Category Archives: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

ئێران: کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جوتیاران شاری (ری) و کرێکارانی کۆمپانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئازه‌ربایجان

جوتیارانی شاری (ری) له‌ پێش ته‌لاری فه‌رمانگه‌ی ئاوی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داخستنی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی کشتوکاڵی، کۆبوونه‌وه‌.

ڕژێمی مه‌لاکان به‌ به‌ستنی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی کشتوکاڵی شاری (ری) بووه‌ته‌ هۆی ڕێگری له‌ گه‌یشتنی ئاو به‌ 80 هه‌زار هیکتار زه‌مینی گونجاو بۆ کشتوکاڵ و ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێویستی کۆمه‌ڵگه‌ی گاوداری پارێزگه‌ی تاران. (ری) گه‌وره‌تری سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئوکسیجین بۆ پارێزگه‌ی تاران داده‌نرێت، هه‌روا له‌ ته‌بریز، ژماره‌یه‌ك له‌ کرێکارانی کارخانه‌ی ڕستن و چنینی شبستر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی موچه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ده‌ستیان به‌ کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرد. کرێکاره‌کان ده‌یانوت که‌ زیاتر له‌ 4ۆ مانگه‌ که‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و کارخانه‌ به‌ هۆی قه‌رزه‌ دواکه‌وتووه‌کانه‌وه‌. له‌ لایه‌ن بانکی ناوه‌ندی ڕژێمه‌وه‌ داخراوه‌ و کرێکاران بێکارکراون. هێزه‌ ناله‌شکرییه‌کانی ڕژێم و پۆشاك که‌سییه‌کان هه‌وڵیان ده‌دا به‌ فشارهێنان بۆ کرێکاره‌کان، کۆوه‌بووان بڵاوه‌ پێبکه‌ن.

له‌ ئازه‌ربایجانی خۆراوایی، کۆمه‌لێك له‌ کرێکارانی کۆمپانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ نووسینگه‌کانی (ICT) ساره‌کانی نه‌غه‌ده‌، میاندواو و مه‌هاباد، ورمێ له‌ به‌رامبه‌ر پارێزگه‌ی ئازه‌ربایجان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به‌ باردوخی کار و نه‌دانی موچه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. یه‌کێك له‌ کرێکاره‌کان له‌م کۆبوونه‌وه‌دا وتی: له‌ نه‌غه‌ده‌ کۆمپانی تێله‌فۆن و گه‌یاندن له‌ 9 مانگی رابوردوودا موچه‌ی کرێکارانی نووسینگه‌کانی (ICT)ی نه‌داوه‌. له‌ 7 مانگی ڕابوردوودا دابه‌زینی موچه‌کانمان بووین، به‌ راده‌یه‌ك که‌ موچه‌ی ئێمه‌ له‌ 250 هه‌زار تومه‌نه‌وه‌ بۆ 93 هه‌زار تومه‌ن دابه‌زیوه‌.

 

Êran: kobûnewey narrezayetî cutyaran şarî (rî) û krêkaranî kompanî aw û awerroy Azerbaycan

cutyaranî şarî (rî) le pêş telarî fermangey awî taran le narrezayetî be daxistnî serçawekanî awî kiştukallî, kobûnewe.

rjêmî melakan be bestnî serçawekanî awî kiştukallî şarî (rî) buwete hoy rêgrî le geyiştnî aw be 80 hezar hîktar zemînî guncaw bo kiştukall û awî xwardnewey pêwîstî komellgey gawdarî parêzgey taran. (rî) gewretrî serçawey berhemhênanî uksîcîn bo parêzgey taran dadenrêt, herwa le tebrîz, jmareyek le krêkaranî karxaney ristin û çnînî şbistir le narrezayetî be nedanî muçeyan le beramber fermandarî destyan be kobûnewey narrezayetî kird. krêkarekan deyanut ke zyatir le 4o mange ke muçeyan wernegirtuwe û karxane be hoy qerze dwakewtuwekanewe. le layen bankî nawendî rjêmewe daxrawe û krêkaran bêkarkrawn. hêze naleşkrîyekanî rjêm û poşak kesîyekan hewllyan deda be fşarhênan bo krêkarekan, kowebuwan bllawe pêbken.

le azerbaycanî xorawayî, komelêk le krêkaranî kompanî aw û awerro le nûsîngekanî (ICT) sarekanî nexede, myandwaw û mehabad, wirmê le beramber parêzgey azerbaycan wek narrezayetî be barduxî kar û nedanî muçe destyan dawete kobûnewey narrezayetî. yekêk le krêkarekan lem kobûneweda wtî: le nexede kompanî têlefon û geyandin le 9 mangî raburdûda muçey krêkaranî nûsîngekanî (ICT)î nedawe. le 7 mangî raburdûda dabezînî muçekanman bûyn, be radeyek ke muçey ême le 250 hezar tumenewe bo 93 hezar tumen dabezîwe.

ئێران: کۆبوونه‌وه‌ی ناڕازییانه‌ی کرێکارانی کارخانه‌ی ڕستن و چنینی “مه‌ نخ”

زیاتر له‌ 100 که‌س له‌ کرێکارانی کارخانه‌ی ڕست و چنینی “مه‌ نخ” له‌ کاتژێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 19ی ئۆکتۆبه‌ر، له‌ به‌رامبه‌ر کۆمپانیدا که‌ داخراوه‌، کۆبوونه‌وه‌. ناڕه‌زایه‌تی کرێکاره‌کان به‌ هۆی ناده‌ربه‌ستبوونی پایه‌داران و لێپرسراوانی په‌یوه‌ست به‌رامبه‌ر سکاڵا و ناڕه‌زایه‌تی کرێکاره‌کانه‌ و هه‌روا ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان لایه‌نگری خاوه‌نی کۆمپانیا ده‌که‌ن، بوو. یه‌کیك له‌ کرێکاره‌کان وتی که‌ چیتر توانای کارکردنم نییه‌. گیان و ده‌روونی ئێمه‌شیان وێران کرد. هه‌رچه‌نده‌ به‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ چیتر کارێك بۆ ئێمه‌ په‌یدا نابێت.

سایانی باسه‌، که‌ ئه‌م کارخانه‌یه‌ له‌ ئێستادا 130 کرێکاری هه‌یه‌ وئه‌وانی تر ده‌رکراون.

 

Êran: kobûnewey narrazîyaney krêkaranî karxaney ristin û çnînî “Me Nix”

zyatir le 100 kes le krêkaranî karxaney rist û çnînî “me nix” le katjêr 8î serlebeyanî emrro sêşemme, 19î oktober, le beramber kompanîda ke daxrawe, kobûnewe. narrezayetî krêkarekan be hoy naderbestbûnî payedaran û lêprisrawanî peywest beramber skalla û narrezayetî krêkarekane û herwa ewey ke ewan layengrî xawenî kompanya deken, bû. yekîk le krêkarekan wtî ke çîtir twanay karkirdnim nîye. gyan û derûnî êmeşyan wêran kird. herçende bem temenewe çîtir karêk bo ême peyda nabêt.

sayanî base, ke em karxaneye le êstada 130 krêkarî heye wewanî tir derkrawn.

ئێران: کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران چنینی خامنه‌

کۆمه‌لێك له‌ کرێکارانی چنینی خامنه‌ به‌ هۆی داخشتنی کارخانه‌که و نه‌دانی موچه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ته‌بریز کۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری چاوپێکوتن له‌ته‌ك فه‌رماندار بوون. کرێکاره‌کان زیاتر 40 مانگه‌ که‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و زۆرێك له‌وان پاش مانگ به‌ هه‌بوونی 19 ساڵ پێشینه‌ی کار به‌ره‌و خانه‌نشینی ده‌ڕۆن.

به‌پێی وته‌ی کرێکاره‌کان له‌م یه‌که‌ پیشه‌سازییه‌دا 150 که‌س خه‌ریکی کارکردن بوون، که‌ 99 که‌سیان فه‌رمی و ئه‌وانیتر کاتی هه‌ژمار ده‌کران. خواستی کرێکاران له‌ لێپرسراوان به‌رده‌وامی کارخانه‌ له‌ته‌ك گێڕانه‌وه‌ی کرێکاره‌کانییه‌تی.

ورده‌کاری زیاتر له‌مه‌ڕ کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی چنینی خامنه‌ له‌ شبستر

شبستر: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی ئۆکتۆبه‌ر، زیاتر له‌ 160 که‌س له‌ کرێکارانی کارخانه‌ی چنینی خامنه‌ له‌ شبستر، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆمپانییه‌ له‌ سێڕیانی خامنه‌ کۆبوونه‌وه‌. کرێکاره‌کان که‌ هه‌موویان دارای 19 پێشینه‌ی کارن، ده‌ڵێن که‌ 40 مانگه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و داوای ده‌که‌ن. ئه‌وان ده‌لین که‌ هه‌موو لێپرسراوان و ئۆرگانه‌کان له‌ به‌رنوێژی هه‌ینی و فه‌رمانگه‌ی کار و پارێزگار و فه‌رماندارییه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ (ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد)یش ئاگایان له‌ گیروگرفت و موچه‌ی دواکه‌وتووی ئێمه‌ هه‌یه‌. به‌ڵام به‌ کرده‌وه‌ هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ریان نانێن. یه‌کێك له‌ کرێکاره‌کان وتی ئێمه‌ چیتر پاره‌مان نییه‌، که‌ لایه‌نیکه‌م بتوانین ده‌رمان بۆ مناڵه‌کانمان بکرین. سێ مانگه‌ که‌ پاره‌ی بیمه‌ش ناخرێته‌ سه‌ر کارته‌کانمان، هه‌ندیك له‌ کرێکاره‌کان به‌ هۆی توندی فشاره‌وه‌ سه‌کته‌یان کرد و خێزانی هه‌ندیكیشیان تێکچووه‌.

کرێکارانی زه‌حمه‌تکێشی ئه‌م کارخانه‌یه‌، ڕۆژی 17ی ئۆکتۆبه‌ریش بۆ به‌دواداچوونی گیروگرفت و موچه‌ی دواکه‌وتوویان له‌ به‌رامبه‌ر پارێزگا له‌ ته‌بریز کۆبوونه‌وه‌. یه‌کێ له‌ کرێکاره‌کان وتی: له‌ کاتژێر ۆ8:00 تا 12:00 ، که‌ له‌ به‌رامبه‌ر پاریزگا کۆبووبووینه‌وه‌، هیچ کاردانه‌وه‌یه‌كمان له‌ لایه‌ن پایه‌داران و لێپرسراوانی په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ به‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئێمه‌ به‌دی نه‌کرد. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئۆرگانگه‌لی وه‌ك اطلاعات و نیروی انتظامی و لباس شخصی هه‌وڵیان ده‌دا، ئێمه‌ بڵاوه‌ پێبکه‌ن و تۆمه‌تی خراپه‌کاریان ده‌دایه‌ پاڵمان، تاوه‌کو بمانترسێنن.

 

Êran: kobûnewey narrezayetî krêkaran çnînî Xamne

komelêk le krêkaranî çnînî xamne be hoy daxiştnî karxaneke û nedanî muçeyan le beramber fermandarî tebrîz kobûnewe û xwazyarî çawpêkutin letek fermandar bûn. krêkarekan zyatir 40 mange ke muçeyan wernegirtuwe û zorêk lewan paş mang be hebûnî 19 sall pêşîney kar berew xanenşînî derron.

bepêy wtey krêkarekan lem yeke pîşesazîyeda 150 kes xerîkî karkirdin bûn, ke 99 kesyan fermî û ewanîtir katî hejmar dekran. xwastî krêkaran le lêprisrawan berdewamî karxane letek gêrranewey krêkarekanîyetî.

 

wirdekarî zyatir lemerr kobûnewey narrezayetî krêkaranî çnînî xamne le şbistir

 

şbistir: emrro sêşemme 19î oktober, zyatir le 160 kes le krêkaranî karxaney çnînî xamne le şbistir, le beramber ew kompanîye le sêrryanî xamne kobûnewe. krêkarekan ke hemûyan daray 19 pêşîney karn, dellên ke 40 mange muçeyan wernegirtuwe û daway deken. ewan delîn ke hemû lêprisrawan û organekan le berinwêjî heynî û fermangey kar û parêzgar û fermandarîyewe bigre ta degate (ehmedî nejad)îş agayan le gîrugrift û muçey dwakewtûy ême heye. bellam be kirdewe hîç hengawêk bo çareseryan nanên. yekêk le krêkarekan wtî ême çîtir pareman nîye, ke layenîkem bitwanîn derman bo mnallekanman bikrîn. sê mange ke parey bîmeş naxrête ser kartekanman, hendîk le krêkarekan be hoy tundî fşarewe sekteyan kird û xêzanî hendîkîşyan têkçuwe.

krêkaranî zehmetkêşî em karxaneye, rojî 17î oktoberîş bo bedwadaçûnî gîrugrift û muçey dwakewtûyan le beramber parêzga le tebrîz kobûnewe. yekê le krêkarekan wtî: le katjêr o8:00 ta 12:00 , ke le beramber parîzga kobûbûynewe, hîç kardaneweyekman le layen payedaran û lêprisrawanî peywendîdarewe beramber kobûnewekey ême bedî nekird. bepêçewanewe organgelî wek agla’at û nîruy antvamî û lbas şixصî hewllyan deda, ême bllawe pêbken û tometî xrapekaryan dedaye pallman, taweku bmantirsênin.

ئێران: کرێکارانی کارخانه‌ی چینی ئالبورز له‌ قه‌زوین، هێشتاکه‌ چاره‌نووسیان نادیاره‌

چاره‌نووسی کرێکارانی کارخانه‌ی چینی ئالبورز له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی قه‌زوین، که‌ له‌ ناوه‌راستی مانگی مارچی 2009دا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رچووه‌ و له‌ ئێستا به‌ته‌واوی ڕاگیراوه‌، هێشتاکه‌ نادیاره‌.نزیکه‌ی 300 کرێکار ئه‌و کارخانه‌یه‌، 5 مانگ و نیو به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر کۆمپانی کۆده‌بوونه‌وه‌ و چه‌ندین جار له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانگه‌ی کاری ڕێکخراوی پیشۊسازی قه‌زوین، ده‌زگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری له‌ تاران و شالیارگه‌ی پیشۊسازی له‌ تاران و … کۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامیك به‌ داخوازی و داواکارییه‌ ڕه‌واکانیانی ئه‌م کرێکارانه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌. یه‌کێك له‌ کرێکاره‌کان وتی: زیاتر له‌ ساڵێکه‌، که‌ ئێمه‌ هیچ موچه‌یه‌کمان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌ته‌ك ئه‌و هه‌موو قه‌یران و بارودۆخه‌ ناجێگیره‌ ئابووریی و گرانییه‌ی کالاکان، منی کرێکار به‌ 20 ساڵ پێشینه‌ی کاره‌وه‌ چی بکه‌م. له‌م وڵاته‌دا کرێکار له‌به‌رچاو ناگیردرێت و هیچ مافێكی بۆ دیارنه‌کراوه‌.

 

Êran: krêkaranî karxaney çînî alburz le Qezuyn, hêştake çarenûsyan nadyare

 

çarenûsî krêkaranî karxaney çînî alburz le nawçey pîşesazî qezuyn, ke le nawerastî mangî marçî 2009da birryarî hellweşandnewey derçuwe û le êsta betewawî ragîrawe, hêştake nadyare.nzîkey 300 krêkar ew karxaneye, 5 mang û nîw be şêweyekî berdewam le beramber kompanî kodebûnewe û çendîn car le beramber fermangey karî rêkixrawî pîşۊsazî qezuyn, dezgey serokayetî komarî le taran û şalyargey pîşۊsazî le taran û … kobûnetewe, bellam hîç wellamîk be daxwazî û dawakarîye rewakanyanî em krêkarane nedrawetewe. yekêk le krêkarekan wtî: zyatir le sallêke, ke ême hîç muçeyekman wernegirtuwe, letek ew hemû qeyran û barudoxe nacêgîre abûrîy û granîyey kalakan, mnî krêkar be 20 sall pêşîney karewe çî bkem. lem wllateda krêkar leberçaw nagîrdrêt û hîç mafêkî bo dyarnekrawe.

کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی کارخانه‌ی ڕستنی “فرنخ”ی قه‌زوین

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 12ی ئۆکتۆبه‌ری 2010، زیاتر له‌ 2000 که‌س له‌ کرێکارانی کارخانه‌ی ڕستنی “فرنخ”ی قه‌زوین، له‌ به‌رامبه‌ر کارخانه‌دا کۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری بژاردنی 9 مانگ موچه‌ی دواکه‌وتوو و وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ بارودۆخی کارییان و ده‌سته‌به‌رکردنی کار و به‌گه‌رخستنی کارخانه‌ بوون.

به‌ وته‌ی یه‌کێك له‌ کرێکارانی ئه‌م کارخانه‌یه‌، ئه‌مڕۆش چوارشه‌ممه‌ 13ی ئۆکتۆبه‌ر نزیکه‌ی 40 که‌س له‌ کرێکاران دووباره‌ له‌ به‌رامبه‌ر کارخانه‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ بارودۆخی ناله‌بار و پابه‌ندنه‌بوونی لیپرسراوان به‌ به‌ڵینه‌کانیان ناڕازاین.

 

kobûnewey narrezayetî krêkaranî karxaney ristnî “frinix”î qezuyn

 

rojî sêşemme 12î oktoberî 2010, zyatir le 2000 kes le krêkaranî karxaney ristnî “frinix”î qezuyn, le beramber karxaneda kobûnewe û xwazyarî bjardnî 9 mang muçey dwakewtû û wellamdanewe be barudoxî karîyan û desteberkirdnî kar û begerxistnî karxane bûn.

be wtey yekêk le krêkaranî em karxaneye, emrroş çwarşemme 13î oktober nzîkey 40 kes le krêkaran dûbare le beramber karxane kobûnetewe û be barudoxî nalebar û pabendnebûnî lîprisrawan be bellînekanyan narrazayn.

ئێران: ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی کۆمپانییه‌کانی کمباین سازی، واگن پارس و آونگان اراک

کرێکارانی کۆمپانییه‌کانی کمباین سازی، واگن پارس و آوگان اراک، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 10ی ئۆکتۆبه‌ری 2010، به‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر کارخانه‌ و سه‌ره‌تای شاری شاری اراک له‌مه‌ڕ نه‌دانی کرێکانیان ناڕازایه‌تییان ده‌ربڕی. له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌ته‌ك چه‌ند که‌س له‌ کرێکاره‌کانی ناڕازی وتییان: کرێکارانی کۆمپانی “آونگان”ی اراک که‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای رامیارییه‌کانی بنچینه‌ی 44 کراوه‌ته‌ که‌رتی تایبه‌تی، هه‌نووکه‌ نزیکه‌ی 9 مانگه‌ که‌ هیچ جۆره‌ موچه‌یه‌کیان وه‌رنه‌گرتووه‌. کڕیاکارنی ناڕازی کۆمپانی آونگان که‌ نیازی چوون بۆ تاران و کۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نیان هه‌بووم به‌ خۆتێهه‌ڵقورتاندنی هیزه‌کانی ئاساییش له‌ بزووتن به‌ره‌و تاران گێڕدرانه‌وه‌ و هاورا له‌ته‌ك کرێکارانی واگن پارس و کمباین سازی له‌ به‌رامبه‌ر کارخانه‌دا ده‌ستیان به‌ دانیشتن کرد. هه‌روا کرێکارانی کۆمپانی (واگن پارس و کمباین سازی)یش 4 مانگ ده‌بێت که‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌. کۆبوونه‌وه‌ی کرێکاران تا نزیکه‌ی نیوه‌ڕۆ درێژه‌ی کێشا و به‌ خۆتێهه‌ڵقورتاندنی هێزه‌کانی ئاساییش و سه‌ربازی کۆتایی پێهێنرا.


êran: narrezayetî krêkaranî kompanîyekanî kimbayn sazî, wagin pars û آungan arak

krêkaranî kompanîyekanî kimbayn sazî, wagin pars û آugan arak, rojî dûşemme 10î oktoberî 2010, be kobûnewe le beramber karxane û seretay şarî şarî arak lemerr nedanî krêkanyan narrazayetîyan derbrrî. le hevpeyvînêkda letek çend kes le krêkarekanî narrazî wtîyan: krêkaranî kompanî “آungan”î arak ke le ser bnemay ramyarîyekanî binçîney 44 krawete kertî taybetî, henûke nzîkey 9 mange ke hîç core muçeyekyan wernegirtuwe. kirryakarnî narrazî kompanî آungan ke nyazî çûn bo taran û kobûnewe leberamber encumenyan hebûm be xotêhellqurtandnî hîzekanî asayîş le bzûtin berew taran gêrrdranewe û hawra letek krêkaranî wagin pars û kimbayn sazî le beramber karxaneda destyan be danîştin kird. herwa krêkaranî kompanî (wagin pars û kimbayn sazî)îş 4 mang debêt ke muçeyan wernegirtuwe. kobûnewey krêkaran ta nzîkey nîwerro drêjey kêşa û be xotêhellqurtandnî hêzekanî asayîş û serbazî kotayî pêhênra.

ئێران: مانگرتن و کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شۆڤێران له‌ ویلاشهری سنه‌

ئێران: مانگرتن و کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شۆڤێران له‌ ویلاشهری سنه‌

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 11ی ئۆکتۆبه‌ری 2010 شۆڤێرانی نشینگه‌ی مهر له‌ ویلاشهری سنه‌ ده‌ستیان به‌ مانگرتن و کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرد. شۆڤێران خوازیاری بژاردنی موچه‌ی دواکه‌وتووی 4 مانگ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری زۆره‌ملێ و نۆبه‌کاری زۆره‌ملێی شه‌وانه‌ بوون. ئه‌م مانگرتنه‌ له‌ درێژه‌ی مانگرتنی چه‌ند ڕۆژه‌ی شۆڤێره‌کان له‌ هه‌فته‌ی ڕابوردوودا بوو. شۆڤێره‌کان رایانگه‌یاند تا کاتی به‌ده‌ستهێنانی موچه‌ و داخوازییه‌کانیان درێژه‌ به‌ مانگرتن ده‌ده‌ن.

Continue reading ئێران: مانگرتن و کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شۆڤێران له‌ ویلاشهری سنه‌

پیشه‌سازی زیندانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ پشت یاسای نوێی کۆچه‌ری Arizona

پیشه‌سازی زیندانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ پشت یاسای نوێی کۆچه‌ری Arizona

پیشه‌سازی زیندانی تایبه‌ت

ئێستاکه‌ ئیتر ده‌زانین که‌ پرۆژه‌ی یاسای کۆچه‌ری bill 1070 وشه‌ به‌ وشه‌ به‌ کۆمه‌کی ده‌زگه‌ی راستکردنه‌وه‌ (چاکسازی)ی ئه‌مه‌ریکا (Corrections Corporation of America)- گه‌وره‌ترین کۆمپانی زیندانی تایبه‌ت – له‌ Washington, DC’s Grand Hyatt Hotel، دێسه‌مبه‌ری 2009 دا نووسراوه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌که‌، کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره‌ بکه‌ن:

http://tiresiasspeaks.wordpress.com/private-prison-industry-behind-arizonas-new-immigration-law/

هه‌روه‌ها له‌م به‌سته‌ره‌دا ده‌توانن فیلمێکی دۆکومێنته‌ری له‌سه‌ر زیندان و پیشه‌سازییبوونی زیندان له‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ببینن، که‌ به‌جۆرێکی تر مرۆڤه‌کان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری چینایه‌تی کۆیله‌ ڕاده‌گرێته‌وه‌ http://prisonvalley.arte.tv/?lang=en

یاله‌م به‌سته‌ره‌دا : http://www.veoh.com/browse/videos/category/educational_and_howto/watch/v20176949aMPcBQd7

ئێران: بزاڤی ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی ڕستنی “نازنخ”ی قه‌زوین

ئێران: بزاڤی ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی ڕستنی “نازنخ”ی قه‌زوین

به‌پێی هه‌واڵی ئه‌مڕۆ 90ی ئۆکتۆبه‌ری 2010 کرێکارانی ڕستنی “نازنخ”ی قه‌زوین که‌ 9 مانگه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ به‌ قه‌رزکردن له‌ خزمانی خۆیان، به‌ مه‌به‌ستی به‌رپاکردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ تاران، له‌ قه‌زوینه‌وه‌ به‌رێکه‌وتن. 150 که‌س له‌ کرێکارانی ئه‌م کارخانه‌یه‌ به‌ 2 ئوتوبوس و 8 ئۆتۆمه‌بێلی گه‌یشتنه‌ تاران و له‌ به‌رده‌م نووسینگه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ شه‌قامی پاستور کۆبوونه‌وه‌. هه‌ژماری کرێکارانی کۆووه‌بوو 80 تا 90 که‌س بوو.



êran: bzavî narrezayetî krêkaranî ristnî “naznix”î qezuyn

bepêy hewallî emrro 90î oktoberî 2010 krêkaranî ristnî “naznix”î qezuyn ke 9 mange muçeyan wernegirtuwe be qerizkirdin le xizmanî xoyan, be mebestî berpakirdnî xopîşandan û narrezayetî le beramber nûsîngey ehmedî nejad le taran, le qezuynewe berêkewtin. 150 kes le krêkaranî em karxaneye be 2 utubus û 8 otomebêlî geyiştne taran û le berdem nûsîngey ehmedî nejad le şeqamî pastur kobûnewe. hejmarî krêkaranî kowwebû 80 ta 90 kes bû.

ئێران: نه‌دانی بڕه‌ بیمه‌ی کرێکارانی کۆمپانی ئوتوبوسرانی تاران

کۆمپانی واحد، دوو مانگه‌ که‌ خۆی له‌ دانی بڕی بیمه‌ی کرێکارانی کۆمپانی ئوتوبوسرانی تاران خۆی ده‌بوێرێت و ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕژێم به‌ری به‌ تازه‌کردنه‌وه‌ و گۆڕینی کارتی ده‌رمانی کرێکاره‌کان گرتووه‌. ئه‌م بابه‌ته‌ بووه‌ته‌ هۆی دروستبووونی گیروگرفت له‌ پرسی ده‌رمانی کرێکاران و کرێکارانی کۆمپانی واحد چه‌ند جار به‌م بۆنه‌وه‌ ده‌ستیانداوه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تی. به‌پێی ڕێکه‌وتنی بیمه‌، کۆمپانی واحد و کرێکاران ئه‌رکییانه‌ ڕێژه‌ی 30% موچه‌ی کرێکاران بۆ بیمه‌ی ده‌رمان، به‌ ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ له‌ کاتکدا که‌ کرێکاران 7% پشکی خۆیان داوه‌، کۆمپانی واحد له‌ دانی پشکی خۆی ده‌بوێرێت.

Continue reading ئێران: نه‌دانی بڕه‌ بیمه‌ی کرێکارانی کۆمپانی ئوتوبوسرانی تاران