16.02.2009
* ئه‌گه‌ر ده‌نگدان به پاڵێوراوانی بۆرژوازی و نوێنه‌رایه‌تی پارله‌مانی شتێکی بگۆڕدایه، ئه‌وا ده‌مێك بوو قه‌ده‌خه کرابوو! ئه‌مه تێڕوانینی یه‌کێك له سۆشیالیسته‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه. ئایا دوو سه‌ده له بێهووده‌یی چوونه‌پای ده‌نگدان به دوژمنه چینایه‌تییه‌کانمان و کردنیان به نوێنه‌ر تا بڕیاری شه‌ڕه‌کان و زیادکردنی هه‌ژماره‌ی زیندانه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی کرێیکار و زیادکردنی کۆتوبه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات و قه‌ده‌خه‌کردنی ڕێکخراوه چینایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکانمان بده‌ن، تاوه‌کو هه‌رچی زیاتر کۆتوبه‌نده‌کانی کۆیله‌تی له گه‌ردن و ده‌ست و پێمان توند بکه‌ن، به‌س نییه بۆ بیرکردنه‌وه و تێڕامان؟
ئایا ئه‌وه‌ی که له ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌دا پاش به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدانی گشتی، به هه‌ڵبژاردنی ئه‌م و ئه‌و نه‌مان توانیوه هیچ بگۆڕین، به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا جارێکیش بیر له خۆبیرکردنه‌وه و خۆڕێکخستن و خۆبڕیاردان و خۆجێبه‌جیکردن بکه‌ینه‌وه؟ ئایا زیانی ئه‌وه‌ی که خۆمان نوێنه‌ری خۆمان بین و خۆمان داهاتووی خۆمان دیاری بکه‌ین، له‌وه زیاتره که ئه‌و کاره به دوژمنه چینایه‌تییه‌کانمان بسپێرین؟
له‌وانه‌یه کارگه‌ر و زهحمهتکێشانێك که هێشتاکه خۆیان به برای نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تمه‌ندان ده‌زانن، بڵێن کامه دوژمن؟ زۆر باشه با وای دابنێین که هه‌مووان بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی دژی داگیرکه‌ران هاوئامانج بووین! ئایا ده‌کرێت له خۆمان بپرسین: بۆچ له‌و ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆبوونه‌دا هاوده‌ستکه‌وت نه‌بووین؟ ده‌کرێت له خۆمان بپرسین: بۆچ پاش ئه‌و ڕزگارییه (وه‌همییه) ده‌وڵه‌تمه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ئێمه‌ی هه‌ژاریش هه‌ژارتر؟ ئایا ده‌کرێت سه‌ره‌نجامی ڕزگاربوون و سه‌ربه‌خۆبوون نیگه‌تیڤ بێت؟ یا ئه‌وه‌تا گرێکوێرهیهك له پرسه‌که‌دا هه‌یه، که سپاردنی ژیان و چاره‌نووسمانه به که‌سانیك که خه‌ون و ئاره‌زوویه‌کی جیاواز له‌وه‌ی ئێمه‌یان هه‌یه؟!
ئێمه که سه‌راپای ته‌مه‌نمان له شه‌رگه‌کاندا به‌سه‌ر بردووه، ئێمه که سه‌راپای ته‌مه‌نمان ژه‌مێك تێر نانمان نه‌خواردووه، ئێمه که ڕۆژیك به ئاره‌زووی خۆمان ئازادانه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری نرخ و موچه و مۆڵه‌ت و یاسای ده‌وڵه‌تمه‌نداندا نه‌مان توانیوه بڕیاری گه‌شتێك، میواندارییه‌ك، پۆشاك کڕینێك، خانوو گۆڕین و ته‌نانه‌ت ماچکردنێك بکه‌ینه‌وه، بێجگه له ئازادی و تێری و ئاشتی و ته‌بایی و ئه‌وینداری چ خه‌ونێکی ترمان بوو؟ ئایا بۆ شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردن و دزینی داهاتی کۆمه‌ڵگه تێکۆشاین و گیانمان به‌خشی؟ ئایا بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ڵه چه‌ته‌یه‌ك به پارله‌مان و خاڵیکردنی سفره و داگیرکردنی ده‌شت و گرد و کێوه‌کان ده‌نگمان دا؟ ئایا ئه‌مه ئه‌و ڕزگاری و کوردستانه بوو که خه‌ونمان پێوه بینی و له پێناویدا ئه‌نفال و کیمیاباران کراین؟
چه‌ند سه‌ده‌یه هاوچینه‌کانمان ئه‌م پارت و ئه‌و ده‌ستوور، ئه‌م میری و ئه‌و پارله‌مان تاقی ده‌که‌نه‌وه، 17 ساڵیشه به‌خۆمان ده‌نگ به هه‌رچی چه‌ته و مشه‌خۆر و دز و پاوانخواز ده‌ده‌ین و به‌رهه‌می کارمان؛ هه‌رچی زیاتر هه‌ژاری، سه‌رکوت، نه‌خۆشی، نائومێدی، توندبوونه‌وه‌ی زیاتری زنجیره‌کانی ده‌ست و گه‌ردنمانه و له به‌رامبه‌ریدا زالووه خوێنمژهکانمان ته‌نگه ئه‌ستووتر و کۆشکی شاهانه‌یان به‌رزتر و به‌رزتر!
ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به هاوده‌نگییه‌کی چینایه‌تییه‌وه بڵێین: “نا بۆ ده‌نگدان به مشه‌خۆران و گه‌نده‌ڵکاران”، “به‌ڵێ بۆ خۆڕێکخستن، بۆ بڕیاردان و بۆ خۆجێبه‌جێکردن له خواره‌وه‌ڕا (له ناوه‌ندی گه‌ڕه‌ك و کارگه و فێرگه و فه‌رمانگه و کێڵگه‌کانه‌وه) بۆ سه‌ره‌وه و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆیی دوور له چین و چه‌وسانه‌وه”؟