بریتانیا: خۆپیشاندانەوەی فێریاران و خوێندکاران ٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٠

بریتانیا: خۆپیشاندانەوەی فێریاران و خوێندکاران ٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٠

دیسانه‌وه‌ فێریاران و خوێندکارانی بریتانیا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ، 30ی نۆڤەمبەری2010 ڕژانه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان. ئەمە مژدەدەر و سروشبەخشە، له‌ ڕۆژێکی ئاوا زۆر سارددا، که‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ ژێر سفره‌وه‌ بوو، کەچی به‌ هه‌زاران فێریار و خۆێندکار بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ زۆربه‌ی شاره‌ گه‌وره‌کانی بریتانیا لەوانە له‌نده‌ن، مانشته‌ر، بێرمینگهام، کاردیف ، نیوکاستڵ، برایتن، بریستۆڵ و ئۆکسفۆرد و گه‌لێکی تر هەستان بە ئەنجامدانی کار و چالاکی ڕاسته‌وخۆ و له‌تەك هێزەکانی پۆلیسداچنگاوش بوونه‌وه‌. له‌م ڕۆژه‌دا زیاتر لە 32 زانکۆ له‌ بریتانیادا له‌لایه‌ن خوێندکارانه‌وه‌ ده‌ستییان به‌سەردا گیرا و هه‌ندێكیان هه‌ر له‌ سێشه‌ممه‌ی ڕابوردووه‌ 23ی نۆڤەمبەری2010 وە تا ئێستاش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، بۆیه‌ جێگەی سه‌رسوڕمان نییه‌، که‌ له‌م خۆپیشاندانه‌دا زیاتر له‌ 153 که‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ گیراون. له‌ بێرمینگهام خوێندکاران هێڕشیان بردە سه‌ر ناوەندی شاره‌وه‌نی و له‌ ده‌رگە و په‌نجه‌ره‌وه‌ خۆیان گەیاندە ئەو هۆڵه‌ی که‌ ئه‌ندامانی شاره‌وانی له‌سه‌ر پرسی که‌مکردنه‌وه‌ی کار و خزمه‌تگوزارییه‌کان تێیدا کۆبۆنه‌وه‌یان ده‌کرد، ده‌مکوتیان کردن و دروشمی خۆیان له‌وێدا هه‌ڵکرد، تاکو دواتر به‌ زه‌بری پۆلیس ئه‌و هۆڵه‌یان به‌جێهێشت.

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌، دوو گۆڕانکاری گه‌وره‌ بوون له‌م رۆژانه‌دا: یه‌که‌مایان یه‌کێتی خوێندکارانه‌ فەرمییه‌که‌ له‌ کۆبونه‌وه‌کانی لیژنه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری خۆپیشاندانه‌کاندا په‌راوێز خراوە و سه‌رۆکی یه‌کێتیه‌کە (ئارۆن پۆرته‌ریان)یان بۆ دانیشتنه‌کان بانگ نەکرد، له‌به‌رئه‌وه‌ ی هه‌ڵوێستی بەرامبەر یه‌که‌‌م خۆپیشاندان، خراپ بوو و له‌ به‌کارهێنانی” توندو تیژیدا” سه‌رزه‌نشتی خۆپیشانده‌رەکانی کر. به‌ڵام لە ئێستادا داوای لێبوردنی کردووە و به‌ڵێنی ته‌واویشی داوه‌، که‌ یه‌کێتی خۆێندکاران پشتگیری هه‌موو چالاکییەکانی خوێندکاران لە هەستان بە کار و چالاکی ڕاستەوخۆشدا بکات.
دووهه‌میان، هه‌ڵوێستی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتە، که‌ هاوپه‌یمانی پارتی تۆریه‌ و له‌ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدان، ڕاڕایی تێکەوتووە و ڕیزه‌کانیشی درزێکی گه‌وره‌یان تێکەتووه‌ و زۆربه‌ی په‌ڕله‌مانتاره‌کانیان یا ده‌نگ ناده‌ن یا دژی پرۆژه‌که‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌، ئەمە له‌کاتێکدا که‌ ڕەشنووسەکە (پێشنیارەکە) بۆ جێبەجێکردنی ده‌خرێتە ده‌نگدانه‌وه‌. هەروەها شایانی باسه‌، خوێندکاران که‌مپه‌ینێکی تریان به‌ده‌سته‌وه‌، که‌ ئه‌ویش هاندانی خه‌ڵکی ده‌نگده‌ره‌، بەوەی که‌ بڕاوی خۆیان له‌ ئه‌ندامه‌کانی په‌ڕله‌مان و لیژنه‌ی شاره‌وانی بسێننه‌وه‌، بۆ ئەوەی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ لۆکاڵییه‌کاندا که‌ ڕۆژی 6 ی ئایاری 2011 بەرپادەکرێن، ئه‌ندامه‌کانی پارتی لینراڵ دیمۆکرتات هه‌ڵنه‌بژێرنه‌وه‌.

 

 

Brîtanya: xopîşandanewey Fêryaran û Xwêndkaran 30î Novemberî 2010

 

dîsanewe fêryaran û xwêndkaranî brîtanya rojî sêşemme , 30î novemberî2010 rjanewe ser şeqamekan. eme mijdeder û sruşbexşe, le rojêkî awa zor sardda, ke pley germî le jêr sifrewe bû, keçî be hezaran fêryar û xoêndkar bêne derewe û le zorbey şare gewrekanî brîtanya lewane lenden, manişter, bêrmîngham, kardîf , nîwkastill, braytin, brîstoll û okisford û gelêkî tir hestan be encamdanî kar û çalakî rastewxo û letek hêzekanî polîsdaçingawş bûnewe. lem rojeda zyatir le 32 zanko le brîtanyada lelayen xwêndkaranewe destîyan beserda gîra û hendêkyan her le sêşemmey raburduwe 23î novemberî2010 we ta êstaş destyan beserda gîrawe, boye cêgey sersurman nîye, ke lem xopîşandaneda zyatir le 153 kes lelayen polîsewe gîrawn. le bêrmîngham xwêndkaran hêrrşyan birde ser nawendî şarewenî û le derge û pencerewe xoyan geyande ew holley ke endamanî şarewanî leser pirsî kemkirdnewey kar û xizmetguzarîyekan têyda koboneweyan dekird, demkutyan kirdin û druşmî xoyan lewêda hellkird, taku dwatir be zebrî polîs ew holleyan becêhêşt.

ewey şayanî base, dû gorrankarî gewre bûn lem rojaneda: yekemayan yekêtî xwêndkarane fermîyeke le kobunewekanî lîjney hellsurênerî xopîşandanekanda perawêz xrawe û serokî yekêtyeke (aron porteryan)yan bo danîştnekan bang nekird, leberewe î hellwêstî beramber yekem xopîşandan, xrap bû û le bekarhênanî” tundu tîjîda” serzeniştî xopîşanderekanî kir. bellam le êstada daway lêburdnî kirduwe û bellênî tewawîşî dawe, ke yekêtî xoêndkaran piştgîrî hemû çalakîyekanî xwêndkaran le hestan be kar û çalakî rastewxoşda bkat.

dûhemyan, hellwêstî partî lîbrall dîmokrate, ke hawpeymanî partî torye û le dewllet û desellatdan, rarrayî têkewtuwe û rîzekanîşî dirzêkî gewreyan têketuwe û zorbey perrlemantarekanyan ya deng naden ya djî projeke dewestnewe, eme lekatêkda ke reşnûseke (pêşnyareke) bo cêbecêkirdnî dexrête dengdanewe. herweha şayanî base, xwêndkaran kempeynêkî tiryan bedestewe, ke ewîş handanî xellkî dengdere, bewey ke brrawî xoyan le endamekanî perrleman û lîjney şarewanî bsênnewe, bo ewey le hellbjardne lokallîyekanda ke rojî 6 î ayarî 2011 berpadekrên, endamekanî partî lînrall dîmokirtat hellnebjêrnewe.

Leave a Reply