ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستیی ئیتالیا (FAI)
ڕیکه‌وت: یه‌کشه‌ممه، 26ی دێسه‌مبه‌ری 2010
ئێمه، کۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندنی فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستیی ئیتالیا (FAI-Federazione Anarchica Italiana) به‌هۆی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌بوونی هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ته‌ك که‌سانێکی گومانلێکراوی خۆده‌رخستوو به‌نێوی “FAI-Federazione Anarchica Informale (فیدراسیۆنی نافه‌رمیی ئه‌نارکیستی)”، که بۆمبناردنه‌کانی بۆلۆگنا (Bologna)یان له ئه‌ستۆگرتووه، ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه.
ئێمه وه‌ها کارێکی نه‌نگ و خراپه‌کارانه‌ی وه‌ك ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دوایانه، که ناوبانگی هاوڕێیانی ئێمه (فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستیی ئیتالیا-FAI) ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، ڕسوا ده‌که‌ین. ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه، که ناوبه‌ناو لێره‌وله‌وێ پۆلیس یا هاریکارانی به مه‌به‌ستی فشارهێنان بۆ گروپه هاورێکانمان په‌نا بۆ وه‌ها کارێك ده‌به‌ن.
ئێمه خۆمان به درێژه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه ئه‌نارکیستییانه داده‌نێین، که له کۆنگرێسی سانت ئاێمێر Saint-Imierی ساڵی 1872 تا ده‌گاته پێکهاتنی یه‌کێتی ئه‌نارکیستیی ئیتالیا (UAI – Italian Anarchist Union) له ساڵی 1920 و فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستیی ئیتالیا (FAI-Italian Anarchist Federation) له ساڵی 1945دا، نیشانیان داوه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێکخراوی نافه‌رمی نین و به‌و شێوه چالاکی ناکه‌ن. به‌ڵکو به‌پێی شێوازه ئازادیخوازیی و یه‌کسانیخوازییه‌کان بڕیار له‌سه‌ر شته‌کان ده‌ده‌ن.
ئێمه به توندی به‌رخوردی هه‌ڵخڕێنه‌رانه و شێوێنه‌رانه‌ی میدیاکان به‌رامبه‌ر به ئه‌نارکیسته‌کان به تۆمه‌تی بۆمبگوزاری یا به‌کاربردنی که‌ره‌سته‌ی ته‌قێنه‌ره‌وه ڕسوا ده‌که‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌نارکیسته‌کان له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا باشتر و زۆرتر له هه‌مووان له خه‌باتی کۆمه‌لایه‌تیی، مانگرتن، دژایه‌تی جه‌نگ به‌شداریمانکردووه و ده‌که‌ین.
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه پێداده‌گرینه‌وه، که ئێمه ئه‌نارکیسته‌کان خه‌باتی خۆمان له دژی لۆجیکی ده‌سته‌مۆکردن و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵاتخوازان چرده‌که‌ینه‌وه و له ڕێی یه‌کتییه گه‌لییه سه‌ربه‌خۆکان، له بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تیی و بزاڤه جه‌ماوه‌رییه‌کانه‌وه له گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌کاندا، له شاره‌کان و گونده‌کان بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد هه‌نگاو ده‌نێین.
کۆمیته‌ی هه‌مانهه‌نگی فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستیی ئیتالیا