له دوو ڕۆژی ڕابوردوودا لاوان و بێکاران له پایته‌خت و هه‌رێمه‌کانی وڵاتی جه‌زائیر وه‌ك ته‌نینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی مه‌غریب و تونس، ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و بههموو شیوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه . هه‌ڵچوون و ناڕهزایهیتییهکان کاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رن به‌رامبه‌ر ناله‌باری گوزه‌ران و به‌رزی نرخی شمه‌ك و که‌مده‌رامه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵك داخوازییه‌کان و داخوازییه‌کانیان له‌و پهیوهندهدان. دوێنێ لاوێکی 18 سالان له به‌ره‌نجامی توندوتیژی پۆلیس گیانی له‌ده‌ستداوه. و ده‌یان که‌سی تر بریندار بوون. شایانی باسه له ساڵی ڕابوردوودا ولاتی جه‌زائیر 9 هه‌زار ناڕه‌زایه‌تی به خۆیه‌وه بینیوه.