سه‌لام عارف
* درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له60 ساڵه‌وه بۆ 62 ساڵ …
* چاوخشاندنه‌وه به 35 کاتژمێری کارکردنی حه‌وتانه …
* پیسکه‌ییکردن و ته‌سککردنه‌وه‌ی بواری خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی …
* ده‌ستکاریکردنی یاسای کار و بێ‌کاری …
* که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مانگه‌کانی مانگانه‌ی بێ‌کاری…
له‌و کاته‌وه که ده‌وڵه‌ت ئه‌و بواره کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی کردۆته نیشانه و گه‌ره‌کیه‌تی به جۆرێك بیانخه‌مڵێنێت پاره‌یه‌کی زۆریان لێ گلبداته‌وه تا دواتر به کاری بهێنێت بۆ:
– یارمه‌تیدانی بانکه‌کان …
– هاندان و به‌هێزکردنی چه‌کسازی و میلیتاریزم …
– به‌خێوکردن و قه‌به‌ترکردنی ئامێری به‌ڕێوه‌بردنی بیرۆکراتی …
له‌و کاته‌وه جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌ت هێنده‌ی تر گڕی تێبه‌ربووه و ئارامی له به‌ر هه‌ڵگیراوه و هورووژاوه و مانگرتنه‌کان کارگه‌کانیان په‌کخستووه و تینی خۆپیشاندانه‌کان، ڕۆژ دوای ڕۆژ، به‌تینتر ده‌بێت و به‌ری فراوانتر ده‌بێت و پۆل پۆل به هورژم خه‌ڵکی تێکه‌ڵی خۆپیشانده‌ران ده‌بن. خۆپیشاندانه‌کان له‌وه ده‌رچوون که ته‌نها هه‌ر خۆپیشاندانی کرێکاران بن، بوونه‌ته خۆپیشاندانی گشتیی خه‌ڵك. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پێشبینی نه‌کردبوو ئه‌وه بوو که فه‌رمانبه‌ران به‌و جۆره بچن به پیری خۆپیشانده‌رانه‌وه و له %71ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی مانگرتوو نییه پشتگیری مانگرتووه‌کان و خۆپێشانده‌ران ده‌که‌ن، هه‌واڵی مانگرتنه‌که دنیای ته‌نیووه تا ئه‌و ڕاده‌یه میدیای بۆرژوازی ناتوانێت وه‌ك خۆی باسی نه‌کات. Continue reading فه‌ره‌نسا، خه‌باتی چینایه‌تی به‌رده‌وامه*