فه‌ره‌نسا، خه‌باتی چینایه‌تی به‌رده‌وامه*
سه‌لام عارف
* درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له60 ساڵه‌وه بۆ 62 ساڵ …
* چاوخشاندنه‌وه به 35 کاتژمێری کارکردنی حه‌وتانه …
* پیسکه‌ییکردن و ته‌سککردنه‌وه‌ی بواری خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی …
* ده‌ستکاریکردنی یاسای کار و بێ‌کاری …
* که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مانگه‌کانی مانگانه‌ی بێ‌کاری…
له‌و کاته‌وه که ده‌وڵه‌ت ئه‌و بواره کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی کردۆته نیشانه و گه‌ره‌کیه‌تی به جۆرێك بیانخهمڵێنێت پاره‌یه‌کی زۆریان لێ گلبداته‌وه تا دواتر به کاری بهێنێت بۆ:
– یارمه‌تیدانی بانکه‌کان …
– هاندان و به‌هێزکردنی چه‌کسازی و میلیتاریزم …
– به‌خێوکردن و قه‌به‌ترکردنی ئامێری به‌ڕێوه‌بردنی بیرۆکراتی …
له‌و کاته‌وه جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌ت هێنده‌ی تر گڕی تێبه‌ربووه و ئارامی له به‌ر هه‌ڵگیراوه و هورووژاوه و مانگرتنه‌کان کارگه‌کانیان په‌کخستووه و تینی خۆپیشاندانه‌کان، ڕۆژ دوای ڕۆژ، به‌تینتر ده‌بێت و به‌ری فراوانتر ده‌بێت و پۆل پۆل به هورژم خه‌ڵکی تێکه‌ڵی خۆپیشانده‌ران ده‌بن. خۆپیشاندانه‌کان له‌وه ده‌رچوون که ته‌نها هه‌ر خۆپیشاندانی کرێکاران بن، بوونه‌ته خۆپیشاندانی گشتیی خه‌ڵك. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پێشبینی نه‌کردبوو ئه‌وه بوو که فه‌رمانبه‌ران به‌و جۆره بچن به پیری خۆپیشانده‌رانه‌وه و له %71ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی مانگرتوو نییه پشتگیری مانگرتووه‌کان و خۆپێشانده‌ران ده‌که‌ن، هه‌واڵی مانگرتنه‌که دنیای ته‌نیووه تا ئه‌و ڕاده‌یه میدیای بۆرژوازی ناتوانێت وه‌ك خۆی باسی نه‌کات.
ئه‌و مانگرتن و خۆپیشاندانانه تا ساته‌کانی نووسینی ئه‌م دێڕانه 19ی ئۆکتۆبه‌ر جمه و زرمه‌یان دێت. ئه‌مڕۆ له 269جێگه‌ی جیاواز خۆپیشاندان بووه، سێ ملوێن و پێنج سه‌د هه‌زار که‌س به‌شداری مانگرتنه‌کان و خۆپیشاندانه‌کانیان کردووه. به‌ره‌ی ململانێ و خه‌باتی چینایه‌تی جمه‌ی دێت و شه‌ڕ گه‌رمه له هه‌موو قۆڵێکه‌وه و حزبه سیاسییه‌کانیش سه‌رقاڵی دنیا گچکه‌که‌ی خۆیانن و له مشتومڕی ئه‌وه‌دان کێ بکرێته کاندیدای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری داهاتوو، جارجاریش به غه‌مزه‌ی چاو ئاوڕێك له کڵپه‌ی ئه‌و ئاگره ده‌ده‌نه‌وه و له دواشیکردنهوهیاندا خه‌تاکه ده‌که‌نه خه‌تای ته‌نها یه‌ك که‌س، وه‌کو ئه‌و بارودۆخه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی نه‌بێت به سروشتی سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریهکهوه!!
دوور نییه که‌سێك هه‌واڵی سه‌ندیکا ملیوانسپییهکان بپرسێت له‌م هه‌را و جه‌نجاڵه‌دا!
ڕاسته ئه‌گه‌ر بڵێم که سه‌ندیکاکان پشیپشیکهرن بۆ خاوه‌نکاران و ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین که فه‌ره‌نسه ڤۆلکانێکی سست و خه‌وتوو نییه، هه‌ڵچوون و ته‌قینه‌وه وه‌ك زۆر بابه‌ت و مه‌سه‌له‌ی تر له دێرزه‌مانه‌وه بۆته به‌شێك له کیوتویم -coutume- جا هه‌ڵچوون و ته‌قینه‌وه‌ی خۆخۆیی به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و کیوتومهیه، ته‌قینه‌وه و هه‌ڵچوونی ئه‌مجاره‌ش وه‌کو جاره‌کانی تر خۆخۆییه و له داهێنان و ده‌ستپێشخه‌ری جه‌ماوه‌ر خۆیه‌تی. واته، بڕیار بڕیاری خواره‌وه‌یه بۆ سه‌ره‌وه، سه‌ره‌وه‌ش ناچاره ملی ڕێ بگرێت، به واتایه‌کی تر، ده‌مێکه کاتی پاشکۆییی کوێرانه به‌سه‌رچووه، سهروهریچێتی و پێشڕهویچێتی باوی نه‌ماوه، پراکتیزه‌کردنی له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نی به‌سه‌رچوودا ئه‌ویش به‌سه‌رچووه و ده‌مێکه خه‌باتگێڕی بۆته خه‌باتی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه.
ئێسته کاتی ئه‌وه هاتووه بپرسین: ئایا سیاسه‌تمه‌داره پله‌وپایه به‌رزه‌کانی ده‌وڵه‌ت هێنده گه‌لحۆن و دهوایهکیان پێ نییه بۆ ئه‌م ده‌رد و به‌ڵایه که به‌ره‌و ڕووی بوونه‌ته‌وه؟
نه‌خێر گه‌لحۆ نین ئه‌و ده‌وای ده‌رده‌یان پێیه و خه‌ریکی به‌کارهێنانین له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه! ده‌ی که‌واته کامه‌یه؟
* ده‌وڵه‌ت له بواری مانگرتن وخۆپیشاندان شکاندندا بابهعهمرهیه وخاوه‌ن ئه‌زموونێکی گه‌وره‌یه، یه‌که‌م هه‌نگاوی بۆ سه‌رکه‌وتن خستنه‌گه‌ڕی سیاسه‌تی
(جیاوازیدروستکردن به‌فه‌ڕه) چۆن؟
به داخه‌وه ڕاستییه‌ك هه‌یه هه‌ندێك نایزانن،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه فه‌ره‌نسا وه‌ك هه‌موو وڵاته پیشه‌سازییه‌کانی تر کاتی هه‌رزانبوونی نه‌وت ده‌بێته کڕیار و کاتی گرانبوونیشی ده‌بێته فرۆشیار، واته ده‌وڵه‌ت قاچاخچی و جامبازه، ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسی خاوه‌نی هه‌زاران ملیار لیتر به‌نزین و گازوایلی خه‌وتووه، ئه‌مڕۆ که 12 پاڵاوگه‌ی زه‌به‌لاحی پترۆڵ داگیرکراون، کرێکاران ناهێڵن دڵۆپێك شله بچێته ناو ئه‌و پاڵاوگانه‌وه و دڵۆپێکیش شله بێته ده‌ره‌وه، به‌م جۆره 4000 به‌نزینخانه به‌نزینیان تێدا نییه و خه‌ڵکی عه‌وداڵی سووته‌مه‌نییه، که‌چی ده‌وڵه‌ت دڵۆپێك له به‌نزین و گازوایله‌که‌ی خۆی نافرۆشێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماننهگرتووان بکات به گژی مانگرتوواندا و ڕووڕه‌شیان بکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌ت هه‌ر نائومێده، چونکه به‌کارهێنه‌ران پشتی مانگرتووان ناده‌ن له ئه‌رز و ده‌ڵێن مانگرتووان مافی خۆیانه و له‌سه‌ر حه‌قن، به‌و جۆره ده‌وڵه‌ت سیاسه‌ته‌که‌ی بڕ ناکات و ناخوات، لای خه‌ڵکی پشتی مانگرتووان ده‌گرن و پشتیان کردۆته ده‌وڵه‌ت. به کوردی و به کورتی، ململانێ و خه‌باتکردن گه‌رم و به‌رده‌وامه و ده‌وڵه‌تیش نا‌ئومێد و له‌وه ناچێت که‌سی بۆ بکرێ به گژی که‌سدا. ئه‌و نائومێدی و ههراسبوونهی ده‌وڵه‌ت له ڕووخسار و قسه‌کانی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تدا –نیکۆلا سارکۆزی–دا به باشی دیار بوو. ئه‌و دوێنێ شه‌و له ته‌له‌فزێۆن وتی: “من له خه‌م و دڵه‌ڕاوکێی خه‌ڵکی ده‌گه‌م و مافی ڕه‌وای خۆیانه مان بگرن، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌یان نییه خه‌ڵکی مه‌حروم بکه‌ن له به‌نزین و گازوایل و ڕێگهگریان بن نه‌هێڵن بچن بۆ کار، ئێمه ڕێگه ناده‌ین له‌مه زیاتر بخایه‌نێت.” دیاره که قسه‌کانی بۆنی شه‌ڕ و خوێنیان لێ دێت، ئێسته باس له نه‌خشه‌وپلانی به‌کارهێنانی هێزی جه‌ندرمه ده‌کرێت بۆ ئازادکردنی!! پاڵاوگه‌کان (خه‌ریکی ئه‌م نووسینه بووم هه‌واڵم بیست که هێزی جه‌ندرمه‌یان ناردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی لێ که‌وتۆته‌وه.)
** هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، واته پراکتیزه‌کردنی سیاسه‌تی (جیاوازیدروستکردن به‌فه‌ڕه) ده‌وڵه‌ت کارتێکی تری پێیه و یاری پێ ده‌کات، جاران وا باو بوو که له کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا پۆلیس خۆی یا که‌سانی به‌کرێگیراوی خۆی به کار ده‌هێنا بۆ کاری گێره‌شێوێنی و ئاژاوه‌نانه‌وه، شتیان ده‌شکاند و دهسووتاندو ده‌دزی بۆ سووکردنی مانگرتووان و خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام ئێسته پۆلیس ده‌زانێ ئه‌و شێوازی ڕووڕهشکردنه ئاشکرا بووه، ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ر شانی خۆی لابردووه، به شێوازێکی تر ئه‌نجامی ده‌دات. چۆن؟
شاراوه نییه که کاتێك مانگرتنه‌کان و خۆپیشاندانه‌کان به‌رفراوان و به‌هێز و ڕادیکالتر ده‌بن و ژماره‌کانی خۆپیشانده‌ران ده‌بنه هه‌زاران و ملیۆن، هه‌ندێك گرووپ و کۆڕ و کۆمه‌ڵی تر ده‌ڕژێنه ناو خۆپیشاندانه‌کانه‌وه، ئه‌و توێژانه به گشتی هه‌رزه‌کار و هه‌ستیار و نه‌فه‌سکورت و کهمجیقڵانهن، هه‌ڵچوون و ته‌قینه‌وه‌یان ئاسانه و ئامانی نییه، پۆلیس هۆشمه‌نده به‌وه و هه‌موو شێوازێکی دڕندانه به کار ده‌هێنێت بۆ ورووژاندن و ڕاکێشانی ئه‌و توێژه بۆ ئه‌نجامدانی کاری نابه‌جێ؛ سووتاندن، شکاندن، تاڵانی…تاد، دواتر زوڕنای ده‌سه‌ڵات؛ میدیا، ده‌که‌وێته کار بۆ سووککردن و ڕووڕه‌شکردنی مانگرتووان و دروستکردنی دووبه‌ره‌کی له‌ناویاندا، ئه‌وه‌ته ئێسته به چاوی خۆمان له پاریس، لیۆن، تولوز، مارسای..تاد ئه‌و دیارده‌یه ده‌بینین و میدیاش هه‌زار باره‌ی ده‌کاته‌وه.
*** سیاسه‌تمه‌دارانی ده‌وڵه‌ت خۆیان دابه‌شکردووه و ئه‌وه‌شیان کردووه به به‌شێك له فڕوفێڵی پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مانگرتنه‌که، به‌ره‌یه‌کیان ده‌ڵێت ده‌بێت توند ده‌ست بگیرێت به‌و ڕیفۆرمه‌وه و به هه‌مان زهخمیش ڕێفۆرم به‌رده‌وام بێت له بواره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تردا، به‌ره‌که‌ی تریان ده‌ڵێت ده‌توانرێت چاو بخشێنرێته‌وه به هه‌ندێك لایه‌نی ئه‌م ڕیفۆرمه‌دا و گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر بکرێت له‌گه‌ڵ سه‌ندیکاکاندا، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ده‌بێت ڕیفۆرم به‌رده‌وام بێت له بواره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تردا، به‌ڵام مه‌رج نییه به هه‌مان زه‌خم بێت.
له ئێسته‌دا ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم له پلانی ده‌وڵه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و مانگرتن و خۆپیشاندانه خه‌فه بکات، کورد واته‌نی ئاوێك بکات به‌و ئاگره‌دا، ئه‌وانه‌ن. دوور نییه شتی تریش هه‌بێت من ئه‌قڵم نهیبڕیبێت، ئه‌وه‌ی پێویسته بووترێت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه نه‌بووه ئاو و ئه‌و ئاگره‌ی نه‌کوژانده‌وه، ئه‌وا لۆجیکی پاراستن و ڕێزگرتن له هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و پله کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له وه‌شاندنی گورزی جه‌رگبڕ زیاتر هیچی تر فه‌رز ناکات.
* ئه‌و چه‌ند دێڕه‌م به تۆپزی ناوناوه (فه‌ره‌نسا خه‌باتی چینایه‌تی به‌رده‌وامه) چونکه سیاسه‌تمه‌داران سه‌ری زمانیان و بنی زمانیان بووه به‌وه و ده‌ڵێن ئه‌و دیارده‌یه قه‌یرانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه و هیچ فڕێکی نییه به ململانێ و خه‌باتی چینایه‌تیه‌وه، ته‌نها چه‌ند ڕووداوێکی گێرهشێوێنانهن و چۆن هاتوون ئاواش ئه‌ڕۆن. من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌گه‌ر لێم بپرسن خه‌باتی چینایه‌تی چییه؟ به‌بێ هیچ ڕاڕاییهك ده‌ڵێم: “ئا ئه‌مه‌یه که تیایدا ده‌ژین.”
Be the first to comment.