Category Archives: وه‌رگێڕان

وه‌رگێران

بیرۆکەی میرایه‌تی (حکومه‌تی) باش

نووسینی: ئێریکۆ مالاتێستا

و. لە فارسییەوە: هەژێن

هیچ كه‌س ناتوانێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ دادوه‌ری بكات، كه‌ چ كه‌سێك ڕاست دەکات و چ كه‌سێك هەڵەیه‌، چ كه‌سێك له‌ ڕاستییه‌وه‌ نزیكتره‌ یا لەسەر باشترین ڕێگه‌یە بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین باشە بۆ هەر كه‌سێك و بۆ هه‌مووان. ئازادی هاوده‌م بە ئه‌زموون، ته‌نیا ڕێگه‌یە بۆ په‌یبردن به‌ ڕاستی و ئەوەی چ شتێك باشترینە؛ هەروا ئازادی لە ئارادا نابێت، ئه‌گه‌ر ئازادی هه‌ڵه‌كردن، ڕه‌تبكرێته‌وه‌.

به‌ڵام كاتێك كه‌سێك له‌ ڕووی ڕامیارییه‌وه‌، نه‌ك فیلۆسۆفییه‌وه‌، قسه‌ له‌سه‌ر ئازادی ده‌كات، كه‌س هۆشی بۆ دێوی میتافیزیكییانه‌ی مرۆڤی دابڕاو (ئه‌بستراکت) ناچێت، كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوون و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌ و وه‌ك هه‌ندێك له‌ خواكان توانای کردنی هەر شتێکی هەیە، كه‌ ئاره‌زووی بکا” پڕ به‌ واتای وشه‌.

Continue reading بیرۆکەی میرایه‌تی (حکومه‌تی) باش

ئه‌نارکیستێك له‌مه‌ڕ قه‌یرانی یۆنان ده‌دوێت “جامی خه‌ڵك پڕبووه‌”

٢٠ی ئایاری ٢٠١٠

و. لە ئینگلیزییەوە: ئـ. ف.

پاش ئه‌و چاوپیکه‌وتنه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ کۆنستانتینۆس ئه‌ڤرامیدیس (Constantinos Avramidis) ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی یۆنان، که‌ که‌سایه‌تییه‌کی یۆنانییه‌ و له‌ ئیرله‌نده‌ ده‌ژی و ئه‌ندامی بزاڤی هاوپشتی کرێکاران (Workers Solidarity Movement) و یه‌کێتی کرێکارانی پۆست (the Post Workers Union)ه‌. یۆنان

anarkismo.net: ئایا ده‌کرێت پێشینه‌ی ئه‌م قیرانه‌ ئابورییه‌ی (یۆنان)مان بۆ بخه‌یته‌ ڕوو؟ Continue reading ئه‌نارکیستێك له‌مه‌ڕ قه‌یرانی یۆنان ده‌دوێت “جامی خه‌ڵك پڕبووه‌”

دێمۆكراسی و ئه‌ناركی

دێمۆكراسی و ئه‌ناركی

ئێریکۆ مالاتێستا

مارچی ١٩٢٤

و. لە فاسییەوە: هەژێن

میرییه‌ دیكتاتۆرییه‌کان له‌ ئیتالیا، ئیسپانیا و ڕوسیه‌، وەها چاوتێبڕیی و شه‌یداییه‌کی فراوانیان له‌ ناو پارته‌ ترسنۆك و كۆنه‌په‌رسته‌كان لە سەرتاسەری جیهان هەڵدەخڕاندووە، که‌ خەریکی ئەوەن دێمۆكراسی بە جۆرێك داهێنان دەستەمۆ بکەن. به‌م پێیه‌ ئێمه‌ ده‌بینین كه‌ بوونه‌وه‌رانێك له‌ ڕژێمه‌ کۆنه‌كانداكه‌ به‌ باشی له‌ته‌ك هونه‌ری شه‌ره‌نگێزانه‌ی ڕامیاریدا خوویان گرتووه‌ و لێپرسراوی سه‌ركوت و كوشتوبڕێکن که‌ به‌رامبه‌ر چینی كرێكاردا دێت – سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌ و ( له‌وێوه‌ كه‌ بوێرییان تێدا نییه‌) خۆیان به‌ که‌سانی پێشكه‌وتوو داده‌نێن و به‌ناوی ئازادییه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتووی نزیكدان. به‌م ڕێوشوێنه‌وه‌ ته‌نانه‌ت توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتوو بن. Continue reading دێمۆكراسی و ئه‌ناركی

D.2 ده‌وڵه‌تمه‌ندی چ كاریگه‌ریه‌كی ‌له‌سه‌ر ڕامیاری هه‌یه‌

و. له‌فه‌ره‌نسیه‌وه‌ :سه‌لام عارف

کورترتن وه‌ڵام‌ ئه‌وه‌یه‌، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری زۆره‌، له‌مه‌وپێش له‌ (به‌شی B.2.3) دا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ قسه‌وباسمان کردووه‌. لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین، وردتر درێژه‌ به‌باسی ئه‌و پرسه‌ بده‌ین.

ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت له‌ دێمۆکراسی كاپیتالیستیدا له‌ كاریگه‌ری جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ دووره‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ ڕووی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند و كه‌مینه‌ پاره‌داره‌كاندا ده‌رگه‌ی له‌سه‌ر پشته‌، ڕووه‌و كاریگه‌ری راسته‌خۆ. گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان پاره‌یان گه‌ره‌كه‌، ته‌نها كارگه‌ و كۆمپانیا و ده‌وڵه‌تمه‌نده‌كان، ده‌توانن به‌ باشی رێگه‌ به‌ خۆیان بده‌ن بۆ به‌شداریكردن. به‌خشینی ماڵی سه‌ندیكاكان به‌ پارته‌ ڕامیارییه‌كان ناتوانێت شان له‌شانی پاره‌ی ده‌وڵه‌تمه‌نده‌كان كه‌ له‌و بواره‌دا خه‌رج ده‌كرێت، بدات. بۆ نموونه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له ‌دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا له‌ ساڵی1972دا 500 ملیۆنی تێچوو، به‌ ته‌نها 13 ملیۆنی لای سه‌ندیكاكانه‌وه‌ دابین كرابوو، ئه‌وی تری لای كۆمپانیا و ده‌وڵه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌ هاتبوو. له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی1956دا هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكاکان 17 ملیۆن ئه‌ندام بوون، به‌ڵام نه‌یانتوانی بڕی پاره‌ی742 ده‌وڵه‌ند دابین بكه‌ن، بۆ به‌شداریكردن. بێگومان ‌هیچ كام له‌و دوو نموونه‌ تاقانه‌ نین و ده‌بووایه‌ گرنگی به‌پرسی‌ به‌شداری کرێکاران بدرایه‌، له‌ کاتیکدا که‌ یه‌کیتییه‌کیان ئه‌ندامیکی زۆری هه‌بوو، پێس ئه‌وه‌ی ئاوا بچووک بووبێته‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا، ئه‌مه‌ ده‌لاله‌تیکی به‌درۆنه‌خراوه‌یه‌، بزنسمانه‌کان به‌شدارییه‌کی زۆر له‌ پاره‌ ده‌که‌ن بۆ هه‌لمه‌تی ڕامیاری هه‌لبژاردن زۆر زیاتر له‌گروپه‌کانی تری کۆمه‌ل. له‌ سه‌روو ئه‌وه‌شه‌وه‌ بزنسمانه‌کان ئاسانکارییه‌کی تایبه‌تیان بۆ جونه‌ناو کارگێڕییه‌ فه‌رمییه‌کانی میریی هه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌کی راده‌به‌ده‌ر نوێنه‌رایه‌تی ئاستی به‌رزی میریی ده‌که‌ن.[David Schweickart, Against Capitalism, pp. 210-1] ‌. Continue reading D.2 ده‌وڵه‌تمه‌ندی چ كاریگه‌ریه‌كی ‌له‌سه‌ر ڕامیاری هه‌یه‌

به‌ره‌و ئه‌ناركیزم

نووسینی: ئێریکۆ مالاتێستا

و. لە فارسییەوە: هەژێن

باوه‌ڕی گشتی ئه‌وه‌یه‌، له‌بەر ئەوەی كه‌ ئێمه‌ خۆمان به‌ شۆڕشگێڕ نێو ده‌به‌ین، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌بێت كه‌ ئه‌ناركیزم به‌ یه‌ك لێدان به‌دی بێت؛ لێدان وه‌ك سه‌ره‌نجامی ده‌ستبه‌جێی یاخیبوون، كه‌ به‌ توندوتیژییه‌وه‌ هێرش بۆ هه‌رچییه‌ك كه‌ هه‌یه‌ ده‌بات و به‌ پێکهاتەی كه‌تواری تازه‌ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م تێڕوانینه‌ تەنانەت له‌ نێو هه‌ندێك هاوڕێیاندا كه‌ شۆڕش به‌ وه‌ها شێوازێك ده‌رك ده‌كه‌ن، بوونی نییه‌.

ئه‌م ده‌مارگیرییه‌ ڕوونی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بۆچی ئه‌م هەندێك لە نه‌یاره‌ ڕاستگۆکان، پێیانوایە كه‌ ئه‌ناركیزم شتێكی نه‌لواوه‌؛ هه‌روه‌ها ئاواش ڕوونی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بۆچی هه‌ندێك له‌ هاوڕێیان، له‌ بارودۆخی هه‌نووكه‌یی مۆڕاڵی خه‌ڵكی بێزارن و له‌ بارێكدا كه‌ ئه‌ناركیزم توانای نییه‌ به‌م زووانه‌ ڕوو بدات، ئه‌وان له‌ نێوان په‌یگیرییه‌كی هزریی توندڕه‌وانه‌، كه‌ ئه‌وان له‌ بینینی كه‌تواری ژیاندا كوێر ده‌كات و هه‌لپه‌رستییه‌ك كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كاردا له‌بیر بكه‌ن، كه‌ ئه‌ناركیستن و ده‌بێت بۆ ئه‌ناركیزم تێبكۆشن، له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ردان.

Continue reading به‌ره‌و ئه‌ناركیزم

من وەك فێرکارێك دەمێنم و تۆش زیندانەوان!

من وەک فێرکارێک دەمێنم و تۆش زیندانەوان!


زووس، یەزدانی یەزدانان فەرمانیدا تاکو پرۆمتەی سەرپێچیگەر زیندانیبکەن، بەو جۆرە بوو بەسەرهاتی من و تۆ لەوێوە دەستیپێکرد.


تۆ بوویت بە میراتگری زیندانەوانەکانی زووس تاکو ڕۆژانە ببیت بە پاسەوانی نەوەیەک لە دریژبوونەوەی خۆرەتاو و ڕۆشنیی و بۆ من و تۆ زیندان دوو واتای جیای پەیداکرد. دوو کەس لە پشت دوو دیوی دیوار، دەرگەیەکی ئاسنین و ڕۆژنەیەکی گچکە لەنێو ئەو، تۆ لە دەرەوەی بەندگە و من لەنێوی.


باشتر دەبێت، کە یەکدی باشتر بناسین.


من فێرکار نا نا.…

من فێریاری سەمەدی بیهرەنگیم، ئەوەی کە (ئەلدوز و قەلەڕەشان) و (ماسییە ڕەشە گچکەکە)ی نووسی، بۆ ئەوەی هەمووان فێری بزووتن بکات. ئەو دەناسیت؟ دەزانم کە ئەو ناناسیت.


من فێریاری خانعەلیم، ئەو فێرکارەی کە ئێمەی فێرکردین چۆن لەسەر تەختە ڕەشەی پۆلەکەی خۆمان خۆر نیگاربکێشین، بۆ ئەوەی ڕۆشنایی ئەو شەمشەمەکوێران ڕاوبنێت.

دەزانی ئەو کێ بوو؟


من هاوکاری بەهمەنی عیزەتیم، پیاوێک کە هەمیشە لە ئەو بۆنی باران دەهات و مرۆڤێک کە هێشتا خەڵکی کرماشان و دێهاتەکانی لەتەک یەکەمین پاییزە باران ئەویان بیردێتەوە، ئەرێ بەراست دەزانی ئەو کێ بوو؟ دەزانم کە نازانی.[٢]


منی فێرکار، لە فێریارەکانی خۆم خەندە و پرسیارکردن بۆ من بە میرات ماوە.


ئێستا کە تۆ منت ناسی، تۆش لە بارەی خۆت بە من بڵێ، هاوکارەکانی تۆ کێ بوون،لە چ کەسێکەوە توندوتیژی و نەفرەتت بۆ تۆ بە میرات ماوە، زنجیرەکانی دەست و پێی تۆ لە کێوە بەجێماون؟ لە سیاچاڵەکانی زوحاکەوە؟


تۆش لە بارەی خۆت بڵێ، تۆ کێیت؟ من بە دەسبەند و زنجیر و شەلاق و دیوارە پتەوەکانی ٢٠٩، بە چاوە ئەلەکترۆنییەکانی زیندان، بە دەرگە پتەوەکانی مەترسێنە، ئیدی ئەو شتانە هیچ ترسێک لەنێو ناخی من دروستناکەن. توڕە مەبە، هاوار مەکە، بە مشتەکۆڵە بەسەر دڵی من مەکێشە، کە لەبەر چی سەری خۆم بەرز ڕادەگرم، بەسەرهاتی مشتەکۆڵەی تۆ و سەری ژنە زیندانییەکە لەنێو بیرەوەری من ماوە.


لە من مەدە، کە بۆ چی گۆرانی دەبێژم، من کوردم، پێشینانی من ئەوینداریی خۆیان، دەردەکانی خۆیان، تێکۆشان خۆیان و بوونی خۆیان لەنێو گۆرانی و سروودەکان بۆ من بە یادگاریی بەجێهێشتووە. من دەبێت بێژم و تۆ ببیستی. تۆ دەبێت لە گۆرانییەکەی من گوێڕادێری، من دەزانم کە ئەوە تۆ ئازاردەدات.


من بەر کوتەکان مەدە، کە لەکاتی ڕێکردن دەنگی پێیەکانی من دێت، ئاخر دایکم منی فێرکردووە، بە هەنگاوەکانی خۆم لەتەک زەمین قسەبکەم، نێوان من و زەمین، پەیمانێک هەیە و پەیوەندییەک کە من زەمین پڕ لە جوانیی و خەندە بکەم. دەی کەواتەتۆ بهێڵە با ڕێبکەم، بهێڵە با ئەو دەنگی پێی من ببیستێت، بهێڵە زەمین بزانێت، کە هێشتا من زیندوو و هیوادار ماوم.


پێنووس و کاخەز لە من یاساخ مەکە، دەخوازم بۆ زارۆکانی سەرزەمینی خۆم لایە لایە بهۆنمەوە، لێوانلێو لە هیوا، پڕ لە چیرۆکەکانی سەمەد و ژیانی ئەو، پڕ لە خانعەلی و ئارەزووەکانی، لە عیزەتی و فێریارانی، دەخوازم بنووسم، دەخوازم لەتەک خەڵک قسەبکەم، لەنێو ناخی بەندگەکەی خۆمەوە، لێرەوە، تێدەگەی چی دەڵێم؟ دەزانم تۆ فێرکراویت بەرانبەر ڕۆشنایی و جوانییەکان و هزر و بیرکردنەوە ڕکت هەبێت.

بەڵام مەترسە وەرە نێو بەندگەکەی من، لەسەر خوانە گچکە و شڕەکەی من میوان بە، ببینە چۆن هەموو شەوێک من فێریارەکانی خۆم میواندارییدەکەم، چۆن بۆ ئەوان چیرۆک دەگێڕمەوە، بەڵام تۆ مۆڵەتت نییە ببینی، تۆ مۆڵەتت نییە ببیستیت، تۆ پێویستە ئەویندار بیت، ببیت بە مرۆڤ، دەبێت لە ئەم دیوی دەرگەکە بیت، تاکو تێبگەیت، کە من چی دەبێژم.


تۆ من تەماشابکە تاکو بزانی جیاوازی من و تۆ چییە، من هەموو ڕۆژێک لەسەر دیواری بەندگەکەی خۆم دەستانی دڵدارەکەم، چاوە جوانەکانی ئەو نیگاردەکێشم، پەنجەکانی ئەو لەنێو دەستی خۆم دەگرم و گەرمیی ژیان لەنێو دەستەکانی و چاوەڕوانیی و شەیدایی لەنێو چاوانی ئەو دەخوێنمەوە، بەڵام تۆ هەموو ڕۆژێک بە کوتەکەکەی دەستی خۆت پەنجە نووساوەکانی سەر دیوار دەشکێنیت، چاوانی چاوەڕوانیی دەردەهێنیت و دیوارەکە ڕەش دەکەیتەوە.


دونیای تۆ هەمیشە تاریکیی و زیندان دەبێت و “هەستی ڕۆشنایی” تۆ ئازاردەدات، چەند مانگێکە من دیتنی ئاسمانێکی پڕ ئەستێرە چاوەڕوانییدەکەم.


لەتەک ئەستێرە یاخییەکان کە لەنێو تاریکایی لەم سەری ئاسمان بۆ ئەو سەری ئاسمان بکشێن و بە ڕۆشنایی سینگی تاریکیی شەقبکەن. بەڵام تۆ ساڵانێکە لەنێو تاریکیی دەژیت، شەوی تۆ بەبێ ئەستێرەیە، دەزانی ئاسمانی بێ ئەستێرە چ واتایەکی هەیە؟ ئاسمانی هەمیشە شەو واتای چییە؟


ئەم جارە کە بۆ بەنگەی ٢٠٩ گەڕامەوە، وەرە نێو بەندگەکەی من، من بۆ تۆ کۆمەڵێک ئارەزووم هەن، نەک لە ڕەنگی نزاکانی تۆ کە سەراپا ئاگرن و ترس لە دۆزەخ، ئارەزووەکانی من پڕن لە هیوا و خەندە و ئەوین. وەرە ناو بەندگەکەی من، تاکو نهێنیی دوا خەندەی عیزەتی لەبەردەم سێدارە بە تۆ بڵێم، دەزانم کە دووبارە دەبمەوە بەندی بەندگەی ٢٠٩، لە بارێک کە تۆ بە سەراپای بوونی پڕ کینەی خۆتەوە بەسەر من دەگوڕێنیت و هێشتا دڵی من بۆ تۆ و دونیایەکی هیچ کە لە دەوری تۆ دروستکراوە، دەسووتێت. من دەگەڕێمەوە لە بارێک کە فێرکارم و هێشتا خەندەی مناڵانی نیشتمانی خۆم لەسەر لێوەکانی من ماوە.

فێرکاری سزادراو بە سێدارە، فەرزادی کەمانگەر

بەندگەی نەخۆشانی (عفونی| ئیلتیهابی) زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج

وەرگێڕان لە فارسی: هەژێن

١٧ی ئایاری ٢٠١٠

________________________________________
١. بە پێچەوانەی لێکۆڵەرەکان، کە لەسەر ئەوەی من لەنێو بابەتی (نامەی) بەندگەی ٢٠٩، ئەوانم بە خێو ناوبردبوو، دڕندانە کەوتنە کوتەکاریی و جنێودان و سووکایەتیکردن بە من، ئەم جارە چەند کەسێک لە پاسەوانانی بەندگەی ٢٠٩ منیان ئازارنەدا.


٢. بەهمەنی عیزەتی فێرکاریک بوو، کە لە سەرەتای شۆڕش(مەبەست شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێرانە و. کوردیی) لە سێدارە درا، هێشتا خەڵکی دێهاتەکانی کرماشان و کامیاران یاداوەریی زۆریان لەبارەی ئەو هەیە، دەڵێن لە کاتی لەسێدارەدران لە وەڵامی بەرپرسان کە لە ئەو دەپرسن: لە مردن ناترسێیت؟ بە خەندەوە گوتویەتی: ئەگەر مردن پیاوە، با بۆ لای من بێت، تاکو من توند توند ئەو لە ئامێز بگرم.

* سەمەد بیهرەنگی : فێڕکار، چیرۆکنووس و وەرگێڕ و لێکۆڵەری فۆلکلۆری ئازەربایجانی. ٣١ی ئۆگوستی ١٩٦٨ لە تەمەنی ٢٩ لەلایەن کارمەندانی دەوڵەتی ئێران [پاشایەتی موحەمەد ڕەزاشا] لەنێو ئاو خنکێندرا.

سەمەد بیهرەنگی دانەری ئەلفابێتی ئازەری بوو، کە دەوڵەتی پاشایی لە ئەو پێشوازیدەکات، بەلام ئەو ئامادەی چاپکردنی پەڕتووکەکەی نابێت و هۆکاری ئامادەنەبوونەکەی بە براکەی دەڵێت ئەگەر من ئەوە پەسەندبکەم، دەبێت لاپەڕەکانی سەرەتای پەڕتووکەکەم بۆ پێداهەڵدانی شا و شابانوو تەرخانبکەم”

** بەهمەن عیزەتی : شۆڕشگەر و فێرکاری یەکێک لە فێرگەکانی کامیاران، پاش ئەوەی لە دەوروبەری (پاوە) لەلایەن چەکدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیردەکرێت و کۆمەڵێک لە خەڵکی پاوە بۆ لای ئەیەتوڵڵا خاڵخاڵی دەچن و داخوازی لەسێدارەنەدان و ئازادکردنی بەهمەن عیزەتی دەبن، خاڵخاڵی وەک نوێنەری حزب‌اللەی تازە بەدەسەڵاتگەییشتوو، فەرمانی لەسێدارەدانی ئەو دەردەکات و ڕۆژی

٢١ی ئۆگوستی ١٩٧٩ لەتەک هەشت هاوڕێی خۆی لە هەمان شوێنی بەرەنگاریکردنی پاسداران، گوللەباراندەکرێت.

*** خانعەلی : ئەبولحەسەن خانعەلی، فێرکاری ٢٩ ساڵەی وانەکانی فیلۆسۆفیی و زمانی عەرەبی لەنێو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی فێراکاران لە مەیدانی بەهارستان بە گوللەی پۆلیسێک دەکوژرێت.

**** ناڕەزایەتی بەرانەر زیندانیکردن و سزای لەسێدارەدانی (فەرزاد کەمانگەر) کۆمەڵگەی کوردنشین و سنوورەکانی ئێران تێدەپەڕاند و لەنێو وێرانەکانی جەنگی سی ساڵەی ئەفغانستان، لە کابووڵ دەیان ئازادیخواز دژی بڕیار و ملهوڕییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆنیشانداندەکەن.

ئایا ڕەتکردنەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەوە دەگەیێنێت کە ئه‌نارکیستەکان ناڕامیارین؟

(J.2.10) ئایا ڕەتکردنەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەوە دەگەیێنێت کە ئه‌نارکیستەکان ناڕامیارین؟

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

ئه‌وه‌ که‌ ئه‌نارکیسته‌کان ناڕامیارین دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه،‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌نارکیسته‌کان ڕامیاری نین به‌ پێناسه‌ مارکسیسته‌که.‌ بۆ ڕامیاری ئه‌نارکیست ته‌نها ڕامیاری نییه‌ و به‌س، ئه‌نارکیست له‌گه‌ڵ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیدایه‌، ئه‌نارکیست به‌ پێناسه‌کردنی مارکسیسته‌کان ته‌نها نه‌خشه‌یه‌کی ئابووریه‌ ده‌رباره‌ی هه‌قده‌ست و هه‌لومه‌رجی کارکردن….هتد، دوای ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌کانی تر واز لێ ده‌هێنن بۆ ده‌سه‌ڵاتی کاپیتالیزم، ئه‌وه‌ش ماڵوێرانییه‌ بۆ چینی کارگه‌ران.

ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ باکۆنین وتویه‌تی کارگه‌ران ناتوانن خۆیان له‌ سیاسه‌ت لاده‌ن و وه‌لاوه‌ی بنێن و خۆیان نه‌ده‌ن له‌ قه‌ره‌ی، به‌وه‌ش کاپیتالیزم ده‌توانێت به‌باشی کۆنترۆڵی بکات. باکۆنین بڕوای وا بووه‌ ئه‌نارکیست گرنگی تایبه‌ت به ‌بیروباوه‌ڕی ڕامیاری و خه‌باتکردن ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ناو دنیای کارکردنی چینه‌کانه‌وه‌ بێت و ببێت، بڕواشی وا بووه‌ که‌ ئینته‌رناسێۆنالیزم ناتوانێت تێکه‌ڵ به‌ سیاسه‌ت نه‌بێت، ئه‌وه‌ش خه‌باتکردن دژی بۆرژوازی ده‌یسه‌پێنێت، ئه‌نارکیست سیاسه‌تی بۆرژوازی ڕه‌تده‌کاته‌وه‌la philosophie politique de baconine .p.313 ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ دژایه‌تیکردنی سیاسه‌تی بۆرژوازییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، ئێمه‌ ئاگاداری سیاسه‌تین و لێی غافڵ نین، هه‌روه‌ها ئاگاداری موباره‌زه‌ی ڕامیارین، ئه‌نارکیسته‌کان هه‌موو کات سه‌نگیان بۆ موباره‌زه‌ی ڕامیاری داناوه ‌و هه‌ڵیانسگاندووه‌، به‌ڵام باکۆنین دژی ئه‌وه‌ بووه‌ زیادله‌پێویست گرنگی بدرێته‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌. ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه‌ بووه‌ که‌ ئه‌و بڕوای وا بووه‌ و وتویه‌تی ئینته‌رناسیوناڵ ڕێکخستنێکی ئینته‌رناسیوناڵی چینی کارگه‌رانه‌سه‌ندیکا و گرووپه‌کانه‌ئیتر به‌سه‌ سه‌رقاڵبوون به‌ مه‌سه‌له‌ی ڕامیاریی فه‌لسه‌فییه‌وه‌.

Continue reading ئایا ڕەتکردنەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەوە دەگەیێنێت کە ئه‌نارکیستەکان ناڕامیارین؟

ئه‌نارکیسته‌کان له‌بریی ده‌نگدان چی ده‌که‌ن؟

(j.2.9 ) ئه‌نارکیسته‌کان له‌بریی ده‌نگدان چی ده‌که‌ن؟

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

به ‌ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌نگدان ئه‌نارکیسته‌کان له‌ ڕووی ڕامیاریته‌وه‌ نابن به‌ خه‌منه‌خۆره‌کان، نابن به‌وانه‌ که‌ خۆیان له‌ مه‌سه‌له‌ سه‌ره‌کییه‌ گرنگه‌کان بدزنه‌وه ‌و گوێیان پێ نه‌ده‌ن. هۆی سه‌ره‌کی که‌ وای له‌ ئه‌نارکیسته‌کان کردووه‌ ده‌نگدان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه،‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌نگدان به‌ چاره‌سه‌ر نازانن. ئه‌نارکیسته‌کان هێنده‌ لاموبالات نین به لای مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کاندا گوزه‌ر بکه‌ن و گوێیان پێ نه‌ده‌ن. وه‌کو باسمانکرد ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن به ‌چاره‌سه‌ر نازانن،. پاساوێکی تریش هه‌یه‌ وایان لێ ده‌کات ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه،‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وامان لێ ده‌که‌ن وا بیر بکه‌ینه‌وه‌ که ‌ئه‌وانه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونیان نییه‌ کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن له ‌به‌رده‌م دروسبوونی –ئۆتۆکارکردندا له‌ شۆێنی کاره‌کانمان، کارگه‌کان، کێڵگه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان؛ واته‌ ده‌بێته‌ هۆی چاندنی ڕكوکینه‌ له‌ ناوماندا، که‌ ئه‌وه‌ خۆی ده‌بێته‌ هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بۆ دروستنه‌بوونی ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی ئه‌کتیڤ، به‌و جۆره‌ ده‌نگدان سه‌رچاوه‌ی گوێپێنه‌دان و گه‌ڕه‌لاوژێ و کارتێکردنه‌.

Continue reading ئه‌نارکیسته‌کان له‌بریی ده‌نگدان چی ده‌که‌ن؟

ئایا ده‌نگنه‌دان ده‌بێته‌ هۆی سه‌رکه‌وتنی ڕاست له‌ هه‌ڵبژاردندا؟

( J.2.8) ئایا ده‌نگنه‌دان ده‌بێته‌ هۆی سه‌رکه‌وتنی ڕاست له‌ هه‌ڵبژاردندا؟

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

له‌و بواره‌دا ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ناڵێن که‌ ده‌نگ مه‌ده‌ن، به‌ڵکو پشتگیری خۆڕێکخستنیش ده‌کات. ئه‌نارکیسته‌کان هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان نییه‌ که‌ له‌گه‌ڵ خاووخلیچکی و گوێپێنه‌دان بگونجێت، گه‌ر بێت و ئه‌نارکیسته‌کان بتوانن کارێکی وا بکه‌ن نیوه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌نگ نه‌ده‌ن و بڕوایان به‌ حکومه‌ته‌کان نه‌بێت و ئه‌وه‌ش ببێته‌ مایه‌ی سه‌رکه‌وتنی ڕاست ئه‌وا ئه‌وه‌ نه‌ک ‌هه‌ر مه‌قبول نییه‌، به‌ڵکو خۆی له‌ خۆیدا خه‌یاڵ و داڵغه‌یه‌ به‌ لای ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه.‌vrnon richards l ;imposiblité de la démocratie social.p142 به‌ واتایه‌کی تر گه‌ر حزبێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی وڵاتێک زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک حکومه‌تێکیان ڕه‌ت کرده‌وه‌ و به‌ ده‌نگه‌کانیان متمانه‌ی خۆیان نه‌دایه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و ملکه‌چی بۆ سیاسه‌تمه‌داران که‌ ته‌نها بڕوایان به‌ توانا و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌یه‌ ناچار دان به‌و شه‌رمه‌زاری و ملکه‌چییه‌ی خۆیاندا ده‌نێن. له‌و کاته‌شدا که‌ سیاسه‌تمه‌داران حزبه‌که‌یان تڕۆ و مایه‌پووچ ده‌بێت، ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر کاری ده‌نگنه‌دان ده‌که‌نه‌وه ‌و به‌رده‌وام ده‌بن و سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بڕوابوون به‌ هێز و وزه‌ی خۆ و به ‌یه‌کگرتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تاکه‌کانی تر به‌ هوشیاری و هۆشمه‌ندیه‌کی به‌رزه‌وه‌ بۆ ڕێگه‌به‌ستن له‌ فڕوفێڵ و ته‌ڵه‌بازیی سیاسه‌تمه‌داران به‌ ڕادیکال و ڕیفۆرمیسته‌کانیشه‌وه. ئێمما گۆڵدمان ‌emma golman ده‌ڵێت گه‌ر ئه‌نارکیسته‌کان هێنده‌ به‌هێز و به‌توانا بن تای ته‌رازووی هه‌ڵبژاردنه‌کان بگۆڕن به‌ جۆرێك چه‌پ بتوانێت هێزی کارگه‌ران گرێ بدات به‌ مانگرتنێکی گشتیه‌وه‌، یا به‌زنجیره‌یه‌ک مانگرتنه‌وه،‌ ته‌نانه‌ت له‌و حاڵه‌ته‌شدا کاپیتالیست خافڵ نییه‌ و ده‌زانێت ده‌توانێت فه‌رمانبه‌ره‌کانی به‌ره‌ی ڕاست و به‌ره‌ی چه‌پ بکڕێت یا هیچ نه‌بێت وایان لێ بکات کاریگه‌رییان نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان و به‌شداریکردنه‌کان. vison sur le feu .p.90

Continue reading ئایا ده‌نگنه‌دان ده‌بێته‌ هۆی سه‌رکه‌وتنی ڕاست له‌ هه‌ڵبژاردندا؟

ئایا به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌سه‌رمان پێویسته‌ ده‌نگ به‌ پارته‌ ڕیفۆرمیسته‌کان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌یان ده‌ربکه‌وێت؟

(j.2.7 ) ئایا به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌سه‌رمان پێویسته‌ ده‌نگ به‌ پارته‌ ڕیفۆرمیسته‌کان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌یان ده‌ربکه‌وێت؟

و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

هه‌ندێک له ‌حزبه‌ سۆسیالیسته‌ لینینیه‌کان وه‌ک b.s.p و بێچووه‌کانی وه‌ک ISO له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان وای بۆ ده‌چن که‌ ده‌بێت هانده‌ری خه‌ڵک بین بۆ ده‌نگدان بۆ کار و حزبه‌ سۆسیال دیموکراته‌کانی تر، له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی:

یه‌که‌م/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ پاڵپشتی ئه‌و حزب و سه‌ندیکایانه‌ جه‌ماوه‌ره‌ و گه‌ر بێت و جه‌ماوه‌ر پاڵپشتی خۆی ده‌رنه‌خات به‌ ده‌نگدان بۆیان وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و حزبانه‌ گۆڕاون له‌ که‌مپی چینی کارگه‌راندا و وه‌رچه‌رخاون به ‌لای کاپیتالیزمدا و نزیکن له‌ که‌پیتالیسته‌وه‌.

دووه‌م/ گه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌نگ نه‌دات به‌و حزبه‌ سۆسیالیسته‌ ڕیفۆرمیستانه‌ ته‌واو ناسنامه‌ خیانه‌تکارییه‌که‌یان لای ئه‌ندام و پارتیزانه‌کانیان ده‌رده‌که‌وێت و نائومێد ده‌بن له‌ حزبه‌کانیان ناچار ده‌بن به دوای حزبه‌ سۆسیالیسته‌ ڕاسته‌قینه‌کاندا بگه‌ڕێن. a savoir les amies swp et ISO

Continue reading ئایا به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌سه‌رمان پێویسته‌ ده‌نگ به‌ پارته‌ ڕیفۆرمیسته‌کان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌یان ده‌ربکه‌وێت؟