ئیسپانیا: دەست لە کارکێشانەوەی کرێکارانی بەشی چاودێریکردنی فڕین و نیشتنەوەی فرۆکەخانەکان

ئیسپانیا: دەست لە کارکێشانەوەی کرێکارانی بەشی چاودێریکردنی فڕین و نیشتنەوەی فرۆکەخانەکان

دوێنێ ڕۆژی ٠٤ی دێسەمبەری ٢٠١٠، کرێکارانی به‌شی چاودێری فڕینی فڕۆکه‌خانه‌کانی ئیسپانیا که‌ ژماره‌یان 2.300 کرێکاره‌، لەسه‌ر مه‌رجه‌کانی کارکردن و کاتژێرەکانی ماوەی کارکردن، ده‌ستیان له‌ کار کێشایه‌وە، چونکه‌ خاوه‌نکار ده‌یه‌وێت ئەو شتانە لە قازانجی خۆی بگۆڕێت، ئه‌وانیش وەك ناڕەزایەتی لەبەرامبەر ئەوەدا جوڵه‌ی فڕۆکه‌یان له‌ ئاسماندا بڕی.


کارێکی وا بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ نه‌ک هەر هیچ فڕۆکه‌یه‌ك نه‌یده‌توانی له‌ ئیسپانیاوه‌ بەرەو وڵاتانی تر بفرێت، بگره‌ هیچ فرۆکەیەکیش له‌ وڵاته‌کانی تره‌وه‌ نەیدەتوانی بەرەو ئیسپانیا بفرێت. به‌مه‌ش فشارێکی زۆر که‌وته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌ت چ له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی گەشتیارەوە، چ له‌لایه‌نکۆمپانی و وڵاتەکانی ترەوە، که‌ کریاری کۆمپانییەکانیان له‌وێندەرێ گیریان خواردبوو. بۆیه‌ ده‌وڵه‌ت بڕیارێکی سەربازییانه‌ی نابه‌جێی به‌رامبه‌ر ئه‌و کرێکارانه‌ ده‌رکرد، که‌ گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر کارەکانیان، ئەوا ده‌ستگیریان و هه‌تا دوو ساڵ زیندانییان ده‌که‌ن و کاره‌کانیشیان له‌ ده‌ست ده‌دەن. ئیدی دوێنی دره‌نگانێك زۆربه‌ی کرێکاره‌کان به‌ناچاری گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر کار. شایانی باسه‌، ئه‌م بڕیاره‌ سەربازییه‌ له‌لایه‌ن میرایەتی پارتی سۆشیالیستەوه‌ ده‌رکرا، که‌ وەها بڕیارێك له‌ ساڵی1981 وه‌ له‌لایه‌ن میری ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ هانای بۆ دەبرا و سروشی وەها بڕیارێك لە میرایەتی ئه‌مه‌ریکای سه‌رده‌می سه‌رۆک (ڕێگن)ه‌وه‌ وه‌رگیراوە، که‌ له‌ سه‌رده‌می ئه‌ودا ئه‌مه‌ریکا له‌لایه‌ن کرێکارنی فڕۆکه‌خانه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌ هه‌مان به‌شی چاودێریدا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گیروگرفته‌ بووه‌وه‌، (ڕێگن)یش فەرمانی به‌ هێزی سه‌ربازی هێرشی دەکرده‌ مانگرتنی کرێکاران و سەندیکاکانشیان، دواتریش هه‌موو فڕۆکه‌خانه‌کان لە خاوەندارێتی دەوڵەتییەوە کرانە تایبەتی.

ئێستا کرێکاران له‌ ڕاوێژ و پرس و ڕادان، که‌ لە بەرامبەر ئەوەدا پێویستە چی بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌مه‌ کۆتایی به‌ چالاکی داهاتویان ناهێنێت، که‌ ده‌بێت هه‌نگاوی تر بنێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خاوه‌نکار و ده‌وڵه‌تی خاوەنکاران.

îspanya: dest le karkêşanewey krêkaranî beşî çawdêrîkirdnî frrîn û nîştnewey frokexanekan

dwênê rojî 04î dêsemberî 2010, krêkaranî beşî çawdêrî frrînî frrokexanekanî îspanya ke jmareyan 2.300  krêkare, leser mercekanî karkirdin û katjêrekanî mawey karkirdin, destyan le kar kêşayewe, çunke xawenkar deyewêt ew ştane le qazancî xoy bgorrêt, ewanîş wek narrezayetî leberamber eweda culley frrokeyan le asmanda brrî.

karêkî wa bwe hoy ewey ke nek her hîç frrokeyek neydetwanî le îspanyawe berew wllatanî tir bifrêt, bigre hîç frokeyekîş le wllatekanî trewe neydetwanî berew îspanya bifrêt.  bemeş fşarêkî zor kewte ser dewllet çi lelayen xellkanî geştyarewe, çi lelayenkompanî û wllatekanî trewe, ke kiryarî kompanîyekanyan lewênderê gîryan xwardbû. boye dewllet birryarêkî serbazîyaney nabecêy beramber ew krêkarane derkird, ke ger negerrênewe ser karekanyan, ewa destgîryan û heta dû sall zîndanîyan deken û karekanîşyan le dest deden. îdî dwênî drenganêk zorbey krêkarekan benaçarî gerranewe ser kar. şayanî base, em birryare serbazîye lelayen mîrayetî partî soşyalîstewe derkra, ke weha birryarêk le sallî1981 we lelayen mîrî ew serdemewe hanay bo debra û sruşî weha birryarêk le mîrayetî emerîkay serdemî serok (rêgin)ewe wergîrawe, ke le serdemî ewda emerîka lelayen krêkarnî frrokexanekanî emerîkawe le heman beşî çawdêrîda rûberrûy ew gîrugrifte buwewe, (rêgin)îş fermanî be hêzî serbazî hêrşî dekirde  mangirtnî krêkaran û sendîkakanişyan, dwatrîş hemû frrokexanekan le xawendarêtî dewlletîyewe krane taybetî.

êsta krêkaran le rawêj û pris û radan, ke le beramber eweda pêwîste çî bken, çunke eme kotayî be çalakî dahatuyan nahênêt, ke debêt hengawî tir bnên bo berengarbûnewey xawenkar û dewlletî xawenkaran.

Leave a Reply