مانگرتنی کراوه‌ی کرێکارانی کارخانه‌ی (ته‌نتا)ی که‌تان

دوێنێ کرێکارانی کارخانه‌ی (ته‌نتا) ی که‌تان که‌ ژماره‌یان 1000 ده‌بێت مانگرتنیان ڕاگه‌یاند، ئه‌م مانگرتنه‌ یه‌کێتی گشتی کرێکارانی ڕستن و چنین ڕه‌زامه‌ندی پێدا، که‌ له‌ رابووردوودا له‌ میسر پێشینه‌ی نییه‌.

داخوازییه‌کانی کرێکاران دانی په‌شماڵه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای کرێی 2008 له‌بری 2003، دانی قازانجی که‌ڵه‌که‌بوو که‌ له‌و کاته‌وه‌ی کارخانه‌که‌ به‌ سه‌رمایه‌گوزارێکی سعودی فرۆشراوه‌، نه‌ دراوه‌، زیادکردنی پاره‌ی ژه‌مه‌خواردن له‌ 32 جنێ وه‌ بۆ 90 جنێ، دانی پاداشتی سالانه‌ به‌ ڕێژه‌ی 7% له‌ کرێی سه‌ره‌کی که‌ له‌ ساڵی 2003وه‌ نه‌دراوه‌، گێڕانه‌وه‌ی هاوکاره‌ ده‌رکراوه‌کانیان.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://www.copts-united.com/article.php?I=95&A=3513

A.1.1 “ئه‌نارکی” چی ده‌گه‌یێنێت؟

و. له‌ فارسییه‌وه‌*: هه‌ژێن

ڕیشه‌ی وشه‌ی ئه‌نارکی anarchy بۆ زمانی یۆنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. پێشگری(an) یا (a) به‌ واتای “نا”، “به‌بێ”، “نه‌بوون” له‌ته‌ك واژه‌ی archos که‌ به‌ واتای “فه‌رمانڕه‌وا”، “به‌رێوه‌به‌ر”، “سه‌رۆك”، فه‌رمانده‌ریا “ده‌سه‌ڵاتدار” دێت، یا به‌و جۆره‌ی که‌ پیته‌ر کرۆپۆتکین Peter Kropotkin له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌نارکی ڕیشه‌ی یۆنانی هه‌یه‌ و به‌ واتای “دژه‌ ده‌سه‌لات” دێت. [Anarchism, p. 284]

له‌ کاتێکدا که‌ واژه‌ یۆنانییه‌کانی anarchos و anarchia به‌ زۆری به‌ نه‌بوونی میرییا بێ ده‌وڵه‌تیلێك ده‌درێنه‌وه‌، واتای ڕه‌سه‌نی ئه‌نارکیزم ته‌نیا به‌ واتای به‌بێ ده‌وڵه‌تنییه‌. “An-archyبه‌ واتای به‌بێ فه‌رمانڕه‌واو یا به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ واتای بێ سه‌روه‌ریه‌. بۆ نموونه‌ کرۆپۆتکین ئاوا مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کات، که‌ ئه‌نارکیزم نه‌ك ته‌نیا هێڕش ده‌کاته‌ سه‌ر سه‌رمایه‌، به‌ڵکو هێڕش ده‌کاته‌ سه‌ر ڕیشه‌کانی – یاسا، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌ و سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌ت– . [Op. Cit., p. 150] بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، ئه‌نارکی به‌و جۆره‌ی که‌ به‌گشتی وێنا ده‌کرێت، به‌ واتای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی نییه‌، به‌ڵام به‌ واتای نه‌بوونی ده‌ستوور و فرمانه‌.“[Benjamin Tucker, Instead of a Book, p. 13] له‌م ڕووه‌وه‌ باشتره‌ سه‌رنجی کورته‌یه‌کی زۆر جوانی داڤید وایك David Weick له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم بده‌ین:

Continue reading A.1.1 “ئه‌نارکی” چی ده‌گه‌یێنێت؟

A.1 ئه‌نارکیزم چییه‌؟

و. له‌ فارسییه‌وه‌*: هه‌ژێن

ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه‌ به‌ ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی بێ خاوه‌ن و بێ سه‌روه‌ر. [P-J Proudhon, What is Property , p. 264] به‌ واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه‌، که‌ ئامانجی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌، که‌ تێیدا که‌سه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی ئازادانه‌ و یه‌کسان هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن. به‌پێی ئه‌مه‌ ئه‌نارکیزم دژ به‌ هه‌موو جۆره‌ سیستمێکی قوچکه‌یی (hierarchical control ) کۆنترۆڵه‌ چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بێت، چ له‌ لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه‌وه‌ك شتێکی زیانبه‌خش بۆ که‌سه‌کان و تاکایه‌تییان، هه‌روه‌ها ناپێویستیشه‌. Continue reading A.1 ئه‌نارکیزم چییه‌؟

مانگرتنه‌کان و داخستنی شوێنکاره‌کان له‌ کۆریای باشووری

مانگرتنه‌کان و داخستنی شوێنکاره‌کان له‌ کۆریای باشووری

ئاماده‌کردنی: Ed on Jun 1 2009

هه‌ر که‌ قه‌یرانی ئابووری کۆریای باشووری گرته‌وه‌، کرێکارانی مانگرتووی ئۆتۆمه‌بێلسازی له‌ ده‌ره‌وه‌ی کارخانه‌کانیان مانه‌وه‌، له‌ کاتێکدا پێش هه‌فته‌یه‌ك کرێکارانی خانوبه‌ره‌سازی له‌ سیئۆل و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان به‌ مانگرتن کرد.

کۆمپانی Ssangyong مۆتۆرسازی کرێکاره‌ مانگرتووه‌کانی له‌ شوێنکاره‌که‌یان کرده‌ ده‌ره‌وه‌ تا به‌ر ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنان له‌ پیشه‌سازی ئۆتۆمه‌بێلدا بگرێت، که‌ له‌ژێر پشتیوانیدایه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ نابووتبوونی.

کرێکارانی ئه‌ندام له‌ یه‌کێتییه‌کانی ئۆتۆمه‌بێلسازی له‌ کۆریای باشووری له‌ 21ی مای 2009ه‌وه‌ مانیان گرتووه‌، به‌ریوه‌به‌رایه‌تی به‌پێی بڕیاری دادگه‌ داوای مانه‌وه‌ی هێلی هه‌ڵخسنتی ئۆتۆمه‌بێڵ له‌سه‌ر ئاستی ئێستای کارکردن له‌سه‌ر هه‌مان نه‌خشه‌ی ڕزگارکردنی کۆمپانی ده‌کات .

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی ، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://libcom.org/news/strikes-lockouts-south-korea-01062009

کرێکارانی زبڵڕێژ (که‌ناسان)ی سیسیلیا/ ئیتالیا له‌ مانگرتندان، پالیرمۆ (Palermo) زابڵ دایپۆشیوه‌

ئاماده‌کردنی : De on Jun 1 2009

دوێنێ شه‌و په‌نجا گوفه‌ك زبڵ سوتێنراوه‌ و که‌چی خه‌ریکه‌ زبڵ شاره‌که‌ داده‌پۆشێت. کرێکارانی زبڵڕێژی شار ئاماده‌ نه‌بوون کاتژێری زیاده‌ کاربکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ نایانه‌وێت به‌و ئۆتۆمه‌بێلانه‌ که‌ له‌ ئاستی ستانداردی سه‌لامه‌تیدا نین.

پێش ده ڕۆژ کرێکارانی پالێرمۆ به‌ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی به‌کاربردنی ئه‌و ئۆتۆمه‌بێلانه‌، بڕیاریان دا زیاده‌کاری نه‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئۆتۆمه‌بێله‌کان له‌ ڕووی سه‌لامه‌تییه‌وه‌ له‌ ئاستی ستاندارددا نین. کرێی جونی له‌ مه‌ترسیدایه‌، به‌ڵام یه‌کێتییه‌کان بڕیاریان دا له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی به‌ردوام بن، له‌سه‌ر “مانگرتنی سپی” واته‌ ڕێزدانانی ته‌واو بۆ لێپرسینه‌وه‌ سه‌لانه‌تییه‌کان. واته‌ کرێکاران ئۆتۆمه‌بێلی نه‌گونجاویان پێ نادرێت، له‌ بنه‌ڕه‌تدا زۆربه‌یان ئاماده‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زبڵه‌کان.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی ، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://libcom.org/news/sicilian-dustmen-strike-palermo-drowned-rubbish-01062009