنه خاوه‌نی نوێنه‌ره‌کانیان له خۆیان و خاوه‌نی هێزی خۆیان بن له به‌رگریکردندا له کاتی مانگرتنه‌کاندا و به‌ته‌مای که‌سانی تر نه‌بن نوێنه‌رایه‌تیان بکات.
کاتێک حکومه‌تی حزبی کرێکاران له به‌ریتانیا به‌سه‌ر ده‌که‌ینه‌وه، ساڵانی1945-1951، هه‌مان ڕه‌فتار ده‌بینین که چۆن ئه‌وانه‌یان که سه‌ر به باڵی چه‌پ بوون هێزیان به کار ده‌هێنا دژی مانگرتنه‌کان، هه‌ر یه‌که‌م ڕۆژ که ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرت بۆ ڕۆژی دوایی ده‌ستیان کرد به به‌کارهێنانی هێز به‌رانبه‌ر کرێکارانی مانگرتوو له dokers. ئه‌و ڕه‌فتاڕانه‌ی حکومه‌تی حزبی کرێکاران به کاری ده‌هێنان دژی کارگه‌ران به مه‌به‌ستی تێکشکانی مانگرتنه‌کانیان دڕندانه‌تر بوون له ڕه‌فتاره‌کانی کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کان. گه‌ر ئه‌و ڕادیکالانه باش له سروشتی ده‌وڵه‌ت بگه‌یشتنایه، له‌وه‌ش ده‌گه‌یشتن که ئه‌وان سوودمه‌ند نین له هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامه‌کانیان، ئه‌وان باش له‌وه نه‌گه‌یشتوون که ده‌وڵه‌ت به‌رتیلخۆر و به‌رتیلده‌ره به تایبه‌تی له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ڕادیکاله‌کان سه‌ودا و حه‌زیاری ئه‌وه‌ن ئه‌و کار و پڕۆژانه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن که له‌وه‌وپێش ڕاستڕه‌وه‌کان ده‌ستیان پێکردوون.
به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هیچی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه له‌وه زیاتر که ڕقوکینه‌ی کارگه‌رانی به‌هێزتر و ئه‌ستوورتر کردوه له سۆسیالیزم، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو کارگه‌ران نا‌ئومێد و بێبه‌ش بوون له ئه‌نجامه‌کانی. به‌و مێتۆده، واته به‌شداریکردن له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تدا، هه‌رده‌م سۆسیالیزم نوشستی زیاتری به خۆوه دیوه و هێناوه، چونکی سۆسیالیسته‌کانی چه‌ک کردووه و دایماڵیون له کاری ده‌ستپێشخه‌ری و داهێنانی سۆسیالیستی، هه‌روه‌ها بۆته مایه‌ی بێبه‌هاکردنی بیرکردنه‌وه‌ی پشتبه‌خۆبه‌ستن، ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته به‌هێزکردنی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه که گۆڕانکارییه‌کان له سه‌ره‌وه دێن و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان ده‌یخوڵقێنن بۆمان.
ئه‌لکسانده‌ر بێکمان Alexander bekman وتویه‌تی سه‌ره‌تا سۆسیالیسته‌کان وتیان سیاسه‌ت به کار ده‌هێنین بۆ پڕوپاگه‌نده له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، له‌و کاره‌دا به‌شی خۆیان گرته ئه‌ستۆ که گوایه بۆ به‌رگریکردنه له سۆسیالیزم له کاتی مه‌ترسیدا، که‌چی هێنده‌ی نه‌برد کردیان به‌وه که هه‌ڵه نییه و ده‌بێت هه‌موو ئامرازێک به کار بهێنرێت بۆ گه‌یشتن به ئامانج، واته گه‌یشن به ئامانج پاساوی به‌کارهێنانی هه‌موو ئامرازێکه. به‌و جۆره سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردنیان له ئامرازه‌وه کرد به ئامانج. ئه‌مه‌ش گه‌ر شتێک بگه‌یه‌نێت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وانه له‌پڕ و شه‌و و ڕۆژێکدا نه‌بوون به خیانه‌تکار، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خاوه‌نی سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان بوون.
ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵه و دروستکه‌ریشیه‌تی
هه‌ڵبژێراوێکی سۆسیالیست، له‌گه‌ڵ هه‌موو نێتپاکی و گه‌رموگووڕییه‌کیدا، خۆی ده‌بینێته‌وه که ده‌سه‌پاچه و بێتوانایه و هیچی پێ ئه‌نجام نادرێت، هێدی هێدی هه‌موو هه‌ڵبژێراوه سۆسیالیسته‌کان خۆیان خۆیانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که له‌چاو هه‌ڵبژێراوه‌کانی تردا له کۆمه‌ڵێک گاڵته‌جاڕ و تیزپێوه‌کراو زیاتر هیچی تر نین و خه‌ڵکی گوێ له قسه‌کانیان ناگرن و ساڵه‌کان تێده‌په‌ڕن و تاقیکردنه‌وه‌کان دووباره ده‌بنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان توانینێتیان کارێکی ئه‌وتۆ ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که تیایاندا هه‌ڵبژێراون، تا وایان لێدێت له‌گه‌ڵ گێژه‌ڵووکه‌ی یاسادانانه‌کاندا خول ده‌خۆن و ده‌ست ده‌که‌ن به گه‌شتوگوزار و سه‌فاهه‌ت له‌پاڵ کارێکی ئاسان و مووچه‌یه‌کی زۆر باش‌دا، وه‌کو له‌پێشه‌وه وتمان نازداریان ده‌که‌ن و ده‌یانخه‌نه ناز و نیعمه‌ته‌وه.
هه‌ڵبژێراوه سۆسیالیسته‌کان، هه‌ڵگرانی ماهیه‌تی ئامێره ڕامیارییه‌که‌ن، تا دێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامه‌کانی ده‌گونجێن و ده‌بنه کۆنسه‌رڤاتیست و به زه‌بری هه‌لومه‌رجی پێکهاته‌ی خۆیان و وه‌زعه‌که ده‌ست ده‌که‌ن به پاشه‌کشێ و پشت ده‌که‌نه ئازار و زه‌حمه‌تی کارگه‌ران، ئه‌و پاشه‌کشه‌یه‌ش له‌ناو که‌شوهه‌وای فه‌وزا بۆرژوازییه‌که‌دایه. له‌ڕاستیدا خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا زیاتر هیچی تر نییه، به وته و زمانی خۆیان ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن (پراکتیک)ه له واقعدا و بریتییه له نوقمکردنی هۆشمه‌ندی و مه‌له‌کردن به پێچه‌وانه‌ی ته‌وژمی ڕووباره‌وه و بوونه به په‌رژینی کاپیتالیزمqu ;est –ce que anarchisme ؟
ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که ده‌سه‌ڵات سۆسیالیسته‌کانی گه‌وزاندووه و ئامرازه‌کانی ئه‌وانی ئیفلیج کردووه و پاشه‌کشه‌ی پێ کردوون. ئێمه له‌گه‌ڵ باکۆنین هاوڕاین که ساڵی1870 وتویه‌تی سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان که سۆسیالیسته‌کان موماره‌سه‌ی ده‌که‌ن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فکری سه‌رکاره‌کانه که ته‌واو تێکه‌ڵ به ژیان و فه‌زای بۆرژوازی بوون و له بۆرژوازی خۆی خراپترن.la philosophie politique de bakounine.p.216 مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماند هه‌روه‌ک چۆن سه‌لماندی که مارکسیزم ده‌بێته ده‌وڵه‌تی ده‌ستبژێراوان.
له مێژوودا ئه‌و نموونانه زۆرن که چۆن حزبه ڕادیکاله‌کان به تایبه‌تی سۆسیال دیموکراته مارکسییه‌کان بوونه‌ته به‌شێک له سیسته‌م، هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌وه ئه‌و حزبانه و دواتریش حزبی سه‌وز ده‌که‌ونه بانگه‌شه‌کردن بۆ خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و کارکردنی زیاتر تا ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات، کاتێکیش ده‌یگه‌نێ ئه‌و مه‌سه‌لانه هه‌موو له بیر خۆیان ده‌به‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی لای ئه‌و حزبانه گرنگه ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان بکه‌نه ئامرازێک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆچوونه‌کانیان.
ژا‌نێت بیێ Janet bieh ده‌ڵێت ئه‌وه لای حزبی سه‌وز به جۆرێک ڕه‌گی داکوتیوه و به‌و ئاڕاسته‌یه‌ش به کاری ده‌هێنێت که –خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ– بگونجێنێت له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
سه‌وزه‌کانی ئه‌ڵمانیا به‌رقی سه‌وزی هاتوچۆیان هه‌ڵکرد و له‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا مه‌سه‌له‌ی دروستکردنی حزبێکیان هێنایه ئاراوه، حزبێک که خاوه‌نی پرۆگرامێکی چاره‌سه‌ره مامناوه‌ندییه‌کان بێت و کردیانه په‌رده‌یه‌ک و دایان به‌سه‌ر به‌های پره‌نسیپه‌کاندا، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌و پره‌نسیپانه ته‌واو داپۆشن، هه‌رچۆنێک بێت چه‌ند پۆستێکیان ده‌ستخست بۆ تێپه‌ڕکردنی چاره‌سه‌ره مامناوه‌ندییه‌کانیان و بوونه ڕیالیست و هێزێکی به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌و کاره‌شیان له‌گه‌ڵ spd پارتی سۆسیال دیموکرات ئه‌نجام دا، واته بوونه هاوپه‌یمانی ئه‌و حزبه، ساڵی 1914 له حاڵه‌تێکی وه‌ها ده‌کرێت ئه‌و پرسیاره بکرێت ئه‌ی بۆ نا له‌گه‌ڵ Die grunen ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش هه‌مان کاریان ئه‌نجام دا.-parti ou mouvment grinling no 89 .p14 ئه‌وه‌ش بۆ به‌دبه‌ختی ده‌بێته قۆستنه‌وه‌ی پارتیزانانی کارکردنی ڕامیاری که نابێته هۆی ئه‌وه کاندیده‌کان ببنه خاوه‌ن فاکته‌ری باش و نێتپاک.
هه‌موو جارێک له‌و بواره‌دا ئه‌نارکیسته‌کان به پێچه‌وانه‌ی مارکسیه‌کان و ئه‌وانی تره‌وه شیکردنه‌وه‌یه‌کی تر ده‌خه‌نه ڕوو، تا کاره‌کته‌ری کاندیده‌کان ده‌ربخرێت. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی شیکردنه‌وه ماته‌ریالیسته‌که‌ی مارکسییه‌کان و ئه‌وانی تر له ڕادیکاله‌کان که له‌سه‌ر سه‌کۆی ئه‌و تیۆره وه‌ستاون که گوایه هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌نها تاکتیکێکی ڕامیارییه و هیچی تر، ئاوا ده‌ڵێن ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردنی پارتیزانه‌کانیانه، ئه‌وان وایانلێهاتووه هه‌موو جارێک ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه، که ده‌رس له مێژوو وه‌ربگرن تا بزانن سیاسه‌تی مامناوه‌ندی و خیانه‌تکاری چ ئه‌زیه‌تێکی ڕادیکاله‌کانی پێش خۆیانی داوه و تووشی گرفتی سه‌ختی کردوون، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌شیانه‌وه‌یه که ئه‌نارکیسته‌کان به یۆتۆبییه‌کان ده‌زانن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه ناکرێت نوقمی لیتاو بیت و پاکوته‌میزیش بیت.
سیاسه‌تمه‌داره ڕادیکاله‌کان ده‌یانه‌وێت خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ پاشکۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان بێت و خزمه‌تکاریان بێت، ئه‌وه‌شیان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه ناوه‌ندێتی بسه‌پێنن به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌که‌دا، تا وای لێ بکه‌ن کارکردن و جموجووڵ بکرێنه په‌رله‌مانی تا کاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باڵ ده‌کێشێت و ده‌کرێت به باو، نوێنه‌رایه‌تیکردنیش ته‌نها ئه‌وه ده‌هێنێته کایه‌وه که هه‌ر نوێنه‌ران چالاکن و ده‌سه‌پێنرێن و سنووره ڕامیارییه‌کان دیاری ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت بڕیاری کۆنفرانسه‌کانیش ده‌گۆڕن بۆ خزمه‌تکردنی ئاڕاسته‌ی به‌ڵێنه‌کانی خۆیان. ئه‌وانه و کارکردنی تریش ده‌خه‌نه بریی –ئۆتۆڕێکخستن– و –ئۆتۆچاره‌نووسی. ئه‌و کاره‌ش هیچ نییه له‌وه زیاتر که ڕۆڵی ڕابه‌ری leadership ده‌خرێته جێگه‌ی ڕۆڵی چین و –ئۆتۆڕێکخستنی کارگه‌ران– ده‌کرێت به ڕێکخستی تاقمێک و به‌و جۆره سیاسه‌تمه‌داره ڕادیکاله‌کان ده‌که‌ونه بواری دانانی یاساکانه‌وه و ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زاییده‌ربڕین خه‌فه ده‌کرێت و گۆڕانکاری ناکرێت و ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌وه و ئۆتۆریتێی حکومه‌ت به‌هێزتر ده‌بێت A.berkman.op.cit ;p.84 تاقیکردنه‌وه‌کانی 1870ی ئیسپانیا باشترین نموونه‌ن.
هه‌موو به‌شداریکردنێکی ڕامیاریی چینی کارگه‌ران به هه‌رچی ناو و له‌ژێر هه‌رچی په‌رده‌یه‌کدا بێت له سیاسه‌تی توێژی ڕامیاریی حکومه‌تدا، ته‌نها بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ت و ئیفلیجکردنی کاری شۆڕشگێرانه‌ی سۆسیالیستی پرۆلیتاریایه، فیدراسێۆنی لقی ئه‌نته‌رناسێۆنالی ئیسپانی لێ پێکهاتووه هه‌ڵبژێراوی کارکردنه پێویسته دووره‌وپه‌ریز بێت و له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی ڕامیاری کار بکات.dans la révoulition espanole .p.169 cité par josé pierates ;anarchistes
له‌بریی کارکردن و کۆنترۆڵکردنی ده‌وڵه‌ت به هه‌رچی بیانوویه‌که‌وه بێت ده‌بێت ئه‌نارکیسته‌کان کولتووری به‌رهه‌ڵستی و به‌رگریکردنی خۆیان بپارێزن و به‌هێزی بکه‌ن دژی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه که سه‌روه‌ری و باڵاده‌ستیی ده‌وڵه‌تی ڕاگرتووه. پرۆدۆ‌ن واته‌نی سته‌مه ئێمه ئه‌وه نه‌بینین که ده‌وڵه‌ت و چینی بۆرژوا نه‌ک هه‌ر سوودمه‌ندن، به‌ڵکو سه‌پێنه‌ری هێز و مۆنۆپۆلکردنیشن که بریتییه له ئۆتۆریتێیه‌کی مه‌زن که له‌ناو هه‌ناوی تاکه‌کانی ئه‌و پێکهاته‌یه‌دا خۆی حه‌شارداوه و خاوه‌نی هێزێکی وه‌هایه ده‌توانێت گه‌شه به کاپیتال و ده‌وڵه‌ت بکات و سه‌روه‌ری بسه‌پێنێت.
ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داره ڕادیکاله‌کان ده‌یانه‌وێ چاکسازی بکرێت له بواری کشتوکاڵی و پیشه‌سازیدا به‌و جۆره که ده‌سه‌ڵات خۆی باشه و به‌ڕێوه‌به‌ران له‌خزمه‌تیدان، واته به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵگه خۆیان به‌و ئاڕاسته‌یه کار ده‌که‌ن چاکسازی وا بکرێت که ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه حه‌ز و ئاره‌زوویانه، ئه‌وان سیاسه‌تمه‌داره‌کان له تێنه‌گه‌یشتنیانه‌وه له سروشی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کیان بۆ شێلان و خاوکردنه‌وه‌ی ماسوولکه‌کانی ده‌وڵه‌ته. ئه‌وان ده‌وڵه‌ت وه‌ک پیاوێک ده‌بینن که تێڵایه‌کی پێیه و نیازی وایه به کاری بهێنێت، لایان وایه که مه‌رجیش نییه به کاریشی بهێنێت، که به‌کاری هێنا ده‌توانین دوور خۆمان بپارێزین یا ئه‌و تێڵایه‌ی لێبسه‌نین و بیشکێنین و فڕێی بده‌ین، ئه‌وه‌ی لای ئه‌و پسپۆڕه ڕادیکالانه گرنگه ته‌نها سه‌ندنی تێڵاکه‌یه!
ئه‌نارکیسته‌کان به‌رانبه‌ر ئه‌وه وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه له‌بریی دانانی نه‌خشه بۆ لێسه‌ندنی ئه‌و تێڵایه باشتر وایه ئێمه خۆمان ڕێک بخه‌ین و هێز و تواناکانمان خڕ بکه‌ینه‌وه به جۆرێک که پێویستمان به‌و تێڵایه نه‌بێت و ده‌بێت ئه‌وه‌ش باش بزانین که هه‌موو په‌له‌په‌لکردنێک بۆ دروستکردنی ئۆرگانه ئازادیخوازه‌کان به‌فیڕۆدانی وزه و توانایه، ئه‌وانه‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌و تێڵایه وه‌ربگرن و به کاری بهێنن مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه ڕابه‌ریی ئێمه بکه‌ن و وا بکه‌ن ئێمه خۆمان هیچ ڕۆڵێکمان نه‌مێنێت و نه‌توانین پشت به خۆمان ببه‌ستین تا ئه‌و کاته‌ی تێڵاکه ده‌ده‌نه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌حزب، جا گه‌لحۆی و ساکارییه گه‌ر نه‌وترێت –مێژو ڕاسته و له‌سه‌ر هه‌قه.
Be the first to comment.