هه‌ژین
15ی ئایاری 2010
هاوده‌رد، گیانبه‌ختکردوو، ئه‌ی تینووی ئازادی، ئازادییه‌ك که خواکانی ئاسمان و زه‌وی، دێمۆکراته ڕۆشنبیره‌کان و خورافه‌چرانی مناره‌کان و پرۆفیسۆره‌کانی زانکۆکه‌ت، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌شه (له ناهوشیارییه‌وه دایك و باوکیشت) لێی بترسن! ئازادییه‌ك پڕ به‌خه‌ونی گشت کۆیلانی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی، ئه‌وه‌ی که ته‌نانه‌ت جه‌سته‌تی لێبووبووه زیندان و ده‌یویست ببێته ئه‌و هاواره‌ی که تا ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوازی کورد له ئارادا بن له گوێیاندا بزرینگێته‌وه!
ئازیزم، هەرچەندە بەتەما نەبووم بە وتارێك بەشداری بکەم، لەبەر ئەوەی کە واژۆی خۆم لە ناڕەزایەتینامەی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و واژۆنامه‌ی هاوبه‌شی چه‌ند سایتێک دابوو و هەروەها بەداخەوە هەژماری گرتن و ئەشکەنجە و تیرۆر لە باشوور و عیراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهان هێندە زۆرە نە لە ژمارە دێن و نە کەسیش فریای وتارنووسینی تایبەت بە هەریەکەیان دەکەوێت. من وه‌ك تاکێك، نووسه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ، بەپێچەوانەوەی ئەوانەی کە بەناوی ئازادیخوازییەوە لایەنگرییان لە مرۆڤەکان پابەندی خۆیی و ناخۆیی، باش و خراپ، ڕامیاریی و ناڕامیاریی، ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیر، ناودار و کەسنەناس دەکەن، دژی کوشتنی هەموو بوونەوەرێكم نەك تەنیا مرۆڤ، دژی زیندانم بەگشتی نەك تەنیا زیندانی ڕامیاری و خۆیی، دژی سێدارەم تەنانەت بۆ دوژمنەکەشم، چونکە هیچ پێناوێك بۆ کوشتنی مرۆڤ نابینم، کەسیش مافی کوشتنی کەسی نییە لای من، تەنیا مرۆڤ بەخۆیی ئازادانە وەك تۆ بۆی هەیە بڕیاری گیانبەختکردنی خۆی بدات، ئەوە ئیتر ویستی مرۆڤه و لای من لەسەری هەموو یاسا و ڕێسا و خوا و نیشتمان و نەتەوە و چین و خێزان و خێڵ و هزرەوەیە، چونکە مرۆڤ بەخۆی ئامانجە نەك پێكهێنەرەکانی دەوروبەری و نەك دەستکردەکانی خۆی. به‌ڵام که دیتم به‌ناوی تۆوه سازش له‌ته‌ك بکوژانت ده‌کرێت، ئیتر ویژدانم هه‌راسانی کردم و هێنامیه پای ئه‌م نووسینه و وه‌ك هه‌ر خوێنه‌رێکی په‌یامه‌که‌ت، له‌سه‌ر داوای خۆت و به مۆڵه‌تی خۆت، من له پاش دوا وشه‌ته‌وه خاڵی کۆتایی دانانێم، چونکه خه‌ونه‌کانمان یه‌کن، ئازادیمان ئه‌و ئامانجه‌ی ملیۆنانی وه‌ك ئێمه ڕێبواری ڕێگه‌نی، هه‌ر هه‌مانه «خودایی هه‌موو منه یاخییه‌کان، خودبوون-خودآیی»، هه‌مانه، که تۆ وه‌ك په‌روانه‌یه‌کی شه‌یدا بۆی سوتای. من کۆمایه‌ك داده‌نێم و به‌نۆبه‌تی خۆم، ویژدانم ڕاپێچی کردووم، تا ڕمی ڕه‌خنه‌م، ڕه‌خنه‌ت ده‌مامکی نامه و واژۆی نووسه‌رانی و ڕۆشنبیرانی به‌خواکراو داماڵێت. تۆ ته‌مه‌نت کۆتایی هات و ئێمه پشوومان، ئارامی ڕواڵه‌تیمان … Continue reading نامه و واژۆکانتان* سۆزی سه‌روه‌ران نابزوێنن، ته‌نیا ختوکه‌ی ئاڵۆشی سته‌مکارانه‌یان ده‌ده‌ده‌ن!