و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی حه‌وته‌م له په‌رتووکی ئاناشیزم و ئانارکۆسه‌ندیکالیزم
یه‌کیک له پاگه‌نده باوه‌کانی دژ به ئانارکۆسه‌ندیکالیزم و په‌یڕوانی ئه‌وه‌یه، که ئه‌وان هیچ هۆگرییه‌کیان بو بیناکردنی سیاسییانه‌ی وڵاته‌کانیان نییه و هه‌روا له خه‌باتی ڕۆژانه‌ی سیاسی‌دا به‌شداری ناکه‌ن. ئه‌م پاگه‌نده‌یه نادروسته، یا له نائاگاییه‌وه، یا له‌چه‌واشه‌کردنی ئه‌نقه‌ستانه‌ی ڕاستییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌وه‌ی که بنچینه و تاکتیکی یه‌کێتییه شۆرشگێڕه‌کان له پارته هاوچه‌رخه کارگه‌رییه‌کان جیاده‌کاته‌وه، خه‌باتی سیاسی نییه، که خواست و شێوه‌یه‌کی خه‌باتییه‌تی. ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان هه‌ر ئه‌و شێوازانه‌ی که له‌به‌رامبه‌ر به‌هره‌کێشی ئابووریدا هه‌یانه، بۆ خه‌بات دژ به ڕێگره سیاسییه‌کانیش به‌کاریان ده‌هێنن. ئه‌وان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، که هه‌ر سیسته‌مێکی به‌هره‌کێشی، ده‌زگه‌ی پارێزه‌ری سیاسی خۆی، ده‌وڵه‌تی هه‌یه و پێیانوایه به له‌نێوبردنی به‌هره‌کێسی، ده‌بێت ده‌وڵه‌تیش شوێنی خۆی بدات به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئازادانه و هه‌ڵبژێردراوی پرسه گشتییه‌کان، له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوڕایی گشتی، چیتر به هیچ شێوه‌یه‌ک چاوپۆشی له‌م ڕاست ناکه‌ن، که هه‌وڵه ڕێکخراوه کارگه‌رییه‌کان، ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ههنگاوێکی ڕێگرانه‌ی سیاسیش‌دا به‌رهه‌ڵستی بکه‌ن و تێکۆشن له هه‌ر شوێنێك که گونجاوبێ، ئازادییه کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌سییه‌کان په‌ره پێبده‌ن. له‌وانه‌یه خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی CNT له ئه‌سپانیا له‌دژی فاشیزم، باشترین به‌ڵگه بۆ نابه‌جێ بوونی پاگه‌نده‌ی هه‌ڵنه‌سوڕاوی سیاسی ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان بێت.
به‌ڵام له ڕوانگه‌ی ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کانه‌وه، مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی، نه‌ک له ده‌زگه‌کانی یاساداندا به‌ڵکو له‌نێو جه‌ماوه‌ردایه.
مافی سیاسی له پارله‌مانه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت؛ به‌ڵکو واوه‌تر له‌وه‌ی کۆڕ و کۆمه‌ڵێک داهێنه‌ری ئه‌م مافه بن، له ده‌ره‌وه ناچار به ملدان پییان ده‌کرێن، به‌ڵکو له‌به‌ر پیشوازی لێکردن و ڕێسا بوونیان له‌نێو جه‌ماوه‌ردایه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر هه‌وڵێك بۆ بهرتهسكکردنهوهیان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستی فراوانی گشتیدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. له کاتێکدا ئه‌گه‌ر بارودۆخ ئاوا نه‌بێت، هیچ زۆرینه‌یه‌کی پارله‌مانی و هیچ هه‌وڵێکی ئه‌فلاتونی بۆ یاسادانان، که‌مترین سوودی نابیت. ته‌نیا که‌سێک ڕێزی که‌سانیتر به‌رزکاته‌وه، که بزانێت چۆن وه‌ک مرۆڤێک له که‌سایه‌تی خۆی به‌رگری ده‌کات. ئه‌م بنچینه ته‌نیا له‌مه‌ڕ ژیانی که‌سییه‌وه نییه؛ له‌مه‌ڕ ژیانی سیاسییه‌وه‌ش هه‌میشه ئه‌مه ڕاست بووه.
خه‌ڵك ئازادی و مافێکی سیاسی که هه‌یانه له پای نیازچاکی حکومهتهکانیانی نازانن، به‌ڵکو به هێزی خۆیان به‌ده‌ستیان هێناون. حکومه‌ته‌کان هه‌رچیه‌کیان له‌ده‌ست هاتبێ ئه‌نجامیان داوه، تاوه‌کو به‌ر به ده‌ستڕاگه‌یشتنی خه‌ڵك به‌م مافانه بگرن، یا به هه‌ندێك ئاڵوگۆڕی ڕوخساره‌کی فریویان بده‌ن. بزووتنه‌وه گه‌وره جه‌ماوه‌رییه‌کان و شۆڕشه‌کان بۆ سه‌ندنی ئه‌م مافانه له چینه سه‌روه‌ره‌کان، که هیچکات دڵخوازانه ملیان پێناده‌ن، پێویست بوون.
سه‌راپای مێژووی سێ سه‌د ساڵه‌ی دوایی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م شته‌یه. گرنگ، بڕیاردانی حکومه‌ته‌کان نییه بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌م مافانه‌ی خه‌ڵك، به‌ڵکو چۆنیه‌تی سهپاندنییهتی به‌سه‌ریاندا. ئه‌گه‌ر که‌سێك پشتبه‌ستنی قسه گوماناوییه‌کانی لینین وه‌ربگرێ و ئازادی به‌ته‌واوی به « به‌رته‌ری (امتیاز) بۆرژوازیانه» بزانێت، به‌دڵنیاییه‌وه چیتر له ڕوانگه‌یه‌وه ئازادی سیاسی بۆ کارگه‌ران بێکه‌ڵك ده‌بێت. به‌ڵام له‌و باره‌دا، سه‌راپای خه‌باتی ڕابوردوو، هه‌موو شۆڕشه‌کان و ڕاپه‌ڕینه‌کان که ئه‌م مافه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردووین، ئه‌وانه‌ش بێکه‌ڵك و بێ‌نرخ ده‌بن. ئه‌گه‌ر به‌و ڕاده بێ ئاوه‌زی (بێ عه‌قلی) بکه‌ین، ته‌نانه‌ت ڕوخانی تزاریزمیش به‌و ڕاده پێویست نه‌بوو، ته‌نانه‌ت سانسورگهری نیکۆلای دووه‌میش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ «به‌رته‌ری بۆرژوازیانه» ناوهێنانی ئازادی ناکۆك نه‌بوو.
ئه‌گه‌ر ئانارکۆسه‌ندیکالیزم سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه له‌گه‌ڵ به‌شداریکردن له پارله‌مانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌وڕۆکه ناکۆکه، له‌به‌ر هاوڕانه‌بوونی له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی به شێوه‌یه‌کی گشتی نییه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، که په‌یڕه‌وانی پییانوایه ئه‌م شێوه چالاکییه لاوازترین و کهمکاراترین شێوه‌ی خه‌باتی سیاسی کارگه‌رییه. چالاکی پارله‌مانی، بۆ چێنه‌کانی سه‌ره‌وه، به‌ته‌واوی ئامرازێکی گونجاوه بۆ کپکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ی که له ڕووداندان، چونکه ئه‌وان هه‌موویان به‌قه‌د یه‌ک ئاره‌زوومه‌ندی پاراستنی سیسته‌مێکی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تین که هه‌یه. کاتێك که به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له ئارادابێ، پێکهاتنی دوولایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه له توانادا هه‌یه و له‌لایه‌ن گشت پارته‌کانه‌وه سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. به‌ڵام بارودۆخی کارگه‌ران فره جیاوازه. له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، سیسته‌مێکی ئابووری که هه‌یه سه‌رچاوه‌ی به‌هره‌کێشی و کۆیله‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه. ته‌نانه‌ت ئازادانه‌ترین ڕاپرسیش ناتوانێت ئه‌م جیاوازییه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی نێوان چینه‌کانی خواره‌وه و سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له‌نێوبه‌رێت و ته‌نیا کارکردی دانی مۆری ڕه‌وایه‌تی جه‌ماوه‌رییه له‌م سیسته‌مه‌ی به‌هره‌کێشی.
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، که ته‌نانه‌ت پارته سۆشیالیسته‌کانیش، هه‌رکات ویستبێتیان ڕیفۆرمی یه‌کلاکه‌ره‌وه له مه‌یدانی سیاسی‌دا جێبه‌جێ بکه‌ن، نه‌یان توانیوه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی چالاکییه پارلهمانیهکانیان به‌ره‌وپێشیان به‌رن، به‌ڵکو ناچاربوون پشت به‌هێزی خه‌باتی ئابووری کارگه‌ران ببه‌ستن. مانگرتنه گشتییه سیاسییه‌کانی به‌لژیکا و سوئێد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی دانگدانی گشتی، گه‌واهیده‌ری ئه‌م بنچینه‌یه‌ن. هه‌روه‌ها له ڕوسیه‌ش، له ساڵی 1905دا، ئه‌وه مانگرتنی گه‌وره بوو، که تزاری ناچار به ئیمزای یاسای بنه‌ڕه‌تی تازه کرد. تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته‌یه، که پاڵ به ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کانه‌وه ده‌نێت، په‌روه‌رده‌کردنی سۆشیالیستانه‌ی جه‌ماوه‌ر و به‌کاربردنی توانای ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییان له‌ناوه‌ندی چالاکییه‌کانی خۆیاندا دانێن. شێوازی ئه‌وان کاری ڕاسته‌وخۆیه له مه‌یدانه‌کانی خه‌باتی سیاسی و ئابووریدا. مه‌به‌ستمان له کاری ڕاسته‌وخۆ، هه‌ر شێوازێکی ده‌ستبه‌جێی خه‌باتی کارگه‌رانه له دژی شێوه جیاوازه‌کانی چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووری و سیاسی. له‌نیوان ئه‌و شێوازانه‌دا، ده‌توانرێت په‌نجه بۆ هه‌موو جۆره‌کانی مانگرتن، له مانگرتنی ساده‌وه بۆ کرێ بگره تا ده‌گاته مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه‌کان، به‌شدارینه‌کردن(بایکۆت)ی ڕێکخراو و زۆرێك له ئامرازه‌کانیتر، که کارگه‌ران وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌ستیان پێیان ڕاده‌گات، ڕاکیشرێت.
یه‌کیک له کاراترین شێوه‌کانی کاری ڕاسته‌وخۆ، مانگرتنی کۆمه‌ڵایه‌تییه، که تاوه‌کو هه‌نووکه فره‌تر له ئه‌سپانیا و تاڕاده‌یه‌ك له فه‌ره‌نسه به‌کاربراوه و گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌رپرسیارێتی کارگه‌ران به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگه وه‌ک یه‌ک گشت نیشانده‌دات. ئه‌م مانگرتنه، پێش ئه‌وه‌ی به‌لای داخوازییه ده‌ستبه‌جێکانی کارگه‌راندا بشکێت، پارێزگاری له کۆمه‌ڵگه له‌دژی زیاده‌ڕه‌وییه مه‌ترسیداره‌کانی سیسته‌مه‌که‌ی له‌به‌رچاو گرتووه. مانگرتنی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌پێناو په‌روه‌رده‌کردنی کارگه‌رانه به لێپرسراوه‌تی به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه. یه‌کێك له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی مانگرتنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، پارێزگاریکردنه له مافی به‌کارهێنه‌ران(مصرف کنندگان)، که به نۆره‌ی خۆی، کارگه‌ران زۆرینه‌یان پێکده‌هێنن. له هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌ییدا، ڕۆژانه کارگه‌ران به هه‌زاران شێوازی جۆراوجۆر سوکایه‌تییان پێده‌کرێت و ته‌نیا ئامانجی ئه‌م سوکایه‌تییانه، زیانگه‌یاندنه به کۆمه‌ڵگه له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نکاره‌کان.
کارگه‌ران له پرسی به‌رهه‌مهێناندا ناچارن سوود له ئامرازگه‌لی نه‌گونجاو و ته‌نانه‌ت هه‌نێکجار مه‌ترسیدار وه‌رگرن، له ماڵی په‌ست و نه‌شیاودا بژین، به خواردنی نه گونجاو و خراپ ڕازی بن و مل به ئه‌نجامدانی زۆر کار بده‌ن، که به ئامانجی فێڵکردن له به‌کارهێنه‌ر (مصرف کننده) ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌ر پێشکه‌وتنێك له‌م بواره‌دا، هاوکات هه‌م ڕێوشوێنی کارگه‌ران له کۆمه‌ڵگه‌دا باشتر ده‌کات، هه‌م له ئاستێکی فراوانتردا، هوشیارییان پێده‌به‌خشێت.
به‌هێزترین جۆری کاری ڕاسته‌وخۆی کارگه‌ران، مانگرتنی گشتییه، که به ڕاگرتنی کار له هه‌ریه‌ك له به‌شه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌مه به‌هێزترین چه‌کێکه، که کارگه‌ران شکی ده‌به‌ن و کاراترین شێوه‌ی ده‌ربڕینی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه وه‌ك هۆکارێکی به‌ره‌وپێشبه‌ری کۆمه‌ڵگه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه ڕوونه، که مانگرتنی گشتی شتێك نییه که دڵخوازانه بتوانی بۆ هه‌ر شتێك به‌کاری بهێنیت. ده‌بێت کۆمه‌لگه به راده‌یه‌ك له توانای مۆراڵی و هوشیاری پێویست گه‌یشتبێت و پرسه‌که گرنگییه‌کی ته‌واوی هه‌بێت، تاوه‌کو مانگرتنی گشتی بتوانێت وه‌ک داخوازی گشتی خه‌ڵک پێشنیار بکرێت. یه‌کێك له گاڵته‌جارترین شته‌کان، که ده‌یده‌نه پاڵ یهکێتیگهرانی شۆڕشگێڕ، ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه، که ته‌نیا کارایی ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی گشتی، کاتێکه، که خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی سۆشیالیزم له چه‌ند ڕۆژدا بین؛ هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ته‌نیا دروستکراوی هۆشی گاڵتهکهرانهی نه‌یاره نه‌زانه‌کانی یهکیتیگهراییه. مانگرتنی گشتی ده‌توانێت ئامانجی جۆراوجۆری هه‌بیت. ده‌توانیت دواهه‌مین قۆناخی مانگرتنێکی ئاسایی بێت، بۆ نموونه، له به‌رشه‌لۆنه، ساڵی 1902 و له بیبائۆ ساڵی1903، مانگرتنی بۆ یارمه‌تی به کارگه‌رانی کانه‌کان (معدن‌چیان)، ئه‌و توانایه‌ی به‌وان به‌خشی، که له مووچه‌یه‌کی باشتر به‌هره‌مه‌ند بن و خاوه‌نکاره‌کانیان ناچار به دابینکردنی توانایی ته‌ندرستی له کانه‌کاندا بکه‌ن. مانگرتنی گشتی، هه‌روا، ده‌توانێت ئامرازێك بێت بۆ کارگه‌رانی ڕێکخراو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له داخوازییه گشتییه‌کان پێشنیار بکه‌ن، هه‌روا بۆ نموونه، هه‌وڵیك که له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا له ساڵی 1886دا، بۆ ناچارکردنی خاوه‌نکاره‌کان به ڕازیبوونیان به لانی زۆری هه‌شت کاتژمێر ( واته له 8 کاتژمێر تێنه‌په‌ڕێ) کار له پیشه‌گه‌لی سه‌خت دا، ڕوویدا، بووه هۆی پێشنیارکردنی گشتی ئه‌م خواسته. مانگرتنی گه‌وره‌ی سه‌رتاسه‌ری کارگه‌ران له ساڵی 1926دا له ئه‌نجامی هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خاوه‌نکاره‌کان بوو، بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاستی ژیانی کارگه‌ران له ڕێگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ههقدهستهکانهوه.
به‌ڵام مانگرتنی گشتی ده‌توانێت، ئامانجی سیاسیشی هه‌بێت. بۆ نموونه، خه‌باتی کارگه‌رانی ئه‌سپانی له ساڵی 1904دا بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی، یا مانگرتنی گشتی له کاتا‌لۆنیا له جولای 1909دا بۆ ناچارکردنی ده‌وڵه‌ت به کۆتاییهێنان به شه‌ڕی تاوانبارانه‌ی له مه‌راکیش. هه‌روا مانگرتنی گشتی کارگه‌ران ئاڵمانێش له ساڵی 1920دا، که پاش پیلانی کاپ ڕوویدا و کۆتایی به ده‌وڵه‌تی کوده‌تاچیانی سه‌ربازی هێنا، له‌م جۆره بوو. له وه‌ها بارودۆخگه‌لێکی قه‌یراناویدا، مانگرتنی گشتی جێی خه‌باتی سیاسی ئاسایی ڕابوردوو ده‌گرێته‌وه. مانگرتنی گشتی، بۆ کارگه‌ران، به‌رهه‌می لۆژیکیانه‌ی سیسته‌می پیشه‌سازی تازه‌یه، که ئه‌وان ئه‌ورۆکه ده‌بنه قوربانی وی، به‌ڵام هاوکاتیش وه‌ك به‌هێزترین چه‌کی خه‌بات بۆ ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رده‌ستیاندایه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ته‌نیا پێویسته هێزی خۆ و شێوه‌ی گونجاوی سوودوه‌رگرتن لێی، فێربن.
سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو http:khushe.ir:
ئه‌رشیڤی ڕودۆڵف ڕۆکه‌ر : http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/bright/rocker/rockerworks.html