بریتانیا، کۆبوونه‌وه‌ی تۆڕی ئه‌نارکیستی باکوور، 20ی جونی 2009 کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی تۆڕی ئه‌نارکیستی باکوور، ڕۆژی شه‌ممه 20ی جون له نێوان کاتژێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ و 4ی پاشینیوه‌ڕۆ له Wood Street Socialist Club, off Bradshawgate, Bolton ڕووده‌دات. کۆبوونه‌وه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی له‌مه‌ڕ ڕوانگه‌ی ئه‌نارکیستی پێداچوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری و رامیاری که ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه. کۆبوونه‌وه‌ی دوانیوه‌ڕۆ قسه‌وباس له لایه‌ن ئه‌ندامانی تۆری بێسنووره‌وه. نیوه‌ڕوانه له کاتژێر 12ی نیوه‌ڕۆوه تا 2ی پاشنیوه‌ڕۆ هه‌یه. به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌وێنده‌رێ بتان بینین. بۆ زانیاری زیاتر: کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن:
Category Archives: گشتی
A.1.4 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان سۆشیالیستن ؟
به‌ڵێ. هه‌موو لکه‌کانی ئه‌نارکیزم دژی سه‌رمایه‌دارین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر سته‌م و به‌هره‌کێشی خۆی ڕاگرتووه (بڕواننه به‌شی B و C). ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه که “که‌سه‌کان ناتوانن له‌ته‌ك که‌سانی تر کار بکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکێکی پاڵنه‌ریان هه‌بێت و ڕێژه‌یه‌ك له به‌رهه‌مهێنانه‌کانی ئه‌وان بۆ خۆی ببات“و پێیان وایه که له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکیستیدا “که‌سانی کرێکاری راستینه به‌خۆیان ڕێکخراوه‌کانیان پێکده‌هێنن و به‌خۆشیان بڕیار ده‌ده‌ن که کاره‌کان که‌ی، له‌کوێ و چۆن ئه‌نجام بدرێن.“ به ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره، کرێکاران خۆیان “له ده‌ستبه‌سه‌ری و کۆیله‌تی و دڕنده‌یی سه‌رمایه‌داری“ ئازاد ده‌که‌ن. [Voltairine de Cleyre, Anarchism p. 32 and p. 34] Continue reading A.1.4 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان سۆشیالیستن ؟
A.1.3 بۆ چی ئه‌نارکیزم به سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ش نێو ده‌برێت؟
زۆرێك له ئه‌نارکیسته‌کان به له‌به‌رچاوگرتنی سروشتی نه‌رێیی پێناسه‌کردنی “ئه‌نارکیزم” له ڕابوردوودا، چه‌مکگه‌لی تریان بۆ پێداگرتن له‌سه‌ر پۆزه‌تیڤبوون و سازێنه‌ربوونی به‌کار بردووه. چه‌مکه فره‌تر به‌کاربراوه‌کان بریتن له “سۆشیالیزمی ئازاد free socialism“، “کۆمونیزمی ئازاد free communism“، “سۆشیالیزمی ئازادیخواز libertarian socialism” و “کۆمونیزمی ئازادیخواز libertarian communism“. بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، سۆشیالیزمی ئازادیخواز، کۆمونیزمی ئازادیخواز و ئه‌نارکیزم به کرده‌وه هه‌ر یه‌ك واتایان هه‌یه. یا به‌و جۆره‌ی که ڤانزێتی Vanzetti ده‌ڵێت: “پاش هه‌موو، ئێمه‌ش سۆشیالیستین وه‌ك سۆشیال–دیموکراته‌کان، سۆشیالیسته‌کان، کۆمونیسته‌کان و I.W.W هه‌موو سۆشیالیستن. ته‌نیا جیاوازی بنه‌ڕه‌تی نێوان ئێمه و هه‌موو ئه‌وانی تر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتخوازن، به‌ڵام ئێمه ئازادیخوازین؛ ئه‌وان باوه‌ڕییان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و میرایه‌تی خۆیان هه‌یه؛ ئێمه باوه‌ڕمان به هیچ جۆره میری و ده‌وڵه‌تێك نییه.” [Nicola Sacco and Bartolomeo Vanzetti, The Letters of Sacco and Vanzetti, p. 274]
Continue reading A.1.3 بۆ چی ئه‌نارکیزم به سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ش نێو ده‌برێت؟
چواره‌مین هاوینه ئوردووی ئه‌نارکیستی IV. Anarchist Summer CampAustria: 24.07.2009 – 02.08.2009
چواره‌مین هاوینه ئوردووی ئه‌نارکیستی
ئه‌م ساڵیش، جارێکی تر هاوینه ئوردووی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نارکیستی له 24ی جولای – تا 02ی ئۆگوستی 2009 له نه‌مسا به‌رپا ده‌کرێت. هاوینه ئوردوویه‌کی ئه‌نارکیستی بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ ژیانێکی ئازاد دوور له به‌ربه‌ست و سنووره‌کان تاقی بکه‌ینه‌وه؛ شوێنێك، که تێیدا ئه‌وه‌ی ئێمه بۆ ده‌جه‌نگین و ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌گه‌ر بۆ جارێکیش بووه، پێکه‌وه هه‌وڵی ئه‌زموونکردنی بده‌ین.
بۆ پاگه‌نده‌کردن بۆ ئوردووی ئه‌نارکیستی، به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا، گروپگه‌لی وه‌ك ئێوه کۆمه‌کمان ده‌که‌ن. هه‌ر لێره‌وه گرنگ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێوه له له شاره‌کانتاندا، له گه‌ڕه‌که‌کانتاندا، له شوێنی خۆتاندا، پلاکات و زانیاری بڵاو بکه‌نه‌وه. ئێمه که‌ره‌سته‌کانی زانیاریتان بۆ ده‌نێرین! ته‌نیا ئه‌دره‌سه‌کانمان بۆ به‌ڕێ بکه‌ن و پێمان بڵێن که چه‌ند پلاکات و کارت ده‌توانن لای خۆتان بڵاو بکه‌نه‌وه.
زۆر سوپاسگواز ده‌بین، ئه‌گه‌ر له پاگه‌نده‌کردن بۆ ئوردووی هاوینه‌دا بتوانن پشتیوانیمان بکه‌ن!
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بانگه‌وازه‌که و زانیاری زیاتر کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن:
A.1.2 ئه‌نارکیزم چی ده‌گه‌یێنێت؟
به پێی ده‌ربڕینی پیته‌ر کرۆپۆتکین، ئه‌نارکیزم “سیستمێکی بێ میرایه‌تییه له سۆشیالیزم “ [Anarchism, p. 46] به واتایه‌کی تر، “ئه‌نارکیزم به واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌هره‌کێشی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه، که هه‌مان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی (له‌وانه سه‌رمایه‌داری) و میرایه‌تییه.” [Errico Malatesta, Towards Anarchism,”, p. 75]
له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی رامیارییه و ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که به‌بێ پێکهاته‌ی قوچکه‌یی رامیاریی، ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی. ئه‌نارکیسته‌کان پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن، که ئه‌نارکی، بێ سه‌روه‌ر، فۆرمی گونجاوی سیستمێكی کۆمه‌ڵایه‌تیی و بۆ سوودوه‌رگرتن له‌وپه‌ڕی ڕاده‌ی فراوانی ئازادی تاکه‌که‌سی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌باره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوازیاری به‌دیهێنانی ئامانجگه‌لی ئازادی و یه‌کسانی وه‌ك ئاڵوگۆڕیكی پشتیوانی خۆین. یا به‌و جۆره‌ی که باکونین له ده‌ربڕینه به‌ناوبانگه‌که‌ی خۆیدا ده‌ڵێت:
“ئێمه به‌و بڕوایه گه‌یشتووین که ئازادی به‌بێ سۆشیالیزم واته سته‌م و ناداروه‌ری و سۆشیالیزم به‌بێ ئازادی واته کۆیله‌تی و دڕنده‌یی.“ [The Political Philosophy of Bakunin, p. 269]
مانگرتنی کراوه‌ی کرێکارانی کارخانه‌ی (ته‌نتا)ی که‌تان
دوێنێ کرێکارانی کارخانه‌ی (ته‌نتا) ی که‌تان که ژماره‌یان 1000 ده‌بێت مانگرتنیان ڕاگه‌یاند، ئه‌م مانگرتنه یه‌کێتی گشتی کرێکارانی ڕستن و چنین ڕه‌زامه‌ندی پێدا، که له رابووردوودا له میسر پێشینه‌ی نییه.
داخوازییه‌کانی کرێکاران دانی په‌شماڵه له‌سه‌ر بنه‌مای کرێی 2008 له‌بری 2003، دانی قازانجی که‌ڵه‌که‌بوو که له‌و کاته‌وه‌ی کارخانه‌که به سه‌رمایه‌گوزارێکی سعودی فرۆشراوه، نه دراوه، زیادکردنی پاره‌ی ژه‌مه‌خواردن له 32 جنێ وه بۆ 90 جنێ، دانی پاداشتی سالانه به ڕێژه‌ی 7% له کرێی سه‌ره‌کی که له ساڵی 2003وه نه‌دراوه، گێڕانه‌وه‌ی هاوکاره ده‌رکراوه‌کانیان.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
A.1.1 “ئه‌نارکی” چی ده‌گه‌یێنێت؟
ڕیشه‌ی وشه‌ی ئه‌نارکی “anarchy“ بۆ زمانی یۆنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێشگری(an) یا (a) به واتای “نا”، “به‌بێ”، “نه‌بوون” له‌ته‌ك واژه‌ی archos که به واتای “فه‌رمانڕه‌وا”، “به‌رێوه‌به‌ر”، “سه‌رۆك”، “فه‌رمانده‌ر” یا “ده‌سه‌ڵاتدار” دێت، یا به‌و جۆره‌ی که پیته‌ر کرۆپۆتکین Peter Kropotkin له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت “ئه‌نارکی ڕیشه‌ی یۆنانی هه‌یه و به واتای “دژه ده‌سه‌لات” دێت.“ [Anarchism, p. 284]
له کاتێکدا که واژه یۆنانییه‌کانی anarchos و anarchia به زۆری به “نه‌بوونی میری” یا “بێ ده‌وڵه‌تی” لێك ده‌درێنه‌وه، واتای ڕه‌سه‌نی ئه‌نارکیزم ته‌نیا به واتای “به‌بێ ده‌وڵه‌ت” نییه. “An-archy” به واتای ” به‌بێ فه‌رمانڕه‌وا” و یا به شێوه‌یه‌کی گشتی به واتای “بێ سه‌روه‌ری“ه. بۆ نموونه کرۆپۆتکین ئاوا مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کات، که ئه‌نارکیزم “ نه‌ك ته‌نیا هێڕش ده‌کاته سه‌ر سه‌رمایه، به‌ڵکو هێڕش ده‌کاته سه‌ر ڕیشه‌کانی – یاسا، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه و سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌ت– .“ [Op. Cit., p. 150] بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، ئه‌نارکی به‌و جۆره‌ی که به‌گشتی وێنا ده‌کرێت، به واتای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی نییه، به‌ڵام به واتای نه‌بوونی ده‌ستوور و فرمانه.“[Benjamin Tucker, Instead of a Book, p. 13] له‌م ڕووه‌وه باشتره سه‌رنجی کورته‌یه‌کی زۆر جوانی داڤید وایك David Weick له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم بده‌ین:
A.1 ئه‌نارکیزم چییه؟
ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه به ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی “بێ خاوه‌ن و بێ سه‌روه‌ر. “ [P-J Proudhon, What is Property , p. 264] به واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه، که ئامانجی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که، که تێیدا که‌سه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئازادانه و یه‌کسان هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن. به‌پێی ئه‌مه ئه‌نارکیزم دژ به هه‌موو جۆره سیستمێکی قوچکه‌یی (hierarchical control ) کۆنترۆڵه –چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، چ له لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه– وه‌ك شتێکی زیانبه‌خش بۆ که‌سه‌کان و تاکایه‌تییان، هه‌روه‌ها ناپێویستیشه. Continue reading A.1 ئه‌نارکیزم چییه؟
مانگرتنه‌کان و داخستنی شوێنکاره‌کان له کۆریای باشووری
مانگرتنه‌کان و داخستنی شوێنکاره‌کان له کۆریای باشووری
ئاماده‌کردنی: Ed on Jun 1 2009
هه‌ر که قه‌یرانی ئابووری کۆریای باشووری گرته‌وه، کرێکارانی مانگرتووی ئۆتۆمه‌بێلسازی له ده‌ره‌وه‌ی کارخانه‌کانیان مانه‌وه، له کاتێکدا پێش هه‌فته‌یه‌ك کرێکارانی خانوبه‌ره‌سازی له سیئۆل و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان به مانگرتن کرد.
کۆمپانی Ssangyong مۆتۆرسازی کرێکاره مانگرتووه‌کانی له شوێنکاره‌که‌یان کرده ده‌ره‌وه تا به‌ر ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنان له پیشه‌سازی ئۆتۆمه‌بێلدا بگرێت، که له‌ژێر پشتیوانیدایه بۆ به‌رگرتن له نابووتبوونی.
کرێکارانی ئه‌ندام له یه‌کێتییه‌کانی ئۆتۆمه‌بێلسازی له کۆریای باشووری له 21ی مای 2009ه‌وه مانیان گرتووه، به‌ریوه‌به‌رایه‌تی به‌پێی بڕیاری دادگه داوای مانه‌وه‌ی هێلی هه‌ڵخسنتی ئۆتۆمه‌بێڵ له‌سه‌ر ئاستی ئێستای کارکردن له‌سه‌ر هه‌مان نه‌خشه‌ی ڕزگارکردنی کۆمپانی ده‌کات .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی ، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/strikes-lockouts-south-korea-01062009
کرێکارانی زبڵڕێژ (که‌ناسان)ی سیسیلیا/ ئیتالیا له مانگرتندان، پالیرمۆ (Palermo) زابڵ دایپۆشیوه
ئاماده‌کردنی : De on Jun 1 2009
دوێنێ شه‌و په‌نجا گوفه‌ك زبڵ سوتێنراوه و که‌چی خه‌ریکه زبڵ شاره‌که داده‌پۆشێت. کرێکارانی زبڵڕێژی شار ئاماده نه‌بوون کاتژێری زیاده کاربکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نایانه‌وێت به‌و ئۆتۆمه‌بێلانه که له ئاستی ستانداردی سه‌لامه‌تیدا نین.
پێش ده ڕۆژ کرێکارانی پالێرمۆ به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی به‌کاربردنی ئه‌و ئۆتۆمه‌بێلانه، بڕیاریان دا زیاده‌کاری نه‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئۆتۆمه‌بێله‌کان له ڕووی سه‌لامه‌تییه‌وه له ئاستی ستاندارددا نین. کرێی جونی له مه‌ترسیدایه، به‌ڵام یه‌کێتییه‌کان بڕیاریان دا له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی به‌ردوام بن، له‌سه‌ر “مانگرتنی سپی” واته ڕێزدانانی ته‌واو بۆ لێپرسینه‌وه سه‌لانه‌تییه‌کان. واته کرێکاران ئۆتۆمه‌بێلی نه‌گونجاویان پێ نادرێت، له بنه‌ڕه‌تدا زۆربه‌یان ئاماده‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زبڵه‌کان.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی ، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/sicilian-dustmen-strike-palermo-drowned-rubbish-01062009